تورکیا،
په‌که‌که و خه‌باتی چه‌کداری
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ده‌وڵه‌ته داگیرکاره‌کانی کوردستان، چ به شێوه و قه‌واره
و بیچمه کۆنه مێژووییه‌کانیانه‌وه و چ به‌م سیمایه‌ی ئێستایشیانه‌وه، به
درێژایی مێژوو و بیره‌وه‌ری و هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه، هه‌میشه سه‌یری گه‌لی
کوردیان وه‌ک خه‌ڵکێکی سه‌ربه‌گۆبه‌ن و
ئاژاوه‌گێڕ و کێشه‌سازکه‌ر (Troublemaker) کردووه و ده‌که‌ن. تورک، تاکه‌تاکه‌یه‌کی
وه‌ک ئیسماعیل بێشکچی لێ ده‌رچێت، له هیچ سه‌رده‌مێکدا کوردی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک
نه‌ناسیوه و هه‌رده‌میش هه‌وڵی تواندنه‌وه و له‌نێوبردنی داوه.
له‌م دوا کێشه‌یه‌ی نێوان تورکیا و باشووری کوردستان، که بیانووه‌که‌ی له لایه‌ن
تورکیاوه، پارتیی کارگه‌رانی کوردستانه و له ڕاستیشدا کێشه‌ی تورکیا و هه‌موو
کورده چ وه‌ک کۆمه‌ڵ و چ وه‌ک تاک، نه‌ک ته‌نێ پارتییه‌ک و به‌شێکی کوردستان یا به‌شێکی
کورد، ئه‌گه‌ری هێرشی له‌شکریی تورکیا بۆ، سه‌ر باشووری کوردستان، ڕۆژ له دوای
ڕۆژ له ڕاستییه‌وه نێزیک بوو و نێزیک ده‌بێته‌وه و ئێستاش نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی بارۆمیتری تووڕه‌یی و که‌لله‌ییبوون
و هه‌ڵچوون و پشووسواری و ده‌نگی تورک‌دا، سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسی باشووری کوردستان،
ده‌نگی خۆی تا ڕاده‌ی نق له‌خۆبڕین نه‌وی ده‌کاته‌وه و سه‌ری خۆی داده‌نه‌وێنێت و
باده‌داته‌وه و له هه‌ڵوێسته‌کانی پێشووتری پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه و سازشکارانه‌تر
و لاوازتر ده‌چێته پێشێ.
هێرش و جه‌نگی تورکیا، دژی کورد و ناوی کورد و وشه‌ی
کوردستانه، نه‌ک ته‌نێ په‌که‌که. ئه‌گه‌ر هاتبا و په‌که‌که له به‌سره و
دیوانییه و ناسرییه و (ڕه‌مادی)ی عیراق بووایه و قه‌ندیل له‌و ده‌ڤه‌رانه
بووایه و سنووری تورکیایش هه‌ر وه‌ک ئێستاکه بووایه، ئه‌وا تورکیا هه‌رده‌چووه
سه‌ریان و هه‌وڵی له‌نێوبردنیانی ده‌دا، وه‌ک که له بیقاع کردی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
سنووری تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا (به‌سره، دیوانییه، ناسرییه و ڕه‌مادی)
بووایه و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌یش هه‌ر وه‌ک ئێستاکه عه‌ره‌بنشین بووایه‌ن و په‌که‌که‌یش
عه‌ره‌ب بووایه‌ن و له‌بری (په‌که‌که) ناویان (په‌عه‌عه) یا هه‌ر شتێکی دیکه
بووایه، ئه‌وده‌می تورکیا ئه‌م گێچه‌ڵه‌ی ئێستا به کوردی ده‌گێڕێت، به عه‌ره‌بی
نه‌ده‌گێڕا و هه‌رگیز نه‌یشیده‌توانی وا سووک و ئاسان هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش و په‌لامار
به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه بدات و نه‌یشیده‌وێرا بیکات.
سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی باشووری کوردستان، که هه‌ر به‌ناو
یه‌ک سه‌رکرده‌یه‌تییه و ته‌نێ کاسه‌ی پڕ و به‌رژه‌وه‌نده ئابوورییه‌کان یه‌کی
خستوون، ده‌نا له ڕاستیدا هه‌ر یه‌کێک له سه‌رانی له ئاوازیک ده‌خوێنن و چ یه‌کهه‌ڵوێستییه‌ک
له گوتاره‌کانیاندا وه‌دی ناکرێت.
