کێشه یا بڕگه‌یه‌کی
دیکه‌ی چه‌واشه‌کاری
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
پرسی گوایه "کێشه"ی نێوان سکرتێری گشتیی و مه‌کته‌بی
سیاسیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، که له
حه‌فته‌نامه‌ی"هاوڵاتی"دا[1]، باسی
لێوه کراوه، ڕه‌نگه بۆ هه‌ندێک خه‌ڵکی نه‌وه‌ی نوێ و ناشاره‌زای سیاسه‌تی جه‌لال
تاڵه‌بانی و یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، باسێکی نوێ بێت، به‌ڵام بۆ خۆی وه‌ک
بابه‌ت باسێکی نوێکۆنه و ته‌نێ له کاتی پێویستدا سه‌رهه‌ڵده‌دات و باسی لێوه ده‌کرێت.
حیزبی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، که ڕه‌گوڕیشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1964
کاتێک، که ده‌سته‌یه‌ک له مه‌کته‌بی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان، له پارتیی
و سه‌رکرده‌یه‌تیی بارزانی جوێبوونه‌وه و بڕیاریاندا بۆ خۆیان، وه‌ک ڕه‌وتێکی سیاسیی
و چه‌کداریی جودا و وه‌ک نێوه‌ندێکی نوێی ده‌سه‌ڵات، له نێو کوردی باشووری کوردستاندا،
کاری سیاسیی خۆیان بکه‌ن، لێ نه‌ک له به‌ره‌ی کورد و شۆڕشی کوردستاندا، به‌ڵکه له
به‌ره‌ی نه‌یارانی کورد و نه‌یارانی شۆڕشی کوردستاندا، چونکه ئه‌وان له نێوان
1966-1970دا، وه‌ک نانه‌زگگه‌لێکی به‌شێک له هێزی چه‌کدار و له‌شکری عیراق کاریان
ده‌کرد. چۆنیه‌تیی چێبوون و هه‌ڵتۆقین و هۆکاره‌کانی ئه‌و دوومه‌ڵه‌ڕه‌وته، که ئیدی
له‌و ده‌مه‌وه نێوی "جه‌لالی" لێ نرا، تا ڕاده‌یه‌ک له‌کن زۆرینه‌ی کورد
خویا و زانراوه. یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانیش، به‌رده‌وامی و درێژه‌پێدانێکی
ئه‌و ڕه‌وته‌یه. من که ده‌ڵێم یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، مه‌به‌ستم حیزبی یه‌کیه‌تییه
وه‌ک ئێستای و له‌وه‌تی دروستبووه و ته‌واوی ئه‌و ته‌وژم و ڕه‌وتانه‌یش، که له
پزدانی ئه‌وه‌وه وه‌ده‌رکه‌وتوون و جوێبوونه‌وه و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه یا گه‌ڕاونه‌وه
نێوی، وه‌ک نموونه‌ش ده‌کرێ: حیزبه‌که‌ی شێخ سه‌تتار تاهیر شه‌ریف و بزووتنه‌وه‌ی
پێشکه‌تنخوازانی کورد و له‌فیفییه‌کان و ده‌سته‌ی
ئاش(ئاڵای شۆڕش) و کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان و تاکوته‌رایه‌کی کوردی به‌شه‌کانی
دیکه‌ی کوردستان و خه‌لکانێکی دیکه‌ش، که خۆ به بێلایه‌ن ده‌ده‌نه‌ناسین، به‌ڵام
هه‌ر له نێو ئه‌و کۆڕه‌دان، نێو ببرێن. ته‌واوی
ئه‌و خه‌ڵکانه له 1964ه‌وه تا ئه‌وڕۆ له نێو ئه‌و بازنه‌یه‌دان و لێی ده‌ردێن
و ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێوی، لێ هه‌رده‌م دڵسۆزی و گوێڕایه‌ڵی و مه‌یلیان، بۆ هێڵی 1964ی
جه‌لالیزم و هۆکاری دروستبوونیان و دید و ئایدیۆلۆژیایه‌ک، که له سه‌ری دامه‌زاروه
و درێژه‌پێدانی ئێستایان، نه کاڵ ده‌بێته‌وه و
نه ده‌خرێته به‌ر پرسیار و نه ده‌شتوانن ڕۆژێک له ڕۆژان ده‌ستبه‌رداری
ببن. ته‌وه‌رێکی سه‌ره‌کی و بنه‌مایه‌کی بنه‌ڕه‌تیی و چه‌سپاو و پێکهاتنێکی سه‌دله‌سه‌د
و بێ هیچ گومانێک، که ته‌واوی خه‌ڵکانێک له بازنه‌ی جه‌لالیدا خڕ ده‌کاته‌وه و یه‌کده‌خات،
سڕینه‌وه‌ی نێوی بارزانی و دیرۆکی بارزانی و کاریگه‌ری بارزانی و ده‌سه‌ڵاتی
بارزانییه، له نێو کورد و له کوردستاندا و ئه‌گه‌ر بشکرێت له هه‌موو جیهان و ته‌نانه‌ت
له نێو تۆمار و کتێب و هه‌موو شتێکدا و له
ڕه‌گه‌وه‌ده‌رهاوێشتنی واژه‌ی بارزانییه. ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی ماتریالیزمی دیالیکتیکی
مارکسیزم دوو جۆره ملانێ له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بێت، سه‌ره‌کی و لاوه‌کی و هه‌میشه‌ش
ملانێ سه‌ره‌کییه‌کان وه‌پێشبخرێن، ئه‌وا ته‌واوی ملانێیه‌کانی ئه‌م جیهانه به
لای ئایدیۆلۆژیای جه‌لالیزمه‌وه، ملانێیه‌کی لاوه‌کین و ملانێی خۆیان و بارزانیزم،
ملانێیه‌کی سه‌ره‌کییه. له‌و خاڵه‌دا ته‌واوی جه‌لالییان، که‌ون و نوێیان، ده‌ره‌کی
و ناوه‌کییان، سه‌رکرده و بنکرده‌یان، ڕووناکبیر و تاریکبیریان، سیاسیی و چه‌کداریان،
پیر و لاویان، ژن و پیاویان، یه‌ک ده‌گرنه‌وه و له سه‌ری ته‌با و کۆکن. ئه‌وه‌ی
دیرۆکی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان و هۆی دروستبوونی بزانێت، ده‌زانێت، که پایه
و کۆڵه‌که و دنگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی و هه‌ره‌مه‌زن، که ئه‌و حیزبه‌ی له سه‌ر
دروستبووه و ڕاوه‌ستاوه، پێش هه‌ر شتێک دژایه‌تیی بارزانیزم و ماڵی بارزانییه.
سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، جه‌لال
تاڵه‌بانی، که بۆ خۆی له نێو یه‌کیه‌تییدا که‌سی یه‌که‌مه و له 1964یشه‌وه، که له بارزانی و پارتیی
جودا بوونه‌وه، هه‌رچه‌نده ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به ناو سکرتێری حیزبه‌که‌یان بوو،
لێ له ڕاستیدا تاڵه‌بانی بۆ خۆی هه‌ر که‌سی یه‌که‌م بوو، هه‌ر بۆیه‌ش له‌به‌ر بزێوی
و گرنگیی ڕۆڵی جه‌لال تاڵه‌بانی، ناودێرکردنی
ڕه‌وته‌که‌یان به نێوی "جه‌لالی" یه‌وه بوو. له دروستبوون و په‌یدابوونی حیزبی جه‌لالییه‌وه
تا ئه‌وڕۆ، هیچ که‌سێکی نێو ئه‌و حیزبه نه‌یتوانیوه ملانێ له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا بکات.
