پیاوێکی هه‌میشه‌به‌هاره
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
وا بۆ چه‌ند
مانگ ده‌چێت، به ده‌گمه‌ن ڕۆژێک هه‌یه جه‌لال تاڵه‌بانی، پێشوازی له کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک
نه‌کات و بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێک قسه‌یان بۆ نه‌کات. جه‌لال تاڵه‌بانی، هه‌ر بۆ
خۆی قسه ده‌کات و ئه‌وانه‌ی دێنه کنی ته‌نێ گوێ ده‌گرن. ئه‌و، هێنده‌ی ده‌ڵێ، هێنده
بیر ناکاته‌وه. که‌متر شتی نوێ ده‌ڵێ و پتر قسه‌کانی سه‌دباره ده‌کاته‌وه. له
دیرۆک و سیاسه‌ت و ئایین و ئایینزا و ئه‌ده‌ب و کشتوکاڵ و بازرگانی و ئابوورییه‌وه
پێدا دێت تا ده‌گاته پرسی ژنان و هونه‌ر
و سروشت. زۆر گه‌شبینانه ده‌نۆڕێته هه‌موو پرسه‌کان و چاره‌سه‌ر بۆ ته‌واوی گیروگرفت
و پرس و کێشه‌کان ده‌بینێته‌وه و هیچی له‌کن سه‌خت نییه و هه‌رچی گرێکوێره‌یه گه‌لێک
به هاسانی ده‌یانکاته‌وه، وه‌لێ کێشه‌کانیش هه‌ر له جێگه‌ی خۆیاندان. به‌ڵێنی زۆر
مه‌زن ده‌دات و به کرده‌وه‌یش که‌میان وه‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت. دڵی یه‌ک که‌س
ناشکێنێت و هه‌مووان له‌خۆ ڕازی ده‌کات و هه‌مووان ده‌کاته شۆڕشگێڕ و خه‌باتکار و
خودان دێرۆک و پاشخانپاکژ و فریشته و ده‌ست
به سه‌ر شانی هه‌موواندا دێنێت. جه‌لال تاڵه‌بانی، گه‌ش و ده‌مبه‌خه‌نده و ئامێزکراوه،
که خۆی وه‌ژوورێدا ده‌کات و ماچ ده‌به‌شێته‌وه و ماچ ده‌بارێنێت، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی
له‌به‌ر قیت ده‌بنه‌وه و به خرمه و هاڕه‌ی چه‌پڵه و مامه مامه ڕووی لێ ده‌که‌ن
و بۆی ده‌کرێنه‌وه و ده‌پشکوون، سواڵه‌ی چه‌پڵه ده‌دوورێته‌وه و مه‌ڵۆی ده‌نگ خڕ
ده‌کاته‌وه و ده‌سکه‌نه‌ی لایه‌نگر ده‌کات. ئه‌و دیمه‌نه ڕۆژانه‌یه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی
و ئه‌وانه‌ی دێنه کنی، له کوردساته‌وه خۆ ده‌که‌ن به نێو ماڵی به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی کورددا و تاڕاده‌یه‌ک خه‌ڵک هه‌م دیمه‌نه‌کان و
هه‌م قسه‌کانی ئه‌ویشیان له‌به‌ر کردووه و ده‌زانن باسی چ ده‌کات و چ ده‌ڵێته‌وه.
ئه‌و دیمه‌ن و چه‌پڵه‌ڕێزان و مامه‌مامه‌یه، ئه‌گه‌ر شتێک وه‌بیربخه‌نه‌وه ئه‌وا
سه‌ددام حوسه‌ین و به گیان، به خوێن، ده‌بینه قوربانت ئه‌ی سه‌ددام"بالروح
بالدم نفدیك یا صدام"و کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا وه‌بیر دێننه‌وه. ئه‌و
ماچانه و ده‌ست به سه‌ر دڵ و سینگدا دان و ئامێزکردنه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر شتێکمان وه‌یاد
بهێننه‌وه، ئه‌وا یاسر عه‌ره‌فاتمان بیر ده‌خه‌نه‌وه.
