ئه‌وروپا، تورکیا و کورد
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
که له‌یلا
زانا، وه‌ک یه‌که‌م ژنی کورد هه‌ڵبژێردرا بۆ ئه‌ندامیه‌تیی په‌رله‌مانی تورکیا و له‌به‌رده‌م
په‌رله‌مان و میدیادا، به ڕه‌نگه‌کانی ئاڵای کوردستانه‌وه ڕاوه‌ستا و به کوردی
قسه‌ی کرد و پۆلیسی تورک گرتیان و خستیانه زیندانه‌وه، خۆی وه‌ک نموونه‌ی ژنێکی
شۆڕشگێڕ و خاوه‌نهه‌ڵوێست و گرێدراوی پرسی نه‌ته‌وه‌که‌ی به جیهان دایه ناسین. که
له‌یلا زانا دوای به‌ربوونی له زیندانی تورکیا، بانگهێشتنی برۆکسل کرا و له به‌رده‌م
په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا خه‌ڵاتی زاخارۆفی پێ به‌خشرا، خۆی وه‌ک نموونه‌ی که‌سێک دایه
ناسین، که پرۆپاگه‌نده بۆ تورکیا و یه‌کیه‌تیی تورکیا و گۆجه‌دیموکراتییه‌که‌ی
تورکیا ده‌کات. یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپایش، که له‌یلا زانا بانگ ده‌کاته په‌رله‌مانه‌که‌ی
خۆی و گوێی لێ ده‌گرێت و ڕێگه‌ی پێده‌دات، ته‌نانه‌ت به زمانی کوردیی بپه‌یڤێت، له‌به‌ر
کورد ئه‌و کاره ناکات، ئه‌و بۆ خه‌مڵاندن و ڕازاندنه‌وه و ئارایشتکردنی تورکیا وه‌ها
کارێک ده‌کات. ئه‌و، تورکیا له‌به‌رچاوی ئه‌وروپاییان ده‌ڕازێنێته‌وه و خۆشک ده‌کاته‌وه.
که له‌یلا زانا باس له دامه‌زراندنی پارتییه‌کی سیاسی بۆ کورد له تورکیادا ده‌کات،
پارتییه‌ک ساز ده‌کات، له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و دیدی فه‌رمیی تورکیادا هاوئاهه‌نگ و هاوبیر
بێت. له‌یلا زانا، پارتییه‌ک ساز ده‌کات، که خزمه‌ت به یه‌کپارچه‌یی تورکیا و که‌وێکردنی
پرسی کورد و مرۆڤی کورد له باکووری کوردستاندا بکات. له‌یلا زانای 2004، له‌یلا
زانای 1995 نییه. له‌یلا زانا، ئێستا هه‌ر ئه‌و ئاوازه‌ی عه‌بدوڵڵا ئوێجالان ده‌خوێنێت،
که له ئیمرالییه‌وه په‌خش ده‌کرێته‌وه و قسه‌کانی ئه‌و ده‌ڵێته‌وه. ئوێجالان،
که ساڵانێک خه‌ڵکانێکی نێو گه‌ڕه‌لاوژێی ڕۆشنبیریی کوردی به "عیسای مه‌سیح"
و "گیڤارا" و "حوسه‌ینی که‌ربه‌لا"، نیویان ده‌برد و باسیان لێوه
ده‌کرد، ئێستا ده‌ڵاڵی یه‌کپارچه‌یی تورکیا و گۆجه‌دیموکراتییه‌که‌یه‌تی و تووتی
ئاسا قسه‌ئیملاپێکراوه‌کانی میت و پۆلیس و ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا واژوو ده‌کاته‌وه
و ده‌ڵێته‌وه. چالاکی و بزاڤه سیاسییه‌کانی له‌یلا زانا و ئوێجالان و زۆرێکی هه‌وادارانی
وانیش، له یه‌ک سه‌رچاوه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن و ده‌ڕژێنه یه‌ک ئاوه‌ڕۆوه. ئوێجالان
و خه‌ڵکانێکی زۆری کورد، که لایه‌نگر و هه‌واداری تێزه‌کانی وین، کۆڵێک دڵیان به‌وه
خۆشه، تورکیا ببێته ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا. ئه‌وانه‌ی وا بیر ده‌که‌نه‌وه،
پێیانوایه ئه‌گه‌ر تورکیا ببێته به‌شێک له ئه‌وروپا، ئیدی له سیاسه‌ت و ڕه‌وتار
