هۆزگه‌رایی وه‌ک به‌شێکی سه‌ره‌کی
بنه‌مای ئایدیۆلۆژیی حیزب
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
له په‌یدابوونی
جه‌لالیزمه‌وه، وه‌ک حیزب و جۆری بیرکردنه‌وه و جیهانبینییه‌ک له 1964ه‌وه، تا
ئه‌وڕۆ، له هه‌موو بۆچوون و گوته‌یه‌کیاندا وایان پێشانداوه، که ئه‌وان دژی تێز
و نه‌ریتی خێڵکیه‌تیی و هۆزگه‌ری و تیره‌بازیین. هه‌رده‌م ئه‌وان نه‌یارانی خۆیان(بنه‌ماڵه‌ی
بارزانی) به خێڵه‌کی نێوبردووه و پێیانوابووه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له سه‌ر بنه‌مای
تیره و هۆز دامه‌زراون و تیره و هۆز و خێڵ ده‌پارێزن و بره‌و به بیری خێڵپه‌رستیی
ده‌ده‌ن و هه‌میشه‌ش خۆیان، به‌لای که‌مه‌وه له نێو لاوانی خوێنگه‌رم و نه‌ریتبه‌زێندا،
به کراوه‌یی و پێشکه‌وتووخوازی و دژه‌خێڵ و دژه‌هۆز داوه‌ته ناسین و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکانێکی
سافیلکه و خۆشباوه‌ڕ و ته‌نێ دیوی ده‌ره‌وه خوێنه‌ره‌وه‌ش، بڕوایان به‌و گوتانه‌ی
ئه‌وان هێناوه و پێیانوابووه، که ڕاست ده‌که‌ن و ڕاست ده‌ڵێن. من لێره‌دا نموونه‌یه‌کی
ناڕاستیی ئه‌و بانگاشه‌یه‌ی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان و بیروباوه‌ڕی جه‌لالیزم،
ده‌خه‌مه پێش چاو، که چۆن جه‌لال تاڵه‌بانی، سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی کوردستان
و که‌ونه"ماویست!" و خۆ به"چه‌پ!" دانه‌ناساندن و خه‌ڵک ئه‌و
به "چه‌پ!" زان و حیزبه‌که‌ی وی و چه‌کداره‌کانی، که ساڵانێک په‌ڕۆیه‌کی
سووریا‌ن له قۆڵ ده‌به‌ست و لاسایی پاسه‌وانانی سووری "ما‌و"یان ده‌کرده‌وه
و خه‌ڵک نێوی"کۆڵوانه‌سوور"یان لێ نابوون، بره‌و به هۆزبازی و خێڵگه‌ری
و تیره‌چێتی ده‌ده‌ن و هه‌ر ڕۆژه‌ی پێشوازیی له کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی خێڵ و هۆزه‌کان ده‌کات.
من شێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه و ڕێنووسه‌که‌ی، به هه‌موو هه‌ڵه و چه‌وتیی
ڕێنووس و زمانه‌وه، که که‌مترین گرنگیی پێ ناده‌ن، ڕێک وه‌ک خۆی، که له کوردستانی
نوێ‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، هه‌روا ده‌گوێزمه‌وه.
