هه‌ڵبژاردنێکی ئازادانه یا سووکلێنۆڕێنی
مرۆڤ
په‌ری شاکه‌لی
07/12/2009
بۆ ماوه‌یه‌ک گه‌شتێکی وڵاتی هۆڵاندم کرد. ئه‌وه‌ی بۆم ده‌رکه‌وت،
وڵاته‌که ڕێک وه‌ک سوێد وایه و له زۆر ڕووه‌وه له‌نێو خه‌ڵکی هه‌موو جیهاندا
به‌وه ناسراوه، که لیبراڵه و پشوودرێژ و به ته‌حه‌مموله. ڕۆژێکیان له‌گه‌ڵ
هاوڕێیه‌کمدا، به جاده‌کانی شاری هارلێم(Harlem)دا، که 3 میل له خواره‌وه‌ی ئه‌مستردام
(Amsterdam)ه، پیاسه‌مان ده‌کرد. به نێو نێوه‌ندی شاردا تێپه‌ڕێن،
خرۆته مارکت(Grote Markt) و کاتدراڵی سانت باڤۆ(Sint
Bavo)،
که له 1500ه‌کانه‌وه هه‌یه و یه‌کێک له ئۆرگن(Organ)[1]هگهورهکانی جیهانی لێیه و به لای هه‌موو قاوه‌خانه و
مه‌یخانه و شوێنی دانیشتنه‌کانی دهرێدا پێچمان کرده‌وه، تا گه‌یشتینه جاده‌یه‌کی
هاوته‌ریبی جاده‌که‌ی خۆمان. پاش نیوه‌ڕۆیه‌کی گه‌رمی هاوین بوو و من گوێم له ده‌نگی
گۆرانییه‌کی به‌کۆمه‌ڵ بوو له کڵێسه‌یه‌کی گچکه‌وه، که سه‌د میترێک له پێشمانه‌وه
بوو. که گه‌یشتینه پێش کڵێسایه‌که له سووچه‌که‌دا، به لای چه‌پدا وهرچهرخاین
و بینایه‌که‌ی، که له‌گه‌ڵ کڵێسایهکهدا دیوار‌یان به‌یه‌که‌وه بوو، په‌نجه‌ره‌ی
گه‌وره‌ی پێوه بوو و له‌و پهنجهرانهدا، ژنی نیوه‌ڕووت ڕاوه‌ستابوون و له نێو
چرا و ڕووناکییه‌کی سووره‌وه، خۆیان پێشان ده‌دا. یه‌کێک له‌و خانمانه به ڕوویه‌کی
خۆشه‌وه، ده‌ستی بۆ ئێمه به‌رزکرده‌وه و ئێمه‌ش پێکه‌نین و ده‌ستمان بۆی به‌رزکرده‌وه
و به‌رده‌وام بووین له‌سه‌ر ڕۆیشتنه‌که‌مان. ده‌مه‌وێ ئه‌وه وه‌بیر بهێنمه‌وه،
که گوتوبێژه‌کانی ئێمه له‌مه‌ڕ ئه‌و ئازادییه ڕه‌هایه‌وه بوو، که دژ به به‌ها و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌شێکی زۆری خه‌ڵکه‌وه‌یه
و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له جڤاکێکی مۆدێرنی ئه‌وروپاییدا، که زۆر له سوێد جیاواز
نییه، ڕه‌وایه و ڕێگه پێدراوه. ئه‌و بابه‌ته زۆر ده‌مه‌ته‌قه‌ی له‌سه‌ر
کراوه، ڕه‌نگه به هۆی ئه‌وه‌وه بێت، ئه‌و پیشه‌یه، یه‌کێکه له کۆنترین پیشه‌کانی
جیهان. خه‌ڵکانیک هه‌ن ئه‌وه وه‌ک کار ته‌ماشا ناکه‌ن، به‌ڵکه وه‌ک ده‌ربڕین و
نیشانه‌یه‌کی سووکایه‌تی و وه‌ک هه‌ڵه‌یه‌ک، که له جڤاکدا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێکێش
وه‌ک پێشکه‌وتنێک ده‌یبینن، که مرۆڤ مافی دهستبهرداڕۆیشتن و بڕیاردانی به‌سه‌ر
له‌شی خۆیدا هه‌یه و چۆنی گه‌ره‌کبێ ده‌توانێ وای لێ بکات. بۆیه ئه‌م باسه‌ی من
له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌یه: له‌شفرۆشیی(له ڕووی مێژووییه‌وه) و ڕه‌وشی ئه‌وڕۆی له‌شفرۆشانی
سوێد چۆنه و له هه‌مان کاتیش‌دا له هۆڵاند چۆنه، که دوو وڵاتی نێزیک به یه‌کن،
به‌ڵام دوو دیتنی جیاواز و دژبه‌یه‌کیان هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه.
