دزگه
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
هه‌واڵی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه و ده‌ستبه‌رداربوونی
سیاسه‌تکار و ده‌سه‌ڵاتدار، له ده‌سه‌ڵات و وازهێنانیان له کار، ناوبه‌ناو لێره
و له‌وێ، له میدیاکانی جیهاندا، په‌خش ده‌بنه‌وه و خه‌ڵک دهیانبیسێت و ده‌یانخوێنێته‌وه.
به‌شێکی زۆری ئه‌و ده‌ستله‌کارکێشانه‌وانه، به هۆی گه‌نده‌ڵی و دزی و به‌رتیلخواردن
و ئه‌و جۆره کردارانهوهیه یا چه‌وتیی و هه‌ڵه و تێکشکانی سیاسی، ده‌بنه ڕێگهخۆشکهریان.
ئه‌وانه‌ی ده‌ست له کار ده‌کێشنه‌وه، زۆرجاران، دوای ئاشکرابوونی شکست و شاشی و کاره
دزێوه‌کانیان، به تۆبزی، له سه‌ر کار لاده‌برێن و وه‌ده‌رده‌نرێن و جاری وایش هه‌یه،
به پرۆسێسیکی قانوونی، ده‌گه‌یه‌نرێنه ئه‌وه‌ی،
قایل بکرین، به وازهێنان و هه‌ندێ جاریش، بۆ خۆیان و پێش زیاتر
ئاوڕووچوونیان ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه
و به ویست و ئاره‌زووی خۆیان، ده‌ستبه‌رداری کاره‌کانیان بن، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌یان
زۆر ده‌گمه‌نه و که‌مجار ڕووده‌دات، چونکه هیچ که‌سێک، ئه‌وه‌ی چێژی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی
چه‌شتبێ، هه‌روا خۆبه‌خشانه، ده‌ست له ده‌سه‌ڵات به‌رنادات و ده‌ستبه‌رداری
خێروبێری ده‌سه‌ڵات نابێت. زۆرینه‌یه‌کی ئه‌وانه‌ی تووشی وه‌ها چاره‌نووسێک ده‌بن،
وازهێنان له ده‌سه‌ڵات، سیاسه‌تکار و سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتن له وڵاتانی خۆیاندا. که‌نارخستنی
وه‌ها که‌سانێک، ته‌نانه‌ت له وڵاتگه‌لێکی "دیموکراتی"یشدا، هه‌روا به
سووک و سانایی جێبه‌جێ ناکرێت، به‌ڵکه وه‌ها کارێک، به پرۆسێسێکی دوورودرێژی
قانوونی و گه‌نگه‌شه‌ی په‌رله‌مانی و لێکۆڵینه‌وه و بگره و به‌رده‌یه‌کی
درێژخایه‌ن و زۆردا، تێده‌په‌ڕێ. هه‌ندێ جاریش، کت‌وپڕ و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، وه‌ها
کارێک ئه‌نجام ده‌درێت و کابرای تێوه‌گلاوی دز، به‌رتیلخۆر و گه‌نده‌ڵ یا تێکشکاوی
سیاسی، وه‌لا ده‌نرێ.
سه‌رۆکی حوکوومه‌تی تایلاند ساماک سونداراڤێج(Samak Sundaravej)ی ته‌مه‌ن 73 ساڵ، که له خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌که‌ی به‌و جۆره دڵنیا نیم، ڕۆژی 9-9-2008 ، به
هۆی ده‌رکه‌وتنی له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌مه‌ڕ شیولێنان و ئاماده‌کردنی
شیوێکه‌وه، ناچار کرا، ده‌ست له پۆسته‌که‌ی هه‌ڵگرێت. سونداراڤێج، کتێبێکیشی له‌مه‌ڕ
چێشتلێنانه‌وه نووسیوه، که بۆ نویه‌م جار، چاپ کراوه‌ته‌وه. ناچارکردنی
سونداراڤێج بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه، به هۆی ئه‌وه‌وه بوو، ئه‌و له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و
شیولێنان و ده‌رکه‌وتنی ته‌له‌ڤزیۆنه‌ی پاره‌ی وه‌رگرتووه، چونکه ئه‌و بۆ خۆی وه‌ک
سه‌رۆکی حوکوومه‌ت مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌یه،
ئه‌و پاره‌یه به زیاده ژمێردراوه.
