کوێخایه‌تیی
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
کاتی خۆی،
له گرتنی مه‌ککه‌دا، په‌یامبه‌ری ئیسلام، بڕیارێکی وای ده‌رکرد، که هه‌رکه‌سێک
بچێته ماڵی ئه‌بوو سوفیان، ئیدی هیچی لێناکرێت و به خودان باوه‌ڕ ده‌ژمێردرێت و
ده‌کاته ئه‌وه‌ی، که بووه‌ته موسوڵمان. ئه‌و بڕیاره کارێکی وای کرد ئه‌گه‌ر تاکه
یه‌ک زه‌لام، سه‌ره‌کهۆزێک یا سه‌ره‌کخێڵێک
یا ده‌مڕاستی ماڵباتێک، له‌بری هۆزێک یا بنه‌ماڵه‌یه‌ک، ببووایه‌ته موسوڵمان، ئیدی
ته‌واوی ئه‌و هۆزه یا ئه‌و خێڵه، به موسوڵمان ده‌ژمێردران. هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ش
ئیدی موسوڵمانگه‌لێک په‌یدا بوون، که ته‌نێ زاره‌کی نه‌ک
له دڵه‌وه بووبوونێ و به‌رژه‌وه‌ند کردبوونییه موسوڵمان و هێنده‌ی ڕێزه‌یه‌کیش
بڕوایان به ئیسلام نه‌بوو. له سایته‌که‌ی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستاندا، له
ئینته‌رنێت، ڕۆژی 4/9/2003، له هه‌واڵه‌کاندا، گوته‌یه‌کی ڕزگار عه‌لی، که کارگێڕێکی
یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانه له که‌رکووک، بڵاوکرابووه. ڕزگار عه‌لی ده‌ڵێ:"إن
جماهیر الکرد الموجودة في کرکوك هي جماهیر عائدة و تابعة للإتحاد الوطني الکردستاني"،
به کوردییه‌که‌ی ده‌بێته: "ئه‌و جه‌ماوه‌ره کورده‌ی، که له که‌رکووکه،
جه‌ماوه‌رێکه سه‌ربه و هی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانه".
من نازانم که‌رکووک ئێستا چه‌ندی کورد تێدایه، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام، به لای که‌مه‌وه،
300000-400000 کوردێکی تێدا بێت. زۆر سه‌یره حیزبێک، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی، به بێ
هیچ دوودڵی و به ئه‌وپه‌ڕی بڕوابه‌خۆبوونه‌وه، له ڕه‌نگی سه‌وز هه‌ڵژه‌نیبێت
و سه‌وزڕێژ کردبێت و هه‌موو به موڵکی خۆی
دابنێت و به ئه‌ندام و لایه‌نگر و هه‌واداری خۆی بزانێت، وه‌ک بڵێی هه‌موویانی ناونووس
کردبێت، یا ئه‌وان بۆ خۆیان، له لیستی ئه‌و حیزبه‌دا ناوی خۆیان نووسیبێت، یا به
بڕ هه‌موویان بووبێتن به یه‌کیه‌تیی، یا یه‌کیه‌تیی له ڕۆژی یه‌که‌می ڕزگاربوونی
که‌رکووکه‌وه، شاره‌که‌ی قۆرخ کردبێت و که‌سی دیکه‌ی نایه‌کیه‌تیی تێدا نه‌هێشتتبێت،
یا ته‌واوی نایه‌کیه‌تییان به مه‌رگی خودا یا به په‌تایه‌ک مردبن، یا به شه‌رتی
چه‌قۆ، یه‌کیه‌تییه‌کان شاره‌که‌یان له به‌عس وه‌رگرتبێت. ئه‌گه‌ر بڕێک ورد بنۆڕینه
ئه‌و قسه‌یه‌ی ڕزگار عه‌لی، قسه‌کانی حیزبی به‌عس و سه‌ددام حوسه‌ینمان وه‌بیر دێته‌وه،
که ده‌یانگوت:"هه‌موو عیراقییه‌کی باش، به‌عسییه‌کی باشه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
نه‌هاتبێته نێو حیزبیشه‌وه". یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانیش، دیاره له
هه‌ر بنه‌ماڵه، یا گه‌ڕه‌کێکی که‌رکووک، ئه‌گه‌ر تاکه که‌سێکیش نوێنه‌رایه‌تییانی
کردبێت و بووبێتن به یه‌کیه‌تیی، ئیدی هه‌مووی به بێپێ حسێب کردووه و به گۆتره
به هی خۆی زانیوه. جا که ته‌واوی کوردی که‌رکووک یه‌کیه‌تین، ئیدی ئه‌و هه‌موو
بنکه و باره‌گای ئه‌و حیزبانه‌ی دیکه‌ی بۆ لێیه؟ به ده‌ردی کوێخاکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ،
که له کوێخایه‌تیی خرابوو و به‌ڵام هه‌ر فه‌رمانی ده‌رده‌کرد بۆ خه‌ڵکه‌که، که
پێیان ده‌گوت، تۆ له کوێخایه‌تی که‌وتووی، ده‌یگوت، جا بۆ خۆتان هه‌ر بڵێن، به‌خودای،
خۆشتان بێت و ترشتان بێت، من هه‌رکوێخاتانم، دیاره یه‌کیه‌تییش، که‌رکووکییان، خۆشیان بێت و ترشیان بێت، هه‌ر کوێخایانه.
11/9/2003
No comments:
Post a Comment