داعشایه‌تی
و پاشخانی داعش
ئه‌مجه‌د
شاکه‌لی
جه‌یمس وۆڵسی(James Woolsey) یا (Robert James Woolsey, Jr)، که له‌نێوان 1993 – 1995دا، واته بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ،
به‌رپرسی ده‌سگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریکا(CIA) بووه، له گوته‌یه‌کی کورت‌دا، له‌مه‌ڕ ڕێژیمه عه‌ره‌بییه‌کانه‌وه
بۆ کومه‌ڵێک ئاماده‌بوو و گوێگر، له ساڵی 2006 دا، ده‌ڵێ:" کێشه‌که ئیسلام
نییه، کێشه‌که سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه توانیمان به‌شێک له
موسوڵمانان، به‌شێک له خه‌ڵک له جیهاندا، ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی به ڕواڵه‌ت له‌ژێر
زوڵمدان، له زۆرێک له‌م وڵاتانه‌دا، به‌وه قایل بکه‌ین، که ئێمه لایه‌نگری ئه‌وانین،
له کۆتاییدا ئێمه سه‌رده‌که‌وین، وه‌ک ئه‌وه‌ی له جه‌نگی یه‌که‌م و دووه‌می
جیهانی و له جه‌نگیی سارددا دژ به یه‌کیه‌تیی سۆڤیێت کردمان و سه‌رکه‌وتین. که
ئه‌وه‌مان کرد خه‌ڵک نیگه‌ران و گرژ و په‌ست ده‌که‌ین. بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی
سعوودییه و ڕێژیمی موباره‌ک له مسر په‌ست و تووڕه ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر له
ڕزگارکردنی عیراقدا سه‌رکه‌وتین و ده‌ستمان واڵا بوو بۆ سووریا و لیبیا و وڵاتانی
دیکه، گوشار ده‌خه‌ینه سه‌ریان بۆ گۆڕینیان. ئه‌وده‌م ئالی سعوود و موباره‌ک
دێنه لامان و ده‌ڵێن: ئێمه زۆرزۆر تووڕه و په‌ست و نیگه‌رانین! وه‌ڵامی ئێمه ده‌بێ ئه‌وه بێ: گه‌لێک باشه، ئێمه‌ش
ئه‌وه‌مان ده‌وێ. ئێمه ده‌مانه‌وێ ئێوه ئه‌وه بزانن، که ئێستا و دوای چواره‌م
جار له سه‌د ساڵی ڕابوردوودا، ئه‌م وڵاته و هاوپه‌یمانه دیموکراته‌کانی،
هاتووین و هێرش ده‌که‌ین و سه‌رده‌که‌وین و سه‌رده‌که‌وین، چونکه ئێمه لایه‌نگری
ئه‌وانه‌ین، که ئه‌و سه‌رداره عه‌ره‌به دیکتاۆرانه لێیان ده‌ترسن"[1].
ئه‌وه‌ی مرۆڤ له قسه‌کانی ئه‌و وؤڵسییه‌دا ده‌یخوێنێته‌وه،
ئه‌وه‌یه، که:
ئه‌مه‌ریکا و ته‌واوی
هاوپه‌یمانانی، ئه‌وانه‌ی ئه‌و به "دیموکراته‌کان" ناویان ده‌با، له
ته‌واوی جیهاندا، ئه‌مه‌ریکا خۆی، ئه‌وروپا، ئیسرائیل، ئه‌وسترالیا، که‌نه‌دا و
نیووزیلاند، ده‌گرێته‌وه، که هه‌موو، بێ ئیسرائیل، وڵاتگه‌لی ڕه‌گه‌زی سپیین، بێجگه
له‌و وڵاتانه، وڵاتگه‌لێکی دیکه ناگرێته‌وه. ئیسرائیلیش هه‌رچه‌نده به ڕه‌گه‌ز
سامییه، لێ وه‌ک فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌ت، به‌شێکی جیانه‌کراوه و یه‌کجار گرنگی ئه‌و
یانه‌یه‌یه، که ئه‌مه‌ریکا ڕێبه‌ریه‌تی. ئه‌مه‌ریکا و ئه‌و جیهانه‌ی وۆڵسی به