ئێهوود ئۆڵمێرت(Ehud Olmert)، سه‌رۆکی حوکوومه‌تی ئیسرائیل
و سه‌رۆکی پارتیی کادیما (Kadima)، ڕۆژی 21-9-2008، به ڕه‌سمیی
بڕیاری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی دا و له لایه‌ن په‌رله‌مان (کنێست)ی ئه‌و وڵاته‌وه، وازهێنانه‌که‌ی قه‌بووڵ کرا. ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی
ئۆلمێرت، به هۆی تۆمهتبارکردنییهوه بوو به‌وه‌ی، که 150000 دۆلاری له
بازرگان و سه‌رمایه‌دارێکی ئه‌مه‌ریکایی وه‌رگرتووه و ئۆلمێرت بۆ خۆی ددان به‌وه‌دا
ده‌نێ، که ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌رگرتوو ه، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێ، بۆ که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی
وه‌ریگرتووه.
تابۆ مبیکی(Thabo Mbeki)، سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی خورارووی ئه‌فریقا، له
22-9-2008 دا، به هۆی هه‌ندێ ناکۆکی نێو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌یه‌وه و هه‌ندێ
گازنده‌ی پاره‌وپووڵ و داراییه‌وه، وازی له پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هێنا.
له هه‌موو وڵاتیکدا، که ناوی
دیموکراتی له خۆی ده‌نێ، حوکوومه‌ت، له به‌رده‌م په‌رله‌ماندا، که باڵاترین ده‌سه‌ڵاته
و ئه‌ندامه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵکن و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک ده‌که‌ن، به‌رپرسه
له هه‌موو ورد و درشتێکی وڵات و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی و کارگێڕی و به‌ڕیوه‌بردنی خه‌ڵک
و کارڕاپه‌ڕاندن و جێبه‌جیکردنی کاره‌کانی ناوخۆ و پێوه‌نده‌کانی ده‌رێی وڵات.
حوکوومه‌ت ده‌بێ، هه‌مووده‌م، ئاماده‌ی به‌رسڤدانه‌وه‌ی هه‌موو پرسیارێکی په‌رله‌مان
بێت. وه‌ها کار و پرۆسێسێک، وه‌ک ئه‌نجام، هه‌ڵسه‌نگاندن و ئاگاردبوون و
کۆنترۆڵکردنی کار و چالاکییه‌کانی حوکوومه‌تی لێ ده‌که‌وێته‌وه و خه‌ڵکی وڵاتیش،
بێجگه له‌وه‌ی له ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه، کرده‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی ئه‌نجام
ده‌ده‌ن، له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کان، ئاگادار ده‌بنه‌وه و خۆسازکردن و
ئامادهکارییهکیشه، بۆ به‌ربه‌ستکردن و به‌رپێگرتن و ڕێگه‌گرتن، له گه‌نده‌ڵی و
دزی و خراپبهکاربردنی ده‌سه‌ڵات و سامانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ک پرۆسێسیکی
قانوونی، ماوه‌ی جارێک، ئیدی ڕه‌نگه چه‌ند مانگ جارێک، مانگانه، چه‌ند حه‌فته‌ی
جارێک یا حه‌فتانه، سه‌رۆکی حوکوومه‌ت و وه‌زیره‌کانی، بانگ بکرێنه په‌رله‌مان و
له‌وێ له لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه، پرسیاریان لێ بکرێت.
له بریتانیا، که یه‌کێکه له
کۆنترین دیموکراتییه‌کانی جیهان، حه‌فتانه سه‌رۆکی حوکوومه‌ت و وه‌زیره‌کانی،
بانگ ده‌کرێنه په‌رله‌مان و ده‌خرێنه به‌ر پرسیار. هه‌موو ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌یه‌ک
سه‌رۆکی حوکوومه‌ت، پرسیاری لێ ده‌کرێت. له ڕۆژانی دووشهممهیشهوه تا پێنجشه‌ممه،
هه‌موو وه‌زیره‌کانی حوکوومه‌ت یه‌ک به یه‌ک بانگ ده‌کرێن و ڕووبه‌ڕووی پرسیار ده‌کرێنه‌وه.