کوردستانی نوێ ده‌نووسێت:"له‌پێشوازیی ژماره‌یه‌ک
مامۆستای ئایینی و که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌ی که‌رکوکدا، مام جه‌لال: سیاسه‌تمان ئه‌وه‌یه که‌رکوک له‌پێش هه‌موو شوێنه‌کانی تره‌وه‌یه‌و
چیمان له‌ده‌ست بێت بۆ خزمه‌تکردنی کورد‌و تورکمان و کلدۆئاشووری و عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن
درێغی ناکه‌ین"[1]. "له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا
له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کاکه‌ییه‌کانی کوردستان، مام جه‌لال: پێویسته له‌په‌رله‌مانی
داهاتووی کوردستاندا کاکه‌ییه‌کان نوێنه‌ریان هه‌بێت و ئێمه له‌و باره‌یه‌وه پشتیوانیان
ده‌بین"[2]."له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا
له‌گه‌ڵ وه‌فدێکی برا ئێزدییه‌کانی ناوچه‌ی شه‌نگال و شێخان، مام جه‌لال بڕیاریدا
سه‌نته‌ری رووناکبیریی ئێزدییه‌کان بکرێته‌وه‌و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی
راسپارد ژماره‌یه‌ک له لاوانی برا ئێزدییه‌کانی ئه‌و ناوچانه له‌داموده‌زگاکانی
حکومه‌تدا دابمه‌زرێنێ"[3]. "له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا
له‌گه‌ڵ خزمانی هۆزی جاف، مام جه‌لال: بڕیارماندا گرنگیی زیاتر به‌لادێکانی کوردستان
بده‌ین که خۆمان به‌قه‌رزاریان ده‌زانین و هه‌رچییان بۆ بکه‌ین هێشتا هه‌ر که‌مه"[4]."له‌پێشوازیی
وه‌فدێکی برا کلدوئاشوورییه‌کانی شاری که‌رکوکدا، مام جه‌لال چه‌ندین داواکاریی بۆ
جێبه‌جێکردن و هه‌موو کارئاسانیی و هاوکارییه‌کیشی بۆ ئه‌و ماڵه کلدۆئاشوورییانه‌ی
ناوه‌راست و باشووری عیراق دووپاتکرده‌وه که رووده‌که‌نه کوردستان"[5]. "مام
جه‌لال پێشوازیی له‌وه‌فدێکی حزبی تورکمان ئیللی کرد‌و رایگه‌یاند(ئیراده‌و ئاره‌زووی
ته‌واومان هه‌یه بۆ بووژاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی برایانه‌و هاوکاریی و هاوئاهه‌نگییکردن
له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کانی تورکمان). پێشوازیی کرد له وه‌فدێکی ته‌یاری ڵه دری"[6]. "له‌پێشوازیی
وه‌فدێکی سریانه ئه‌رسه‌دۆکسه‌کاندا، مام جه‌لال: له‌ناوچه‌که‌ی خۆمان گرنگییه‌کی
زۆر به مافی برایانی کلدۆئاشوور ده‌ده‌ین و له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا ئاماده‌ین هاوکارو
پشتیوانیان بین"[7]. "له‌دیداری
وه‌فدێکی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی شاری فه‌لوجه‌دا، مام جه‌لال: بۆ چاره‌سه‌رکردنی
گرفتی فه‌لوجه پێویستمان به‌پلانێکی هه‌مه‌لایه‌ن و پێکه‌وه‌یی هه‌یه‌و ده‌بێت فه‌لوجه‌ییه‌کان
پلانێکیان هه‌بێت بۆ رزگارکردنی شاره‌که‌یان و وه‌ده‌رنانی تیرۆریستان. وه‌فده‌که
رایانگه‌یاند، که‌ڕاسپارده‌ی خه‌ڵکی فه‌لوجه‌یان بۆ لای هه‌ڤاڵ مام جه‌لال هێناوه
بۆ ئه‌وه‌ی توانا‌و حیکمه‌تی خۆی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی شاره‌که‌یان به‌کاربهێنێت"[8]."له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا
له‌گه‌ڵ وه‌فدێکی عه‌شیره‌تی گه‌رگه‌ری ده‌ڤه‌ری زه‌مار، مام جه‌لال: له‌بواری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و
پێشکه‌شکردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگگوزارییه‌وه وا دابنێن که ناوچه‌کانتان سه‌ر به حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستانن "[9]. "له‌پێشوازیی
جێگری میری ئێزدییان له‌عیراق و جیهان، مام جه‌لال: به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و پێگه
مێژووییه‌ی که ئێزدییه‌کان هه‌یانه، پێویسته له‌پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا به‌شداربن و له‌په‌رله‌مان
نوێنه‌ریان هه‌بێت"[10].
