یادێک له گه‌وره‌مامۆستایه‌ک
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
دوای نیوه‌ڕۆی
به‌هارێکی گه‌رمی به‌غدا، که وانه‌که‌مان ته‌واو بوو و زه‌نگی پشوو لێیدا، هه‌موو
به په‌له بووین بۆ وه‌ده‌رکه‌وتن و ته‌نێ
چاوه‌نۆڕی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی مامۆستا بووین. ئه‌و وه‌ده‌رکه‌وت و هه‌موو ئێمه‌ش
وه‌ده‌رکه‌وتین. منیش یه‌کێک بووم له‌وان. ماوه‌یه‌کی زۆر بوو پرسیارێک، که تایبه‌ت
بوو به مامۆستا و هه‌ر ئه‌ویش ده‌یتوانی وه‌ڵامم بداته‌وه، مێشکمی بارگران کردبوو
و وه‌دووی وه‌ڵامه‌که‌یدا ده‌گه‌ڕام و هه‌ر ڕێکنه‌ده‌که‌وت لێی بپرسم. ئه‌وده‌مه‌م
به ده‌رفه‌تم زانی و خۆم لێی نێزیک کرده‌وه و هه‌ر له‌به‌ر ده‌رگای پۆله‌که‌دا
پرسیاره‌که‌م لێ کرد: مامۆستا له یه‌کێک له کتێبه‌کانتدا"انهیار نظریة
الراسمالیة المخططة(داڕووخانی تیۆری سه‌رمایه‌داریی نه‌خشه‌دار)"، واژه‌یه‌کی
تێدایه به نێوی ئه‌ریستۆکراتیی کارگه‌ری"الارستقراطیة العمالیة"، که
کارگه‌ر کارگه‌ره، ئیدی چۆن ده‌بێته ئه‌ریستۆکرات، حه‌ز ده‌که‌م بۆم ڕوون بکه‌یته‌وه،
که مه‌به‌ستت چییه له‌وه و ئه‌و ئه‌ریستۆکراتییه چۆن په‌یدا ده‌بێت؟ مامۆستا قۆڵی
چه‌پی له قۆڵی ڕاستم توند کرد و له‌به‌ر ده‌رگای پۆله‌که‌ی خۆمانه‌وه، که له
نهۆمی سێیه‌م بوو، به پلیکانه‌کاندا هاتینه نهۆمی دووه‌م و هاتینه نهۆمی یه‌که‌م
و هاتینه نێو حه‌وشه و باخچه‌که و به‌ره‌و به‌ر ده‌رگای حه‌وشه ڕۆیشتین و له
ده‌رگای حه‌وشه وه‌ده‌رکه‌وتین و له جاده‌که په‌ڕینه‌وه و له ده‌رگای کۆلێژی
قانوون و سیاسه‌ت وه‌ژوورکه‌وتین و به‌نێو باخچه و حه‌وشه‌که‌دا ڕۆیشتین و تا گه‌یشتینه
به‌ر ده‌رگای پۆلێک، که مامۆستا له‌وێ ده‌بوو وانه‌ی هه‌بێت، ئه‌و هه‌ر باسی ئه‌و
بابه‌ته‌ی بۆ ده‌کردم، که لێم پرسیبوو و وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌می ده‌دایه‌وه و
نموونه‌ی بۆ ده‌هێنامه‌وه. که زه‌نگی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وانه‌ی ئێمه لێیدا، ئه‌وجا
پێی گوتم: "ئێستا هه‌ردووکمان وانه‌مان هه‌یه و ده‌بێ بڕۆین، هیوادارم تێگه‌یشتبیت،
ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا جارێکی دیکه ئه‌و باسه ده‌که‌ینه‌وه و باشتر بۆت ڕوون ده‌که‌مه‌وه".
