پێکهاتنه‌که‌ی
پیرمام له‌گۆڕنانی دیموکراتییه
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
هه‌موو شته‌کانی ئه‌م جیهانه هه‌ریه‌که‌و نێوێکی تایبه‌تی
خۆیان هه‌یه. ئه‌و ڕێسایه ته‌نێ مرۆڤ و شته مادییه‌کان ناگرێته‌وه، به‌ڵکه
شتگه‌لی ناماددییش ده‌گرێته‌وه. هه‌موو چه‌مک و ئایدیۆلۆژیا و ئایین و فه‌لسه‌فه
و ڕێبازێکی هزری و فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی، نێوی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه.
تێکه‌ڵکردنی ئه‌و نێوانه زۆرجاران ده‌بێته هۆی تێکدانی تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و نێوانه
و واتاکانیان و سه‌رلێشێواندنی خه‌ڵک. که دیموکراتیخوازێک بڕوای به ده‌نگدان و
ملانێی حیزبی نه‌بێت و باسی دیموکراتییش بکات، هیچ جیاوازییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا:
که مه‌لایه‌کی موسوڵمان له‌بری بانگدان بۆ نوێژ له مزگه‌وتدا، بانگاشه‌ی لێدانی
زه‌نگ بکات وه‌ک کڵێسه، یا خواردنه‌وه حه‌ڵاڵ کات، یا که قه‌شه‌یه‌کی کاتۆلیک
فره‌ژنه حه‌ڵاڵ کات، یا که ڕابینێکی جوو گۆشتی به‌راز حه‌ڵاڵ کات، و ڕێک وه‌ک یه‌کن.
کۆمۆنیستێک ناتوانێت له یه‌ک کاتدا هه‌م کۆمۆنیست بێت و هه‌میش نازیست یا فاشیست
بێت و ناتوانێت هه‌م کۆمۆنیست بێت و هه‌میش له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داریدا بێت. ئه‌نارکیستێک،
که خۆی به ئه‌نارکیست بزانێت، ناتوانێت لێنین و ستالینی خۆش‌بووێت. مه‌سعوود
بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و پارتیی و یه‌کیه‌تیی ئه‌مه جاری یه‌که‌میان نییه، که
یارییه‌که ده‌شێوێنن و کاغه‌زه‌کان تێکه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه و سه‌رله‌نوێ تێهه‌ڵده‌چنه‌وه.
ئه‌وان ئه‌مه جاری یه‌که‌میان نییه، که پێکدێن و پێکهاتن مۆرده‌که‌ن و ده‌ستده‌خه‌نه
نێو ده‌ستی یه‌کدی و بۆ کامیرا و ڕۆژنامه‌وانان پێده‌که‌نن و هه‌ر زۆریش نابات،
ئاوڕووی یه‌کدی ده‌به‌ن و یه‌کدی داده‌پڵۆسن و خه‌ڵکی هه‌ژاری کورد ده‌که‌نه سووته‌مه‌نیی
ناکۆکی و ملانێی خۆیان. خه‌ڵکی کورد زووزوو به گفت و به‌ڵێن و بزه و خه‌ندی ئه‌و
سه‌رکردانه دڵخۆش ده‌بێت و که‌یفساز ده‌بێت و پێیوایه ئیدی هه‌رگیز ناته‌بایی و
ناکۆکی نامێنێت و به‌رژه‌وه‌ندی کورد ده‌خرێته سه‌رووی حیزب و هه‌موو شتێکی دیکه‌وه.
ئه‌وان هه‌ر که پێکدێن و کارێکی هاوبه‌ش ده‌که‌ن، ئیدی ده‌سبه‌جێ باسی ئه‌وه ده‌که‌ن،
که گوایه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی کورد و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ها کارێک ده‌که‌ن
و ئه‌وان ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندانه به سه‌ر حیزب و به‌رژه‌وه‌ندی حیزب‌دا پێشده‌خه‌ن.
