شێواندنی فه‌رهه‌نگ
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
هه‌رچه‌نده
هه‌ر نه‌ته‌وه و گه‌ل و خه‌ڵک و وڵات و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه، هه‌ریه‌که‌و
خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێکی تایبه‌تی خۆیانن، به‌ڵام ته‌واوی فه‌رهه‌نگه‌کانیش گرێدراوی
یه‌کدین و گه‌لێک چوونیه‌کی و هاوبه‌شیی
له نێوانیاندا هه‌یه و کاریگه‌رییان له سه‌ر یه‌کدی هه‌یه و تێکه‌ڵن و دان و
ستاندن، له نێوانیاندا هه‌یه. فه‌رهه‌نگێکی سه‌دله‌سه‌دی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه
و گه‌ل و خه‌ڵک و وڵات و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک، بێ ئه‌وه‌ی چ پێوه‌ندیکی به فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه
و گه‌ل و خه‌ڵک و وڵات و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌وه هه‌بێت و ته‌واو دابڕاو بێت له
فه‌رهه‌نگه‌کانی دیکه، نییه و چه‌ندین ڕایه‌ڵه پێکیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. فه‌رهه‌نگی
ته‌واوباش و ته‌واوخراپ و فه‌رهه‌نگی خاوێن و فه‌رهه‌نگی پیس له گۆڕێ‌دا نییه. له
فه‌رهه‌نگێکدا باش هه‌یه و خراپیش هه‌یه. ڕه‌نگه باشیی فه‌رهه‌نگێک له‌کن فه‌رهه‌نگیکی
دیکه خراپ بێت و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه. که باس له که‌ڵه‌گایه‌تی ئه‌مه‌ریکا و
ئه‌مه‌ریکایاندنی جیهان ده‌کرێت، مه‌به‌ست ته‌نێ داگیرکردنی له‌شکری و هێنانی تانک
و تۆپ و چه‌ک و ئه‌وانه نییه، به‌ڵکه به پله‌ی یه‌که‌م، بڵاوکردنه‌وه و بره‌ودانه
به فه‌رهه‌نگ و نه‌ریته جڤاکییه ئه‌مه‌ریکایی و ڕۆژاواییه‌کان، که کاریگه‌رییه‌کی
ده‌سبه‌جێیی و فره ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌کرێنه ئامانجی سیاسه‌تی
ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژاوا. دیاره کوردستانیش یه‌کێکه
له‌و شوێنانه‌ی، که ساڵانێکه وه‌به‌ر شاڵاوی هێرشی فه‌رهه‌نگی ئه‌مه‌ریکایی و
ڕۆژاوایی که‌وتووه و به‌و ئاراسته‌یه ده‌برێت. ئه‌وه هیچ، که ئه‌مه‌ریکا و
ڕۆژاوا بۆ خۆیان وایان ده‌وێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانیش، هه‌ر به‌و مێشکه ده‌هزرێن
و گه‌لێک خێرا به‌ره‌و باوه‌شی ئه‌و دیتنه ته‌کان ده‌ده‌ن و ده‌چن. بێجگه له به‌رزکردنه‌وه‌ی
وێنه‌ی جۆرج بووش و ئاڵای ئه‌مه‌ریکا و بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕێکی گۆج و سه‌قه‌تی
وه‌ک "ئه‌مه‌ریکا دۆستمانه" و "سوپاسگۆی ئه‌مه‌ریکاین" و په‌خشکردنه‌وه‌ی
هه‌واڵ و ده‌نگوباسه‌کان و هه‌ڵسووڕاندنی میدیا به‌و جۆره‌ی، که ئه‌مه‌ریکا پێی
باشه و له ڕووی سیاسییه‌وه، له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی بیروباوه‌ڕ و سیاسه‌تی ئه‌ودا ده‌ڕوات،
ده‌یان نه‌ریت و هزر و دیارده و دیدی
ژیانی ئه‌مه‌ریکاییانه‌یش، که گه‌لیک نامۆن به جڤاکی کورد، وه‌نێو کۆمه‌ڵه‌گه‌ی
کوردستان که‌وتوون. دیاره لێره‌دا مه‌به‌ست له نه‌ریت و هزر و دیارده و دید و
ژیانی ئه‌مه‌ریکاییانه، ته‌نێ ئه‌مه‌ریکا وه‌ک ئه‌و جوگرافیایه‌ی، که هه‌یه،
نییه، به‌ڵکه ته‌واوی ڕۆژاوا و ئه‌و ڕێکخراو و گرۆ و ده‌ستانه بیانییانه‌یش،
دیاره نه‌ک هه‌مووان، ده‌گرێته‌وه، که ئه‌مڕۆ به ناوی خێرخوازی و هاریکاری و
به‌رهه‌مهێنان و فێرکردن و ده‌یان ناوی دیکه‌وه له کوردستان جێگیرن و کار ده‌که‌ن.