"له‌گه‌ڵ برایانی شه‌به‌ک و ئێزدی و کیکی- ی ده‌ڤه‌ری موسڵ کۆبووه‌وه، مام جه‌لال
ستایشی تێکۆشانی برا شه‌به‌که‌کانی کرد‌و ته‌ئکیدی کرده‌وه که‌پێویسته تایبه‌تمه‌ندییان
بپارێزرێت و له‌په‌رله‌مانی کوردستان و عیراق نوێنه‌ریان هه‌بێت"[11]."له‌پێشوازیی
ژماره‌یه‌ک له‌سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی عیراق، مام جه‌لال: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئێجگار
گرنگ و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه‌و زۆر گرنگه ئه‌و فرسه‌ته به‌باشترین شێوه بقۆزینه‌وه
بۆ بنیاتنانی عیراقێکی دیموکراتی فیدرالی په‌رله‌مانی"[12]."له‌دیدارێکیدا
له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئایینی ئێزدیان له‌عیراق و جیهان، مام جه‌لال: برا ئێزدییه‌کانمان
به‌شێکی زیندووی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردین و چی له‌ده‌ستمان بێت درێغییان لێ ناکه‌ین"[13]. "له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک
که‌سایه‌تیی عه‌شیره‌تی سورچی، مام جه‌لال: ی.ن.ک هه‌رده‌م خۆی به‌پشتیوانی راسته‌قینه‌ی
برا سورچییه‌کان ده‌زانێت و چی له‌ده‌ست بێت درێغیان لێناکرێت"[14]. "له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی
چین و توێژه‌کانی سنووری سلێمانی و شاره‌زوورو هه‌ڵه‌بجه‌و پێنجوێن، مام جه‌لال:
شانازیی به‌وه‌وه ده‌که‌ین که حکومه‌ته‌که‌مان پاره‌و بودجه‌که‌ی به‌رده‌ستی بۆ کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکی کوردستان خه‌رج ده‌کات"[15]."مام
جه‌لال له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی عه‌شیره‌تی میراوده‌لی کۆبووه‌وه‌و ستایشی خه‌بات
و تێکۆشانی کردن"[16]."له‌دوو
کۆبوونه‌وه‌ی جیادا له‌گه‌ڵ خزمانی عه‌شیره‌تی مه‌نگگوڕو عه‌شیره‌تی غه‌واره، مام
جه‌لال:ململانێی نموونه‌یی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا حاڵه‌تێکی جوان و ته‌ندروسته‌و
کوردستان گه‌شه‌پێده‌دات. * ستایشی خه‌بات و تێکۆشانی هه‌ردوو عه‌شیره‌تی مه‌نگوڕو
غه‌واره‌ی کرد له بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا"[17]."له‌پێشوازیی
ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تیی ناوچه‌ی بیتوێن-دا، مام جه‌لال ستایشی جه‌ماوه‌ری بیتوێن و
پشده‌ری کرد‌و رایگه‌یاند ی.ن.ک به‌چاوی گرنگیپێدانی زۆره‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و
ناوچه گرنگ و تێکۆشه‌ره‌و خواسته‌کانیان"[18].
"له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌که‌سایه‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
و نوێنه‌رانی چین و توێژه‌کانی عه‌شیره‌تی گۆران، مام جه‌لال:ئێوه عه‌شیره‌تێکی
قاره‌مان و سه‌ربه‌رزن و توانیوتانه به‌شداریی له‌خه‌باتی ره‌وای میلله‌ته‌که‌ماندا
بکه‌ن. هه‌ڵبژاردنی عیراق زۆر چاره‌نووسسازو یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه‌و چاره‌نووسی کوردستان
و داڕشتنه‌وه‌ی عیراقی نوێی له‌سه‌ر وه‌ستاوه"[19]. "له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا
له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌که‌سایه‌تییه‌کانی عه‌شیره‌تی هه‌رکی، مام جه‌لال رایگه‌یاند
ی.ن.ک هه‌رکییه‌کان به‌نزیکی خۆی ده‌زانێت و به‌ڵێنی پێدان که‌حکومه‌ت و لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌کان راده‌سپێرێ بۆ جێبه‌جێکردنی خواسته ره‌واکانیان"[20].
