کورد و په‌ناخواستن
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
تا پێش ساڵی 1991، کوردگه‌لێکی
باشووری کوردستان، که ڕوویان ده‌کرده ئه‌وروپا، به ناوی سیاسه‌ت و هه‌ڵاتن له ڕێژیمی
به‌عس و ڕاوه‌دوونان و له ترسی زیندانی و کوشتن و ئه‌وانه خۆیان به پۆلیس
و کارگێڕییه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌دایه
ناسین و داخوازیی په‌نابه‌رییان ده‌کرد. له نێو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا هه‌ڵاتوانی
پاش هه‌ره‌سی 1975 و کوردانی فه‌یلیی وه‌ده‌رنراو و هه‌ڵاتوانی جه‌نگی عیراق- ئێران
و خه‌ڵکانی سه‌ر به حیزب و گرۆی سیاسیی کورد و کۆمۆنیست و چه‌په‌کان و هه‌ڵاتوانی
سه‌ربازی و هه‌ڵاتوانی جه‌نگی نێوخۆی کورد- کورد و خوێندکارانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی
ئه‌وروپا و سۆڤیێت و ده‌یان جۆری دیکه‌ی تێدا بوون. ئه‌وه‌ی هه‌ڵاتبوو و داوای په‌نابه‌ری
له ئه‌وروپا ده‌کرد، له لانه‌وازی و پێویستییه‌وه بوو، نه‌ک له خۆشی و بۆ ڕابواردن
هاتبێت. ئه‌گه‌ر هاتبا له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری کوردستان خه‌ڵکی کورد داڵده درابا
و مافی په‌نابه‌ریه‌تیی وه‌رگرتبا، ئه‌وا خه‌ڵک ڕوویان نه‌ده‌کرده ئه‌وروپا. ئه‌وده‌می
خه‌ڵک زۆر به سه‌ختی ده‌گه‌یشتنه ئه‌وروپا و هه‌زارویه‌ک ده‌رده‌سه‌رییان تووش ده‌بوو
تا ڕێگه‌یه‌کیان ده‌دۆزییه‌وه بۆ خۆگه‌یاندن. ئه‌وه‌یشی گه‌یشتبا، هێشتا له ئه‌وروپاش
هه‌ر له دڵه‌ڕاوکه‌دا بوو و هه‌میشه ترسی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق و سیخوڕ و نۆکه‌رانی
ئه‌وانی هه‌بوو و هه‌رگیز به دڵنیایی و ئارام کاتیی لێ به سه‌ر نه‌ده‌چوو. هه‌ر
له سوێددا چه‌ندین ڕووداوی کوشتنی نه‌یارانی ڕێژیمی به‌عس به‌ده‌ستی سیخوڕانی ئه‌و
ڕێژیمه قه‌وما. له 1991 به دواوه، که به‌شێک له باشووری کوردستان، که‌وته ژێر
ده‌سه‌ڵاتی کورد خۆیه‌وه، ئیدی ده‌رگای ئه‌وروپا بۆ کوردی باشووری کوردستان کرایه‌وه
و بواری په‌ڕینه‌وه‌ی سنووره‌کانی نێوان باشووری کوردستان و ئێران و تورکیا و سووریا
و...ئاسانتر بوو. کورد به لێشاو و له ڕێگه‌ی جیاواز و به سه‌ر وڵاتی جیاوازدا ڕوویان
ده‌کرده ئه‌وروپا. هه‌زارویه‌ک ڕێگه و ده‌رفه‌تیان ده‌قۆسته‌وه بۆ خۆگه‌یاندن به
ئه‌وروپا. له ئه‌فغانستان و پاکستان و ئۆکراینا و ڕووسیا و پۆڵۆنیا و بوڵگاریا و ڕۆمانیا
