سووره‌تی هه‌ڵه‌بجه
شیعری: تاها خه‌لیل*
خودایه
دوای ئه‌م هه‌موو ساڵانه،
تۆ
سه‌رکه‌وتی بۆ ئه‌وه‌ی بمگریێنی و منیش گریام..
من
هه‌ر ده‌مێنم،.تۆ
ته‌نیا یه‌ک باڵت بۆ من هێشته‌وه، پێی بگریم
ئه‌و
ڕۆژه‌ی پێم ده‌ڵێی: سپاس بۆ گریانت، بۆ پشتی شکاوت و بۆ چاوانێک،که ئیدی نابینان
منیش
وه‌ک چۆن په‌یامبه‌ره‌کانت له‌گه‌ڵ تۆدا ئاخاوتوون، پێت ده‌ڵێم: من هێشتا له خوێی
گریانی خۆم..تێر نه‌بووم!
تۆ
هێشتا باران ده‌بارێنی و هه‌وره‌کانت به‌سه‌ر که‌ناره‌کاندا تێده‌په‌ڕێنی، وه‌ک ئه‌وه‌ی
هیچ شتێک ڕووی نه‌دابێ.
خۆره‌که‌ت
هه‌ڵدێت و ئاوا ده‌بێ و خه‌ڵکیش ده‌چنه سه‌ر کاره‌کانیان له کێڵگه‌کاندا.
وه‌رزه‌کان
وه‌ک خۆیان ده‌گۆڕێن و خوێنیش له سووریا وه‌ک خۆی ده‌ڕوا
وه‌ک
ئه‌وه‌ی هیچ شتێک ڕووی نه‌دابێ.
یاده‌وه‌رییه‌کانی
منداڵیم به لاتدا تێده‌په‌ڕن و له‌شکرم ده‌نێریته سه‌ر
په‌ڕێک
له باڵه شکاوه‌که‌م به لاتدا تێده‌په‌ڕێ و تۆ نایبینی!
تۆ
په‌ڕه‌که‌م نابینی، تۆ دلۆپه خوێنی سه‌ر په‌ڕه‌که ده‌بینی..
تۆ
پرزه و دڵۆپه‌ی هه‌ور نابینی..ته‌نیا ئه‌و کاته‌ی خوێن ده‌بارێنێ، ده‌یبینی..
خودایه!
تۆ ده‌ستی منت گرت و بردمت بۆ گوێڕایه‌ڵییه‌کی شکاو
تۆ
به وڵاتاندا گێڕامت، تۆ بووی منت به منداڵخستنه‌وه مه‌ست کرد و به‌ڵێنت پێ دام
پێش هه‌مووان بمبه‌یته‌وه..
تۆ
زه‌ویت بۆم ته‌خت کرد و زه‌ریات به داره‌که‌ی هاروون دووله‌ت کرد..
تۆ
ده‌رگای با و تۆزت کرده‌وه و کولله‌ت به‌ردایه سه‌ر خه‌له‌ی فیرعه‌ونییه‌کان و
په‌زه‌کانیانت له‌به‌ین برد.
تۆ
هه‌موو ئه‌وانه‌ی کورد شایسته‌یانه، له داوێنپیسانی شه‌و و عه‌ره‌بی نه‌جدت، تێ
به‌ردان..
هه‌رچی
سه‌لجووقی و قه‌یسه‌ره دۆڕاوه‌کانی هه‌موو جه‌نگه‌کان بوون، به سه‌ر مندا سه‌رکه‌وتن..!
کاتێک
من به تاقه باڵێک ده‌گریم..تۆ سپاسم ده‌که‌یت، وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ ڕووی نه‌دابێ.
من
باڵێکی لاوازم له تۆ وه‌رگرت، لاواز وه‌ک باڵی په‌پووله‌یه‌ک، له سه‌ر ده‌ستی هه‌ڵه‌بجه
زێڕێک جێبهێڵێ.
خودایه
تۆ بووی منت له‌به‌رده‌م بادا ڕاگرت و به ژنانت گوت به سه‌ر مندا تێپه‌ڕن و
گوڵان له قژی من بچننه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه‌که‌ی
من، له‌سه‌ر ده‌سته‌کانم، وه‌ک نیشانه‌یه‌کی نامۆ شین ده‌بوو..