دیارده‌یه‌کی گه‌لێک ترسناک و دزێو و کاریگه‌ر، که هێنراوه‌ته نێو کوردستانه‌وه
و زه‌وینه‌ی بۆ خۆش ده‌کرێت و بره‌وی پێ ده‌درێت و به‌ره‌و چه‌سپاندن ده‌برێت،
تێکدانی زمانی کوردییه، که بێ هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تیی به‌رانبه‌ر فه‌رهه‌نگی
کوردی و داهاتووی کوردستان، شێواندن و
ناشیرین‌کردنی ئه‌نجام ده‌درێت. به‌شێکی زۆری ئه‌وانه‌ی ئه‌و کاره ده‌که‌ن و به‌و
ئاراسته‌یه هه‌نگاو ده‌نێن و زمانی کوردی به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره ده‌به‌ن، خه‌ڵکانێکی
کوردن، که فره‌جاران به هاندانی ده‌ره‌کی و له ژێر کاریگه‌ریی مێشکێکی ئاخنراوی
تژیکراوی به‌های ڕۆژاواییانه و واقوڕمان و سه‌رسووڕمان و حه‌په‌سان به‌رانبه‌ر
پێشکه‌وتنێک، که له ڕۆژاوادا وه‌دیهاتووه، وه‌ها کارێک ده‌که‌ن. بێجگه له‌وه‌ی
ئه‌و تیپه لاتینییه‌ی، که له بنه‌ڕه‌تدا تورکییه و خه‌ریکه له کوردستان پتر
و پتر په‌ره‌ی پێ ده‌درێت و خه‌ڵکی پێ فێر ده‌کرێت، وشه‌ی ناپێویستی ئه‌وروپاییش،
که له زمانی کوردییدا به‌رانبه‌ره‌کانیان و هاوواتاکانیان هه‌ن، ده‌هێنرێنه نێو
زمانی کوردییه‌وه، ته‌نێ له پێناوی نیشاندانی کورد یا کوردستان وه‌ک گه‌ل و
وڵاتێکی نێزیک له ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژاوا، که له بنه‌ڕتیشدا به مه‌به‌ستی ڕێکلام
و بره‌وپێدانی کاڵا و بازاڕ و بازرگانی ده‌کرێت، یا بۆ خۆدوورخستنه‌وه له‌و فه‌رهه‌نگه‌ی
ده‌وروبه‌ری کوردستان له‌و جوگرافیایه‌ی کوردستانی تێدایه. نموونه بۆ ئه‌م دیتنه
گه‌لێک هه‌ن، لێ ئه‌وه‌ی ئێستا به بیری مندا دێت ئه‌م چه‌ند نموونه‌یه‌ن:
- نازسیتی(Naz City) نێوی گه‌ڕه‌کێکی تازه‌دروستکراوه له هه‌ولێر، که له لایه‌ن
کۆمپانیای (نوورسۆی) تورکییه‌وه، که له کوردستان به "نورصوی" ده‌ینووسن
و بۆ خۆی به تورکییش به(Nursoy) ده‌نووسرێت، ناوێکی ئه‌وروپاییانه‌یه و ده‌کرا
له‌بری وشه‌ی سیتی(City) وشه‌ی شار، باژێڕ، گه‌ڕه‌ک، تاخ و...ی کوردی به‌کار
برابا.
- نازه‌مۆڵ(Naze
Mall) نێوی بازاڕێکه له کوردستان و
مۆڵ(Mall) هه‌ر وشه‌یه‌کی
ئه‌مه‌ریکاییه و ده‌کرا له‌بری وشه‌ی
مۆڵ(Mall)، وشه‌یه‌کی کوردی وه‌ک، بازاڕ، فرۆشگه، گه‌وره‌بازار،
گه‌وره‌فرۆشگه، یا هه‌ر شتێکی دیکه به‌کار برابا.
- وشه‌ی سوپه‌رمارکت(Super Market)، که به کوردی ده‌بێته(گه‌وره‌بازاڕ، گه‌وره‌فرۆشگه، مه‌زنه‌بازار،
یا...)، باشتر نییه کوردییه‌کی به‌کار ببرێت له‌بری ئه‌و وشه ئینگلیزییه!
