جیهانگه‌ریی جه‌نگ
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
گردبوونه‌وه‌ی
(هاوپه‌یمانیی جه‌نگ ڕاگرن)، گردبوونه‌وه‌یه‌که له سه‌روبه‌ندی جه‌نگی دژ به
عیراق و هێرشکردنه سه‌ر عیراق و داگیرکردنی عیراقدا هاته ئاراوه، که ئه‌مه‌ریکا
و هاوپه‌یمانانی ئه‌نجامیان دا. مه‌به‌ست له‌م خڕبوونه‌وه‌یه ڕاگرتنی جه‌نگ و
کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه بوو له عیراق.
ئه‌مساڵ
له ڕۆژی شه‌ممه، 1-12-2007، له ژێر دروشمی"جیهان دژ به جه‌نگ/ 2007"،
له هۆڵی نێوه‌ندیی وێستمینیسته‌ر له له‌نده‌ن ئه‌و هاوپه‌یمانییه کۆنفرانسی
دووه‌می خۆی به‌ست. ئه‌م کۆنفرانسه درێژه‌پێدانی یه‌که‌م کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌ییه،
که بۆ ئاشتیی، له مانگی دیسه‌مبه‌ری 2005دا گیراوه.
کۆنفرانسی
ئه‌مساڵ، له سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه ده‌ستیپێکرد و تا سه‌عات 6 ی پاش
نیوه‌ڕۆی خایاند.
کۆنفرانسه‌که
به سه‌ر پێنج به‌ش و حه‌وت ته‌وه‌ردا دابه‌ش کرابوو.
به‌شی
یه‌که‌م: به‌خێرهێنان و قسه‌ی گشتی، که بۆ هه‌موو ئاماده‌بووانی کۆنفرانسه‌که
بوو.
به‌شی
دووه‌م: دوو ته‌وه‌ری له خۆ گرتبوو، که هه‌ردوو ته‌وه‌ره‌که له‌یه‌ککاتدا و له
دوو هۆڵی جیاواز به‌ڕێوه ده‌چوون. ته‌وه‌ری یه‌که‌م: ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ته‌وه‌ری دووه‌میش: دژی داگیرکردنی
عیراق.
به‌شی
سێیه‌م: دوو ته‌وه‌ری له‌خۆ گرتبوو و هه‌ردوو ته‌وه‌ره‌که له‌یه‌ککاتدا و له دوو
هۆڵی جیاواز به‌ڕێوه ده‌چوون. ته‌وه‌ری یه‌که‌م: ئه‌وروپا، بزاڤه‌که. ته‌وه‌ری
دووه‌م: ئه‌فغانستان/ پاکستان.
به‌شی
چواره‌م: ڕاپۆرتی جیهانی.
به‌شی
پێنجه‌م: دانیشتنی کۆتایی، که بۆ هه‌موو به‌شداربووانی کۆنفراسه‌که بوو.
پتر له
دووهه‌زار که‌سێک له کۆنفرانسه‌که‌دا به‌شدار بوون. خه‌ڵک و ڕێکخراو و بزاڤ و که‌سایه‌تیگه‌لێکی
جیاواز، که له هه‌موو قوژبنێکی ئه‌م جیهانه‌وه هاتبوون، تێیدا به‌شدار بوون.
بێجگه له چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مانی بریتانی، به
تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌ر به گرۆی(Respect)، که گرۆ و بزاڤێکن، خۆ به جێگره‌وه و یا له‌بری پارتیی
کرێکارانی نوێ داده‌نێن و که‌سایه‌تی ئینگلستانیی دیکه، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵێک
ڕێکخراو و ده‌سته‌ی جۆراوجۆری:
بریتانی(پارتیی کارگه‌رانی بریتانی، پارتیی
کارگه‌رانی سۆشیالیست، پارتیی سه‌وز، ده‌ستپێشخه‌ری
موسوڵمانان، فیدراسیۆنی موسوڵمانانی بریتانی)، ئێرانی(حیزبی تووده، که‌مپه‌ینی
ئێرانی، دایکانی ئێرانی دژه جه‌نگ و..)، عیراقی(سه‌ندیکای کارگه‌رانی نه‌وتی
عیراق، دیموکراته عیراقیهکانی دژه جه‌نگ، نووسه‌ران و ئه‌کادیمییانی عیراق، وه‌ڵاممان
بده‌نه‌وه)، چیکی(که‌مپه‌ینی بێ‌سنوور، ڕێکخراوی پاراستنی شاره‌وانییه‌کان)، ئه‌ڵمانی(پارتیی
چه‌پی ئه‌ڵمانی)، ئایرله‌ندی(بزاڤی دژه جه‌نگی ئایرله‌ندی)، یۆنانی(هاوپه‌یمانیی
جه‌نگ ڕاگرن/ یۆنان)، پاکستان(ئه‌نیستیتووتی بارهێنانی کارگه‌رانی پاکستانی)، که‌نه‌دا(هاوپه‌یمانیی
ئاشتی که‌نه‌دایی)، لوبنان(پارتیی کۆمۆنیستی لوبنان، حیزبوڵڵای لوبنان)،
کۆریا(کۆریاییانی دژی داگیرکردنی عیراق)، ئه‌مه‌ریکا(کارگه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی دژه
جه‌نگ) و ئیتالی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی مسری تێیدا به‌شدار بوون و هه‌موو گوتار و
قسه‌ی خۆیان هه‌بوو.
