نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵ به
قازانجی خه‌ڵکه
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
له ساڵی
1991ه‌وه تا ئێستا دوو حیزبی کوردستانی(پارتیی و یه‌کیه‌تیی) بۆخۆیان ده‌سه‌ڵاتداری
به‌شێکی باشووری کوردستانن و کۆنترۆڵی هه‌موو بواره‌کانی ژیانی ئه‌و به‌شه، سیاسه‌ت،
ئابووری، فه‌رهه‌نگ، له‌شکری، جڤاکی و...، ده‌که‌ن. ئه‌وان هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌می
دهسهڵاتگرتنهدهستیانهوه تا ئه‌مڕۆ و به ئاراساتهکردنێکی ئه‌مه‌ریکاییانه
و ڕۆژاواییانه و وڵاتانی دیکه‌ی سه‌رمایه‌داری، که بۆ خۆیان به‌رژه‌وه‌ند و سوود
و مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان له‌و بواره‌دا هه‌یه، به نێوی بازاڕی ئازاده‌وه، که
به هه‌ڵه و شێوه‌یه‌کی چه‌وت به‌کار ده‌برێت، کوردستانیان کردووه به بازاڕێکی
کراوه‌ی بێسه‌روبه‌ر و بێ‌کۆنترۆڵ و پاشکۆیه‌کی بێبه‌رهه‌می وڵاتانی ده‌وروبه‌ری
کوردستان. بازاڕێک، که قاچاخچی و دز و سه‌رمایه‌داری چاوچنۆک و قرچۆک و کرێت، به
ئاره‌زووی خۆیان و به به‌شداریی ده‌سه‌ڵات، چۆنیان بوێت به‌و جۆره خه‌ڵکی ئاسایی
و هه‌ژاری کوردستان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن. گه‌لی کوردستان له گه‌لێکی بهرمهمهێنهر
و خاوه‌ن ئابوورییه‌کی کشتوکاڵیی به‌هێزه‌وه، کردووه‌ته گه‌لێکی مشه‌خۆر و ته‌نبه‌ڵ
و بێبه‌رهه‌م و به‌کاربه‌ر و کڕیار و مووچه‌خۆر و وڵاته‌که‌یشیان کردووه‌ته تهنبهڵخانهیهکی
گه‌وره، که خه‌ڵک چاوی له دووی مووچه و ئازووقه‌ی نه‌وت به‌رانبه‌ر به خۆراکه.
کوردستان له وڵاتێکی به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌وزه و میوه‌وه، ئێستاکه، وڵاتێکی
هاورده و هێنه‌ری سه‌وزه و میوه‌یه. له وڵاتێکی ئاژه‌ڵداره‌وه ئێستاکه گۆشت و
خوری و پێستی له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانڕا بۆ دێت.
