وس بن وس بن، با پارتیی و یه‌کیه‌تی
یه‌کگرن
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
له‌م ڕۆژانه‌ی پێشوودا، کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسان
له شاری هه‌ولێر، گیرا. هه‌ردوو ڕێکخراوی ڕۆژنامه‌نووسانی پارتیی
و یه‌کیه‌تی ئاماده‌کار و ڕێکخه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و کۆنگره‌یه
بوون. 18/12/2003، ته‌له‌ڤزیۆنی کوردسات، پرۆگرامێکی ڕاسته‌وخۆی، له‌مه‌ڕ ئه‌و کۆنگره‌یه‌وه
چێکردبوو و دوو ڕۆژنامه‌ڤانی له‌وانه‌ی به‌شداریی کۆنگره‌که‌یان کردبوو، ئه‌ڤین ئیبراهیم
فه‌تتاح و ئه‌نوه‌ر حوسه‌ین، تێدا میوان بوون. من بۆ خۆم هه‌وڵمدا به ته‌له‌فۆن پێوه‌ند
به‌و پرۆگرامه‌وه بکه‌م و هه‌ندێک دیتنی خۆم بخه‌مه پێش چاوی ئه‌و به‌ڕێزانه، لێ
بۆم وه‌رنه‌گیرا. هه‌ر ئه‌و سه‌رنج و دیتنانه‌ی، ده‌مویست ڕوونیانبکه‌مه‌وه، ده‌توانم
لێره‌دا بیانڵێم. پێش هه‌ر شتێک ده‌بێ ئێمه یه‌ک شتی سه‌ره‌کی و گرنگمان لا ڕوون
بێت، ڕۆژنامه‌ڤانیی، که له هه‌موو جیهاندا به ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م نێو
ده‌برێت، ده‌سه‌ڵاتێکه، ئاگایانه و به‌رپرسانه و نیگه‌رانانه و په‌رۆشانه و ڕه‌خنه‌گرانه،
ده‌نۆڕێته هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی دیکه‌ی قانووندانان، به‌جێهێنان و دادگه‌ری. ڕۆژنامه‌ڤانیی
و ڕۆژنامه‌ڤانان و ڕۆژنامه، له وڵاتانێک،
که جۆره ئازادییه‌کی ڕاده‌ربڕینی تێدایه، چاودێرن و پاسه‌وانن و کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵات
ده‌که‌ن و وه‌دووی هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداراندا ده‌خولێنه‌وه و خواخوایانه
شتۆکه‌یه‌کیان لێ ببیننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لێیان بکه‌ن به قاو و وڵات و گه‌ل و خه‌ڵکی
خۆیان و هه‌موو جیهانیشیان، لێ بورووژێنن و وایان لێ بکه‌ن، شه‌رم و په‌شیمانی بیانگرێت
و جارێکی دیکه، ئه‌و هه‌ڵه‌گه‌له دووباره نه‌که‌نه‌وه. پێده‌چێت له کوردستانه‌که‌ی
له‌مه‌ڕ ئێمه، به‌پێچه‌وانه‌وه بێت. به‌شێکی هه‌ره زۆری ئه‌و ڕۆژنامه‌ڤانانه،
به‌ر له‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ڤان بن، خه‌ڵکانێکی سه‌ر به حیزبن. خه‌ڵکی سه‌ر حیزب، به
تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبه ده‌سه‌ڵاتدار بێت و فه‌رمانڕه‌وا بێت و نانی خه‌ڵکی به‌ده‌ست
بێت، له‌گه‌ل پۆلیس و هه‌ڵسووڕێنه‌رێکی حیزبی و کارمه‌ندێک و خه‌ڵکانێکی ملکه‌چی ده‌سه‌ڵاتدا،
هیچ جۆره جیاوازییه‌کیان نییه. ئه‌و دوو ڕێکخراوه‌ی، ئاماده‌کاری و به‌ڕێوه‌چوونی،
ئه‌و کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌ڤانییه‌یان وه‌ئه‌ستۆی خۆیان گرتبوو، هه‌ردوویان دوو ڕێکخراوی
سه‌ر به دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، پارتیی و یه‌کیه‌تیین
و ئه‌وه‌ش شاراوه نییه له هیچ که‌سێک. که‌واته ئه‌و دوو ڕێکخراوه، هه‌ر کارێک
بکه‌ن، هه‌ر بڕیارێک بده‌ن، هه‌ر ئه‌نجامێک وه‌ده‌ستخه‌ن، هه‌مووی ده‌چێته به‌رژه‌وه‌ندی
