خوێندنه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ی مێژوویه‌کی چه‌وت
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
له‌تیف
هه‌ڵمه‌تی شاعیر، له دیدارێکیدا که ئه‌حمه‌د میره و هێمن باقر له که‌رکووک و
بۆ گۆڤاری لڤین له‌گه‌ڵیدا کردوویانه و له لاپه‌ڕه‌کانی 46-51ی گۆڤاری "لڤین"دا،
که له سلێمانی ده‌رده‌چێت، بڵاوکراوه‌ته‌وه، باس له شیعر و ئه‌ده‌ب و به‌رهه‌مه‌کانی
خۆی و ئه‌زموونی شیعری خۆی و گرۆی کفری و ئه‌و بابه‌تانه ده‌کات. من کارم به سه‌ر
ئه‌و لایه‌نانه‌یه‌وه نییه، چونکه ئه‌وه‌یان کاری من نییه و کورد گوته‌نی"نان
بۆ نانه‌وا و گۆشت بۆ قه‌سساب". ئه‌وه‌ی بۆ من جێی ڕامان و سه‌رنجه ئه‌وه‌یه،
که له هه‌ندێک له وه‌ڵامه‌کانیدا هه‌ڵمه‌ت وه‌ها ده‌ڵێت:"له کۆتایی شه‌سته‌کاندا
له شه‌ست و شه‌شه‌وه فکری (ماوستی تۆنگ) که‌وته کوردستانه‌وه. ئێمه خۆمان به
یه‌کێک له‌و گوڵانه ده‌زانی که ماوتسی تۆنگ ده‌یوت لێگه‌ڕێن با بکرێنه‌وه. من خۆم
کتێبی ماوتسی تۆنگم له به‌غداوه ده‌هێنا بۆ کفری و ده‌مویست بیری(ماوتسی تۆنگ)
له کفری بڵاوبێته‌وه...من وه‌ک لایه‌نگر له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی مه‌کته‌بی سیاسی‌دا
بووم...یه‌که‌م به‌یاننامه که باسی نوێگه‌ری بکات له ساڵی(69)دا له گۆڤاری(ڕزگاری)دا
من بڵاوم کرده‌وه، که باڵی چه‌پی شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌ریده‌کرد..."[1].
جه‌لالییان،
هه‌ر له ده‌سپێکی1964ه‌وه، که سه‌نگه‌ری شۆڕشی گه‌لی کوردستانیان چۆڵکرد و ڕوویانکرده
هه‌مه‌دان و تارانی ساواک و له 1966ه‌وه، که
به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی و ئاشکرا که‌وتنه به‌غدا و ده‌ستیان به کاری حیزبی
و سیاسی کرد و چه‌کداره‌کانیان له به‌غدا و شاره‌کانی کوردستان و دوو سێ بنکه و مه‌کۆی سه‌ره‌کی وه‌ک
به‌کره‌جۆ و که‌لار و داره‌مان خڕکرده‌وه و هه‌موو کۆمه‌کێکیان له لایه‌ن
حوکوومه‌ت و له‌شکری عیراق و ده‌سگاسیخوڕییه‌کانی دیکه‌ی عیراقه‌وه، له سه‌رده‌می
هه‌ردوو سه‌رۆک عارفه‌کاندا و دواتریش له سه‌رده‌می به‌عسدا پێ ده‌کرا، له‌و کاته‌دا،
له به‌غدای دژه‌کۆمۆنیزم و دژه‌ماویزم و دژه‌چه‌پ و پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی عه‌ره‌ب
و دژه‌کورد و کۆنه‌خوازه‌وه و به‌به‌رچاو و به کۆمه‌ک و به پاره‌ی ده‌سگاسیخوڕییه‌کانی
به‌غدا و به‌عس و عورووبییه‌کان، بیری ما‌و تسیتۆنگ و کتێبی وی...بۆ کوردستان و له
لایه‌ن جه‌لالییانه‌وه، ده‌نێردراو بڵاو ده‌کرایه‌وه. جه‌لالییان ئه‌وده‌م به بڵاوکردنه‌وه‌ی
کتێبی ما‌و له کوردستاندا و هه‌ڵگرتنی کتێبه سووره‌که‌ی وی و قۆڵپێچانه‌وه‌ی
خۆیان به په‌ڕۆیه‌کی سوور، ده‌یانه‌ویست فریوی خه‌ڵکی کورد بده‌ن و له بزاڤی
ڕزگاریخوازی کوردستانی دووربخه‌نه‌وه و خۆ له سه‌رکرده‌یه‌تیی بارزانی به‌و
بانگاشه‌یه جوێبکه‌نه‌وه، که ئه‌مان چه‌پ و چه‌پخوازن و بارزانی ڕاستڕۆ.
