مه‌ترسیگه‌لێکی شاراوه
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ڕه‌وشی کورد، له باشووری کوردستان،
ڕاسته ئێستاکه، مه‌ترسی گازباران و ژارباران و ئه‌نفالی له سه‌ر نییه، لێ مه‌ترسیگه‌لێکی
دیکه‌ی، فره‌دژواری له سه‌ره و ئه‌گه‌ر به وردی ته‌ماشانه‌کرێن،
دیتنیان هێنده ئاسان نییه. من لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند دانه‌یه‌ک له‌و مه‌ترسییانه
ده‌که‌م، که من بۆ خۆم به مه‌ترسییان ده‌زانم و حه‌زیش ده‌که‌م، سه‌رانی کورد، بیرێکی
لێ بکه‌نه‌وه:
1. که شاندێکی عیراقی، وه‌زیرێک یا به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێڕییه‌ک،
له حوکوومه‌تی به‌غدا، یا شاندێکی وڵاتێکی عه‌ره‌بی، یا کۆمکاری عه‌ره‌بی، دوای سه‌ردانی
خێڵ و هۆز و مه‌لا و ئاخوند و شێخ و چایخانه و
باژێڕه‌کانی عیراق، دێنه کوردستان و ده‌چنه که‌رکووک و سلێمانی و هه‌ولێر
و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ره‌گه‌وره‌ی کوردستان و سه‌رانی کورد، کۆ ده‌بنه‌وه، ته‌نێ
یه‌ک مه‌به‌ستیان، له‌و سه‌ردانانه‌یان هه‌یه و یه‌ک په‌یامیان پێیه، ئه‌ویش: ته‌ماشاکردنی
که‌رکووک و سلێمانی و هه‌ولێر و هه‌موو میتره خاکێکی کوردستان، وه‌ک به‌شێک له عیراق
و عیراقیش، وه‌ک به‌شێک له خاکی عه‌ره‌ب، ده‌نا بێجگه له‌وه،
هیچ مه‌به‌ستێکی دیکه‌یان نییه. ئه‌و شاندانه، که ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێن و جێگه‌ی
خۆیان و ئه‌نجامی گه‌شته‌که‌یان له کوردستان، ده‌که‌نه ڕاپۆرت،
بۆ هاوکاران و به‌رپرسان و کارگێڕییه‌کانیان، هه‌رگیز باسی ئه‌وه ناکه‌ن، که سه‌ردانی
کوردستانیان کردووه، به‌ڵکه ده‌ڵێن، سه‌ری به‌سره، حلله، که‌ربه‌لا، که‌رکووک،
هه‌ولێر و سلێمانییان، له عیراق داوه، یا ده‌ڵێن، سه‌ری باشوور و باکوور و ناوه‌ندی عیراقیان داوه. ئه‌و به‌رپرسانه‌ی کۆمکاری
عه‌ره‌ب و هه‌ر به‌رپرسێکی دیکه‌ی عه‌ره‌بیش، که ئه‌وڕۆ دێنه کوردستان، هه‌موویان
تا سه‌ددام حوسه‌ین مابوو، ده‌روێشی وی بوون و چاویان یه‌ک مه‌ینه‌تی و ماڵوێرانی
و ئه‌نفال و گازبارانی کوردیان نه‌ده‌دی. من پێموایه ئێستاش هه‌روا بیر ده‌که‌نه‌وه
و هیچ گۆڕانێک به سه‌ر دیتن و هه‌ڵوێستیاندا نه‌هاتووه و هیچ پێویستیش ناکات، کورد
به سه‌ردانی ئه‌و بابه‌تانه دڵخۆش بێت.