له وڵاتێکه‌وه، که خه‌ڵکه‌که‌ی کارا بوون و ته‌واوی پێویستییه‌کانی
خۆیان دابین ده‌کرد و خۆیان خزمه‌تی خۆیان ده‌کرد، ئێستاکه کارگه‌ر له وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه
ده‌هێنرێن و کاره‌که‌ری ژنان بۆ خزمه‌تی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ندان له تایلاند و
فیلیپپینڕا ده‌هێنرێن. ڕاسته به‌عس و ڕێژیمی عیراق به وێرانکردنی گونده‌کانی
کوردستان و خڕکردنه‌وه‌ی گوندنشینان، له چه‌ند ئۆردووگه‌یه‌کی زۆره‌ملێدا و ڕاگواستنیان
بۆ ئه‌م باژێڕ و ئه‌و شارۆچکه و به ئه‌نفال و ڕووخاندنی کوردستان و به عه‌ره‌باندن
و به‌عساندن و ته‌واوی ئه‌وانه، ژێرخانی ئابووری کوردستانیان داته‌پاند و ڕووخاند
و بنه‌ڕه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌رۆزه‌کار و مشه‌خۆر و بێبه‌رهه‌میان دانا و ئه‌و کاره‌یشیان
به مه‌به‌ست و بۆ له‌نێوبردنی گه‌لی کوردستان و کاولکردنی کوردستان ده‌کرد، به‌ڵام
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، که وا زیاتر له 15 ساڵه فه‌رمانڕه‌وای کوردستانن، بۆ
خه‌ڵک، مه‌به‌ستم زۆرینه‌ی خه‌ڵکه، بۆ گه‌ل، نه‌ک بۆ سه‌رته‌ڵ و دهستهبژاری نێو
جڤاکی کوردستان، چی‌یان کردووه و وڵاتیان به‌ره‌و چ ئاقارێک بردووه! ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان له‌بری دروستکردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و به‌شدارکردنی ته‌واوی تاکه‌کانی
گه‌ل له‌و کاره‌دا و کاراکردنی هه‌موو مرۆڤێکی کوردستان و ده‌ستپێکردن به شته هه‌ره‌پێویست
و گرنگه‌کانی ژیانی خه‌ڵک، هاتن چێنێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی مشه‌خۆری دزیان، که به‌شێکیان
پیاوانی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستوپێوه‌ندی خۆیانن و به‌شێکیشیان ده‌وڵه‌مه‌ند و پاره‌داری
قۆڵبڕی وڵات و ده‌رێی کوردستانن، هێنایه گۆڕێ و گه‌لی کوردستان و کوردستانیان پێ ڕووتانده‌وه.
هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک له جیهاندا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی خزمه‌تی خه‌ڵک و پێشخستنی وڵات
بێت، ئه‌وا پێش هه‌ر شتێک بیر له ژێرخانی ئابووری و پێویستییه بنه‌ڕه‌تی و گرنگه‌کانی
وڵات و خه‌ڵک ده‌کاته‌وه. خه‌ڵک که نانی نه‌بێت بیخوات، ئه‌له‌کتریکی نه‌بێت
ماڵه‌که‌ی پێ ڕووناک بکاته‌وه و خۆی پێ فێنک و گه‌رم بکاته‌وه و به‌نزینی نه‌بێت
بۆ ئۆتۆمبیل و ماشێنی دیکه‌ی به‌کار ببات و نه‌فتی نه‌بێت بۆ سووته‌مه‌نی زستانی
و خانووی نه‌بێت تێدا بژی و دوکتۆری نه‌بێت چاره‌سه‌ری ده‌رده‌کانی بکات و له‌بری
ده‌رمانی نوێ و باش ده‌رمانی له‌کارکه‌وتوو و کاتبه‌سه‌رچووی بخرێته به‌رده‌ست و
پێ بفرۆشرێت و کۆڵانی شاره‌که‌ی هه‌موو قوڕ و چڵپاو بێت و پۆلی خوێندنی خوێندنگه‌ی منداڵه‌که‌ی په‌نجه‌ره‌ی
پێوه نه‌بێت و سه‌رمای زستان له منداڵه‌که‌ی بدات و خۆراکی کۆن و پڕژار و ده‌رمانی
تورکیا و سووریا و مسر و ئێران و عیراق و کوێ و کوێی بدرێتێ و له ترسی ده‌سه‌ڵات
له پێستی خۆیدا نه‌وێرێت بجووڵێته‌وه و له سه‌ر بچووکترین گازنده ده‌مکوت بکرێت