تاڵه‌بانی، هه‌میشه کلیلی ته‌واوی کاره‌کانی به ده‌ست بووه و هه‌میشه بڕیاره‌کان
له‌کن وی و به ده‌ست وی بوونه. تاڵه‌بانی، هه‌رچۆنی ویستبێت و هه‌رچی ویستبێت، به‌و
حیزبه‌ی خۆی کردووه. ئه‌و توانیویه‌تی ئایدیۆلۆژیای حیزبه‌که‌ی به هه‌وه‌سی خۆی
به لای چه‌پ یا ڕاستدا وه‌رچه‌رخێنێت. ئه‌و توانیویه‌تی ته‌واوی دارایی حیزبه‌که‌ی
بخاته ژێر کۆنتۆڵی خۆی و ماڵباتی خۆی و که‌سانی نێزیکی خۆیه‌وه. ئه‌و توانیویه‌تی
حیزبه‌که‌ی بخاته خزمه‌ت عیراق، ئێران، سووریا، تورکیا و سیاسه‌تی حوکوومه‌ت و ده‌سگا
سیخوڕییه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌وه یا به‌ره‌وڕووی ئه‌و وڵاتانه‌ی بکاته‌وه. ئه‌و
توانیویه‌تی حیزبه‌که‌ی بکا به گژ ته‌واوی حیزبه‌کانی کوردستاندا، پارتیی، سۆسیالیست،
گه‌ل، پاسۆک، کۆمۆنیست، ئیسلامی(به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه)، په‌که‌که و...زۆری
دیکه‌ش. ئه‌و توانیویه‌تی ئه‌م و ئه‌و له حیزبه‌که‌ی ده‌رکات و بهێنێته‌وه و له‌کاربخات
و بخاته‌کار و به‌رزکاته‌وه و نزمکاته‌وه. ئه‌و توانیویه‌تی ته‌واوی سه‌رانی حیزبه‌که‌ی
و ته‌واوی خه‌ڵکانێکی له‌گه‌ڵیدان، به هه‌وه‌سی خۆی لێیان تووڕه بێت و سووکایه‌تییان
پێ بکات و هه‌ر پاش ماوه‌یه‌کی یه‌کجار که‌میش ئاشتیان کاته‌وه و دڵیان بداته‌وه.
هه‌موو ئه‌و کارانه، جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌رکاتێکی وێستبێتی کردوویه‌تی و هیچ ئاسته‌نگ
و ڕێگرێک به‌ری پێ نه‌گرتووه. ئێستاش ده‌توانێت بیانکات و هیچ ئاسته‌نگ و ڕێگرێک
به‌ری پێ ناگرێت و هیچ که‌سێکیش نه توانیویه‌تی و نه ده‌توانێت، کاره‌کانی بخاته
ژێر پرسیاره‌وه و ڕه‌خنه له کرده‌وه‌یه‌کی بگرێت و له به‌رده‌میدا بکۆکێت.
