فایلداره ئاشکراکان
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ڕۆژانی
7-8 مانگی یه‌که‌می ساڵی 2007 یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، خڕبوونه‌وه‌یه‌کی به
نێوی "پلینیۆم" به سه‌رۆکایه‌تیی جه‌لال تاڵه‌بانی، سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی،
له قه‌ڵاچوالان(سلێمانی) ساز کرد. ئه‌و
خڕبوونه‌وه‌یه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک ساز کرابێت، کارێکی که ئه‌نجامی دا، به فه‌رمی
و به ئاشکرا لابردنی تۆمه‌تی سیخوڕیی له‌سه‌ر و لێخۆشبوو‌ن بوو له جه‌ند ئه‌ندامیکی
سه‌رکرده‌یه‌تیی یه‌کیه‌تیی، که به فایلدار ناسرابوون. ئه‌و که‌سانه: سه‌عدی
پیره، شاڵاوی عه‌لی عه‌سکه‌ری، مسته‌فا چاوڕه‌ش و ئاسۆ ئه‌ڵمانی بوون. ئه‌وه‌ی له‌و
خڕبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجام درا بێجگه له گاڵته‌جاڕی و خۆڵکردنه نێو چاوی خه‌ڵک
زیاتر شتێکی دیکه نه‌بوو، چونکه:
1. ئه‌و
فایلدارانه، که به حیساب له‌و جڤینه‌دا له تاوانه‌کانیان خۆش بوون، ته‌واوی ئه‌و
ماوه‌یه‌ی که تۆمه‌ته‌که‌یشیان له سه‌ر بوو، هه‌رگیز له ده‌رێی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی
نه‌بوونه و به‌رده‌وامیش کاره حیزبی و
کارگێرییه فه‌رمی و سیاسییه‌کانی خۆیان وه‌ک ئه‌ندامگه‌لێکی یه‌کیه‌تیی هه‌ڵسووڕاندووه.
هه‌ر بۆ نموونه، سه‌عدی پیره، که به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌کیه‌تییه، پێشتریش
هه‌روا بووه و مسته‌فا چاوڕه‌ش، که سه‌رکرده‌یه‌کی له‌شکریی یه‌کیه‌تییه، پێشتریش
هه‌روا بووه و شاڵاوی عه‌لی عه‌سکه‌ریییش، به‌رپرسی پاساوه‌نانی کارگه‌که‌ی
تاسلووجه‌یه، که پاسه‌وانه‌کانی چه‌ندین کارگه‌ریان دایه به‌ر گولله، که‌واته
به نه‌به‌خشراوی و به به‌خشراوی، ئه‌وانه به‌شێک بوونه له ده‌سگه‌کانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی و لێی جوێ نه‌بوونه‌ته‌وه
و کاری خۆیانیش به ته‌واوی هه‌ر کردووه.
2. فایلدارانی
نێو یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی، ته‌نێ ئه‌و چوار که‌سه نه‌بوونه و نین، به‌ڵکه ده‌یان
و سه‌دانی وه‌ک ئه‌وانه و له‌وانه زه‌لامتر له نێو ئه‌و حیزبه‌دا هه‌بوونه و هه‌ن.
ڕه‌نگه ئه‌و چوار که‌سه له بێبه‌ختی و چاره‌ڕه‌شیی خۆیان، وه‌ک به‌ختیاران و
زوووه‌خۆکه‌وتووانی دیکه، فریا نه‌که‌وتبن له کاتی فڕکان فڕکانه‌که‌دا فایله‌کانیان
وه‌شێرن تا به‌و ئه‌نجامه نه‌گات. یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی، بۆ ئاشکرانه‌کردن و داپۆشین
و له ڕاستیشدا بۆ به‌خشینی فایل و فایلدارانی دیکه‌ی نێو سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌که‌یان،
ئه‌و شانۆییه‌یان ئه‌نجام دا و به ده‌رکردنی بڕیاری به‌خشین له‌و فایلدارانه،
سه‌رانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کارێکی وایان کرد، که ئیدی باسوخواسی فایل و
فایلداریی، ئه‌گه‌ر جاروبار له خه‌ڵکانێکی لاسار و بڕێک چه‌مووشی نێو حیزبه‌که‌یانه‌وه
هاتبێته گۆڕێ، به ته‌واوی داخرێت و بپێچرێته‌وه و خه‌ڵکانی له‌و جۆره‌یش ده‌مکوتکرێن.