حوکوومه‌تی عیراقیش بۆ دابڕینی گه‌لی کورد له شۆڕش و سه‌رکرده‌یه‌تیی بارزانی،
دنه‌ی ئه‌و مارکسیزم و ماویزمه‌ی، که بۆ خۆی دروستی کردبوو و له په‌نای جاشیزمدا
و له ڕێگه‌ی جاشیزمه‌وه بڵاو ده‌کرایه‌وه، ده‌دا. ئه‌گه‌ر له‌و ده‌مه‌دا ڕێکخراوێکی
سیاسی و ده‌سته‌یه‌کی چه‌پ چ له کوردستان و ج له عیراقدا هه‌بووبن، ئه‌وا
کۆمۆنیسته‌کان بوونه و کۆمۆنیسته‌کانیش ئه‌وده‌م دوو حیزب و دوو ڕێکخراو بوون،
حیزبی کۆمۆنیستی سه‌ركرده‌یه‌تیی نێوه‌ندی(القیادة‌المركزیة) و حیزبی کۆمۆنیستی كۆمیته‌ی
نێوه‌ندی(اللجنة‌المركزیة). هه‌ردوو سه‌ركرده‌یه‌تیی ئه‌و دوو حیزبه له ده‌وری
سه‌ركرده‌یه‌تیی بارزانی كۆوه‌بوون و كۆمه‌كیان له بارزانییه‌وه پێ ده‌كرا[2].
كه‌چی له‌هه‌مان كاتدا حیزبی جه‌لالی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حیزبه كۆمۆنیسته‌كاندا ناكۆک
بوون. له كاتێكدا كه حیزبی كۆمۆنیستی عیراق(سه‌ركرده‌یه‌تیی نێوه‌ندی- القیادة‌المركزیة)،
که شۆڕشگێڕترین و ڕادیکالترین و چه‌پترین ڕێکخراوی عیراقی بوو، وه‌به‌ر دڕنده‌ترین
شاڵاوی به‌عس كه‌وتبوو و قه‌ڵاچۆ و بنبڕ ده‌كرا، پارتییه‌كه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د- جه‌لال
تاڵه‌بانی له ترۆپكی هاریكاریدا بوو له‌گه‌ڵ به‌عسدا و ڕاوی نه‌یارانی ڕێژیمیان– له‌وانه‌ش
كۆمۆنیسته‌كانی قیاده‌ی مه‌ركه‌زی- بۆ به‌عس ده‌كرد و ته‌واوی ئه‌و كار و كرده‌وانه‌شیان
بۆ خۆیان به چه‌پایه‌تی و كوردایه‌تی و شۆڕشگێڕی له قه‌ڵه‌م ده‌دا. كۆمۆنیسته نه‌ریتییه
ڕه‌دووكه‌وتووه‌كانی سۆڤیێتی لێژنه‌ی مه‌ركه‌زییش له ساڵانی پاشكۆیه‌تییاندا بۆ به‌عس،
هه‌مان هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر به كۆمۆنیسته‌كانی قیاده‌ی مه‌ركه‌زی هه‌بوو و ئه‌وان
و تاقمی جه‌لال تاڵه‌بانی، دووزمانییان له‌سه‌ر ئه‌و كۆمۆنیستانه ده‌كرد و له‌گه‌ڵ
به‌عسدا له یه‌ك سه‌نگه‌ردا، دژایه‌تییانیان ده‌كرد و هه‌وڵی له‌نێوبردنیان ده‌دان[3].