زۆری قسه
و باسه‌کان دژی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا و ئینگلستان بوون له عیراق و ئه‌فغانستان و
دژی ئه‌گه‌ری لێدانی ئێران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه و دژی سیاسه‌تی ئیسرائیل له
لوبنان و فلستین بوون. هه‌موو داوای هه‌رچی زووتر و ده‌سبه‌جێی کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا و ئینگلستانیان ده‌کرد له عیراق و ئه‌فغانستان. هه‌موو داوایان ده‌کرد،
هێرش نه‌کرێته سه‌ر ئێران و هه‌موو دژی جه‌نگ بوون له هه‌موو جیهاندا، که
ئێستاکه به هۆی جیهانگه‌ری و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکاوه، جه‌نگیش به ناوی به‌رگری
و ڕێگه‌گرتن له ته‌رۆریزم، بووه‌ته به‌شێکی هه‌ره‌گرنگی جیهانگه‌ری، ئه‌و
جیهانگهرییهی په‌یامی پیرۆزی ئه‌مه‌ریکایه بۆ هه‌موو جیهان. ئێستا، که جیهانگه‌ری
ئهمهریکێنراوه، جه‌نگیش ئهمهریکێنراوه. جه‌نگی ئێستا سنوور ده‌به‌زێنێت
و سه‌ر به هه‌موو قوژبنێکی جیهان و هه‌موو
ئاواییه‌ک و هه‌موو ماڵێکدا ده‌کات. جه‌نگ جه‌نگی ئه‌مه‌ریکایه، دژی هه‌موو
بێهێزێکی ئه‌م جیهانه.
کوردیش
یه‌کێکه له‌و بێهێزانه‌ی جیهان، که ئه‌گه‌ر هێشتا داگیرکه‌رانی نهیانتواندبێتهوه
ئه‌وا پرۆسه‌ی جیهانگه‌ری(ئهمریکاگهری) وا به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و تواندنه‌وه‌ی ده‌بات!
ئه‌وه‌ی
تاکه یه‌ک نوێنه‌ر و یه‌ک که‌سی قسه‌که‌ری، له‌و خڕبوونه‌وه و کۆنفرانسه‌دا نه‌بوو،
کورد بوو. ئه‌وه‌ی که ده‌نگی نه‌بوو، کورد بوو. ئێمه پێنج که‌سێک وه‌ک نه‌فه‌ر و گوێگر له‌وێ
بووین، به‌ڵام ئێمه ته‌نێ نوێنه‌ری خۆمان بووین و له به‌رنامه و لیستی نوێنه‌ر
و قسه‌که‌راندا نه‌بووین.
له
سیاسه‌تدا گه‌لێک جاران، ئه‌وانه‌ی خۆ به سیاسی ده‌زانن و ده‌م له سیاسه‌ت ده‌ده‌ن،
ده‌ربڕینی "هێلکه و سه‌به‌ته" به‌کار ده‌به‌ن. ده‌ڵێن"نابێ هه‌موو
هێلکه‌کان بخه‌ینه سه‌به‌ته‌ی فڵانه‌وه یا هه‌موو هێلکه‌کانی خستووه‌ته سه‌به‌ته‌ی
فڵانه‌وه یا هه‌موو هێلکه‌کان مه‌خه‌ره سه‌به‌ته‌ی فڵانه‌وه". مه‌به‌ست له‌و
گوته‌یه ئه‌وه‌یه، که ئیدی "سه‌دله‌سه‌د خۆی گرێ داوه به فڵانه‌وه"
و "ته‌واوی کۆمه‌کی هه‌ر فڵانه" و "تاکه پشتیوانی فڵانه" و
"بڕوای ته‌نێ به فڵانه" و "ته‌نیا چاوه‌ڕێی ده‌ستی فڵانه".