ئه‌و لێپرسینه‌وانه، ده‌بنه هۆی دۆزینه‌وه‌ی ته‌واوی خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی
حوکوومه‌ت و پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی کراوه و خۆته‌یارکردنه، بۆ ئه‌وه‌ی دادێ و
وزهوهبهراکردنی حوکوومه‌ته.
په‌رله‌مانه "فرهدیموکراتی"یه‌که‌ی
باشووری کوردستان، که گیرۆده‌ی ده‌ستی حیزبه و ناکرێ له "په‌رله‌مانی
مردووان" زیاتر، ناوێکی باشتری لێبنرێت، ئه‌گه‌ر ساڵی جارێک، وه‌زیرێک یا سه‌رۆکی
حوکوومه‌تی، بانگهێشتن کردبێت، ئه‌وا وه‌ک سه‌ردانێکی ڕه‌سمی بۆیان ژمێردراوه و
له میدیایشدا وا باسکراوه، که سه‌رۆکی په‌رله‌مان "پێشوازیی" له سه‌رۆکی
حوکوومه‌ت یا فڵانه وه‌زیر کردووه، هه‌رگیز
بۆ لێپرسینه‌وه بانگنهکراون، به‌ڵکه هاتوون له‌وێ هه‌ندێک باسی پێوه‌نددار
به کاروباری وه‌زاره‌ت و یا حوکوومهتهکهیانهوه خستووه‌ته ڕوو و ڕوون کردووه‌ته‌وه
و زۆرجارانیش، له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا، ئه‌وان ده‌مڕاست و خاوه‌ن قسه بوونه. دیاره کرده‌ی لێپرسینه‌وه و لێپێچانه‌وه له
هیچ ده‌سگا و کارگێڕییه‌کی، ته‌نانه‌ت خوارێی پلیکانه‌ی ده‌سه‌ڵات و له سه‌ر
ئاستی کارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شارۆچکه و گونده‌کانیش نییه، ئه‌وجا چۆن ده‌بێ
چاوه‌ڕوانی وه‌ها شتێک له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی پلیکانه‌که بکه‌ین!
هه‌موو یه‌کێک له ئێمه به به‌رپرس
و پیاوانی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه ده‌زانین گرێکوێره‌که له کوێدایه و کێشه‌که چییه
و ده‌رده‌که له چییه‌وه هاتووه. کاتێک هزر و فه‌رهه‌نگی هۆز و خێڵ و تیره و
ده‌سته و گرۆ و حیزب، زاڵ بن و هه‌موو ژیانی سیاسیی بگرنه‌وه و حوکوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت،
له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هزر و فه‌رهه‌نگانه چێبکرێن و دابمه‌زرێنرێن، هیج ڕێگه‌یه‌ک،
هیچ بوارێک، بۆ پیاده‌کردنی قانوون نامێنێته‌وه، چونکه قانوونیش، له وه‌ها
جڤاکێکدا، به‌رهه‌می هزر و ئاوه‌ز و فه‌رهه‌نگی حیزب و خێڵ و... ئه‌وانه‌ی دیکه‌یه.
