گریس
ئه‌مجه‌د شاكه‌لی
له سلێمانی
پیاوێكی قسه‌خۆش و قۆشمه و حازربه‌ده‌ست و نوكته‌ئاماده هه‌یه، نێوی حه‌سه‌نی شیرینه.
وا باوه، كه ئه‌م حه‌سه‌نه، هه‌واداری ماڵی بارزانییه. ده‌ڵێن، كه مه‌لا مسته‌فای
بارزانی كۆچی دوایی ده‌كات، ئیدی بۆ تووڕه‌كردنی، یا بۆ خه‌مباركردنی، یا بۆ هه‌ر
مه‌به‌ستێكی دیكه بێت، هه‌واڵه‌كه ده‌گه‌یه‌ننه حه‌سه‌ن. حه‌سه‌نیش ده‌ڵێ:"جا
قه‌یچێكه، به‌خوا هه‌شت نۆ مه‌لا مسته‌فای تریان هێشتا له گریسان". قسه‌كه‌ی
حه‌سه‌ن ڕاسته. له دوای مه‌لا مسته‌فا، ده‌یان بارزانی دیكه هاتوونه‌ته مه‌یدانه‌وه.
ئیدی له ئیدریس و مه‌سعوود و نێچیرڤان و مه‌سروور و وه‌جیه و نیهاد و سوداد و دڵشاد
و سه‌یوان و ئه‌دهه‌م و عه‌بدولموهه‌یمین و مه‌نسوور و شه‌جیع و ئه‌مانه‌وه بگره، تا ده‌گاته ئه‌و یه‌كه‌یان، كه هه‌ر ناوی" مه‌لا
مسته‌فا"یه. خه‌ڵكانی سه‌ر به حیزبی جه‌لالی، له به‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه،
پارتییان به "حیزبی خێڵ" و "حیزبی بنه‌ماڵه" داده‌نا! تۆ وه‌ره
بنۆڕه حیزبه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، بێجگه له‌خۆی، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د،
قوباد تاڵه‌بانی، باڤڵ تاڵه‌بانی(ئه‌مانه ماڵ و منداڵی جه‌لال تاڵه‌بانین)، ئاراس
شێخ جه‌نگی تاڵه‌بانی(برازای جه‌لال تاڵه‌بانییه)، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د(خوشكی
خێزانی جه‌لال تاڵه‌بانییه)له‌تیف ڕه‌شید (ئاوه‌ڵزاوای جه‌لال تاڵه‌بانییه)، موحه‌ممه‌د
سابیر ئیسماعیل (ئاوه‌ڵزاوای جه‌لال تاڵه‌بانییه)، مه‌لا به‌ختیار(خه‌زووری ماڵی جه‌لال
تاڵه‌بانییه)، بێجگه له ئه‌شره‌ف تاڵه‌بانی و باییز تاڵه‌بانی و...ڕه‌نگه هی دیكه‌ش
هه‌بن، كه من نێویانم نه‌بیستبێت. ئه‌مانه هه‌موو ڕۆڵی له‌به‌رچاویان، له نێو حیزب
و "ده‌سگا ئابوورییه‌كان"ی حیزبه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانیدا هه‌یه. له‌گه‌ڵ
ڕێزمدا بۆ حه‌سه‌نی شیرین، ئێستا ئیتر هه‌ر ماڵی بارزانی هه‌شت نۆ مه‌لا مسته‌فای
تریان له گریسدا نییه، ماڵی تاڵه‌بانیش، هه‌شت نۆ جه‌لال تاڵه‌بانی تریان هێشتا
له گریسدان!
4/9/2003
No comments:
Post a Comment