ماویه‌تی وێرانی بکه‌ن
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ئه‌مه‌ریکاییه‌کان قسه‌یه‌کیان هه‌یه
ده‌ڵێت:"جۆرج پشووی هه‌یه- له کوێ، ئایا گه‌لی ئه‌مه‌ریکا ده‌نگیان بۆ وه‌ها
سه‌رۆکێک دا، که له کاتی جه‌نگدا له ده‌ره‌وه‌یه و ددانی عه‌قڵی هه‌ڵده‌کێشێت!"
George
is on holiday - Where, would US people vote for such president who is out
pulling wisdom tooth at time of war!
له کاتێکدا :
که‌رکووک ده‌دۆڕێ و هه‌رچی نه‌یاری کوردستانیبوونی
که‌رکووکه( تورکمان، تورکیا، عه‌ره‌ب، عیراقی، وڵاتانی عه‌ره‌ب، سوننه، شیعه، به‌عس و زۆرێک ئاشووری و ناکورد)
یه‌کده‌گرن و خۆ به‌هێز ده‌که‌ن و ده‌ست له کوشتن و داگیرکردن و خۆته‌قاندنه‌وه
ناپارێزن،
هه‌رچی داگیرکه‌ر و عه‌ره‌بی هه‌نارده
و تورکمانی گرێدراوی میتی تورکیایه ده‌بنه خاوه‌ن ماڵ و که‌رکووکییه خاوه‌ن ماڵه ڕاستینه‌کانیش ده‌بنه
بیانی و میوان،
هێزه‌کانی عیراق جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌پپه و جه‌باره
و قزڕه‌بات له کفری و خانه‌قین داده‌بڕن و نه‌خشه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌واوی
ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی کوردستان داده‌ڕێژن،
هێزی عیراق و سواره‌ی وه‌حده و حوڕییه و
ئیشتراکییه، خۆ بۆ ئه‌نفالێکی دیکه ئاماده ده‌که‌ن،
ده‌یان ته‌ون و ده‌یان تۆڕ بۆ
تاساندنی نووزه‌ی کوردستانیبوونی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ئاماده ده‌کرێن و ده‌چنرێن،
سه‌رانی کورد سازش له دوای سازش خۆ به ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن و سه‌ریان بۆ به‌عسییه‌کانی عیراق و که‌مالیسته‌کان، که
ئێستا له پێست و به‌رگی سوننه و شیعه و به‌ره‌ی تورکمانیدان، نه‌وی ده‌که‌ن و
بست به بست کوردستانه‌که‌یان جێده‌هێڵن و هه‌ریه‌که‌یان له به‌زمێکدان و هه‌ریه‌که
و وێرانه‌که‌ی خۆی بۆ نه‌یارانی وڵاته‌که‌ی
جێده‌هێڵێ و ڕوو له هه‌نده‌ران ده‌کات:
جه‌لال تاڵه‌بانی، بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌چێته ئه‌مه‌ریکا.
نێچیرڤان بارزانی، بۆ بازرگانی ده‌چێته ئێران.
مه‌سعوود بارزانی، به‌ره‌و ده‌ره‌وه
ده‌ڕوا، بێ ئه‌وه‌ی که‌س بزانێت بۆکوێ و بۆچی! مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بۆ خۆی بزانێت، ڕه‌نگه
ئه‌ویش بۆ هه‌ڵکێشانی ددانی بڕوات، چونکه پێشتریش له کاتی ته‌نگانه‌دا ڕێگه‌ی هه‌نده‌رانی
گرتووه‌ته به‌ر و باس له‌وه کراوه، که بۆ تیمارکردنی ددانی چووه.
به‌رهه‌م ساڵه‌ح، بۆ کڕین
و فرۆشتن ده‌چێته ئێران.
کوردستانێک، که ئێستا له هه‌موو
ده‌مێک زیاتر ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه و داگیرکردن و ئه‌نفال و ته‌واوی ئه‌وانه‌یه
و نه‌یارانی خوله‌ک له دوای خوله‌ک جێپێی خۆیان قایم ده‌که‌ن، سه‌رانی هه‌ل و کات
و ده‌رفه‌تی له‌مه له‌بارتر و باشتر نادۆزنه‌وه بۆ جێهێشتنی و به گورگانخوارددانی!
دایکم به که‌سێکی که له کاتی ئه‌نجامدانی
کار و ئه‌رکێکی پێسپێردراو و پێویستیدا خۆی بدزیبایه‌وه و ته‌مبه‌ڵی بیگرتایه
ده‌یگوت:"تانجییه‌که‌ی عه‌زیز ئاغایه، له کاتی ڕاودا گووی دێ". ده‌ڵێن
عه‌زیز ئاغایه‌ک هه‌بووه، تاژییه‌کی ڕاوی هه‌بووه، هه‌ر کاتێ چووبێ بۆ ڕاو و له
کاتی په‌یدابوونی نێچیردا، که ئیدی ده‌بوو وه‌دووی که‌وێ و بیگرێ، تاژییه‌که خۆی
دزیوه‌ته‌وه و ده‌ستی به گووکردن کردووه.
ئه‌گه‌ر جۆرج(بووش) ددانی عه‌قڵی
ده‌رده‌هێنێت، ئه‌دی سه‌رانی کورد چ ددانێکیان ده‌رده‌هێنن! ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکاییه‌کان
په‌شیمان بن له‌وه‌ی ده‌نگیان بۆ وه‌ها سه‌رۆکێک داوه، خۆ سه‌رانی کورد به بێ ده‌نگدانی
کوردستانییانیش، کوێخاکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئاسا، کوردان خۆشیان بێ و ترشیان بێ هه‌ر
ڕێبه‌ر و هه‌ر سه‌رکرده و سه‌رۆکن.
له سه‌رکرده‌گه‌لێکی بازرگان و
خۆپه‌رست و ترسنۆک و سازشکار و ملکه‌چ و منجه‌منجکه‌ر، هه‌رگیز چاوه‌ڕێی له‌مه باشتر ناکرێت و گه‌ل و نه‌ته‌وه
و وڵاتێکیش ئه‌مانه به ڕێبه‌ری خۆیان بزانن، له ژێرده‌سته‌یی و کۆیله‌یی و
دۆڕان زیاتر، شتێکی دیکه چاوه‌ڕێیان ناکات!
12-8-2008
جۆرج
ڕۆیشتوه بۆ پشوو. قوڕ به‌سه‌ر گه‌لی ئه‌مه‌ریکا که بۆ سه‌رۆکێکی وه‌ها ده‌نگ ده‌ده‌ن
که له کاتی جه‌نگدا ده‌ڕوا ددانی عه‌قڵی ده‌کێشێت!
No comments:
Post a Comment