له‌شفرۆشیی له مێژوودا
له‌شفرۆشیی به واتای ئه‌وه دێت، که‌سێک
یا چه‌ند که‌سێک به‌رانبه‌ر قه‌ره‌بووکردنه‌وه(پاره یا هه‌ر شتێکی دیکه)،
کاری سێکسی ئه‌نجام بدا(بده‌ن). له هه‌ندێ فه‌رهه‌نگدا، له‌شفرۆشیی زۆر به کراوه‌یی
و ئاشکرا دهستیپێڕاگهیشتوو بووه، به‌ڵام له هه‌ندێ جێگه‌ی دیکه‌ش مرۆڤ نه‌یویستووه
هه‌بێت و هه‌وڵی له‌ناوبردنی داوه[2]. گرنگه بگوترێ، کاتێک مرۆڤ باسی
له‌شفرۆش ده‌کات، مه‌به‌ست ژنی له‌شفرۆشه، له‌شفرۆشیی پیاوان، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی
پێی ده‌گوترێ " له‌شفرۆشیی پیاوان" واته: وشه‌ی پیاوهکهیشی له‌گه‌ڵدا
دێت یا ده‌گوترێ پیاوانی پاشکۆ(Eskort). به‌ڵگه‌ی ئه‌وه هه‌یه، که
ژنان، هه‌زاران ساڵ پێش زایین، له مسری کۆندا، کاری له‌شفرۆشییان کردووه و ده‌قیش
هه‌یه هی سه‌رده‌می ئه‌نتیک، که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند سه‌د ساڵێک پێش زایین،
که هه‌مان شت ده‌سه‌لمێنێ[3].
له سه‌رده‌می پێشڤه‌چوونی مه‌سیحییه‌تدا له سه‌ده‌کانی ناوه‌نددا، سێکس له ده‌رێی
ژن و مێردایه‌تی به‌رسزا بووه و هه‌ڵوێستیش به‌رانبه‌ر له‌شفرۆشیی به گشتی و له‌گه‌ڵ
ڕۆژگاردا نه‌ئێنی بووه. له هه‌مان کاتیش‌دا له شاره گه‌وره‌کاندا، لهشفرۆشخانهگهلێکی
زۆر هه‌بوون(ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌گوترا"خانه‌ی ژنان") و ده‌سه‌ڵاتیش چ
ڕێگرییه‌کی له‌به‌رده‌میاندا نه‌بوو، که داوای باج له‌وانه بکات. خه‌ڵک و جڤاک به شێوه‌یه‌کی ناپه‌سه‌ند سه‌یری
ئه‌و دیارده‌یه‌یان ده‌کرد و نه‌خۆشی سیفلس له‌نێو خه‌ڵکی شاری نیاپڵدا بڵاو بووه‌وه
و ئه‌مه‌ش به‌نێو ئه‌وروپادا له ساڵه‌کانی 1700کاندا ته‌شه‌نه‌ی کرد. ئه‌مه‌ش وای
کرد، بۆ به‌رپێگرتنی نه‌خۆشی و دیارده‌ی له‌شفرۆشی، بڕێک سه‌ختگیری بکرێت و ڕێگری
لێ بکرێ، به‌وه‌ی، که ژنانی له‌شفرۆش ده‌بوو به‌ین به‌ین خۆیان دیاری بکه‌ن، به‌وه‌ی
سه‌ریان به‌ته‌واوی بتهراشن و سه‌رپۆش به‌سه‌ردا
بده‌ن، له کاتێکدا ژنانی دیکه سه‌رپۆشیان به‌سه‌ردا نه‌ده‌دا. له‌شفرۆشیی له سوێد هه‌ر له ساڵی 1734ه‌وه قه‌ده‌غه
کرا. له ساڵانی 1800ه‌کانیشدا ئیدی ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه وه‌ک "ڕاستییه‌کی
تاڵ" یا "پێویستییه‌کی بێفه‌ڕ" ته‌ماشا ده‌کرا و هه‌ندێک وڵات، وه‌ک بیرکردنه‌وه له ڕێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی
نه‌خۆشییه سێکسییه‌کان، ده‌ستیانکرد به بڕێک گۆڕانکاری له‌و بواره‌دا. له هه‌ندێ
ده‌ڤه‌ری سوێد، پۆلیس ژنانی له‌شفرۆشیان نێونووس ده‌کرد، چونکه ئه‌و ژنانه به
به‌رپرسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه سێکسییه‌کان داده‌نران. له ڕووسیا ژنانی له‌شفرۆش
پاسپۆرتێکی تایبه‌تیان وه‌رده‌گرت، که تێیدا نووسرابوو ئه‌وان چ کاره‌ن و هه‌موو
حه‌فته‌یه‌کیش ده‌بوو بۆ لێنۆڕین و چاودێری سه‌ردانی بژیشک بکه‌ن. له ئه‌مه‌ریکا
له‌شفرۆشیی تا ساڵانی 1900ه‌کان، ڕیگه‌پێدراو بوو، به‌ڵام له نێوان 1910 –
1915دا، به کاریگه‌ریی ڕێکخراوێکی مه‌سیحیی ژنان، که ناوی "یه‌کیه‌تیی به‌رگریی
مه‌سیحی"Christian
Temperance Union" بوو،
قه‌ده‌غه کرا[4]. ئه‌و ڕێکخراوه له قه‌ده‌غه‌کردنی
ئهلکهولیشدا، که له ئه‌مه‌ریکا پیاده کرا، نۆره‌یه‌کی له‌به‌رچاویان هه‌بوو.
