داوهئاڵۆزکاو و بازنهلێکئاڵاوهکان
ئهمجهد شاکهلی
کارێکی ههره باش، که هاوڕێیانی بڵاوکراوهی میدیا ئهنجامیان داوه و ئهنجامی
دهدهن و ماوهیهکه پێڕۆی دهکهن، دیدار و هێنانهگۆی خهڵکانێکه، که بهشێکی
زۆری ژیانیان، له سهنگهری نهیارانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گهلی کوردستان و جاشایهتی و خیانهت و پشتکردنه گهلی
کوردستان و خهڵکی کورد بردووهته سهر و گوزهراندووه. بهسهرکردنهوهی ئهو
جۆره کهسانه، کۆمهڵیک زانیاری نوێ و شاراوه دهخاته سهر ئهو زانیارییه
ئاشکرایانهی له نێو خهڵکدا ههن. کهسێک، که میدیا لهو بهینهی پێشووهدا،
هێناویهتییه گۆ، عهبدوسهتتار تاهیر شهریف(شێخ سهتتار)ه. شێخ سهتتار، لهدایکبووی
ساڵی 1935 هو دوای تێپهڕبوونی به ڕێکخراوی برایانی موسوڵمان(الاخوان المسلمون)
و پارتیی دیموکراتی کوردستاندا، له دهسپێکی دروستبوونی حیزبی جهلالییهوه له
1964دا، چووهته ڕیزی ئهو حیزبهوه و له ههڵوهشاندنهوهی حیزبی جهلالی و
چوونییه نێو پارتیی دیموکراتی کوردستان و ژێر سهرکردهیهتیی بارزانییهوه له
1971دا، شێخ سهتتار وهک سکرتێری پارتیی شۆڕشگێڕی کوردستان، له بهغدا کاری
کردووه و چهند ساڵێک له حوکوومهتی بهغدای بهعسدا وهزیر بووه. ساڵی 1995یش
بهغدای جێهێشتووه و هاتووهته کوردستان و جارێکی دیکه چووهته کن حیزبی جهلالی
(یهکیهتیی نیشتمانیی کوردستان) و دواتریش له وڵاتی نیوزیلاند گیرساوهتهوه و
لهم دواییهشدا گهڕاوهتهوه وڵات و ئێستاش له کوردستان(کهرکووک) مامۆستای
زانستگهیه. دواندن و وهگۆهێنانی ئهم
شێخ سهتتاره و ههموو شێخ سهتتارهکانی دیکه و گشت ئهوانهی، که هێندهی
نووکه دهرزییهک ڕۆڵیان له ڕووداو و کارهکاندا ههبووه و زانیارییهکیان لهمهر
ڕووداو و کارهکانهوه ههیه و شتێک دهزانن،
که ڕهنگه ئێمه و زۆری دیکهی وهک ئێمه نهیزانن، سهرهداوه
ئاڵۆزکاو و بازنهلێکئاڵاوهکانمان بۆ جوێ دهکاتهوه و چمکێکی شاراوهی مێژوویهکی
شاراوهی گهلی کوردستانمان بۆ دهردهخات، که تا ئێستایش پشکێکی زۆری نهک ههر
کۆنی، بهڵکه نوێیشی نیوهچڵ و ناڕوونه. ههموو مرۆڤێکی ئهم گۆی زهوییه، به
کوردی خۆێشمانهوه، ههریهکهو بۆ خۆی مێژوویهکی زیندووه. بۆ ئێمهی کورد، ئهوانهی
پێوهندیان به کوردهوه ههبووه و ههیه، تا له گۆ نهکهوتوون و ئاگاییهکیان
ههیه و بیرگهیان نهسڕاوهته، هێنانهقسهیان کارێکی گهلێک سوودبهخش دهبێت.
شێخ سهتتار لهو دیدارهیدادهڵێت:"پێش ئهوهی زیندووی بکهینهوه(واته:
پارتیی شۆڕشگێڕی کوردستان- شاکهلی) سهفهرێکم کردو چوومه قهسرێ بۆ لای مام جهلال
و کاک ئیبراهیم ئهحمهد و کاک عومهرو عهلی عهسکهری، ئهمانه ههموو لهوێ
ئیقامه بوون، جونکه یهکێک له شهرتهکانی ڕێککهوتنهکه ئهوهبوو ئهو چواره
لهوێبن. زیاتر له حهفتهیهک لایان بووم، لهبهر ئهوهی زیاتر قهناعهتم به
مام جهلال بوو قسهی لهگهڵدا بکهم، به مام جهلالم وت ئێمه پارتی شۆڕشگێڕی
کوردستان زیندوو دهکهینهوه، چونکه ئهوهی به ئێمهیان وت جێبهجێیان دهکهین
نهکران، ئێوه دهست بهسهرن کۆنگره نابهستن، پێیگوتم شێخ ستار ئهگهر ئێوه
ئهو حیزبه زیندوو بکهنهوه مهلا مستهفا له ئێوهی نازانێ و له منی دهزانێ
و من دهکوژێ، ئهگهر دهتانهوێ زیندووی بکهنهوه من دهربکهنه دهرهوهی
عێراق و بتوانن من لهگهڵتانم. گهڕاینهوه من و مهلاماتۆڕ و مامۆستا عولهما و
بابهکر پشدهری و عهبدوڵڵا کانی مارانی و شێخ لهتیف بهرزنجی و شێخ جهباری
برام کۆبووینهوه و لێژنهیهکی ئامادهکاریمان پێکهێنا به مهرجێک دوای ساڵێک
ههڵبژاردن بکهین. بهیانی 11 ئازار ههبوو و ئێمه بروسکهمان کرد بۆ سهرۆک
کۆمار و جێگری سهرۆک کۆمار و قیادهی قهومی حیزبی بهعس. له ڕۆژنامهی(الثورة)
ئۆرگانی حیزبی بهعس بڵاوکرایهوه و بووه زهجه. حهبیب محهممهد کهریم و ئهوانه
له ڕۆژنامهی(التآخي) چوونه گیانیان. ئهوانهی(الثورة) پێیانگوتبوون ئێمه
ناتوانین برقیهیهک له قیادهی قهومی بۆ ئێمه دێ بڵاوی نهکهینهوه. دواتر
شتهکه راسته و کۆنگرهیان بهستووه و بهلاغیان دهرکردووه. ئێمه نهمانتوانی
پێش ئهو عهمهلیه مام جهلال ڕهوانهی دهرهوه بکهین. ئهوهبوو مام جهلال
و سێیهکهی دیکه روونکردنهوهیهکیان دهرکرد که ئهوانه نوێنهرایهتی ئێمه
و پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان ناکهن و ئێمه حهلمان کردووه و واو وامان کردووه.
من له رۆژنامهی(السفیر) و(الثورة) وهڵاممدانهوه و گوتم ئهوان حهقی خۆیانه
چی بڵێن، چونکه ئێستا ئازادی قسهکردنیان نییه و ئهگهر لهوێ نهمێنن چی
بنووسن قبوڵی دهکهین و ئهوهیان پێ نووسراوه...حیزبهکهی ئێمه دوو قۆناغی ههیه،
سهرهتا کارتۆنی نهبوو، حیزبێکی مهبدهئی بوو خهڵکی تهنزیمیمان ههبوو، باوهڕمان
به دیموکراتیهت ههبوو، زۆر له 10 ههزار چهکدارهکهی کاتی خۆی ئێمه ههمانبوو
باشتر بوو، چونکه ئێمه چهکدارمان نهبوو، بهڵام که جهلالیبووین چهکدارمان
ههبوو و شهڕی کوردمان دهکرد، شهڕی مهلا مستهفامان دهکرد ئهگهر لهسهر ههق
بین یان ناههق بین. بهڵام له حیزبی سهوری هیچ چهکدارێکمان نهبوو، لهبهرهی
نیشتمانی قهبۆڵکراین لهگهڵ حیزبی بهعس و شیوعی و ئهوانه. زۆر ههوڵیان لهگهڵماندا
که هێزی چهکدار لهناوچهی کهلارو ئهوانه دروستبکهین قبوڵمان نهکرد. لهبهر
ئهوه حیزبی سهوری خۆمانم پێ باشتره له جهماعهتی ئینشیقاقی 1964[1]... من که سکرتێری لقی جهلالی بووم له کهرکوک، پێش ئهوهی
بهعسییهکان ئینقیلابی 1968 بکهن، من ئهندامی پهیوهندی بووم لهنێوان جهلالی
و بهعس، واته ئیمه ئاگاداری ئینقیلابهکه بووین. ئهوه سهرهتای پهیوهندی
من بوو لهگهڵ بهعس. من پهیوهندییهکم لهگهڵیاندا پهیداکرد. کهبوومه
قایمقامی کوێسنجاق لهسهر میلاکی جهلالی، پهیوهندییهکانم زیاتر فراوان بوون و
پهیوهندیم لهگهڵ کهسایهتییهکانیاندا پهیداکرد. من وهکو شهخسی هیچ پهیوهندییهکم
لهگهڵ سهددام حسێن نهبوو تا یهکهم دیدارمان لهگهڵ سهددام، که ئێمه کۆمهڵه
کهسێک چووین بۆ دانانهوهی حیزبی شۆڕشگێڕی کوردستان[2]... مهعلوومه
ئێمه جهلالی پارتی بووین و حیزبێکی گهورهبووین و بووینه پارتی شۆڕشگێڕو مهبهستمان
حقوقی کورد بوو. که دامانمهزراندهوه توانیمان لهساڵی 1973 پاسپۆرت بۆ مام جهلال
و ژنهکهی بهناوی نهخۆشی وهربگرین دهریانبکهینه دهرهوه ناردمان بۆ بهیرووت.