زۆر له‌مێژ نییه، مه‌سعوود بارزانی، هه‌ڕه‌شه‌ی باسکردنی
ئامه‌د و باکووری کوردستانی له تورکیا ده‌کرد، ئه‌گه‌ر بێت‌و تورکیا له سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی
به‌رده‌وام بێت. تورکیا به‌رده‌وام بوو و به‌رده‌وامیشه و باسی ئامه‌د و باکووری
کوردستان نه‌ک هه‌ر له لایه‌ن مه‌سعوود بارزانییه‌وه، به‌ڵکه له لایه‌ن هیج یه‌کێک
له به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده‌وه نه‌هاته سه‌ر زاران! نه‌ک هه‌ر ئه‌وه
به‌ڵکه تورکیا هێنده سووکایه‌تی به سه‌رانی کورد و سه‌رکرده‌یه‌تی کورد کردووه
و ده‌کات، که هه‌رچه‌نده کێشه‌ی په‌که‌که‌یش پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به خاکێکه‌وه
هه‌یه، سه‌رکرده‌یه‌تی کوردستان ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ریدا هه‌یه، هێشتایش
ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیاندا دانانیشێت و گوتوبێژیان له‌گه‌ڵ ناکات و ته‌نیا ڕوو له
عیراقییه‌کان ده‌کات. له‌و شانده عیراقییانه‌شدا، که له ئه‌نکه‌ره له‌گه‌ڵ
تورک‌دا دانیشتبوون، تورکیا ڕێگه‌ی به نوێنه‌رانی کورد نه‌ده‌دا، که به‌شداری به‌شه
له‌شکری و نهێنییه‌کانی جڤینه‌کان بکه‌ن و هه‌م شانده‌که و هه‌م سه‌رانی کوردیش،
ئه‌و سووکایه‌تییه‌یان هه‌م له تورک و هه‌م له عیراقییه‌کانی هاوه‌ڵیان قه‌بووڵ
کرد، که ئه‌گه‌ر ڕێزه‌یه‌ک غیره‌ت و بوێرییان هه‌بووایه، ئه‌و سه‌رشۆڕییه‌یان پێ
قووت نه‌ده‌درا و ده‌سبه‌جی خۆیان له‌و شاند و جڤینانه ده‌کێشایه‌وه و له‌گه‌ڵ
عیراقییانی ده‌سه‌ڵاتیشدا ده‌یانکرد به هه‌را.
هه‌ندێکی تر له سه‌رانی
کورد هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کاربردنی چه‌ک و جه‌نگیان دژ به تورکیا ده‌کرد!
(جه‌لال تاڵه‌بانی) یش وه‌ک پیشه‌ی هه‌مووده‌می، له کوێ
بووبێت به گوێره‌ی دڵی ئه‌و خه‌ڵکه و ئه‌و شوێنه په‌یڤیوه و ده‌په‌یڤێت. له
هه‌ندێک قسه‌وباسیدا داوای چه‌کفڕێدان و ده‌ستبه‌رداربوونی جه‌نگ و خه‌باتی چه‌کداریی
له چه‌کدارانی په‌که‌که کرد و داوای لێکردن ئه‌وانیش، وه‌ک دیموکرات (دیموکراته‌کان:
چونکه ئێستاکه دووانن) و کۆمه‌ڵه (کۆمه‌ڵه‌کان: چونکه ئێستاکه دووان) ی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، که ئێستا چوارن، دانیشن و خه‌باتی سیاسی بکه‌ن. بۆ سه‌لماندنی قسه‌کانی
خۆی باسی ئه‌وه‌ی کرد، که سه‌رده‌می جه‌نگی چه‌کدار و سه‌رده‌می گیڤارا به سه‌ر
چووه!
ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی، که پێیوایه جه‌نگی چه‌کدار باوی نه‌ماوه
و بلا په‌که‌که چه‌ک فڕی بدات و له‌گه‌ڵ تورکیادا گوتوبێژ بکات و بکه‌وێته خه‌باتی
سیاسییه‌وه، که ئه‌مڕۆ له لایه‌ن سه‌رانی کورد و ڕه‌دووکه‌وتووه‌کانیانه‌وه،
ده‌خرێته بازاڕاوه و له نێو خه‌ڵکدا بره‌وه‌ی پێده‌درێ، قه‌وانێکه تورکیا بۆ
خۆی په‌خشی ده‌کاته‌وه و تێزێکه له بیروباوه‌ڕ و دیدی که‌مالیزمه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت. ئه‌و قه‌وانه هه‌ر ئه‌و قه‌وانه سوواوه‌یه، که فه‌تحیسته‌کانی فلستین
له سه‌رده‌می (عه‌ره‌فات)
ه‌وه و به کاریگه‌ری ئیسرائیل بۆ خه‌ڵکی فلستینی لێده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی داوای چه‌کدانان له په‌که‌که ده‌کات، ده‌بوو ئه‌وه‌ی
زانیبا، که هیج مرۆڤێکی ئه‌م جیهانه، هه‌ر له‌خۆڕا و بۆ خۆشی ده‌ست ناداته چه‌ک،
ئه‌گه‌ر گوشارێکی نه‌خرابێته سه‌ر یا ته‌نگاو نه‌کرابێت یا بارێکی تایبه‌ت ناچاری
نه‌کردبێت، مه‌گه‌ر بۆ خۆی مرۆڤێکی نه‌خۆش بێت و بۆ مه‌به‌ستی کوشتنی له‌خۆڕای خه‌ڵک
یا تاڵانکردن و جه‌رده‌یی و ڕووتکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک یا بۆ ڕاوه‌ئاژه‌ڵ، وه‌ها کارێک
بکات.