من
به‌وه‌وه، له‌نێو خه‌ڵکدا ده‌ناسرام.
ئه‌و،
کۆمیدیایی کورده له هه‌ڵکردنی بای کیمیادا..گۆرانیم بۆ گوتن و به ناوی باژێڕه
دووره‌که‌وه ناوم نا!
شارێک
ئه‌مڕۆ کوژه‌ره‌یلێکم بۆ ده‌نێرێ، قورئانی عه‌ره‌بان به ده‌سته‌کانیان به‌رز ده‌که‌نه‌وه
و گوڵه هێرۆی ده‌شتاییه‌کان ده‌ڕنن!
کورد
کۆتکراو ئایینی کوژه‌ره‌کانیان وه‌رگرت، پێشبڕکێیان له‌گه‌ڵدا کردن و زه‌وییان به
چیرۆکه‌کانی مێژوو پیس کرد.
من
بۆ ئه‌وه ناوم نه‌نا هه‌ڵه‌بجه تا سه‌گه‌کانی هه‌ڵه‌بجه ڕۆشناییه‌که‌ی شیتاڵ
شیتاڵ بکه‌ن..
من
بۆ ئه‌وه ناوم نه‌نا هه‌ڵه‌بجه تا عه‌ره‌به سوننه‌کان بێن و سێیه‌کانی ڕێحانه
داڕزێنن
من
ناوم نه‌نا هه‌ڵه‌بجه تا کوردی نووکه‌ر به ده‌وری ناوێکی خوێناوی و که‌زیی
ڕووناکیدا هه‌ڵپه‌ڕن!
من
ناوم نه‌نا هه‌ڵه‌بجه تا ببێته دیلی شمشێری عه‌له‌وییان و شیعه‌کانی په‌شیمانیی..!
من
ناوم نه‌نا هه‌ڵه‌بجه تا به شه‌هیدبوونی پیرۆزباییم لێ بکرێ..!
هیچ
شه‌هیدبوونێک ناکاته په‌لکێکی ئه‌و، ئه‌ی خودای فێڵه‌گه‌وره‌که..!
تۆ
تۆڵه‌ی لێ ده‌که‌یته‌وه و منیش لێت یاخی ده‌بم..
وه‌ره
بۆم..ده‌ته‌وێ پێشانتده‌م من له کوێم؟!
ئه‌و
هه‌موو ڕۆژێک له‌سه‌ر ده‌سته‌کانم وه‌ک دڵشکانی دایکێک گه‌شه ده‌کات..!
تۆ
هه‌موو ڕۆژێک، وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بووبێ، من به‌ره‌و خاکه سارده‌که کێش ده‌که‌یت..
خودایه
تۆ وه‌ره بۆ لام، سه‌رله‌نوێ چیرۆکه‌که‌ت بیر ده‌خه‌مه‌وه:
"هه‌رچی
هوباری کوڕی ئه‌سوه‌دی کوڕی موتته‌لیبی کوڕی ئه‌سه‌ده، گه‌لێک ئازاری موسوڵمانانی
ده‌دا، تووشی زه‌ینه‌بی کچی په‌یامبه‌ری خوا هات، کاتێک کۆچی کرد، ڕیی لێگرت و ژه‌ندییه
وشتره‌که‌یه‌وه، زه‌ینه‌ب ئه‌و ده‌مه دووگیان بوو، له وشتره‌که‌ی به‌ربووه‌وه
و منداڵه‌که‌ی له‌بارچوو و له‌وه‌وه تووشی نه‌خۆشی هات و تا مردنی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی
له‌گه‌ڵ بوو، په‌یامبه‌ر خوێنی هوباری حه‌ڵاڵ کرد".
ئه‌دی
من ئه‌ی خودای په‌یامبه‌ره‌که‌ت، ناته‌وێ چ خوێنێ حه‌ڵاڵ بکه‌م؟
من
به‌ڵێنت ده‌ده‌مێ خوێنی عه‌ره‌بی سوننه و عه‌له‌وییه‌کان..شیعه و بێلایه‌نه‌کان،
حه‌ڵاڵ ده‌که‌م..!