*****
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا
ڕۆژی 20/12/2004، له‌گه‌ڵ کاکه‌ییه‌کانی سوفه‌ییه، مووسڵ، که‌رکووک، خانه‌قین و
هاوار، جه‌لال تاڵه‌بانی له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق و ده‌نگدانه‌وه گوتی، که
چه‌ندی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک زۆرتر به‌شدار بن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌وا ژماره‌ی
کورسییه‌کانی کورد له په‌رله‌مانی عیراق زۆرتر ده‌بن[1]. ئه‌وه‌ی
ته‌ماشای شێوه‌ی دابه‌شکردنی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی داهاتووی عیراقی کردبێت، بۆی
ده‌رده‌که‌وێت و ده‌زانێت، که کورسییه‌کان به گوێره‌ی تیۆری خۆیان گوته‌نی
"ته‌وافوق"[2]، به‌م
جۆره دابه‌شکراون: شیعه:120، سوننه:75، کورد:55، تورکمان:15، مه‌سیحی:10 و...واته:
هه‌ر پێشه‌کی بڕیار دراوه، که به گوێره‌ی نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزا، کورسییه‌کان
دابه‌ش بکرێن و هه‌ر لایه‌نه چه‌ندی به‌ر بکه‌وێت. کورد 55 کورسیی بۆ دانراوه، که ده‌کاته 20%ی کورسییه‌کان
و حیسابی 20%ی دانیشتووانی عیراقی بۆ کراوه. دیاره ئه‌و 20%ییه هه‌ر له یه‌که‌م
ڕۆژی هاتنی ئه‌مه‌ریکاوه بۆ عیراق و ڕووخانی به‌عسه‌وه، بۆ کورد بڕایه‌وه و وه‌ک
کراس به‌به‌ریدا کرا و ئیتر، به خۆلێگێلکردن و گوێیخۆلێخه‌واندن و چاونووقاندنی سه‌رانی
کورد، لێی نه‌بووه‌وه و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه. که کورسییه‌کان، ئیدی هی هه‌ر
لایه‌نێک بن به کوردیشه‌وه، پێشه‌کی دیاری کرابن، ئیدی خه‌ڵک ده‌نگ بدات یا نه،
زۆر خه‌ڵک به‌شداری ده‌نگدان بکه‌ن یا که‌م، هیچ له باسه‌که نایه‌ته گۆڕین و ئه‌و
کورسییانه هه‌ر وه‌ک خۆیان ده‌مێننه‌وه. واته ئه‌گه‌ر کوردی پاژه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش
ده‌نگ بده‌ن، ژماره‌ی کورسییه‌کانی کورد نابنه 60. ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌که منداڵێکی
گچکه‌یش تێیده‌گات و ده‌یزانێت و چ پێویستی به‌و چه‌پڵه‌ڕێزانه نییه، که جه‌لال
تاڵه‌بانی هه‌ر ڕۆژه خێڵ و هۆز و تیره و ئایین و ئایینزایه‌ک و خه‌ڵکێکی بۆ کۆ ده‌کاته‌وه
و ده‌ڵێی گه‌وره‌ترین په‌ڕجوو و نوێترین داهێنانیان بۆ باس ده‌کات.