پێش ئهوهی شهڕ دهستپێبکاتهوه، مام جهلال لهرێگهی مامۆستا عولهماوه نامهیهکی
بۆ ناردم گوتبووی حهزدهکهم بێیه ئێرهو که هاتی دیوانه تازهکهی جهواهیریسم
بۆ بێنه. چوومه لای سهددام که ئهوکات جێگر بوو، پێمگوت ئهوه مام جهلال
نامهی بۆ ناردووم بچم قسهی لهگهڵ بکهم. وتی بزانه وهکو عێراقییهک چیدهوێ
نیقاشی لهگهڵ بکه ، دواتر مهتالیبهکانی بینهوه بۆ ئێره، ئیمه نیقاشی دهکهین
و بزانین جی دهوێ. مام جهلال تا ئهو کاته ههڵوێستی دژی حکومهت ئیعلان نهکردبوو.
من چووم له فندق شێخ له بهیروت لهگهڵی دانیشتم، وتی ئێوه ئهو حیزبه حهل
بکهنهوه، چونکه شهڕ دهستپێدهکاتهوهو شهڕهکه له گهڵاڵه نابێ له کهرکوک
دهبێ، پیمگوت مام جهلال شهڕ چۆن له کهرکوک دهبێ، من شارهزای ئیمکانیاتی
حکومهتم و شهڕ له گهڵاڵهش بهولاوهتر دهبێ و دووباره تووشی غهڵهتمان مهکهوه.
ئهوهبوو مام جهلال قهناعهتی هێنا وتی ئێمه مافی پهنابهری بۆ ئێوه 13 کهسهکه
پهیدا دهکهین. نامهیهکی بۆم نووسی بۆ ئیدریس و مهسعود بارزانی. رۆژی دواتر
نوێنهری بارزانی شێخ عهزیز هات دانیشتین وتی شێخ جهبار شۆڕش ههموو کات دهیتوانی
تۆ بکوژێ منیش پێمگوت هیچ وهختێ نهیتوانیوه بمکوژێ، بهڵام من ئێستا له بهیروت
دهتوانم تۆ بکۆژم، ئیتر گوتم مام جهلال من هێشتا لێرهم و نهچوومهته گهڵاڵه
ههڕهشهم لێدهکرێ...ئێمه که حیزبهکهمان
دانا پێش ئهوهی بهیاننامهکه دهربکهین کۆبوونهوهیهکمان لهگهڵ سهددام
کرد..پرسمان پێیانکرد. هێشتا بهیاننامهمان دهرنهکردبوو، داماننهمهزراندبوو،
به سهدداممان گوت دایدهمهزرێنین، سهددام گوتی ئیمه ناتوانین هیچتان بۆ بکهین،
ئهوانیتر وهزیریان ههیه، بهیاننامهی 11ی ئازارمان تهوقیع کردووه لهگهڵیان
و لهسهر ئێوه تێکی نادهین، بهڵام شتێکتان بۆ دهکهین ناتانگرین و دهڵێین
دیموکراسیهتهو حیزبیان داناوه. مامۆستا عولهما پێیگوت دهبێ پێشهکی ئیمزایهکمان
لهگهڵدا بکهن، وتیان ئێوه کێن ئیمزاتان لهگهڵ بکهین نابێ حیزبهکه دابنێن
ئینجا داوای ئیمزامان لێبکهن. بهو شێوهیه دهستمان به تهنزیمات کرد تهنزیمی
نهێنیمان له ههموو شوێنێک ههبوو. رۆژێک سهددام بانگی منی کرد وهک پارتی
شۆڕشگێڕی کوردستان، هاشم عهقراوی وهک پارتی دیموکراتی کوردستان و مهلا ماتۆڕ وهک
حهرهکهی تهقهدومی وعهبدوڵڵا حهمهدهمین بۆ ئهوهی ببین به وهزیر، بهڵام
عهبدوڵڵا حهمهدهمین نهیکردو کشایهوه. سهددام به ئێمهی وت بهیاننامهی
11 ئازارو ئهو وهعدهی به مهلا مستهفامان دابوو بۆ ئێوهی جێبهجێدهکهین بهو
شهرته بووینه وهزیر و دواتر عوبێد هات. سهرهتا لهساڵی یهکهم تاوهکو ساڵی
1975و تاوهکو حهرهکهی کوردی ئینهیاری نهکردبوو کۆمهڵێک دهسکهوتیان دابوو
به ئێمه بۆ ئهوهی بههێز ببین.."[3]
پوختهی چهند خاڵێکی
بڕێک گرنگ، که له دیدارهکهی شێخ سهتتاردا هاتوون و باسیان لێوه دهکات و هی ئهوهن مرۆڤ بڕیک لهسهریان
ڕاوهستێت و قسهیهکیان له سهر بکات، ئهمانهن:
1. دامهزراندنی حیزبی شۆڕشگێڕی کوردستان، که پێکهاته
و تێکهڵێک بوو لهو جهلالییانهی نهیاندهویست دوای ههڵوهشاندنهوهی حیزبی
جهلالی بچنهوه نێو پارتیی دیموکراتی کوردستان و ژێر سهرکردهیهتیی سهرۆک
بارزانی، به ئاگاداری و پێزانینی جهلال تاڵهبانی و سهرانی دیکهی جهلالی بووه.
2. دامهزراندنی حیزبی شۆڕشگێڕی کوردستان، به ڕهزامهندیی
سهددام حوسهین بووه.
3. پێش کوودێتای 1968ی بهعس، جهلالییان ئاگاداریی ئهوه بوون، که ئهو
کوودێتایه ڕوو دهدات.
4. جهلال تاڵهبانی، که له ساڵی 1973دا چووهته بهیرووت، به
کارئاسانی شێخ سهتتار چووه و شێخ سهتتار پاسپۆرتی بۆ ئهو و ژنهکهی به نێوی
نهخۆشییهوه کردووه.
5. حیزبی
شۆڕشگێڕی کوردستان، واته حیزبهکهی شێخ سهتتار، حیزبێکی دیموکراتی بووه و زۆر
له 10 ههزار چهکدارهکهی حیزبی جهلالی، که کاتی خۆی ههیانبوو باشتر بووه،
چونکه ئهمان چهکداریان نهبوو، بهڵام که جهلالیبوون چهکداریان ههبوو و شهڕی
کوردیان و شهڕی مهلا مستهفایان دهکرد.. ههربۆیه پارتیی شۆڕشگێڕی کوردستان لهدهستهی
کهرتبوونی 1964 (جهلالی) باشتر بووه.
ئێمه
که ئاوڕێکی خێرا له دیرۆکی پهیدابوونی پارتیی شۆڕشگێڕی کوردستان بدهینهوه دهبینین،
پاش ههڵوهشاندنهوهی حیزبی جهلالی له 1971دا و تیکهڵبوونی به پارتیی
دیموکراتی کوردستان و چوونه ژێر سهرکردهیهتیی بارزانییهوه، حیزبی جهلالی له
چهند دهستهیهکدا خۆی دهنواند:
1. دهستهی
کۆمهڵه: حیزبی جهلالی ههر له ساڵی 1970 و بڕێک پێشترهوه له ههناو و
پزدانی خۆیدا بێچووه ڕێکخستن و حیزبێکی دیکهی ههڵگرتبوو. ئهویش کۆمهڵهی
مارکسی– لێنینی کوردستان بوو، که پاشتر به کۆمهڵهی ڕهنجدهرانی کوردستان نێوی
دهرکرد. ئهم ڕێکخراوه ههر له بنهڕهتدا و به شێوهیهکی نهێنی، له لایهن
جهلال تاڵهبانی خۆیهوه، که ئهو دهمه ئیدی وهک "ماویست"ێک خۆی دهناساند
و به نێوی جڤینی ڕهوشهنبیری و پێویستیی دامهزراندنی بناخه و بنهمای
ڕێکخراوێکی مارکسی- لێنینی پێشڕهو، کۆڕ و کۆبوونهوهی به شاگردانی دهکرد و له
نێوان بهغدا و بهکرهجۆدا، که ئهودهمی یهکێک بوو له مهکۆ گرنگهکانی جهلالییان،
هاتووچۆی دهکرد، بهڵام دامهزراندنی کۆمهڵه له ڕاستییدا، بۆ دهمهمزهردکردنهوهی
جهلالیهتیی و ههڵلووشینی لاوانی جهلالی و وهرچهرخاندنی مێژوو به لایهکی
دیکهدا، بۆ بڕێک ئاوڕوو وهدهستهێنانهوه و سڕینهوه یا هیچ نهبێت کاڵکردنهوهی
پهڵهیهکی ڕهشی مێژوویهکی پڕشهرمهزاری جاشایهتی حیزبی جهلالی، دامهزرێنرابوو.
دیموکراتی کوردستان، ئهم کۆمهڵهی مارکسی – لێنینییهیش وهک بهشێکی جهلالی
تێکهڵ به پارتیی بووههوه و له نێو پارتییدا به نهێنی کاری دهکرد و ههر لهو
کاتهیشهوه تا ساڵانی 1972 و 1973، که ئیدی جهلال تاڵهبانی چووه بهیرووت،
بۆ خۆی له پهناوه ههڵسووڕێنهر و ڕێبهری کۆمهڵه بوو.
2. بهشێکی ناکارا و ناچالاک مانهوه و تێکهڵ به پارتیی نهبوون، بهڵام
ههمیشه ههر زڕهخهونی ڕووخاندنی بارزانی و زیندووبوونهوهی جهلالییان دهبینی
و چاوهڕوانی ههل بوون.