ئایا
تۆ هیچ یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی موحه‌ممه‌دم بۆ ده‌نێرێ بۆ وه‌ی کوژه‌ره‌کانی هه‌ڵه‌بجه
بخه‌نه نێو ئاگره‌وه، په‌یامبه‌ره‌که‌ت به سه‌رکرده سه‌ربازییه‌کانی
گوت:"ئه‌گه‌ر تووشی هوباری کوڕی ئه‌سوه‌د هاتن بیسووتێنن".
خودایه
من که‌سێکی لاوازم و ناتوانم خوێنی تۆ حه‌ڵاڵ که‌م، شیعریش حه‌ز له خوێن ناکات..!
به‌ڵام
خوێنی هه‌ڵه‌بجه زۆره.!
خوێنی
به‌رز و سه‌خته
له
لاپاڵی دونیای چه‌ماوه‌دا ده‌کوڵێ.!
دونیایه‌ک
به‌لای ئه‌ودا ده‌ڕوانێ و خۆی ده‌داته به‌ر سێبه‌ری ئه‌و!
تۆ
بڵێی به‌نده‌کانی تۆ وابزانن هه‌ڵهه‌ڵه‌یان بۆ بووکێنی ئه‌و لێداوه..ئه‌وان خۆڵی
دووره‌وڵاتییان به‌سه‌ر تۆدا ده‌ڕژان!
هه‌ڵه‌بجه‌که‌م،
ساڵانێکه واتای ناوی خۆیم لێ ده‌پرسێ، شه‌رمم ده‌کرد ئه‌نفال و کیمیابارانی عه‌ره‌بی
وه‌بیر بخه‌مه‌وه!
شه‌رمم
به تۆ هات..شه‌رمم به موسوڵمانه‌کانت هات..شه‌رمم به نه‌وه‌کانی موحه‌ممه‌د هه‌موویان
هات.
ده‌بوو
که‌مێک شه‌رمت کردبا کاتێک له هه‌ڵه‌بجه‌که‌م نزیک که‌وتییه‌وه..
ده‌بوو
ببووایه‌ی به خۆڵه‌مێش..باڵداره‌که‌ی که‌ونه‌هابیل به‌لاتدا تێپه‌ڕێ.
ده‌بوو
وه‌ک کرمێک له‌به‌ین چووبای
ده‌بوو
گه‌لێ پرسیارت لێ کردبام
به‌ڵام
هه‌ر ده‌ڵێی هیچ ڕووی نه‌داوه!
خودایه
تۆ هه‌موو پێکهاتنه‌کانت له‌نێوانماندا بزر کرد، تۆ هه‌موو په‌یمانه‌کانت شکاند.
ئه‌مانه‌ن
عه‌ره‌به‌کانت!
ئه‌مانه‌ن
موسوڵمانه‌کانت!
ئه‌وه
کچه هێژاکه‌ی من بوو و ئه‌وه‌ش گۆرانیی ژنه کورده داماوه‌کانه له‌سه‌ر گۆڕی
منداڵه‌کانیان ..
ئه‌وه‌ش
کچه‌که‌مه با بۆت وه‌سف که‌م:
ئه‌وه‌ی
له بازنگه‌کانی ماونه‌وه..سبه‌ینان زوو به بای چیاکان ده‌زرنگێنه‌وه
ئه‌وه‌ی
له سۆمای چاوه‌کانی ماونه‌وه پارێزه‌رانی ڕۆژاوا له پشتی سه‌نگه‌ره‌کانیانه‌وه
ده‌یکه‌نه چاوه‌زار تا له خراپه‌کاران و دڕنده‌کان، کوژه‌رانی عه‌مماری کوڕی
یاسر، بیانپارێزێ!
ئه‌ی
ده‌نگی ئه‌و، خودایه، دیجله به پێچوده‌وره شه‌رمنه‌کانی خۆی، خۆی پێ ده‌پێچێته‌وه..