*****
هه‌ر له‌و
جڤینه‌یدا، له‌گه‌ڵ کاکه‌ییه‌کاندا، جه‌لال تاڵه‌بانی له‌مه‌ڕ کوشتنی چوار کورد له
حه‌ویجه‌ی که‌رکووک گوتی، که له‌و باره‌یه‌وه قسه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ده‌که‌ن،
ئه‌گه‌ر ئه‌وان گیانی هاووڵاتییه کورده‌کان له‌وێ نه‌پارێزن، ئه‌وا خۆیان(واته
تاڵه‌بانی و حیزبه‌که‌ی) ناچارن ئه‌و کاره بکه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی:"چیتر
له‌و پیاوکوژ و تیرۆریستانه قبووڵ ناکه‌ین که له حه‌ویجه خۆیان حه‌شار داوه‌و
رۆڵه کورده‌کانمان تیرۆر ده‌که‌ن گه‌ر واز نه‌هێنن عاقڵیان ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها
گوتی، که ده‌توانن پازده‌هه‌زار پێشمه‌رگه بنێرین و ته‌مێیان بکه‌ن[3]. ئه‌وه‌ی
له ڕه‌وشی کورد له باشووری کوردستاندا و به تایبه‌ت له ده‌ڤه‌ره کوردستانییه
تێکه‌ڵاو و ئاڵۆزه‌کانی وه‌ک که‌رکووک، مووسڵ، خانه‌قین و ده‌ڤه‌ره‌کانی عیراقیش، که
کوردیان تێدا ده‌ژین وه‌ک به‌غدا ورد ببێته‌وه،
به ڕوونی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که کورد ئه‌وڕۆ له‌به‌ر کوردبوونی، ته‌نێ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کورده، ده‌کوژرێت و له‌به‌ین ده‌برێت. سووتاندن و سه‌رژێکرن
و کوشتنی ڕۆژانه‌ی کورد، له به‌غدا، به‌له‌د، ده‌وروبه‌ری تکریت، مووسڵ، که‌رکووک،
جه‌له‌ولا و...نیشانه‌یه‌کی زه‌ق و خویای ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌یه. وا له حه‌ویجه‌یش
وه‌ها کارێک به کوشتنی چوار کورد ده‌ستیپێکرد. جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رانی دیکه‌ی
کورد، زۆرجاران ئه‌و قسه‌یه سه‌دپات ده‌که‌نه‌وه، که له‌مه‌ڕ ئه‌و دیارده‌یه‌وه
بێده‌نگ نابن و وا ده‌که‌ن و وا ده‌که‌ن و وا وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، که‌چی تا ئێستا
هه‌ر هیچیان نه‌کردووه. ڕێگه‌گرتن له‌و کارانه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و کارانه ته‌نێ
به قسه نابێت و کرده‌وه‌ی ده‌وێت. هێشتنه‌وه و وه‌ده‌رنه‌نانی عه‌ره‌بی هاورده
و داگیرکه‌ر له حه‌ویجه و که‌رکووک و جه‌له‌ولا و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه، بۆ خۆی هۆی
سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی ئه‌و کوردکوشتنانه‌یه که ئه‌وڕۆ ڕووده‌ده‌ن. مۆرکردنی
قانوونی بنه‌ڕه‌تیی کاتیی عیراق، که که‌رکووک و
خانه‌قین و شنگال و خورماتوو و جه‌له‌ولا و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و مه‌خموور،
ناگێڕێته‌وه ئامێزی کوردستان و به به‌شێک له کوردستانیان ناژمێرێت و چاره‌نووسیان
ده‌داته ده‌ست، ده‌نگدان و عه‌ره‌ب و عیراقییانه‌وه، بنه‌مای ئه‌و کوردکوشتنانه‌یه
که ئه‌وڕۆ ڕووده‌ده‌ن. تاڵه‌بانی و سه‌رانی دیکه‌ی کورد، ئه‌گه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه
ته‌واوی کوردستانیان له عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر و هاورده پاکژ کردبایه‌وه و ته‌واویان
وه‌ده‌رنابا، ئێستاکه ڕه‌وش به‌م جۆره‌ی ئه‌وڕۆ نه‌ده‌بوو. تاڵه‌بانی، که بانگاشه‌ی ناردنی پازده‌هه‌زار پێشمه‌رگه ده‌کات بۆ ته‌مێکردنی
کوردکوژانی حه‌ویجه، ئه‌ی بۆ هه‌ر له ڕووخانی به‌عسه‌وه ئه‌و کاره‌ی نه‌کردووه!