له‌شفرۆشیی له نیڤادا ئه‌وده‌می و تا ئێستاش، جارجار ڕێگه‌ی پێ دراوه و جارجاریش
ڕێگه‌ی لێ گیراوه، لێ له لاس ڤێگاس به‌و جۆره نه‌بووه، له ڕینۆ و لاس ڤێگاس،
له نێوان ساڵانی 1930 و 1950کاندا، ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترا"گه‌ڕه‌کی تیشکی
سوور"[5] هه‌بوو.
له‌شفرۆشیی له‌م ڕۆژگاره‌دا:
دیتن به‌رانبه‌ر ئه‌م پیشه‌یه له‌م
ڕۆژگاره‌دا، له‌نێو وڵاته‌کانی جیهاندا، جیاوازه. هه‌ندێ وڵات به ته‌واوی ئه‌م
کاره‌ی قه‌ده‌غه کردووه و هه‌ندێکیشیان ڕێک وه‌ک هه‌موو کار و پیشه‌یه‌کی دیکه
ته‌ماشای ده‌که‌ن و له هه‌ندێ وڵاتیش بۆ سه‌ختگرتن و به‌رپێگرتنی ئه‌و کاره، هه‌ندێ
قانوون دانراوه، بۆ نموونه سێکسفرۆشتن به پاره ڕێگه‌ی پێ دراوه، لێ کۆمه‌ڵێک
شتی پێوه‌نددار به‌وه‌وه، وه‌ک ڕێکخستنی ژوانی سێکسفرۆش و سێکسکڕ(گه‌ووادی)،
سۆزانیخانه و ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر جاده بۆ له‌شفرۆشیی، کارگه‌لێکی ناقانوونین.
له ئه‌ڵمانیا، له 1-1-2002ه‌وه،
به قانوون، له‌شفرۆشیی ڕێگه‌پێدراوه و به گوێره‌ی حوکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئه‌و
قانوونه"باشترکردنی ڕه‌وشی قانوونی و جڤاکیی له‌شفرۆشه‌کانه"[6]. وڵاتگه‌لێک،
که ئه‌و جۆره هه‌ڵوێسته‌یان له‌هه‌مبه‌ر له‌شفرۆشییه‌وه هه‌یه، سویسرا،
بێلژیک، هۆڵاند و ئه‌ڵمانیان. له وڵاتگه‌لێکی دیکه، وه‌ک به‌دبه‌ختی سه‌یری له‌شفرۆشیی
ده‌کرێ، که نابێ مرۆڤ پێویستی به فرۆشتنی له‌شی خۆی ببێت و، که سێکس کرده‌یه‌کی
دوولایه‌نه‌یه و بۆیه ئه‌نجام ده‌درێ، چونکه هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت. سوێد یه‌کێکه
له‌و وڵاتانه. له جڤاکه ئیسلامییه‌کاندا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژنێک بۆ خۆی بیه‌وێت
هه‌موو کاره‌کانیشی ڕێکبخات، له‌شفرۆشیی، به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌کراوه و بهرسزایشه.
هه‌ندێ جڤاکی ئیسلامیی شیعه، سیغه [7]
پێڕۆ ده‌که‌ن، که ژنومێردایهتییهکی کاتییه و له‌لایه‌ن ئیمامێکه‌وه ڕێکده‌خرێ
و ماوه‌که‌یشی له نێوان چه‌ند کاتژمێرێک و ساڵێک و زیاتردایه و پیاوه‌که‌ش له‌و
ماوه‌یه‌دا به‌رپرسه له به‌خێوکردنی ئه‌و ژنه‌یدا.