"له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کان و کادیرانی رێکخستنی شاره‌که،
مام جه‌لال: زاخۆی سه‌ربه‌رز له‌مێژووی سیاسی و رووناکبیریی کورددا شوێنێکی به‌رچاوی
هه‌یه‌و ئێمه له ی.ن.ک هه‌رچی بۆ بکه‌ین هێشتا به‌که‌می ده‌زانین"[21]. "له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا
له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران و که‌سایه‌تییه‌کانی شاری رانیه‌و ده‌وروبه‌ری، مام جه‌لال بڕیاری
کردنه‌وه‌ی کۆلێژێکی له‌شاره‌که راگه‌یاندو لایه‌نه به‌رپرسه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی
راسپارد که په‌له له تاپۆکردنی(2000) خانووی ئۆردوگای رانیه‌دا بکه‌ن"[22]. "له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا
له‌گه‌ڵ جوتیاران و که‌سایه‌تییه‌کانی گونده‌کانی ده‌شتی کۆیه‌و ناحیه‌ی ئاشتی،
مام جه‌لال: ده‌شتی کۆیه‌و دێهاته‌کانی چاکه‌ی زۆریان به‌سه‌رمانه‌وه‌یه‌و به‌چاوی
بایه‌خ و په‌رۆشییه‌وه له‌خزمه‌تکردنیان ده‌ڕوانین"[23]."له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا
له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کانی تیره‌ی ته‌رخانی، مام جه‌لال ستایشی رۆڵی تێکۆشه‌رانه‌ی
کردن و رایگه‌یاند ی.ن.ک به‌شانازییه‌وه پشتیوانتانه‌و ئاگای لێتان ده‌بێت"[24]."له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا
له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه جیاجیاکانی عه‌شیره‌تی نه‌ورۆڵی، مام جه‌لال: شانازیی به‌ئێوه‌وه
ده‌که‌ین و سه‌ربه‌رزین که‌پشتیوانی وه‌کو ئێوه‌مان هه‌یه"[25]."له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا
له‌گه‌ڵ وه‌فدێکی تورکمانه‌کانی شاری که‌رکوک، مام جه‌لال: بڕوامان وایه که له‌که‌رکوک
ده‌بێت به‌تایبه‌تی خزمه‌تی برا تورکمانه‌کان بکه‌ین و مافه ره‌واکانیان به‌زیاده‌وه
جێبه‌جێ بکه‌ین"[26]."له‌دوو
کۆبوونه‌وه‌ی جیادا له‌گه‌ڵ رووناکبیران و لێپرسراوانی شاری قه‌لآدزێ و ده‌وروبه‌ری
و نوێنه‌ری عه‌شیره‌تی گه‌لآڵی، مام جه‌لال: له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌ی دامانناوه
بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆلێژو په‌یمانگه‌کان له‌ناوچه جیاجیاکانی کوردستاندا، کۆلێژێک
له‌زانکۆی کۆیه ده‌گوازینه‌وه بۆ شاری قه‌ڵادزێ. به‌ڵێنتان بۆ نوێده‌که‌مه‌وه که
یه‌کێتی له گه‌ڵاڵییه‌کان جیاناکرێته‌وه‌و گه‌ڵاڵییه‌کانیش له‌یه‌کێتی جیاناکرێنه‌وه"[27]."له‌دوو
کۆبوونه‌وه‌ی جیادا له‌گه‌ڵ مامۆستایانی کوردستان و نوێنه‌رانی ده‌ڤه‌ری پشده‌رو قه‌ڵادزێ،
مام جه‌لال: رۆڵی مامۆستا ته‌واونابێت، هه‌رده‌مێنێ و گه‌شه‌ده‌کات. مژده‌تان ده‌ده‌مێ
که له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا، ناوچه‌ی پشده‌رو قه‌ڵادزێ
یه‌که‌م ناوچه ده‌بێت که لادێی هاوچه‌رخی تێدا دروست ده‌کرێت"[28].
ئه‌و
نموونانه‌ی سه‌ره‌وه پێشوازییکردن و کۆبوونه‌وه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانین، له ماوه‌یه‌کی
کورت و دیاریکراودا، که له 19/8/2004-12/11/2004 ده‌گرنه‌وه و هه‌موو ڕۆژه‌کانی
نێوان ئه‌و دوو مێژوویه‌یشی تێدا نیین. ئه‌گه‌ر بڕێک ورد بنۆڕیته کوردستانی نوێی
ئه‌و ڕۆژانه و قسه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی بخوێنیته‌وه و ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌کان
بهێنیته‌وه یاد، ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ت لا ڕوون ده‌بنه‌وه:
1. ڕووپه‌لی
یه‌که‌می ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێی ئه‌و ڕۆژانه، هه‌موو ڕۆژێک، یه‌ک جۆره دیمه‌ن و یه‌ک جۆره وێنه‌ی له سه‌ره و
به سه‌ردێڕێکی گه‌وره و درشت هه‌واڵی ئه‌و کۆبوونه‌وانه نووسراوه. وێنه‌کان بریتین
له دوو به‌ش. لای چه‌پی لاپه‌ڕه‌که‌وه جه‌لال تاڵه‌بانی له شوێنێکی به‌رز، گه‌لێک
به‌رزتر له خه‌ڵکه‌که‌ی له‌گه‌ڵیان کۆبووته‌وه دانیشتووه و دوو که‌س لای چه‌پ و
ڕاستیان گرتووه و به ده‌مێکی به پێکه‌نینه‌وه قسه ده‌کات. لای ڕاستی ئه‌و وێنه‌یه‌ش،
خه‌ڵکه‌که‌ن، که هاتوون بۆ لای تاڵه‌بانی و له هۆڵێکی گه‌وره‌دا، که کۆڵه‌که‌یه‌ک
کردوویه‌تی به دوو له‌ته‌وه، ڕێک وه‌ک
پاکه‌تی سه‌ر ڕه‌فی فرۆشگه و کتێبی سه‌ر ڕه‌فی کتێبخانان، دانیشتوون و ته‌نێ گوێ
ده‌گرن.