ئه‌گه‌ر به‌ها و گرنگی و هێژایی و بایه‌خ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
ژیان به‌گوێره‌ی پله و پایه و نمره و ڕیزی گرنگییان و ڕاده‌ی داکۆکی مرۆڤ لێیان
ببه‌شینه‌وه و له ژێرڕا پێیاندا هه‌ڵکشێین به‌ره‌و سه‌رێ، ئه‌وا ده‌بنه سێ به‌شه‌وه:
پله‌ی سێیه‌م(گرنگ) ،
پله‌ی دووه‌م(گرنگتر) و پله‌ی یه‌که‌م(گرنگترین).
پله‌ی سێیه‌م(گرنگ): کاری چاکه و کۆمه‌ک، ڕێکوپێکی و پاک
و خاوێنی و پشوودرێژی(ته‌حه‌موول، تۆلێرانس)، ده‌گرێته‌وه. ئه‌م به‌هایانه گرنگن،
به‌ڵام له سه‌ر تاکه‌که‌س بۆ خۆی ڕاوه‌ستاون و پتر پرسێکی که‌سه‌کین.
پله‌ی دووه‌م(گرنگتر): خۆپێشاندان و ڕێپێوان، ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، مانگرتن،
داکۆکیکردن له سامان و موڵک و دارایی و پاراستنی بیروباوه‌ڕ و بۆچوون، ده‌گرێته‌وه.
به‌هاگه‌لێکن مرۆڤ ئاماده‌یه خه‌باتیان بۆ بکات و خۆی له پێناویان‌دا بخاته سه‌ختییه‌وه.
پله‌ی یه‌که‌م(گرنگترین): منداڵ، ئازادی، باوه‌ڕی ئایینی و
وڵات، ده‌گرێته‌وه. به‌هاگه‌لێکن مرۆڤ ئاماده‌یه له پێناویان‌دا بمرێت و خۆی به‌کوشت
بدات. ئه‌و که‌سه‌ی له پێناوی ئازادی و وڵات و باوه‌ڕدا ده‌مرێت، له دیدی خۆی و
ئه‌وانه‌ی وه‌ک خۆی بیرده‌که‌نه‌وه، قاره‌مان و شه‌هیده، لێ له دیدی نه‌یارانیشیه‌وه
توندڕۆ و مرۆڤ‌کوژ و پیاوخراپه.
ئه‌و چه‌کهه‌ڵگرتنه‌ی په‌که‌که(که بۆ زارۆک، ئازادی و
وڵاته) و هه‌موو بزاڤێکی شۆڕشگێڕی ئه‌م جیهانه ده‌که‌وێته خانه‌ی پله‌ی یه‌که‌مه‌وه،
که به لای زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌وه، گرنگترین به‌ها و شتگه‌لێکی ئه‌م جیهانه‌ن و په‌که‌که‌یش
کارێکی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه، به‌ڵکه هه‌روای کردووه.
داوای ڕاماڵینی چه‌کی په‌که‌که و چه‌ککردنیان، که ڕێک ده‌که‌وێته
چوارچێوه‌ی ئاره‌زووه‌کانی تورکیاوه، داوایه‌که بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و ده‌ستبه‌رداربوون
له منداڵی کورد، ئازادی خه‌ڵکی کورد و وڵاتی کوردستان، که خه‌ڵک له پێناویان‌دا
ئاماده‌ی مردنن و په‌که‌که‌یش هه‌روای کردووه، خواستێکی دێرینی تورکیا و هه‌موو
نه‌یارانی کورده.
چه‌ک دوا ئامرازه مرۆڤێکی هۆشیار و خودان ئاوه‌ز ده‌ستی بۆ
ده‌بات، ئه‌ویش ئه‌وده‌مه‌ی ئیدی ته‌واوی ڕێگه‌کانی دانوستاندن داده‌خرێن و هیچ
تروسکاییه‌ک له گۆڕێ‌دا وه‌دی ناکرێت. ئه‌وه‌ی په‌که‌که‌ی ناچار کردووه بۆ هه‌ڵگرتنی
چه‌ک و یاخیبوون، هه‌ڵوێست و دیدی تورکیایه له‌هه‌مبه‌ر کوردستان و خه‌ڵکی کورد.