ساڵی 1974-1975، سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی
کوردستان، که ئه‌وده‌می بارزانی(باوک) سه‌رۆکی بوو، هه‌موو هێلکه‌کانی خستبووه
سه‌به‌ته‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئێرانه‌وه. تێکشکان و هه‌ره‌س و نسکۆی 1975ی به‌سه‌ردا
هات. دوای ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی جه‌نگی چه‌کداری هه‌ر دوای چه‌ند مانگێک له‌و هه‌ره‌سه،
جهنگگێڕانی نوێ، هۆی شکستی 1975یان به‌وه لێکده‌دایه‌وه، که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
سه‌رکرده‌یه‌تی کورد، خۆی گرێدابوو به ئێران و ئه‌مه‌ریکاوه و هه‌موو هێلکه‌کانی
خستبووه سه‌به‌ته‌ی ئه‌وانه‌وه، بۆیه دۆڕا و شکستی خوارد. به گوێره‌ی ئه‌و قسه‌یه
ده‌بوو ئه‌مانه‌ی نوێ(ئه‌وانه‌ی به ناوی شۆڕشی نوێ و شۆڕشی گوڵان)ه‌وه هاتنه‌وه
مه‌یدان، ئیدی هێلکه‌کانیان نه‌خه‌نه یه‌ک سه‌به‌ته‌وه، به‌ڵکه به‌سه‌ر چه‌ندین
سه‌به‌ته‌ی جیاوازدا بیبه‌شنه‌وه. ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی نێوان 1975-1991، حیزبه‌کانی
باشووری کوردستان، له نێوان سووریا و ئێران و لیبیا و ئه‌وروپا و گه‌لێ وڵاتی
دیکه‌دا ته‌راتێنیان ده‌کرد و هێلکه‌کانیان دابه‌شی نێو سه‌به‌ته‌کانی ئه‌و
شوێنانه ده‌کرد. له 1991یشه‌وه، که به‌شێکی باشووری کوردستان که‌وته بنده‌ستی
ئه‌و حیزبانه‌وه، ئیدی ته‌نیا یه‌ک سه‌به‌ته‌یان هه‌ڵبژارد، بۆ ئه‌وه‌ی هێلکه‌کانی
خۆیانی تێدا دانێن، ئه‌ویش سه‌به‌ته‌ی ئه‌مه‌ریکا بوو. که‌واته سه‌رکرده‌یه‌تی
سیاسیی و سه‌رانی کورد، گه‌ڕانه‌وه بۆ سیاسه‌تێک، که ده‌یان ساڵی به سه‌ردا تێپه‌ڕ
بووبوو و له 1975دا پێڕۆ ده‌کرا و که بۆ خۆیان هه‌موو به هه‌ڵه‌یان ده‌زانی!
کورد له‌وێ
ده‌مییه‌وه تا ئێستاکه، ته‌نیا یه‌ک سه‌به‌ته ده‌بێنێت و هێلکه ده‌کاته یه‌ک
سه‌به‌ته‌وه. کورد ته‌نیا ئه‌مه‌ریکا ده‌ناسێت و به‌س. وا حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌وانه‌یشی
هاوکار و هاوپشکیانن، وایان بیرکرده‌وه و وایان کرد، خۆ خه‌ڵکی دیکه‌ی کورد هه‌ن،
ده‌م له دژایه‌تی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌کوتن و خۆ به دژه جه‌نگ ده‌زانن! دژهجهنگبوون،
ته‌نیا دژایه‌تی ئه‌مه‌ریکا و داگیرکردنی عیراق ناگرێته‌وه، به‌ڵکه دژی جه‌نگی
ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان و دژی جه‌نگی ئیسرائیل له فلستین و لوبنان و دژی ڕێگه‌خۆشکردن
بۆ جه‌نگ و لێدانی ئێران و دژی جه‌نگ له
سۆمال و دژی جه‌نگ له هه‌موو شوێنێکی جیهان ده‌گرێته‌وه. کوردیش وه‌ک خه‌ڵکێکی
جهنگدیده و جهنگگهسته، که هه‌مووده‌مێک مه‌ترسی جه‌نگی له سه‌ر بووه و له
سه‌ره، جه‌نگی تورکیا، جه‌نگی ئێران، جه‌نگی سووریا و جه‌نگی ده‌یان گرووپی
جۆراوجۆر له عیراقی ئێستا، بێجگه له‌وه‌ی که هه‌میشه تووشی کوشتن و له‌نێوبردن
و هه‌ڵواسین و ڕاگواستن و سه‌د به‌زمی دیکه بووه و ده‌بێ و نوێترینیشیان ئه‌م هه‌ڕه‌شه
و په‌لاماره‌ی تورکیایه بۆ سه‌ر باشووری کوردستان. خۆ ده‌بوو خه‌ڵکانێکی کوردی
داکۆکیکار له ئازادی مرۆڤ و دژه‌جه‌نگ یا چه‌پێک، کۆمۆنیستێک، ئیسلامییه‌ک، په‌که‌که‌ییه‌کی
کورد، له‌م خڕبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار
بووایه‌ن، به‌ڵام نه‌ء یه‌ک تاکه که‌سی لێ نه‌بوو و یه‌ک که‌سیش له‌و کۆنفرانسه‌دا
گوێی له ده‌نگی کورد نه‌بوو، له کاتێکدا ئه‌گه‌ر به‌راوردی کورد(له هه‌موو به‌شه‌کانی
کوردستان به یه‌که‌وه) بکه‌یت له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتێک له جیهاندا، ئه‌وا کورد له
هه‌موو خه‌ڵکێکی دیکه زیاتر گرۆ و حیزب و ده‌سته‌ی چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆسیالیست
و...ی هه‌یه.