له
دیجله ده‌پرسین: بۆچی و له کوێ ئاوه‌که‌ت ڕوونییه‌که‌ی له‌ده‌ست داوه؟
شاژنه
کۆچه‌ره‌که له وڵاتی سکاندیناڤیا ڕێگه‌مان پێشانده‌دا..
ده‌ڵێ:"ناوه‌که‌ی
مه‌گۆڕن".
ئه‌نگوستیله‌کانی
هه‌ڵه‌بجه، سه‌ندووقه که‌ونه‌که‌ی بووکێنی، سه‌ندووقه‌که‌ی نه‌نکه فاتیمه‌ی، که
هه‌موو نهێنییه‌کانی گه‌ردوون و شه‌که‌تیی ژنه ماندووه‌کانی کوردستان، باره‌گرانه‌که‌ی
سه‌رشانی، تێدا کڵۆم کردبوو.
هه‌ڵه‌بجه
توند ده‌ستی گرتبوو به چیایه‌که‌وه و به پزێکه‌وه، که هێشتا له پزدانیدا
بوو و ناوی"باگۆک"ی بۆ ئاماده کردبوو..!
هه‌ڵه‌بجه
هه‌موو لوتکه‌کانی باگۆکی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردن و ئێمه‌ی له ده‌شتایی سه‌رلێشێواندا
جێهێشت، وه‌ک مار به ده‌وری خه‌مه‌کانماندا پێچ ده‌خوێن،.
خودایه
ئه‌م گریانه‌م له کۆڵ نابێته‌وه و هه‌رگیز به‌رم نادا!
په‌یامبه‌رانی
هه‌ڵه‌بجه له ورمێ و سنه و خانه‌قین و سلێمانی و سه‌رێکانی و ئامه‌ده‌وه هاتن،
کۆنه خه‌مێکی شارا‌وه‌یان له‌گه‌ڵ خۆدا هه‌ڵگرتووه..شه‌هیده‌کانی کوردستانیان وه‌بیرهێنامه‌وه
بۆ وه‌ی چاوه‌کانم ئارام بگرن!
به‌ڵام
چاوه‌کانم پڕن له ئاوسانی کات و چاوه‌ڕوانیی گاڵته قورسه‌که‌ی خوا!
خودایه،
به عه‌ره‌به‌کانت بڵێ با که‌مێ ڕاوه‌ستن و کاته‌کانی خۆیان له خه‌می ئازا‌ره‌کانی
کورد، بته‌کێنن!
له
عه‌ره‌به‌کانت بپرسه چی‌یان ده‌ستکه‌وت..ئه‌وه هه‌ڵه‌بجه‌که‌ی تاها خه‌لیل بوو
دۆست و هاوده‌مه نهێنییه‌که‌ت..!
ئه‌و
تاسه‌ی په‌ڕه‌سێلکه بوو له ئاداری هه‌وره بروسکه و چه‌خماخه و میناتووری ته‌نیایی
و بێکه‌سییه‌کی کوردی‌دا
هه‌ڵه‌بجه
په‌ڵه‌سپییه‌که‌ی ناوچه‌وانی ئه‌سپی په‌یامبه‌ران بوو..سمکۆڵانی ئه‌و ئه‌سپانه‌ی
ده‌چوونه سه‌ر کانیی نه‌عنا، تێکچوون..!
وه‌ک
ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بووبێ.
ئیدی
له‌مڕۆوه خه‌نه بۆ کێ به‌رین و یاد و تاسه شه‌رمنه‌کانمان بۆ کێ بهۆنینه‌وه؟
په‌لکه
یاسه‌مه‌نه وشکه‌وه‌بووه‌کانی ژێر که‌زییه‌کانی به کێ ببه‌خشین؟
تۆ
که دوامه‌نزڵگه‌ییت ده‌ورگرت، په‌لکه‌کانیت نه‌بینین؟
تۆ
هه‌رگیز ده‌ستت نه‌داوه‌ته که‌زییه‌ک تا هه‌ورێشمی دایکان بناسی!
تۆ
هیچ شتێکی ئێمه‌ت تاقی نه‌کردووه‌ته‌وه!