که قانوون چ نۆره‌یه‌کی نه‌بێت، حوکوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانیش، واتای
خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و له چه‌ند وشه‌یه‌کی پووچه‌ڵ زیاتر چ واتایه‌کی دیکه‌یان
نییه. ئه‌وه‌ی له کوردستان ناوی حوکوومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و
وه‌زاره‌تی فڵان و فه‌رمانده‌ی له‌شکر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و کارگێڕیی فڵانه ده‌سگا
و ده‌سه‌ڵات و ده‌یان ناوی دیکه‌یان لێنراوه، ڕێک له چوارچێوه‌ی ئه‌و پێناسه‌یه
ناچنه ده‌رێ و هه‌موو گیرۆده و ئیفلیجن و له بازنه‌ی حیزب و گرۆ و خێڵ و ماڵبات
و ده‌سته‌دا ده‌خولێنه‌وه و به‌شێکن له ده‌سگا حیزبییه‌کان و هه‌رگیز ناتوانن ده‌سه‌ڵات
و کارگێڕییه‌که‌ی کوردستان، به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێکی قانوونیی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی هاوچه‌رخ
و شارستانی و به‌ره‌و حوکوومهتبوون و به ده‌وڵه‌تبوون ببه‌ن. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی
کوردستان، ده‌سه‌ڵاتێکه له سه‌رێی تا پایینی خنکاوی دزی و گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵه و
چه‌وتیی و شکست و دۆڕانی سیاسییه و ته‌نێ وه‌ک ده‌مڕاستی خێڵێک و کوێخای ئاواییه‌ک و سه‌رمایه‌دار
و بازرگان و خاوه‌نکار و به‌رپرسی کۆمپانیایه‌ک، هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌وتار و سیاسه‌ت
و فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌که‌ی
له‌مه‌ڕ ئێمه، نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره باڵاکان، به‌ڵکه ئه‌وانه‌یشی که سهرهگوریسێکی
حیزب یا حوکوومه‌تیان به ده‌سته‌وه‌یه یا که‌سانێکی مشه‌خۆر و ههڵمشی دوای ئه‌وانه‌ن،
نه‌ک هه‌ر پاره‌یه‌کی زیاد، به‌ڵکه ده‌یان جۆره پاره‌ی زیاده و ده‌یان جۆره
مووچه و به‌خشیش و به‌رتیل و خانوو و ئۆتۆمبیل و زه‌وی و باخ و هوتێل و
ڕیستۆرانت و کۆمپانیا و تایبه‌تمه‌ندی دیکه و هه‌زاران "ده‌فته‌ر و
بلۆک"ه دۆلار، به ئاشکرا قووت ده‌ده‌ن، بێجگه له‌وه‌ی به دزی و له پشتی
په‌رده‌وه چی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌یان مه‌گه‌ر خودا بۆ خۆی بیزانێت!
له 1991ه‌وه تا ئه‌مڕۆ، که ئیدی
به‌شێک له باشووری کوردستان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی کوردییه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی
ده‌کرێ، به‌و هه‌موو په‌رله‌مان و حوکوومه‌ت و کارگێڕییانه‌ی ئه‌م هه‌موو ساڵانه‌وه،
تا ئێستا تاکه یه‌ک وه‌زیر، یه‌ک سه‌رۆکی حوکوومه‌ت یا جێگری وی، یه‌ک به‌رپرس، یه‌ک
هه‌ڵسووڕێنه‌ری حیزب، یه‌ک ده‌سه‌ڵاتدار، تووشی لێپرسینه‌وه و لێپێچانه‌وه نه‌بووه
و نه‌کراوه و نه په‌رله‌مان و نه هیچ ده‌سگایه‌کی تر، هه‌ڵه و چه‌وتیی سیاسی و
ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی کت‌وپڕ و ناقانوونی ئه‌و هه‌موو به‌رپرسه‌ی، که زۆرینه‌یه‌کی خه‌ڵکه‌که‌ش
به "خواپێدان" و پاداشتی"خه‌بات" بۆیان ده‌ژمێرن، ڕۆژێک له
ڕۆژان، نه‌خستووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه!
له وڵاتێک‌دا، فریودانی سیاسی و دزی
و گه‌نده‌ڵی، نه‌خشه و فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌تی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی بێت و جڵه‌وی
حوکوومه‌ت و په‌رله‌مانیش به ده‌ست ئه‌وانه‌وه بێت، ژینگه‌یه‌کی گه‌نده‌ڵ ده‌ئافرێ
و قانوون ده‌خرێته خزمه‌تی فریوده‌ر و گه‌نده‌ڵ و دزانه‌وه و دزی و گه‌نده‌ڵی و
فریودان، ده‌بنه فه‌رهه‌نگ و بۆ خۆیان ده‌بنه قانوون. له وه‌ها ژینگه‌یه‌کی
ژاراویدا، لێپرسینه‌وه و لێپێچانه‌وه، له خه‌یاڵ زیاتر شتێکی دیکه ناگه‌یه‌نێت.