جه‌لالی(پێڕۆیانی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
و جه‌لال تاڵه‌بانی و كۆمه‌ڵه‌ییه‌كان)، له به‌غدای پێته‌ختی به‌عس و به به‌رچاوی
ته‌واوی ده‌سگا جاسووسی و سیخوڕییه‌كانی به‌عسه‌وه
و له كاتێكدا،
كه خه‌ڵكی دیكه له سه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌كی زۆر ساكار و سانا، كه هه‌ر بیانزانیبا
بۆنی چه‌پ و ماركسایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی لێ دێت، هه‌ڵده‌واسران و له‌توپه‌ت ده‌كران،
كتێبی ماویستی و ماركسایه‌تییان چاپ و بڵاو ده‌كرده‌وه. هه‌ر ئه‌و
کاته‌ی ئه‌و کتێبانه له لایه‌ن جه‌لالییانه‌وه په‌خش ده‌کرانه‌وه، له به‌غدا
و کوردستان و ته‌واوی شوێنه‌کانی دیکه‌ی عیراقدا، خه‌ڵکی دیکه‌ی ماویست و چه‌پی
ڕاستی له سه‌ر تاکه بڵاوکراوه‌یه‌کی ماویستی و له سه‌ر یه‌ک ڕووپه‌لی کتێبێکی
چه‌پخواز و له سه‌ر یه‌ک وشه‌ی گومانی چه‌پبوون و چه‌پایه‌تی لێ کرابا، له‌نێو ده‌بران،
ئه‌وان له‌و ده‌مه‌دا كتێبفرۆشیی
"بیری
نوێ"ی
پڕ به ئه‌ده‌بییاتی ماركسایه‌تییان له ناوه‌ندیی به‌غدایێ دانابوو و ده‌یانماركسان
و ده‌یانماواند و هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا بوو، كه كتێبی سوور"چه‌پكێك له
وته‌كانی ماوتسی تۆنگ"یان چاپكرد و وه‌ک ته‌ورات و ئینجیل و قورئان، بۆ ڕاكێشانی
لاوانی كورد به‌ره‌و جه‌لالییه‌تی و خۆڕه‌نگگردن به بۆیه‌ی ماركسی- لێنینی
و خۆهه‌ڵواسین به چه‌پدا و بۆ پتر خۆدوورخستنه‌وه له پارتیی و سازكردنی – به
قسه‌ی خۆیان- حیزبی جیاواز و "پێشڕه‌و و پێشه‌نگ"، به‌كار ده‌برد. به
قسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، كتێبی"چه‌پكێك له وته‌كانی ماوتسی تۆنگ"، كه
به كتێبی سوور، نێوی ده‌ركردبوو، نه‌وشیروان مسته‌فا و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له سه‌ره‌تای
1970كاندا و دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حیزبی جه‌لالی، كاتێک له قه‌سرێ، له باره‌گای
بارزانی، ده‌بن، ده‌یكه‌نه كوردی. كتێبی"بژی سه‌ركه‌وتنی جه‌نگی گه‌ل"ی
"لین پیاو"یش، هه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا كردوویه به كوردی[4].