و یۆنان و تایلاند و که‌مبۆچیا و ... سه‌دان شوێنی دیکه‌وه کورد گه‌یشته ئه‌وروپا
و ئه‌مه‌ریکا و که‌نه‌دا و ئه‌وسترالیا. قاچاخچێتی مرۆڤ، بازرگانیی مرۆڤ، هێنانی
مرۆڤ له کوردستانه‌وه بۆ هه‌نده‌ران، بوو به پیشه‌سازی و بازرگانییه‌کی گه‌لێک
مه‌زن، که سه‌دان که‌س کاریان تێدا ده‌کرد. هه‌زاران که‌س له‌و بواره‌دا وه‌ک
شاگردان و یارمه‌تیده‌رانی قاچاخچییه مه‌زنه‌کان وه‌گه‌ڕ که‌وتبوون و خه‌ڵکیان ده‌کڕی
و ده‌فرۆشت و پاره‌یان پێ وه‌رده‌گرت. هه‌ریه‌ک له‌و خه‌ڵکانه میلیۆنان دۆلاریان
قازانج ده‌کرد له‌و بازرگانییه‌دا. په‌ناخوازی وا هه‌بوو، که ده‌گه‌یشته یۆنان و
تورکیا و پۆڵۆنیا و ڕووسیا و...له‌گه‌ڵ قاچاخچییاندا ده‌ستی تێکه‌ڵ ده‌کرد و بۆ خۆیشی
ده‌بووه قاچاخچی و به سه‌دان که‌سی به‌ڕێ ده‌خست و پاره‌ی پێ وه‌رده‌گرتن. قاچاخچییان،
وه‌ک جامباز کاریان ده‌کرد و خه‌ڵکانی په‌ناخوازیشیان وه‌ک جه‌ڵه‌به‌مێگه‌ل چاولێده‌کرد.
به‌شێک له‌و کوردانه‌ی، که پێشتر له ئه‌وروپا ژیابوون و ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی کوردستانیان
بۆ ڕه‌خسا، ڕۆڵێکی خراپیان له هاندانی خه‌ڵکی کوردا بۆ جێهێشتنی وڵات و ڕووکردنه
ئه‌وروپا دیت. ئه‌وان ئه‌وروپایان له‌به‌رچاو خه‌ڵکی کوردستان و به تایبه‌ت
لاوان، کرده به‌هه‌شت و به جۆرێک خه‌ڵکیان تێگه‌یاند، که له ئه‌وروپا پاره هه‌ڵڕژاوه
و خه‌ڵک له به‌هه‌شتدا ده‌ژی و ده‌رگای مێبازی له‌سه‌رپشته و ڕابواردن مفته و هه‌موو
شتێک به ئاره‌زووی خۆته. ئه‌و ڕه‌وشه کارێکی وای کرده سه‌ر هه‌زاران کورد، که
ماڵ و خانوو و نێوماڵه و فرۆشگه و ئۆتۆمبیل و مۆڵک و سامانی خۆیان بفرۆشن، ته‌نێ
له‌پێناو گه‌یشتن به ئه‌وروپا. کورد بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆی له ئه‌وروپا بکاته‌وه
ده‌بوو به‌ڵگه و هۆ بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیسی ئه‌وروپا بڕوای پێ بکات و جێی
ببێته‌وه. عه‌ره‌قفرۆشی، مێبازی، ئایینگۆڕین له ئیسلامه‌وه بۆ مه‌سیحی، سه‌ر به
فڵانه حیزب و دژی فڵانه حیزببوون و ترس له فڵانه حیزب، ترس له ئیسلام و حیزبی
ئیسلامی، حه‌زکردن له کچ یا ژنێک و هه‌ڵاتن له ترسی که‌سی ژنه، حیزیی واته: نێربازیی
و هاوسێکسبازیی و...ده‌یان هۆی دیکه ده‌بینرانه‌وه بۆ قایلکردنی پۆلیسی ئه‌وروپا
بۆ جێگیربوون له وڵاتێکی ئه‌وروپایی. له نێو ئه‌و خه‌ڵکانه‌دا هه‌بوون، چه‌ندین