له‌شفرۆشیی له سوێد:
له ساڵی 1999وه له‌شفرۆشیی له
سوێد ناقانوونییه. ئه‌وانه‌ی سێکس ده‌کڕن زۆر جاران پیاوانێکن له ته‌مه‌نی ناوه‌نددا،
که سێکس له ژنان ده‌کڕن. زۆرێک له‌م پیاوانه خێزاندارن، ئابوورییه‌کی باش و
کاریشیان هه‌یه. له‌شفرۆشیی له شێوه‌ی پێوه‌ندی نێوان نێر و مێدا جۆره ئاساییه‌که‌یه‌تی،
که هه‌میشه پیاو کڕیاره، به‌ڵام ڕوویشدهدات، که ژنان سێکس له پیاوان ده‌کڕن
و له‌شفرۆشیی له نێوان خه‌ڵکانی(HBT)دا واته: نێرباز(نێر و نێرHomosexual) و مێباز(مێ
و مێ Bisexual) و ئه‌وانه‌یشی
که جۆری سیکسی خۆیان گۆڕیوه(Transsexual)،که نێرن و بوون به مێ یا
مێن و بوون به نێر، ڕووده‌دات. له باره‌ی ئه‌م گرۆیهوه لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر نه‌کراوه.
"RFSL، فیدراسیۆنی
سه‌رتاسه‌ری یه‌کسانی سێکسیی، له لایه‌ن حوکوومه‌ته‌وه ئه‌رکی ئه‌وه‌ی پێ
سپێردراوه، که له ساڵی 2009دا ڕووپێوی
ژماره و وردبوونه‌وه له ڕه‌وشی خه‌ڵکانی(HBT)دا، که سێکس به خه‌ڵکی دیکه،
ده‌فرۆشن و له خه‌ڵکی دیکه ده‌کڕن یا بۆ خۆیان تووشی کڕین و فرۆشتن ده‌بن، بکات.
ئه‌و ڕووپێوانه له ساڵی 2010دا ده‌خرێته ڕوو"[8].
له‌شفرۆشیی، واته: خزمه‌تی
سێکسیی، زۆرجاران له ژووری هۆتیل، فلات(شوققه) یا له ماڵی کڕیاره‌که ئه‌نجام
ده‌درێ. زۆر ژن، له سه‌ر ماڵپه‌ڕه جیاوازه‌کانی ئینته‌رنێت، وه‌ک ئاسانکارییه‌ک،
ئاگاداری بڵاو ده‌که‌نه‌وه و زۆرجاریش ئه‌و ئاگادارییانه تاڕاده‌یه‌ک به وردی
هه‌موو ورده‌کارییه‌کیان له‌مه‌ڕ ئه‌و خزمه‌ته سێکسییانه و نرخه‌کانیانه‌وه تێدایه. ئه‌نیستیتووتی له‌شساغیی میللی له
ساڵی 1999دا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجام دا، له‌و پیاوانه‌ی وه‌ڵامیان دابووه، ده‌رکه‌وت
12%یان جارێک له جاران له سوێد یا له ده‌رێی وڵات سێکسیان کڕیوه. کڕینی سێکس
له ساڵی 1999وه له سوێد قه‌ده‌غه بووه و سزا(جه‌زا)که‌یشی پاره‌یه یا ئه‌وپه‌ڕی
تا 6 مانگ زیندانییه، که("توند"یی سزایه‌که‌ی ڕێک وه‌ک سزای تاوانی به‌نگ
وایه[9]). به گوێره‌ی کۆڕی به‌رگرتن له
تاوان(BRÅ) له ساڵی 1999وه، که ئیدی
قانوونی سێکسکڕین هاته گۆڕێ، 702 که‌س له سوێد به هۆی کڕینی سێکسه‌وه سزا
دراون و قانوون‌یان به سه‌ردا جێبه‌جێ کراوه، له‌وانه‌ش 202 که‌سیان دانیشتووی
ستانی ستۆکهۆڵمن. زۆرجاران ژنان سێکس به پیاوان ده‌فرۆشن. ژنه‌کان، پاشخانی
جیاوازیان هه‌یه و زۆرتر ژنانی نێوان 20 تا 65 ساڵان ده‌گرێته‌وه، که سه‌ر به
پاشخانی هه‌م نزم و هه‌م به‌رزی داهاتیشن. ئه‌و ژنانه‌ی ده‌ستبه‌رداری کاری له‌شفرۆشیی
بوون، شتێکی هاوبه‌ش، که له‌نێوانیاندا هه‌یه ئه‌وه‌یه، هه‌موویان به هۆی لهشفرۆشتنهوه
ڕه‌وشیان تێکچووه و نزیکه‌ی نیوه‌ی ئه‌م ژنانه تووشی جۆره ئالووده‌ییه‌ک بوون
وه‌ک ئالووده‌بوون به به‌نگ. له ڕاپۆرته توێژینه‌وه‌یه‌کی وڵاتانی باکووردا، که
له ساڵی 2008دا ئه‌نجام دراوه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی، له سه‌ر جاده سێکسیان
فرۆشتووه، به 300 که‌س ده‌خه‌مڵێنێ و ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش له ماڵپه‌ڕه‌کاندا
ئاگاداری‌یان بڵاو کردووه‌ته‌وه[10].
تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی نوێی ده‌وڵه‌تی له‌مه‌ڕ ساڵی 1995ه‌وه نییه، لێ له‌وێدا
ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که ساڵانه له سوێد له‌ش ده‌فرۆشن به 2500 که‌س ده‌خه‌مڵێنرێن.