هه‌ڵوێست و
دیدی تورکیا، کار ده‌کاته سه‌ر، ڕه‌وتاری تورکیا،
ڕه‌وتاری
تورکیا، کاری ده‌کاته سه‌ر، هه‌ڵوێست و دیدی کورد،
هه‌ڵوێست و
دیدی کورد، کار ده‌کاته سه‌ر، ڕه‌وتاری کورد،
ڕه‌وتاری کورد، کار ده‌کاته سه‌ر، هه‌ڵوێست و دیدی تورکیا.
ئه‌م هه‌ڵوێست و دید و ڕه‌وتاره، له جووڵانه‌وه‌یه‌کی
بازنه‌ییدا کاریگه‌رییان له سه‌ر یه‌کدی ده‌بێت. هه‌ڵوێست و دیدی تورکیا، که وه‌ک دوژمن و پیاوخراپ نۆڕیویه‌تی
و ده‌نۆڕێته کورد، کاری کردووه و کار ده‌کاته سه‌ر ڕه‌وتاره‌کانی و ڕه‌وتارێکی دوژمنانه له‌هه‌مبه‌ر کورد ئه‌نجام
ده‌دات. ئه‌و ڕه‌وتاره دوژمنانه‌یه‌ی تورکیا، کار ده‌کاته سه‌ر هه‌ڵوێست و دیدی
خه‌ڵکی کورد، که ئه‌وانیش وه‌ک دوژمن بنۆڕنه تورکیا. هه‌ڵوێست و دیدی دوژمنانه‌ی
خه‌ڵکی کوردیش به‌رانبه‌ر تورکیا، کار ده‌کاته سه‌ر خه‌ڵکی کورد به‌وه‌ی، که ڕه‌وتارێکی
دوژمنانه و توند له‌هه‌مبه‌ر تورکیادا ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌و ڕه‌وتاره توند و نه‌یارانه‌ی کورد، کار
ده‌کاته‌وه سه‌ر هه‌ڵوێست و دیدی تورکیا، که بۆ هه‌میشه‌یی ڕقی له کورد ببێته‌وه
و هه‌ر به نه‌یار و شه‌ڕانی و خراپی بزانێت. ئه‌م بازنه‌یه بێکۆتاییه‌ی هه‌ڵوێست
و ڕه‌وتاره، به دووی یه‌کدا ده‌خولینه‌وه و ڕاوی یه‌کتر ده‌نێن و ڕق و تووڕه‌یی و سڕینه‌وه‌ی ئه‌وی دی ده‌ئافرێنن
و ده‌هێننه ئاراوه. له‌م حاڵه‌ته‌ی تورکیا و کورددا، تورکیا بۆ خۆی بنه‌مای ئه‌و
ڕق و هه‌ڵوێسته دوژمنانه‌یه، نه‌ک کورد، چونکه تورکیایه ده‌سه‌ڵاتداره و خاوه‌ن
ده‌وڵه‌ت و هێز و له‌شکره و تورکیایه وڵاتی کوردی داگیرکردووه.
ئه‌وی داوای چه‌کدانان له په‌که‌که ده‌کات، ده‌بوو به
دووی سه‌ره‌داوه‌کاندا گه‌ڕابا و بیزانیبا، که تورکیایه په‌که‌که و خه‌ڵکی
کوردی ناچار کردووه به‌وه‌ی ده‌ست بده‌نه چه‌ک و ده‌بوو بۆ هۆیه‌کانی چه‌کهه‌ڵگرتن
گه‌ڕابایه‌وه و ده‌بوو باسی بنجوبناوان و بنه‌ما و به‌راییه‌کانی کێشه‌که بخاته
به‌ر باس و بدا به گوێی تورکیادا. تورکیا هۆ و سۆنگه و سازکه‌ری کاره‌که‌یه و
چه‌کهه‌ڵگرتنی کورد و په‌که‌که‌یش به‌رکار و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کاره‌که‌ن و ئه‌نجامی
گوشاری تورکیان.