جار ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ریان پێ ده‌کرا و ده‌گێڕدرانه‌وه بۆ یه‌که‌م وڵات، که لێیه‌وه
هاتوون، که‌چی دوای ماوه‌یه‌کی دیکه هه‌م ده‌هاتنه‌وه و به ناوێکی دیکه‌وه خۆیان
له‌کن پۆلیس ده‌دایه‌وه ناسین. که په‌نجه‌مۆریان ئاشکرا ده‌بوو، په‌نجه‌یان ده‌خستنه
سه‌ر ئاگر و ده‌یانسووتاندن و ده‌رمانیان پێدا ده‌کردن و به شێوه‌یه‌کی دیکه په‌نجه‌مۆریان
ده‌کرد. کاغه‌زی ساخته و به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ساخته و ناوی
ساخته، ده‌درایه ده‌ست کارگێڕی بیانییانی ئه‌وروپاییه‌وه و پێیان ده‌گوترا. هی
وا هه‌بوون له سێ چوار وڵاتی ئه‌وروپایی و له هه‌ر وڵاتێک به ناوێکی جیاوازه‌وه
خۆی ده‌دایه ده‌ست پۆلیسه‌وه و پاشانیش، که مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی پێ ده‌به‌خشرا، وه‌ک
شه‌حنه‌ی[1]
سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیی به سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌سووڕایه‌وه و مووچه‌ی په‌نابه‌ریه‌تی
و پووڵی، ڕێک وه‌ک سه‌رانه و باج، له هه‌ر یه‌ک له‌و وڵاتانه وه‌رده‌گرت. هی وا
هه‌بوو له‌م وڵاتی ئه‌وروپا وه‌ده‌رده‌نرا، له وڵاتێکی دیکه‌وه سه‌ری ده‌رده‌هێنا
و خۆی ده‌دایه ده‌ست پۆلیسه‌وه. هی وا هه‌بوو چه‌ندین ساڵ بێ مۆڵه‌تی مانه‌وه ده‌مایه‌وه
و خێزان و ماڵ و منداڵیشی له کوردستان جێهێشتبوون و هه‌ر به خه‌یاڵیشیدا نه‌ده‌هات.
هی وا هه‌بوو خوشکی خۆی، دایکی خۆی، کچی خۆی به ژنی خۆی ده‌دایه قه‌ڵه‌م و ده‌یهێنان
بۆ ئه‌وروپا. وشه‌ی "ڕاکێشان" له‌و ساڵانه‌دا هاته ئاراوه، که ده‌کاته
هێنانی خه‌ڵکی دیکه له کوردستانه‌وه بۆ ئه‌وروپا. کچێک له کوردستان مێردی به کوڕێکی
کوردی ئه‌وروپانشین ده‌کرد و یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی مێردکردنه‌که ئه‌وه بوو، که
مێرده برایه‌کی یا که‌سێکی کچه‌که ڕاکێشێت بۆ ئه‌وروپا. ئیدی پاره خڕ ده‌کرایه‌وه
تا ئه‌و که‌سه ده‌هێنرا. زۆرجاران ئه‌و کارانه ده‌بوونه هۆی تێکدان و لێکترازانی
خێزان و ژن و مێرد. له نێو ئه‌وانه‌ی ده‌هاتنه ئه‌وروپا هه‌بوون، کوڕی خه‌ڵکانێکی
ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، که باوکیان هه‌ر بۆ پاره‌په‌یداکردن و زیاترکردنی سه‌رمایه
ناردبوونییه ده‌رێ[2].
پاسپۆرتی کوردی ئه‌وروپانشین ده‌فرۆشرا، ده‌کڕدرا، بزرده‌کرا، له سه‌ری ده‌ر ده‌کرا. پاسپۆرتی نوێ نه‌ک جارێک ده‌یان جار وه‌رده‌گیرا.
