عیراقیه‌تیی سه‌رانی کورد
عیراقیه‌تیی سه‌رانی کورد
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
هیچ جه‌نگ و کوشتارێک خۆش
نییه و به قازانجی مرۆڤ نییه. که مرۆڤ په‌نا ده‌باته به‌ر چه‌ک، ئیدی ده‌کاته
ئه‌وه‌ی، که هیچ ڕێگه‌یه‌کی دیکه‌ی گفتوگۆ و لێکتێگه‌یشتن نه‌ماوه و هه‌موو ئه‌و
ڕێگه‌یانه گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست. له 1964ه‌وه تا پێش چه‌ند ساڵێک کوردی
باشووری کوردستان یا ڕاستتر حیزبه‌کانی باشووری کوردستان، یه‌کدییان ده‌کوشت و ئه‌وه‌ی
ناشێ به‌یه‌کدییان ده‌کرد، عه‌ره‌ب نه‌ک هه‌ر نێوبژییان نه‌ده‌کردن، به‌ڵکه ئاگری
جه‌نگی کورد- کوردیان خۆش ده‌کرد و به‌نزینیان پێدا ده‌کرد و کۆمه‌کیان
به هه‌ردوو یا هه‌ر چه‌ند لای جه‌نگگێڕ و به‌شه‌ڕهاتوو ده‌کرد. جه‌نگی کورد- کورد
ئه‌و ئه‌نجامه‌ی لێ بووه‌وه، که ئێستا به چاوی خۆمان ده‌یبینین، ئه‌ویش دابه‌شکردنی
باشووری کوردستانه به سه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان و پارتیی
دیموکراتی کوردستاندا و دابه‌شکردنی مێشکی خه‌ڵکی کوردیشه به سه‌ر دوو جۆره دید
و ڕه‌وشت و هه‌ڵسوکه‌وت و جوگرافیا و دوو خوێندنه‌وه‌ی جیاوازدا بۆ مێژوو. له‌گه‌ڵ
هه‌ر تێکچوونێکی نێوان دوو ده‌سته‌ی عیراقی یا دوو ده‌سته‌ی عه‌ره‌ب، وه‌ک ئه‌وه‌ی
نێوان ده‌سته‌ی ئه‌سسه‌در (الصدر)و ئه‌لحه‌کیم(الحکیم)، که له‌م ڕۆژانه‌دا ڕوویدا،
سه‌رانی کورد زۆر به جیددی ده‌که‌ونه نێوانیان و ناوبژییان ده‌که‌ن، ئه‌ویش له
پێناوی پاراستنی یه‌کیه‌تیی خاکی عیراقدا و له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کا عیراق له‌تله‌ت
بکرێت و ببێته چه‌ند پارچه‌یه‌که‌وه!. سه‌رانی کورد ده‌بوو ئه‌و خۆشه‌که‌تکردنه‌یان
هه‌ڵگرتبا بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی خۆیان و چاککردنی وڵاته‌که‌ی خۆیان و هه‌موو جیاوازی
و پێکدادان و ئاژاوه‌یه‌کی نێو عیراقیان، که عیراق به‌ره‌و دابه‌شکردن و پارچه‌پارچه‌بوون ببات، پێ
باش بووایه و به قازانجی گه‌لی کوردستانیان زانیبا. شیعه و سوننه‌ی عه‌ره‌ب و خه‌ڵکانی
دیکه‌ی عیراق بۆ خۆیان ته‌قه‌لای خۆدابڕین و جوێبوونه‌وه ده‌که‌ن له‌یه‌کدی و له‌گه‌ڵ
یه‌کدیدا هه‌ڵناکه‌ن و نایانکرێت، سه‌رانی کورد وه‌دوویاندا هه‌ڕا ده‌که‌ن و ده‌سته‌ودامانیان
ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی لێک جودا نه‌بنه‌وه و ئه‌و عیراقه له‌تله‌ت نه‌که‌ن و یه‌کیه‌تیی
خاکه‌که‌ی، که به لای سه‌رانی کورده‌وه گه‌لێک پیرۆزه، بپارێزن. سه‌رانی کورد
له پێشبڕکێی عیراقیبووندا هه‌میشه له پێشی پێشه‌وه‌ن و هه‌رگیز که‌س له خۆیان
به عیراقیتر نازانن.
25-8-2005
No comments:
Post a Comment