ئه‌وی داوای چه‌کدانان له په‌که‌که ده‌کات، بۆ خۆی چه‌کدانانی
نسکۆ و هه‌ره‌سی 1975ی به (ئاشبه‌تاڵ) نێو ده‌برد و ئێستایش ده‌یه‌وێت ئاشبه‌تاڵ
به په‌که‌که بکات و به کورد بڵێ بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له چه‌ک بکه‌ن. ئه‌وی
وه‌ها داوایه‌ک له په‌که‌که ده‌کات، ده‌ڵێی تورکیا و تورک ناناسێت. تورکیایه‌کی
که‌مالیستی فاشیستی نه‌ژاپه‌رستی شۆڤینیست، که ددان به بوونی کورددا نانێت و وشه‌ی
کورد یا کوردستان له زاری یه‌ک به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌وه نایه‌ته ده‌رێ و
هیج زمانێک تێناگات، چ ئاوه‌زێک هه‌یه، ئه‌وه په‌سه‌ند بکات، که گوت‌وبێژی له‌گه‌ڵدا
ده‌کرێت! په‌که‌که ده‌یان جار جه‌نگی ڕاگرت و ئاگربه‌ستی کرد، لێ تورک خۆی لێ گێل
کرد و باشتر کوردستانی وێران ده‌کرد. چه‌کدانانی په‌که‌که به هه‌موو پێوه‌رێک ده‌کاته
نه‌ک هه‌ره‌س و نسکۆ و نازانم چی دیکه، به‌ڵکه (ئاشبه‌تاڵ)ێکی زل و زه‌لام.
داوای چه‌کفڕێدان له په‌که‌که، له لایه‌ن سه‌رانی کورد و
کاسه‌لێس و تووتییه‌کانیانه‌وه، دید و چاره‌سه‌رێکی تورکیایی و تورکانه‌یه بۆ
کێشه‌یه‌ک، که ته‌نیا کێشه‌ی تورکیا و په‌که‌که نییه، به‌ڵکه کێشه‌ی گه‌لێکی
بێ ماف و چه‌وساوه و داپڵۆسێنراو و سه‌رکوت و ده‌مکوتکراوه، که وه‌ک هه‌موو خه‌ڵکێکی
ئه‌م جیهانه مافی ژیان و ئازادی هه‌یه و
تورکیا خۆی لێ گیل و نه‌بان ده‌کات و قڕانی ده‌کات و ده‌یتوێنێته‌وه.
تورکیا ئێستایش به‌ته‌مای لکاندنی ویلایه‌تی مووسڵه (که هه‌موو
باشووری کوردستان ده‌گرێته‌وه) به تورکیاوه.
تورکیا مرخی له که‌رکووک خۆشکردووه و ئه‌گه‌ر کورد خاوه‌نی ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌تییه‌ی
بێت، تورک ئه‌گه‌ر داگیریشی نه‌کات، ئه‌وا ده‌یکاته و ده‌بێته پێته‌ختی ده‌ڤه‌رێکی
ئۆتۆنۆمی، فیدراڵی بۆ تورکمان یا لکێندراو به تورکیاوه. تورکیا سه‌رسه‌ختترین
دوژمنی کوردستانه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی کورده و هه‌موو جۆره شێوازیکیش ده‌گرێته
به‌ر بۆ سه‌رپێشۆڕکردنی کورد.
سه‌رانی کورد، ئه‌گه‌ر پژمه و کۆخه و بایه‌کیان لێ به‌رببێته‌وه،
ده‌سبه‌جێ مشه‌خۆر و کاوێژکار و تووتی و کاسه‌لێس و دابه‌سته و گه‌نده‌ڵ و
"ڕۆشنبیرانی ده‌ربار" و ویعازوسسه‌لاتین (وعاظ السلاطین)ه‌کانی ده‌ستوپێوه‌ندیان
و گرێدراوانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان، به ڕۆژان و حه‌فتان و مانگان درێژه‌ی ده‌ده‌نێ و
نانی پێوه ده‌خۆن و گیرفانی پێ پڕ ده‌که‌ن و قه‌ل ئاسا و قاز ئاسا، ده‌یکه‌ن به
قیڕه‌قیڕ و قیژه و ده‌یقۆزنه‌وه و ده‌یان لێکدانه‌وه و پاساوی بۆ ده‌هێننه‌وه
و به ده‌یان جۆر ده‌یخوێننه‌وه و شییده‌که‌نه‌وه.
