فیدرالی ته‌نێ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات نییه
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
که په‌رله‌مانی کوردستان
له ساڵی 1992دا، وه‌ک شێوه‌ی کارگێڕی بۆ باشووری کوردستان، بڕیاری هه‌ڵبژاردنی سیستمی
فیدرالی دا، دوو هۆی سه‌ره‌کی له پشت ئه‌و بڕیاره‌وه بوون:
1. پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی
حوکوومه‌تی به‌عسی عیراق جێهێشتبوو، کاتێک کارگێڕی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌و به‌شه‌ی کوردستان،
که بۆ خۆی پێی ده‌گوت: ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی، کێشایه‌وه. به هه‌ڵبژاردنی فیدرالی،
بواری دانانی حوکوومه‌ت و ده‌سگا کارگێڕییه‌کانی دیکه بۆ گه‌لی کوردستان ڕه‌خسا، که
به جۆرێکی دیکه‌ی سیستمی کارگێڕی نه‌ده‌ڕه‌خسا.
2. هه‌ڵبژاردنی فیدرالی
به‌رزکردنه‌وه‌ی پایه‌ی خواسته‌کانی حیزبه‌کانی کوردستان بوو، له نانێوه‌نده‌کی و
ئۆتۆنۆمی و ئۆتۆنۆمی ڕاسته‌قینه‌وه، که ساڵانێک بوو ئه‌و حیزبانه وه‌ک دروشم بڵندیان
کردبووه و چه‌ندین جار گوتوبێژ و دانوستاندنیان له‌گه‌ڵ حوکوومه‌ته جیاوازه‌کانی
عیراقدا له سه‌ر کردبوون و عیراقیش جارێک پێیان قایل ده‌بوو و جارێکی شۆخیی پێیان
ده‌هات.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی فیدرالی
وه‌ک سیستمی کارگێڕی و ده‌سه‌ڵات له عیراق و کوردستاندا ته‌نێ به واتای دابه‌شکردنی
ده‌سه‌ڵات بێت[1]
له نێوان نێوه‌ند و کوردستاندا و هیچ جۆره گرنگییه‌کی تێدا نه‌درێت به خاک و
جوگرافیا و جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی(له حاڵه‌تی ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ی عیراقدا)و..ئه‌و
جیاوازییانه له‌به‌رچاو نه‌گیرێن، که‌واته گه‌لی کوردستان یا ڕاستتر سه‌رکرده‌یه‌تیی
سیاسیی کوردستان(چونکه فیدرالی خواستی ئه‌وانه نه‌ک گه‌لی کوردستان، گه‌لی کوردستان
جیابوونه‌وه‌ی کوردستانی له عیراق و سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت) چ پێویستییه‌کی به گۆڕینی
نێوی نانێوه‌نده‌کی و ئۆتۆنۆمی و ئۆتۆنۆمی ڕاسته‌قینه نه‌بوو به فیدرالی! ده‌کرا
هه‌ر به‌و ناوانه‌وه یا هه‌ر ناوێکی دیکه‌وه باس له دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ
حوکوومه‌تی نێوه‌نددا بکرێت. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ته‌نێ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتیش بێت،
ده‌بێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به سه‌ر ناوچه‌یه‌کی دیاریکراودا بێت و ئه‌و ناوچه‌یه
سنووری خۆی هه‌بێت، که له به‌شه‌کانی دیکه‌ی عیراق جوێی بکاته‌وه. که سه‌رکرده‌یه‌تیی
سیاسیی کوردستان باس له فیدرالی جوگرافیایی و نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی بۆ کوردستان
ده‌کات، گه‌ره‌که باس له دیاریکردنی سنووری کوردستان بکات و مه‌به‌ستی فیدرالییه‌ک
بێت، ئه‌گه‌ر گوێی خۆی لێ که‌ڕ نه‌کات و خۆی لێ گێل نه‌کات و پاساو بۆ دۆڕانه‌کانی
خۆی نه‌هێنێته‌وه و خۆی و گه‌لی کوردستانیش هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێت وه‌ک له‌م ده‌ستووره‌دا
کردیان ، ته‌واوی باشووری کوردستان(ئوستانه‌کانی مووسڵ و دهۆک و هه‌ولێر و که‌رکووک
و سلێمانی و ده‌ڤه‌ره‌کانی خانه‌قین و مه‌نده‌لی و تا ده‌گاته به‌دره و جه‌سسان
و کووتیش) بگرێته‌وه.
ئه‌و فیدرالییه‌ی ته‌نێ
دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته له نێوان نێوه‌ند و هه‌رێمه‌کاندا و چ تایبه‌تمه‌ندییه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و جوگرافیایی و مێژوویی له‌به‌رچاو ناگرێت، جۆره فیدرالییه‌که
بۆ وڵاتێکی یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک ئایین و یه‌ک جوگرافیا و یه‌ک مێژوو ده‌ست ده‌دات،
وه‌ک ئه‌ڵمانیا و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، که دوو وڵاتی له‌و جۆره‌ن.
