ته‌ڵه
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن، که گوتووبێژ و
دانوستاندن له‌گه‌ڵ حوکوومه‌تی عیراقدا کرابا، بارزانی(مه‌لا مسته‌فا)، چه‌ند که‌سێکی،
له‌وانه‌ی خۆیان به نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانی و کاژیکانه بیریان ده‌کرده‌وه، ده‌خسته
نێو ئه‌و شانده‌وه، که له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی عیراقدا داده‌نیشتن، و ئه‌گه‌ر بڕیاریش
وا بووایه، چه‌ک له ئێران وه‌رگرن، ئه‌وده‌می هه‌نده‌ک له‌وانه‌ی، که خۆیان به
چه‌پ و سۆسیالیست و کۆمۆنیست ده‌زانی، ده‌خسته نێو ئه‌و شانده‌وه، که ده‌چوون چه‌کیان
له ئێران ده‌هێنا. که له بارزانی‌یان پرسیوه، بۆ وا ده‌کات، گوتوویه‌تی، ئه‌و نه‌ته‌وه‌ییانه
زمانیان زۆر درێژه و باسی هه‌موو کوردستان ده‌که‌ن، با ئه‌وان له‌گه‌ڵ عیراقییه‌کاندا
قسان بکه‌ن و سبه‌ی نه‌ڵێن به‌خوا ئه‌مه‌ی، که وه‌رمانگرتووه هیچ نییه، هه‌رچی کۆمۆنیسته‌کانیشه،
که خۆیان بچن چه‌ک له ئێرانه‌وه بهێنن،
ئیدی ناتوانن باسی ئه‌وه بکه‌ن، که ئه‌م شۆڕشه، پێوه‌ندی به ئیمپریالیزم و ئه‌وانه‌وه
هه‌یه و پێشکه‌وتنخوازانه نییه. بارزانی، به‌و جۆره، ده‌می زماندرێژانی داده‌خست.
که هۆشیار زێباری، کرا به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق، ڕه‌نگه به لای خۆی و حیزبه‌که‌یه‌وه،
به ده‌سکه‌وتێکی باش دانرابێت، به‌ڵام من یه‌ک به خۆم پێموابوو، ئه‌وه ته‌ڵه‌یه‌که
و بۆ کورد نراوه‌ته‌وه، و بۆ ئه‌وه دانراوه، کوردی پێ ده‌مکوت بکرێت. به‌وه‌ی، که
زێباری، له هه‌موو لایه‌ک و له هه‌موو بۆنه‌یه‌کدا، ده‌بێ وه‌ک نوێنه‌ری عیراق
قسان بکات و عیراقیش، به ڕای ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وا(به نوێنه‌ره کورده‌کانیشیه‌وه)
و به ڕای عیراقییان(به هه‌موو گه‌لانی عیراقی ناکورد و زۆرێک له حیزبه کوردییه‌کانیش)
و ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و ده‌وڵه‌ته‌کانیان و کۆمکاری عه‌ره‌بیش، وڵاتێکی عه‌ره‌بییه
و ده‌بێ عه‌ره‌بایه‌تی و یه‌کیه‌تیی خاکی و سه‌روه‌ریی وه‌ک ده‌وڵه‌تێک، وه‌ک پیرۆزییه‌کی
قسه‌هه‌ڵنه‌گر، بپارێزرێت. له ژینگه‌یه‌کی وه‌هادا، له‌و بڕوایه‌دام هۆشیار زێباری،
نه‌ک هه‌ر هیچی بۆ کورد پێناکرێت، به‌ڵکه ده‌بێ گوێڕایه‌ڵی برا عه‌ره‌به‌کانیشی بێت
و له‌وان – کوچک له ئاگر گه‌رمتر- توندتریش داکۆکی له، عه‌ره‌بایه‌تی و یه‌کیه‌تیی
خاک و سه‌روه‌ریی عیراق بکات و هه‌مووده‌م، ده‌سته‌ی ئه‌شهه‌دوبیللا ئاسا، به
لاملی خۆیدا بماڵێت و له‌گه‌ڵ بێت! سه‌رده‌می پاشایه‌تی عیراق، نه‌ک ته‌نێ وه‌زیر،
به‌لکه سه‌رۆکی حوکوومه‌ت و سه‌رله‌شکر و ده‌یان وه‌زیر و سه‌دان ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش،
کورد بوون. ئێستاش خه‌ڵک ناوی ته‌وفیق وه‌هبی و جه‌عفه‌ر عه‌سکه‌ری و به‌کر سیدقی
و ئه‌حمه‌د موختار بابان و که‌ڵه‌پیاوێکی وه‌ک سه‌عید قه‌ززاز و سه‌دانی دیکه‌یشیان
له یاده، که ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه، ده‌سه‌ڵات نه‌ک گاڵته، ئه‌وجایش
کورد، پتر کرا به عیراقی و کوردستانیش باشتر عیراقێنرا و له‌شکره‌که‌ی عیراقیش، که
کورد ڕۆڵێکی هه‌ره‌مه‌زنی له دامه‌زراندنیدا هه‌بوو، چاکتر کوردستانی ده‌سووتاند
و وێران ده‌کرد. هه‌رگیز پێموانییه، له سایه‌ی یه‌کپارچه‌یی خاکی عیراق و برایه‌تی
عه‌ره‌ب و کورد و چه‌ند وه‌زیرێکی کورددا، له کابینه‌ی به‌غدا، ڕه‌وشی کورد، گه‌لێک
باشتر و خۆشتر بێت. ئێستاش ئه‌وه‌ی ده‌کرێت، ته‌نێ خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێکی به‌رنامه‌ڕێژکراو
و پڕکردنه‌وه‌ی جێگه ڤالاکانی تاها موحیه‌ددین و ئومێد مه‌دحه‌ت موباره‌ک و عه‌بوسسه‌تتار
تاهیر شه‌ریف و مه‌لا ماتۆر و سیروان
جاف و موکه‌ڕڕه‌م تاڵه‌بانی و شێخ جه‌عفه‌ر و...که‌سانی مانه‌ندی ئه‌وانه.
16/9/2003
No comments:
Post a Comment