جه‌لال تاڵه‌بانی، زۆر له‌مێژ نییه جاڕی پاکسازی
و چاکسازی دا و باسی گه‌نده‌ڵیی هێنایه گۆڕێ، به‌ڵام پاکسازی و چاکسازییه‌کی نه‌زۆک
و بێبه‌ر و ته‌نێ بۆ میدیا و گه‌رمکردنی مێزی ده‌مه‌ته‌قه‌ی بازاڕی چه‌وت و
لنگاوقووچی سیاسه‌تی ئه‌وڕۆی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
خۆی و بازاڕی سیاسه‌ت له کوردستاندا! هه‌ر دوای ماوه‌یه‌کی که‌میش باس له کێشه‌ی
نێوان خۆی و مه‌کته‌بی سیاسیی حیزبه‌که‌ی هاته ئاراوه. تۆ ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک له کاتی
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو باسه بده‌یته‌وه، ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که باسی
"کێشه"ی خۆی و مه‌کته‌بی سیاسیی حیزبه‌که‌ی، دوای جاڕی پاکسازی و چاکسازییه‌که
ئاشکرا کرا. جه‌لال تاڵه‌بانی، زیره‌کانه بۆ شته‌کان ده‌چێت و کایه‌کان به باشی
ئه‌نجام ده‌دات و هاوسه‌نگییه‌که باش هه‌ڵده‌سووڕێنێت و ده‌پارێزێت. که ناڕه‌زاییه‌ک
یا ده‌نگۆ و وه‌ڕزییه‌ک یا گومانێک، له نێو ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی خۆیدا، یا له
نێو خه‌ڵکانی هه‌واداریدا، یا له نێو ده‌ڤه‌ره‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و حیزبه‌که‌یدا،
یا له نێو کارگێڕییه‌که‌یدا، په‌یدا ده‌بێت و خه‌ڵک به جۆرێک ده‌یده‌رێنن، جه‌لال
تاڵه‌بانی، بۆ هه‌ڵمژین و دامرکاندنه‌وه و چه‌پاندنی ئه‌و ده‌نگانه، بانگاشه‌ی گۆڕانکاری
و بیراز و پاکسازی هێناوه‌ته و ده‌هێنێته گۆڕێ. که پارتیی دیموکراتی کوردستان و
مه‌سعوود بارزانی، ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆ ڕێکلامیش بێت، بڕێک پێیان له سه‌ر کێشه‌ی که‌رکووک
داگرتبێت و هه‌ندێک گوته‌ی توندیان له‌هه‌مبه‌ر خه‌ڵکانێکی دژه کوردستانییبوونی که‌رکووک
دابێت و بڕێک خه‌ڵکی کوردیان به‌و باسانه‌وه ورووژاندبێت و کارێکی ته‌نانه‌ت
"نیوچڵی" سه‌رکه‌وتووانه‌یان ئه‌نجام دابێت، ئه‌وده‌می حیزبه‌که‌ی جه‌لال
تاڵه‌بانی، باسی ململانێ و کێشه‌ی نێوخۆی حیزبه‌که‌ی هێناوه‌ته گۆڕێ.
هێنانه‌گۆڕێی
ئه‌و باسانه له لایه‌ن ڕێبه‌ری یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان و سه‌رانی دیکه‌ی
ئه‌و حیزبه‌وه، به مه‌به‌ستی پێشاندانی ڕوومه‌تێکی دیموکراتییانه و مرۆڤانه و
گه‌لێریانه‌ی یه‌کیه‌تیی نیشتمانییه و به‌و
هیوایه‌یه، که خه‌ڵکی کورد پێیانوابێت ئه‌و باسانه ڕاستن و شه‌پۆلی گۆڕان به‌ڕێوه‌یه
و ئیدی ده‌سه‌ڵات و دارایی و بڕیار، له ده‌ستی ئه‌وانه‌ی سه‌رێ ده‌رده‌چن و ده‌که‌ونه
ده‌ستی خه‌ڵک، وه‌لێ ئه‌وه له گه‌مه‌یه‌ک و پێکه‌نینێک به ڕدێنی خه‌ڵک زیاتر هیچی
دیکه نییه. ته‌واوی ئه‌و کارانه به مه‌به‌ستی چه‌واشه‌کردن و خۆڵله‌چاوکردنی خه‌ڵکی
کوردن.
ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌کته‌به
سیاسییه‌ی یه‌کیه‌تیی، که گوایه ناڕه‌زاییان به‌رانبه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌یه
بناسێت، باش ده‌زانێت، که ئه‌و مه‌کته‌به سیاسییه، بۆ خۆی و سه‌دله‌سه‌د و به
درێژایی دیرۆکی جه‌لالیزم، له هه‌موو هه‌نگاوێکدا له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا بووه و له‌گه‌ڵ
ویدایه و به موو له بیروباوه‌ڕی وی لاینه‌داوه و لایشنادات. نه‌وشیروان مسته‌فا
و ئه‌وانه‌یشی له‌گه‌ڵین، هه‌میشه سه‌ربازێکی دڵسۆزی جه‌لال تاڵه‌بانی و ڕێبازه‌که‌ی
بوونه و هه‌میشه کوته‌ک و جێبه‌جێکه‌ر و پێڕۆی سیاسه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی بوونه
و هه‌میشه وه‌ک ڕێبه‌ر و مامۆستایه‌ک ته‌ماشای جه‌لال تاڵه‌بانییان کردووه و ده‌که‌ن.