ئێمه
هه‌موو شتێکی تۆمان تاقی کردووه‌ته‌وه،
تۆ
خۆهه‌ڵده‌قورتێنییه نێو گۆرانییه‌کانمانه‌وه و به دزییه‌وه خه‌له و ده‌غڵه‌کانمان
ده‌سووتێنی و دواییش وه‌ک بێ‌تاوانێک له‌نێو تازیه‌باراندا داده‌نیشی!
وه‌ک
ئه‌وه‌ی هیچ نه‌قه‌ومابێ!
کورد
و عه‌ره‌به‌یلێک شمشێری سه‌رشۆڕی و ناپاکیی ته‌ڕوتازه‌یان هه‌ڵگرت و بێچووه ئاسکه
خۆشه‌ویسته‌که‌ی دڵمیان پێکا!
خودایه
تۆ بینیت و وه‌ک به‌ڵێنت به عه‌ره‌به‌کانت دابوو هیچت نه‌کرد!
تۆ
هێشتا ته‌ماحیان ده‌خه‌یته به‌ر و ئه‌وانیش ته‌ماح له خوێنی ئێمه ده‌که‌ن!
خوێنی
هه‌ڵه‌بجه وه‌ک خوێنی عه‌ره‌بان نییه!
تۆ
ناپاکییت له‌گه‌ڵ مندا کرد، ئه‌وت لێ دزیم، کاتێک له‌نیوه‌ی سووتاندا، له‌نیوه‌ی
ژیاندا، له‌نیوه‌ی گریاندا، له‌نیوه‌ی ڕۆژدا، له‌نیوه‌ی خوێندا بووم!
خوێنی
ئه‌و وه‌ک ڕۆژی قیامه‌ت له‌سه‌ر کراسه‌که‌ی په‌یامبه‌ره!
ڕۆژێک
دادێ په‌یامبه‌ر له‌پێشتدا ڕاده‌وه‌ستێ، تۆ ده‌بێ لێی بپرسی عه‌ره‌به‌کانی ئه‌و
چی‌یان کرد..
تۆ
ده‌بێ به جیددی لێی بپرسی.
ده‌بێ
په‌یامبه‌ره‌که‌ت به شه‌رمه‌زارییه‌وه له‌به‌رده‌م ته‌ختی تۆدا، له‌به‌رده‌م
سیدره‌تولمونته‌هادا ڕاوه‌ستێ، کاتێک ئێمه به گاڵته‌جاڕییه‌وه به‌لای شڕه‌وشیتاڵه
ڕزیوه‌کانتدا تێده‌په‌ڕین!
من
و هه‌ڵه‌بجه به لاتدا تێده‌په‌ڕین و گوڵه لاله‌کانمان به سه‌رتدا فڕێده‌ده‌ین
هه‌ڵه‌بجه
له لاله و بڕێک په‌لکی گوڵه‌هێرۆی وشکه‌وه‌بووی نێو گیرفانی به‌ده‌ر، هیچی
دیکه‌ی پێ نییه
تۆ به هه‌ڵه‌بجه‌ی کچم، که بۆ خۆی له ڕووه‌که
و به کچانی ئاوایی، که سه‌رسووڕمانیان له‌سه‌ر ته‌نافی کات وشک ده‌که‌نه‌وه، چ
ده‌ڵێی، شه‌رم ناتگرێ..
وه‌ک
ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بووبێ
له
ڕۆژی خوێندا واقوڕمانی هه‌ڵه‌بجه‌ت بۆ ده‌گێڕمه‌وه
ئه‌و
هاواری به بۆشایی کرد و بۆ بۆشایی گریا
سترانبێژێکی
کوردی نه‌بینییه‌وه، چیرۆکی ناپاکییه‌کانی کوردی به گوێدا بداته‌وه
ئه‌وان
هاتن پیرۆزباییم لێ بکه‌ن
پیرۆزبایی
خوێنی به‌سه‌ر خاک ڕژاوم لێ بکه‌ن
ئه‌م
خاکه و وڵاتانی گاڵته‌جاڕیی دڵۆپه خوێنێک و گڕه‌یه‌کی ترس ناهێنن!