ته‌نێ له‌پێناوی هێنانی خه‌ڵک و گه‌یشتن به ئه‌وروپا و مانه‌وه‌دا له ئه‌وروپا،
بۆ دابینکردن و ته‌داره‌کی ئه‌و کارانه، سوێند ده‌خورا، هه‌زاری به پووڵێک. بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته هه‌زارویه‌ک ڕێگه ده‌گیرایه به‌ر. کوردی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و
چه‌مچه‌ماڵ و که‌لار و ئامێدی و شوێنه‌کانی دیکه‌ی به‌شه ئازاده‌که‌ی باشووری کوردستان،
له ئه‌وروپا به نێوی کوردی خانه‌قینی و که‌رکووکی و مه‌نده‌لیی و خورماتوویی و جه‌له‌ولایی
و فه‌یلیی به‌غداییه‌وه خۆیان ده‌دایه ده‌ست پۆلیسه‌وه. پیاوی وا ده‌هات 12،
14 ناسنامه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی له‌به‌رده‌م
پۆلیسه‌کاندا داده‌نا، که نیوه‌ی هی منداڵانی ماڵه خزم و هاوسێ و که‌سی دیکه
بوون نه‌ک هی خۆی. زه‌لامی سمێڵزل و سه‌ره‌وه‌ی بیست و ئه‌وه‌نده ساڵ ده‌هات و وه‌ک
17 ساڵان خۆی ده‌دایه ناسین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به ڕێگه‌یه‌کی قانوونیی دایک و
باوکیشی بهێنێت بۆ ئه‌وروپا. منداڵی ته‌مه‌ن گچکه‌ی 12 و 13 و 14 و 15 ساڵانی کچ یا
کوڕ، باوک و دایکیان له کوردستان ده‌یانناردنه ده‌رێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه بۆ ده‌رچوونی
خۆیان خۆشکه‌ن. ئه‌و زارۆکانه بۆ خۆیان به ته‌نێ و له ڕێگه‌ی قاچاخه‌وه ده‌نێردرانه
ده‌رێ و که ده‌گه‌یشتنه ئه‌وروپا ده‌خرانه شوێنی تایبه‌تی منداڵان و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
منداڵیش پێویستی به سه‌رپه‌رشتیاره ئیدی قانوون ڕێگه‌یان ده‌داتێ داخوازیی هێنانی
باوک و دایکیان بکه‌ن و کارگێڕی په‌نابه‌رییش له وڵاتانی ئه‌وروپا کارئاسانی‌یان بۆ
هێنانی باوک و دایکی ئه‌و منداڵانه ده‌کرد و ئیدی ئه‌وانیش به ئاسانی له سه‌ر حیسابی
وڵاتانی ئه‌وروپا و له‌به‌رخاتری منداڵه‌کانیان ده‌هێنران. هه‌ندێک منداڵ له‌گه‌ڵ
منداڵی ماڵێکی دیکه‌دا تێکه‌ڵ ده‌کران و ده‌هێنران و پاشان، که ده‌گه‌یشتنه ئه‌وروپا
له‌و ماڵه جوێ ده‌بوونه‌وه و نێوی باوک و دایکی خۆیانیان ده‌دا و ئه‌وانیان ده‌هێنا.
جاری وا هه‌بووه به تاکه یه‌ک پاسپۆرت، که هه‌ر جاره‌ی بۆ که‌سێک به‌کاربراوه
و وێنه‌که‌ی و هه‌ندێک شتی دیکه‌ی گۆڕاوه ده‌یان که‌سی پێ هێنراوه‌ته ئه‌وروپا.