جه‌لالییان
ئه‌وده‌م و دواتریش، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌ک بده‌ن به خۆیان و سه‌رکرده‌یه‌تیی
بارزانی به بێ ڕه‌گ و ڕووت دابنێن و خۆ به حیزب و بارزانی به ناحیزب و خۆ به
ڕاست و بارزانی به درۆ و خۆ به خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر و بارزانی به ده‌سته‌یه‌کی که‌م
و خۆ به خوێندوو و بارزانی به نه‌خوێندوو و خۆ به شارستانی و بارزانی به خێڵه‌کی
دابنێن، به خۆیان ده‌گوت ده‌سته‌ی "مه‌کته‌بی
سیاسی"، ده‌نا خۆ پارتیی و سه‌رکرده‌یه‌تیی بارزانییش مه‌کته‌بی سیاسی‌یان هه‌بوو
و زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردیش له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌تیی بارزانیدا بوون و که‌مینه له‌گه‌ڵ
جه‌لالییاندا بوون. ئه‌وه‌ی نێوی باڵی مه‌کته‌بی سیاسی لێ نرابوو، حیزبی جه‌لالی بوو
و کۆمه‌ڵێک چه‌کدار بوون و له‌گه‌ڵ حوکوومه‌تی عیراقدا بوون.
گۆڤاری" ڕزگاری"، که له سلێمانی ده‌رده‌چوو
و نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رنووسه‌ری بوو، گۆڤارێکی جه‌لالییانه بوو و جه‌لالییان
ده‌ریان ده‌کرد. باڵی جه‌لالییش ئه‌و کاته له نێو شۆڕشی ئه‌یلوولدا نه‌مابوون و
له‌نگه‌ریان له به‌غدا و له په‌نای حوکوومه‌تی عیراقی دژ به شۆڕشی ئه‌یلوول
خستبوو. شۆڕشی ئه‌یلوول ئه‌وه بوو، که
بارزانی ڕێبه‌رایه‌تیی ده‌کرد. ئه‌وان دژی بارزانی و دژی شۆڕشی ئه‌یلوول بوون و
شۆڕشی ئه‌یلوولیان به خیانه‌ت و جیابوونه‌خوازی و نۆکه‌ری بیانی و یاخیبوون و بارزانی‌یان
به خائین و جیابوونه‌خواز و نۆکه‌ر و یاخیبوو ده‌زانی و هه‌مووده‌م به تایبه‌ت
له گۆڤاری "ڕزگاری"دا، ناوی "چۆمبی"یان لێ نابوو[5].
به ناولێنانی بارزانی به چۆمبی، ده‌یکرده ئه‌وه‌ی کوردستان به کاتانگا و عیراق
به کۆنگۆ و سه‌رۆکی عیراق"عارفی یه‌که‌م و عارفی دووه‌م و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن
ئه‌لبه‌کر و سه‌ددام حوسه‌ین" به پاتریس لۆمۆمبا، بچووێندرێن، که ئه‌مه بۆ خۆی پێشێلکردن و زه‌وتکردنی
ڕاستییه و درۆیه‌کی شاخداره. جه‌لالی، وه‌ک بزاڤێک هه‌ر له په‌یدابوونییه‌وه، وه‌ک
بیروباوه‌ڕ چ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداره داگیرکاره‌کانی کوردستاندا نه‌بووه
و هه‌رده‌میش دژایه‌تیی بیری سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی کردووه و ڕێبه‌رایه‌تیی بزاڤی
شۆڕشی کوردستانی به جوداخواز و نۆکه‌ری بیانی نێو بردووه. جه‌مال نه‌به‌ز ده‌ڵێت:"هورده‌بۆرژوازی
كورد{مه‌به‌ست
جه‌لالییه-شاكه‌لی}چ
له كاتی خۆهه‌ڵپه‌ساردنی دا به سه‌ركرده‌یه‌تی ی كلاسیكی ی كورده‌وه(له 1946ه‌وه
تا1964) و چ له كاتی خۆهه‌ڵپه‌ساردنی دا به فه‌رمانڕه‌وایان و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و
ووڵاتانه‌وه كه كوردستانیان دابه‌شكردووه به نیازی كوژاندنه‌وه‌ی شۆڕشی كورد(له
1964ه‌وه تا1970)، زۆر به توند و تیژی به‌ربه‌ره‌كانێ ی ((بیری ده‌وڵه‌تی ناسیۆنال))ی
كوردی ده‌كرد، هه‌روه‌ك ناسیۆنالیسته عه‌ره‌ب و تورك و فارسه‌كان و بگره خه‌ستتریش
له‌وان دژی هه‌موو هه‌ستێكی سه‌ربه‌خۆیی ی له نێو كورددا ده‌وه‌ستا، و به نێوی
((جیابوونه‌وه‌خوازی))یه‌وه به‌ربه‌ره‌كانێ ی ده‌كرد و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی
دیكتاتۆری ئه‌م ووڵاتانه‌دا هاوكاری ده‌كرد(چ به چه‌ك و چ به ده‌نگوباس بۆ كۆكردنه‌وه)
له دژی ئه‌و كوردانه‌ی به فه‌رمانڕه‌وایی ی ئه‌م بێگانانه رازی نه‌ده‌بوون"[6].