2. ئه‌وڕۆ به بیانووی
سه‌رمایه‌گوزاری و وه‌گه‌ڕخستنی پاره و پووڵ و
کردنه‌وه و ده‌ستپێکردنی پرۆژه و...عه‌ره‌بێکی زۆری عیراقی ڕوویان کردووه‌ته
کوردستان و ده‌ستیان کردووه به کڕینی خاک و خانوو و سه‌دان جێگه و شوێنی دیکه،
له ده‌ڤه‌ره جیاوازه‌کانی کوردستان. ڕه‌نگه ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی کوردستان، پێیانوابێت،
ئه‌وه کارێکی باشه و ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه و پێشخستنی ئابووریی کوردستان، به‌ڵام
ئه‌وان بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه، که هاتنی عه‌ره‌بێک بۆ کوردستان و ده‌ست به کار کردن
تێیدا، گه‌لێک جیاوازه له‌وه‌ی، کابرایه‌کی
چینی یا مالیزی یا فرانسه‌یی، بێته کوردستان و پرۆژه‌یه‌ک بکاته‌وه. هاتنی عه‌ره‌بێک
بۆ کوردستان، ده‌کاته هاتنی هۆزێکی عه‌ره‌ب بۆ کوردستان و ده‌کاته هاتنی په‌یامی
عه‌ره‌باندن و تێکه‌ڵکردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی کوردستان، بۆ باوه‌شی عه‌ره‌بستان.
3. به‌شێکی زۆری پرۆژه و کارێک، که
له کوردستاندا، چێ ده‌کرێن و چاوه‌ڕوانن چێ بکرێن، ئه‌نجامدانی کاره‌که، دراوه‌ته
کۆمپانیا و سه‌رمایه‌دار و به‌ڵێندارانی تورکیا و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا، ده‌یان ڕێککه‌وتن
و پێکهاتن مۆرکراوه و ئه‌وان ته‌واوی ئه‌و کارانه ده‌که‌ن. هه‌رچی له‌مه‌ڕ هاتنی
عه‌ره‌به‌وه بۆ کوردستان، گوتم، هاتنی تورکیا، ده‌هێنده و پتر مه‌ترسیی هه‌یه.
تورکیا، که دێته کوردستان، پێگه‌یه‌ک بۆ خۆی و پیاده‌کردنی سیاسه‌تی خۆی، ساز ده‌کات
و به هاسانی ده‌توانێت، پێوه‌ند به تورکمانی کوردستانه‌وه بکات و له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه،
هه‌ر کارێک بیه‌وێت، ئه‌نجامی بدات. تورکیا به چێ‌کردنی پرۆژه و ئه‌و کارانه‌ی پێی
ده‌سپێردرێت، ده‌توانێت، هه‌زارویه‌ک فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یان تێدا بکات. تورکیا ده‌توانێت
سه‌دان ئامێری سیخوڕیی، که ئێستا نوێترین ته‌کنیکی هه‌یه و هه‌زاران جۆری هه‌یه
و هه‌ر له ئامێری وێنه‌گرتنه‌وه بیگره، تا ده‌گاته
ئامێری گوێڕادێران و ژنه‌فتن، که ده‌کرێت دابنرێن و له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌شه‌وه، کۆنترۆڵی
هه‌موو کار و چالاکی و قسه و ڕه‌وتارێکی، ئه‌و خه‌ڵکانه و ئه‌و پرۆژانه و شوێنی
دیکه‌یش بکه‌ن و ته‌واوی زانیارییش بده‌نه، ده‌سگا سیخوڕی و فه‌رمییه‌کانی خۆیان.
وه‌ها کارێک له زۆر جێگه‌ی ئه‌م جیهانه کراوه و ده‌کرێت. ڕۆژانه له که‌ناڵه‌کانی
کوردستان تیڤی و کوردساته‌وه، ڕێکلام بۆ مۆبێله و ئامێر و شتی تورکی ده‌کرێت و ده‌یان
فرۆشگه و بازاڕی تورکی، که له کوردستان کراونه‌وه، ده‌کرێت. کورد و ده‌سه‌ڵاتدارانی
باشووری کوردستان، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تێکی ئابووری و نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگییان هه‌بووایه
و نه‌خشه‌یه‌کیان، بۆ کارکردن و داهاتووی کوردستان هه‌بووایه و بڕێک
دوورتر بیانڕوانیبایه‌ته پرسی کوردستان و کورد و کوردستانیان وه‌ک یه‌ک خاک و کوردیان
وه‌ک یه‌ک نه‌ته‌وه دیتبا، هه‌رگیز وه‌ها کارێکیان نه‌ده‌کرد. ڕێکلام بۆ فرۆشگه
و کاڵای تورکی، ده‌کاته ڕێکلام بۆ تورکاندنی کوردستان و ڕێکلام بۆ له‌نێوبردنی کورد.