- نێرگزنیووز(Nergiz
News)، که له سلێمانی وشه‌ی دوو (و)
دار هه‌رگیز به دوو(و) نانووسن و هه‌ر یه‌ک (و) به‌کار ده‌به‌ن، ناوی پرۆگرامێکی
ته‌له‌ڤزیۆنییه له کوردساته‌وه پێشکه‌ش ده‌کرێت، ده‌کرا له بری نیووز(News) بگوترابا، نێرگزه‌هه‌واڵ و نێرگزه‌ده‌نگوباس، نێرگزه‌جاڕ یا....
- کوردستار(Kurd
Star) پرۆگرامێکی ته‌له‌ڤزیۆنی کوردساته، خه‌ڵکانێک تێیدا به‌شدار ده‌بن، که ده‌یانه‌وێت
ببنه گۆرانبێژ. له‌بری وشه‌ی ستار(Star) ده‌کرا، ئه‌ستێره، ستێرک، هه‌ساره، به‌کار برابا
و پرۆگرامه‌که ببوایه‌ته، هه‌ساره‌کورد، ئه‌ستێره کورد، ستێرکه‌کورد یا....
به به‌کاربردنی ئه‌و وشه‌گه‌له ئه‌وروپاییانه، نه
کورد ده‌بێته ئه‌وروپایی و ئه‌مه‌ریکایی و نه کوردستان ده‌بێته به‌شێک له ئه‌وروپا
و ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵکه زمانی کوردی، که بۆخۆی زمانیکی هێنده به‌هێز نییه،
لاوازتر ده‌کرێت و نه‌وه‌ی داهاتووی کوردیشی پتر لێ دوور ده‌خرێته‌وه.
*****
پێشاندانی گؤرانی و گۆرانیبێژ و به‌رنامه
و پرۆگرامی تایبه‌ت به مووزیک و ستران و سترانبێژ و دیداری ئه‌وان و باسی ئه‌و
بابه‌تانه له ته‌له‌ڤزیۆنه کوردییه‌کانه‌وه هێنده زۆرن، که پشکی زۆری کاته‌کانی
ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنانه‌یان به‌رده‌که‌وێت و هێنده‌ی گرنگیی به‌و باسانه ده‌درێت و
ئه‌وانه پێشان ده‌درێن، که به‌شێکی یه‌کجار زۆریشیان، هه‌رچییه‌ک بن، نه کوردین
و نه مووزیکن و نه هونه‌رن، هێنده گرنگیی به باسه چاره‌نووسسازه‌کانی، وه‌ک
ژیانی خه‌ڵک و گه‌نده‌ڵی کارگێڕییه‌کان و پرسه کوردستانییه‌کانی وه‌ک که‌رکووک و
ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه و پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و...، نادرێت. پێشکه‌شکاری به‌رنه‌مایه‌کی
ته‌له‌ڤزیۆنی که‌ناڵی"زاگرۆس"، له گوتوبێژێکیدا له‌گه‌ڵ سترانبێژێکی
کورددا باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد، که هونه‌رمه‌ندانی کورد بۆ هه‌وڵی ئه‌وه ناده‌ن،
مووزیکی کوردی بگه‌یه‌ننه ئاستی مووزیکی جیهانی به‌وه‌ی کوردیش مووزیکی په‌ب(Pub Music)، چێ بکات و گۆرانی کوردی "بپه‌بێنرێت"!.
ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه نه‌ک ته‌نێ بواری مووزیک و گۆرانی گرتووه‌ته‌وه و ده‌گرێته‌وه،
به‌ڵکه ئێستاکه ڕوانین و تێزێکه خه‌ریکه ته‌واوی بواره‌کانی ژیانی خه‌ڵکی کورد
و کوردستان، ده‌گرێته‌وه. نه ته‌نێ خه‌ڵکی کورد و کوردستان، به‌ڵکه ته‌واوی
جیهان، به هۆی "ڕۆشنبیر" و "ڕووناکبیر"ی خۆفرۆش و مێشکشڵه‌قاوی ئه‌وروپایێنراو و ڕۆژاوایێنراوه‌وه، له به‌رده‌م مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه‌ی تواندنه‌وه
و سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگه‌خۆماڵییه‌که‌ی خۆیاندان و ئه‌وروپاییاندن و ئه‌مه‌ریکاییاندنی
ته‌واوی بیر و به‌ها و نه‌ریت و هه‌موو شته‌کانی خۆیاندان.