ئه‌مه ته‌نیا له‌شفرۆشیی سه‌رجاده ناگرێته‌وه به‌ڵکه له‌شفرۆشیی نێو ماڵان و
شوققه‌کان و هوتێل و جێگه‌ی شێلان(ماساژ)یش ده‌گرێته‌وه. له مه‌ڕ شه‌قامی
مالمشیلناد (Malmskillnadsgatan) له
ستۆکهۆڵم، زانیارییه‌کی فراوانتر هه‌یه و به گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی کارگێڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
له ساڵی 2008دا، 180 که‌س له سه‌ر ئه‌و شه‌قامه کاری له‌شفرۆشییان کردووه. هه‌موو
ئه‌وانه‌ی له‌شفرۆشییان کردووه، مرۆڤی ئالووده و بهنگیی نه‌بوون، لێ له‌شفرۆشی
به‌نگکێش هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاره‌که‌یاندا هه‌ڵبکه‌ن و به‌رگه بگرن، به‌نگ
ده‌کێشن. به گوێره‌ی ئاماری کارگێڕیی کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌شفرۆشیی که‌می کردووه[11]، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا هه‌بوونی ژماره و زانیارییه‌کی ته‌واو له‌و باره‌یه‌وه، سه‌خته،
چونکه له‌شفرۆشیی سه‌ر جاده گه‌لێک له له‌شفرۆشیی نێو ماڵان و ئه‌وانه‌ی له سه‌ر
تۆڕی ئینته‌رنێت ئاگاداری بڵاو ده‌که‌نه‌وه، دیار و له‌به‌رچاوتره.
له‌شفرۆشیی له هۆڵاند
له‌شفرۆشیی له هۆڵاند، له ساڵی
2000 ه‌وه، قانوونی و ڕێگه‌پێدراو بووه، به‌ڵام پێشتریش هه‌میشه کراوه‌یی و سینگفراوانی
به‌رانبه‌ر ئه‌و کاره هه‌بووه. وڵاتی هۆڵاند جۆره دیتنێکی بۆ ئه‌و کاره هه‌یه،
به هۆڵاندی پێی ده‌گوترێ "gedoogbeleid"، که
ده‌کاته: سیاسه‌تی سینگفراوانی(تۆلێرانس)[12]. کارگێڕی و
فهرمانداریهتییهکان، پێش ڕێگه‌پێدانی له‌شفرۆشخانه‌کان، چ کاریان به سه‌ریانه‌وه
نه‌بوو و په‌لاماریان نه‌ده‌دان، وه‌ها کارێک ته‌نێ کاتێک ڕووی ده‌دا، که
چالاکییه‌که زیانی به خه‌ڵکه گشتییه‌که گه‌یاندبا یا کاتێک بازرگانی(کڕین و
فرۆشتن) به مرۆڤه‌وه کرابا. سێکسفرۆشیی، ته‌نێ له گه‌ڕه‌که جیاوازه‌کانی
تیشکه سووره‌کاندا (Red Light Districts)، که له
زۆرێک له شاره جیاوازه‌کاندا هه‌ن، ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵکه له ڕێگه‌ی
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاگاداری، ئینته‌رنێت، له‌شفرۆشخانه، جێگه‌ی شێلان، یانه‌ی شه‌وانه
و گهووادانیشهوه ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌وانه‌ی له په‌نجه‌ره‌کاندا ڕاده‌وه‌ستن،
ژوورێک به نزیکه‌ی 90 دۆلارێک [13] له
ڕۆژێکدا به کرێ ده‌گرن. له‌شفرۆشیی نێو
په‌نجه‌ره‌کان نزیکه‌ی 20% له‌شفرۆشیی هۆڵانده. سه‌ره‌داوه سووره‌که(De Rode Draad) ده‌سته‌یه‌که
له ساڵی 1985 ه‌وه ده‌ست به‌کار بووه و هاریکاری و کۆمه‌ک به له‌شفرۆشان ده‌کات
له هۆڵاند. کاری ئه‌م ده‌سته‌یه، داکۆکییه له‌و هه‌وڵدانه‌ی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی
مافه‌کانی له‌شفرۆشان ده‌کرێ، وه‌ک گرۆیه‌کی پیشه‌یی و، کار دژی سووکسهیرکردن و
شکاندنه‌وه‌ی له‌شفرۆشان ده‌کات و ئه‌و ده‌سته‌یه له‌شفرۆشیی وه‌ک هه‌ڵبژاردنێکی
ئاگایانه ته‌ماشا ده‌کات[14]. هه‌موو له‌شفرۆشێک
پیاو یا ژن و سه‌ر به هه‌ر پاشخانێک بن، له‌کن ئه‌و ده‌سته‌یه پێشوازییان لێده‌کرێ.
