گه‌شبینییه‌کی بێ بناخه
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
گه‌یشتنی کورد، وه‌ک هه‌ر نه‌ته‌وه
و گه‌ل و کۆمه‌ڵه مرۆڤێکی ئه‌م جیهانه، به مافی ژیان، ئازادی، سه‌رخۆبوون، ته‌نێ
ئه‌ندێشه و کێشه‌ی، چه‌ند که‌سانێکی نێو
جڤاکی کورد نییه، به‌ڵکه ئه‌ندێشه و کێشه‌ی ته‌واوی کورده، له هه‌موو قوژبنێکی
ئه‌م جیهانه‌دا. هه‌روه‌ها نه‌گه‌یشتنی کورد و سه‌رنه‌که‌وتنیشی، له وه‌دیهێنانی
خه‌ونه‌کانیدا، دیسان کێشه‌ی ته‌واوی کورده، ئه‌وه‌ی له کوردستاندا، به‌ردێک ده‌خاته
سه‌ر به‌ردێک و دیوارێک چێ ده‌کات و تۆوێک ده‌چێنێت و دارێک ده‌ڕوێنێت، له قامیشلوو
بێت یا مه‌نده‌لی، له ئیلام بێت یا ئورفه، له ورمێ بێت یا باتمان، ده‌بێته ماڵ بۆ هه‌موو کورد، له هه‌ر کوێیه‌کی
ئه‌م جیهانه بن. خه‌ڵکانێک، که بانگهێشتن ده‌کرێن، بۆ پرۆگرامگه‌لێکی ته‌له‌ڤزیۆنی
و لێدوان، له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌یه‌کی وه‌ها چاره‌نووسسازه‌وه، وه‌ک مه‌سه‌له‌ی کورد،
مه‌رج نییه ته‌نێ ئه‌وانه بن، که له ڕاڕه‌و و هۆڵ و ژووره مه‌زن و ڕازاوه‌کانی
زانستگه و هوتێل و کارگێڕی و ده‌سه‌ڵاتخانه‌کاندا، یا له سه‌ر ڕووپه‌لی ڕۆژنامه
و گۆڤار و له ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانه‌وه، یا به جل و پۆشاکی، کۆڵێک شیک و پۆشته‌وه،
یا ئه‌وانه بن، که پێش ناوه‌که‌یان دوو سێ وشه‌ی دیکه‌ی وه‌ک دوکتۆر و پرۆفیسسۆر
و ئه‌ندازیار و ڕووناکبیر و نازانم چی دیکه هه‌ن، یا له نێو ئۆتۆمبیله گرانبایی و نوێیه‌کاندا،
ده‌بینرێن. ئه‌م جۆره که‌سانه، ڕه‌نگه بێجگه له زمانی کوردی، چه‌ند زمانێکی بیانی
بزانن، و ڕه‌نگه چه‌ند ساڵێکیان له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بردبێته سه‌ر، و ڕه‌نگه
خودانی کۆمه‌ڵێک بڕوانامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی خوێندن بن، و ڕه‌نگه ناوی چه‌ندین جۆره
شه‌رابی فرانسه‌یی و ئیسپانی بزانن، و تاقییانکردبێتنه‌وه، و ڕه‌نگه به مۆسیقای
شۆپان و باخ و مۆزارت یا هاردڕۆک و په‌پ و هیپهۆپ بێنه سه‌ماکردن و هه‌رگیز گوێ نه‌ده‌نه
حه‌مه‌ساڵح دیلان و موحه‌ممه‌د عارف جزیری و حه‌سه‌ن زیره‌ک، و ڕه‌نگه له ساڵێکدا
چه‌ندین جار گه‌شتی هه‌نده‌ران بکه‌ن، و ڕه‌نگه به سوسوو و ڤوڤوو و بوبوو و
جوجوو و ژێژێ و ئه‌و جۆره نازناوانه بانگی یه‌کدی بکه‌ن و ڕه‌نگه و ڕه‌نگه و زۆر
ڕه‌نگه‌ی دیکه‌یش، به‌ڵام ڕه‌نگه و زوریش ڕه‌نگه، ئه‌و جۆره که‌سانه، هه‌رگیز
نه‌توانن و نه‌یانه‌وێت و نه‌زانن و حه‌زنه‌که‌ن، ده‌رده دڵه‌کانی خه‌ڵکی کورد ده‌ربڕن
و پێشانده‌ن. ئه‌و جۆره که‌سانه، شاره‌زای زمانی خه‌ڵک نین و ڕامان و هزر و ئاره‌زووه‌کانیان،
ناخوێننه‌وه. میوانی 4/12/2003ی پرۆگرامی "له کوردستانه‌وه"ی، کوردستان