دانیشتووانی جیهان، خه‌ڵک، وڵاتان،
نه‌ته‌وه‌کان، گه‌لان، به جیاوازییه‌کانیانه‌وه جوانن. مووزیک و خۆراک و پۆشاک و زمانانی ئه‌فریقاییان
به ڕه‌شپێستانی ئه‌فریقاییه‌وه جوانن. چینییه‌ک، ئیندیانێک، ئه‌بۆریجینیک،
ماورییه‌ک، عه‌ره‌بێک، هیندییه‌ک، قه‌ره‌چێک، کوردێک...به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
خۆیانه‌وه جوانن. ئیسپانیۆلییه‌ک به فلامێنکۆ و سکۆتلاندییه‌ک به دا‌مه‌ن و مه‌شکه‌مووزیک
و عه‌ره‌بێک به ڕه‌بابه و عوود و دشداشه و ئه‌فریقاییه‌ک به سه‌ما و جلی ڕه‌نگامه
و گوڵگوڵ و فارسێک به سێ‌تار و نه‌ی و مه‌قام و کوردێک به ڕانه‌ک و چۆخه و شاڵ و
شه‌پک و قه‌تار و لاوک و حه‌یرانه‌که‌ی خۆیه‌وه جوانه. چی له‌وانه ده‌په‌بێنرێت
و که‌ی جوانن ئه‌گه‌ر بپه‌بێنرێن! ئه‌گه‌ر هه‌رچی خه‌ڵک و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی
جیهانه ده‌ستبه‌رداری مووزیک و خۆراک و پۆشاک و زمان و فه‌رهه‌نگه‌کانی خۆیان
بوون و هه‌موویان کرد به په‌ب و ڕۆک و هه‌موو جۆره خۆراکێکی ئه‌مه‌ریکایی یا ئه‌وروپاییان
خوارد و هه‌موو پانتۆڵ و چاکه‌ت و دامه‌نیان پۆشی و هه‌موو به ئینگلیزی په‌یڤین و
هه‌موو هاتوچۆی کڵێسه‌یان کرد، ئیدی چ جوانی و خۆشییه‌ک له ژیان و له جیهاندا ده‌مێنێته‌وه!
ماوه‌یه‌ک، که کاری مامۆستایه‌تیم
ده‌کرد، له خوێندنگه‌ی تووره‌به‌ری(Tureberg), که یه‌کێک
بوو له خوێندنگه‌کانی گه‌ڕه‌کی سۆللنتوینا(Sollentuna) ی شاری ستۆکهۆڵم، پۆلێکی خوێندکارم
هه‌بوو، زمانی سوێدیم پێ ده‌گوتنه‌وه. ئه‌و خوێندکارانه لاوانی ته‌مه‌ن نێوان 13
و 14 ساڵ تا ده‌وروبه‌ری 18 ساڵ و ئه‌وانه بوون. پۆلێکی تیکه‌ڵ بوو، ئه‌لبانی،
کورد، سۆمالی، گامبیایی، عه‌ره‌ب و... تێدا بوون. مامۆستایه‌کی پیره‌ژنی سوێدی دوای
ماوه‌یه‌ک بوو به هاوکارم و جارجار ده‌هات و ماتماتێکی به بڕێک له‌و خوێندکارانه
ده‌گوته‌وه. نیوه‌ڕوان کاتی نانخواردن، ده‌بوو ئه‌و مامۆستایه یا من یا هه‌ردووکمان
له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندکارانه بچینه جێی نانخواردن هه‌ر له نێو خویندنگه‌که‌مان و
له‌وێ نانیان له‌گه‌ڵ بخۆین و چاودێری و ئاگادارییشیان بکه‌ین. یه‌ک دوو جار ئه‌و
مامۆستا پیره‌ژنه سوێدییه به ته‌نێ له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه چووه جێی خواردن و
که هاته‌وه هه‌را و ده‌نگه‌ده‌نگ و به‌زمێکی
قه‌وماند و هێنایه گۆڕێ، مه‌گه‌ر هه‌ر خۆی کردبێتی. که هاتنه‌وه پیره‌ژن تووڕه
بووبوو و ده‌می ته‌ته‌ڵه‌ی ده‌کرد و هه‌زارویه‌ک شتی ده‌گوت. تووڕه‌بوونه‌که‌ی به
سه‌ر یه‌كێک له‌و خوێندکارانه‌دا، که خه‌ڵکی گامبیا بوو و ناوی"دودوو"
بوو، هه‌ڵده‌ڕشت. دودوو، کوڕێکی لاوازی ڕه‌شپێستی هێمن و له‌سه‌رخۆ بوو. له کاتی
نانخواردندا، دودوو به ده‌ست و به نووکی قامکه‌کانی نانی ده‌خوارد و ده‌ستی به
ناو ده‌ورییه‌که‌ی به‌رده‌میدا ده‌سووڕانده‌وه و وای نه‌ده‌کرد، که هه‌ر له‌به‌رده‌م
خۆیه‌وه بخوات. دودوو، که به ڕێگه‌یشدا ده‌ڕۆیشت، بۆ خۆی فیکه‌ی ده‌کێشا و
جارجار بازی ده‌دا و ده‌ست و لاقی ده‌جووڵاندنه‌وه. پیره‌ژنه سوێدییش به‌و کرده‌وانه‌ی
دودوو تێکده‌چوو و پێیوابوو، ئیدی به‌وه دنیا تێکده‌چێت. من ده‌مزانی دودوو وا ده‌کات
و به‌و جۆره ده‌خوات و به‌لای منه‌وه کارێکی ئاسایی بوو و ئه‌وه که‌سایه‌تی
دودوو بوو و ئه‌وه‌یشی ده‌یکرد، به‌شێک بوو له فه‌رهه‌نگی خۆی و وڵات و خه‌ڵکه‌که‌ی.