دیموکرات ناوی ده‌با، عه‌ره‌ب و ئیسلام و ئاسیایی و ئه‌فریقایی و لاتین ئه‌مه‌ریکایی،
وه‌ک "ئه‌وانی دیکه" سه‌یر ده‌که‌ن، ئه‌م "ئه‌وانی دیکه‌یه"،
وڵات و جڤاک و مرۆڤگه‌لێکن، له ده‌رێی بازنه "دیموکرات" و
"شارستانه‌تی" و "فه‌رهه‌نگ" و "پێشکه‌وتن"که‌ی ئه‌وان(ئه‌مه‌ریکا
و...). له په‌یامه‌که‌یدا وۆڵسی، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه، که ئه‌مه‌ریکا و
هاوپه‌یمانه‌کانی، زۆر له‌مێژه، نه‌خشه‌ی گۆڕینی وڵاتانی عه‌ره‌بی و خۆرهه‌ڵاتی
ناڤینیان، به‌و مه‌رجه‌ی خۆیان(ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی) ده‌یانه‌وێ، داناوه و
کاری بۆ ده‌که‌ن. ئه‌وان خه‌ڵک له‌و وڵاتانه قایل ده‌که‌ن، به دروستکردنی عه‌ره‌ب
و ئیسلامێک، له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی دید و سیاسه‌ت و نه‌خشه‌کانی خۆیاندا بگونجێن.
ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی،
له دژی کۆمۆنیزم و به‌ره‌ی سۆسیالیستی، هه‌موو جۆره چه‌کێکیان به‌کارهێنا، تا
چۆکیان پێ دادان و ڕووخاندیانن. له سه‌رده‌می داگیرکردنی ئه‌فغانستاندا له لایه‌ن
سۆڤیێته‌وه له نێوان 1979 – 1989، ئه‌مه‌ریکا هه‌رچی تۆندڕۆ و په‌ڕگری سوننه‌ی
وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئیسلامییه، له ئه‌فغانستانی، خڕ کردنه‌وه، بۆ وه‌ی به ناوی
ئایین و جیهاده‌وه، بیانکا به گژ، ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیێت و له‌شکره‌که‌یدا، له‌و
وڵاته. ئیسلامێکی توندڕۆی له، ئه‌لقاعیده، تالیبان، ئه‌ننوسره، داعش و ده‌یان
گرۆی له‌و جۆره‌ی، بۆ بنکۆڵکردنی به‌ره‌ی سۆسیالیست، بۆ سه‌رلێشێواندنی خه‌ڵک، بۆ
دزێوکردنی ئیسلام، بۆ تاقیکردنه‌وه و فرۆشتنی چه‌کی خۆیان، بۆ کوشتن و قڕکردن و
که‌مکردنه‌وه خه‌ڵکی ئه‌و جڤاکانه‌ی ده‌رێی "دیموکراتی و شارستانه‌تی"یه‌که‌ی
خۆیان، بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه و چێ‌کردنی دوژمنایه‌تی له‌نێوان خه‌ڵک و گه‌ل و نه‌ته‌وه
و ئایین و ئایینزا جیاوازه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی ده‌رێی بازنه پیرۆزه‌که‌ی
خۆیان، بۆ سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی که‌ونارا و مێژوو و شارستانه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناڤین، بۆ ده‌ستبه‌رداگرتنی سه‌رچاوه ئابوورییه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، که ده‌وڵه‌مه‌ندترین
به‌شی جیهانه له نه‌فت و کانزای دیکه‌دا و زۆر هۆی دیکه‌ش، داتاشی.