ئه‌گه‌ر وڵاتانێکی وه‌ک لیبیا، ئوردون، توونس، دانمارک، ببن به وڵاتگه‌لێکی فیدرالی،
ئه‌وا ئه‌وانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک ئایین و یه‌ک خاکن، فیدرالییه‌ک
چێ ده‌که‌ن، که ته‌نێ ده‌سه‌ڵات له نێوان هه‌رێم یا ئوستان یا کانتۆنه‌کاندا دابه‌ش
ده‌که‌ن. فیدرالییه‌ک، که سوودانییه‌کان باسی لێوه ده‌که‌ن و گه‌لی خوارووی
سوودان په‌سه‌ندیان کردووه، بێجگه له دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و جیاوازیی خاک و نه‌ته‌وه
و ئایینیشی له‌به‌رچاو گرتووه. ئه‌گه‌ر فیدرالییه‌ک له ئه‌لجه‌زائیر و مه‌غریب و
ئیسپانیا و فره‌نسا ساز ببێت، له‌به‌ر جیاوازیی به‌ربه‌ره‌کان له عه‌ره‌ب و جیاوازیی
باسکه‌کان له ئیسپانیایی و فرانسییه‌کان، ته‌نێ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات نابێت، به‌ڵکه
خاک و خه‌ڵکیش ده‌گرێته‌وه. سکۆتلاند و ئیرلاندی باکووری بریتانیای ئێستا، له‌به‌ر
جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییش له حاڵه‌تی ئیرلانددا، هه‌ریه‌که‌و خاوه‌نی خاک
و خه‌ڵکی خۆیه‌تی و ته‌نێ ده‌سه‌ڵات نییه له‌وێ دابه‌شکراوه. ئه‌و فیدرالییه‌یشی
بۆ عیراق و ئێران و تورکیا و سووریا و...ده‌ست ده‌دات، ده‌بێ فیدرالییه‌ک بێت
سنووری کوردستان له نێو عیراق و ئێران و تورکیا و سووریادا، دیاری بکات و به گوێره‌ی
جوگرافیا و مێژوو و جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی سنووری خاک و گه‌لی کوردستان له سنووری
خاک و گه‌لانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاتانه جیاکاته‌وه. ده‌کرێ ئه‌م جۆره فیدرالییانه‌ی
عیراق و ئێران و تورکیا و سووریا، ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له ڕۆژان چێ ببن، وه‌ک نموونه‌ی که‌ونه‌سۆڤیێت
و که‌ونه‌چیکۆسلۆڤاکیا و که‌ونه‌یۆگوسلاڤیا ببینین، که پاشتر هه‌موو هه‌ڵوه‌شانه‌وه
و کۆمه‌ڵێک ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان لێ دروست بوو.
ئه‌و فیدرالییه‌ی عه‌ره‌بی
شیعه‌یش داوای ده‌که‌ن، ته‌واوی ئوستانه شیعه‌کان له یه‌ک چوارچێوه‌دا خڕده‌کاته‌وه
و یه‌کده‌خات و به‌و جۆره ده‌توانن تایبه‌تمه‌ندیی ئایینزایی خۆیان بپارێزن و خۆیان
له سوننه‌ی عه‌ره‌ب(که ته‌نێ له ڕووی ئایینزاییه‌وه جیاوازن ده‌نا له ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
یه‌کن و هه‌ردوو هه‌ر عه‌ره‌بن) و کورد جیا بکه‌نه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر فیدرالی ته‌نێ
دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات بووایه، ئه‌وا پێویست نه‌ده‌بوو شیعه خۆیان له سوننه جیا
کردایه‌ته‌وه و ده‌کرا ده‌سه‌ڵاتی ئوستانه‌کانی خۆیان گرتبایه ده‌ست و باسی یه‌کخستنی
ته‌واوی ده‌ڤه‌ره شیعه‌که‌یان نه‌کردایه، که به‌شه زۆر و گه‌وره‌که‌ی عیراق ده‌گرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر فیدرالییه‌ک له باشووری کوردستاندا مۆرک و سیمایه‌کی کوردستانی نه‌بێت
و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی گه‌لی کوردستان نه‌پارێزێت و نه‌یانخاته یه‌ک چوارچێوه‌وه
و گه‌لی کوردستان نه‌کاته خاوه‌نی سامانی وڵاتی خۆی و ڕێگه‌خۆشکه‌رێک نه‌بێت بۆ خۆجیاکردنه‌وه
له عیراق و سنووری خاک و خه‌ڵکی کوردستان دیاری نه‌کات و هه‌نگاوێک نه‌بێت به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌وا به
که‌ڵکی هیچ نایه‌ت و یه‌ک پووڵی قه‌ڵب ناهێنێت. خۆ ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌ولێر و سلێمانی
له ئارادایه و دوودانه حوکوومه‌ت سواری سه‌ری ئه‌و خه‌ڵکه بوون، دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته،
به‌ڵام به زۆره‌ملێ و بێ خواست و قایل‌بوونی گه‌لی کوردستان. فیدرالی ته‌نێ دابه‌شکردنی
ده‌سه‌ڵات نییه، به‌ڵکه دابه‌شکردنی خاک و خه‌ڵکیشه، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وا سه‌رانی
کورد هیچ پێویستیان به نه‌خشه و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی مێژوویی و جوگرافیایی، بۆ سه‌لماندنی
کوردستانیبوونی که‌رکووک و کوێ و کوێ نییه و
ئه‌وه ته‌نێ خۆشه‌که‌تکردنه و ده‌کرێ
به ئاسانی له سه‌ر دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له سه‌ر ئاستی ئوستان بێت یا چه‌ند
ئوستانێک پێکه‌وه، له‌گه‌ڵ حوکوومه‌تی نێوه‌نددا پێک بێن.