زۆرێک به فڕۆکه و به پاسپۆرتی ساخته له فڕۆکه‌خانه‌کانی ئه‌وروپا داده‌به‌زین
و که خۆیان ده‌دایه ده‌ست پۆلیسه‌وه ده‌یانگوت به کامیوون و لۆری و ئۆتۆمبیل له
تورکیا و یۆنانه‌وه هاتوون. مه‌سیحی عه‌نکاوه‌یی ده‌هات، هه‌رچی شتی ناحه‌زه له
باره‌ی کورده‌وه ده‌یگوت و وای باس ده‌کرد، که له ترسی حیزبه ئیسلامییه‌کان هه‌ڵاتووه،
چونکه نه‌یانهێشتووه عه‌ره‌ق بفرۆشێت یا نه‌یانهێشتووه هاتوچۆی کڵێسه بکات. کوردی
وا هه‌بوو ده‌یگوت، که له لایه‌ن هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تیی و پارتیی و به‌عسه‌وه
ڕاوه‌دوو نراوه و ئه‌گه‌ر بیانگرتبا ده‌یانکوشت. گه‌لێکیش به نێوی جه‌نگی نێوخۆ
و براکوژییه‌وه خۆی ده‌دایه ده‌ست پۆلیسه‌وه. ئه‌وروپاییانیش کارئاسانییه‌کی ته‌واویان
بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری کوردی باشووری کوردستان ده‌کرد، تا وای لێهاتبوو، که‌سێکی
کوردی په‌ناخواز به ماوه‌ی دووحه‌فته‌یه‌ک مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی ده‌درایه و پاش ماوه‌یه‌کی
که‌م ده‌بووه خودانی خانووی خۆی و پاسپۆرتی خۆی و گیرفانی خۆی و ده‌گه‌ڕایه‌وه کوردستانیش.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ریی بۆ کوردی باشوور هێنده ئاسان بووبوو، خه‌ڵکی
به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش به نێوی کوردی باشووره‌وه داوای په‌نابه‌رییان ده‌کرد
و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی ناکوردیش فێری ئه‌وه بووبوون، که به نێوی کورده‌وه خۆ بگه‌یه‌ننه
ئه‌وروپا و په‌نابه‌ریی وه‌رگرن. ئه‌م هه‌ڵاتن و ڕه‌وکردنی خه‌ڵکه‌ی کوردستان بۆ ئه‌وروپا،
بێجگه له‌وه‌ی قورساییه‌کی بۆ کوردانی پێشتر دانیشتووی ئه‌وروپای ساز کرد، به‌وه‌ی
پاره‌یان بۆ بنێرنه‌وه و کۆمه‌کیان پێ بکه‌ن، بۆ ده‌رچوون له وڵات به هه‌ر جۆرێک
بێت، بوو به هۆی سازکردنی کۆمه‌ڵێک کێشه و سه‌رێشه بۆ کوردانی ئه‌وروپایش. کێشه‌ی
ئابووری، خێزانی، کۆمه‌ڵایه‌تی و...زۆری دیکه‌ش سه‌ریان هه‌ڵدا. هه‌ر کردنه‌وه‌ی ده‌رگای
کوردستان دوای 1991 و به‌رپابوونی ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی کوردی ئه‌وروپا بۆ سه‌ردانی
کوردستان، بۆ خۆی گه‌لێک کێشه‌ی بۆ کوردانی ئه‌وروپا ساز کرد. ئه‌وده‌می باری
ئابووری خه‌ڵک له کوردستان گه‌لێک خراپ بوو و خه‌ڵک نه‌دار بوو. کوردی ئه‌وروپایش
هه‌رچه‌ندی ده‌ستکورت و هه‌ژاریش بووایه‌ن، له چاو ئه‌وانه‌ی کوردستان باشتر
بوون. ئیدی کوردی ئه‌وروپانشین پاره‌یان کلده‌کرده‌وه بۆ کوردستان یا بۆ خۆیان ده‌یانبرده‌وه.
ئه‌و شاندن و بردنه‌وه‌ی پووڵه، سه‌دان کێشه‌ی بۆ کوردانی ئه‌وروپا ده‌سازاند. ژن
و مێرد و خێزان هه‌وڵیان ده‌دا یارمه‌تی بنێرنه‌وه بۆ که‌سانی خۆیان له وڵات. ژن
داوای ده‌کرد یارمه‌تیی ماڵی باوکی بدرێت و مێردیش ده‌یویست یارمه‌تی ماڵی باوکی خۆی
بدات. ژن به دزیی مێردییه‌وه کۆمه‌ک و پاره‌ی بۆ ماڵیی باوکی خۆی ده‌نارده‌وه و
مێرد به دزیی ژنه‌که‌یه‌وه پاره‌ی ده‌نارده‌وه. ئه‌و ده‌یگوت تۆ بۆ دایکت زیاترت
ناردووه‌ته‌وه و بۆ دایکی منت که‌متر ناردووه‌ته‌وه و ئه‌میش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی
ده‌گوته‌وه. هه‌ریه‌که‌یان ماڵی دایک و باوکی خۆیان، به ده‌ستکورت و نه‌دار ده‌دایه
قه‌ڵه‌م، ئه‌گه‌ر وایش نه‌بوونایه و پێچه‌وانه‌که‌یشی بووایه‌ن. جاری واهه‌بوو هیچ
یه‌ک له ژن و مێرد ئاگایان له ڕه‌وتارکردنی یه‌کدی نه‌بوو و که‌س به ئه‌وی دیکه‌ی
نه‌ده‌زانی چ ده‌کات. کلکردن و بردنه‌وه‌ی پاره بۆ که‌سه‌کانی کوردستان و کۆمه‌ککردن
به ده‌رچوونیان بۆ ئه‌وروپا و سه‌ردانی کوردستان، ئه‌گه‌ر ده‌رده‌سه‌ری و سه‌ختییه‌کی
زۆری بۆ کوردانی ئه‌وروپا سازاندبێت، ئه‌وا بۆ ئه‌وانه‌ی کوردستانیشی که‌م نه‌سازاندووه.