ئه‌و ده‌سته‌یه و ده‌سته‌کانی دیکه‌ش، که بێ تاڵه‌بانییه‌تییان تاقیکردووه‌ته‌وه،
چ به ئاشی(ئاڵای شۆڕش)ی بێت یا به شێوه‌یه‌کی دیکه، بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌وان
بێ تاڵه‌بانی هیچیان پێ ناکرێت و بێ تاڵه‌بانی که‌س نایانخوێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی
له حیزبه‌که‌ی جودا بێته‌وه، خه‌ڵکانی سه‌ر به‌و حیزبه له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا ده‌بن
و شوێنی حیزبه‌که ناکه‌ون، ئه‌گه‌ر سه‌دانی وه‌ک نه‌وشیروانیشی تێدا بن. ئه‌وه
قانوون و نه‌ریتێکه، که ته‌نێ حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانی ناگرێته‌وه، به‌ڵکه ته‌واوی
حیزبه کوردییه‌کان و تا ڕاده‌یه‌ک خۆرهه‌ڵاتیش ده‌گرێته‌وه. تاڵه‌بانی بۆ خۆی
بناخه‌دانه‌ر و هزرمه‌ند و نیشانه‌ی ئه‌و حیزب و هێڵه‌یه. له نێوان مه‌کته‌بی سیاسی(ئه‌و
ده‌سته‌یه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوڕێیه‌کانی) و جه‌لال تاڵه‌بانیدا، هیچ ملانێ
و ناکۆکییه‌ک نییه و ئه‌وه‌یشی نه‌وشیروان مسته‌فا و ده‌سته‌که‌ی، به پاکتر له
تاڵه‌بانی، به چه‌پتر له تاڵه‌بانی ده‌زانێت، هه‌رگیز له سیاسه‌ت تێنه‌گه‌یشتووه،
چونکه ئه‌وان(نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوڕێیه‌کانی) بۆ خۆیان شاگردی تاڵه‌بانین و له‌و
فێرگه‌یه‌ی وی فێره سیاسه‌ت بوون. ئه‌وان و تاڵه‌بانی یه‌ک شتن و دوو دیوی پاره‌یه‌کن
و لێک جودا ناکرێنه‌وه. نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ک، که له له‌دایکبوونی جه‌لالیزمه‌وه
له‌گه‌ڵ بووه و یه‌کێک بووه له چالاکترین کادره‌کانی ئه‌و ڕێبازه و هه‌میشه‌ش
جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رۆک و ڕێبه‌ری نه‌ک هه‌ر حیزبه‌که‌ی، به‌ڵکه هه‌موو کورد،
ته‌ماشاکردووه و زانیوه و قه‌بووڵ بووه، هه‌رگیز ئاماده نییه، له جه‌لال تاڵه‌بانی
جودا بێته‌وه و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه ڕه‌وتار بکات. نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ر له درووستبوونی یه‌کیه‌تییه‌وه
تا ئه‌وڕۆ هه‌میشه که‌سی دووه‌می نێو یه‌کیه‌تیی بووه دوای جه‌لال تاڵه‌بانی. ئه‌وه‌ی
نه‌وشیروان مسته‌فا به بیرازکار و ڕزگارکه‌ر و فریادڕه‌س بزانێت، کۆڵێک به هه‌ڵه‌دا
چووه. نه‌وشیروان مسته‌فا، پیاوێکه هه‌میشه به زمانی که‌لله‌ییبوون و چه‌ک و کوشتن
و له‌نێوبردن، به‌رسڤی خه‌ڵکی نه‌ک هه‌ر نه‌یارانی، به‌ڵکه ڕه‌خنه‌گرانیشی داوه‌ته‌وه.