و هه‌ڵسوکه‌وتدا وه‌ک وڵاتێکی ئه‌وروپایی کار ده‌کات و به چاوێکی ئه‌وروپاییانه
ده‌نۆڕێته پرسی کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کورد و پێیانوایه خێروبێر به سه‌ر کورددا
داده‌بارێت. یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا یانه‌یه‌کی مه‌سیحییه و ته‌واوی ئه‌وروپای مه‌سیحی
ده‌گرێته خۆ. تورکیا بۆ ئه‌و یانه‌یه وه‌ک جووجکه‌غه‌ریبه‌یه‌ک وایه و جێگیربوونی
له نێو ئه‌واندا گه‌ڵێک سه‌خت و دژواره. تورکیا، هه‌رچه‌نده وه‌ک ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات
و قانوون، خۆ به سێکولار و نائایینی ده‌داته‌ناسین و بانگاشه‌ی بۆ ده‌کات، لێ له
ناوه‌ڕۆکدا وڵاتێکی ئیسلامییه. دانیشتووانی تورکیا و باکووری کوردستانیش، که ئێستا
وه‌ک نه‌خشه و به فه‌رمیی به‌شێکه له تورکیا و به‌شێکی زۆری ئه‌و که‌مینه نه‌ته‌وانه‌ی
نێو تورکیاش وه‌ک ئایین و فه‌رهه‌نگ هه‌موو هه‌ر موسوڵمانن. ئه‌و ڕاستییه، هه‌ڵکردنی
تورکیایه‌کی موسوڵمان له‌گه‌ڵ و له نێو یانه‌یه‌کی مه‌سیحیدا(یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا)
و قایل‌بوونی ئه‌و یانه مه‌سیحییه به ئه‌ندامیه‌تیی تورکیایه‌کی موسوڵمان تێیدا،
سه‌ختی و دژوارییه‌ک له هه‌ردوو لاوه ساز ده‌کات و پێکه‌وه ژیانیان له هه‌ردوو
لاوه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا، که وه‌ک ڕواڵه‌ت یه‌کیه‌تییه‌کی
ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و جڤاکییه، له ناوه‌ڕۆکدا هه‌وڵدانێکه بۆ سازکردنی
هێزی دووه‌م و ملانێکه‌ری ئه‌مه‌ریکا و جێگری ئه‌مه‌ریکا له ڕووی سیاسی و له‌شکریشه‌وه.
یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا، سازکردنی هێزێکی دووه‌می دوای ئه‌مه‌ریکایه له به‌ره‌ی ئیمپریالیزمی
جیهانیدا. ئێستا ڕووسیاش دوای نه‌مانی یه‌کیه‌تیی سۆڤیێت و به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات وه‌ک
هێز و بلۆکێک، ده‌یه‌وێت له‌هه‌مبه‌ر ئه‌مه‌ریکا و یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپادا، ئه‌ویش
بۆ خۆی هێزێکی دیکه قوت کاته‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌ویش به‌رده‌وام هه‌وڵی خۆنێزیکخستنه‌وه
له تورکیا و هیندوستان و ئه‌وانه ده‌دات. ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا هه‌ریه‌ک به جیا،
کاتێک گه‌ره‌کیانه تورکیا به‌لای خۆدا ڕاکێشن، بێجگه له تورکیا بۆ خۆی، ئه‌وان
بیر له کۆماره تورکزمانه موسوڵمانه پڕ نه‌وت و گاز و کانزاکانی که‌ونه یه‌کیه‌تیی
سۆڤیێتیش ده‌که‌نه‌وه. به هێنانی تورکیا بۆ نێو بازنه‌ی ئیمپریالیزمی ئه‌وروپا،
هێنانی ئه‌و کۆمارانه و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئابوورییان گه‌لێک هاسان ده‌بێت، چونکه
ئه‌وانه گرێدراوی تورکیان، چ له ڕووی فه‌رهه‌نگ و زمان و چ له ڕووی ئایینیشه‌وه.