سوپاسم کرد و به هه‌ڕا ئه‌و هه‌موو ڕێگه‌یه‌م بڕی و خۆم گه‌یانده‌وه پۆل و وانه‌که‌م.که
له جێگه‌که‌ی خۆم دانیشتم و گوێم بۆ مامۆستاکه‌ی دیکه‌م ڕاده‌دێرا، بیرم له مامۆستا
ده‌کرده‌وه و قسه‌کانی ویم له گوێدا ده‌زرنگانه‌وه. ئه‌و ئه‌وه‌ی فێر کردم، که
سه‌ران و سه‌رکرده کرێکارییه‌کان، کاتێک که به پلیکانه‌ی سه‌ندیکادا هه‌وراز هه‌ڵده‌کشێن
و ده‌بنه خودانی ملیوانی سپی و له پشت مێزه‌وه داده‌نیشن و پاره‌یان ده‌که‌وێته
بنده‌ست و له ده‌سه‌ڵاته‌وه نێزیک ده‌بن، ئیدی توێژی چینه‌که‌ی خۆیان فڕێ ده‌ده‌ن
و ده‌خزێنه نێو چینێکی دیکه‌وه و ده‌بنه ده‌وڵه‌مه‌ندان و ده‌ستڕۆیشتووانی ئه‌و
چینه و ئه‌وده‌م ئیدی له کارگه‌ری ده‌رده‌چن و ده‌بنه ئه‌ریستۆکراتی کارگه‌ری.
ڕۆژێکی یه‌کێک
له خوێندکاره‌کان له باره‌ی پرسێکی ئابوورییه‌وه پرسیارێکی له مامۆستا کرد و
گوتی، که دوکتۆر عه‌بدوڕه‌سوول سه‌لمان(عبدالرسول سلمان) واده‌ڵێت و ده‌مه‌وێ بۆچوونی
تۆ له‌و باره‌یه‌وه بزانم! عه‌بدوڕه‌سوول سه‌لمان، مامۆستای بابه‌تی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی(الاقتصادالدولي)
بوو و دوکتۆرای له‌و ڕشته‌یه‌دا له ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات وه‌رگرتبوو. مامۆستاش دوکتۆرای
نه‌بوو. پرسه ئابوورییه‌که‌ش ئه‌وه بوو، که عه‌بدوڕه‌سوول سه‌لمان گوتبووی، که
عیراق دارخورمای زۆره و خورمایه‌که‌ی زۆر وه‌به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ
چیندا پێوه‌ندی باش بێت و بازرگانی و گۆڕینه‌وه‌ی ئابووری و کاڵا هه‌بێت و عیراق
خورما بۆ چین بنێرێت و دانیشتووانی چینیش، که یه‌ک ملیارد مرۆڤن ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌که‌و
یه‌ک دانه خورمایان به‌ر بکه‌وێت، ئه‌وا ده‌کاته ئه‌وه‌ی، که عیراق یه‌ک ملیارد
خورما ده‌فرۆشێته چین و به‌وه‌ش قازانجێکی باش ده‌کات و پاره‌یه‌کی باش بۆ عیراق
دێته‌وه. مامۆستا گوتی:"عبدالرسول سلمان مایعرف الفباءالاقتصاد.." واته:
"عه‌بدوڕه‌سوول سه‌لمان ئه‌لفبێی ئابووری نازانێت و..." و ئه‌وجا وه‌ڵامی
پرسیاری خوێندکاره‌که‌ی به بۆچوونی خۆی دایه‌وه.
جارێکی وه‌ژوورکه‌وت
و ژووره‌که پڕ بوو له ته‌پوتۆز. ته‌خته‌ڕه‌شه‌که پێسکرابوو و زۆر شتی له سه‌ر
نووسرابوو و هه‌وڵی سڕینه‌وه و پاکردنه‌وه‌ی درابوو و تۆزی گه‌چی ته‌باشیره‌کان
ژووره‌که‌ی قانگدابوو. ته‌خته‌کانی، که له سه‌ری داده‌نیشتین، هه‌ریه‌که‌و ڕوویان
له جێگه‌یه‌ک کردبوو و بۆنی دووکه‌ڵی جگه‌ره مرۆڤی کاس و هێڕ ده‌کرد. ده‌نگه‌ده‌نگ
و هه‌رای خوێندکاره‌کان له ده‌رێی پۆله‌که‌شه‌وه ده‌هاته گوێ. له وه‌ها کاتێکدا
وه‌ژوورکه‌وت و به سه‌ر ئه‌و هه‌موو شتانه‌دا هات. هه‌موو له شوێنی خۆمان ڕاوه‌ستاین
وشکبووین و که‌س فززه‌ی لێوه نه‌هات. ده‌یویست بزانێت چی ڕوویداوه و بۆ وا بووه.