تێزی به‌سه‌رچوونی سه‌رده‌ه‌می گیڤارا و ما‌و و هۆ شی مینه و
جه‌نگی چه‌کدار، تێزێکه سه‌رمایه‌داری جیهانی و تاچچه‌ریزم و ڕێگنیزم و لیبراڵیزمی
نوێ و بووشیزم و بازاڕی ئازاد و ئابووری بازاڕ و جیهانی یه‌کجه‌مسه‌ره و جیهانگه‌ری، که هه‌موویان چه‌ند ناوێکی
جیاوازن بۆ یه‌ک شت، بره‌وی پێ ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت به سه‌ر هه‌موو جیهانیدا
بسه‌پێنن. ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و سیاسه‌تی فه‌رمیی نێوده‌وڵه‌تی ساڵانی جیهانی یه‌کجه‌مسه‌ره،
رێکخراوگه‌لێکی وه‌ک ڕێکخراوی له‌شکری کۆماریی ئایرلاند(IRA)ی و ڕێکخراوی له‌شکری سوور(Brigate
rosse)ی ئیتالی و ڕێکخراوی بادر ماینهۆف(Baader- Meinhof)ی ئه‌ڵمانی و ڕێکخراوی و باسکستان و
ئازادی(ETA) و له‌شکری ئازادی نیشتمانیی زاپاتیست (EZLN)ی ده‌ڤه‌ری (چیاپاس)ی مه‌کسیک، که ڕێکخراوگه‌لێکی ئازادیخواز بوون و
ئازادیخوازن، ته‌نیا له پێناوی پاراستنی
سه‌رمایه و بازاڕی ئازاد‌دا، کپ کرانه‌وه. ڕه‌نگه له وڵاتگه‌لیکی وه‌ک ئه‌وروپادا
گۆڕینی خه‌باتی چه‌کدار بۆ گوتوبیژ تا ڕاده‌یه‌ک بخوات و کاری پێ بکرێت، به‌ڵام
ئه‌وه له‌گه‌ڵ تورک‌دا هه‌رگیز ناخوات و تورک له وه‌ها شۆخییه‌ک هه‌رگیز تێناگات.
ئێستاش پڵنگه‌کانی تامیل له سیریلا‌نکا و ماویسته‌کانی
نیپاڵ و حیزبوڵڵاهییه‌کانی لوبنان و حه‌ماسییه‌کانی فلستین، بزاڤگه‌لێکن چه‌کیان
فڕێ نه‌داوه و دژی نه‌یاره‌کانیان به‌کاری ده‌به‌ن. هیچ یه‌کێک له نه‌یاره‌کانی
ته‌واوی ئه‌و بزاڤه چه‌کدارییانه به ڕێکخراوی (ETA) و (IRA) و بادر ماینهۆف و له‌شکری
سووریشه‌وه، هێنده‌ی نه‌یاره‌که‌ی په‌که‌که و کورد، که تورکیایه، دڕنده و سه‌رسه‌خت
و توندوتیژ نه‌بوون و نین.
هه‌ن پێیانوایه، گوشاری ئه‌مه‌ریکا یا خه‌ڵکی تر،
تورکیای سارد کرده‌وه له هێرش کردن.
هه‌ن پییانوایه، ده‌لاقه‌یه‌ک ڕووناکی له سیاسه‌تی
تورکیادا وه‌دی ده‌کرێت و ئاوه‌ز له ئه‌نکه‌ره و ئیسته‌نبول جێی که‌لله‌شه‌قی و
سه‌رگه‌رمی ده‌گرێته‌وه.
هه‌ن پێیانوایه، به‌وه‌ی تورکیا به‌ره‌و یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا
ده‌چێت، ئیدی ڕه‌وشی کورد له باکووری کوردستان ده‌گۆڕێت و تورکیایش نه‌رمونیانتر
له‌گه‌ڵ کورددا به‌گشتی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات.
سه‌رانی باشووری کوردستان، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌نده‌کانی
خۆیان و بۆ پاراستنی پێوه‌نده توندوتۆڵه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ تورکیادا، به هه‌موو
جۆرێک ملکه‌چی هه‌ڕه‌شه و خۆگیڤکردنه‌وه‌ی تورکیان.
تورکیا به هه‌ندێک گه‌ف و ده‌نگه‌ده‌نگ، هه‌موو ئامانجه‌کانی
خۆی ئه‌نگاوت و هه‌ر له ڕێگه‌ی سه‌رانی باشووری
کوردستانه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌یویست، وا به‌ره‌به‌ره ئه‌نجامی ده‌دات.
باره‌گاکانی
پارتی چاره‌سه‌ر، که هه‌واداری په‌که‌که‌ن داده‌خرێن.
ئابڵۆقه‌ی ئابووری
و هاتووچۆ و ڕاگه‌یاندن ده‌خرێته سه‌ر په‌که‌که و بنکه‌کانی قه‌ندیلیان و به‌ره‌به‌ره
هه‌وڵی وه‌ده‌رنان و چووڵکردنی قه‌ندیلیان پێ ده‌درێت.
سه‌ربازه دیله‌کانی تورکیا، که له‌کن په‌که‌که دیل بوون،
سووک و ئاسان و مفت و بێ هیچ مه‌رجێک به
هۆی سه‌رانی کوردی باشووره‌وه، ئازاد کران و ساغ و سه‌لیم درانه‌وه ده‌ست تورکیا.