ئه‌ی چاوه‌ڕوانی چییه، که ئێستاکه وه‌ها کارێک ناکات! بشێ خۆی بۆ ڕۆژی ته‌نگانه
ئاماده بکات! مه‌گه‌ر ئه‌وه نییه تا ئێستا و له دوای ڕووخانی به‌عسه‌وه حه‌فتسه‌د
و ئه‌وه‌نده ماڵی کورد له حه‌ویجه وه‌ده‌رنراون و که‌رکووک و مووسڵ و جه‌له‌ولا
و مه‌نده‌لییش هه‌ر به عه‌ره‌بێنراوی ماونه‌وه! ئه‌ی ئه‌وه به‌رده‌وامیی عه‌ره‌باندن
و پاکتاوی ڕه‌گه‌زی نییه! به سێ پازده‌هه‌زاری پێشمه‌رگه نه ته‌نێ حه‌ویجه، به‌ڵکه
ته‌واوی مووسڵ و که‌رکووک و دوا گوند و ده‌ڤه‌ری کوردستان ڕزگار ده‌کرێن. تاڵه‌بانی
و سه‌رانی کورد، که بۆ خۆیان داکۆکی له خه‌ڵکی کورد ناکه‌ن و عه‌ره‌بی عه‌ره‌باندن
وه‌ده‌رنانێن، ده‌توانن هه‌ر هیچ نه‌بێت ڕێگه له خه‌ڵک، له مرۆڤی ئاسایی، له
دانیشتووانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه، له گه‌ل، له جه‌ماوه‌ر نه‌گرن و با ئه‌وان کاری خۆیان
بکه‌ن و عه‌ره‌بان وه‌ده‌رنێن و داکۆکی له خۆیان و خاکی کوردستان بکه‌ن. سێپته‌مبه‌ری
ساڵی 1980، که جه‌نگی عیراق دژ به ئێران ده‌ستیپێکرد، تۆپێکی ئێران، له قۆره‌توو،
که ناحیه‌یه‌کی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قینه و دانیشتووانه کورده‌کانی ده‌رکرابوون
و عه‌ره‌ب داگیری کردبوو، که‌وتبووه بانی خانووی یه‌کێک له ماڵه‌کان و سه‌ربانه‌که‌ی
بڕیبوو و که‌وتبووه نێو ماڵه‌که‌وه و ته‌قیبووه‌وه. ئیدی چه‌ند که‌سێکی ماڵه‌که‌ی
کوشتبوو و بۆ سبه‌ینێ قۆره‌توو یه‌ک ماڵه عه‌ره‌بی تێدا نه‌ما و هه‌موو هه‌ڵاتن و
چۆڵیانکردن. ئه‌گه‌ر له هه‌ر گه‌ڕه‌کێکی عه‌ره‌بنشینی که‌رکووک و جه‌له‌ولا و حه‌ویجه
و مه‌نده‌لی و خورماتوودا، دوو سێ بۆمب ته‌قێنرابایه‌وه و چه‌ند ئۆتۆمبیل و خانوو
و کارگه و فرۆشگه سووتێنرابان و وێران کرابان، ئێستاکه عه‌ره‌بی عه‌ره‌باندن و
پاشماوه‌ی به‌عس چۆڕیان لێ بڕابوو و به ده‌گمه‌نیش نه‌ده‌بینران. تاڵه‌بانی و سه‌رانی
دیکه‌ی کورد و حیزبه‌کانیان، ئه‌گه‌ر ڕێگه له کوردی مووسڵ، که‌رکووک، خورماتوو،
جه‌له‌ولا، خانه‌قین، مه‌نده‌لی، به‌دره و جه‌سسان و کووتیش نه‌گرن و فێره ده‌سه‌مۆیی
و گوێڕایه‌ڵییان نه‌که‌ن، ئه‌وا ئه‌وان کێشه‌کانی خۆیان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن و وڵات
له داگیرکه‌ر خاوێن ده‌که‌نه‌وه. وه‌ها کارێک گیانێکی یاخی ده‌وێت. سه‌رانی کورد
گیانی یاخی و یاخیبوون ده‌کوژن.
*****
21/12/2004، جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک پیشه‌ی زۆرینه‌ی
ڕۆژه‌کانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران و ڕێکخستنه‌کانی ده‌ڤه‌ری خانه‌قیندا کۆوه‌بوو. دوای
گوته‌یه‌کی دوورودرێژ گوتی:"پرۆژه‌کانتان ئاماده بکه‌ن و پێشکه‌شی بکه‌ن.