ژینگه‌یه‌کی وه‌ها گه‌نده‌ڵ، هه‌میشه دز ده‌ڕوێنێ و گه‌رای دزی و گه‌نده‌ڵی ده‌ترووکێنێ
و کارگه‌یه‌که دز و گه‌نده‌ڵ وه‌به‌رهه‌م دێنێ.
ده‌ڵێن جارێک له دانیشتنێکدا باسی ئه‌وه ده‌کرێ، که
ناوچه‌ی زه‌هاو جاران دزی که‌م بوو، که‌چی ئێستا دزێکی زۆری تێدا په‌یدا بووه، مه‌وله‌وی
تاوه‌گۆزی شاعیریش، که ئاماده‌ی ئه‌و کۆڕه ده‌بێ، ده‌ڵێ:
"
دزه‌که‌ی زه‌هاو زاو و زۆ که‌رده‌ن
هه‌ر دزێ حه‌و دز په‌ی وێش ئاوه‌رده‌ن"
واته: دزه‌کانی زه‌هاو زاوزێیان کردووه و هه‌ر دزێک حه‌وتی
لێ بووه، بۆیه وه‌ها زیاد بوونه.
له کاتێکدا، که نه به گوێره‌ی{وَالسَّارِقُ
وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُواْ أَيْدِيَهُمَا جَزَاء بِمَا كَسَبَا نَكَالاً مِّنَ
اللّهِ وَاللّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ}ی
ئیسلام، ده‌ستێک بڕا و نه به گوێره‌ی
قانوونی دانراوی سه‌رده‌میش کرا، که ده‌بوو تا ئێستا ڕۆژانه ده‌یان به‌رپرس
و ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان، له لووتکه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه تا پایینی، تڕ‌ۆ و شاربه‌ده‌ر
کرابان و ماڵ و موڵک و سامانیان داگیر کرابان، دزه گه‌وره‌کانی
کوردستانیش، مانه‌ندی دزه‌کانی زه‌هاو، هه‌ریه‌که نه‌ک حه‌وت به‌ڵکه سه‌دانیان
لێ بووه و ده‌بێت و تا دێت زیادیش ده‌که‌ن.
له
ڕۆمانی "کۆلاره ههڵدهرهکه"ی، خالید حوسه‌ینیدا، باوکه‌که به ئه‌میری
کوڕی ده‌ڵێ:"
که تۆ پیاوێک ده‌کوژیت، تۆ ژیانێک ده‌دزیت. تۆ مافی ژنی
ئه‌و پیاوه، بۆ ئه‌وه‌ی مێردێکی هه‌بێت، ده‌دزیت، باوکی منداڵه‌کانی ده‌ڕفێنیت.
که تۆ درۆیه‌ک ده‌که‌یت، تۆ مافی که‌سێک بۆ ڕاستی ده‌دزیت. که تۆ که‌سێک فریو ده‌ده‌یت
و فێڵی لێ ده‌که‌یت، تۆ مافی دادوه‌ری و ڕاستی ده‌دزیت. هیچ کردارێک نییه له دزی
دزیوتر و خراپتر بێت".
که کوشتن،
دزینی ژیان و دزینی ماف بێت، که کوشتن، ڕفاندن و دزینی مرۆڤ بێت، که درۆ، دزینی ماف بێت، که
فریودان و فێڵ، دزینی دادوه‌ری و ڕاستی بێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستان و ئه‌وانه‌یشی
له بازنه‌ی ئه‌واندان و دهستوپێوهندیانن،
چه‌ته و جه‌رده‌ئاسا، وڵاتێک ده‌دزن، فه‌رهه‌نگێک ده‌سڕنه‌وه و ده‌دزن، مێژوویه‌ک
ده‌دزن، گه‌لێک فریو ده‌ده‌ن و ده‌ڕووتێننه‌وه و برسی ده‌که‌ن و هه‌رگیزیش، نه‌ک
هه‌ر به خراپترین و دزیوترین کاری نازانن، به‌ڵکه کۆڵێک به ڕه‌وا و مافی
خۆیشیان ده‌یزانن.
27-9-2008
No comments:
Post a Comment