خه‌ڵک له ئه‌وروپا له دژی ئیسرائیل، پرته‌قاڵی یافا ناخۆن و شتی ئیسرائیلی به‌کار
نابه‌ن. خه‌ڵک له دژی ئه‌مه‌ریکا، کۆکاکۆلا ناخۆنه‌وه. خه‌ڵک له دژی سیاسه‌تی
تورکیا به‌رانبه‌ر کورد، بۆ گه‌شت و پشوو، ناچنه ئه‌نتالیا
و ئالانیه‌ی تورکیا. له‌و نموونانه یه‌کجار زۆرن له‌م ئه‌وروپایه. کورد، ئه‌گه‌ر
بڕێک هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بووایه، ده‌بوو به ته‌واوی دژایه‌تی کاڵا و شتی تورکی
بکات و وه‌ک ده‌یشیکڕێت و به کاری ده‌بات، ده‌بوو ڕێکلامی بۆ نه‌کات. هه‌ر جڤێنێکی
سه‌رانی کورد و کارگێڕییه‌کانیان ده‌کرێت، ده‌یان شووشه ئاوی تورکی له سه‌ر مێزه‌کانیان
دانراوه و هیچ پێشیان شه‌رم نییه، که له‌و ئاوه ده‌خۆنه‌وه. ده‌بوو کۆڵێک شه‌رمیان
کردبا، یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه هی تورکیایه و دووه‌میش له به‌ر ئه‌وه‌ی
خه‌ڵکێکی زۆر له کوردستانه‌که‌ی، که ئه‌وان فه‌رمانڕه‌واین، ئاوی خواردنه‌وه‌ی
پاکژی نییه، بۆ خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی و تێر ئاو ناخواته‌وه.
4. ئه‌وڕۆ هێرشێکی یه‌کجار فراوان و چڕ، له لایه‌ن
شۆڤینیستانی عه‌ره‌ب و تورکمان و کلدۆ-ئاشوورییانه‌وه، ده‌کرێته سه‌ر کورد و کوردستان. تورکمانه‌کان ، داکۆکی له یه‌کپارچه‌یی
خاکی عیراق ده‌که‌ن و خۆیان وا پێشان ده‌ده‌ن، که کورد ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه. عه‌ره‌ب
داکۆکی له تورکمان ده‌کات و که‌رکووک به باژێڕی تورکمان ده‌داته قه‌ڵه‌م، ته‌نێ
بۆ ئه‌وه‌ی، نه‌بێته هی کورد. کلدۆ-ئاشوورییان، کۆنگره ده‌گرن و کڵێسه ده‌که‌نه‌وه
و بۆنه ده‌دۆزنه‌وه و خۆیان به نێزیکی عه‌ره‌ب پێشان ده‌ده‌ن و جه‌خت له سه‌ر
عیراق و عیراقییایه‌تی ده‌که‌نه‌وه، ته‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی له کورد دوور بکه‌ونه‌وه
و نێوی کوردستان نه‌به‌ن. تۆ ته‌ماشای نووسینی سه‌ر کڵێسه و شوێنه دیانه‌کان بکه،
ده‌بینیت، له دهۆک، هه‌ولێر، زاخۆ، دیانه، شه‌قڵاوه، یا هه‌ر جێگه‌یه‌کی
دیکه‌ی کوردستان، ده‌بینیت له سه‌ره‌وه
به زمان و تیپه‌کانی خۆیان، نێوی ئه‌و شوێنه‌یان نووسیوه و له بنیشه‌وه به عه‌ره‌بی
نووسیویانه. ئیدی یه‌ک وشه‌ی‌شیان به کوردی
نه‌نووسیوه، ئه‌وه له کاتێکدا ئه‌وانه له کوردستانن. تۆ ته‌ماشای بنکه و مه‌کۆی
حیزب و کۆمه‌ڵه تورکمانییه‌کان بکه، که
له کوردستانن، ئه‌وانیش هه‌رگیز به کوردی
نێوی ئه‌و شوێنانه‌یان نانووسن و ئه‌گه‌ر به زمانێکی دیکه‌ی بێجگه له تورکمانی
نووسیبێتیان، ئه‌وا به عه‌ره‌بی نووسیویانه.