و...، هوتێلی 400 میلیۆن دۆلاری و زانستگه‌ی ئه‌مه‌ریکایی 300 میلیۆن دۆلاری و شاری
خه‌ونه‌کان و نازه‌مۆڵ و نازسیتی و خانووی گه‌شتوگوزار و ده‌یان پرۆژه‌ی بێکه‌ڵکی
دیکه‌ی، که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌یکه‌نه‌وه و دایده‌مه‌زرێنن و که ته‌نێ
به قازانجی ده‌وڵه‌مه‌ندان و ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رمایه‌دارانن و هیچی تر، بۆ
چییه! ئه‌و ملیاران دۆلاره‌ی بۆ ئه‌و شته بێکه‌ڵکانه ده‌ڕوات گه‌لێک له بودجه‌ی
ده‌یان له وڵاتانی جیهان، که ده‌وڵه‌تن و خاوه‌نی چه‌ندین میلیۆن دانیشتووانن و
سه‌دان ده‌سگا و دامه‌زراویان هه‌یه، زیاتره. ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه‌دارانی کوردستان هه‌ردوو هاوپشکن و کاره‌کانیان پێکه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
مووچه و زه‌وی و خانوو و موڵک و سامانی ده‌سه‌ڵاتداران و مڵومووشکهرانی ده‌وروبه‌ریان،
که له ئه‌نجامی دزی و داگیرکردن و که‌ڵه‌گایی و به نێوی کوردایه‌تی و خه‌بات و
شؤڕشه‌وه پێکه‌وه‌یان ناوه و خڕیانکردووهتهوه، هێنده زۆر و بێتامه، که ئیدی
له‌وه ده‌رچووه له گوتارێکدا بتوانرێت باسی لێوه بکرێت. تا ڕێژیمی به‌عس هه‌بوو
و سه‌ددام حوسه‌ین مابوو، ئه‌وان(ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان) به‌نێوی به‌ره‌وڕووبوونه‌ی
دوژمن و داگیرکاره‌وه فریوی خه‌ڵکیان ده‌دا. ساڵانێک به‌نێوی شه‌ڕی براکوژی و
خۆکوژی و یهکترکوشتنهوه کڵاویان ده‌نایه سه‌ر خه‌ڵک. ئێستایش به نێوی ئه‌وه‌ی
ده‌ڤه‌ره‌کانی که‌رکووک و خانه‌قین و شنگال و ئه‌وانه ده‌گێڕنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان و خاڵی 140ی ده‌ستوور جێبه‌جێ ده‌که‌ن و به نێوی یه‌کخستنه‌وه‌ی
کارگێڕییه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و فڵانه جڤین و سه‌د به‌زمی دیکه‌وه، خه‌ڵکی
کورد ده‌خاپێنن.
ڕاپه‌ڕین
و خۆپێشاندانه‌کانی که‌لار و هه‌ڵه‌بجه و کفری و چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان
و زه‌ڕایه‌ن و ئاکرێ، که ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان وه‌ک هه‌ر ڕێژیمێکی دیکتاتۆر و دژه‌گه‌ل، به گولله وه‌ڵامیان داونه‌وه
و هه‌ر خۆپێشاندانێکی دیکه‌یش، که له هه‌ر کوێیه‌کی کوردستان ده‌کرێت، نیشانه‌ی
ناڕه‌زایی و بێزاری و تووڕه‌بوونی خه‌ڵکه، له ڕێژیمێکی گه‌نده‌ڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر
و دز و نیشانه‌ی ئاگایی خه‌ڵکه له به‌شخوراوییان و له‌و دزی و ساخته‌کارییه‌ی،
که ده‌سه‌ڵات ده‌یکات و نیشانه‌ی نادادی و ناڕه‌وایی و سته‌مێکه، که له
کوردستان باڵاده‌سته و فه‌رمانڕه‌وا. ده‌سه‌ڵات هیچ به‌رنامه و نه‌خشه و
کارنامه‌یه‌کی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یران و کێشانه‌ی گه‌لی کوردستان پێ نییه
و دانه‌ناوه و هه‌ر به‌ڵێنێکیش داویه‌تی و ده‌یدات، ته‌نێ قسه‌ی بۆش و بێبه‌ر
بووه و هه‌ر وایش ده‌بێت. ده‌سه‌ڵات هه‌موو جارێک به هه‌ندێک قسه‌ی لووس و وشه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییانه‌ی زه‌ق و هه‌ستبزوێن، یاری به هه‌ستی خه‌ڵکه‌که ده‌که‌ن