تیڤی، کاک عه‌بدوڕه‌ززاق عه‌لی، دوکتۆر موحه‌ممه‌د شه‌ریف، بوو، که ڕاگری کۆلێژی
قانوون و سیاسه‌تی زانستگه‌ی سه‌لاحه‌ددینه له هه‌ولێر. ئه‌وه‌ی، که دابنیشێت بۆ
ته‌ماشاکردنی وه‌ها پرۆگرامێک، و ببینێت مامۆستایه‌کی به‌و قه‌باره و پایه و
ناونیشانه‌وه، میوانی ئه‌و پرۆگرامه‌یه، بێگومان چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆری هه‌یه لێی
و واده‌زانێت، ئیدی مه‌پرسه ته‌واوی سیاسه‌تی جیهان و ئاسته‌نگ و چاره‌سه‌ره‌کانی،
ئه‌وه‌ی که له پشتی په‌رده‌وه‌یه و بابایه‌کی هه‌ژاری وه‌ک ئێمه‌ی بینه‌ر و بیسه‌ر
نایبینێت و نایزانێت، به هۆی وه‌ها مامۆستایه‌که‌وه، هه‌مووی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه
و شێده‌کرێته‌وه و هه‌رچی گرێکوێره‌کانیشی هه‌ن بۆی ده‌کرێنه‌وه. ئه‌و مامۆستایه
له ده‌سپێکی پرۆگرامه‌که‌وه تا ته‌واوبوونی، ئه‌وه هیچ که به کوردییه‌کی نیوه
عه‌ره‌بی قسه‌ی ده‌کرد و ئاسانتر بۆی ده‌هات، هه‌رچه‌ند من ئێستاکه کارم به‌وه‌وه
نییه، لێ له‌وه‌ی زیاتر، که گه‌شبینی به‌سه‌ر بینه‌راندا ده‌به‌شییه‌وه، هیچ کارێکی دیکه‌ی نه‌بوو.
ئه‌و ڕێک وه‌ک پیاوێکی ده‌سه‌ڵات یا پیاوێکی حیزبی، که ناتوانن له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات
و ئایدیۆلۆژیا ده‌رچنه ده‌رێ، قسه‌ی ده‌کرد. هه‌موو شته‌کان، ته‌واوی کێشه‌کان، له
کن وی هاسان بوون و چاره‌سه‌ر ده‌کران. کورد به دیتنی وی پێویستی به هاتوهاوار و
قیڕه‌قیڕ نه‌بوو، چونکه تا ڕاده‌یه‌ک کاره‌کانی ده‌چنه پێشێ و ئه‌وانه باسگه‌لێکن،
که خه‌ڵکه به‌رانبه‌ره‌که‌ی کوردیش ده‌یزانن و تێیده‌گه‌ن. ئه‌و، هه‌ر وه‌ک چۆن
جه‌لال تاڵه‌بانی، مانگه سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی خۆی، له ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتی کاتییدا،
له به‌غدا، له نۆڤه‌مبه‌ری 2003دا، لێ بووبوو به ڕاستی و وای ده‌زانی، به ڕاستی
بووه به سه‌رۆکی عیراق و به‌هاری هێنابووه چۆکان و ده‌یه‌ویست به‌و مانگه هه‌رچی
کار هه‌ن ئه‌نجامیان بدات و هه‌رچی مه‌لا و سه‌رۆکهۆز و ده‌وڵه‌ت هه‌ن، به‌سه‌ریان
کاته‌وه و هه‌رچی کێشه هه‌ن، چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه و هیچ شتێک گیروگرفت نه‌بوو
بۆی، میوانی له‌کوردستانه‌وه‌ش، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌دوا و ده‌هاته به‌رچاو. ئه‌وه‌ی
مێشکی هه‌موو کوردی پێوه ماندووه، و ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی خه‌وزڕانی هه‌موو کورد،
و ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانی و جێی پرسیار و ڕامان و ترس و لێوردبوونه‌وه‌یه، له‌کن هه‌موو کورد، و ئه‌وه‌ی
کورد لێی ده‌ترسێت، له کن ئه‌و جۆره مامۆستایانه، هه‌رگیز شایسته‌ی خۆپێوه‌خه‌ریککردن