3. بهشێکیان دهبنه پارتیی و
پاراستن و تێکهڵ به دهسگا و کارگێڕیی پارتیی و ههموو شتێکی دیکهی پارتیی دهبن.
4. بهشێکیان ههر به ناوی پارتیی شۆڕشگێڕی کوردستانهوه
دهمێننهوه و به ئاشکرا دهدهنه پاڵ حوکوومهتی عیراق. ئهمانه ئهو دهستهیه
بوون، که دژی تێکهڵبوونهوه بوون لهگهڵ پارتیی دیموکراتی کوردستاندا. سهرهتا
به نێوی"دهستهیهک له پێشکهوتنخوازانی کورد(لفیف من التقدمیین
الاکراد)"هوه، بڵاوکراوهیهکیان دهرکرد. عهبدوسسهتتار تاهیر شهریف(شێخ
سهتتار)، مهلا عهبدوڵڵا ئیسماعیل(مهلا ماتۆر)، شێخ لهتیف بهررزنجی(قهتهوی)،
عهبدوڕهحمان زهبیحی(عولهما)و شێخ جهببار تاهیر شهریف، کهسانی ناسراوی ئهم
دهستهیه بوون. مهلا ماتۆر ساڵی 1974 به ناوی بزووتنهوهی پێشکهوتنخوازانی
کورد(حرکةالتقدمیین الاکراد)هوه خۆی ناساند. ئهمیش وهک شێخ سهتتار و حیزبهکهی
ههر لهگهڵ حوکوومهتدا بوو. شێخ سهتتار پاش ساڵانێکی زۆر خزمهت به حوکوومهتی
عیراق، هاتهوه کن حیزبه کۆنهکهی- جهلالی- خۆی. بێگومان ئهو تاقمانهی به
نێوی کۆمهڵه و شێخ سهتتار و مهلا ماتۆرهوه ناویان دهرکرد، ههموو ههر باڵ
و قامک و درێژهپێدانی هێڵهکهی ئیبراهیم ئهحمهد و جهلالین و دهکرێ به وهچهی
دووهمی جهلالی نێونووس بکرێن[4].
جهلال تاڵهبانی و تهواوی سهرانی دیکهی حیزبی جهلالی و ئهندامانی
حیزبی جهلالی، که حیزبهکهیان ههڵوهشاندهوه و چوونه نێو پارتیی و ژێر سهرکردهیهتیی
بارزانییهوه، تهنێ به ڕوواڵهت چووبوونه نێو پارتییهوه و ههرگیز خۆیان له
مێژوو و ڕابردووی خۆیان دانهبڕیبوو و
دانهتهکاندبوو و لێبڕاوانه نهچووبوونه نێو شۆڕش و کاری سیاسییهوه و
بهتهواوی نهبووبوونه پارتیی و بڕوایان به سهرکردهیهتیی بارزانی نههێنابوو.
ئهوان چ وهک تاک چ وهک دهسته و ڕێکخراو و کۆمهڵ، ههموو ههوڵ و کۆششێکیان
بۆ ڕووخاندنی پارتیی و سهرکردهیهتیی بارزانی و تێکدانی شۆڕشی کورد بوو. سهرانی
جهلالی و به تایبهت جهلال تاڵهبانی، له کاتێکدا، که بۆ خۆیان له قهسرێ و
له ئهنجامی لێخۆشبوونی بارزانی و پارتیی لێیان، له سێبهری بارزانی و پارتییدا
دهژیان، ههر لهو کاتهدا چرای کهسک بۆ شێخ سهتتار ههڵدهکهن، که پارتیی
شۆڕشگێڕی کوردستان، زیندوو بکاتهوه. زیندووکردنهوهی ئهو حیزبه زیندووکردنهوهی
جهلالی بوو و درێژهپێدانی جهلالی و هێڵی ئیبراهیم ئهحمهد بوو. که جهلال
تاڵهبانی و یاوهرانی و له پهنای بارزانی و له نێو سهرکردهیهتیی شۆڕشی کوردستاندا
داوای زیندووکردنهوهی پارتیی شۆڕشگێڕی کوردستان له شێخ سهتتار دهکهن، ئهمه
بۆ خۆی دووڕوویی و ساختهکارییهکی سیاسیی پێشان دهدات و دهکاته قوتکردنهوه و
زیندووکردنهوهی دوژمنێکی مردوو له شۆڕشی کوردستان، چونکه ئهو و سهرانی دیکهی
جهلالی، که حیزبهکهیان ههڵوهشاندووهتهوه و چوونهته نێو پارتییهوه،
ئیدی دهبوو گرێدراوی ڕێبازی شۆڕش و خواستی خهڵکی کوردستان بن. ههر بهو پێیه
دهکرێ دامهزراندنی یهکیهتیی نیشتمانیی کوردستانیش، که له 1975دا له شامی
پێتهختی سووریا و به کۆمهک و کارئاسانی حیزبی بهعس و دهسگا سیخوڕییهکانی
سووریاجاڕ درا، ئهویش به دروستبوون و لهدایکبوونی ڕێکخراوێکی نوێ نهژمێردرێت،
بهڵکه به زیندووکردنهوه و گیانبهبهرداکردنهوه و ئاشکراکردنهوه و
بنیاتنانهوه و دامهزراندنهوهی ڕێکخراوه جهلالییه کۆنهکه بژمێردرێت، بهڵام
به ناوێکی نوێوه. حیزبه جهلاییهکه له 1971دا به ڕووکهش ههڵوهشهێندرابووه
و تێکهڵ به پارتیی و سهرکردهیهتیی بارزانی بووبووه و له نێوان
1971-1975یشدا به ئاشکرا لهکار کهوتبوو، له بنهوه و به ناوێکی دیکهوه، وهلێ
به ناوهڕۆکهکهی جارانییهوه، کاری خۆی دهکرد. جهلال تاڵهبانی، بهو کارهی،
کۆمهکی به شێخ سهتتار بۆ دامهزراندنهوهی پارتیی شۆڕشگێڕی کووردستان، لهگهڵ
سهددام حوسهین و بهعس و حوکوومهتی عیراق و نهیارانی شۆڕشی کوردستاندا، یهکیانگرتووهتهوه
و هاوڕا و هاوڕێ بوونه، چونکه پارتیی شۆڕشگێڕی کوردستان به مۆڵهتی سهددام
حوسهین و بهعس دامهزرێنراوهتهوه، کهواته: ئهگهر هاوئاههنگیی و
پێکهاتنێکی ئاشکرایش له نێوان تاڵهبانی
و سهددام حوسهیندا لهو بارهیهوه نهبووبێت، ئهوا جۆره لێکتێگهیشتنێکی ژێربهژێری
له گۆڕێدا ههبووه.
پێوهندی جهلالییان
و بهعس ناگهڕێتهوه تهنێ بۆ پێش کوودێتای 1968ی بهعس، وهک شێخ سهتتار باسی
دهکات، بهڵکه گهلێک لهوه کۆنتره. ههر له سهردهمی عهبدولکهریم قاسمهوه،
واته: دوای کوودێتای 14ی تهممووزی 1958، ئیبراهیم ئهحمهد و هاوبیرانی، بهپێی
بیروباوهڕ و تێڕوانین و ههڵوێستێک، که ههیانبوو و بهرانبهر هێزه نیشتمانی و
چهپهکان و قاسم دهیاننواند، پتر مهیلیان به لای هێزه دژهچهپ و نهتهوهییهکانی،
دژ به ڕێژیمدا ههبوو و لهوانهوه نێزیکتر بوون. ئیبراهیم ئهحمهد له سهردهمی
قاسمدا- ههرچهنده قاسمیش پێی ناخۆش بوو-بهردهوام چاوی به سهرانی حیزبی بهعس
دهکهوت و له بارهگای ڕۆژنامهی ئهلجهمهوورییه (الجمهورریة) لهگهڵیاندا
کۆدهبووهوه. ئهو ڕۆژنامهیهش، دهنگ و دهربڕی بیروباوهڕی حیزبی بهعس و نهتهوهییهعهرهبهکان
بوو و ئهوانهیشی، که بهرپرسی دهرکردن و نووسینی بوون، ههموویان ئهندامی بهعس
بوون، ههربۆیهش ههر له یهکهم ڕۆژی دهرچوونییهوه، ئهو ڕۆژنامهیه ههوڵی
بلآوکردنهوهی بیروباوهڕی بهعسی دهدا. تالیب شهبیب(طالب شبیب)، که یهکێک
بوو له سهرانی حیزبی بهعس و وهزیری دهرهوهی بهعس بوو له ساڵی 1963دا، دهڵێت:"گهلهک
دیدار و پێکگهیشتنی ناڕهسمیی له نێوان بهعسییهکان و کوردهکاندا کرا، وهک ئهوهی