2. بێجگه
له هۆز و خێڵی کورد: کاکه‌یی، جاف، گه‌رگه‌ری، سوورچی، میراوده‌لی، مه‌نگوڕ، غه‌واره،
گۆران، هه‌رکی، ته‌رخانی، نه‌ورۆڵی، گه‌ڵاڵی و...ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی، که جه‌لال تاڵه‌بانی
له‌گه‌ڵیاندا کۆده‌بێته‌وه، نوێنه‌ری ئایینه‌کانی: ئێزدی، کاکه‌یی، شه‌به‌ک، کلدان،
ئاشووری، سریان، سوننه‌ی عه‌ره‌ب، شیعه‌ی عه‌ره‌ب و..نوێنه‌ری که‌مینه نه‌ته‌وه‌ه‌یه‌کانییش: تورکمان نوێنه‌ری
هۆز و خێڵی عه‌ره‌بیش ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌یشی که به نێوی که‌سایه‌تی فڵانه ده‌ڤه‌ر
له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا باس کراون، ئه‌وانه‌ش هه‌ر خه‌ڵکانێکی سه‌ر به هۆز و خێڵن و
زۆریان ئه‌ندامانی خێزانگه‌لی سه‌رۆکایه‌تیی یا ڕدێنسپی و ده‌مڕاستی هۆز یا خێڵێکن.
3. جه‌لال
تاڵه‌بانی، بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی کۆیان ده‌کاته‌وه و قسه‌یان بۆ ده‌کات، دنیایان بۆ
ده‌کاته به‌هار و سه‌دویه‌ک به‌ڵێنیان ده‌داتێ، که ده‌بێ نوێنه‌ریان له په‌رله‌ماندا
هه‌بێت و، که هه‌رچییه‌کیان بۆ بکرێت هێشتا هه‌ر که‌مه و، که لادێ و گوندی هاوچه‌رخیان
بۆ دروست ده‌کرێت و، که یه‌کیه‌تیی له‌وان جیاناکرێته‌وه و ئه‌وان له یه‌کیه‌تیی
جیا ناکرێنه‌وه و، که کۆلێژێکی زانکۆیان بۆ ده‌گوێزیته‌وه شاره‌که‌یان و، که
شانازییان پێوه ده‌کات و سه‌ربه‌رزه به‌وه‌ی پشتیوانی وه‌ک ئه‌وانی هه‌یه و، که
ڕۆڵی تێکۆشه‌رانه‌یان هه‌بووه و، که چاکه‌یان به سه‌ریه‌وه و سه‌ریانه‌وه هه‌یه
و، که ده‌بێ خزمه‌ت بکرێن و بودجه‌یان بۆ ته‌رخان بکرێت و، که ده‌بێ گرنگیی به
خۆیان و ناوچه‌که‌یان بدرێت و، که له ده‌سگاکانی حوکوومه‌تدا دایانمه‌زرێنن و، که
خه‌رجیی دامه‌زراندن و پێکهێنانی فڵانه شتیان بۆ بدرێت و...زۆری دیکه‌ش.