حیزبه‌کانیانه‌وه و بۆ خۆیشیان به موو ناتوانن له پێڕۆ و پرۆگرام و هێڵ و سیاسه‌تی
حیزبه‌کانیان لاده‌ن. که ئه‌وه‌شیان پێ نه‌کرا، ئه‌وده‌م ئه‌وانیش ئه‌و ڕۆڵه‌ی، که
ڕۆژنامه‌ڤانێکی ئازاد هه‌یه‌تی، ئه‌وان نایانبێت. ڕۆژنامه‌ڤانی ئازاد، که‌سێکی بێلایه‌نه
و سه‌ر به هیچ حیزب و ده‌سته‌یه‌ک نییه، به‌ڵام سه‌ر به خه‌ڵکه و ده‌نگی خه‌ڵکه
و یه‌کێکه له له‌شکری ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م و بوێره و ده‌توانێت هه‌موو شتێک، که
بڕوای پێیه‌تی و به ڕاستی ده‌زانێت، بیڵێت. ڕۆژنامه‌ڤانی ئازاد بوێره و ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێت
و وه‌خت و ناوه‌خت نازانێت و له پێناوی ڕاستیدا و له پێناوی گه‌یشتن، به
بنجوبناوانی ڕاستیدا، ئۆقره‌ی له‌به‌ر ده‌بڕێت و ده‌ست به چاوی گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتداردا
ده‌کات و له هیچ که‌س و هیچ ڕه‌وشێک ناسڵه‌مێته‌وه و له‌بنی هه‌مانه‌ی ده‌سه‌ڵات
ده‌دات و هه‌رچی ناته‌واوی و کون و که‌له‌به‌ر و شاراوه‌یی و نه‌خویایی و شتگه‌لی
پشتی په‌رده‌یه، هه‌مووی دێنێته پێش چاو و ده‌سه‌ڵاتدار ڕووت ده‌کاته‌وه و ئه‌گه‌ر
پێویست بێت، به گژی‌دا ده‌چێت و هه‌رچی درۆ و فێڵ و نه‌خشه فریوده‌ره‌کانیشیانه ڕۆ
ده‌کات. له کوردستان، تا ئێستا هیچ ڕۆژنامه‌نووسێکی حیزبی، ڕۆژێک له ڕۆژان، به
پێچه‌وانه‌ی حیزبه‌که‌ی خۆیه‌وه کاری نه‌کردووه و هه‌رگیز هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کیشی له
حیزبه‌که‌ی خۆی نه‌بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حیزبه‌که‌یشی سه‌دان کاری نانیشتمانی
و نانه‌ته‌وه‌یی و دژه گه‌ل و دژه‌وڵاتیشی ئه‌نجام دابێت. ڕۆژنامه‌ڤانی حیزبی که‌ی
ئه‌وه‌نده بوێر بووه، له کاتێکدا، که حیزبه‌که‌ی کارێکی ناپه‌سه‌ند و دزێوی ئه‌نجام
دابێت، ئه‌ویش وه‌ک هه‌موو هاووڵاتییه‌کی دیکه و هه‌موو مرۆڤێکی ئه‌و خاک و وڵاته،
هاواری لێ هه‌ڵسابێت و دژی حیزبه‌که‌ی ده‌نگی بڵند کردبێته‌وه!.
له‌و کۆنگره‌یه‌ی هه‌ولێردا و به گوێره‌ی ئه‌و گفتوگۆ و موناقه‌شه‌یه‌ی، که له‌و
پرۆگرامه‌ی کوردساتدا کرا و وه‌ک له ته‌واوی ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌که‌شدا
ده‌رکه‌وت، ته‌واوی هه‌وڵ و کۆشش و هۆکاری گرتنی کۆنگره‌که، بۆ یه‌کخستنی هه‌ردوو
ڕێکخراوه‌که‌ی(پارتیی و یه‌کیه‌تی) ڕۆژنامه‌ڤانان
بووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو ڕێکخراوه‌ش، هه‌ردووکیان
سه‌ر به هه‌ردوو حیزبی، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن له کوردستاندا، ته‌واوی کۆنگره و باس
و بڕیار و هه‌ڵبژاردن و هه‌موو شتێکیان بۆ خۆیان پاوان کردبوو و چ ڕێگه و جێگه و
بوارێکیان بۆ خه‌ڵکانی ناحیزبی نه‌هێشتبووه. به‌شێکی زۆری ئه‌وانه‌ی، به نێوی ڕۆژنامه‌ڤانه‌وه
ئه‌ندامن و له‌و دوو ڕێکخراوانه‌دا کار ده‌که‌ن، فڕیان به سه‌ر ڕۆژنامه‌ڤانی و ئه‌و
جۆره کارانه‌وه نییه و ته‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیزبین و حیزب جلکی ڕۆژنامه‌ڤانییان
له‌به‌ر ده‌که‌ن و ده‌یاننێرێته نێو ئه‌و ڕێکخراوانه‌وه ، ئیدی ئه‌وانیش هاتوون.