له یه‌ک دووانێکی پرسی و ئه‌وانیش گوتیان، که هه‌روا گاڵته و شۆخیی کراوه و هیچی
نائاسایی ڕووی نه‌داوه. پێی گوتین، که ته‌خته‌ی دانیشتنه‌کانمان وه‌ک خۆیان لێ که‌ینه‌وه
و ته‌خته‌ڕه‌شه‌که پاکژ که‌ینه‌وه و په‌نجه‌ره‌کان بکه‌ینه‌وه تا هه‌وای نێو
ژووره‌که بگۆڕێت و ئه‌و ته‌پوتۆزه ده‌رچێته ده‌رێ و بۆ خۆیشمان له به‌ر ده‌رگای
ژووره‌که له ده‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی ده پازده خوله‌کێک ڕاوه‌ستین تا هه‌موو باره‌که
ئارام ده‌بێته‌وه و ئه‌وجا بێینه‌وه ژوورێ. بۆ خۆیشی له‌گه‌ڵماندا له ده‌رێی پۆله‌که
ڕاوه‌ستا. پاش ده پازده خوله‌که‌که پێی گوتین، که وه‌ژوورکه‌وین. که هه‌موو
دانیشتین و بێده‌نگیی باڵی به سه‌ر هه‌موواندا کێشابوو، چاوی به نێو هه‌مووماندا
گێڕا و سه‌یری یه‌کبه‌یه‌کمانی کرد و گوتی:"هم چنا شباب مثلکم و..."واته:
ئێمه‌ش وه‌ک ئێوه گه‌نج بووین و..".
جارێکی کتێبێکی
خۆی، که وه‌ک کتێبی خوێندن پێی ده‌گوتینه‌وه، له ته‌واوبووندا بوو و گه‌یشتبووینه
دوالاپه‌ڕه‌کانی، پرسیاری ئه‌وه‌مان لێکرد، که ئایا کتێبی دوای ئه‌وه‌مان چی ده‌بێت،
گوتی:"کتێبچه‌یه‌کی بچووکه، پاش چه‌ند ڕۆژێکی دیکه، که له چاپخانه ده‌رچوو،ده‌تانده‌مێ".
پاش چه‌ند ڕۆژه‌که، کتێب هاتوو و که به سه‌رماندا دابه‌ش کرا، کتێبێکی ئه‌ستووری
400 لاپه‌ڕه و پتر ده‌بوو. پێمان گوت، مامۆستا تۆ گوتت، که کتێبچه‌یه‌کی گچکه‌یه،
ئه‌ویش پێکه‌نی و گوتی:"ئه‌ی ئه‌وه نییه وایه!".
مامۆستا،
مامۆستا ئیبراهیم کوببه(إبراهیم کبة) بوو و منیش ئه‌وده‌می له پۆلی سێیه‌می کۆلێژی
ئابووری بووم له زانستگه‌ی به‌غدایێ. مامۆستا وانه‌ی ڕێبازه‌ئابوورییه‌کان"المذاهب
الاقتصادیة"ی پێ ده‌گوتینه‌وه. مامۆستا کوببه، یه‌کێک بوو له‌و مامۆستایانه‌ی،
که له ماوه‌ی خوێندنی ساڵانی زانستگه‌مدا، له هه‌موو مامۆستاکانی دیکه‌م زیاتر
خۆشم ده‌ویست و پێموابوو ئه‌گه‌ر له هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و ساڵانه‌دا وانه‌یان پێ
ده‌گوتمه‌وه زیره‌کتر و تواناتر نه‌بووبێت، ئه‌وا له هه‌ره زیره‌کترین و
تواناترینیان بوو. مامۆستا کوببه ساڵی 1919 له شاری نه‌جه‌ف له‌دایک بووه. له ژینگه‌یه‌کی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌دا و به هه‌ستی وڵاتپارێزی
په‌روه‌رده بووبوو و پێگه‌یشتبوو. بڕوای به
کاریگه‌ری و گرنگیی ڕۆڵی جه‌ماوه‌ر وه‌ک چێکاری مێژوو هه‌بوو و هه‌ر له سه‌ره‌تای