یه‌ک هه‌نگاو، یه‌ک ده‌نگ، یه‌ک جووڵه‌ی دژه تورکیا، نه
له ڕاگه‌یاندن و میدیا و ده‌سه‌ڵات و بواره فه‌رمییه‌کاندا و نه له بازاڕ و
جاده و باژێڕ و له‌نێو خه‌ڵکی کوردی باشووردا، دوای ئارامبوونه‌وه‌ی ئه‌و که‌فوکوڵه،
نه‌ما و سه‌رانی کورد وه‌ک به‌شێک له سازش و خۆشلکردن بۆ تورکیا، هه‌موویان هێور
کرده‌وه.
چه‌قه‌نه و زوڕنالێدان، بۆ کاڵا و شتومه‌کی تورکیا، بێ هیچ
ڕاوه‌ستان و که‌مبوونه‌وه‌یه‌ک، له هه‌موو ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی کوردستانه‌وه هه‌ر
به‌رده‌وامه و خه‌ڵکی کوردستانیش له کڕین و فرۆشتنی خۆیان له‌گه‌ڵ تورکیادا نه‌که‌وتوون و کاڵای تورکیا
هه‌ر به‌کار ده‌به‌ن و خۆراک و خواردنه‌وه‌ی تورکیا هه‌ر ده‌خۆن و نۆش ده‌که‌ن و
کووتاڵی تورکیایش هه‌ر ده‌پۆشن و له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی تورکیاشدا هه‌ر هاوکاری ده‌که‌ن
و چ ساردییه‌کیشیان له‌کن وه‌دی ناکرێت.
تورکیا، به‌ره‌و یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا بچێت یا نه‌چێت و له
هه‌ڕه‌شه‌کانیدا هێور بووبێته‌وه یا نه، هه‌رگیز له دژایه‌تیکردنی خه‌ڵکی کورد
و وڵاتی کوردستان، که‌م ناکاته‌وه.
دڵخۆشبوون به‌وه‌ی تورکیا و به‌رپرسانی نه‌رمی ده‌نوێنن و
قسه‌ی ئارام ده‌که‌ن یا بزه و خه‌نده و گوڵباران و ڕۆشناییه‌ک له تورکیای که‌مالیستانه‌وه،
به کورد ببه‌خشرێت و به سه‌ر کورددا ببارێنرێت، خۆگێلکردنه له سروشتی تورکیا
وه‌ک ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ت و له تاریکایی و ژار و کیمیایی و قڕکردن و تواندنه‌وه‌یش
زیاتر چ مزگێنییه‌کی دیکه‌ی بۆ کورد، پێ نییه.
ئه‌مه‌ریکا به ئاشکرا هاریکاریی تورکیا له دژایه‌تیکردنی
په‌که‌که‌دا ده‌کات و هه‌موو زانیارییه‌کی سیخوڕییانه له‌مه‌ڕ په‌که‌که و
جموجووڵ و بنکه و مه‌کۆکانیانه‌وه ده‌داته تورکیا و وه‌ک تورکیاش په‌که‌که به
دوژمنی خۆی ده‌زانێت. سه‌رباری ئه‌وانه‌ش ئه‌مه‌ریکا به تورکیا ناڵێ:" نابێ
هێرش بکه‌یت"، به‌ڵکه ده‌ڵێ:" هێرش مه‌که". له نێوان ئه‌و دوو
گوتنه‌شدا جیاوازییه‌کی مه‌زن و به‌رین هه‌یه.
ئه‌مه‌ریکا به فلستینییه‌کان ده‌ڵێ:" نابێ دژی ئیسرائیل بجه‌نگن". ئه‌مه‌ریکا به ئێران ده‌ڵێ:" نابێ چه‌کی
ناوکییت هه‌بێت". ئه‌مه‌ریکا به کووبا ده‌ڵێ:" کاسترۆ دیکتاتۆره و
ڕێژیمی کووبا ده‌بێ بڕووخێ". ئه‌مه‌ریکا
به تورکیای نه‌گوتووه:" نا، نابێ، نه‌ء". دڵخۆشی کورد به به‌ڵێنی ئه‌مه‌ریکا
نیشانه‌ی مایه‌پووچی سیاسه‌تی سه‌رکرده‌یه‌تیی کورده.
ئه‌مه‌ریکا و یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپایش، له باشترین حاڵ‌دا، بێجگه
له که‌چه‌مافێکی فه‌رهه‌نگی و زمان و خوێندن، هیچی دیکه به باکووری کوردستان ڕه‌وا
نابینن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق و عه‌ره‌بی عیراق و هه‌موو وڵاتانی
عه‌ره‌بیش، هه‌ر له دژی ئه‌و ده‌ڤه‌ره خودان نیبچه سه‌ربه‌خۆیه‌ی باشووری
کوردستان، هاوسۆزی تورکیان و قسه و کرده‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ سه‌رانی باشووری
کوردستاندا یه‌ک ده‌گرنه‌وه.