ئه‌وانه به لای منه‌وه، هیچ جیاوازییه‌کیان له‌گه‌ڵ پۆلیسدا نییه و ده‌کرێ نێوی
"پۆلیسه‌ڕۆژنامه‌ڤان"نیان لێ بنرێن. به‌شێکی زۆری ئه‌و پۆلیسه‌ڕۆژنامه‌ڤانانه،
که ئێستا پارتیین یا یه‌کیه‌تیین،
له سه‌رده‌می ڕێژیمی به‌عسیشدا، به‌شێک بوونه له ده‌سگای ڕاگه‌یاندن و پرۆپاگه‌نده‌ی
به‌عس و پیاوی به‌عس بوونه. ئێستاش له کن ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره، ئه‌وانه
له ته‌واوی ڕۆژنامه‌ڤانانی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن، له‌به‌رترن و گه‌لێک زیاتریش ڕێزیان
لێ ده‌گیرێت. ئه‌و جۆره خه‌ڵکانه، به هۆی بارهێنان و فێرکردن و په‌روه‌رده‌کردنیان،
له خوێندنگه و فێرگه‌ی ڕێژیمی به‌عسدا، که حیزب فه‌رمانڕه‌وا بووه، ئێستاش هه‌ر
له په‌نای حیزب‌دا، خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن و ده‌شێرنه‌وه و نیشتمانپه‌روه‌ری به خه‌ڵک
ده‌فرۆشنه‌وه. هه‌ر پێش گرتنی ئه‌و کۆنگره‌یه به دوو سێ حه‌فته، خه‌ڵک هه‌موو
ده‌یانزانی کێ ده‌بێته سه‌رۆکی ئه‌و سه‌ندیکا تازه‌یه‌ی، که چێ ده‌بێت. خه‌ڵک هه‌موو
ده‌یانزانی جێگری سه‌رۆکیش کێیه. خه‌ڵک هه‌موو ده‌یانزانی ئه‌ندامانی سکرتارییه‌تی
ئه‌و سه‌ندیکا نوێێه کێن. هه‌موو ئه‌وانه به نێوی "دیموکراتی" و
"ئازادی ڕاده‌ربڕین" و...که هه‌ر نییه و بڕوایان پێی نییه، هه‌ر
پێشه‌کی بڕیاری له‌سه‌ر درابوو و کۆنگره‌که ته‌نێ، بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕێکخراوه‌که
بوو، وه‌ک بڵێی خه‌ڵک، ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌یان له یه‌ک ڕێکخراوه‌وه کردبێته
دووان. ته‌واوی ئه‌و ڕۆژنامه‌ڤانه حیزبییانه، له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌ی جه‌نگی
کورد- کورددا، مته‌قیان له خۆیان بڕیبوو و هه‌رکه‌سه‌و ده‌هۆڵی بۆ حیزبه‌که‌ی خۆی
لێده‌دا و زۆرجارانیش ئه‌وان ئاگری شه‌ڕه‌که‌یان خۆشتر ده‌کرد، به هاندانی حیزبه‌که‌ی
خۆیان دژی حیزبی نه‌یار، که‌سیشیان پرسیاری ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد، بۆ هه‌موویان، که
وه‌ک پیشه‌ش ڕۆژنامه‌ڤانن، له یه‌ک ڕێکخراودا نامێننه‌وه و بۆ له‌ت ده‌بن؟ ئێستاکه
دێن و ڕێکخراوه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه یه‌ک. ئه‌و یه‌کخستنه کارێکی باشه و پێشموانییه
هیچ که‌سێک پێی ناخۆش بێت، به مه‌رجێک له‌سه‌ر حیسابی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و ڕاستگۆیی
و بوێری، ڕۆژنامه‌نووسان نه‌بێت. ئێستا ئه‌وانه‌ی، عه‌ره‌باندن به قانوون داده‌نێن و کرده‌وه‌کانی به‌عسیان پێ
قانوون بووه و پێیانوایه ده‌بێت به قانوون لاببرێن، ئێستا ئه‌وانه‌ی ساڵانێک
خزمه‌تی "جاشاندنی ڕۆژنامه‌ڤانی" و "جاشاندنی فه‌رهه‌نگ" و
"فه‌رهه‌نگی جاشایه‌تی"یان کردووه، ئه‌وانه‌ن ده‌بنه‌وه سه‌رکرده‌ی ڕۆژنامه‌ڤانان
و ئه‌وانه‌ن داکۆکی، له ڕۆژنامه‌ڤانی و ڕۆژنامه‌ڤانان ده‌که‌ن!. ئه‌وه‌ی له کۆنگره‌ی
ڕۆژنامه‌ڤاناندا له هه‌ولێر ئه‌نجام درا، له یه‌کخستنه‌وه‌ی دوو ڕێکخراوی دوو حیزب
زێتر، شتێکی دیکه نه‌بوو. هیچ ڕێزێکیش بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و ده‌نگ و ڕه‌نگی
جودا دانه‌نرا و ته‌واوی کاره‌کانیش پێشتر نه‌خشه‌یان بۆ دانرابوون. ئه‌گه‌ر ئه‌و
دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه، بڕێک ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌نده ئابووری و که‌سه‌کی
و شته تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیان بن، ئه‌وا چ پاساوێک بۆ یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو
حوکوومه‌ته‌کانیان نامێنێته‌وه و که ئه‌وانیش یه‌کیان گرته‌وه، ئیدی ئه‌م سه‌رێشه‌یه
بۆ ئه‌م عاله‌مه دروست ناکرێت و هه‌رچی ڕێکخراو و ئه‌وانه هه‌ن، هه‌موو له شه‌و
و ڕۆژێکدا و بێ هیچ ڕامان و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک، یه‌کده‌گرنه‌وه.
