ڕه‌هاکردنی بیر
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
11ی
سێپته‌مبه‌ری 2001، گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تیی له مێژووی مرۆڤایه‌تی و سیاسه‌تی جیهانی
و ته‌نانه‌ت جیهانبینیی خه‌ڵکی ئاسایی خۆراوایشدا هێنایه گۆڕێ. هه‌ر له‌وێ ڕۆژێ
ڕا، ئیدی جیهان له‌مسه‌رییه‌وه بۆ ئه‌و‌سه‌ری
و ته‌واوی گۆی زه‌وی بوو به مه‌یدانێکی ته‌ختایی بێ قۆرت و بێ کۆسپ و بێ گت، بۆ
ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمان و هاوبیرانی و بوو به نیشانی تیری پێشتر ئاماده‌کراو و
هاوێژراوی ئه‌وان. ئه‌گه‌ر جاران ڤیێتنام و ته‌واوی ئه‌مه‌ریکای لاتین و ئه‌فریقا
و وڵاتانی سه‌ر به به‌ره‌ی سۆسیالیستی"ناسۆسیالیستی"...مه‌به‌ست بووبن،
له دوای 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه، هه‌موو جیهان و به تایبه‌تیش جیهانی ناڕوژاوا و
نامه‌سیحی و ئیسلامی مه‌به‌ستن. له ئه‌فغانستانه‌وه ده‌ستیپێکرد و گه‌یشته
عیراق و فلستین و لوبنان و به‌ره‌و سووریا و ئێران و...ملده‌نێت و پێشده‌چێت هه‌ر
له‌و نێوانه‌دا نه‌وه‌ستێت و هه‌موو جیهان بته‌نێته‌وه. موجاهیدین و جه‌نگاوه‌رانی
دوێنێی دژه‌کۆمۆنیزم له ئه‌فغانستان، که ده‌رچوو شاگردی فێرگه سیخوڕییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
بوون و ئه‌مه‌ریکا بۆ خۆی بارهێنه‌ر و په‌روه‌رده‌کاریان بوو و دوای ئه‌وه‌ی کاری
پێیان نه‌ما، له دوای 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، بوون به شه‌یتانێکی
نه‌فره‌تلێکراو و خوێنتاڵ و دژه‌ڕۆژاوا و مۆری ته‌رۆریست و ته‌رۆریزمیان به ته‌وێڵه‌وه
نرا. ته‌رۆریزم و ته‌رۆریست، بوون به بنێشته‌خۆشه‌ی بن ددانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان
له خانه‌ی ئه‌مه‌ریکادا ده‌بیننه‌وه. ئه‌مه‌ریکا به داهێنان و هێنانه‌گۆڕێی ئه‌و
تێزی ته‌رۆره، ئه‌وه‌ی له بیرگه‌ی به‌شێکی زۆری خه‌ڵکدا سڕییه‌وه، که بۆ خۆی
وه‌ک ده‌وڵه‌ت، ته‌رۆریسته و که ئه‌و کاره نامرۆڤیانه و ئه‌و جه‌نگ و کۆمه‌ڵکوژییانه‌ی
ئه‌و ئه‌نجامی داون و ئافراندوونی، ئه‌وانه بۆ خۆیان، ته‌رۆرن. ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له لایه‌ن ئه‌مریکاوه
ناوی ته‌رۆریستیان لێ نراون و ده‌نرێن و ته‌واوی ئه‌و کارانه‌یشی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه
ناوی ته‌رۆر و ته‌رۆریزمیان لێ نراون و ده‌نرێن، هه‌ر له 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه تا
ئه‌وانه‌ی ئه‌فغانستان و ئه‌وانه‌ی عیراقی دوای سه‌ددام حوسه‌ین، هه‌ر هه‌موویان
جێی گومانن و مرۆڤ ده‌خه‌نه سه‌ر هێڵ و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک توند و چه‌سپاو
گومانهه‌ڵنه‌گر، که ته‌واوی سه‌ره‌داوه‌کان بگێڕێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریکا خۆی و بۆ
زایۆنیزمی جیهانی و ئه‌وان به چێکار و ئافرێنه‌ر و جووڵێنه‌ری ئه‌و به‌ڵا و کاره‌سات
و ماڵوێرانییانه بزانێت و هه‌موو ئه‌وانه‌یشی، که به ناوی"ئه‌بوو فڵان و
ئه‌بوو کێ و که‌تائیبی چی و ده‌سته‌ی فڵان و ئه‌نجونه‌ی نازانم چی و گرۆی شه‌هید
کێ و له‌شکری ڕزگاری کوێ...." و ده‌یان نێوی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی دیکه‌وه، وه‌ک
ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و کارانه پێشان ده‌درێن، ته‌نێ وه‌ک خه‌ڵکانێکی کڕدراو و
کۆککراو و گێژکراو و ئه‌کته‌ر بێته به‌رچاو، که ئه‌و نۆرانه‌یان پێ به‌خشرابێت.