چه‌کدانان و ده‌ستبه‌رداربوون له خه‌باتی چه‌کداری وه‌ک
سه‌رانی کورد و کاوێژکارانیان بانگاشه‌ی بۆ ده‌که‌ن، ته‌نیا خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه. ئه‌وان
ده‌یانه‌وێت په‌که‌که‌یش به ده‌ردی چه‌کداره‌کانی خۆیان به‌رن، که ئه‌وه‌ی پێ ده‌گوترێ
گیانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و خۆڕاگریی له کنیان نه‌ماوه.
ڕه‌نگه تاکه هه‌ڵه‌یه‌ک له خه‌باتی چه‌کداریی په‌که‌که‌دا،
که هه‌بێت ئه‌وه بێت، که جه‌نگی چه‌کداری خۆی له کوردستان چ باشوور و چ
باکووری ناگوێزێته‌وه بۆ ناو خاکی تورکیا، مه‌به‌ستم تورکستانه گواستنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه
بۆ ئه‌نکه‌ره و ئیسته‌نبووڵ و ئیزمیر و باژێڕه تورکیاییه‌کانی دیکه، تورکیا له
سیاسه‌تی چه‌وت و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی خۆی ئاگادار ده‌کاته‌وه و خاستریش تێیانده‌گه‌یه‌نێت،
که ئازار و ئێش و ماڵوێرانی چییه و کوردستانیش له وێرانبوونی دوور ده‌خاته‌وه.
ئه‌وی ده‌ڵێ جه‌نگی چه‌کداری و بیروباوه‌ڕی گیڤارا،
ما‌و یا هۆ شی مینه، کاتی به سه‌ر چووه
و باوی نه‌ماوه، ڕێگه له کورد ده‌گرێت و خه‌ڵکی کورد چاوبه‌ست ده‌کات و وره و
هێزی گه‌لی کوردستان ده‌ڕووخێنێت و ده‌رگا له خۆی کڵۆم ده‌کات و دیوار و به‌ربه‌ست بۆ خۆی ساز ده‌کات، بۆ
ڕۆژێک، که ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ داگیرکارانی کوردستاندا، هیج زمان و قانوون و ئاوه‌ز و
ژیرییه‌ک وه‌ده‌رد نه‌خوات.
ئه‌وی ئه‌گه‌ری
خه‌باتی چه‌کدار وه‌لا ده‌نات، ئاڵای سپی هه‌ڵده‌کات و خۆ ده‌داته ده‌سته‌وه.
ئه‌وی جاڕی مه‌رگی خه‌باتی چه‌کداری و جاڕی مه‌رگی گیڤارا و
گیڤاریزم ده‌دات، جاڕی مه‌رگی که‌رکووک و مووسڵ
و دیاله و کووت و هه‌موو ده‌ڤه‌ره داگیرکراوه‌کانی دیکه‌ی باکوور و و ڕۆژهه‌ڵات
و ڕۆژاوای کوردستان ده‌دات، که هیچ قانوونێک نایانخاته‌وه سه‌ر کوردستان و له
داگیرکاران ڕزگاریان ناکات.
جاڕی مه‌رگی جه‌نگی چه‌کداری، جاڕی مه‌رگی هه‌موو سته‌مدیده
و چه‌وساوه و به‌شخوراوانی جیهانه. جه‌نگی چه‌کداری و بیروباوه‌ڕی گیڤارا و ما‌و
هۆ شی مینه، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی نادادی و نایه‌کسانی و نابه‌رابه‌ری و چه‌وساندنه‌وه
و مافخوراوی و سته‌م و هه‌ژاری و داگیرکردن له سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌وییه هه‌بێت، هه‌رگیز
سه‌رده‌میان به‌سه‌ر نه‌چووه و به‌سه‌ریش ناچێت.
تا سه‌رمایه‌داری هه‌بێت، بیروباوه‌ڕی گیڤارا هه‌ر ده‌مێنێت
و جه‌نگی چه‌کدارییش به‌شێکی دانه‌بڕاو ده‌بێت له خه‌باتی چه‌وساوان و مافزه‌وتکراوانی
جیهان.
ئێمیلیانۆ زاپاتا
سالازار(Emiliano Zapata Salazar )ی ڕێبه‌ری شۆڕشی (مه‌کسیک)ی ساڵی 1910، ده‌ڵێ:"باشتره به سه‌ر پێوه
بمرێت له‌وه‌ی به سه‌ر ئه‌ژنۆوه بژیت".
2007-11-30
No comments:
Post a Comment