به‌و کاره‌شیان هه‌میشه بڕێک منه‌ت به سه‌ر خه‌ڵکی کوردیش‌دا ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر مرۆڤ
باوه‌ڕی به دیموکراتی هه‌بێت، وه‌ک سه‌رانی کورد بانگاشه‌ی بۆ ده‌که‌ن، ئه‌وا وه‌ها
کارێکی، که ئه‌وان کردوویانه، پێشێلکردن و دارکاریکردن و سه‌قه‌تکردنی دیموکراتییه. له هیچ وڵاتێکی ئه‌م
جیهانه‌دا و به تایبه‌تیش له ئه‌وروپا، که بۆ خۆی لانکی دیموکراتییه، هه‌رگیز
وه‌ها کارێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان به ناوی دیموکراتییه‌وه ده‌یکه‌ن ناکرێت و نه‌کراوه.
دیموکراتی، که پێچه‌وانه‌ی دیکتاتۆرییه، ده‌کاته هه‌ڵبژاردنی حوکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات
له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه، له ڕێگه‌ی ده‌نگدان به کۆمه‌ڵێک حیزب و ده‌سته‌ی سیاسیی،
که له نێوانی خۆیاندا له سه‌ر چه‌ند جێگه‌یه‌کی په‌رله‌مان ملانێ ده‌که‌ن و
پاشانیش کێهه حیزب ده‌نگی له هه‌مووان زیاتر بوو، ئه‌و حوکوومه‌ت دروست ده‌کات.
ئه‌و حیزبه‌ی فره‌ترین ده‌نگ وه‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌و به‌ره‌نده‌یه و ئه‌وانی دیکه
دۆڕاو. حیزبی به‌ره‌نده، زۆرترین ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان وه‌رده‌گرێت، بۆیه
ئه‌و حوکوومه‌ت داده‌مه‌زرێنێت. جاری وا هه‌یه، حیزبی به‌ره‌نده هه‌رچه‌نده له
هه‌موو ئه‌وانی دیکه ده‌نگی زیاتر هێناوه، به‌ڵام هێنده‌ی ده‌نگ نه‌هێناوه، یا
له نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی زیاتر وه‌رنه‌گرتووه تا بتوانێت به ته‌نێ
حوکوومه‌ت دروست بکات، ئه‌وده‌می ناچار ده‌بێت، په‌نا بباته به‌ر پێکهاتن له‌گه‌ڵ
یه‌ک یا دوو یا زیاتر حیزبی دیکه‌دا، که هاتوونه‌ته نێو په‌رله‌مانه‌وه و به‌ڵێنی
چه‌ند پۆستێکی وه‌زاره‌تیان ده‌داتێ و پێکڕا حوکوومه‌ت داده‌مه‌زرێنن. پێکهاتن دوای
هه‌ڵبژاردن، به مه‌به‌ستی سازکردنی حوکوومه‌ت
ده‌کرێت. له کاتی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردندا هه‌ر حیزبه‌و بۆ خۆی و سه‌ربه‌خۆ
ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌وه و هه‌ر حیزبه‌و بۆ خۆی ڕێکلام ده‌کات و خه‌ڵک و ده‌نگ بۆ
خۆی کۆ ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی کردیان، به هیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاییترین
بنه‌ما و بنگه‌کانی دیموکراتیدا وێکنایه‌ته‌وه و ناگونجێت. ئه‌مه‌ی ئه‌وان کردوویانه
بۆ درێژه‌دانه به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و ڕێگه‌گرتنه له لایه‌نی سێیه‌م و چواره‌م
و... هێزی دیکه‌ی سیاسیی، که ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی پاکژ و ڕاست و بێ فڕوفێڵ و بێ
تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه و ترس ببێت، دوور نییه
ئه‌مان بدۆڕێن و لایه‌نی سێیه‌م و چواره‌م بیبه‌نه‌وه یا ئه‌گه‌ر نه‌یشیبه‌نه‌وه
ڕه‌نگه هه‌ر هیچ نه‌بێت هێنده‌ی یه‌کێک له‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی ئێستا ده‌نگ