به وه‌ها کارێک، دزێواندنی هه‌موو نائه‌مه‌ریکاییه‌ک و ناڕۆژاواییه‌ک و نازایۆنیستییه‌ک،
ئه‌نجام ده‌درێت و ڕێگه‌ی ڕاماڵین و له‌نێوبردنی هه‌موو جۆره دژه‌بۆچوون و
جیاوازییه‌ک خۆش ده‌کرێت و جیهان، ته‌واوی جیهان، وه‌ک تۆپێکی گچکه، ده‌خرێته
نێو له‌پێ ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژاوا و زایۆنیستانه‌وه و ئیدی جیهانێک دێته گۆڕێ ئه‌مه‌ریکایێندراو
و یه‌کڕه‌نگ و تاکفه‌رهه‌نگ.
ئه‌گه‌ر
مرۆڤ باوه‌ڕی به ئازادی هه‌بێت و جیهان و مرۆڤایه‌تیی به جیاوازییه‌کانیانه‌وه،
به تایبه‌ت جیاوازییه فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هزرییه‌کان، پێ جوان و خۆش و
باش بێت، ئه‌وا هه‌رگیز بیری بۆ له قاڵبدان و چوارچێوه‌دارکردن و سنووردارکردنی
ئه‌و جیاوازییانه ناچێت و هه‌وڵی تواندنه‌وه‌یان نادات. هه‌ر فه‌رهه‌نگێک،
باژێڕێک، وڵاتێک، گه‌لێک، جڤاکێک، مرۆڤێک
به‌وه‌وه جوانه، که له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیکه‌دا جیاوازه و تایبه‌تمه‌ندیه‌تی خۆی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئیندیانێک و چینییه‌ک و ئه‌فریقاییه‌ک و سوێدییه‌ک و کوردێک و هیندییه‌ک،
وه‌ک یه‌کیان لێ هات و چ جیاوازییه‌ک له نێوانیاندا نه‌ما و وه‌ک یه‌ک بیریان
کرده‌وه و یه‌ک جۆره نه‌ریت و یه‌ک فه‌رهه‌نگ و یه‌ک سیاسه‌ت، بوون به سه‌رخانی
ژیانیان، ئه‌گه‌ر هه‌موو یارسان و هیندۆس و بوودیست و ئێزدی و کۆنفۆشیۆسی و
موسوڵمانێک بوون به عیسایی، ئه‌گه‌ر هه‌موو کۆمۆنیست و ئه‌نارکیست و چه‌پ و دژه‌ئیمپریالیست
و دژه‌سه‌رمایه‌دارێک بوون به سه‌رمایه‌دار و نۆلیبراڵ، ئیدی چ تامێک و چ جوانییه‌ک
له‌و جڤاک و وڵات و گه‌لانه‌دا وه‌دی ده‌کرێت و چ خۆشییه‌ک ده‌مێنێته‌وه!. کارێک،
که ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجامی ده‌دات و سیاسه‌تێک، که ئه‌مه‌ریکا پێڕۆی ده‌کات و
زایۆنیزمی جیهانیی له پشته‌وه‌یه و ڕۆژاوا و ئه‌وروپا ده‌ستخۆشیی لێ ده‌که‌ن و
سیاسه‌تکار و ده‌سه‌ڵاتداره کڕدراو و گه‌ڵحۆ و گه‌مژه و به کورسییه‌لکاوه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵات و وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌ب و ئه‌وانه‌ی قه‌لئاسای کوردستانی له‌مه‌ڕ
خۆیشمان، که هه‌ر سه‌ری بۆ ده‌له‌قێنن و بۆی به لاملدا ده‌ده‌ن و تووتیئاسا ده‌یڵێنه‌وه،
کار و سیاسه‌تێکه، هه‌موو ڕێگه‌کان به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا ده‌به‌نه‌وه و هه‌موو
ئاوه‌کان به ئاشی ئه‌مه‌ریکادا ده‌که‌ن و هه‌موو هزر و نه‌ریت و فه‌رهه‌نگه‌کان
ده‌که‌نه قوربانی هزر و نه‌ریت و فه‌رهه‌نگی"بێهزری و بێنه‌ریتی و بێفه‌رهه‌نگی"
ئه‌مه‌ریکا و کلیلی مێشک و بیرکردنه‌وه‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌ده‌نه ده‌ست ئه‌مه‌ریکا
و ئیدی ئه‌مه‌ریکا له‌بری هه‌موو جیهان و دانیشتووانی جیهان ده‌هزرێت. هێنانه
گؤڕێی باسی"ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی نوێ" و "ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی گه‌وره"
له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه و نه‌خشه‌دانان بۆ گؤڕینی نه‌خشه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوین، که