ئه‌و ده‌سته‌یه کار بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی خزمه‌تی نه‌خۆشی و تیمارکردنی له‌شفرۆشان
ده‌کات وه‌ک گرۆیه‌کی پێشه‌یی. له‌وه‌تی له‌شفرۆشیی له ڕووی قانوونه‌وه ڕێگه‌ی
پێ درا، ئه‌و ده‌سته‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ندیکا(FNV)دا هاوکاریی کردووه و ئیدی له‌و
کاته‌شه‌وه له‌شفرۆشان به ئه‌ندامی سه‌ندیکا وه‌رگیراون[15]. مرۆڤ ئه‌گه‌ر
ته‌مه‌نی 18 ساڵیی پڕ نه‌کردبێته‌وه بۆی نییه له بواری له‌شفرۆشیدا کار بکات.
له‌شفرۆشخانه ده‌بێ مۆڵه‌تی ڕه‌سمیی وه‌رگرتبێت و له‌ژێر چاودێریی شاره‌داری و
پۆلیس و کارگێڕیی لهشساغیدا بێت. هه‌ر ده‌ڤه‌رێکی هۆڵاند قانوون و ڕێسای تایبه‌تی
به له‌شفرۆشیی هه‌یه و له شارێکه‌وه بۆ شارێکی دیکه جیاوازییان هه‌یه. خاوه‌نی
لهشفرۆشخانهیهک، به هیچ جۆرێک ناتوانێت، له‌شفرۆشێک به تۆبزی ناچار بکات بۆ
ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کڕیارێکدا سێکس ئه‌نجام بدات و هه‌رگیزیش به تۆبزی ناچار ناکرێت
ئه‌لکهوول یا به‌نگ به‌کار ببات، وه‌ها ناچارکردنێک هه‌رگیز ڕێگه‌ی پێ نادرێت. سه‌ره‌داوه
سووره‌که(De Rode Draad) وایان
ڕێکخستووه، که هه‌موو بانکه‌کان ده‌بێ ته‌واوی لهشفرۆشانیان قه‌بووڵ بێت و وه‌ریانگرن
ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ژماره حیسابێکی بازرگانیی بانکی بکه‌نه‌وه. ئه‌وان خزمه‌تی قسه‌کردن
و گوتوبێژ و ئامۆژگاری گشتی و هه‌مه‌لایه‌نه‌ش بۆ له‌شفرۆشان دابین ده‌که‌ن، چونکه
کاره‌که‌یان هه‌م له ڕووی ڕه‌وانییه‌وه و هه‌میش له‌شه‌کی، سه‌خت و ماندووکه‌ره.
فاکت و ئامار
"له هه‌ردوو لێکۆڵینه‌وه ڕه‌سمی
و ده‌وڵه‌تییه‌که‌ی، که له‌مه‌ڕ له‌شفرۆشانه‌وه کراوه، مرۆڤ ژماره‌ی ئه‌و
پیاوانه‌ی، که کڕیاری سێکسن، به 50 پیاو بۆ یه‌ک ژنی له‌شفرۆش ده‌خه‌مڵێنێ.( SOU 1981:71, SOU 1995:15)".
"له هۆڵاند نزیکه‌ی 30000 له‌شفرۆش
هه‌ن.(off Dutch Sex tax "،Associated
Press, 14 oktober 1997 )[16].
" وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت
په‌رله‌مان قانوونێک ده‌رکات، ڕێگه به جندهخانهکان بدات، که باجی پێشه‌سازی
سێکس له هۆڵاند، بێجگه له پۆرنۆگرافی(فیلمی
سێکسی)، ساڵانه 500 میلیۆن دۆلار وه‌ک به‌شه قازانجێک به حوکوومه‌ت ده‌دات"( Associated Press,
Sex tax ticks off Dutch”, 14 oktober 1997) [17].
"پێش
ساڵی 2000 کارکردن وه‌ک له‌شفرۆش له هۆڵاند کارێکی سه‌خت بوو و ڕۆژێکی کاری
ئاسایی بریتی بوو له 12 کاتژمێر"[18].
"ڕۆژنامه‌ی
تروو(Trouw) باسی
ئه‌وه ده‌کات، که پارساڵ 809 حاڵه‌تی تێوه‌گلاو
و بازرگانی پێوه‌کراو و ساڵی 2007 یش 716 حاڵه‌تی تێوه‌گلاو و بازرگانی پێوه‌کراوی
کڕین و فرۆشتن و سه‌ودا و مامه‌ڵه تۆمار
کراون. ئه‌و ژمارانه گه‌لێک له ژماره‌ی تێوه‌گلاوانی هه‌نگاریا و چین زیاتره.
763 که‌س له‌و تێوه‌گلاوانه ژن بوون و نزیکه‌ی 60%ی ئه‌مانه‌یش ناچار کرابوون، که
له پێشه‌سازی سێکسدا کار بکه‌ن"[19] .