که یهکسهر دوای سهرکهوتنی شۆڕشی 14ی تهممووزی 1958، له بارهگای ڕۆژنامهی
ئهلجهمهوورییه(الجمهوریة)ی بهغدایی، میشێل عهفلهق و ئیبراهیم ئهحمهدی
سکرتێری پارتیی کۆکردهوه، ڕهنگه عهفلهق لهوێ چاویشی به جهلال تاڵهبانی،
که له دهستهی نووسینی ئهو ڕۆژنامهیهدا کاری دهکرد، کهوتبێت"[5]
. له ساڵی1962یشدا، له نێوان ئیبراهیم ئهحمهد و تاهیر یهحیادا، که ئهودهمی
بهڕێوهبهری گشتیی پۆلیس بوو، نامهگۆڕینهوه ههبووه. ماوهیهک لهوهوپێش،
کهریم قهرهنی موتهسهڕڕیف(متصرف)ی سلێمانی، تاهیر یهحیا، به ئیبراهیم ئهحمهد
دهناسێنێت. ئیبراهیم ئهحمهد بهناوی پارتیی دیموکراتیی کوردستانهوه، بهڵێنی
هاوکاریی بۆ ڕووخاندنی قاسم، به یهحیا و بهعس دهدات. دوکتۆر مهحموود عوسمان،
پێیوایه، گرنگترین پێوهندێک له نێوان بهعس و مهکتهبی سیاسیی پارتیی
دیموکراتیی کوردستان و سکرتێرهکهیدا، ئیبراهیم ئهحمهد، له ڕێگهی تاهیر یهحیاوه
بووه، به نامهیهک، موقهددهم کهریم قهرهنی، که کورد بوو، گواستوویهتییهوه[6]
. نووسهری جوولهکه شلومو نکدیمون، لهمهڕ پێوهندی ئیبراهیم ئهحمهد به
تاهیر یهحیا و بهعسهوه دهڵێت:" له ههشتی شوباتی 1962دا، واته ساڵێک
پێش کوودێتاکه، تاهیر یهحیا، که له سهرکردهیهتیی پۆلیسی عیراق دهرکرابوو و
چووبووه ڕیزی نهیارانی قاسمهوه، دهستپێشخهریی کرد له پێوهندکردن به
ئیبراهیم ئهحمهدی سکرتێری گشتیی پارتیی دیموکراتیی کورد و پیاوی دووهم له سهرکردهیهتیی
یاخیبوونی کورددا و داوای هاریکاریی لێ کردن دژ به دهسهڵات{واته: دژ به
ڕێژیمی قاسم-شاکهلی}"[7]
. تاهیر یهحیا، له بهرسڤی نامهیهکی ئیبراهیم ئهحمهددا، که نیسانی 1962 بۆی
شاندووه، له مانگی ئابی 1962دا، وهرامی ئیبراهیم ئهحمهد دهداتهوه و
تێبینییهکیشی لهگهڵدا دهنووسێت، که کاتی بهرپاکردنی کوودێتاکه دیاری دهکات
و به کوردانیش{مهبهست ئیبراهیم ئهحمهده، چونکه پێوهند و نامهگۆڕینهوه
لهگهڵ ئهودا بووه- شاکهلی} ڕادهگهیهنێت، که کوودێتاکه دهکهوێته نێوان
کۆتایی شوبات و نیوهی مارسی 1962هوه، و یهحیا داوا دهکات و ناوی شهش کهسان
له کوردان وهردهگرێت بۆ ئهوهی بخرێنه نێو حوکوومهتی کوودێتاکهوه"[8]. ئهو شهش ناوهی، که ئیبراهیم ئهحمهد به
نێوی کوردانهوه، پێشنیازیان دهکات، بۆ بهشداربوون له حوکوومهتی کوودێتای بهعسدا،
دژ به قاسم، و بۆ تاهیر یهحیایان دهنێرێت، ئهم کهسانه دهبن: باباعهلی شێخ
مهحموود، فوئاد عارف، بهکر کهریم، عومهر مستهفا (دهبابه)، جهلال تاڵهبانی
و عهلی عهسکهری. ئهڵبهت ههر پێوهندکردن بهو ئهفسهرانهوه، واته بهعسییهکان،
که له دواییدا فهرمانڕهوایی قاسمیان ڕووخاند، ئیبراهیم ئهحمهد بۆ خۆی سازی
کردبوو[9]
. ئهم پێکهاتن و دۆستایهتییه، گهلێک پێش کوودێتای 1963ی بهعس دهبێت و
ئیبراهیم ئهحمهد له ههموو کهینوبهینێکی ئهو کوودێتایه، ئاگادار دهبێت. ههر
پێش ڕوودانی کوودێتای 1963ی بهعس، خوێندکارانی بهعس و نهتهوهییه عهرهبهکان،
دهستیان به خۆپێشاندان کرد دژی ڕێژیمی قاسم و کوردهکان، دیاره ئهوانهی سهر
به پارتیی، پشتیوانیی ئهو خۆپێشاندانهیان
کرد و بهشدارییشیان تێدا کرد، لێ کۆمۆنیستهکان بهشدارییان تێدا نهکرد[10].
زهکی خهیری، که بۆ خۆی یهکێکه له کهونهکۆمۆنیستهکانی عیراق، بڕوای وایه،
که خهڵکانێکی سهر به پارتیی دیموکراتی کوردستان، له کوودێتای 8ی شوباتی بهعسدا
دژ به قاسم، بهشدارییان کردووه، به تایبهت له هێزی ههواییدا، ئهویش به لهکارخستنی
فڕۆکهکان له سهربازگهی ئهڕڕهشید(الرشید) [11]
. که کوودێتای بهعس له ساڵی 1963دا، کرا، خهڵکی کوردی دژی بهعس و لایهنگری
حوکوومهتی نیشتمانپهروهری قاسم، له ههندێک گهڕهکی کهرکووک، پهلاماری ههندێک
پۆلیسخانهیان دا، بۆ ئهوهی چهکهکانیان ببهن و دژی بهعسییهکان، ڕاوهستن و
بجهنگن، لێ سهران و پهرپرسانی پارتیی دیموکراتی کوردستان، له کهرکووک، که تا
ڕادهیهک ههموویان سهر به دهستهی ئیبراهیم ئهحمهد –جهلال تاڵهبانی بوون،
ڕێگهیان به خهڵکه ڕاپهڕیوهکه نهدا، به بیانووی ئهوهی، ئهوانهی دێنه
سهر تهخت و دهبنه فهرمانڕهوا، هی خۆیانه و ئهو حوکوومهتهی، که دهسهلآت دهگرێته دهست، واته: حوکوومهتی
بهعس، حوکوومهتی خۆیانه. نێزیکایهتی و دۆستایهتیی باسکی ئیبراهیم ئهحمهد و
بهعس و کۆنیی ناسیاوییان، مهسهلهیهک نییه، که جێی گومان بێت. نهوشیروان
مستهفا دهڵێت:"رهنگه یهکی لهو لایهنانهی بهعس، وهکو بیروباوهر و
حیزب و وهکو سهرکرده و زهلام له ههمو لایهن و کهسێکی تر باشتر بناسی یهکیتی
و سهرکردهکانی بی. ئاشنای لهگهڵ بیروباوهری بهعس و، ناسیاوی لهگهل ههندی
لهسهرکردهکانی ئهگهرایهوه بۆ ماوهیهکی درێژ پێش ئهوهی حوکمی عیراق
بگرنه دهس"[12]
. ئیبراهیم ئهحمهد و هاوڕێ و پێڕهوانی، بهو کوودێتایهی 1963ی بهعسه، که دهسهڵاتی
نیشتمانپهروهری قاسمی ڕووخاند، گهلێک دڵخۆش و بههیوا دهبن، بێگومان بهشێکی
زۆری خۆشحاڵیشیان، له قڕانیی کۆمۆنیستهکانهوه هاتبوو، که بهعس دهستی پێ
کردبوو. ههژاری موکریانی دهڵێ:"ئهوهی بهعس دهگهڵ شیوعی و لاگیرانی
شیوعیانیان دهکرد، رهنگه تهیمورلهنگ و هۆلاکۆش له دهستیان نههاتبێ. قاسم و
چهند کهسێک له وهزیرهکانی له مهرکهزی رادیۆ بهر گولله دران. لهو جهههننهمهدا
توشی نوری ئهحمهد تهها بوم، گوتی<خهم مهخۆ، بهعسیه زهلامهکان که دهگهڵ
مامۆستایانی ئێمه له حهپس دا بوون، قهولیان پێ داوین که ئیستیقلالمان بدهنێ
و له عیراقمان جوێ کهنهوه>"[13].