3. جه‌لال
تاڵه‌بانی، که بۆ له سێداره‌دانی سه‌رانی ڕێژیمی به‌عسی عیراق، قایل نه‌ده‌بوو
بڕیاره‌که مۆر بکات و بیانوویشی بۆ ئه‌وه هه‌میشه ئه‌وه بوو، که ئه‌و پیاوێکی
قانوونییه، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ها کارێک ناکات. هه‌ر له‌و قانوونه‌ی، که جه‌لال
تاڵه‌بانی پێش پتر له په‌نجا و چه‌ند ساڵ خوێندوویه‌تی و له هه‌موو قانوونێکی ئه‌م
جیهانه‌دا باسی ئه‌وه ده‌کرێت، که شتێک هه‌یه پێی ده‌گوترێ"مافی گشتی"
یا "مافی خه‌ڵک" یا "مافی کۆمه‌ل". به گوێره‌ی ئه‌وه، هه‌موو
تاوانێک له جۆری سیخوڕی بۆ بێگانه و
خزمه‌تکردن به دوژمن، ده‌که‌ونه چوارچێوه‌ی ناپاکی و خیانه‌ته‌وه، له وڵات و
گه‌ل و نه‌ته‌وه و خاک و خه‌ڵک و کۆمه‌ڵ. ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌و فایلدارانه ئه‌نجامیان
داوه، تاوانێکه ڕێک ده‌که‌وێته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه و تاوانێک نییه ته‌نیا به‌رانبه‌ر
یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان کرابێت. ئه‌وانه که سیخوڕییان کردووه، بۆ لایه‌نێک
و ده‌سه‌ڵاتێکیان کردووه، که حوکوومه‌تی عیراق بووه و حوکوومه‌تی عیراقیش ته‌نیا
دژ به یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی نه‌بووه، به‌ڵکه بێجگه له‌وانه‌ی له خزمه‌تیدا
بوونه وه‌ک جاشه کورده‌کان و سیخوڕان و خه‌ڵکانی خۆفرۆش، ئیدی دژی ته‌واوی خه‌ڵکانی
نابه‌عسی کوردستان و چه‌پ و شیعه‌ی عیراق بووه. بۆیه نه یه‌کیه‌تیی نیشتمانی
و نه جه‌لال تاڵه‌بانی و نه هیچ سه‌رکردیه‌کی دیکه، مافی ئه‌وه‌یان نه‌بووه و
نییه، بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌و فایلدارانه ده‌رکه‌ن، به‌ڵکه ئه‌وانه و ته‌واوی
فایلدارانی ئاشکرابوو و نائاشکرای نێو سه‌رکرده‌یه‌تیی یه‌کیه‌تیی و نێو سه‌رکرده‌یه‌تیی
و بنکرده‌یه‌تیی هه‌موو حیزبه‌کانی دیکه و نێو هه‌موو سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی و
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، که ملقه‌وی ملقه‌وی و که‌ته که‌ته و تێر و ته‌سه‌ل
له کوردستان و ناکوردستاندا ته‌راتێن ده‌که‌ن، ده‌بوو و ده‌بێ بخرێنه به‌رده‌م
گه‌ل و له دادگایه‌کی گه‌لێردا و گه‌ل بڕیاری به‌خشین یا نه‌به‌خشین و سزادانیان
بدات.