4. به‌شێکی
زۆری ئه‌و هۆز و خێل و که‌سایه‌تیی و نوێنه‌ر و خه‌ڵکانه‌ی پێشوازییان لێ ده‌کات،
خێڵ و هۆز و که‌سایه‌تی و خه‌ڵکانێکن، که له ڕووی جوگرافیاییه‌وه و به‌گوێره‌ی
ئه‌و دابه‌شکردنه‌وه‌ی باشووری کوردستان، که هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی کورد کردوویانه،
ده‌که‌ونه ده‌ڤه‌ره‌کانی بنده‌ستی پارتییه‌وه. ئه‌و خه‌ڵکانه، که له شێخان و
زاخۆ و زه‌ممار و...ئه‌وانه‌وه ده‌گه‌نه سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی
ببینن و وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا بگرن، دیاره ڕێگه‌یه‌که‌ی زۆر دوور ده‌بڕن تا ده‌گه‌نه
ئه‌وێ. ئه‌وانه هه‌روا به ئاسانی و هه‌ر له‌خۆڕا نایه‌ن بۆ سلێمانی، به‌ڵکه به
کاریگه‌ری نوێنه‌رانی جه‌لال تاڵه‌بانی خۆی له‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا و هاندانی ئه‌وان و
به‌ڵێنی چه‌وری ئه‌وان، ئه‌و هه‌موو ڕێگه‌یه ده‌بڕن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه سلێمانی
و گوێ له‌و به‌ڵێنانه بگرن. ئه‌گه‌ر وه‌ک دوو کارگێڕیی و دوو ده‌سه‌ڵاتی جیاواز ته‌ماشای
یه‌کیه‌تیی و پارتیی بکه‌یت، که له ڕاستیشدا نه‌ک هه‌روان به‌ڵکه وه‌ک دوو ده‌وڵه‌تی
یه‌کجار جیاوازن، ئه‌وا ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌یکات، به کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
خه‌ڵکانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی بنده‌ستی پارتییدا و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌وانی ده‌دات،
کارێکی ناقانوونییه و ده‌ستخستنه نێو ده‌ڤه‌ره‌که‌ی ئه‌وانه‌وه‌یه. جه‌لال تاڵه‌بانی
و حیزب و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌که‌ی ئاوڕ له:
ئاواره‌کانی ڕه‌مادی، که ئێستا لای ده‌ربه‌ندیخان ده‌ژین و ئاواره‌کانی که‌رکووک،
که له ژێر چادردا ده‌ژین و ئه‌نفالکراوانی سموود و ئاواره‌کانی خانه‌قین و مه‌نده‌لی،
که له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌وه و هه‌موویشیان سه‌ر به ده‌ڤه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌کی خۆیانن،
ناده‌نه‌وه و بۆ ته‌رخانکردنی پاره‌یه‌ک بۆ وه‌ده‌رنانی عه‌ره‌بی که‌رکووک و گێڕانه‌وه‌ی
که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه، بۆ ئامێزی کوردستان، پێسکه‌یی و ڕه‌زیلی ده‌که‌ن،
به‌ڵام بۆ شوێنانێکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیی
پاره هه‌ڵده‌ڕێژن و به‌ڵێنی هه‌رچی زۆرتره ده‌ده‌ن، ئه‌مه بۆ خۆی له ڕێکلام بۆ
خۆ و هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه له لایه‌نه‌که‌ی دیکه و سازکردنی جۆره ئاژاوه‌یه‌ک
زیاتر شتێکی دیکه نییه.
5. زۆرێک
له‌وانه‌ی له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا داده‌نیشن و گوێ له جه‌لال تاڵه‌بانی ڕاده‌گرن، سه‌رده‌مانێک
و تا ئه‌م ساڵانه‌ی دواییه‌ش، به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان پێوه‌ندیان به ڕێژیمی به‌عسه‌وه
هه‌بووه و خزمه‌تیان به نه‌یارانی کورد کردووه، دیاره مه‌به‌ستم بێجگه له خێڵ و هۆزگه‌لی کورد،
سوننه‌ی عه‌ره‌ب و هۆزی عه‌ره‌ب و تورکمان و سریان و ئه‌وانه‌شه، که‌چی تاڵه‌بانی
هه‌ر هه‌موویان وه‌ک تێکۆشه‌ر و خه‌باتکار نێودێر ده‌کات و په‌سنی هه‌موویان ده‌دات.
6. ئه‌و کۆبوونه‌وه
و دانیشتنانه، که به‌شێکی زۆریان ده‌بنه میوانداری و بانگهێشتن و مانه‌وه و
هوتێل و خوان و خۆراکی نایاب و خواردنه‌وه، کۆڵێک پاره‌ی تێده‌چێت، که بۆ مه‌به‌ستێکی
ناڕه‌وا به‌کارده‌برێت و کارێکه ته‌نێ
خزمه‌ت به جه‌لال تاڵه‌بانی خۆی و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ده‌کات و هیچی دیکه.