وهک بهڵگهیهک بۆ ڕێککهوتن و پێکهاتن و نێزیکایهتیی پێشوهختی دهستهی
ئیبراهیم ئهحمهد-جهلال تاڵهبانی لهگهڵ بهعسدا و متمانهبهیهکبوونیان دهکرێ
چهند نموونهیهک بخهینه بهرچاو:
دوای کوودێتای
1963، شاندێکی کورد بۆ گفتوگۆ لهگهڵ حوکوومهتی بهعس–لهسهر داوای حوکوومهت-
به سهرۆکایهتیی جهلال تاڵهبانی و ئهندامیهتیی ساڵح یووسفی، شاخهوان نامیق،
یهدوڵڵا عهبدولکهریم و عهبدولحوسهین فهیلی، دهچێته بهغدا و پاش ماوهیهک
مانهوه لهوێ و نهگهیشتنه هیچ ئهنجامێک، زۆری پێ ناچێت جهلال تاڵهبانی"بهئیشارهتێک
له بهعسییهکان و دیاره تهرتیباتی چوونه قاهیرهیش ههر ئهوان بۆیان کرد،
خۆی رزگار کرد و به ناوی سهردانی جهمال عهبدولناسر خۆی گهیانده قاهیره. ئهندامانی
وهفدهکهش له بهغدا مانهوه و له لایهن بهعسییهکان گیران و زۆریش
ئازاردران. واته تهنیاکهس له وهفدهکه که نهگیرا جهلال تاڵهبانی بوو. له
دوواییدا تاڵهبانی له قاهیره چووه پاریس ئینجا تاران و پاشان گهڕایهوه
کوردستان"[14]. تالیب شهبیب، که باس له گفتوگۆی حوکوومهتی
بهعسی ساڵی 1963 و بزاڤی چهکداری کوردهوه دهکات و بهراورد له نێوان ههڵوێستی
بارزانی و ئیبراهیم ئهحمهد-جهلال تاڵهبانیدا دهکات دهڵێت:"ههستمان دهکرد{واته:
حیزبی بهعس-شاکهلی} که زمانی تاڵهبانی و ئیبراهیم ئهحمهد له زمانی ئێمهوه،
نێزیکتره"[15]
. تالیب شهبیب، جهخت له سهر ئهوهش دهکاتهوه، که ئهوان ڕێز و نرخاندنێکی
تایبهتیان بۆ ئیبراهیم ئهحمهد ههیه و که ئهو بۆ خۆی تاڵهبانی خۆشگهرهکه
و داوای تهمهندرێژی و بیرتیژی و کهمکردنهوهی زۆربزێوی بۆ دهکات[16]
. ساڵی 1963 بهعس شهڕێکی زۆر سهخت و توندی له ناوچهی بارزاندا ساز کرد و ئهودهمیش
بارزانی لهوێ بوو، ههرچی ناوچهی سۆرانه، که"برایم ئهحمهد و جهلال
تاڵهبانی سهرپهرستییان دهکرد و لێپرسراوی پله یهک بوون لهوێدا، ئهو ناوچهیه
ئارام بوو چونکه برایم ئهحمهد و تاڵهبانی رێگهیان نهدهدا بهرهیهکی شهڕ
لهم ناوچهیهدا بکرێتهوه، تا هێزهکانی عیراق ههموو بچنه بارزان. به واتایهکی
دیکه برایم ئهحمهد و جهلال تاڵهبانی لهگهڵ حزبی بهعس رێک کهوتبووون، که
له ناوچهی سۆران هیچ نهکهن، بۆ ئهوهی سوپای عێراق ئازاد بێت، بۆ هێرش کردنه
سهر بارزان و لهناوبردنی بارزانی. لهبهر ئهوهی بهعسییهکان تهڕ و وشکیان
بهیهکهوه دهسووتاند، زۆر کهسیان بهناوی شیووعی و به ناوی دیموکراتییهوه
دهگرت، بۆیه ئهفسهر و سهربازێکی یهکجار زۆری کورد پێوهندییان به شۆڕشی کوردستانهوه
کرد و زۆربهشیان له ناوچهی سۆران بوون و چهکێکی باشیشیان لهگهڵ خۆیاندا هێنابوو.
هێزێکی باشیان ههبوو بهڵام وهکو پێشتر باسمان کرد نیوچه رێککهوتنێک له
نێوانی بهعس و برایم ئهحمهد و جهلال تاڵهبانیدا ههبوو بارزانییان به((سهری
مار)) ناو دهبرد، واته ههر وهختێک سهری مارهکه پان کرایهوه، ئهو وهخته
شۆڕش تێک دهچێ و نامێنێ. ئیتر خۆیان به ئارهزووی خۆیان رهفتار دهکهن، بۆیه
بهعسییهکان به ههموو توانای خۆیان، هێرشیان هێنایه سهر بارزان"[17].
ههر له بارهی ههمان مهبهستهوه واته: نێزیکایهتی و نێوانخۆشیی بهعس و سهرانی
پارتیی(ئیبراهیم ئهحمهد و تاڵهبانی)، ههژاری موکریانی، که بۆ خۆی له ناوچهی
بارزان و لهگهڵ بارزانیدا بوو، باس له جهنگی ساڵی 1963ی دژ به کورد دهکات و
دهڵێت:"لهشکرێ پێشمهرگه له ئهستانی سولهیمانی و کهرکووک و ههولێر
بونه چهند قات. له موحاسهرهی بارزاندا که دژواری شهڕمان لهسهر بو، چهکداری
پێشمهرگهی پارتی دههانامان نههاتن. دهوڵهتیش کهمتر خۆی دهوان دهگهیاند و
دهیهویست بارزان بنبڕ بکات"[18].
بێگومان دهستهی ئیبراهیم ئهحمهد-تاڵهبانی ههر به ویست و به پێکهاتن لهگهڵ
بهعسدا، کارهکهیان بهرهو ئهو ئهنجامه بردووه، واته: ڕزگاربوون له مهلا
مستهفا و هیچی دی. ههژاری موکریانی دهگێڕێتهوه و دهڵێ:"جارێک بۆ مهلا
مستهفایان گێڕایهوه که پێشمهرگهی لای ههولێر که دیتویانه ئهو ههزاران
کامیۆنه لهشکره و ئهو ههمو تۆپ و تۆپخانهیان دیوه که بهرهو بارزان دهچن،
گریاون، هاواریان بۆ برایم ئهحمهد کردوه<کهی ئهوه شهڕهفه برایانی ئێمه
بکوژن و ئێمه دهست لهسهر دهست تماشا بکهین؟>برایم گوتویه<ئێوه
نازانن، ئهگهر بارزانی نهمێنێ فهرماندهیی دهبێته یهک، ئهمجار عهکسی
بارزانی وهک شههید دهفرۆشین، پارهی زۆر دهکا!..>" [19]
. ئیبراهیم ئهحمهد لهو قسهیهیدا زۆر ڕاستی گوتووه و به درێژایی ژیانیشی
ئاواتی ئهوهی خواستووه، که بارزانی و ناوی بارزانی نهمێنێت، ئیدی به چ شێوهیهک
دهبێت، به لای ئهو و پێڕهوانییهوه گرنگ نهبووه و نییه. ئیبراهیم ئهحمهد
و جهلال تاڵهبانی تهنێ بۆ دهسهلآتگرتنهدهست و لهنێوبردنی بارزانی، تهنانهت
ئهگهر ملشکانی ههموو کوردیشی تێدا بووبێت و بێت، ئامادهی ههموو کارێک بوونه
و ههن. ههر لهو کاتهدا، که لهگهڵ بهعسدا ئهو جۆره پێکهاتنه له
نێوانیاندا ههبوو، بههۆی پێوهندێکی کۆنتر، که لهگهڵ ئێران-ساواک- و دهسگا و
کۆمپانییهکانی نهفت و بهرژهوهندهکانی ڕۆژاوادا ههیانبوو، ههموو ئهو لایهنانه
تا ڕادهیهک له سهر کۆمهک به ئیبراهیم ئهحمهد و جهلال تاڵهبانی و لهنێوبردنی
بارزانی، ڕێکبوون و "ئهو کاته تهنسیقیش له نێوانی ئێران و تورکیا و
عێراقدا ههبوو. ئهفسهرێکی تورک له مووسڵ دادهنیشێت و ئهفسهرهکی ئێرانیش له
کهرکوک بۆ ئهوهی تهنسیقی شهڕ بکهن و فڕۆکه جهنگییهکانی خۆیان ئاراسته
بکهن. چونکه فڕۆکهکانی ئێران و تورکیاش بهشداریی شهڕیان دهکرد له دژی
بارزانیدا. ههموو شهڕهکان له ناوچهی بارزان و بادینان بوو و هیچ شهڕێک لهم
دیوی زێ رووی نهدا"[20].
پاش کوودێتای 1968 و ئهو گۆڕانانهی بهسهر عیراق و مهسهلهی کورددا هاتن،
تاقمی "فرهچهپی" ئیبراهیم ئهحمهد، بهو هێنده پێوهندهی، که لهگهڵ
بهعسدا ههیانبوو، قایل نهبوون، بهڵکه"باسکی م س چارهنووسی خۆی به بهعسهوه
بهست بو، خۆی به هاوپهیمانی ژیان و مردنی بهعس دائهنا. بهعس له ململانیی ئهم
دو هیزهدا{واته: ئیبراهیم ئهحمهد و سهرکردهیهتیی بارزانی- شاکهلی}، به چهک
و پاره و هێز، یارمهتی م س ی ئهدا"[21].
پێوهند و هاریکاریی تاقمی ئیبراهیم ئهحمهد-جهلال
تاڵهبانی و بهعس، له ساڵانی 1968-1970، هێنده توند و بههێز بوو، که ئیدی ئهو
تاقمه بووبوون به بهشێکی جیانهکراوهی هێزی چهکداری عیراق و-ئهوه هیچ که
له 1966هوه و لهگهڵ ڕێژیمی عارفی دووهمدا دهستی پێ کردبوو و لهنێو خهڵکدا
به جاش دهدرانه قهڵهم و نازناوی جاشی 66یان وهرگرتبوو- حوکوومهتیش وهک جاش
حیسابی بۆ دهکردن. بێگومان ئهوانیش چالاکانه ڕۆڵی خۆیان دهبینی و به ههموو
شێوه و شێوازێک دوژمنایهتیی شۆڕش و خهڵکی کورد و سهرکردهیهتیی بارزانییان دهکرد.