چه‌ندین ڕووداوی کوشتن و سه‌رژێکرن و ته‌ڵاقدان و تێکچوونی خێزان و شه‌ڕه‌چه‌قۆیش له کوردستان به هۆی
"ده‌ڤه‌ری ئازاد" و "ده‌ڤه‌ری هه‌ڵنه‌فڕینی فڕۆکه" و
"ناردنه‌وه‌ی پاره له ئه‌وروپاوه" و "1991"ه‌وه، هاتنه گۆڕێ
و بوونه هۆی کاره‌سات و کڵۆڵیی بۆ چه‌ندین خێزان و خه‌ڵکی کورد. ته‌واوی ئه‌و کارانه
و پرۆسێسه‌که به‌و جۆره ڕۆیشت و به‌ڕێوه‌چوو و تا ڕووخانی ڕێژیمی به‌عسیش ده‌یخوارد
و ده‌کرا. ئێستا دوای ڕووخانی ڕێژیمی به‌عس و سه‌ددام حوسه‌ینیش خه‌ڵک هه‌ن، هێشتا
وڵات به‌جێده‌هێڵن و ڕووده‌که‌نه ئه‌وروپا. هێشتا پاشماوه‌ی خه‌ڵکانی ده‌رچووی چه‌ندین
ساڵێکی پێش ڕووخانی به‌عس له وڵاتانی یۆنان و تورکیا ماونه‌وه و ته‌داره‌کی خۆیان
ده‌بینن بۆ هاتن بۆ ئه‌وروپا و هی وایشیان هه‌ن تازه ده‌گه‌نه ئه‌وروپا. خه‌ڵکیش
هه‌ن تازه و له دوای ڕووخانی به‌عسه‌وه وڵاتیان جێهێشتووه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وروپا.
ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی جێی خۆیان له ئه‌وروپا بکه‌نه‌وه و مۆڵه‌تی مانه‌وه و ژیان به‌سه‌ربردن
له ئه‌وروپا وه‌رگرن، گه‌ره‌که به‌ڵگه‌ی دیکه‌ی پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌کانی سه‌رده‌می
ڕێژیم بده‌نه پۆلیس و به جۆری دیکه و قسه‌ی دیکه و پاساوی دیکه، داکۆکی له هه‌ڵاتنی
خۆیان و ڕووکردنه ئه‌وروپایان و داخوازی په‌نابه‌رییان بکه‌ن. ئێستا ئیدی قه‌وانه
سواوه کۆنه‌کانی جاران ناخۆن و به‌ڵگه و هۆی نوێ پێویستن و ده‌بێ بخرێنه به‌رده‌ست.
ده‌زانی ئێستا کوردگه‌لێکی ڕووله‌ئه‌وروپاکه‌ر و په‌ناخواز چۆن خۆیان به وڵاتان و
کارگێڕییانی بیانیی ئه‌وروپا ده‌ده‌نه ناسین و داوای په‌نابه‌ریی ده‌که‌ن؟ ئێستا کورد وه‌ک به‌عسی و جاش و سیخوڕی ڕێژیم یا
به‌عسیزاده و جاشزاده و سیخوڕزاده، خۆ به ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی ئه‌وروپا ده‌ناسێنێت.