هه‌ر ده‌وڵه‌تگه‌لی کۆڵۆنیال بۆ خۆیان دایانناوه و لابردنی ده‌سه‌ڵاتدارانێک، که
هه‌ر کۆڵۆنیالیستان بۆ خۆیان دایانناون و دانانی ده‌سه‌ڵاتدارانێکی دیکه به ئاره‌زووی
خۆیان، هه‌موو ئه‌مانه ده‌که‌ونه چوارچێوه‌ی
نه‌خشه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی
جیهان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه و ئه‌مه‌ریکایاندنی جیهان. ئه‌مه‌ریکا ڕۆڵی پۆلیسی
جیهانی ده‌بینێت و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان، ژماره‌یه‌کی یه‌کجار که‌می لێ
ده‌رچێت، وه‌ک کاسترۆ و چافێز و مۆرالێس و ئه‌وانه‌ی ئێران و حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵایه‌ک،
ئیدی سه‌رجه‌م چه‌پڵه‌ی بۆ لێ ده‌ده‌ن و بۆی ده‌خه‌نن. ئه‌گه‌ر وا نییه، ئه‌مه‌ریکا
چی داوه له‌وه‌ی سووریا، ئێران، لیبیا، کووبا، بۆلیڤیا یا هه‌ر قوژبنێکی ئه‌م
جیهانه چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت! ئه‌مه‌ریکا
بۆچی تورکیا، ئیسرائیل، مسر، عه‌ره‌بستانی سعوودی، وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو و ئه‌و
وڵاتانه‌ی، که له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سیاسه‌تی خۆیدان، ئه‌وانه بۆ ناخاته ژێر پرسیاره‌وه!
داکۆکی
له فلستین و فلستینی و لوبنان و حیزبوڵڵا و حه‌ماس و ڕه‌خنه‌گرتن له سیاسه‌تی
ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا، له لایه‌ن کوردێکه‌وه، ناکاته له‌بیرکردنی ئه‌نفال و
گازباران و کۆڕه‌و و کۆمه‌ڵکوژیی کورد و وێرانکردنی کوردستان و هه‌رگیزیش ناکاته
له‌بیرکردنی عه‌ره‌باندن و داگیرکردنی مووسڵ و که‌رکووک و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و
کووت و ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ی کوردستان، هه‌موو کوردستان. وه‌ها داکۆکییه‌کیش
ناکاته چاوپۆشین و له‌بیرکردنی تاوانه‌کانی ڕێژیمی به‌عس و سه‌ددام حوسه‌ین و که‌ما‌لیستانی
تورکیا و ڕێژیمی سووریا و ئێران، له‌هه‌مبه‌ر گه‌لی کوردستان و پێداهه‌ڵدان و به‌باشه‌باسکردنی
ئه‌وان. سیاسه‌تکار و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان و تاریکبیرانی پاشکۆ و پاشاخوڕخۆری
ئه‌وان، گه‌لی کوردستان و خاکی کوردستان و پرسی کوردیان کردووه‌ته په‌یژه‌ی ئه‌مه‌ریکا
و خۆیانیان کردووه‌ته دارده‌ستی ئه‌مه‌ریکا و هه‌نگاوێک ناهاوێژن ئه‌گه‌ر هێنده‌ی
موویه‌ک له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا جیاواز بێت و کارێک ناکه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا
قیچێک دڵی بڕه‌نجێ و شتێک ناڵێن ئه‌گه‌ر به دڵی ئه‌مه‌ریکا نه‌بێت و ئه‌مه‌ریکا
نه‌هێنێته خه‌نین و له چوارچێوه‌ی نه‌خشه و گوتاری ئه‌مه‌ریکادا نه‌بێت. ئه‌وان
نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی، که تورکیا و ئیسرائیل به "دیموکراتی" بده‌نه قه‌ڵه‌م و
پێیاندا هه‌ڵده‌ن و به سه‌رسووڕمانه باسیان بکه‌ن، هه‌نگاو ده‌نێن و ڕێگه به
خۆیان ده‌ده‌ن. ئه‌و کرده‌وه و دید و گوتارانه، ئه‌گه‌ر به‌خشه‌ر و گه‌یێنه‌ری یه‌ک
په‌یام بن، ئه‌وه سووککردنی مرۆڤی کورده و هیچی تر.