مێژووی ئهو سهردهمهش له هیچ کهس شاراوه نییه و تا ڕادهیهک زۆرینهی
ڕووداوهکانی تۆمار کراوه، لێ پێموایه پێویستی به خوێندنهوهیهکی قووڵتر و
فراوانتر و شیکردنهوهیهکی نوێتر ههیه. دیاره پێوهند و تێکهڵاوییهکی له
مێژینه و هێنده بههێزی نێوان دهستهی ئیبراهیم ئهحمهد-جهلال تاڵهبانی و
حوکوومهتی بهعس، کاریگهریی خۆی کردووه و
بهعس و دهسگاجاسووسییهکانی توانیویانه ڕۆچنه نێو ڕێکخستنهکانی ئهو
دهستهیهوه و خهڵکیان لێ بکڕن و فریو بدهن. بێگومان ئهو مهسهلهیه شتێکی
نوێ نییه، بهڵکه پێوهندی ئهو دهسگایانهی بهعس لهگهڵ یهکیهتیی
نیشتمانیی ئێستادا، دهگهڕێتهوه بۆ پێوهندهکانیان کاتێک، که له ساڵانی 1966
به دواوه نێوێکی دیکهیان ههبوو و ههر لهو دهمهشهوه بهعس گهرای خۆی
تێدا چاندوون و داناون. پێموایه ئاشکرابوونی ڕێکخراوهکانی کۆمهڵهی ڕهنجدهرانی
کوردستان له شارهکاندا و گرتنی ئهندامانی بهو شێوه فرهوانییهوه له لایهن
دهسگا جاسووسییهکانی بهعسهوه و زیندانیکردن و کوشتنیان، ههر وا به هاسانی و
له خۆڕا نهدهبوو و نهدهکرا، ئهگهر له نێو ئهو ڕێکخراوانهدا خهڵکانی سهر
به ڕێژیم نهبوونایه و لهوانهوه زانیاری لهمهڕ ئهو ڕێکخراوانه و ئهندامانی
دزهی نهکردبا. سابیر کۆکهیی، که بۆ خۆی ئهندامی یهکیهتیی نیشتمانیی
کوردستان و چهکداری ئهوان بووه، باسی ساڵی 1979 و زیندانی دهسگای تایبهتی(الهیئةالخاصة)ی
کهرکووک دهکات، که زیندانێکی یهکجار بهدناو و خراپ بوو، دهڵێت:"هێندی
زیندانیان به ژووری زیندان دا کرد، یهکێکیان به ناوی بهرههم ئهحمهد ساڵح
بوو، باڵا بهرزی قژ شامپۆ کراوی درێژ لهسهر شانی، زیندانه سیاسیهکان پێ یان
دهگوت ((دیسکۆ))، زۆر له زیندانهکان دهیانناسی، دهیانگوت ئهمه بهعسیه و
خۆتانی لێ بپارێزن. ئهویش له ڕهش بگیریهکهی سلێمانی گیرابوو، دوای چهند
رۆژێک بهبێ ئهوهی یهک پهنجهی لێ بدهن به(موافهقهت)ی دهزگای (موخابهرات)ی
سلێمانی ئازاد کرا. له دواییدا ڕژێم ناردی بۆ لهندهن به ناوی خوێندن و خزمهت
کردن به بهعس. له لهندهنیش هاتوچۆی ماڵی جهلال تاڵهبانی دهکات خۆی لێ یان
نزیک دهکاتهوه. جهلال تاڵهبانیش هێنایه پێشهوه. بۆ ڕازی کردنی ئهندامانی
یهکێتیش جهلال تاڵهبانی ووتبوی(بهرههم کلیلی ئهقڵی منه). بهمجۆره سهپاندیه
سهر ئهندامانی بێ دهسهڵاتی یهکێتی. لهپاشاندا خرایه سهرکردایهتی ی.ن.ک لهو
کاتهی بهرههم به زهمالهی ڕژێمی عێراق ناردرا لهندهن بۆ خوێندن ههزاران
خوێندکاری کورد لهسهر نهکردنی(ئیمزای بهعس)خوێندنیان لهدهست دهدا، یا له
سێداره دهدران"[22].
یهکێکی دیکه، که له ئهندامه بهراییهکانی یهکیهتیی نیشتمانیی کوردستان
بووه و له شام له دامهزراندنی یهکیهتییهوه لهگهڵیاندا بووه و جهلال
تاڵهبانییش باوهڕێکی بههێزی پێی ههبووه، مونزیر نهقشبهندی بووه، که به
نهێنی لهگهڵ دهسگای ههواڵگر(مخابرات)ی عیراقدا پێوهندی ههبووه[23].
پێدهچێت پێوهندهکانی دهستهی ئیبراهیم ئهحمهد-جهلال تاڵهبانی(یهکیهتیی
نیشتمانیی کوردستان) به بهعسهوه، تهنێ لهچوارچێوه و ڕێگهی حیزب و شێوهیهکی سیاسییانهوه نهبووبێت،
بهڵکه زۆرجاران شێوهیهکی نهێنییانه و ئاساییشیانه و ئیستیخباراتییانه و
موخابهراتییانهی وهرگرتبێت. بهڕێوهبهراتیی ئاساییشی گشتیی(مدیریة الامن
العامة) له وهزارهتی ناوخۆی عیراق، له پهیامێکی یهکجار دوورودرێژ و نهێنی
خۆیدا بۆ بهڕێوهبهرایهتیی ئاساییشی ناوچهی ئۆتۆنۆمی (مدیریة ﺃمن منطقةالحکم
الذاتي)، که دهکاته بهشه ئۆتۆنۆمییهکهی ناوچهی کوردستان، که حوکوومهتی
بهعس دیاری کردبوو، له 23-6-1982دا، له یهکێک له خاڵهکانیدا دهڵێت:"ئێمه
پێمان باش و سوودمهنده، که دهسگا ئاساییشییهکانمان، بهو جۆرهی که سهرکردهیهتی
به گونجاوی دهزانێت، پێوهند لهگهڵ سهرکردهکانی دهسته تێکدهرهکاندا{واته:
حیزب و دهسته چهکداره کوردهکان- شاکهلی} ساز بکات، بۆ ئهوهی بهردهوام،
له ڕێگهی پێوهندمان پێیانهوه و زانیاریمان له بارهی بۆچوونهکانی
داهاتوویان و کارتێکردن له ههندێ ڕهوتاریاندا و سازکردنی قۆرت و ناتهبایی له نێوان تاقمه ناکۆکهکانیاندا،
دهرفهتیان له دهست دهرکهین" [24].
ئهم نامهیه و ئهو پێشنیازانهی، که تێیدا هاتوون، بۆ سهددام حوسهین خۆی
نێردراوه و ئهویش له بنهوه مۆری کردووه و ڕهزامهندیی خۆی له سهر دهربڕیوه.
یهکێک لهو دهسته و حیزبه کوردانهی، که ئهو دهسگایانهی بهعس پێوهندیان
پێوه کردووه، یهکیهتیی نیشتمانیی کوردستان بووه- دیاره پێوهندیان به حیزب
و لایهنهکانی دیکهشهوه ههبووه- که تا ڕادهیهکی زۆر دهسگا جاسووسییهکانی
بهعس، داچۆڕاونهته نێو دهسگاکانیانهوه. وهک جهختکردنێک له سهر ئهوه با
بنۆڕینه بڵاوکراوهیهکی ناوخۆیی و گهلهک نهێنی، بهڕێوهبهرایهتی ئیستیخباراتی
لهشکریی (مدیریةالإستخبارات العسکریة) له وهزارهتی بهرگری (وزارةالدفاع)ی
عیراق، که له ساڵی 1983دا، بڵاوی کردووهتهوه، لهوێدا زۆر ئاشکرا باس له
هاریکاری و پێوهندی خۆیان لهگهڵ یهکیهتیی نیشتمانیی کوردستاندا دهکات و به
خوێندنهوه و لێوردبوونهوهی ئهو بهڵگهنامهیه، تاڕادهیهک بهرایی شهڕهکانی
پشتاشان و گفتوگۆی یهکیهتیی و حوکوومهتی بهعسمان له ساڵی 1984دا، بڕێک بۆ
ڕوون دهبێتهوه. بڵاوکراوهکه دهڵێت:" به گوێرهی نهخشهیهکی
داڕێژراو، که بهڕێوهبهرایهتییهکهمان دایناوه و بۆ پتر لێکدوورخستنهوهی
لایهنه ناکۆکهکان و بۆ گهشهپێکردنی پێکدادانانهکانیان، چهند کارێکی
ئیستیخباراتییانهی تایبهت له لایهن بهڕێوهبهریهتییهکهمانهوه ئهنجام
درا و ئامانجهکانیشی، که چاوهڕوانیی لێ دهکران، هاتنه دی...له نیسانی 83دا
یهکێک له سهرچاوه گرنگهکانی خۆمان(له سهرکردهکانی تاقمی تاڵهبانی له دهڤهری
سلێمانی)، نارد بۆ ڕێگهگرتن له تاقمی تێکدهری بارزانی، له دهڤهرهکهی خۆی و
به ههر شێوهیهک بێت و ههوڵیش بدات پێکدادانهکان توندتر بن. .ئیستیخباراتییانه
پێوهندمان کرد به سهرکردهیهتیی یهکیهتیی نیشتمانیی کوردستان و زانیاریمان
پێدان لهمهڕ نیازی ئێرانی دوژمن و تاقمی(جود) بهرانبهریان و کۆمهکی
پێویستیشمان پێیان کرد بهگوێرهی نهخشهیهکی وردی دیراسهکراو"[25].
کاتی گفتوگۆی نێوان یهکیهتیی نیشتمانیی کوردستان و حوکوومهتی بهعس، له
1984دا، خهڵکانی سهر به یهکیهتیی نیشتمانیی کوردستان، سهرانیان، بهرپرسه
سیاسی و سهربازییهکانیان و تهنانهت چهکدارهکانیشیان، به پسووله و کاغهز و
ناسنامهی کارگێڕی ئیستیخباراتی سهربازیی بهعس و وهک نهفهرێکی ئهوان،
هاتوچۆی ناوچهکانی بندهستی حوکوومهتیان دهکرد و دهچوونه بهغدا و مووسڵ و کهرکووک
و جێگهی دیکهش. خودالێخۆشبوو کاک سابیر ڕهسووڵ، که بۆ خۆی ئهودهمی لهگهڵ
یهکیهتیی نیشتمانیی کوردستاندا بوو، ئهوهی بۆ گێڕاومهتهوه و باسی خۆیشی دهکرد،
که سهفهری مووسڵی کردووه بهو شێوهیه. ناردنی چهک به هۆی عهبدوڕهحمان زهبیحی(عولهما)وه
بۆ دۆکتۆر عهبدوڕهحمانی قاسملوو و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران و له
قاسملوویشهوه بۆ جهلال تاڵهبانی و حیزبهکهی، ههموو ئهو کارانه به پێزانینی بهعس و به
هاوئاههنگی لهگهڵ بهعسدا ئهنجام دراون. حیزبی جهلالی چ کۆن چ نوێ له ههموو
لایهنێکی دیکهی کوردستانی و کورد، پتر
گرێدراوییان به بهعسهوه ههبووه و بهعس داچۆڕاوهته نێویانهوه و ههوئاههنگییان
لهگهڵ بهعسدا ههبووه و وهک دید و هزرینیش له ههموو لایهنێکی دیکهی
کوردستانی و کورد له تێزهکانی بهعسهوه نێزیکتر بوون.