له ته‌واوی ئه‌م هاوکێشه جنۆکه‌ئاسانه‌دا و له نێوان تورکیا و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا
و ڕووسیادا، ده‌بوو سیاسه‌تکارانی کورد، بڕێک بیریان له که‌مینه‌کانی نێو ئه‌وروپا
و ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا وڵاتانی دیکه‌ی مامه‌ندی ئه‌وان کردبایه‌وه. قه‌ره‌جه‌کانی
ڕۆمانیا، باسکه‌کانی ئیسپانیا و فرانسا، که‌تالانه‌کانی ئیسپانیا، ئیرلاندییه‌کانی
ئیرلاندی باکوور، سامه‌کانی سوێد و نۆروێژ و فینلاند، تورکه‌کانی بوڵگارستان، چێچنییه‌کانی
چێچێنستانی نێو ڕووسیا، ئیندیانه‌کانی نێو ئه‌مه‌ریکا، ماورییه‌کانی نیوزیلاند، ئه‌بۆریجینه‌کانی
ئه‌وسترالیا و...که نمووگه‌لێکی زیندوون، هه‌میشه مه‌ترسیی تواندنه‌وه و هه‌وڵی
تواندنه‌وه‌یان له سه‌ر بووه و له سه‌ره. ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وروپا، ئه‌وسترالیا،
نیوزیلاند، که هه‌موویان له نێو یه‌ک بازنه‌ی فه‌رهه‌نگی و بیر و سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌دان،
هه‌میشه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی جیاوازییه‌کانیان داوه و ده‌ده‌ن. ئه‌وان فه‌رهه‌نگی
زاڵی خۆیان به سه‌ر ئه‌و که‌مینانه‌دا ده‌سه‌پێنن و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگه
جیاوازه‌کانی ئه‌وان ده‌ده‌ن. ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت، یه‌کفه‌رهه‌نگی و یه‌کشێوه‌یی و
یه‌کسیاسه‌تی له نێو یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپادا بئافرێنێت. ئه‌گه‌ر تورکیا ببێته ئه‌ندامی
یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا، داهاتووی کورد و باکووری
کوردستان، هه‌رگیز له‌و که‌مینانه‌ی نێو ئه‌وروپا باشتر نابێت. یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا
به تورکیای ئه‌ندامیشییه‌وه(ئه‌گه‌ر وه‌رگیرا)، ئه‌وده‌می هه‌موو ده‌نگ و داخوازییه‌کی
کورد بۆ جوێبوونه‌وه و سه‌رخۆبوون و ئازادی و ڕزگاری ده‌مکوت ده‌که‌ن و داده‌پڵۆسن.
ته‌واوی سیاسه‌تی دژه‌کورد و وێرانکردنی کوردستان، که ده‌وڵه‌تی تورکیای که‌مالیست
پێڕۆی کردووه و ده‌کات، به‌به‌رچاوی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپاوه کراوه و ده‌کرێت.