"له
لێکۆڵینه‌وه‌کی پێوه‌ندداری ساڵی 1989دا ده‌رکه‌وتووه، که 13،5%ی پیاوانی
هۆڵاندی به لای که‌مه‌وه جارێک سێکسیان کڕیوه و 6،2% ئه‌مانه‌یش گوتوویانه، که
ئه‌و کاره‌یان له‌م ساڵه‌ی دواییه‌دا کردووه"[20].
"له
نێوان 400 – 600 ژن و ژماره‌یه‌کی نه‌زانراوی منداڵ ساڵانه ده‌که‌ونه سوێد.
زۆرینه‌ی ئه‌مانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، به‌ڵتیک و ڕووسیاوه دێن"[21].
ئه‌نجامگریی
که
دواخاڵی ئه‌م باسه ده‌خوێنمه‌وه و بیر له ته‌واوی ئه‌و ده‌قانه ده‌که‌مه‌وه، له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه خوێندوومنه‌وه، که‌مێک
دوودڵم له ئه‌نجامه‌کان. که بیرله‌و ژمارانه ده‌که‌مه‌وه، له‌مه‌ڕ کڕینی سێکسه‌وه
دۆزیمنه‌وه، پێموایه ژماره‌کان درۆ ناکه‌ن. له نێوان کڕیارانی سێکسدا له
هۆڵاند و له سوێد جیاوازییه‌کی زۆر نییه. 0،5% پیاوانی هۆڵاندی زیاتر له
پیاوانی سوێدی سێکسیان کڕیوه. له هه‌مان کاتیش‌دا مرۆڤ ده‌توانێت ئاماژه به ژماره‌گه‌لێک
بکات، که ئه‌وه‌مان پێشان ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی کاری سێکسفرۆشیی ده‌که‌ن له سوێد،
گه‌لێک که‌مترن. ئه‌وانه‌ی ده‌بنه قوربانی و تێوه‌گلاو بازرگانی کڕین و فرۆشتنی
سێکس له هۆڵاند 800 که‌سن، لێ له سوێد 600 که‌سن. ژماره‌ی دانیشتووانی هۆڵاند
زیاتر له 16 میلیۆنن و[22] سوێد بڕێک له 9 میلیۆن زیاتره. ژماره‌ی ئه‌و تێوه‌گلاو و قوربانییانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ڕا
دێنه نێو وڵاته‌وه و ده‌چنه بازاڕی سێکسفرۆشتنهوه له سوێد و له هۆڵاند، ئه‌گه‌ر
له‌گه‌ڵ دانیشتووانی هه‌ردوو وڵاته‌که‌دا به‌راورد بکرێن، زۆر جیاوازییه‌کی له‌به‌رچاویان
نییه. به پێچه‌وانه‌یشه‌وه، که باس دێته سه‌ر ژماره‌ی سێکسفرۆشان، ئه‌و دوو
وڵاته جیاوزیگهلێکی زۆریان له‌نێواندا هه‌یه، به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێت له خۆی
بپرسێت، چه‌ند سێکسفرۆش له سوێد له‌نێو تاریکایی ئه‌و ژمارانه‌دا خۆیان شاردووه‌ته‌وه؟
له ڕاستیدا مرۆڤ ئه‌وه نازانێت، چونکه مرۆڤ ده‌ستی به‌وه‌دا ڕا ناگات و ئه‌و
دیده‌ی نییه. بێگومان زۆرێک له پشتی کارتی دیده‌نی و ناوونیشان و شێلانگه(جێگه‌ی
شێلان، شێلانخانه، مهساژخانه) و ئاخافتنی مۆبایل و ئاگاداری و شتگه‌لی دیکه‌وه،
شاردراونه‌وه. له ڕاستیدا هه‌موو ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی، که
مرۆڤ چ هه‌ڵسه‌نگاندن و دیدێکی له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه، من بۆ خۆم وه‌ک گه‌لێک که‌سی
دیکه، پێموایه سێکسفرۆشیی شتێکه له‌گوێن"خراپه‌یه‌کی پێویست، ده‌ردێکی
ناچاری، تاڵییه‌ک". زۆرێک له‌و سێکسفرۆشانهی، که ئیدی ده‌ستبه‌رداری
سێکسفرۆشیی بوون ده‌ڵێن، به‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆردا سێکسیان ئه‌نجام
داوه، ئه‌وان دواتر ڕه‌وشیان زۆر خراپ بووه و تێکچوون، هه‌م له‌باری له‌شه‌کی و
هه‌م باری ده‌روونیشیان،. سێکفرۆشیی کارێکی گرانه و، سه‌ختیشه وابزانرێت، هه‌مووکه‌س
هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی، که پێویستن بۆ خۆ دوورخستنه‌وه و خۆداخستن و که‌نارگرتن،
به‌و جۆره‌ی ده‌بێ بکرێ، تێدان، بێجگه له‌وه‌ش
مرۆڤ، کاتێک له ڕه‌وشێکی وه‌ها ناخۆشدایه و ڕووبه‌ڕووی وه‌ها بارێک ده‌بێته‌وه، هاسانه
بڕیاری خراپ و هه‌ڵه بدات.
