خۆشه‌ویستیی یه‌کلایه‌نه
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
پشکۆ ناکام،
ماوه‌یه‌ک له یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان دوورکه‌وتبووه‌وه و ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرتن
و خۆی به هه‌واداری ئاش(ئاڵای شۆڕش) ده‌زانی. ڕۆژێکی موحه‌ممه‌د سابیر ئیسماعیل، که
ئه‌وده‌می به‌رپرسی ڕێکخستنه‌کانی یه‌کیه‌تیی بوو له سوێد و ئه‌وروپا، له شوێن و
بۆنه‌یه‌کدا له ستۆکهۆڵم، تووشی پشکۆ ناکام ده‌بێت و پێی ده‌ڵێت:"ئه‌وه بۆ
ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی نابیت؟" پشکۆ ناکامیش ده‌ڵێت:"
من هیچ پێوه‌ندێکم به یه‌کیه‌تییه‌وه نییه و وازمهێناوه و خۆیشم به یه‌کیه‌تیی
نازانم و ناشمه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تییدا کار بکه‌م". موحه‌ممه‌د سابیر ئیسماعیلیش
پێی ده‌ڵێت:" تۆ خۆت به یه‌کیه‌تیی بزانێت یا نه، یه‌کیه‌تیی تۆ هه‌ر به یه‌کیه‌تیی
و هی خۆی ده‌زانێت". ئه‌وجا پشکۆ ناکامیش ده‌ڵێت:" جا ئه‌وه حوب مین ته‌ره‌ف
واحید (حب من طرف واحد)ه". واته: ئه‌وه خۆشه‌ویستییه‌کی یه‌کلایه‌نه‌یه.
تۆ که ته‌ماشای ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی کوردستان ده‌که‌یت
و گوێ ده‌ده‌یته سه‌رانی کورد و به‌رپرسانی حیزبه‌کانی کوردستان و سیاسه‌تکاران و
نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی کورد و ڕۆژنامه و میدیاکان ده‌بیسیت و ده‌بینیت و ده‌خوێنییه‌وه،
زۆرجاران، که باسی عیراق دێته گۆڕێ و ناوی عیراق ده‌به‌ن ده‌ڵێن: "عیراقی دیموکراتی و فیدرالی" یا
"عیراقی فیدرال" یا "به‌غدای پێته‌ختی عیراقی فیدرال" یا
"سه‌رۆککۆماری عیراقی فیدرال" یا "سه‌رۆکی حوکوومه‌تی عیراقی فیدرال"
یا "وه‌زیری...عیراقی فیدرال" و...واته: واژه‌ی فیدراله‌که له‌گه‌ڵ عیراقدا
به‌کار ده‌به‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز له زاری یه‌ک به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رکرده
و سیاسه‌تکاری عیراقه‌وه و ته‌نانه‌ت له زاری میدیاکانی عیراقیشه‌وه، ئه‌و وشه‌ی
فیدراله‌ت گوێ لێ نابێت. هه‌ر کورده و سه‌رانی کوردن وه‌دووی عیراقییاندا هه‌ڕا ده‌که‌ن
و عیراقییانیش ئه‌و باسه‌یان هه‌ر به خه‌یاڵدا نایه‌ت و هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌و واژه‌یه‌یان
به‌رگوێ نه‌که‌وتووه و پێشده‌چێت له سه‌ر زاریان گه‌لێک ناخۆش بێت و حه‌زیان پێی نه‌بێت و ببێته هۆی شێواندنی
مگێزیان. کورد یه‌کلایه‌نه به باڵا و به‌ژنی ئه‌و عیراقه فیدرالییه‌دا هه‌ڵده‌ڵێت
و یه‌کلایه‌نه ئه‌و عیراقه‌ی خۆش ده‌وێت. کورد هه‌ر له خۆڕا ئه‌و عیراقه‌ی خۆش ده‌وێت
و هیچ پێویستیشی به‌وه نییه خۆشی بووێت. خۆشه‌ویستیی یه‌کلایه‌نه‌ش هه‌میشه مایه‌پووچی
و بێهووده‌یی له دوایه و هه‌میشه شه‌که‌تییه‌کی ناپێویست و ڕه‌نجێکی بێوه‌ره.
ئه‌وه‌ی سه‌رانی کوردیش له‌ته‌ک عیراق و به‌غدادا ده‌یکه‌ن دڵداری و خۆشه‌ویستییه‌کی
یه‌کلایه‌نه‌یه و هیچی دی.
25/11/2004
No comments:
Post a Comment