7. ته‌واوی
ئه‌و کارانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌نجامیان ده‌دات و میدیاکانی حیزب و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
ڕێکلامی بۆ ده‌که‌ن و گه‌وره‌ی ده‌که‌نه‌وه و چه‌ندین حه‌فته لێکێده‌ده‌نه‌وه و
ده‌یخوێننه‌وه و تاوتوێی ده‌که‌ن و نانی پێوه ده‌خۆن، له پێناوی خڕکردنه‌وه‌ی ده‌نگدا
ده‌کرێت و ته‌نێ بۆ ئه‌وه‌یه، که ئه‌و خه‌ڵکانه له جه‌لال تاڵه‌بانی و حیزبه‌که‌ی
ڕازی بن و ئه‌وانیان پێ باش بێت و ورده‌ورده بۆ نێو بازنه‌ی ئه‌و حیزبه‌ی وی په‌لکێش
بکرێن، ده‌نا ئیدی کێ هه‌ژاران و لێقه‌وماوانی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌خوێنێته‌وه!.
8. دامه‌زراندنی
مه‌کته‌بی کۆمه‌ڵایه‌تی، که کونبه‌کون به شوێن خێڵ و هۆزدا ده‌گه‌ڕێت و مووچه‌ی
دیوه‌خانانه و سه‌رۆکهۆزانه و پیاوماقوڵانه بۆ خه‌ڵکانی خێڵ ده‌بڕێته‌وه و هه‌رده‌م
خڕکردنه‌وه‌ی خزمانی فڵانه هۆز و سه‌ردانی فڵانه خێڵ و پرسه و سه‌رخۆشییلێکردنی
سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی بۆ فیساره تیره، بۆ خۆی بره‌وپێدانی خێڵ و هۆز ده‌گه‌یه‌نێت.
جه‌لال
تاڵه‌بانی و حیزب و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، که چل ساڵه وه‌ک ئایدیۆلۆژیا و دید و سێزده
ساڵیشه وه‌ک ده‌سه‌ڵات، بانگاشه‌ی "کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی" و "سه‌روه‌ری
قانوون" و "ڕێکخراوی جه‌ماوه‌ری و گه‌لی" و "سه‌ندیکا" و
"بیری هاوچه‌رخ" و "شۆڕشی نوێ" و "پاکسازی و چاکسازی"
و گۆڕانکاریی له ده‌سه‌ڵات و ...ده‌یان دروشمی زه‌ق و زل ده‌که‌ن، هه‌رگیز نه له‌گه‌ڵ
خۆیاندا و نه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کورددا ڕاستیان نه‌کردووه. ئه‌وان، که خه‌ڵکی دیکه
به خێڵه‌کیه‌تیی و هۆزگه‌رایی تاوانبار ده‌که‌ن، بۆ خۆیان ئه‌و کاره ده‌که‌ن و
بره‌و به هۆزبازیی ده‌ده‌ن. سیستمی هۆز و خێڵ، که به‌شێکه له پێکهاته‌ی جڤاکیی
ڕۆژهه‌ڵات - به کوردیشه‌وه- و به‌شێکه له جڤاکی شوانکاره‌یی، ده‌ره‌به‌گی و وه‌رزێری،
له بری هه‌وڵدان بۆ لاوازکردن و کاڵکردنه‌وه و نه‌هێشتنی له نێو جڤاکی کورددا و
چه‌سپاندن و خستنه‌گه‌ڕی ڕێکخراوی گه‌لێر و جه‌ماوه‌ری و گرنگییدان به تاکی کورد
و هێنانه‌گۆڕێی یه‌کسانی له به‌رده‌م قانوون‌دا، تازه به تازه جه‌لال تاڵه‌بانی
و حیزب و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بره‌وی پێ ده‌ده‌ن و بانگاشه‌ی بۆ ده‌که‌ن و جڤاکی کورد،
له سه‌ر بنه‌مای سیستمی هۆز دابه‌ش ده‌که‌ن. سیستمی حیزبایه‌تی بۆ خۆی وه‌ک شێوه‌یه‌کی
ڕێکخستن و پێکهاته‌ی جڤاک و فه‌رمانڕه‌وایی، گه‌لێک له سیستمی خێڵه‌کییه‌وه دووره
و له‌گه‌ڵیدا ناگونجێت، چونکه حیزب له سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆژیا و جیهانبینی و بیروباوه‌ڕ
و دید پێک دێت، که کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی بڕوا به یه‌ک بیر و بۆچوون بوو، له چوارچێوه‌ی