من سه‌دله‌سه‌د له‌گه‌ڵ قسه‌کانی خانمی ڕۆژنامه‌ڤانی سه‌ربه‌خۆ "ئه‌ڤین ئیبراهیم
فه‌تتاح"دام و ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یگوت، زۆر ڕاست بوو و ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یگوت، بیروبۆچوونی
خه‌ڵکانێکی ڕاستگۆ و بوێر و سه‌ربه‌خۆ بوو. ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێت بێڵێت و باسی بکات،
هه‌ست و دید و باوه‌ڕی، خه‌ڵکانێکی ئازادیخواز و سته‌مدیده‌ی نێو جڤاکگه‌لی کوردستانه.
ئه‌و، بوێرانه هاته گۆ و زۆر باشیش خاڵه لاوازه‌کانی کۆنگره‌که‌ی ده‌ستنیشان
کرد. هه‌ر وه‌ک ئه‌ویش گوتی، ده‌بوو هه‌موو بێده‌نگ بن، وه‌ک چۆن زارۆکێکی گچکه، به هه‌ندێک نوقڵ و شه‌کرۆکه،
ده‌می ده‌نێیته‌یه‌ک و بێده‌نگی ده‌که‌یت، ڕێک ئاوها، چونکه کۆنگره‌که ته‌نێ بۆ
ئه‌وه بوو: تا پارتیی و یه‌کیه‌تی یه‌کگرن. ئه‌و
یه‌کگرتنه‌وه‌یه دروشمی نهێنی و ژێربه‌ژێری کۆنگره‌که بووه. ئه‌گه‌ر گله‌ییه‌ک یا
ڕه‌خنه‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووسانی بێلایه‌ن و ئازاد هه‌بێت، ئه‌وه‌یه: ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی،
حیزبی نه‌بوون و سه‌ربه‌خۆ بوون، که ده‌یانزانی، ڕه‌وتی کۆنگره‌که و بڕیاره‌کانی
و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی، هه‌موو پێشتر نه‌خشه‌ی بۆ دانراوه و ئازادی تێدا نییه و
ئه‌وانه‌ی ده‌بنه به‌رپرسی ئه‌و سه‌ندیکایه شایسته‌ی ئه‌و جێگه‌یه نین و خه‌ڵکانێکی
زۆریان، که‌ونه به‌عسی و سه‌ر به ڕێژیم بوونه و ته‌نێ، به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌کانی
خۆیان له‌به‌رچاو ده‌گرن و ڕێز بۆ ڕۆژنامه‌ڤانیی، وه‌ک پیشه
و کار، دانانێن و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆژنامه‌ڤانیی کوردیی نین، ده‌بوو، ئه‌وده‌مه‌ی
، که ئیدی قسه و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، چاره‌سه‌ری ڕه‌وشه‌که‌ی نه‌ده‌کرد، ده‌بوو
بێ سێ‌ودوو و دوودڵیی، هۆڵی کۆنگره‌که جێبهێڵن و وه‌ده‌رکه‌ون، وه‌ک به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ک
و دژه‌کارێک بۆ هه‌ڵوێستی ڕۆژنامه‌ڤانانی حیزبی و پۆلیسه‌ڕۆژنامه‌ڤانان.
18/12/2003
No comments:
Post a Comment