چه‌ند که‌سێک له‌و ئینگلیزانه‌ی به‌شدار بوون
جاروبار له قسه‌کانیاندا ناوی کوردیان ده‌هێنا و دژی له‌شکرکێشی تورکیا شتێکیان
ده‌گوت، به‌ڵام ده‌بوو کورد بۆ خۆی ئه‌وه‌ی گوتبا و چاوه‌ڕێی ده‌می خه‌ڵکی نه‌کردبا.
کورد به‌وه‌ی،
که خۆی به ئه‌مه‌ریکادا هه‌ڵواسیوه و پێیوایه ئه‌مه‌ریکا دۆستیه‌تی، ئیدی که‌سی
دیکه‌ی بۆ خۆی نه‌هێشتووه‌ته‌وه و ده‌ستبه‌رداری
ئه‌و جه‌ماوه‌ره به‌رینه و ئه‌م خه‌ڵکه، خه‌ڵکی هه‌موو جیهان و به
تایبه‌تیش خه‌ڵکی ئه‌وروپا بووه و ئه‌و هه‌موو ڕێکخراوه مرۆڤدۆست و چه‌پ و دژهجیهانگهری
و دژهئیمپریالیزمهی وازلێهێناوه و ته‌نێ ده‌زانێت یه‌ک ئاواز بخوێنێت و یه‌ک
جۆر سه‌ما بکات، ئه‌ویش هه‌ڵدانیه‌تی به سه‌ر و باڵاگهردانیهتی به ده‌وری باڵای ئه‌مه‌ریکا و بووش و
هاوبیرانیاندا.
کورد(نه‌ک
هه‌ر سه‌ران و ده‌سه‌ڵاته‌کی، به‌ڵکه ته‌نانه‌ت خه‌ڵکه ئاساییهکهیشی، که‌مینه‌یه‌کی
لێ ده‌رچێت) ئێستا له خانه‌ی ئه‌مه‌ریکادایه و ئه‌گه‌ر که‌سێکیش ناوی کوردی به
سه‌ر زاردا بێت و به‌زه‌ییه‌کی پێدا بێته‌وه، ئه‌وه دڵسۆزی و مرۆڤدۆستی و هه‌ست
و پیاوه‌تی و گه‌وره‌یی خۆیه‌تی، ده‌نا به‌ڕاستی کورد هی ئه‌وه نییه، خه‌ڵک به‌زه‌یی
پێدا بێته‌وه.
گومان نێکه‌م
فڵانی، ئه‌گه‌ر ئه‌و خڕبوونه‌وه و کۆنفرانسه، چه‌قه‌نه و سووڕدان[1]
و زوڕناژه‌نی و گۆرانیی بێتام و گۆڵمه‌ز بووایه یا ته‌نیا بۆ کورد بووایه، نه‌ک
دووهه‌زار، به‌ڵکه پێنجههزار کورد، ده‌هاتن و دوو سێ شهڕهگهڕهکیان ساز ده‌کرد
و چه‌ند که‌سێکیشان لێ خوێناوڵ و بریندار ده‌بوون و بڕێکیشیان چه‌ند شه‌وێک میوانی
پۆلیس ده‌بوون و بێجگه له‌وه‌ش ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی کوردستان وه‌ک کارێکی فره گرنگ
ڕاسته‌وخۆ ئه‌و چه‌قه‌نه و گۆڵمهزهیان، بۆ خه‌ڵکی کوردستانیان ده‌گواسته‌وه!
7-12-2007
No comments:
Post a Comment