وه‌ده‌ست بهێنن. ئه‌مان که کورسیی په‌رله‌مانیان دابه‌شکرد و بۆ هه‌ردوو حیزب وه‌کیه‌ک
42 به 42 یان دانا و به سۆسیالیست و یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمۆنیست و تورکمان و کلدان
و ئاشووری و... هه‌ریه‌که‌و ئه‌وه‌نده‌یان کورسیی دانێ، ئیدی ئه‌مه بوو به شتێکی
نادیموکراتی یا دیموکتاتۆری. ئه‌م کاره‌ی پارتی و یه‌کیه‌تیی گاڵته‌پێکردن و بێڕێزییه
به ده‌نگده‌ران و خه‌ڵکی کورد، چونکه ئه‌وان ده‌نگبده‌ن و ده‌نگنه‌ده‌ن پارتی و یه‌کیه‌تیی،
مه‌لا نه‌سره‌ددین ئاسا، هه‌ر به‌ره‌نده‌ن و هه‌رامه‌ی خۆیان مسۆگه‌ر کردووه. ئه‌وان
ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی خۆیان وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداری باشووری کوردستان، بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی
دیکه‌ش درێژکرده‌وه و مسۆگه‌ر کرد. ئه‌وان پێش هه‌ر هه‌ڵبژاردن و گه‌مه‌یه‌کی سیاسیی،
که ده‌یکه‌ن ده‌بوو هه‌ردوو کارگێڕی و حوکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان یه‌کخستبا و
دوو له‌تی کوردستانیان بکراده‌یه‌ته‌وه یه‌ک له‌ت و پاشان وه‌ک هه‌موو شێوازێکی ئه‌و
دیموکراتانه‌ی ئه‌م جیهانه و به گوێره‌ی قانوونه‌کانی، هاتبانه مه‌یدانێ و
ئازادانه ڕێگه‌یان به ته‌واوی حیزب و ده‌سته سیاسییه‌کانی نێو کوردستان دابا و
ملانێیه‌کی هاوچه‌رخانه‌یان کردبا و ئه‌وده‌می گه‌لی کوردستان کێی هه‌ڵده‌بژارد،
بلا ئه‌و ببوایه‌ته فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتدار. ئه‌مه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌ن دانان
و کارپێسپاردنه، ڕێک وه‌ک دانانی هه‌ر کارگێڕێکی ده‌وڵه‌تی و فه‌رمی له هه‌ر جێیه‌کی
کوردستان. ئه‌مه نه‌ک هه‌ر دیموکراتی نییه، به‌ڵکه کوشتن و له‌گۆڕنانی دیموکراتییه.
من باسی لایه‌نی پێکهاتنه‌که‌یان، که پێوه‌ندی به عیراقه‌وه هه‌یه ناکه‌م و چ
قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه نییه، چونکه بڕوام به عیراق و گرێدانی کوردستان به عیراق
و چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد به هه‌ڵبژاردن له عیراقدا و له لایه‌ن عیراقه‌وه،
هه‌رگیز نییه. من هه‌ڵبژاردنیشم به‌و شێوه‌یه‌ی که هه‌یه، وه‌ک سیستم و شێوه‌ی
فه‌رمانڕه‌وایی، ته‌نانه‌ت له باشترین وڵاتانێکی نموونه‌ی دیموکراتیشدا، که ڕه‌نگه
سوێدیش یه‌کێک بێت له‌وانه، هه‌ر پێ فشه‌یه، چونکه ڕۆڵی سه‌ره‌کی و کاریگه‌ر له‌و
جۆره جڤاکانه‌شدا هه‌ر هی پاره و سه‌رمایه و ده‌وڵه‌مه‌ندی و پایه‌ی چینایه‌تییه،
بۆیه من بۆ خۆم هه‌رگیز بڕوام پێی نییه و پێشموانییه له ساخته‌کاری به‌ده‌ر بێت
و پێشموانییه کێشه‌کانی مرۆڤ به وه‌ها پینه‌وپه‌ڕۆیه‌ک چاره‌سه‌ر بکرێت.
ئه‌م کاریکاتێره‌ی خواره‌وه، که له www.kurdistannet.org ی 3/12/2004 وه‌رمگرتووه، ده‌ربڕینێکی له‌بار
و فره‌گونجاوه بۆ ئه‌و موژده زۆر مێژوویی و گرنگه‌ی سه‌رانی کورد، ڕۆژی 29/11/2004
له پیرمام به کوردیان دا.
3/12/2004
No comments:
Post a Comment