ئاڵای کوردستان
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
له‌م شه‌وانه‌دا، دۆستێکم ته‌له‌فۆنێکی بۆ کردم و گوتی:"ئاگات له‌و به‌زمه‌یه، که مام جه‌لال له ئه‌وسترالیا کردوویه‌تی؟". گوتم:"نا وه‌ڵڵا ئاگام لێی نییه، چی کردووه؟"، گوتی:"که دانیشتووه قسه بکات، له سه‌ر مێزه‌که‌ی ئاڵایه‌کی کوردستانیان داناوه، ئه‌ویش گوتوویه‌تی، ئه‌ی کوا ئڵای عیراق، ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریشی گوتوویانه، وه‌ڵڵا ئاڵای عیراقمان نییه و هه‌ر ئه‌وه‌مان هه‌یه، ئه‌ویش گوتوویه‌تی، که‌واته ئه‌وه‌یش لابه‌ن، ئه‌وه‌م ناوێت به ته‌نیا". من ئه‌و قسه‌یه‌ی دۆسته‌که‌م و قسه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانیشم، هیچ پێ سه‌یر نه‌بوو. جه‌لال تاڵه‌بانی و حوکوومه‌ته‌که‌یشی، تا به‌ینێک پێش ئێستا، نه‌ک هه‌ر ئاڵای کوردستانیان هه‌ڵنه‌ده‌کرد، به‌ڵکه به قه‌ره‌یشیدا نه‌ده‌چوون و لێیشی ده‌ڕه‌وینه‌وه. ئێستاش، که ئیدی ده‌سه‌ڵاتداری ڕاسته‌قینه‌ی عیراق و کوردستان، ئه‌مه‌ریکاییه‌کانن، جه‌لال تاڵه‌بانی و حوکوومه‌ته‌که‌ی بڕێک غیره‌تیان وه‌به‌ر هاتووه و ئاڵا هه‌ڵده‌که‌ن، به‌ڵام چ ئاڵایه‌ک؟ هه‌رگیز ڕێ به‌خۆیان ناده‌ن و نه‌یانوێراوه، ئاڵای کوردستان به ته‌نیا هه‌ڵکه‌ن، به‌ڵکه ده‌بێ ئڵای عیراقیشی له ته‌نیشته‌وه بێت. ئه‌وجا جه‌لال تاڵه‌بانییه‌ک، له ماڵه‌که‌ی خۆیدا و له سه‌ر عه‌ردی خۆی و له سنووری ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆیدا، به بێ ئاڵای عیراق، ئاڵای کوردستان به ته‌نێ هه‌ڵنه‌کات، چۆن له ده‌وڵه‌تێکی دیکه‌دا و له به‌رده‌م ده‌یان ڕۆژنامه‌ڤان و خه‌ڵکانی میدیادا، که ڕه‌نگه به‌شێکشیان "عه‌ره‌ب" بووبێتن، ئه‌و کاره ده‌کات؟ 2-9-2003
No comments:
Post a Comment