سنووری کوردستان
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
له‌وه‌تی
له بیرم دێت، که گوتراوه کوردستان، ده‌سبه‌جێ خه‌یاڵم بۆ ته‌واوی خاکی کوردستان
چووه. هه‌ر زۆر گچکه بووم، ناوی شێخ سه‌عیدی پیران، شێخ مه‌حموودی مه‌لیک، مه‌لامسته‌فای
بارزانی، قازی موحه‌ممه‌د، به‌رده‌قاره‌مان، چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌کان، حیزبی هیوا،
دیاربه‌کر، ده‌رسیم، مه‌هاباد، عه‌وله‌سیسه، سمکۆ، باوه‌گوڕگوڕ، گۆلی زرێبار، شێخ
عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری، پردی ده‌لال، مه‌م و زین، بێستوون و...م ژنه‌فتبوو و هه‌موو
ئه‌مانه به لای منه‌وه، شتگه‌لێکی پیرۆز بوون. شتگه‌لێک بوون، مایه‌ی شانازی
بوون، بۆ من و ته‌واوی کوردی ئه‌م دنیایه‌ش. ئه‌ڵبه‌ته له‌و ته‌مه‌نه‌دا، کوردستانم
به پارچه‌پارچه‌یی نه‌ده‌هاته به‌رچاو. بۆ من یه‌ک کوردستان هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌و
کوردستانه به‌رین و جوان و ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕخه‌ڵکه بوو، که پێمان ده‌گوت کوردستانی
گه‌وره. دواتر و له ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا، که ئیدی مرۆڤ، بار و واقیعه‌که وه‌ک
خۆی ده‌بینێت، فێری ئه‌م باشوور و باکوور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژاوایه بووم و تێگه‌یشتم،
که ئه‌و کوردستانه گه‌وره‌یه، به‌شبه‌شه و زۆر به سه‌ختی، ده‌نگی که‌سێکی ئه‌م
به‌ش ده‌گاته یه‌کێکی ئه‌و به‌شه‌که‌ی دی. تێگه‌یشتم، که له‌نێوان به‌شێک و به‌شه‌که‌ی
دیکه‌دا، هه‌زاران کیلۆمیتر دڕکه‌ته‌ل و و
میلیۆنان مین و هه‌زاران پۆلیس و ژاندرمه و قه‌ره‌قۆڵ و پیاوخراپ هه‌ن، کاریان ته‌نیا
ڕێگرتنه، له گه‌یشتنی کوردێکی ئه‌م دیو به کوردێکی ئه‌و دیو. دیاره به ته‌نێ
من وامبیرنه‌ده‌کرده‌وه و وامنه‌ده‌زانی، به‌ڵکه پڕانیی کورد، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌موو
کورد، وای بیرده‌کرده‌وه و وای ده‌زانی. که سه‌ددام ڕووخا و ڕێژیمی عیراق گۆڕا،
ئیدی هه‌موو کورد به خۆیشمه‌وه، چاوه‌نۆڕی ئه‌وه بووین، ته‌واوی ناوچه‌کانی
باشووری کوردستان، ئه‌وانه‌ی، که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا بوون، ئیدی یه‌کسه‌ر
بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ناوچه پێشترئازادکراوه‌کانی کوردستان. ئه‌و کاره ده‌کاته ئه‌وه‌ی،
که‌رکووک (ته‌واوی که‌رکووک)، مووسڵ، (ته‌واوی مووسڵ)، خانه‌قین و مه‌نده‌لی (دیالا)
و به‌دره و جه‌سسانی (کووت)، بێنه‌وه ئامێزی دایک و به سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک،
شاد بنه‌وه. مووسڵ ئه‌و شاره‌ی، که شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری، دوای ورمێ، به دووه‌م
پێته‌ختی کوردستانی داناوه. هه‌ر زۆری نه‌برد، سه‌رانی کورد، ده‌ستبه‌رداری بوون
و گوتیان، مووسڵ شارێکی عه‌ره‌به. دوای سڕینه‌وه‌ی مووسڵ، سه‌رانی کورد، هه‌ر
خۆیان هه‌زارویه‌ک گومانیان خسته سه‌ر کوردستانییه‌تی که‌رکووک. یه‌کێکیان ده‌ڵێت،
که‌رکووک کوردستانه، به‌ڵام شارێکی کوردی نییه. یه‌کێکی دیکه‌یان ده‌ڵێت که‌رکووک
شارێکی کوردییه، به‌ڵام کوردستان نییه، ئه‌می دیکه‌یان ده‌ڵێت که‌رکووک شارێکی عیراقییه.
ئه‌وی دیکه‌یان وه‌ک چۆن قودس، پارووه‌چه‌ورئاسایه‌ک، ده‌رخواردی ئیسرائیل دراوه،
ئاوها که‌رکووک به قودس ده‌چووێنێت و وه‌ک بابۆڵه‌یه‌ک ده‌یداته ده‌ستی ناکوردانه‌وه.
سه‌رانی کورد، که‌رکووک به هه‌رچی داده‌نێن، ئاره‌زووی خۆیانه، وه‌لێ که‌رکووک
لای ته‌واوی کوردی هه‌موو جیهان، باژێڕێکی کورده و هه‌ره‌گرنگترین به‌شی کوردستانیشه.
سه‌رانی کورد شۆخی به که‌رکووک ده‌که‌ن و نا‌وێرن ڕێک و ڕه‌وان، بڵێن که‌رکووک، کوردستانه
و شارێکی کورده و بڕایه‌وه. سه‌رانی کورد له مه‌سه‌له‌ی که‌رکووکدا، که کرۆکی
مه‌سه‌له‌ی کوردستانه، منجه‌منج ده‌که‌ن و چاوه‌ڕێن، عه‌ره‌ب و تورکمان و خه‌ڵکانی
دیکه‌ی ناکورد- که هه‌رگیز
و تا دنیا دنیابێت به زاریاندا نایه‌ت- پێیان بڵێن، به‌ڵێ که‌رکووک کوردستانه!.
24/9/2003
No comments:
Post a Comment