فرهنسۆ ههریری
لهمهڕ چوونه دهرهوهی جهلال تاڵهبانییهوه بۆ بهیرووت و لوبنان، له سهر
ئهو باوهڕهیه، که تاڵهبانی به بیانووی خوێندن و نووسینهوه داواوی له
بارزانی و پارتیی کردووه بۆ ئهو دهرچوونهی. که ڕێگهی پێ دهدرێت ئهوجا داوا
دهکات لهوێ کار بکات. نوێنهری ئهودهمی شۆڕشی کوردستان و پارتیی له بهیرووت
عهزیزی شێخ ڕهزا دهبێت، که پێوهندی ڕاستهوخۆی به پاراستنهوه دهبێت.
پارتیی به جهلال تاڵهبانی دهڵێن ئهگهر ڕازییه ڵهگهڵ
عهزیزی شێخ ڕهزادا کار بکات، ئهوا ڕێگهی دهدهن، چونکه بێجگه لهوه کاری
دیکهیان نییه و ناشتوانن عهزیزی شێخ ڕهزا لابدهن. لهبهر ئهوه تاڵهبانی
ڕازی دهبێت وهک یاریدهرێک لهگهڵ عهزیزی شێخ ڕهزادا کار بکات. تاڵهبانی لهو
ماوهدا کهمێک ڕاپۆرتی له سهر باڵهکانی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فلستین بۆ سهرکردهیهتیی
شۆڕش دهناردهوه و تا ههرهسی 1975 لهوێ
مایهوه. تاڵهبانی جگه لهوهی یاریدهری
عهزیزی شێخ ڕهزا بوو، هانی خهڵکیشی زۆر دهدا بۆ چوونه ناو پاراستنهوه. ئهو
کاته ڕێگه به ههموو کهسێک نهدهدرا، که بچێته نێو پاراستنهوه و کاری
تێدا بکات. جهلال تاڵهبانی خۆی له پاراستن کاری دهکرد و مووچهکهیشی 200
دینار بوو. 200 دیناری ئهو کات دهیکرده 600 دۆلار[26].
تاڵهبانی لهو چوونهیدا بۆ بهیرووت، ئهگهر وهک پارتییهک چووبێت و لهوێیش
لهگهڵ عهزیزی شێخ ڕهزادا کاری پاراستنی ئهنجام دابێت، به هاوئاههنگی و
هاریکاری شێخ سهتتار و پارتیی شۆڕشگێڕی کوردستان و بهعس و سهددام حوسهین، ئهو
دهرفهتی چوونهدهرهوهی بۆ ڕهخسێنراوه و
ئهنجام دراوه و چووهته سهر. تاڵهبانی خۆی به شێخ سهتتاری گوتووه" شێخ ستار
ئهگهر ئێوه ئهو حیزبه زیندوو بکهنهوه مهلا مستهفا له ئێوهی نازانێ و
له منی دهزانێ و من دهکوژێ، ئهگهر دهتانهوێ زیندووی بکهنهوه من دهربکهنه
دهرهوهی عێراق و بتوانن من لهگهڵتانم." واته:
له ترسی ئهوهی، که نهوهکا بارزانی(سهرۆک بارزانی) پێی بزانێت و به نهخشه
و دهستی ئهم(جهلال تاڵهبانی)ی بزانێت، پێشتر ئهو دهرکهنه دهرهوه له
کوردستان و عیراق و دوای ئهوه جاڕی دامهزراندنی پارتیی شۆڕشگێڕی کوردستان بدهن. بهو قسهیهی تاڵهبانی ئهوه ساغ دهبێتهوه،
که دامهزراندنی پارتیی شۆڕشگێڕی کوردستان، خواستی تاڵهبانی بووه و ژیانبهبهرداکردنهوهی
حیزبی جهلالی بووه و تا ههڵوهشاندنهوهیشی لق و پارچه حیزبێکی جهلالی
بووه، بهڵام له بهغدا و له کن حوکوومهت و بهعس. تاڵهبانی لهیهک کاتدا ههم بۆ پارتی و
پاراستن کاری کردووه و ههم بۆ سهددام حوسهین و بهعس و شێخ سهتتار و جهلاییان
به ههموو جۆرهکانیانهوه. ئهوهتا شێخ سهتتار بۆ خۆی باسی ئهو سهفهرهی
خۆی بۆ بهیرووت دهکات و لهمهڕ ئهو دیدارهی لهگهڵ جهلال تاڵهبانییهوه
دهدوێت، که چۆن تاڵهبانی بههۆی "عولهما"وه نامهی بۆ ناردووه و
داوای دیداری لێ کردووه و ئهمیش نامهکهی بردووهته کن سهددام حوسهین و سهددامیش
ڕێگهی سهفهری ئهم(شێخ سهتتار)ی داوه و داوای لێکردووه گوێ له تاڵهبانییش
بگرێت بزانێ چی دهوێت.. شێخ سهتتار دهڵێ:"مام جهلال لهرێگهی مامۆستا
عولهماوه نامهیهکی بۆ ناردم گوتبووی حهزدهکهم بێیه ئێرهو که هاتی دیوانه
تازهکهی جهواهیریشم بۆ بێنه. چوومه لای سهددام که ئهوکات جێگر بوو، پێمگوت
ئهوه مام جهلال نامهی بۆ ناردووم بچم قسهی لهگهڵ بکهم. وتی بزانه وهکو
عێراقییهک چیدهوێ نیقاشی لهگهڵ بکه ، دواتر مهتالیبهکانی بینهوه بۆ ئێره،
ئیمه نیقاشی دهکهین و بزانین چی دهوێ. مام جهلال تا ئهو کاته ههڵوێستی دژی
حکومهت ئیعلان نهکردبوو. من چووم له فندق شێخ له بهیروت لهگهڵی
دانیشتم". بهو چوونهی تاڵهبانییه بۆ بهیرووت به هۆی کارئاسانی شێخ سهتتار
و حیزبهکهی و بهعسهوه له دهرکردنی پاسپۆرت و ناردنی خۆی و ژنی بۆ بهیرووت
و پاشتر سهفهری شێخ سهتتار بۆ کنی و
قایلبوونی سهددام حوسهین و پێزانینی وی و داوای وی بۆ گوێگرتن لێی(له تاڵهبانی)
تهواوی سهره داوهکان بهرهو ئهوه دهبهنهوه، که تاڵهبانی نهک ههر ئهو
دهمه، بهڵکه ساڵانی دواتریش، چ له
شاخ بووبێت یا شار، پێوهندی لهگهڵ سهددام حوسهین و بهغداو بهعسدا ، تا ئهو
کاتهی دهسهڵتدار بوون، نهقرتاندووه و به شێوهیهک چ ڕاستهوخۆ یا ناڕاستهوخۆ
ههر ههیبووه و پاراستوویهتی.
تۆ ئهگهر تهماشایهکی بڕێک وردتری ژیانی شێخ سهتتار(عهبدوسسهتتار
تاهیر شهریف) بکهیت، بۆت ڕوون دهبێتهوه، که شێخ سهتتاری لهدایکبووی 1935،
که ئێستا 71 ساڵی تهمهنه، له سهرهتای 1950کاندا، دهستی داوهته کاری
سیاسیی و له ڕیزی حیزبی برایانی موسوڵماندا بووه و له ساڵی 1957دا دهستبهرداری
ئهو حیزبه بووه. ئهوجا له دوای 14ی تهممووزی 1958یشهوه چووهته ڕیزی
پارتیی دیموکراتی کوردستانهوه و له دهستپێکی 1964یشدا بووه به جهلالی. تهواوی
تهمهنی خهبات و کوردایهتییهک، که شێخ سهتتار کردوویهتی له نێوان 1958-
1964 دا بووه، که ئهگهر ههر زۆر خاتریشی بگیرێت، دهکاته شهش ساڵێک و
ساڵانی دیکهی تهمهنی، ئهگهر 18 ساڵێکیشی لێ دهربێنین، که به تهمهنی
منداڵی و مێردمنداڵیی دهژمێردرێت و ئهو شهش ساڵی کوردایهتییهیشی بخهینه سهر،
دهکاته: 24 ساڵ و ههموو ئهو ساڵانهی به کوردایهتی بۆ بژمێردرێت، هێشتا
ساڵانی ناکوردایهتی و جاشایهتی زۆرترن، چونکه دهکهنه 47 ساڵ. شێخ سهتتار و
حیزبهکهی شێخ سهتتار و سهدان شێخ سهتتارانی دیکه، که له بهغدا بوون و لهگهڵ
حیزبی بهعس و ڕێژیمی سهددام حوسهیندا بوون، بهشێک بوون له بزاڤی جهلالیزم و
جهلالی بوون و له بازنهی جهلالیزمدا بوون و له سهر هێڵ و ڕێبازی ئیبراهیم ئهحمهد-
جهلال تاڵهبانی بوون و درێژهی جهلالی بوون له نێو بهعس و عیراق و ڕێژیمی بهغدادا.
