په‌ڕۆی سه‌رچۆپییه‌که‌ت هه‌ر ڕه‌نگێک بێت، کورد
پێش ناخات
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
پێموابوو
سه‌رکرده‌یه‌تیی پارتیی دیموکراتی کوردستان(سه‌رۆکه‌که‌ی، مه‌کته‌به سیاسییه‌که‌ی،
کۆمیته نێوه‌نده‌که‌ی، کۆمیته‌ی لقه‌کانی، کۆمیته‌ی ناوچه‌کانی) و ئه‌ندامانی، هه‌وادارانی،
دۆستانی، میدیاکه‌ی، په‌ندێک، وانه‌یه‌ک، شتێک بۆ مێژوو و ژیان، له هه‌ڵه‌کانی یه‌کیه‌تیی
نیشتمانیی کوردستانه‌وه، که بۆ چوونه سه‌رته‌ختی سه‌رۆککۆماری عیراق جه‌لال تاڵه‌بانی
کردیان، فێر ده‌بن، لێ مخابن نه‌ک هه‌ر هیچ فێر نه‌بوون، به‌ڵکه ڕێک وه‌ک ئه‌وانیان
کرد و هه‌ڵه‌کانی ئه‌وانیان دووپات کرده‌وه. ئه‌وان(کوردسات) په‌ڕۆی که‌سک و وێنه‌ی
تاڵه‌بانی، ئه‌مان(کوردستان تیڤی) په‌ڕۆی زه‌رد و وێنه‌ی بارزانی. له 12/6/2005ه‌وه،
که په‌رله‌مانی کوردستان بڕیاری دانانی مه‌سعوود بارزانی، به سه‌رۆکی باشووری کوردستان
دا، ئیدی که‌ناڵی کوردستان تیڤی هه‌ر فریای ئه‌وه ده‌که‌وێت کامیراکه‌ی له نێوان
قه‌ڵادزێ، زاخۆ، دهۆک، خانه‌قین، هه‌ولێر، که‌رکووک، سلێمانی، ڕانیه، سۆران، هه‌ریر
و...دا بگوێزێته‌وه و شایلۆغان و گۆڤه‌ند و شایی و خۆبادانی خه‌ڵکی کورد و ئۆتۆمبیلی
ڕازاوه و فیقه‌فیقی هۆڕن و ده‌هۆڵ و زوڕنا و سه‌رچۆپی به په‌ڕۆی زه‌رده‌وه و وێنه‌ی
زۆروزه‌وه‌نده‌ی مه‌سعوود بارزانی پێشان بدات. که‌ناڵی "کوردسات"یش ئێستا،
ڕۆڵی ئه‌وسای که‌ناڵی"کوردستان تیڤی" ده‌لیزێ و هیچی ئه‌و ئاهه‌نگانه پێشان
نادات. سه‌رکرده‌یه‌تیی پارتیی ده‌بوو پێش هه‌ر شتێک په‌ڕۆی زه‌ردی له‌و ئاهه‌نگانه‌دا
قه‌ده‌غه کردبا و ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاهه‌نگیشیان ده‌گێڕا، له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستان
و خه‌ڵکی کوردستاندا وه‌ک بۆنه‌یه‌کی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بیانگێڕابا. که ده‌شیانگێڕا
چ پێویست ده‌کات ته‌واوی پرۆگرامه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆن بسڕێته‌وه و ته‌نێ ئه‌و شایی
و ئاهه‌نگانه پێشان بدرێت! میدیاکانی پارتیی و کوردستان تیڤی له‌بری پێشاندانی ئه‌و
هه‌را و به‌زمه، ده‌بوو ئه‌و کاته به فیڕۆڕۆیشتووه‌یان ته‌رخان کردبا بۆ گفتوگۆ
له سه‌ر پرسه‌کانی ئه‌وڕۆی کورد و هه‌نگاوی داهاتوو و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی عیراقییه‌کان
و عه‌ره‌ب و ناکوردان و گوێگرتن له بیروڕای خه‌ڵک و به خه‌ستی و چڕوپڕی باسکردنی
که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره تازه‌ئازادکراوه‌کانی دیکه‌ی باشووری کوردستان. ئه‌وه‌ی ئه‌و
جۆره شایی و چه‌قه‌نه و ئاهه‌نگانه‌ی ئه‌م ڕۆژانه و زووتر و هه‌مووده‌مێکی کورد
و هه‌میشه ئاماده‌بوونی بۆ سه‌رچۆپیگرتن و خۆبادان ببینێت، یه‌ک شتی بۆ ساغ ده‌بێته‌وه