ئه‌و
مافی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵ و خاک و نه‌ته‌وه و وڵات و گه‌ل و مافه گشتییه، نه‌ک هه‌ر
ئێستا و ئه‌مڕۆ و ئه‌و فایلدارانه، به‌ڵکه حه‌قوایه هێزی گه‌ڕانه‌دواوه و
ئاوڕدانه‌وه له ڕابوردوو و خوێندنه‌وه‌ی هه‌رچی تاوانباران و ئه‌و جۆره
تاوانانه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی پێشوویشی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بتوانێت جیاوازیی له
نێوان تاوانبار و بێ‌تاوان و ناپاک و پاک و سیخوڕ و شۆڕشگێڕ و جاش و پێشمه‌رگه‌دا
بکات و مه‌رزی نێوان ئه‌وانه کاڵ نه‌بێته‌وه یا وه‌ک ئێستا هه‌ر به ته‌واوی نه‌سڕێته‌وه. ئه‌وانه‌ی به‌خشران فایلداره
ئاشکراکان بوون و دووری و جیاوازیی نیوان فایلداری ئاشکرا و فایلداری نائاشکرای ته‌نانه‌ت
نێو هۆڵی خڕبوونه‌وه‌که‌یش، ڕه‌نگه هه‌ر ته‌نیا چه‌ند میترێک بووبێت یا دیوان و
سه‌کۆی گوتاردان و به‌ڕێوه‌بردنی خڕبوونه‌وه‌که بووبێت[1]!
خه‌ڵک مافی خۆیه‌تی بپرسێت: ئاخۆ چه‌ندین فایلداری دیکه‌ی نائاشکرا له نێو سه‌رکرده‌یه‌تیی
سیاسی کوردستان و سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌کانی کوردستاندا هه‌ن و بۆ ئاشکرا ناکرێن
که‌ی ئاشکرا ده‌بن؟ خه‌ڵکی کورد ده‌بوو و
ده‌بێ ئه‌و پرسیارانه‌ی هه‌موو ڕۆژ کردبا و بکا، تا ڕاده‌ی هه‌راسان و که‌رکڕدنی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که‌ی.
27-1-2007
[1]مامۆستاعه‌لائه‌ددین سه‌ججادی له لاپه‌ڕه 187-188ی
به‌رگی یه‌که‌می، (ڕشته‌ی مراواری)یه‌که‌یدا ده‌نووسێت:"جارێک (مفتی زه‌هاوی) له به‌غدا لای والی داده‌نیشێ و له ته‌نیشتیه‌وه
ئه‌بێ و سه‌رینێک له به‌ینیانا ئه‌بێ. له‌و وه‌خته‌دا یه‌کێک له کورده فه‌یلییه‌کان
ئه‌به‌نه لای والی و والی زۆر تووڕه ئه‌بێ و ئه‌ڵێ: بریا ئه‌مزانی به‌ینی کورد و
که‌ر چه‌نده؟ خێرا(مفتی زه‌هاوی هه‌ڵئه‌داتێ ئه‌ڵێ: ته‌نها سه‌رینێکه! والی که
لا ئه‌کاته‌وه زۆر شه‌رمه‌زار ئه‌بێ و داوای لێبوردنی لێ ئه‌کا".
پیاوێکی خه‌ڵکی عه‌ره‌بستانی
سعوودی و یه‌کێکی مسری له شوێنێکدا تووشی یه‌کتر ده‌بن. سعوودییه‌که له مسرییه‌که
ده‌پرسێت: بۆ ناشتا(نانی به‌یانی) ئێوه چ ده‌خۆن؟ مسرییه‌که ده‌ڵێ: پاقله.
سعوودییه‌که ده‌ڵێ: ئه‌ی بۆ فراڤین(نانی نیوه‌ڕۆ) چ ده‌خۆن؟ مسرییه‌که ده‌ڵێ:
پاقله. سعوودییه‌که ده‌ڵێ: باشه ئه‌وه به‌یانی پاقله ده‌خؤن و نیوه‌ڕۆ پاقله
ده‌خۆن، ئه‌دی بۆ شی‌و(نانی ئێواره) چ ده‌خۆن؟ مسرییه‌که هه‌مدیس ده‌ڵێ: پاقله.
سعودییه‌که ده‌ڵێ: باشه ئێوه چی له ئاژه‌ڵتان جودا ده‌کاته‌وه؟ مسرییه‌که ده‌ڵێ:
زه‌ریای سوور.
No comments:
Post a Comment