ته‌واوی مێژووی چل ساڵه‌ی کاری سیاسیی نه‌وشیروان مسته‌فا، له کۆڤاری "ڕزگاری"یه‌که‌یه‌وه
تا ده‌گاته بۆمباخستنه نێو خوێندنگه‌ی کچانی سلێمانی و کوشتن و بڕینی کۆمۆنیسته‌کان
و حیزبه‌کانی دیکه‌ی کورد له پشتئاشان، له توندوتیژی زێتر هیچی دیکه نه‌بوونه،
ئه‌وجا ئه‌گه‌ر وه‌ها پیاوێک بیرازکار و ڕزگارکه‌ر و فریادڕه‌س بێت و چاوه‌نۆڕی گۆڕان
و بیراز و نوێکردنه‌وه‌ی لێ بکرێت، ئه‌وا هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له جه‌لال تاڵه‌بانی و
هه‌زار خۆزگه به وی [2] .
ئه‌وه‌ی
دڵی به کێشه و ملانێی نێو حیزبی یه‌کیه‌تیی خۆشه و پێیوایه گۆڕانی مه‌زنی وه‌دوودا
دێت[3] و پێیوایه
ئه‌وه‌ی له‌و باره‌وه خراوه‌ته به‌رباس، جۆرێکه له دیموکراتی و کراوه‌یی و پێیوایه
ڕه‌نگه ببێته ڕێخۆشکردنێک بۆ کاریگه‌رییه‌ک له سه‌ر ڕه‌وشی سیاسه‌ت له کوردستاندا،
یا گۆڕانکارییه‌ک له نێو حیزبه کوردییه‌کاندا، یا گۆڕانێک له ده‌سه‌ڵات و ده‌موچاوه‌کاندا،
پێموانییه باشی بۆچووبێت و ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی ئه‌و چاوه‌نۆڕێتی، ته‌نێ خه‌ونی په‌مه‌یی
بێت و هیچی تر. ته‌واوی ئه‌و باسانه‌ی له‌مه‌ڕ کێشه‌ی نێوان ڕێبه‌ری یه‌کیه‌تیی و
مه‌کته‌به سیاسییه‌که‌ی، ته‌نێ خۆشاردنه‌وه‌ن له باسه سه‌ره‌کی و چاره‌نووسساز
و بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کورد و خه‌ڵکی کوردستان. له نێو یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستاندا،
واژه‌یه‌ک یا گوتنێک هه‌بوو و هه‌یه و زۆرجاران خه‌ڵکانی ئه‌و حیزبه به‌کاریان ده‌برد
و ده‌به‌ن، ئه‌ویش وشه‌ی"خیش، خیشکردن، خیشیکرد، خیشیانکرد، خیشده‌که‌ن
و.."، که به بۆچوون و لێکدانه‌وه‌ی یه‌کیه‌تییان: خۆوه‌لانان و خۆدوورخستنه‌وه
و لووته‌لابوون و ڕه‌نجان و تووڕه‌بوون و مقکردن و ماتبوونی که‌سێک یا که‌سانێک ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان بناسێت و مێژووی ئه‌وان
بزانێت، له‌وه تێده‌گات، که له دروستبوونیانه‌وه تا ئه‌وڕۆ، سه‌دان جار و سه‌دان
که‌سیان، له مه‌زنترینیانه‌وه تا خواری خواره‌وه، خیشیانکردووه و خیشده‌که‌ن و
بۆ ماوه‌یه‌ک که‌نار ده‌گرن، لێ هه‌رچه‌ندی سووکایه‌تییان پێ کرابێت و میز به سه‌ر
و چاویاندا کرابێت و نازناوی "که‌ر"یان وێدرابێت، کورد گوته‌نی"سه‌ری
گا هه‌ر دۆڵه"، پاشان هه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێو کۆڕی هاوڕێیان
و هاوبیرانیان و په‌شیمان و شه‌رمه‌نده و ملکه‌چ چوونه‌ته‌وه خزمه‌ت جه‌لال تاڵه‌بانی
مامیان، چونکه بناخه‌ی بیرکردنه‌وه و خاڵی هاوبه‌شیان یه‌کێکه و بێ یه‌کدی نایانکرێت.