من
بڕیار ناده‌م و دادوه‌ری ناکه‌م، به‌ڵام گه‌لێک جێی داخه، مرۆڤ ڕێگه‌یه‌کی دیکه‌ی بۆ خۆبه‌خێوکردن و ژیان
نه‌بێت. داوهسوورهکه(De Rode Draad) له هۆڵاند، کارێکی وایان کرد، که پیشه‌ی له‌شفرۆشیی تا ڕاده‌یه‌ک
له‌گه‌ڵ کار و پیشه‌کانی دیکه‌دا یه‌کسان و هاوتا بکه‌ن و بێجگه له‌وه‌ش وڵاته‌که،
له ڕێگه‌ی باجدانان له‌سه‌ر کاری له‌شفرۆشان، پاره‌یه‌کی زۆری ده‌ست ده‌که‌وێت،
ئه‌وه‌ش له مه‌ودایه‌کی درێژدا، به قازانجی جڤاکی هۆڵاندی ده‌گه‌ڕێته‌وه. له
سوێد به‌و جۆره نییه و به شێوه‌یه‌کی باشیش چاودێری به سه‌ر له‌شفرۆشانه‌وه
نییه و له‌باره‌ی کار و ڕهوشیانهوه ئاگادارییه‌کی باش نییه. سێکسشفرۆشتن له
سوێد کارێکی قانوونییه، به‌ڵام کڕینی سێکس نه‌ء، به‌و جۆره سوێد به شێوه‌یه‌کی
دروست به‌رپرسیاریه‌تی هاووڵاتیانی هه‌ڵناگرێت و به ته‌نگیانه‌وه نایه‌ت. له‌شفرۆشان
له هۆڵاند، سه‌ندیکایه‌کیان هه‌یه، له‌گه‌ڵیاندایه و کۆمه‌کیان پێ ده‌کات و
رێکخراوێکیان هه‌یه، چه‌ند که‌سێکی توانای سه‌ر به هه‌مان پیشه کاری تێدا ده‌که‌ن،
هه‌موو ئه‌مانه، دڵنیاییه‌کی مه‌زنن بۆ هه‌موو ئه‌م ژنانه و سه‌رباری ئه‌وانه‌ش
کۆمه‌کی ته‌ندروستی و شتی دیکه‌ش وه‌رده‌گرن.
جارێکی
دیکه ده‌یڵێمه‌وه، هه‌موو که‌سێک مافی به سه‌ر له‌شی خۆیدا هه‌یه. له ڕووی
جڤاکییه‌وه ئازادی سێکسی قه‌بووڵکراوه و ته‌نانه‌ت ڕهوتارکردن و هه‌ڵسوکه‌وتکردن
وه‌ک ئه‌وه‌ی، که زۆر که‌س پێی ده‌ڵێن سووک و له‌شفرۆش، ئه‌وه‌یش هه‌ڵبژاردنێکی
ئاگایانه‌یه. له‌شفرۆشییش ڕێک هه‌ڵبژاردنێکی ئاگایانه‌یه.
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی له سوێدییه‌وه کردوویه به کوردی*
[1]جۆره
ئامیرێکی مۆسیقایه، که له کۆمه‌ڵێک لووله پێکهاتووه و ده‌نگێکی به‌رزی هه‌یه
و بۆ خۆی گه‌لێک مه‌زنه، به زۆری له کڵێسه‌دا به‌کار ده‌برێ و هه‌ندێ جاریش له
کۆنسێرتدا به‌کار ده‌برێ(وه‌رگێڕ).
[2] گه‌لێ
سه‌رچاوه باس له ڕه‌وشی له‌شفرۆشیی له ئه‌وروپا ده‌که‌ن، منیش ئه‌گه‌ر ناوی
شوێنێکی دیکه‌م نه‌برد، ئه‌وا باس له ئه‌وروپا ده‌که‌م.
[13] هه‌رگیز نه‌متوانیوه ژماره‌یه‌کی ڕێک و ته‌واو وهدهستبهێنم،
بۆیه واده‌زانم ئه‌و ژماره‌یه به‌رگۆڕانه. له هۆڵاند بیستم، که ده‌گاته 150
یوورۆیهک، که ده‌کاته 1618.016 کرۆنی سوێدی، به‌گوێره‌ی بازاڕی پاره‌ی 4ی دیسه‌مبه‌ری
2009ی ماڵپه‌ڕی www.forex.se .
[17] Se not 15.
[22]
http://www.geografi.nu/nederlanderna.php
No comments:
Post a Comment