پیره‌ژن سکاڵای لای من ده‌کرد، به‌و حیسابه‌ی منیش بیانیم و سه‌ر به فه‌رهه‌نگێکم
وه‌ک ئه‌وه‌ی دودوو یا نێزیکم لێیه‌وه و ده‌یگوت :"قسه له‌گه‌ڵ دودوودا بکه
با ئه‌و به‌زمه نه‌کات، ئه‌وه کارێکی ناشیرینه و ئه‌وه ئه‌وروپاییانه نییه و
ئه‌وه خه‌ڵکی بێفه‌رهه‌نگ ئه‌و کارانه ده‌که‌ن و ئه‌وه کاری خه‌ڵکانی دواکه‌وتووه
و من جارێکی دیکه ڕێگه‌ی ناده‌م له‌وێ نان بخوات و ده‌ری ده‌که‌م..". منیش
به پیره‌ژنم گوت:"تۆ ده‌زانیت دودوو خه‌ڵکی کوێیه!". گوتی:"ئه‌ی
چۆن نازانم خه‌ڵکی گامبیایه". گوتم:"ده‌ی باشه گامبیا له کوێیه!".
گوتی:"چییه گاڵته‌م پێ ده‌که‌یت، گامبیا له ئه‌فریقایه".
گوتم:"ده‌زانی دودوو له گامبیا خه‌ڵکی کوێیه!". گوتی:"خه‌ڵکی
گوندێکی زۆر گچکه‌ی دووره شاره". گوتم:"ده‌زانی دودوو پێش هاتنی بۆ
سوێد چ کاره بووه!". گوتی:"به‌رخه‌له‌وان و شوان بووه".
گوتم:"ده‌ی ئیتر چی، خۆت به‌رسڤی هه‌موو پرسیاره‌کانت دایه‌وه، ده‌ته‌وێ
دودوو به‌م ماوه که‌مه‌ی لێره‌یه فیری چه‌قۆ و چنگاڵ بێت و واز له فیکه‌کێشان
بهێنێت. دودوویه‌کی گوندیی شوان، که له‌گه‌ڵ سروشت و بزن و مه‌ڕ و چۆڵه‌وانیدا مه‌زن
بووه و هه‌ر به‌و جۆره خۆراکی خواردووه و هه‌ڵسوکه‌وتی کردووه، ده‌ته‌وێت چی
بکات. ئه‌و هه‌ر ئه‌و زمان و شێوه جووڵانه‌وه ده‌زانێت و ئه‌وه به‌شێکه له فه‌رهه‌نگی
خۆی و وڵاته‌که‌ی و مرۆڤ ده‌بێ تێی بگات و قه‌بووڵی بکات. دودوو و هه‌موو دودووه‌کانی
دیکه‌یش شانازی به فه‌رهه‌نگی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن و هیج مه‌رجیش نییه ئه‌مه‌ی
تۆی ئه‌وروپایی ڕاست و دروست بێت و ئه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌ڵه بێت. بؤ ده‌بی وابێت و کێ ئه‌و پێوه‌ره‌ی داناوه! هه‌رکه‌سه‌و فه‌رهه‌نگی
خۆی پێ ڕاسته و هه‌مووانیش ڕاستن له بۆچوونه‌کانیاندا". ئیدی پیره‌ژن ئه‌گه‌ر
هه‌ر یه‌ک دودووی ده‌ناسی و له یه‌ک دودوو تووڕه بوو، ته‌واوی بیانییانی، به
منی هاوکاریشیه‌وه لێ بووین به دودوو.
18-8-2006
No comments:
Post a Comment