مرۆڤ که ده‌نۆڕێته کرده‌وه‌ی ئه‌لقاعیده و
تالیبان و داعش، هه‌موو ئیسلامی له‌به‌رچاو ده‌که‌وێ، به‌ڵام ئایا به‌ڕاست ئه‌مه
ئیسلامه! ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئیسلامه، ئه‌دی ئیمام عه‌لی، ئه‌بوزه‌رری غه‌فاری،
ئیمام حوسه‌ین، سه‌لمانی فارسی، عومه‌ری کوڕی عه‌بدولعه‌زیز، مه‌ولانا جه‌لالوددینی
ڕوومی، فه‌ریدوددین عه‌تتار، حه‌للاج، ئیبن عه‌ره‌بی، سه‌عدی شیرازی، حافزی
شیرازی، مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی، سه‌دره‌ددینی شیرازی(مه‌لا سه‌درا)، مه‌لای
جزیری، مه‌وله‌وی تاوگۆزی، کاکئه‌حمه‌دی
شێخ، مه‌لای گه‌وره(مه‌لا موحه‌ممه‌دی جه‌لیزاده)، عه‌لی شه‌ریعه‌تی، مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی
موده‌ڕڕیس، سه‌یید حوسه‌ین نه‌سر، سۆفی ڕه‌شیدی قوله‌به‌رز و ئه‌وانی دیکه‌ی مانه‌ندیان
چی بوون و چین و له چ خانه‌یه‌کدان و له‌کوێی ئیسلامدان؟ ئه‌و ئیسلامه‌تییه‌ی
داعش و مانه‌ندی داعش نوێنه‌رایه‌تیی ده‌که‌ن و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، به‌رهه‌می
ئیسلامێکی ئه‌مه‌وییانه‌یه، ئیسلامێکه له‌سه‌رده‌می موعاوییه‌ی کوڕی ئه‌بووسوفیانه‌وه
بره‌وه‌ی هه‌بووه و هه‌یه و ئێستاش بره‌وی پێ ده‌درێ. ئیسلامێکی یه‌زیدانه‌یه. ئیسلامێکه،
هه‌موو نه‌یارێکی ئیسلامی لێ گرد ده‌بنه‌وه و کۆمه‌کی پێ ده‌که‌ن و به‌هێزی ده‌که‌ن
و ده‌یکه‌نه دارده‌ست و ئامرازێک بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌موو فه‌رهه‌نگ و جوانییه‌ک. ئیسلامێکه،
پێڕۆیانی، یه‌ک شت کۆیان ده‌کاته‌وه، ڕق له هه‌موو غه‌یری خۆیان. ئیسلامێکه،
دوژمنی ئالولبه‌یته، داوای هه‌موو خراپه‌یه‌ک بۆ ئالولبه‌یت ده‌کات و نه‌فره‌ت له
ئیمام عه‌لی ده‌کات و دوژمنایه‌تی ڕێبازه‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مانه عه‌ره‌ب گوته‌نی:ناسیب
و ناسبی و نه‌واسیب"ناصب، ناصبي، نواصب"ن، ئیسلامێکه، موتوربه‌کراو، بارگاوی
به ڕق و کینه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و شۆڤینیزمی عه‌ره‌بی(که ئه‌ویش له بنه‌مادا
ده‌ستکردی ڕۆژاوا و ده‌سگا سیخوڕی و ئایینه‌ییه‌کانی ئه‌وانن) و په‌یامی تواندنه‌وه‌ی
هه‌موو خه‌ڵکێکی ده‌رێی خۆیانی پێیه. ئیسلامێکه، له بنه‌مادا. فه‌رهه‌نگکوژ،
مێژووکوژ، هزرکوژ، جوانیکوژ. ئیسلامێکه خه‌ڵک ده‌که‌رێنێ و چاوی خه‌ڵک ده‌به‌ستێ
و مێشک داده‌خا و گرێکوێره‌ی لێده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز نه‌جۆڵێ و نه‌پرسێ و ڕه‌خنه
نه‌گرێ. تالیبان په‌یکه‌ری بوودایان ڕووخان، ئه‌نساروئیسلام گۆڕی شێخه‌کانی ته‌وێڵه
و بیاره‌یان تێکدا و داعش گۆڕی په‌یامبه‌ران شیت و یوونس و مزگه‌وت و حوسه‌ینی و
مه‌زارگه و شوێنه پیرۆزه‌کانی شیعه و کڵێسه و په‌رستگه‌ی ئێزدی، ده‌ڕووخێنێ و
تێکده‌دا، وه‌ها کارێک ته‌نێ له خه‌ڵکانێک ده‌وه‌شێته‌وه، که ده‌یانه‌وێ، مێژوو
و فه‌رهه‌نگ بسڕنه‌وه. ئه‌و گۆڕ و مه‌زارگه و شوێنه پیرۆزانه، هه‌زاران ساڵه
بوون به به‌شێک له مێژوو و فه‌رهه‌نگی ئه‌و ده‌ڤه‌ر و خه‌ڵکه موسو‌ڵمانه(شیعه،
سوننه، عه‌له‌وی)، فه‌له، ئێزدی، یارسان، عه‌ره‌ب، کورد، تورک، ئاشووری، ئه‌رمه‌ن،
کلدان و زۆری دیکه‌ش. ئه‌و کاره‌ی داعش ده‌یکا، سڕینه‌وه‌ی بیرگه و یاده‌وه‌رییه‌کانی
خه‌ڵکه و بڕینی گشت ڕایه‌ڵه‌کانه به ڕابوردوو و کۆهه‌ستی مرۆڤه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌وه.
ئه‌م کرده‌وه نه‌گریسانه‌ی داعش، ده‌بوو پرسیارێکی له‌کن خه‌ڵک ورووژاندبا، کامه
ئایین، کامه وێژدان، کامه خه‌ڵک، له ڕووخان و تێکدانی مێژوو و فه‌رهه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناڤین سوودمه‌نده؟ تاکه هێزێک، وڵاتێک، ده‌سه‌ڵاتێک له‌و کاره سوودمه‌نده، ئه‌وانه‌ن،
که خۆیان(ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی) به به‌ره‌ی دیموکرات و شارستانه‌تی و
پێشکه‌وتن داده‌نێن و ده‌رێی ئه‌و بازنه‌یه‌یان پێ مرۆڤ نییه و ژیانیان پێ ڕه‌وا
نابینن.
گۆڤاری (veterans today)،که گۆڤاریکی ئه‌لیکترۆنیی ئه‌مه‌ریکایی
تایبه‌ته به پرسیی سه‌ربازیی و کاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له ڕاپۆرتێکیدا که
له 4 – 8 – 2014 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، له زاری ئێدوارد سنۆودن(Edward Snowden)ه‌وه، ئه‌و لاوه‌ی ته‌مه‌ن 31 ساڵییه،که سیخوڕی ده‌سگای ئاژانسی ئاساییشی
میللی ئه‌مه‌ریکا(National
Security Agency (NSA), ) و ده‌سگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریکا(CIA)بوو و دواتر هه‌ڵهات و کۆمه‌ڵێک
نهێنی ئه‌و ده‌سگایه‌ی ئاشکرا کرد، باس له ئه‌بووبه‌کر ئه‌لبه‌غدادی(أبوبکرالبغدادي)
ڕێبه‌ری داعش و خه‌لیفه‌ی به‌ناو "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" ده‌کات و ده‌ڵێ:"ئه‌لبه‌غدادی،
له دایکوباوکێکی جووله‌که‌وه هاتووه‌ته دونیاوه و ناوی ئیلیۆت شیمۆن(Simon Elliot (Elliot Shimon)ه و سیخوڕی ئیسرائیله...ئیلیۆت،
له لایه‌ن مۆسادی ئیسرائیله‌وه له بواری سیخوڕی و ده‌روونیدا، مه‌شقی پێ کراوه
و خراوه‌ته کار بۆ دژایه‌تی عه‌ره‌ب و کۆمه‌ڵه موسوڵمانه‌کان...ڕێبه‌ری داعش،
به هاریکاریی له‌گه‌ڵ ده‌سگا سیخوڕی و نهێنییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، بریتانیا و
ئیسرائیل، توانیی ڕێکخراوێک دابمه‌رزێنی، توانستی ئه‌وه‌ی هه‌بێ، هه‌موو
تێرۆریستانی توندڕۆ، له هه‌موو قوژبنێکی جیهانه‌وه له خۆ گرد کاته‌وه..."[2].