ژیانییه‌وه بڕوای به سۆسیالیزم و مارکسیزم و کۆمۆنیزم هه‌بوو. که له نێوان پێته‌خته‌کانی ئه‌وروپا و وڵاتانی
عه‌ره‌بدا و به تایبه‌ت، پاریس و له‌نده‌ن و مه‌درید و قاهیره‌دا هاتوچۆی ده‌کرد،
پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و هزره‌دا په‌یدا کرد و له‌گه‌ڵیدا ژیا و تێکه‌ڵاوی
بوو. کوببه دژی ڕێژیمی پاشایه‌تیی عیراق بوو و دوای ساڵانێکی زۆر له ده‌رێی وڵات،
له 1952دا گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌غدا. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وده‌مه‌ی عیراق زۆر دژایه‌تیی
کوببه‌یان ده‌کرد و له ماڵ و جێگه‌ی کاردا ڕاوه‌دوو ده‌نرا. ئه‌وده‌می کوببه له
دانان و گه‌ڵاڵه‌کردنی په‌یمانی به‌ره‌ی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی(جبهة
الاتحاد الوطني) ساڵی 1957دا به‌شدار بوو و پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیشی
به بزاڤی دیموکراتیی عیراقییه‌وه هه‌بوو. دوای کوودێتای 14ی ته‌ممووزی 1958، له
یه‌که‌م حوکوومه‌تی نیشتمانیی عیراقدا کوببه وه‌زاره‌تی بازرگانیی پێ سپێردرا و
بریکاریی وه‌زاره‌تی نه‌وت و وه‌زاره‌تی بیرازی کشتوکاڵییشی پێ سپێردرا و له نه‌هێشتنی
دابڕان و چێ‌کردنی پێوه‌ند له‌گه‌ڵ وڵاتانی سۆڤیێت و ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات و چیندا،
ڕۆڵی سه‌ره‌کی بینی و ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ر به دروشمی ئیبراهیم کوببه بۆ پێشه‌وه،
دیموکراتی و ئاشتییه(براهیم کبة للأمام ... دیمقراطیة
وسلام)ه‌وه پێشوازییان لێ ده‌کرد. کوببه له
هه‌ندێک له سیاسه‌ته‌کانی عه‌بدولکه‌ریم قاسم ناڕازی بوو، هه‌ربۆیه چه‌ندین جار
داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی کرد و قاسمیش پێی قایل نه‌بوو. تا ناوه‌ندی 1960، ئیدی
کوببه به گه‌رمه‌وه به‌شداریی بزاڤی ئاشتیخوازان و کاری ئه‌کادیمی و و وانه‌گوتنه‌وه
و توێژینه‌وه‌ی له زانستگه‌ی به‌غدادا کرد و ئه‌و کاته‌ش له ڕێکخستنه‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی عیراقدا کاری ده‌کرد و زۆر
توند، گرێدراوی بیروباوه‌ڕ و پاراستنی حیزب و دیموکراسی و دژایه‌تی نه‌یارانی گه‌ل
و به‌عسییان بوو و که‌سایه‌تییه‌کی بڕیارده‌ر و توانای هه‌بوو. ساڵی 1963 و دوای کوودێتای به‌عس و ڕووخانی ڕێژیمی
قاسم، کوببه خرایه زیندانه‌وه و ساڵی 1966 به فه‌رمانی سه‌رۆککۆمار ئازاد کرا.