ڕێکخراوێکدا کۆ ده‌کاته‌وه و بۆ یه‌ک مه‌به‌ست و ئامانج خه‌بات ده‌که‌ن. هه‌رچی خێڵ
و هۆزیشه له سه‌ر بنه‌مای خوێن و خزمایه‌تی پێک دێت و یه‌کده‌گرنه‌وه. جه‌لال
تاڵه‌بانی و حیزبه‌که‌ی، که دێنه قسه، خۆیان له‌گه‌ڵ ڕۆژاوا و جڤاکه دیموکراتییه‌کان
و به‌ها مرۆڤییه‌کانی جیهان و ئابووری و ته‌کنیک و چه‌مکی نوێی جیهانگه‌ریدا، ده‌پێون
و ده‌م له دیموکراتاندنی جڤاکی کورد و خۆراوایاندنی کوردستان ده‌کوتن، که به هیچ
جۆرێک له‌گه‌ڵ خێڵ و هۆزدا وێکنایه‌نه‌وه و دوو دید و جیهانبینیی جیاوازن، له ڕاستیدا
و به کرده‌وه سیستمی هۆز و خێڵ زیندوو ده‌که‌نه‌وه و بره‌و پێ ده‌ده‌ن و جڤاکی کوردی
به سه‌ردا ده‌به‌شنه‌وه. هیچ یه‌کێک له حیزبه‌کانی کورد، له ئایدیۆلۆژیای هۆز
و خێڵ ڕزگاری نه‌بووه و هۆزگه‌رایی به‌شێکی سه‌ره‌کی و گرنگ له پێکهاته و جیهانبینی
ئه‌و حیزبانه پێک ده‌هێنێت، به‌ڵام بانگاشه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه و خۆ به هاوچه‌رخ
و نوێخواز و دیموکرات و دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌روه‌ریی قانوون و ڕێزگرتن
له تاک و ئازادی بیروڕاده‌ربڕین و...زان و به‌کرده‌وه‌ش تا سه‌ر ئێسک خێڵه‌کی وه‌ک
ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و حیزبه‌که‌ی ده‌یکه‌ن، ئه‌مه‌یه کاره‌سات و ئه‌مه‌یه
شه‌واره‌پێکردن و چه‌واشه‌کاری، که ده‌بێ کورد لێی وه‌ئاگا بێته‌وه. ئه‌گه‌ر سیستمی
هۆز و خێڵ ده‌کرێنه پێگه‌ی حیزب و ده‌بنه چه‌مکێکی بره‌وپێدراو و زیندووڕاگیراو
و بنه‌مایه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه و تێڕوانین و سیاسه‌ت و فه‌رمانڕه‌وایی و بیناکردنی
جڤاک و ئابووری و فه‌رهه‌نگ، ئیدی با حیزبی کوردیی، وشه‌ی نیشتمانی و دیموکراتی و
سۆسیالیستی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامی و ...له خۆی بکاته‌وه و نێوی حیزبه‌کان بگۆڕدرێن
بۆ: حیزبی جاف و حیزبی هه‌رکی و حیزبی ئێزدی و حیزبی ته‌رخانی و حیزبی گه‌رگه‌ری و
حیزبی کاکه‌یی و حیزبی به‌رزنجی و حیزبی
سوورچی و حیزبی میراوده‌لی و حیزبی سه‌دان هۆزی دیکه. کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری، به
سایه‌ی سه‌ری سیاسه‌تکاران و سه‌رانییه‌وه، تا دێت ورد و وردتر ده‌کرێته‌وه. چه‌ندپارچه‌یی
کوردستان و چه‌ندبه‌شیی باشووری کوردستان و چه‌ندئایینی کورد و چه‌ندزاراوه‌یی کورد،
ئه‌مانه هیچیان سه‌رانی کوردیان تێر نه‌کرد و دڵیانی خۆش نه‌کرد، ئه‌وجا ڕه‌نگه هۆزگه‌رایی و خێڵبازیی
بڕێک دڵیان فێنک بکاته‌وه. سه‌رکرده‌گه‌لێک و حیزبگه‌لێک و سیاسه‌تکارگه‌لێک، وه‌ها
پرسی کورد بخوێننه‌وه و سیاسه‌ت بکه‌ن، هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی دواڕۆژێکی ڕووناکتریان
بۆ کورد لێ ناکرێت و تادێت کورد به‌ره‌و تاریکی ده‌به‌ن.
24/11/2004
No comments:
Post a Comment