ئێستا له‌کن پۆلیسی ئه‌وروپا باسی ئه‌وه ده‌کات، که باوکی به‌عسی یا جاش یا سیخوڕ
یا پیاوی ڕێژیمی به‌عس بووه و پێوه‌ندی به به‌عسه‌وه هه‌بووه و خزمه‌تی به حوکوومه‌تی
به‌عس کردووه و خه‌ڵکی ئازار داوه و گرتووه و کوشتووه و ده‌ستی له خوێنی خه‌ڵکدایه
و دوای ڕووخانی سه‌ددام حوسه‌ینیش خه‌ڵک ویستوویانه تووڵه‌ی کرده‌وه‌کانی باوکی له
هه‌موو ئه‌ندامانی ماڵه‌که بکه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر گیرابا ده‌کوژرا و له‌به‌ین ده‌برا
و ئیدی ئه‌میش هه‌ر فریای ئه‌وه که‌وتووه که‌وڵی خۆی ڕزگار کات و هه‌ڵبێت و خۆ
بگه‌یه‌نێته ئه‌وروپا. له ته‌واوی ئه‌و پرۆسێسه گرۆتێسکییه‌دا، ئه‌وه‌ی دێته به‌رچاو
و مرۆڤ ده‌یگاتێ ئه‌وه‌یه، که مرۆڤی کورد، دیاره مه‌رج نییه هه‌مووی، توانستێکی
باشی خۆگۆڕین و که‌سیه‌تییگۆڕینی هه‌یه و پێی ده‌کرێت چۆنی بووێت و به چ جۆرێک بیه‌وێت
خۆی پێشان بدات و به چ ئاوازێک بیه‌وێت هه‌ڵپه‌ڕێت و به چ بایه‌ک بیه‌وێت شه‌ن بکات
و فره‌جاران هیچ شتێک به‌ری پێ ناگرێت و خۆخوازی و خۆویستی و هه‌ڵپه و چاولێکه‌ریی
کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی کردووه‌ته سه‌ری، که شه‌رم له هیچ شتێک نه‌کات و له هیچ
نه‌سڵه‌مێته‌وه و پێی ده‌کرێت، له‌وپه‌ڕی شۆڕشگێڕییه‌وه و له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه
و به چه‌که‌که‌ی ده‌ستییه‌وه، بازداته سه‌نگه‌ری جاشایه‌تی و به‌رگی جاشایه‌تی
له‌به‌ر کات و هه‌ر به‌و چه‌که‌ی ده‌ستیشی ڕاوه پێشمه‌رگه بکات. پێده‌چێت ئه‌مبه‌ر
و ئه‌وبه‌رکردن و ڕووگۆڕین و قسه‌گۆڕین و به‌ڵێنگۆڕین و ڕاگۆڕین و وه‌رچه‌رخان و
بادانه‌وه، به‌شێک بن له سیفه‌تگه‌له فره‌ئاساییه‌کانی کاراکته‌ری به‌شێکی زۆری
مرۆڤی کورد.
13-6-2005
[1] نوێنه‌ری
خاوه‌ن موڵک و ده‌ره‌به‌گ، که به سه‌ر وه‌رزێراندا ده‌گه‌ڕا و به‌رپرسی خڕکردنه‌وه‌ی
باجی زه‌وی و به‌رهه‌می کشتوکاڵ بوو. دارۆغه‌یشی پێ ده‌گوترێ، که واتای سه‌رده‌سته
و گه‌وره‌ی پاسه‌وانانیش ده‌دات.
[2]من بۆ خۆم ساڵی 1991 و له سه‌رده‌می کۆڕه‌وه‌که‌دا
و له‌نێو ئۆردووگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، که هه‌ڵاتوانی کۆڕه‌وی باشووری
کوردستانیان گرتبووه خۆ، خه‌ڵکی له‌و جۆره‌م دیتبوو، که ده‌یه‌ویست له‌مه‌ڕ
چۆنیه‌تیی کار و سه‌رمایه‌وه‌گه‌ڕخستنه‌وه له ئه‌وروپا بزانێت و به ڕاشکاوییش
ده‌یگوت، مه‌به‌ستی ناردنی کوڕی خۆیه‌تی بۆ وه‌ها کارێک.
No comments:
Post a Comment