گهڕانهوهی خهڵکانی وهک شێخ سهتتار و شێخ لهتیفی قهتهوی و نهسرههدین
ڕۆژبهیانی و دهیانی دیکهی وهک ئهوان بۆ نێو حیزبی جهلالی(یهکیهتیی نیشتمانیی
کوردستان) و دهستپاراستنی ڕێکخراوی ههڵۆی سووری سهر به جهلالی له بهغدا، له
کاتی خۆیدا، له لێدانی کهسانی وهک شێخ سهتتار و شێخ لهتیف و خهڵکانی کۆنهجهلالی
و دهستوهشاندنیان له خهڵکانی ناجهلالی وهک عوسمان فائیق و ههوڵی کوشتنی عهزیز
عهقراوی، ههموو نیشانهی ئهوهن، که ئهو پارتییهی شێخ سهتتار و ئهو کۆنهجهلالییانهی
بهغدا، ههرچهنده به ئاشکرا سهر به
حوکوومهتی بهعس بوون، ههر له بازنهی جهلاییدا بوونه. ئهوان باڵێکی نهێنی،
دیاره بۆ خهڵک، جهلالی بوون له نێو بهعس و سیخوڕخانهکانی عیراقدا. ههر بهو
جۆرهیش سهدان له سهرانی حیزبی جهلالییش چ ئهوهی بۆ خۆیان پێیان دهگوت(پارتیی
دیموکراتی کوردستان- باڵی مهکتهبی سیاسی) و خهڵک به 66 نێویان دهبرد و چ ئهوهی
نێوی(پارتیی شۆڕشگێڕی کوردستان)یان لێ نابوو و چ ئهوهی دواتر نێوی(یهکیهتیی
نیشتمانیی کوردستانی) لێ نرا، ههموو درێژهی حیزبی بهعس و دهسگا سیخوڕییهکانی
ڕێژیمی بهعس بوون له نێو چیا و باژێڕهکانی کوردستاندا و کاریان بۆ بهعس کردووه.
ئهمانیش باڵێکی نهێنی و نادیاری، دیاره بۆ خهڵک، حیزبی بهعس بوون له نێو جهلاییدا.
شێخ سهتتاریانی بهغدا و ههموو کۆنهجهلالییانی بهغدا و بهشێکی زۆری سهرانی
جهلالی چیا و حیزبی بهعس و دهسگا
سیخوڕییهکانی بهعس و عیراق، ههموو له بنهوه گرێدراوی یهکتر بوونه و ئاوهکانیان
بهیهک ئاشدا کردووه. ئهمه تهونێکی شهیتانچن بووه، مهگهر ههر بۆ خۆیان
سهریان لێ دهرکردبێت و سهری لێ دهرکهن. جوێکردنهوهی بازنهکان لهیهکتر و
دۆزینهوهی سهرهداوهکان بۆ کهسێکی دهرێی بازنه و داوهکان، ئهگهر نهکرده
نهبێت، کارێکی تا بڵێی سهخت و نالهباره[27].
شێخ سهتتار بهوهی، که پارتیی شؤڕشگێڕی کوردستانی پێ
دیموکرات بووه و زۆری پێ له 10 ههزار چهکدارهکهی حیزبی جهلالی باشتر بووه،
چونکه ئهوان(چهکدارانی جهلالی) شهڕی کورد و شهڕی مهلا مستهفایان دهکرد و
پارتیی شؤڕشگێڕی کوردستانی پێ لهدهستهی کهرتبوونی 1964 (جهلالی) باشتره، تا ڕادهیهک شتێکی
نوێی لهمهڕ جهلالییهوه گوتووه. شتێکی نوێ بهو واتایه نه، که خهڵکی کورد
و تۆ و من نهیزانین، بهڵکه شتێکی نوێ، که جهلالییهک، یا کهونهجهلالییهک
بۆ خۆی گوتبێتی. شێخ سهتتار ددانی به جاشایهتی حیزبی جهلالیدا ناوه و ئهو جهنگهی
جهلالییان دژی شۆڕشی کورد و سهرکردهیهتی بارزانی، بۆ بهعس و دوژمنانی
کوردستان و کورد ئهنجامیان دهدا و بۆ خۆیان ههزارویهک نێوی ناڕاست و نادروستیان
لێ نابوو، دهخاته یهک چوارچێوهوه و له ژێر یهک سهردێڕیدا دادهنێت، ئهویش:
دهستهی ئیبراهیم ئهحمهد و جهلال تاڵهبانی(جهلالی)، که له 1964دا له
پارتیی و سهرکردهیهتیی بارزانی جوێبوونهوه، دهستهیهکی لادهر و کهرتخواز
بوون و جهنگی ئهوان دژی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان به ڕێبهرایهتیی بارزانی،
جهنگی جاشایهتی دژهشۆڕش بووه و جهنگی کوردکوشتن بووه. له تهواوی مێژووی جهلالییهتدا
و تا ئێستا جهلالییهک نههاتووه ئهو ساڵانهی 1966-1970ی مێژووی خۆیان، به
ساڵانی جاشایهتی بداته ناسین و ئهو مێژووهیان به مێژووی کوردکوشتن و خزمهت
به نهیارانی کورد و لهتکردنی یهکیهتیی کورد و بزاڤی ڕزگاریخوازی گهلی
کوردستان بداته قهڵهم و بخاته بهرباس. ئێستایشی لهگهڵ بێت، که باسی ئهو ساڵانه
دێته گۆڕێ، یا خۆیانی لێ نهبان دهکهن و نێوی نابهن و له مێژوو دهریدێنن و
دهیسڕنهوه، ئهگهر باسهکه گشتی بێت و بۆ خهڵک بێت، یا هێشتا وهک
"باڵی چهپ" و "باڵ و دهستهی مهکتهبی سیاسی" و ئهو جۆره
ناوانهی لێدهنێن، ئهگهر باسهکه تایبهت و خۆیی و نێوخۆیی خۆیان بێت. حهسهنی
شیرین، ڕهوانی شاد بێت، که لهم ساڵانهدا کۆچی دوایی کردووه، کۆنه پێشمهرگهیهکی
شۆڕشی ئهیلوول و زۆریش دهروێشی بارزانی و ماڵی بارزانی بوو و به قسهقوتی و
حازربهدهستی بهنێوبانگ بوو و دۆستایهتی و هاوڕێیهتیشی لهگهڵ زۆرینهی سهرانی
جهلالییاندا ههبوو. دهڵێن ڕۆژێکیان له
سهرچنار له پهنا دیوارێکدا و زۆر به کهساسی و داماوی ڕادهوهستێت و پاڵ به
دیوارهوه دهدات. لهپڕ مولازیم عومهر(عومهر عهبدوڵڵا)، که دۆستی حهسهنی
شیرین دهبێت و که ئهو کاته وهزیری نێوخۆی حوکوومهتی سلێمانی دهبێت، به خۆ
و کۆمهڵێک ئۆتۆمبیلی پۆلیس و پاسهوان و چهکدارهوه بهو ناوهدا تێپهڕ دهبێت
و مولازیم عومهر له دوورهوه چاوی به حهسهنی شیرین دهکهوێت، تێدهگات حهسهن
له بێعهرهقییهتی، که وهها حاڵی شڕه و کهساس و داماوه. دهسبهجێ چهند
دانهیهک له پاسهوان و چهکدارهکانی
بانگ دهکات و دهڵێ بچن چهند شووشه عهرهقێک بۆ حهسهن بکڕن و بیدهنێ.
ئهوانیش یهکسهر وا دهکهن و عهرهقهکه دهبهن و دهیدهنه دهستی حهسهن.
دیاره حهسهنیش زۆر خۆشحاڵ دهبێت و ئهوجا دهپرسێ ئهمه چییه و کێ ناردوویهتی.
پاسهوانهکانیش دهڵێن ئهوه کاک عومهر بۆی ناردووی. ئهویش تهماشایهکی ئۆتۆمبیلهکان دهکات و بهرهو
لای مولازیم عومهر دهڕوات و دهچێته بهر دهرگه و پهنجهرهی ئۆتۆمبیلهکهی
مولازیم عومهر و سهری پێوه دهنێ و به دهنگه منگن و له لووتهوه دهرچووهکهی
خۆی و به دهنگی بهرز دهڵێ: وهڵڵا کاک
عومهر له شهستوشهش(66)هوه تا ئێستا ئهمه یهکهم چالاکیتانه!!!! ئهمهی شێخ سهتتاریش دهیڵێت له 1966هوه
تا ئێستا تاکه جهلالییهکه، که هێشتا له بازنهی جهلالی دهرنهچووبێت و بهو
جۆره بێته گۆ.
5-8-2006
[1] میدیا،
ژماره 242،20/5/2006.
[4] بنۆڕه:
شاکهلی، ئهمجهد، سهرهتایهک بۆ خوێندنهوهیهکی نوێی مێژووی چهپی کوردی(عیراق)، ماڵپهڕی www.dengekan.com
[5] سعيد،
علي كريم، عراق 8 شباط، من حوارالمفاهيم اﻠﻰ حوارالدم، مراجعات في ذاكرة طالب
شبيب، الطبعةالاوﻠﻰ1999، دارالكنوزالادبية، بيروت، لبنان،ص254.
[9]
شميت،
دانا ادمز، رحلة اﻟﻰ رجال شجعان في كردستان، عربه وعلق عليه جرجيس فتح الله
المحامي، منشورات دارمكتبةالحياة، بيروت، لبنان،ص
195، 356-357.
[27] بۆ زانیاری
زیاتر لهمهڕ پێوهندی حیزبی جهلالی و بهعس بنواڕه: شاکهلی..،
سهرهتایهک..، ماڵپهڕی .www.dengekan.com
No comments:
Post a Comment