له‌و کاته‌وه ده‌ستی به کاری مامۆستایه‌تیی له زانستگه‌دا کرده‌وه و تا ساڵی
1977 به‌رده‌وام بووه و ئیدی حوکوومه‌تی به‌عس له‌کار وه‌ده‌ری نا. پاش ساڵانێکی زۆری مامۆستایی و خه‌رمانێک ئه‌زموون و پێگه‌یاندنی هه‌زاران
خوێندکار و نووسینی ده‌یان کتێب و په‌خشکردنه‌وه‌ی سه‌دان گوتار و سه‌دان سه‌مینار
و سه‌دان لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی ئابووری و سیاسی و به‌شداربوون له دانانی نه‌خشه‌ی
ئابووری و کۆڵێک چالاکی دیکه‌دا، ڕۆژێکیان که دێته ژووری وانه‌گوتنه‌وه‌وه ده‌بینێت
له سه‌ر دیواری ژووره‌که دروشمی "ئه‌وی کار نه‌کات شه‌ره‌فی نییه: من لا یعمل
لا شرف له"، که دروشمێکی به‌عسییه‌کان بوو، هه‌ڵواسراوه و ئه‌ویش که ده‌یبینێت،
ده‌سبه‌جێ پێی په‌ست ده‌بێت و ده‌ڵێت:"ئه‌مه قسه‌یه‌کی قۆڕ و درۆیه و بۆ خه‌ڵکی
بێده‌سه‌ڵات و نه‌دار به‌کار ده‌برێت، که مرۆڤ کاری ده‌ستنه‌که‌وێت و بێکار بێت چ بکات، ئه‌وه‌تا هه‌زاران خه‌ڵکی
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات هیچ کارێک ناکه‌ن و خۆیشیان به شه‌ریف داده‌نێن". ئیدی ئه‌و
قسه‌یه‌ی ده‌گاته‌وه ده‌سه‌ڵات و ده‌ڵێن پاش ئه‌وه و له سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی له‌کار
ده‌ری ده‌که‌ن. کوببه به درێژایی ژیانی دژی ڕێژیمی
به‌عس و بیروباوه‌ڕی شۆڤینیزم بوو و هه‌میشه له به‌ره‌ی گه‌لدا بوو و هه‌رده‌م بڕوای
به مارکسیزم و سۆسیالیزم بوو. کوببه، ڕۆژی سێشه‌ممه 26/10/2004، کۆچی دوایی کرد
و له پاش خۆی چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌ی
زانستیی گرانبه‌ها و پڕبایه‌خی له بواری زانستی ئابووری سیاسی و بیر تیۆری ئابووریدا
به‌جێهێشتووه. چه‌ند نموونه‌یه‌کیان ئه‌مانه‌ن:
قه‌یرانی بیری ئابووری/ أزمة الفکر
الاقتصادي _ 1953
واتای ئازادی/ معنى الحریة _ 1954
شیکردنه‌وه‌ی مه‌کارسیزم/ تشریح المکارثیة
_ 1954
ده‌ره‌به‌گایه‌تی له عیراق/ الاقطاع في العراق _
1957
له‌مه‌ڕ هه‌ندێک چه‌مکی بنه‌ڕه‌تیی له سۆسیالیزمی زانستیدا/
حول بعض المفاهیم الاساسیة في الاشتراکیة العلمیة – 1960
داڕووخانی تیۆریی سه‌رمایه‌داری نه‌خشه‌بۆدانراو/
انهیار نظریة الرأسمالیة المخططة _ 1960
مارکسیزم و جه‌نگی ئیمپریالیزم/ المارکسیة والحرب
الامبریالیة _ 1960
پراگماتی و فه‌لسه‌فه‌ی زانستی/ البراغماتیة
والفلسفة العلمیة _ 1960
ئیمپریالیزم چییه/ ماهیة الامبریالیة _ 1961
شیکردنه‌وه‌ی کۆسمۆپلیتیزم/ تشریح الکوسموبولیتیة
_ 1961
ئه‌مه‌یه ڕێگه‌ی 14ی ته‌ممووز/ هذا هو طریق 14
تموز _ 1969
لێکۆڵینه‌وه له مێژووی ئابووری و بیری ئابووری/ دراسات
في تاریخ الاقتصاد والفکر الاقتصادي _ 1970
سه‌رمایه‌داری وه‌ک سیستم/ الرأسمالیة نظاما _
1972
کێشه‌کانی گاڵه له سه‌رمایه‌دا لای مارکس/ مشاکل
الجدل في الرأسمال لمارکس _ 1979
یادی مامۆستا‌م ئیبراهیم کوببه، هه‌میشه به‌خێر و گیانی شاد و ئارام بێت.
15/12/2004
15/12/2004
No comments:
Post a Comment