نین و زۆر به هاسانی دێنه دی. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت وه‌ڵامێک بۆ هۆکاره‌کانی شه‌که‌تیی
مێشک و خه‌وزڕان و ترس و نیگه‌رانی و پرسیار و ڕامان و لێوردبوونه‌وه و دڵه‌ڕاوکه‌ی
خه‌ڵکی کورد بدۆزینه‌وه، ده‌بێت مێژوو و ڕووداوه‌کان و ئێستا و ڕه‌وشه‌کان و ده‌وروبه‌ر
و کۆمه‌ڵێک شتی دیکه بخوێنینه‌وه و به‌راورد بکه‌ین و به‌باڵای یه‌کدییان بگرین
و پاشان ئه‌نجامگیرییه‌ک له‌و تاوتووانه هه‌ڵگۆزین. وه‌ها کارێک له نووسینێکی وه‌ها
سه‌رپێییدا ناکرێت و کاتی ده‌وێت. یه‌کنه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و ڕێبه‌ریه‌تیی سیاسیی کورد،
ناهاوئاهه‌نگیی و جیاوازیی کار و کاردانه‌وه
و ڕه‌وتار و گوتاری سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌ڤه‌ره
تازه‌ئازادکراوه‌کانی کوردستان (ته‌واوی که‌رکووک، ته‌واوی مووسڵ، خانه‌قین، مه‌نده‌لی،
به‌دره، جه‌سسان، عه‌زیزییه و سه‌ره‌وه‌ی کووت) له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، بۆ به‌شه
پێشترئازادکراوه‌که‌ی کوردستان، ده‌رنه‌کردن و نه‌گه‌ڕانه‌وه و چۆڵنه‌کردن و بارنه‌کردن
و ملنه‌شکان و نه‌گواستنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کانی عه‌ره‌باندنی ده‌ڤه‌ره تازه‌ئازادکراوه‌کانی
کوردستان، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی کوردانی ده‌رکراو و کۆچپێکراوی کورد بۆ سه‌ر زێد و ماڵی
خۆیان له ده‌ڤه‌ره تازه‌ئازادکراوه‌کان، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی کوردانی فه‌یلی و کوردانی
په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران، بۆ کوردستان و جێگه و شوێنی خۆیان، نه‌کردنی که‌رکووک به
پێته‌ختی هه‌ریمی کوردستانی فیدراڵ، تێکه‌ڵکردنی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و کردنی به
به‌شێک له له‌شکری عیراق، ناردنی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ک که‌سیش
بێت، بۆ ناوچه‌عه‌ره‌بییه‌کان، عیراقییاندنی ته‌واوی هزر و دید و ڕه‌وتار و گوتاری
دانیشتووانی کوردستان، به کوردی نه‌نووسین له سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی، که تازه چێ
کرا، هه‌ڵکردنی ئاڵای عیراق له هه‌ندێک ناوچه‌ی کوردستاندا، نه‌بوونی ستراتیژ و سیاسه‌تێکی
فه‌رهه‌نگی و ئابووری و له‌شکری و نه‌ته‌وه‌یی، دووربین و دوورودرێژ، له کن سه‌رکرده‌یه‌تیی
کورد، نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نێکی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و خوێندنه‌وه
و نه‌خشه‌دانان بۆ هه‌موو پێشهات و ڕووداو و داهاتوویه‌ک، ته‌وای ئه‌مانه و ده‌یان
شتی دیکه‌ی زۆر زه‌قتر و له‌به‌رچاوتر و خویاتر، نیگه‌رانی و پرسیار و ترس و ڕه‌شبینییه‌ک،
له کن مرۆڤی کورد، چێ ده‌که‌ن و ده‌هێننه گۆڕی، که پێویسته وه‌ڵامێکی هه‌بێت بۆیان.