عه‌ره‌بی عیراق و ته‌واوی ناکوردانی دیکه‌ی عیراق له‌خوایان ده‌وێت، فیدرالی
ته‌نێ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات بێت و به‌س و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک توخنی دابه‌شکردنی خاک
و خه‌ڵک نه‌که‌وێت، چونکه ئه‌وه بۆ ئه‌وان ده‌کاته یه‌کیه‌تیی خاکی عیراق و یه‌کیه‌تیی
گه‌لان و نه‌ته‌وه‌کانی عیراق و تواندنه‌وه‌یان له یه‌ک گه‌ل و نه‌ته‌وه‌دا و کردنیان
به عه‌ره‌ب. عه‌ره‌بی عیراق پێیانوایه عیراق یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه و به‌شێکه له
ئوممه(ﺃمه)ی عه‌ره‌بی و خاکی عیراقیش به‌شێکه له نیشتمانی عه‌ره‌بی و ئیدی باس
له کوردستان و بوونی کورد له ئارادا نییه. هه‌ر عه‌ره‌بی عیراق به‌و جۆره بیر
ناکه‌نه‌وه، سه‌رانی کوردیش وه‌ها بیر ده‌که‌نه‌وه. که فیدرالی ته‌نێ وه‌ک تێزی
دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات سه‌یر بکرێت و چ کارێکی به سه‌ر خاک و خه‌ڵکه‌وه نه‌بێت، ئه‌مه
خزمه‌تێکی گه‌وره‌یه به تێزی عیراقییاندنی خاکی کوردستان و گه‌لی کوردستان، که
سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی باشووری کوردستان بۆ خۆی بره‌وی پێ ده‌دات و پێڕۆی ده‌کات.
گوتنه‌وه و په‌ره‌پێدانی وه‌ها تێزێک له لایه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه بێت، ڕێکلامه
بۆ بیری عیراقییانه‌ی سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کوردستان و دووباره‌کردنه‌وه‌ی بۆچوونی
ناکوردستانییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردستانه و پێچه‌وانه‌ی خواستی گه‌لی کوردستانه. خواستی
سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیی خۆ له‌کن ئێریترییایه‌کان و تیموورییه‌ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان
پێش سه‌ربه‌خۆبوونیان و له‌کن چیک و سلۆڤاک و کروات و سه‌رب و بۆزنیایی و گورجی و
ئه‌رمه‌ن و لیتوانی و ئه‌ستۆنی و کازاخی و تاجیکی و...دوای له‌به‌ریه‌کهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
چیکۆسلۆڤاکیا و یۆگوسلاڤیا و سۆڤیێت و له‌کن باسکه‌کان و خوارووی سوودان له ڕۆژگاری
ئه‌مڕۆدا، نیشانه‌ی شکستهێنانی فیدرالی و نه‌گونجانی کێشه‌ی خاک و خه‌ڵک و ئایینه،
که ده‌کرێ بۆ حاڵه‌تی گه‌لی کوردستانیش هه‌ر به‌و جۆره بێت. گه‌لی کوردستان فیدرالییه‌کی
نه‌گه‌ره‌که بیعیراقێنێت و بیعه‌ره‌بێنێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر ناچار بێت و فیدرالی به
سه‌ردا بسه‌پێنرێت، ئه‌وا فیدرالییه‌کی گه‌ره‌که دایبڕێ له عیراق و له عه‌ره‌ب و بیکاته خاوه‌نی خاک و وڵات و گه‌لی خۆی.
29/8/2005
No comments:
Post a Comment