ئه‌وه خۆشتان کاک عیماد له حکومه‌ته‌و بۆی بنێرن، منیش هه‌مووی ئیمزا ده‌که‌م ئینشائه‌ڵڵا
بۆ ئه‌وه‌ی بۆتان بێته دی"[4].
له‌و سه‌ر
سه‌کۆیه‌ی، که هه‌موو جار تاڵه‌بانی لێی داده‌نیشێت، هه‌میشه به یه‌ک ده‌سته به‌رپرس
و وه‌زیر و کارگێڕی گه‌وره‌ی حیزب و حوکوومه‌ت حاته‌دراوه و ئه‌ملاو و ئه‌ولایان
گرتووه. ئه‌مجاره‌ش یه‌ک له‌وانه‌ی له‌وێ بوو، عیماد ئه‌حمه‌دی که‌ونه ئاش(ئاڵای
شۆڕش)ی جێگری سه‌رۆکی حوکوومه‌تی سلێمانی بوو. جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعوود بارزانی،
ئه‌گه‌ر له وڵاتێک‌دا بووایه‌ن، که سه‌ره‌تاییترین پرنسیپه‌کانی دیموکراتیی تێدا
بووایه، له‌وه‌ی زێتر، که هه‌ریه‌که‌و سه‌رۆک و سکرتێری حیزبێکی کوردن له کوردستان،
شتێکی دیکه نه‌ده‌بوون. ئه‌وان وه‌ک سه‌رۆک و سکرتێری دوو حیزب له کوردستاندا، ئه‌گه‌ر
بڕوایان به دیموکراتی هه‌بێت، هیچ جیاوازییه‌کیان له‌گه‌ڵ، سه‌لاحه‌ددین به‌هائه‌ددینی
یه‌کگرتووی ئیسلامی و موحه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموودی سۆسیالیست دیموکراتی و قادر عه‌زیزی
زه‌حمه‌تکێشان و که‌مال شاکری کۆمۆنیست و مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیزی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامی و به‌هائه‌ددین نووری دیموکراتخوازان و کێ و کێی دیکه‌دا نییه. ئه‌وان هیچیان
له‌و سه‌رۆک و سکرتێری حیزبانه‌ی دیکه زێتر نییه. که جه‌لال تاڵه‌بانی به خانه‌قینییان
ده‌ڵێت:"پرۆژه‌کانتان ئاماده بکه‌ن و پێشکه‌شی بکه‌ن. ئه‌وه خۆشتان کاک
عیماد له حکومه‌ته‌و بۆی بنێرن، منیش هه‌مووی ئیمزا ده‌که‌م ئینشائه‌ڵڵا بۆ ئه‌وه‌ی
بۆتان بێته دی"، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، که ئه‌و بۆ خۆی له سه‌ره‌وه‌ی عیماده
و له سه‌ره‌وه‌ی حوکوومه‌ته و له سه‌ره‌وه‌ی قانوونه و له سه‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانه
و له سه‌ره‌وه‌ی ته‌واوی کارگێڕی وڵاته‌وه‌یه، ده‌نا ئه‌گه‌ر وانییه، به چ مافێک
ئه‌و به سه‌ر ته‌واوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا باز ده‌دات و ده‌یانبه‌زێنێت و ئه‌و ئیمزای
ده‌کات! به‌و قسه‌یه‌ی، تاڵه‌بانی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت و جه‌خت ده‌کاته‌وه، که ئه‌و
که‌سی یه‌که‌می ده‌ڤه‌ره‌که‌ی خۆیه‌تی و ئه‌وه، که بڕیاری هه‌موو شته‌کان ده‌دات
و ئه‌وه، که کۆنترۆڵی دارایی ده‌کات و سه‌رچاوه‌ی قانوونه و بێ ئه‌و هیچ ناکرێت
و کار ئه‌نجام نادرێت. که‌وایه، مرۆڤ ناتوانێت له‌وه تێبگات، ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی
له‌و دانیشتنه‌دا به نێوی حیزبه‌که‌یه‌وه قسه ده‌کات و ئه‌و خه‌ڵکانه‌یشی
هاتوون بۆ لای حیزبین، ئیدی بۆ نێوی عیماد ئه‌حمه‌د ده‌بات، که ئه‌و جێگری سه‌رۆکی
حوکوومه‌تی سلێمانییه!. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکانه پرۆژه‌یان هه‌یه و ئه‌و پرۆژانه‌ش
پێوه‌ندیان به کارگێڕی حوکوومه‌ته‌وه هه‌یه و عیماد ئه‌حمه‌د وه‌ک جێگری سه‌رۆکی
حوکوومه‌ت جێبه‌جێیان ده‌کات، ئیدی ئه‌و(تاڵه‌بانی) بۆ ئیمزای ده‌کات و بۆ خۆی له
کاروباری حوکوومه‌تدا تێهه‌ڵده‌قورتێنێت، له کاتێکدا که سه‌رۆکی حوکوومه‌ت هه‌یه
له‌و وڵاته‌دا!. ئه‌وه‌یه ئه‌و دیموکراتییه‌ی، که تاڵه‌بانی و سه‌رانی دیکه‌ی کورد
بانگاشه‌ی بۆ ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت وه‌ک نموونه به ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا بیبه‌شنه‌وه!.