گۆڤاری ڕزگاری، له لایه‌ن باڵی دژه‌شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه
ده‌رده‌چوو، که بانگاشه‌ی چه‌پایه‌تی ده‌کرد و ئه‌گه‌ر چه‌پیش بووبێت، ئه‌وا ده‌کرێ
به باڵی چه‌پی جاشایه‌تی نێو بنرێت. جه‌لالی له سه‌رده‌مێكدا، كه له به‌غدا، له خزمه‌تی
حوكوومه‌تی عیراقدا بوون، له ڕۆژنامه‌ی ئه‌ننوور"النور"ی زمانحاڵی خۆیاندا،
كه له به‌غدا ده‌رده‌چوو و له گۆڤاری"رزگاری"دا، كه بڵندگۆ و سه‌كۆی
هزر و بۆچوون و سیاسه‌تی جه‌لالییان بوو له نێو بزووتنه‌وه‌ی كورددا، ده‌یان
گوتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی، دژ به سه‌ركرده‌یه‌تیی بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و
پارتیی دیموكراتی كوردستانیان، تێدا بوون. گۆڤاری ڕزگاری، مه‌سه‌له‌ی جیابوونه‌وه
و شه‌ڕی جه‌لالی و پارتیی (سه‌ركرده‌یه‌تی
بارزانی)، له ده‌سماڵی سووری ئایدیۆلۆژیا ده‌پێچا و پاساوی هزری و سیاسی ده‌دا[7]. گۆڤاری ڕزگاری، كه هه‌ژاری موكریانی ناوی
نابوو "گۆڤاری ڕزگاریی له نامووس" و كه له لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه
له سلێمانی ده‌رده‌كرا، له ژماره 1 و 2ی ساڵی 1967ی‌دا و له‌ژێر ناونیشانی"دژی
جیابوونه‌وه‌ین"، به ئاشكرا مه‌به‌ست و نیاز و تێڕوانینی ئه‌وان ده‌رده‌كه‌وێت[8]،
كه چۆن دژ به خواستی گه‌لی كورد، پروپاگه‌نده‌ی خراپیان، دژی شۆڕشی كورد و
بارزانی ده‌كرد.
