میدیاکانی به‌عسیش هه‌ر به‌و جۆره‌یان ده‌کرد
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
له ژماره
3645ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی 25/4/2005دا و له لاپه‌ڕه‌ی 9 دا و له ژێر سه‌ردێڕی"کورد
و مه‌سه‌له‌ی کورد، کتێبێک بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان"، جه‌بار سابیر، گوتارێکی
نووسیوه، که ڕانانی کتێبێکی "دوکتۆر شاکر خه‌سباک"ه، به نێوی"کورد
و مه‌سه‌له‌ی کورد". ڕانه‌ری کتێبه‌که، به باشی کتێبه‌که‌ی خوێندووه‌ته‌وه
و هه‌ڵیسه‌نگاندووه و کۆمه‌ڵێک نموونه‌ی له نووسینه‌که‌ی دوکتۆر خه‌سباک هێناوه‌ته‌وه
و ته‌واوی کتێبه‌که‌ی دوکتۆر خه‌سباکی پێ کارێکی چاک و زانستییه و باسی وێژدان و ڕاستگۆیی
دوکتۆر خه‌سباک ده‌کات و کۆڵێک په‌سنی کتێبه‌که ده‌دات. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسووڕمانه
و به‌لای مرۆڤه‌وه سه‌یره، جه‌بار سابیری ڕانه‌ری ئه‌و کتێبه وا باس له‌و کتێبه
ده‌کات، وه‌ک بڵێی هه‌ر له ئه‌سڵدا دوکتۆر خه‌سباک به کوردی نووسیبێتی و به هیچ
جۆرێک به‌لای ئه‌وه‌دا ناچێت، که ئه‌و کتێبه له عه‌ره‌بییه‌وه کراوه‌ته کوردی
و به هیچ جۆرێک ناوێ ئه‌وه‌ی کردوویه‌تی به کوردی نه‌هێناوه و ته‌نانه‌ت ناوی ئه‌و
په‌خشخانه‌یه‌شی نه‌بردووه، که کتێبه‌که‌ی چاپ کردووه. ئه‌و کتێبه من(ئه‌مجه‌د
شاکه‌لی) بۆ خۆم کردوومه‌ته کوردی و ساڵی 1997، له سوێد و له لایه‌ن "بنکه‌ی
چاپه‌مه‌نی ڕۆژ"ه‌وه بۆ یه‌که‌م جار چاپ کراوه. چاپی دووه‌میشی وا ئه‌مساڵ
و له لایه‌ن په‌خشخانه‌ی"ئاراس"ه‌وه له هه‌ولێر کراوه، که من بۆ خۆم
هێشتا نه‌مدیوه. له هیچ جێیه‌کی ئه‌م جیهانه وه‌ها کارێک ناکرێت، که وا به ڕۆژی
نیوه‌ڕۆ و به ئاشکرا، باس له کتێبێکی وه‌رگێڕدراو بکرێت، بێ ئه‌وه‌ی نێوی وه‌رگێڕه‌که
ببرێت و باسێکی زمانی وه‌رگێڕانه‌که‌ی بکرێت و نێوی ده‌سگای بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبه‌که ببرێت!. وه‌ها
کارێک مه‌گه‌ر ته‌نێ له کوردستانێکدا ڕوو بدات، که "لێوانلێوه له دیموکراتی"! وه‌ها کارێک له پێڕۆکردن و دووباره‌کردنه‌وه و لاساییکردنه‌وه‌ی
سیاسه‌تی به‌عس زیاتر شتێکی دیکه نییه، چونکه میدیاکانی به‌عسیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یان
ده‌کرد.
25/4/2005
No comments:
Post a Comment