و له جۆش و گه‌رمی و هه‌ڵچوونیان سارد ده‌که‌نه‌وه و ده‌یانگێڕنه‌وه قاوغی
خۆیان و هیچیشیان بۆ ناکه‌ن. خه‌ڵکی سته‌مدیده و به‌شخوراوی کوردستان به هه‌ر
جۆر و شێوازێک ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕن و به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات ببنه‌وه، مافی
خۆیانه، چونکه ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتی چینی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دار و
بۆرژوازی کوردستانه و ته‌نێ له خه‌می ده‌وڵه‌مه‌ندتربوونی
خۆی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی دزه‌کاندایه. تاکه جیاوازییه‌کی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای
کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته داگیرکاره‌کانی کوردستان و ڕێژیمگه‌لی
دیکه‌ی دیکتاتۆری‌دا، هه‌ر ئه‌وه‌یه، که ئه‌م به کوردی قسان ده‌کات و ئه‌وان به
زمانی دیکه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستان ڕووده‌دات، قه‌یرانی ده‌سه‌ڵاتێکه، که
نوێنه‌ری خه‌ڵک نییه. کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکه، که هیچی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا
نییه و نێوانی ئه‌و و خه‌ڵک، گه‌لێک له‌یه‌که‌وه دووره و بوونی ئه‌و، به‌و جۆره‌ی
که هه‌یه، بووه‌ته هۆی ئافراندنی کێشه و قه‌یران بۆ خه‌ڵک. چاره‌سه‌رێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه
و بنبڕ و مسۆگه‌ر، که به قازانجی خه‌ڵکی
هه‌ژار و ئاسایی و چێنه‌کانی خواره‌وه‌ی گه‌لی کوردستان بێت و خزمه‌ت به‌وان بکات، بۆ ئه‌و قه‌یران و کێشه‌یه‌ی
کوردستانی تێدا ده‌ژی و که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستایش ئه‌وه‌ی پێ نییه و نایکات،
به‌رده‌وامبوونی ڕێپێوان و خۆپێشاندان و
ناڕه‌زاییه‌کانه، تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌بێته ڕاپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ری
و ته‌واوی باشووری کوردستانی ده‌گرێته‌وه. ئه‌وده‌م ئیدی هیوای وه‌لانانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
فه‌رمانڕه‌وا گه‌نده‌ڵه و هێنانه سه‌رکاری ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتێکی
نیشتمانپه‌روه‌ر و وڵاتپارێز و له خه‌ڵکه‌وه بۆ خه‌ڵک، نێزیک ده‌بێته‌وه و دێته
دی. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای کوردستان ده‌بوو ئه‌وه‌یان زانیبا، که له‌نێوچوونی
فڵانه دیکتاتۆر و فڵانه ڕێژێمی سه‌رکوتکار و دژه‌گه‌ل و فڵانه دز و ساخته‌کار و
گه‌نده‌ڵ و چه‌وسێنه‌ر و داپڵۆسه‌ر و مشه‌خۆر، که بۆ خۆیشیان له‌و جۆره‌ن، زه‌نگی
ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌که، بۆ هه‌موو ڕێژیم
و ده‌سه‌ڵاتێکی له‌و جۆره، و نه‌مان و داڕووخان و له‌نێوچوونیان، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه،
که ئیدی نۆره‌ی له نێوچوون و گیانکێشانی ئه‌مانیش هاتووه.