ئه‌وڕۆ له ماڵپه‌ڕ و ڕووپه‌له‌کانی ئینته‌رنێت و ڕۆژنامه و گۆڤار و میدیاکانی
دیکه‌ی جیهاندا و ئه‌و شوێن و جێگانه‌ی، که تورکمان و ئاشووری و کلدان و عه‌ره‌به
شۆڤینیسته‌کان ده‌ستیان پێ ڕاده‌گات، به هه‌موو شێوازێک و به هه‌موو ئامرازێک، هه‌وڵ
ده‌ده‌ن و نه‌خشه داده‌نه‌ن و کار ده‌که‌ن، بۆ سڕینه‌وه و نه‌هێشتنی، ناوی کوردستان و کورد و شێواندنی مێژوو و ڕاستی
و پتری کاره‌کانیشیان به چڕوپڕی ئاراسته‌ی که‌رکووک و مووسڵ و ئه‌وانه ده‌که‌ن، که
کورد بۆ خۆی ساردییه‌ک ده‌نوێنێت، له ئاستیاندا و به‌به‌رچاوی کورده‌وه، زه‌وت ده‌کرێن.
5. سه‌رانی کورد، گرنگییه‌کی زیاد
له پێویست، به کلدان و ئاشووری و تورکمان و عه‌ره‌بی کوردستان و ده‌رێی کوردستان
ده‌ده‌ن. ئه‌وان(کلدان و ئاشووری و تورکمان و عه‌ره‌ب) هه‌رگیز و له هیچ قوژبنێکی
ئه‌م جیهانه، ددانی خێر به یه‌ک شتی کورد و کوردستاندا نانێن. ته‌واوی تورکمان و
ئاشووری و سریان و کلدانێک، که ئێمه له‌م ئه‌وروپایه ڕۆژانه، که‌پوومان به که‌پوویانه‌وه
ده‌ته‌قێت، له‌بری وشه‌ی کوردستان، هه‌ر به‌شێکی کوردستان، ئه‌وان ده‌ڵێن: عیراق،
تورکیا، سووریا، ئێران. تۆ هه‌رچه‌ندی هاوار ده‌که‌یت و ده‌ته‌وێت، ده‌نگی خۆت بگه‌یه‌نیته
ئه‌وروپاییان، ئه‌وان ڕیسه‌که‌ت لێ ده‌که‌نه‌وه به خوری و هه‌رچی تۆ بینای ده‌که‌یت،
ئه‌وان بۆتی ده‌ڕووخێنن. کورد، چه‌ندی گرنگی به‌و خه‌ڵکانه بدات و بیانهێنێته پێشێ
و ئامێزیان بۆ بکاته‌وه و ته‌له‌ڤزیۆن و ڕۆژنامه و میدیایان، بخاته
به‌رده‌ست و ڕێزیان لێ بگرێت و به هاواریانه‌وه بچێت و بانگهێشتنیان بکات و پرسه
و شاییان به مه‌زنی پێشان بدات، ئه‌وان هێنده‌ی دی قینیان له کورد ده‌بێته‌وه و
هێنده‌ی دی جێی خۆیان قایم ده‌که‌ن و هێنده‌ی دی سواری سه‌ری کورد ده‌بن و ده‌بنه
که‌ڵه‌گا له کوردستان و پێشیانوایه، که ئه‌وه‌ی کورد بۆیان ده‌کات، ئه‌رکێکه و
ده‌بێت بیکات و چ منه‌تیشیان به کورد نییه.
28/12/2003
No comments:
Post a Comment