بڵاوکراوه‌ی ئه‌لیکترۆنی(Global Research) له زمانی ئێدوارد سنۆودنه‌وه ده‌نووسێ:"ده‌سگا
سیخوڕییه‌کانی سێ وڵات(ئه‌مه‌ریکا، بریتانیا و ئیسرائیل)، ئه‌و ڕێکخراوه(داعش)یان
دروست کرد، بۆ وه‌ی وه‌ک شاره‌زه‌رده‌واڵه، هه‌موو تێرۆریستانی جیهان خڕکاته‌وه...ئه‌و
شاره‌زه‌رده‌واڵه‌یه، بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی زایۆنیزمه و په‌نا ده‌باته به‌ر
ئایینی ئیسلام و دروشمه‌کانی...به گوێره‌ی سنۆودن، تاکه چاره‌سه‌ر و ڕێگه‌یه‌ک
بۆ پاراستنی ده‌وڵه‌تی جووله‌که ئه‌وه‌یه،
دوژمنێک بۆ دوژمنه‌کانی نزیک سنووره‌کانی خۆی چێ بکات...ده‌گوترێ، ئه‌بووبه‌کر
ئه‌لبه‌غدادی، له لایه‌ن مۆساده‌وه، بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ته‌واو، مه‌شقێکی چڕ و
خه‌ستوخۆڵی کاری سه‌ربازی پێکراوه، سه‌رباری کۆمه‌ڵێک خولی ئایینی و هونه‌ری قسه‌کردن
و گوتاردان..."[3].
له دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ
ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌لمه‌یادین(المیادین)ی عه‌ره‌بی زمان له به‌یرووت، نه‌بیل ئه‌ننه‌عیم(نبیل
النعیم)، یه‌کێک له سه‌رکرده پێشووه‌کانی ئه‌لقاعیده و یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی
ڕێکخراوی جیهادی ئیسلامی له مسر، له‌مه‌ڕ ڕێکخراوه‌کانی ئه‌لقاعیده و داعش و ئه‌لنوسره‌وه،
باس له‌وه ده‌کات، که:"ئه‌و دوو ڕێکخراوه له‌لایه‌ن ده‌سگای سیخوڕی ئه‌مه‌ریکا(CIA)وه دامه‌زراون و مه‌شقپێکراون و خراونه‌ته
گه‌ڕ و هه‌مو کاره‌کانیان بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وروپا و
ئیسرائیله…ئه‌بوبه‌کر ئه‌لبه‌غدادی، ڕێبه‌ری داعش، که له‌لایه‌ن
ئه‌مه‌ریکاوه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک زیندانی کرابوو و دواتر ئازادکرا، به 20 - 30
میلیۆن دۆلارێک، که ئه‌مه‌ریکا دابووی پێی، له جڤینێکدا له ئوردن، ڕێکخراوی
داعشی دامه‌زراند…داعش سه‌ربازگه‌ی له ئوردون هه‌یه…چه‌که‌کانی داعش و ئه‌لنوسره ئه‌مه‌ریکایین…برینداره‌کانی داعش له‌و جه‌نگانه‌ی، که ده‌یکا له نه‌خۆشخانه‌کانی
ئیسرائیل تیمار ده‌کرێن…ئێستا 1500 برینداری داعش له نه‌خۆشخانه‌کانی
ئیسرائیلدان…داعش هه‌مووده‌م جه‌نگ دژی موسوڵمانان ده‌کا،.. ئه‌و جه‌نگ دژی شیعه و سوننه ده‌کات،..له
سامه‌ڕڕا هه‌زاران سوننه‌ی کوشت... ئه‌و هه‌موو خه‌ڵک به کافر داده‌نێ...ده‌یه‌وێ شیعه و سوننه بدات به‌گژی یه‌کدا و جه‌نگ
له نێوان موسوڵماناندا ساز بکات...ئه‌م ڕێکخراوانه کار بۆ سی ئای
ئه‌ی ده‌که‌ن...ئه‌وان جه‌نگی ئه‌مه‌ریکا ناکه‌ن...پاره
و میدیا ده‌توانن ڕێکخراوی وا ساز بکه‌ن...داعش، شه‌ڕی لاده‌ر(مرتد) پێش شه‌ڕی
کافر و جووله‌که ده‌خه‌ن... لاده‌ر له‌کن ئه‌وان، شیعه و ئه‌و موسوڵمانانه‌ن، که
وه‌ک داعش ناهزرێن...ئه‌مه‌ریکا بۆیه چه‌ک ده‌داته ئه‌لنوسره و داعش، تا هێزی
جه‌نگ و سپای وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئیسرائیل، تێکشکێنن...ئه‌و کاره‌ش به‌شێکه له نه‌خشه‌یه‌کی کارگێڕیی ئه‌مه‌ریکا و زایۆنیزم،