ده‌ڵێن
کابرایه‌ک، که زۆری دڵ به ژیان و دنیا خۆش ده‌بێت، ئه‌و ڕۆژه‌ی کاتی مردن و ڕۆژتهواوبوونی دێت، عیزرائیلی لێ وه‌ژوور ده‌که‌وێت،
بۆ ئه‌وه‌ی گیانی بکێشێت و بیمرێنێت. کابرا له عیزرائیل ده‌پرسێت:"تۆ کێیت و
چیت لێم ده‌وێت و بۆچی هاتوویت؟". عیزرائیلیش پێی ده‌ڵێ، که ئه‌و عیزرائیله
و چونکه ڕۆژی ته‌واو بووه، هاتووه گیانی بکێشێت. کابرا ده‌ڵێ:"جا چۆن وا
ده‌بێ، تۆ ده‌بوو پێش هاتنت ئاگادارت کردبامه‌وه و پێت گوتبام، تا من خۆم ئاماده
کردبا و ئه‌وده‌می تۆیش کاری خۆت کردبا" و زۆری لێ ده‌پاڕێته‌وه و داوای لێ
ده‌کات، که وازی لێ بهێنێت و مردنه‌که‌ی دوا بخات بۆ کاتێکی تر. عیزرائیلیش به
گوێی ده‌کات و ده‌ڵێ:" باشه ئه‌مجاره لێت خۆش ده‌بم، به‌ڵام جارێکی دی، که
هاتمه‌وه ئیتر ته‌واو و بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا گیانت ده‌کێشم". کابرا به‌و کاره‌ی
عیزرائیل دڵخۆش ده‌بێت و ژیانی به‌رده‌وام ده‌بێت. چه‌ند ساڵێک به سه‌ر ئه‌و هاتنه‌ی
عیزرائیلدا تێده‌په‌ڕێت و له‌و ماوه‌یه‌یشدا، هه‌ر جاره‌و که‌سێک له ناسیاو و
هاوماڵ و هاوسێی کابرا ده‌مرێت و پرسه‌ی بۆ داده‌نرێت و کابرای له‌مه‌ڕ خۆیشمان ده‌چێته زۆرێکی ئه‌و پرسانه و ئه‌لفاتیحای خۆی ده‌خوێنێت
و دێته ده‌رێ. ڕۆژێکیان، که ئیدی کاتی دیاریکراوی مردنی کابرا دێت، عیزرائیل خۆی
ده‌کات به ماڵی کابرادا. کابرا دیسان لێی ده‌پرسێته‌وه، که کێیه. عیزرائیل خۆی
پی ده‌ناسێنێته‌وه و پێی ده‌ڵێت، که بۆ گیانکێشانی هاتووه. کابرا تووڕه ده‌بێت
و ده‌یکات به هه‌را و بۆڵه‌بۆڵ و ده‌ڵێ:" بۆ پێشتر ئاگادارت نه‌کردمه‌وه و
پێت نه‌گوتم و چۆن ده‌بێ ئاوا له‌پڕ بێیت!". عیزرائیل ده‌ڵێ:"مه‌گه‌ر
ئاگادارم نهکردوویهوه". کابرا ده‌ڵێ:"کوا!". عیزرائیل ده‌ڵێ:"له
بیرته فڵانه حاجی مرد و فڵانه هاوسێت مرد و فڵانه‌که‌س مارپێوهدا و مرد و فڵانه
پیره‌مێرد مرد و فڵان که‌وته ئاوه‌وه و خنکا
و فڵانه پیره‌ژن مرد و فڵانه ناسیاوت مرد و فڵان له سه‌ربان به‌ربووه‌وه
و مرد و فڵانه خزمت مرد و فڵانی ئامۆزات و فڵان به‌ر گولله که‌وت و کوژرا و فڵان
و... !". کابرا ده‌ڵێ:"به‌ڵێ، هه‌مووم له‌بیره". عیزرائیل ده‌ڵێ:"
ده‌ی مردنی ئه‌وانه هه‌موو ئاگادارکردنه‌وه بوون بۆ تۆ و ده‌بوو تۆیش تێگه‌یشتبای،
که ئیدی نۆره‌ی تۆیش وا هات". ئیتر کابرا چاری نامێنێت و خۆ به عیزرائیل
ده‌سپێرێت و ئه‌ویش ڕێکوڕه‌وان گیانی ده‌کێشێت.
11-8-2006
No comments:
Post a Comment