له پرسیار و نیگه‌رانییه‌کانی، بینه‌رانی ئه‌و پرۆگرامه‌دا و تا ڕاده‌یه‌کیش کاک
عه‌بدوڕه‌ززاق عه‌لیدا ، مێشکی خه‌ڵکی کوردی به‌ته‌نگه‌وه‌هاتووی دواڕۆژی کوردستان
و گه‌لی کورد، ده‌خوێنرایه‌وه، به‌ڵام چ وه‌ڵامێک هه‌بوو بۆ ئه‌و مێشکانه! به‌شێک
له‌و نیگه‌رانی و ترسه‌ی کورد، هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی
به‌عسڕا، ده‌بوو وه‌ڵام بدرابایه‌وه و بکرابا به واقیع. ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی ئه‌و
مامۆستایه‌ی میوانی "له‌کوردستانه‌وه" و ئه‌و پیاوه‌ی، که سه‌رۆکایه‌تیی
یه‌کمانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتی کاتیی عیراقی لێ بووبوو به ڕاستی، خوێندنه‌وه‌یه‌کی
عیراقییانه‌ی ڕه‌وشه‌که‌ن. گه‌شتێکی عیراقییانه‌ن، به نێو مێشکی مرۆڤی کورددا. به
پیرۆززانین و ڕاگرتنی بیر و بۆچوونی عیراقییانه و پاراستنی یه‌کپارچه‌یی عیراقن. له
دیدی وه‌ها خوێندنه‌وه‌یه‌که‌وه، هه‌موو کاره‌کان هاسانن، چونکه مێشکه کوردییه‌کان
ده‌عیراقیێنرێن. وه‌ک پاداشێکێش بۆ ئه‌و پیاوه‌ی، که سه‌رۆکایه‌تیی یه‌کمانگه‌ی نۆڤه‌مبه‌ری
2003ی ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتی کاتیی عیراقی لێ بووبوو به ڕاستی، ئه‌وه‌تا عیراقییان،
هێنده‌ی په‌سن ده‌ده‌ن و ده‌ستخۆشی لێ ده‌که‌ن[1]، که له
سه‌رده‌می به‌عسیشدا و له لایه‌ن به‌عس و ده‌سگای ده‌سه‌ڵاته‌وه، هه‌ر هێنده په‌سنی
عیراقییه‌تی، تاها موحیه‌ددین، عه‌بدوسسه‌تتار تاهیر شه‌ریف، تاها ڕه‌مه‌زان، شێخ
جه‌عفه‌ر به‌رزنجی، سیروان جاف و....ده‌دران. سه‌رانی کورد، پێویست بوو له‌وه گه‌یشتبان،
که کوردی باشووری کوردستان ئه‌وڕۆ، هێنده‌ی ڕێزه‌یه‌کیش پێویستیان به عیراق نییه
و ئه‌وه عیراق و عه‌ره‌بی عیراقن، که ده‌بوو و ده‌بێ ده‌سته‌ودامانی کورد ببن و
داوای لێخۆشبوونی لێ بکه‌ن و لێی بپاڕێنه‌وه، که جیا نه‌بێته‌وه و هه‌رچۆن و هه‌رچی
ده‌وێت، بۆیان بکرێت و با بۆ خۆیشیان بڕیار بده‌ن. من پێموایه، ئێستا ئیدی کاتی ئه‌وه‌یه
میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌کانی کوردستان و بوێرانی کورد، ڕوو بکه‌نه، خه‌ڵکه خاوه‌ن کێشه‌که،
با خه‌ڵکی شێخه‌ڵڵا، حه‌سیره‌که، کووران، ئه‌سحابه‌سپی، هه‌ڵه‌بجه، تۆڵه‌فرۆش،
منداڵی باوک و دایک ئه‌نفالکراو، کوردانی فه‌یلی، بدوێنن و بهێننه سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن
و با ئه‌وان هه‌ستی خۆیان ده‌ربڕن و ده‌رده عه‌ره‌باندن و به‌عساندن و ئه‌نفال و وه‌ده‌رنان باس بکه‌ن و بڵێن چی‌یان گه‌ره‌که
و چ کوردستانێکیان ده‌وێت و چیدی سه‌ری مرۆڤی مه‌ینه‌تباری کورد، به درێژدادڕیی عه‌ره‌ب
گوته‌نی:"أفندیةالصالونات"، واته مامۆستایانی نێو هۆڵان، یا مامۆستا ملیوان
سپییه‌کان و ئه‌و پیاوانه و ئه‌و پیاوه‌ی، سه‌رۆکایه‌تییه یه‌کمانگییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی
ده‌سه‌ڵاتی کاتیی لێ بووبوو و لێ ده‌بێت به ڕاستی، نه‌ئێشێنن.
5/12/2003
[1]
بنۆڕه
ماڵپه‌ڕی(www.elaph.com ): نزار
حیدر، أیکم أحسن عملا... الطالبانی نموذجا،
الخمیس 04 دیسمبر 2003 15:25.
No comments:
Post a Comment