ده‌مه‌وێ چپه‌یه‌ک به گوێی له‌تیف هه‌ڵمه‌تی شاعیردا،
که هه‌میشه بوێر و پێشه‌نگ و ده‌نگهه‌ڵبڕ و نه‌ترس بووه، بده‌م و پێی بڵێم: ئه‌گه‌ر
حیزبی جه‌لالی1964-1970 باڵی چه‌پ بووبن،
ئه‌وا ده‌کرێ حیزبه‌که‌ی شێخ سه‌تتار(پارتیی شۆڕشگێڕی کوردستان) و حیزبه‌که‌ی مه‌لا
ماتۆر(بزووتنه‌وه‌ی پێشکه‌وتنخوازانی کورد) و حیزبه‌که‌ی هاشم عه‌قراوی(پارتیی
دیموکراتی کوردستان)، که کورد ناوی حیزبی کارتۆنیی لێ نابوون و ته‌واوی جاشه
کورده‌کانی دیکه‌ی حوکوومه‌تی عیراق به کۆنه‌جاش و قورس و سووکه‌جاشه‌کانیشه‌وه،
هه‌ر هه‌موو حیسابی باڵی شۆڕشی ئه‌یلوول، شۆرشی نوێ و شۆڕشی گوڵان(که دوای هه‌ره‌سی
1975 به‌رپا بوون) یان بۆ بکرێت، چونکه حیزبی جه‌لالی له نێوان 1964-1970دا و ته‌واوی
ئه‌و حیزب و ده‌ستانه‌ی دیکه، هه‌ر هه‌موو له یه‌ک خانه و یه‌ک سه‌نگه‌ردا
بوون، که ئه‌ویش خانه و سه‌نگه‌ری حوکوومه‌ته‌کانی عیراق بوون . حیزبه‌کانی شێخ
سه‌تتار و مه‌لا ماتۆر و هاشم عه‌قراوی، چه‌کداریان نه‌بوو و هه‌ر به کاری سیخوڕی
و نۆکه‌ری بۆ به‌عس و عیراق، دژایه‌تی شۆرشی کوردستانیان ده‌کرد، لێ جه‌لالییان به‌وانه
و به چه‌کیش، ڕێک وه‌ک کۆن و قورس و سووکه‌جاشه‌کانی دیکه‌ی حوکوومه‌تی عیراق، که
حوکوومه‌ت ناوی "سواره‌ی سه‌لاحوودین"ی لێ نابوون، دژایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوولی
کوردستانیان ده‌کرد. که‌واته ده‌توانین بڵێین حیزبی جه‌لالی، خۆی له بازنه‌ی
شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌رکردبوو و شۆڕشی ئه‌یلوولی له 1964 به دواوه به شۆڕش نه‌ده‌زانی
و حیسابی نۆکه‌ری و خۆفرۆشیی بۆ ده‌کرد. ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیار بێت جه‌لالی باڵێکی شۆڕشی ئه‌یلوول
بووبێت، ئه‌وا تا کۆتایی ساڵی 1963 به‌شێک بووه له شۆڕشی ئه‌یلوول، به‌ڵام له ده‌سپێکی
1964ه‌وه ئیدی له شۆڕشی ئه‌یلوول دابڕا و که‌وته سه‌نگه‌ری به‌رانبه‌ری شۆڕشی
ئه‌یلوول و بوو به دوژمنی شۆڕشی ئه‌یلوول. ئه‌گه‌ر هه‌ر چه‌پیش بووبێت، ئه‌وا باڵی
چه‌پی شۆڕشی ئه‌یلوول نه‌بووه، به‌ڵکه باڵی چه‌پی جاشایه‌تی بووه، یا ده‌کرێ
بگوترێ "چه‌په‌جاش" بووه، چونکه ڕه‌نگه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ جاشه نه‌ریتییه‌کاندا،
ئه‌مان هه‌ندێک چه‌پ بووبن. چه‌پبوونی جه‌لالی، که ته‌نێ خۆیان، خۆیان به چه‌پ
زانیوه و هیج چه‌پێکی دیکه ئه‌وانی به چه‌پ نه‌زانیوه، له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا
له بانگاشه‌یه‌کی هه‌رزان و بێ بنه‌ما و ناڕاست زیاتر، هیج شتێکی دیکه نه‌بووه.