هه‌موویان
وڵاتی مه‌رگن
مه‌رگ
مه‌رگه..گوژاڵکه‌ی هاوینه، که‌مێک پێش وشکه‌وه‌بوونی
هه‌ر
ده‌ڵێی هیچ نه‌بووه
ئه‌ی
خودای مردن
ئایا
ئه‌گه‌ر گریام، عه‌ره‌به‌کانی تۆ، هه‌ڵه‌بجه‌که‌م ده‌ده‌نه‌وه؟
تۆ
به گریانی من مه‌ست ده‌بێ و که به یه‌ک باڵ ده‌گریم سپاسم ده‌که‌یت
منیش
له خوێی گریانی خۆم تێر نه‌بووم
هه‌ر
ده‌ڵێی هیچ نه‌بوو
ئه‌مه
جه‌نگی نه‌ته‌وه‌گه‌لێکی ملکه‌چ و سه‌رشۆڕه خه‌ڵکانی شیێچک ده‌کوژن
تۆڵه‌ی
تارماییه‌کانی مێژوویه‌کی شه‌رمهێنه‌ر ده‌که‌نه‌وه
به‌عسییه‌کان
به لاشه‌ی مردوو و ڕه‌وانبێژیی لم نۆژه‌نیان کرده‌وه
له
هه‌موو قوژبنێکی گه‌نیوه‌وه هاتن بۆ ئه‌نگاوتنی شۆخه‌کانی کورد
له‌وه‌ڕگه‌ی
ئاسکانیان پیس کرد
به
هه‌موو سووکیی و سه‌رشۆڕییه‌کی مێژوو و به هه‌موو ڕقێکیانه‌وه له جوانیی، به‌سه‌ر
هه‌ڵه‌بجه‌که‌ی مندا تێپه‌ڕین
وه‌ک
ئه‌وه‌ی هیچ شتیک نه‌بووبێ
ته‌نێ
دیواره‌کانی گه‌ردوونی تۆ به‌سه‌ر مندا داڕمان
منیش
ئیدی ده‌بێ مێگه‌لی خه‌مه‌کانم به‌ره‌و له‌وه‌ڕگه بڵنده‌کانی تۆ باژۆم
بۆ
وه‌ی خه‌مبارانه له ده‌وری خاتوونه‌که‌ی خه‌یاڵ بڵه‌وه‌ڕێ
* وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: ئه‌مجه‌د
شاکه‌لی.
* تاها خه‌لیل، کوردی ڕۆژاوای کوردستانه و دوای ساڵانێکی
ژیانی هه‌نده‌ران، گه‌ڕاوه‌ته‌وه باژێڕی قامیشلوو و له‌وێ ده‌ژی. نووسه‌ره و
شاعیره و چالاکه له بواری میدیا و کاری فه‌رهه‌نگییدا. له بنکه‌ی فه‌رهه‌نگیی
کانتۆنی جزیره و ته‌له‌ڤزیۆنی ڕووناهی کار ده‌کات. ئه‌م شیعره"سووره‌تی هه‌ڵه‌بجه"ی،
بۆ کچه‌که‌که‌ی نووسیوه، که له‌دوای کاره‌ساتی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه به
ماوه‌یه‌ک هاتووه‌ته دونیاوه و له خۆشه‌ویستیی هه‌ڵه‌بجه، ناوی هه‌ڵه‌بجه‌ی لێ
ناوه. هه‌ڵه‌بجه‌ی کچی تاها خه‌لیل، که زۆر نه‌بوو مێردی کردبوو و دووگیان بوو،
له مانگی ئه‌پریلی 2014دا، له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له قامیشلوو، شه‌هید بوو. من
بۆ خۆم له‌گه‌ڵ هه‌ندێ بیر و بۆچوون و دیدی تا ڕاده‌یه‌ک دژه‌عه‌ره‌ب و دژه
ئیسلامی تاها خه‌لیلدا نیم، که له شیعره‌که‌یدا هاتووه، به‌ڵام له‌به‌ر
بڕوابوونی ته‌واوم به ئازادی بیروڕا و خه‌م و ئازار و سۆزێکی پاک و ڕاستگۆیانه‌ی
شاعیر، وه‌ک باوکێک، که له شیعره‌که‌دا هه‌یه، کردمه کوردی، (شاکه‌لی).
No comments:
Post a Comment