تورکیا گه‌وره‌ترین وه‌رگری کۆمه‌کی له‌شکریی ئه‌مه‌ریکایه. تورکیا به هۆی نێزیکی
و هاوسێیه‌تیی یه‌کیه‌تیی سۆڤیێت له سه‌رده‌مێکدا و بوونی له نێو خۆرهه‌ڵاتی ناڤین‌دا،
جێگه‌یه‌کی ستراتیژی و گه‌لێک گرنگی هه‌بووه. له سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا و به‌رده‌وام،
فره‌ترین و باڵاترین جۆری کۆمه‌کی له‌شکریی وه‌رگرتووه. له ساڵی 1984دا ئه‌وه‌ش
گۆڕا و ئه‌و ڕێژه فره‌تر به‌رز بووه‌وه. ته‌نێ له سه‌رده‌می کلینتندا کۆمه‌کی له‌شکریی
ئه‌مه‌ریکا بۆ تورکیا چوار هێنده‌ی کۆمه‌که‌کانی هه‌موو ساڵانی سه‌رده‌می جه‌نگی
سارد، به‌رز بووه‌وه. ئه‌و کۆمه‌کانه‌ش شتی زۆر گرنگ و دژوار بوون. نوام چۆمسکی ده‌ڵێت:"ئه‌مه‌ریکا
80%ی چه‌کی له‌شکری تورکیای دابین ده‌کرد و ئه‌و چه‌کانه‌ش ده‌مانچه نه‌بوون، به‌ڵکه
بێگومان فڕۆکه‌ی جه‌نگی و تانک و ڕاوێژکاریی له‌شکری و شتی دیکه بوون. بۆچی؟ هۆی
ئه‌و کۆمه‌که ئه‌وه بوو، که تورکیا له‌و ترۆپکه ساڵانه‌دا، له کۆتایی نه‌وه‌ده‌کانی
سه‌ده‌ی بیسته‌مدا و له سه‌رده‌می کلینتندا، تێرۆری ده‌وڵه‌تیی دژ به کورد، که
نێزیکه‌ی چواریه‌کی دانیشتووان پێکدێنن، پێڕۆ ده‌کرد. حوکوومه‌تی تورکیا جه‌نگێکی
مه‌زنی له دژ ده‌کردن"[1]. ئه‌مه‌ریکا
له هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی سه‌ددام حوسه‌ینی دژ به کورد و ئیسرائیلی دژ به فلستنییانیش ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پێڕۆ ده‌کرد. چۆمسکی
ئه‌مه‌ریکا وه‌ک نموونه ده‌هێنێته‌وه، لێ لانکی دیموکراتی و مافی مرۆڤ(ئه‌وروپا
و یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا)یش له‌هه‌مبه‌ر تورکیا و عیراقدا وایان کردووه. ئه‌وان چاوپۆشی‌یان
له ته‌واوی سیاسه‌ته‌کانی سه‌ددام حوسه‌ین و تورکیای دژ به کورد و ئیسرائیلی دژ
به فلستینییان کردووه و کاتێک، که بۆ خۆیان پێویست بووبێت و به قازانجی خۆیان
بووبێت، باسیان لێ کردووه و کاتێکیش پێویست نه‌بووبێت مته‌قیان لێ کردووه. ئه‌و ئازادی
مرۆڤ و مافی مرۆڤ و ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی زمان و فه‌رهه‌نگه‌ی، که وڵاتانی ئه‌وروپا
و یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا باسی لێوه ده‌که‌ن و ده‌یکه‌نه به‌ڵگه بۆ نامرۆڤیی هه‌ندێک
ڕێژیم و پێشلکردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی که‌مینه‌کان، ته‌نێ له کاتی دژایه‌تی و ناکۆکیی
به‌رژه‌وه‌نده‌کانی خۆیاندا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌دا، به‌کاری ده‌به‌ن و که ئه‌و
وڵاتانه‌ش هاتنه ڕیزی خۆیانه‌وه و بوون به به‌شێک له سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ی خۆیان،
ئیدی ئه‌و باسانه بۆ ئه‌وان گرنگ نییه و گوێی خۆیانی لێ که‌ڕ ده‌که‌ن و چاوی خۆیانی
لێ کوێر ده‌که‌ن. کورد ده‌بێ چاوه‌نۆڕی هه‌ر ئه‌و جۆره هه‌ڵوێسته بێت و چ هیوایه‌کی
به یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا نه‌بێت. یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر به‌رنامه و نه‌خشه‌یه‌کی
بۆ کورد و باکووری کوردستان هه‌بێت، ئه‌وا ته‌نێ به‌رنامه و نه‌خشه‌ی ده‌سته‌مۆکردن
و فێره گوێڕایه‌ڵی و کوشتنی گیانی سه‌ربه‌خۆیی و شۆڕشگێڕی و یاخیبوونی کوردی پێیه
و هیچی دیکه.
20/12/2004
[1] نعوم تشومسکی، القوه والارهاب جذورهما فی الثقافة
الامریکیة، تحریر جون جنکرمان و تاکی مساکازو، ترجمة ابراهیم یحیی الشهابي،
دارالفکر، دمشق 2003، ص80.
No comments:
Post a Comment