هه‌روه‌ک چۆن ئازادی، سه‌ربه‌خۆیی، ڕزگاری، سه‌ربه‌ستی،
سه‌رفرازی، له ته‌واوی جیهاندا و له‌کن هه‌موو مرۆڤی ئه‌م گۆی زه‌وییه، یه‌ک
واتایان هه‌یه و یه‌ک شت ده‌گه‌یه‌نن و هه‌ڵگری یه‌ک په‌یامن و یه‌ک چێژ ده‌به‌خشن
و له‌تله‌ت ناکرێن و دابه‌ش ناکرێن، هه‌ر به‌و جۆره‌یش داگیرکاری، سته‌م، چه‌وساندنه‌وه،
چه‌پاندن، سه‌رکوتکردن، برسیکردن، ڕاگواستن، کۆچپێکردن، له ته‌واوی جیهاندا و له‌کن
هه‌موو مرۆڤی ئه‌م گۆی زه‌وییه، یه‌ک واتایان هه‌یه و یه‌ک شت ده‌گه‌یه‌نن و هه‌ڵگری
یه‌ک په‌یامن و یه‌ک جۆره ئازار و ناخۆشی ده‌به‌خشن و له‌تله‌ت ناکرێن و دابه‌ش
ناکرێن. وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی و ڕزگاربوونی گه‌لان و وڵاتانی ماندێلا و کاسترۆ و
هۆ شی مینه و ئه‌لجه‌زائیر و کوردستان و هه‌ر شوێنێکی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه، له
ئه‌پارتاید و باتێستا و کۆڵۆنیالیزمی ئه‌مه‌ریکا
و کۆڵۆنیالیزمی فرانسا و داگیرکارانی کوردستان و...، یه‌ک واتایان هه‌یه و هه‌رگیز
دابه‌ش ناکرێن، هه‌ر به‌وجۆره‌یش ئه‌نفال و گازباران و کۆڕه‌و و قڕانی کورد و
هۆڵۆکوستی جووله‌که و له‌نێوبردنی ئیندیان و ڕه‌شپێستان و ئه‌تۆمبارانی هیرۆشیما
و کوشتنی خه‌ڵکی ڤیێتنام و ئه‌لجه‌زائیر و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له فلستین و لوبناندا و
سبه‌ینێ له عه‌رده‌کی دیکه ڕووده‌دات، ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆ له بازنه‌ی کۆبیرکردنه‌وه
و گه‌له‌پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌مه‌ریکا و هاوڕایانی ده‌رباز کات و بترازێنێت و خۆ له‌و
کۆتانه ڕه‌ها کات و به چاوێکی ڕوونه‌وه له میدیاکانی کوردستان و کوردی خۆیشمان
بنۆڕێت و ڕووداوه‌کان به مێشکی خۆی بخوێنێته‌وه، هیچیان له یه‌کتر جودا ناکرێنه‌وه
و دابه‌ش ناکرێن و هه‌موو هه‌ر ده‌که‌ونه
چوارچێوه‌ی تاوانی دژ به مرۆڤه‌وه و ناکرێ مرۆڤ خۆیان لێ بێده‌نگ بکات.
1-8-2006
No comments:
Post a Comment