ئه‌مه‌ی ئێستا له نێو یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستاندا خراوه‌ته به‌رباس و نێوی
گۆڕانکاری و بیراز و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و سنووردارکردنی دارایی و کێشه و
ملانێی مه‌کته‌بی سیاسیی و سکرتێری گشتیی و چی دیکه‌ی لێ ده‌نرێت، شانۆگه‌رییه‌که
و به‌ش و په‌رده‌یه‌کی دیکه‌ی خیش و خیشبازییه‌که‌یه و کڵاوێکه ده‌نرێته سه‌ر خه‌ڵک
و چاوی خه‌ڵکی پێ شه‌واره ده‌کرێت.
19/11/2004
[1] هاوڵاتی، ژماره 196ی 20/10/2004. هاوڵاتی ده‌نووسێت:"له ئه‌نجامی
کێشه‌ی نێوان سکرتێر و مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیدا بڕیار درا جێگرێک بۆ تاڵه‌بانی
دابنرێت ".
[2] ساڵانێک
که ئاش(ئاڵای شۆڕش) هه‌بوو و خۆی به جێگره‌وه و به‌رۆگری یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی
کوردستان ده‌زانی و سه‌نگه‌ری له یه‌کیه‌تیی گرتبوو، کوردێکی ئه‌م ئه‌وروپایه
چووبوو بۆ یه‌کیه‌تیی سۆڤیێت و له شاری لێنینگراد بووبووه میوانی چه‌ند هاوڕێیه‌کی
خوێندکاری. یه‌کێک له‌و هاوڕێیانه‌ی پرسیاری ئاڵای شۆڕشی لێ ده‌کات، که چۆنه و
ڕه‌وشیان به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات و ئایا هیوایه‌ک هه‌یه، که بتوانن شتێک بکه‌ن و کێ
له ناویاندا ئه‌و هیوایه‌یه! ئه‌و کورده ئه‌وروپانشینه‌ش ده‌ڵێت:"ئاڵای
شۆڕش ئه‌گه‌ر هیوایه‌کی هه‌بێت، ته‌نێ حاجی مه‌مۆیه". من ئه‌م قسه‌یه‌م بۆ
کاک سابیر ڕه‌سووڵ (ڕه‌وانی شاد و یادی به‌خێر) گێڕایه‌وه، به‌ڵام هه‌ر بۆ خۆشی و
پێکه‌نین بڕێک گۆڕانکاریم تێدا کرد. من ئاڵای شۆڕشه‌که‌م کرد به کورد و
گوتم:"خه‌ڵک ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر کورد هیوایه‌کی هه‌بێت، ئه‌وا حاجی مه‌مۆیه".حاجی
مه‌مۆیش دۆست و هاوڕێی هه‌ردووکمان بوو. کاک سابیر زۆر به ده‌نگێکی بڵند و
جیددییه‌وه گوتی:"چی؟ کێ؟".
گوتم:"حاجی مه‌مۆ". گوتی:"عه‌باسی خۆمان". گوتم:"به‌ڵێ".
گوتی:"کوره ده‌لاکه‌وه، ده‌ک به‌زیادی خێرم نه‌کرد، ئه‌و مه‌لا مسته‌فا چی
پێ نه‌کرا، ئێستا عه‌باس پێی ده‌کرێت!".
[3] هاوڵاتی،
ژماره 197، 27/10/2004. هاوڵاتی ده‌نووسێت:"له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وا
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت گۆڕانی گه‌وره له‌نێو یه‌کێتی و حکومه‌تدا ڕووبدات".
No comments:
Post a Comment