من ده‌زانم له کوردستان ئازادی بیروڕا ده‌ربڕن نییه و
ده‌نگی جیاواز ده‌تاسێنرێت و ده‌مکوت ده‌کرێت. من ده‌زانم له ده‌رێی گوتاری ده‌سه‌ڵات
چ گوتارێکی دیکه ناخوات و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکیش، زۆرینه‌ی خه‌ڵک، هه‌ر به گوتاری ده‌سه‌ڵات
ده‌ڵێن ئامین و سه‌ر بۆ گوتاری ده‌سه‌ڵات ده‌له‌قێننه‌وه. من ده‌زانم هه‌ندێک خه‌ڵک
له ترسی نانبڕان، نا‌وێرن زاریان بکه‌نه‌وه. من ده‌زانم نووسه‌ر و به‌ناو"ڕووناکبیر"ی
له‌میش و مووشه‌ک و چڵێس و وه‌دووی پاره‌که‌وتوو و خۆفرۆش و نووکه‌ری ده‌سه‌ڵات،
بۆ پڕکردنی گیرفان و تێرکردنی زگ و به‌رزگ و ئاره‌زووه ئاژه‌ڵییه‌کانی خۆیان،
ئاماده‌ی هه‌موو جۆره خۆنه‌ویکردن و سووکایه‌تییه‌کن و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی له
خۆیانی تێک نه‌ده‌ن به هیچ ناڵێن نه‌ء و ئه‌وپه‌ڕی مه‌رایی بۆ ده‌سه‌ڵات و داکۆکی
له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، لێ پێموانییه هه‌موو که‌سێک، ئه‌گه‌ر سارتر گوته‌نی
بزانێت "مرۆڤ هه‌ڵوێسته"، وا بیر بکاته‌وه و خۆ له‌و بازنه‌یه‌دا ببینێته‌وه،
که پێموایه هه‌ڵمه‌تی شاعیریش له‌و خاوه‌ن هه‌ڵوێستانه‌یه. له‌و بڕوایه‌دام
بۆچوونه‌کانی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، ته‌نێ له خۆشه‌که‌تنه‌کردن و نه‌گه‌ڕانی به دوای
ڕاستییدا و نه‌زانین و خوێندنه‌وه‌یه‌کی یه‌کلایه‌نه‌ی ئه‌و مێژووه باوه به‌هه‌ڵه‌نووسراوه
سه‌پێنراوه ڕه‌سمییه‌ی ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ی خۆی تێدا ده‌ژی، سه‌رچاوه ده‌گرێت و
هیچی دی. دیاره ته‌نێ له‌تیف هه‌ڵمه‌ت نییه، که که‌وتووه‌ته ژێر کاریگه‌ریی
ئه‌و خوێندنه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌و مێژووه‌وه، به‌ڵکه زۆرێک، که به دیتنی
خۆیان، خۆ له خانه‌ی "ڕۆشنبیر"دا ده‌بیننه‌وه، هه‌ر ئه‌و دیده‌یان هه‌یه
و ئێستایش چه‌پ و ڕاستی نه‌ک هه‌ر سیاسه‌ت و بزاڤێک، به‌ڵکه هی خۆیشیان به سه‌ختی
بۆ لێک جوێ ده‌کرێته‌وه. بۆ پتر ئاگاداربوون له‌و باسانه ده‌بوو هه‌ڵمه‌ت بڕێک
دوورتر بینواڕیایه.
9-8-2006
[2] عبدالكریم،
سمیر، اًضواﺀعلی الحرکة الشیوعیة في العراق،
الجزﺀالرابع(18تشرین الثانی1963-17-30تموز1968)، دارالمرصاد، بیروت، ص113.
[5] مۆیس چۆمبی(Moise
Tshombes)،
ڕێبه‌ری ئه‌و یاخیبوونه جوداخوازییه بوو، که له ده‌ڤه‌ری کاتانگای سه‌ر به
کۆنگۆ و به کۆمه‌کی کۆمپانیا مه‌زنه جیهانییه‌کان و دنه‌دانی هێزی له‌شکری به‌لژیک،
پاش ڕاگه‌یاندنی سه‌ربوخۆیی کۆنگۆ، دژ به کۆنگۆ و "پاتریس لۆمۆمۆمبا"ی
ڕێبه‌ری، ساز کرا.
[6] نه‌به‌ز،
جه‌مال، بيري نه‌ته‌وه‌ی ی كوردی نه بيری "قه‌وميه‌ت"ی رۆژهه‌ڵاتی و نه
بيری"ناسيۆناليزم"ی رۆژاوایی يه، ستۆكهۆڵم1984، ل170.
No comments:
Post a Comment