که به ناوی(چوارده‌وری خاوێن(الطوق النظیف، به عه‌ره‌بی و (Clean Break- PNAC)، به ئینگلیزی)، له 1998دا، بۆ
پاراستنی ئیسرائیل، دانرا، به‌وه‌ی هه‌وڵبدرێ بۆ تێکدانی وڵاتانی سووریا، عیراق،
ئێران، سعوودییه و هی دیکه‌ش و تێکدانی سپاکانیان و له‌تله‌تکردنیان...ته‌واوی ئه‌م
گرۆیانه‌ی ئێستا ده‌جه‌نگن، به‌شێکن له‌و نه‌خشه‌یه و له بنه‌ماشدا ئه‌وه نه‌خشه‌یه‌که،
بێرنارد لیویس[4]، دایناوه..."[5].
ئه‌و دوو دیده‌ی سنوۆدن و
نه‌بیل ئه‌ننه‌عیم، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، که ده‌سگا سیخوڕییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و
ڕۆژاوا و ئیسرائیل، له هیچ شتێک ناسڵه‌مێنه‌وه و هه‌موو شێوازێکی کارکردن، بۆ
لێدانی ئه‌وانه‌ی بۆ خۆیان له ڕیزبه‌ندی دوژمن‌دا دایده‌نێن، پێڕۆ ده‌که‌ن و ده‌خه‌نه
گه‌ڕ. ئه‌وانه‌ی ئه‌وان پێیان دوژمنه، ئه‌وانه‌ن، خواستی ئازادییان هه‌یه و دژی
چه‌وساندنه‌وه و داگیرکردن و ئیمپریالیزمن. ئه‌و ده‌سگا سیخوڕییانه، هه‌ر له‌نێو
ئه‌و کۆمه‌ڵ و جڤاکانه‌ی ده‌یانه‌وێ بیانگۆڕن، پواز دروست ده‌که‌ن. خه‌ڵکانێک په‌روه‌رده
ده‌که‌ن و به سه‌دان شێواز، ده‌یانخه‌نه سه‌ر ڕێگه‌یه‌ک، که بتوانن هزری چه‌وت
و ڕووخێنه‌ر، له‌نێو ئه‌و جڤاکانه‌دا په‌خش بکه‌ن و به پاروپووڵ و قسه‌ی لووس، خه‌ڵک
له ده‌وریان خڕ بکه‌نه‌وه و پاشان ئه‌رکی تێکدانی ئه‌و جڤاکانه‌یان، به ناوی
گۆڕینه‌وه، پێ بسپێرن.
له ڕه‌وتار و شێوازی
کارکردنی ئه‌و جۆره گرۆیانه، ئه‌لقاعیده و داعش و ئه‌لنوسره و هی دیکه‌ی وه‌ک
ئه‌وان، پرسێک له مێشکی مرۆڤدا دروست ده‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره گرۆیانه ده‌ستکردی،
ده‌سگا سیخوڕییه‌کانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژاوا نین، بۆ هه‌رگیز کرده‌یه‌ک،
چالاکییه‌ک، به‌رانبه‌ر ئیسرائیل ناکه‌ن و زیانێک به به‌رژه‌وه‌نده‌کانی ناگه‌یه‌نن
و بۆ ئه‌وان، سووریا و عیراق و کوردستان و وڵاتگه‌لێکی ئیسلامی وێران ده‌که‌ن و
تێکده‌ده‌ن و خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌کوژن؟ داعش، ته‌نانه‌ت له گرتنی مووسڵ و ده‌وروبه‌ری
مووسڵدا، تاکه یه‌ک که‌سی سه‌ر به ئایینی مه‌سیحییان نه‌کوشتووه و نه به دیل
گرتووه، به‌ڵام به هه‌زاران شیعه و سوننه‌یان له تکریت و سامه‌ڕڕا و ڕه‌مادی و
مووسڵ و به‌غدا و...کوشتووه! له شنگال پتر له 500 ئێزدیان کوشتووه و سه‌دانیشیان
به دیل گرتووه و سه‌دان کچ و ژنیان وه‌ک کۆیله له بازاڕه‌کاندا ده‌فرۆشن! هه‌ر
ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ ئێزدییاندا به‌و جۆره ڕه‌وتار ده‌که‌ن، نیشانه‌ی سووربوونی
داعشه له‌سه‌ر له‌به‌ینبردن و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و توخمه میللی و نه‌ته‌وه‌یی و
ئایینیانه‌ی، که به‌شێکن له‌و جیاوازییه جوانانه‌ی فه‌رهه‌نگی کوردستان پێکده‌هێنن.