ئه‌ویش ڕاده‌ی بێ‌کاری ئه‌و خه‌ڵکه‌ی کوردستانه. ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه بێکار و بێبار
نه‌بن، چۆن ده‌توانن هه‌ر که‌سێک فیقه‌ی له زوڕناکه‌ی هه‌ڵسان، ئیدی ئه‌مانیش یه‌کسه‌ر
غارده‌نه سه‌ر جاده و داڕژێنه کۆڵان و ده‌ستکه‌نه هه‌ڵپه‌ڕین! ئه‌و حیزبانه، که
بۆ شایلۆغان، خه‌ڵک به‌و جۆره بۆیان دێته سه‌ر جاده، با ئه‌و هاتنه‌سه‌رجاده‌یان
به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یکه‌ن، بۆ گێڕانه‌وه‌ی که‌رکووک
و خانه‌قین و شه‌نگال و مه‌خموور و شوێنه‌کانی دیکه کردبا. با بۆ قه‌ڵاچۆکردنی گه‌نده‌ڵیی
کارگێڕی و نه‌هێشتنی بێ‌کاری و سزادانی دزانی نێو ده‌سه‌ڵات و داد و یه‌کسانی و نه‌هێشتنی
هه‌ژاری و چه‌وساندنه‌وه و سزادان و دوورخستنه‌وه و وه‌ده‌رنانی که‌ونه‌به‌عسی و
که‌ونه‌جاش و پیاوخراپان کردبا. دانانی سه‌رۆکی باشووری کوردستان، ده‌بوو بۆ کورد وه‌ک
به‌شێک له پرۆسێسێکی دوورودرێژی هه‌نگاونانی خه‌ڵکی کوردستان به‌ره‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
چاولێکرابا، نه‌ک وه‌ک ده‌سکه‌وتێکی حیزبی. به ده‌سگاییکردنی سه‌رۆکایه‌تیی کوردستان
و خستنیه نێو چوارچێوه‌یه‌کی قانوونی و سیاسییه‌وه و کردنی به به‌شێک له پێکهاته‌ی
ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا، له ته‌نیشت په‌رله‌مان و حوکوومه‌تدا، بۆ خۆی چه‌سپاندنی
بنگه‌یه‌که و دانانی خشتێکه له بناخه‌ی یه‌کخستنه‌وه‌ی پارچه‌کانی کوردستان و ته‌واوی
خاکی کوردستان و چێ‌کردنی ده‌وڵه‌تی کوردستان. ئه‌وه‌ی بیه‌وێت نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان
بێت، ده‌بێ چیتر په‌ڕۆی زه‌رد و په‌ڕۆی که‌سک نه‌خاته سه‌ر جاده و کۆڵانه‌کانی کوردستان
و نه‌یانداته ده‌ست سه‌رچۆپیکێشانه‌وه. با ئه‌و په‌ڕۆیانه ته‌نێ له باره‌گا حیزبییه‌کانی
خۆیاندا دابنرێن. ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی بیه‌وێت نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بێت، گه‌ره‌که
که‌وڵی حیزب له خۆی بکاته‌وه و ناوی حیزب نه‌هێنێت و ته‌واوی دانیشتووانی کوردستان
به جیاوازیی نه‌ته‌وه و ئایین و ئایدیۆلۆژیا و دیده‌وه به یه‌ک چاو ته‌ماشا بکات
و له نێوان هاووڵاتێک و هاووڵاتێکی دیکه‌دا گچکه‌ترین جیاوازیی نه‌هێڵێت. با سه‌رۆکایه‌تیی
کوردستان بۆ خۆی وه‌ک ده‌سگا گرنگیی پێ بدرێت نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی کێ ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت.
به‌و بیرکردنه‌وه‌یه گه‌لی کوردستان و ئاستی بیرکردنه‌وه‌ی له جڤاکه پێشکه‌وتووه‌کانه‌وه،
که ڕێزی مرۆڤی تێدا ده‌گیرێت، نێزیک ده‌بێته‌وه و له جڤاکه دیکتاتۆری و دواکه‌وتووه
نامرۆڤییه‌کانی ده‌وروبه‌ری کوردستانیشه‌وه، که سه‌رکرده و ده‌سه‌ڵاتدار ده‌په‌رسترێت
دوور ده‌که‌وێته‌وه.
16-6-2005
No comments:
Post a Comment