له‌و جۆره دیموکراتییه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پڕه و هه‌موو کۆپێی یه‌کدین.
*****
نووسه‌ری
عیراقی حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌له‌وی(حسن العلوي)، له باره‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسمه‌وه ده‌ڵێت:"عه‌بدولکه‌ریم
قاسم له ماڵی خۆیدا جڤاکیی نه‌بوو. سیاسییش نه‌بوو. ژیانی له‌شکریی هه‌موو جیهانی
ئه‌و بوو. هه‌ربۆیه ڕه‌نگه ئه‌وه و دووره‌په‌رێزیشی له خه‌ڵک و مه‌یلی بۆ
گفتوگۆی ڕه‌وانیی و کارکردنی به پێی تیۆری
خۆدواندن له‌بری گوتوبێژ(مۆنۆلۆگ له‌بری دیالۆگ)، یارمه‌تی دابێت، له ئاشکرانه‌کردن و شاردنه‌وه‌ی ویسته شۆڕشگێڕییه‌کانی
خۆیدا. وادیاره ئه‌و که‌سانه‌ی تیۆری یه‌که‌میان پێڕۆ کردووه، به‌شدارییان له
دروستکردنی مێژوودا کردووه، به‌ڵام ئه‌وانی خاوه‌نی تیۆری دووه‌م، نه‌یاتوانیوه
نه بۆ مێژوو و نه بۆ خۆیان هیچ دروست بکه‌ن"[5]. به
گوێره‌ی ئه‌و تیۆرییه‌ی حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌له‌وی، ڕه‌نگه جه‌لال تاڵه‌بانی، که که‌متر
ده‌هزرێت و فره‌تر ده‌په‌یڤێت و فره به‌ڵێن ده‌دات و هه‌موو وه‌رزه‌کان ده‌کاته
به‌هار، بکه‌وێته خانه‌ی خاوه‌نانی تیۆری دووه‌مه‌وه. ئایا ئه‌و توانیویه‌تیی بۆ خۆی یا بۆ مێژوو (به
تایبه‌ت مێژووی کورد) شت دروست بکات یا نه، ئه‌وه پرسیارێکه به‌رسڤه‌که‌ی خه‌ڵکی
کورد و ڕۆژگار ده‌یده‌نه‌وه!.
23/12/2004
[2] وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه و به عه‌ره‌بییش هه‌ر
"توافق"ه و ڕه‌نگه به کوردی بتوانرێت بگوترێ: پێکهاتن، ڕێککه‌وتن،
قایل‌بوون. ئه‌م ته‌وافوقه‌ش، وه‌ک وشه‌ی شه‌ففافییه‌ت"شفافیه"، که به
واتای: کراوه‌یی، ڕوونی، ئاشکرایی دێت، هه‌ر له دوای ڕووخانی ڕێژیمی به‌عسه‌وه
هاته ئاراوه و سیاسه‌تکارانی کورد گه‌لێک ئه‌و وشانه‌یان له سه‌ر زار خۆشه.
No comments:
Post a Comment