ئێزدی، شه‌به‌ک و کاکه‌یی، داعش هه‌رچییان به‌سه‌ر بهێنێت، له‌به‌ر کوردبوونیانه
به پله‌ی یه‌که‌م و دواتریش جیاوازییه ئایینه‌ییه‌کان. داعش، فه‌رهه‌نگ و ئایین
و ناسنامه‌ی، شیعه و سوننه و کورد، ده‌سڕێته‌وه و به تۆبزیی ئێزدییانی کورد ده‌کاته
موسوڵمانێکی داعشی، لێ کاری به فه‌له و جوو نییه، نه ده‌یانکاته موسوڵمان و
نه مێینه‌کانیان ده‌فرۆشێ و نه له‌به‌ینیان ده‌با، مه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی
فه‌رهه‌نگه‌که‌یان به‌شێک بێت له فه‌رهه‌نگی کوردستان یا عه‌ره‌بستان! هه‌موو ڕه‌وتارێکی
داعش، بڕێک گومانمان لا ده‌ڕه‌وێنێته‌وه و پتر له باوه‌ڕبوون به گرێدراوی ئه‌وان
و ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل، نێزیکمان ده‌خاته‌وه، لێ ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت،
که سه‌رباری هه‌موو ڕاستییه‌ک، له قسه و بۆچوونه‌کانی وۆڵسی، سنۆودن و ئه‌ننه‌عیمدا،
کۆمه‌ڵێکی لات، خه‌ڵکێکی هه‌ژار و که‌نارخراو و سه‌رکوتکراو، هه‌میشه ژینگه‌یه‌کی
له‌باره، بۆ خڕبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی، ئیدی به هه‌ر شێوازێک بێت، پاره‌وپووڵ،
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، به‌ڵێن، له ده‌وری توندڕۆترین گرۆ، که دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات و
بانگه‌شه‌ی بانه‌ڕۆژێکی باشتر بۆ خه‌ڵکه‌که بکات، هه‌رچه‌نده درۆزن و فریوده‌ر و
کرێت و خراپ و دڕنده‌ش بێ.
9 – 8 - 2014
[4]، بێرنارد لیویس(Bernard Lewis)، ئینگلیزیکی
ئه‌مه‌ریکایی به ڕه‌گه‌ز جووله‌که‌یه، شاره‌زا و زانایه له مێژووی ئیسلام و
ڕۆژهه‌ڵاتناسیدا. ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی وه‌ک تێزێک له‌مه‌ڕ وڵاتانی عه‌ره‌ب و
ئیسرائیل و خۆرهه‌ڵاتی ناڤین و ئێران و ئه‌فغانستان و تا ده‌گاته هیندوستان، کێشه‌کانیان
و چارسه‌ره‌کردنیان، به گوێره‌ی دیدی لوویس، که له کۆتاییهاتنی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی
و قۆناغێکی نوێی جه‌نگ و نه‌خشه‌ی
نوێ بۆ به‌رپاکردنی جه‌نگ بۆ له‌به‌ینبردنی
وڵاتگه‌لێک و دابه‌شکردنی وڵاتگه‌لێک و قوتکردنه‌وه‌ی وڵاتگه‌لی نوێ و ... دانا.
No comments:
Post a Comment