چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی کورد له پای چی؟
چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی کورد
له پای چی؟
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ئه‌م هه‌واڵه‌ی خواره‌وه
له په‌یامنێردا بڵاوکراوه‌ته‌وه و من بێ هیچ ده‌سکاری و گۆڕانێک، ڕێک وه‌ک خۆی ده‌یخه‌مه
پێش چاوی ئێوه‌ی هێژا:
"سه‌رۆکی ئه‌مریکا له پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا
ناوی کوردی نه‌هێنا
کاتژمێر
11:5317- Mars- 2005 -Peyamner
– فرانس پرێس– (جۆرج
بووش)ی سه‌رۆکی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، دوێنێ چوارشه‌ممه به‌بۆنه‌ی
هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه پیرۆزبایی خۆی بۆ ئێرانییه‌کان و سه‌رجه‌می ئه‌و نه‌ته‌وانه
نارد که نه‌ورۆز به جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌زانن. سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا که به‌و
بۆنه‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، ده‌ڵێت "نه‌ورۆز مانای هاتنی ساڵی نوێ و ئاهه‌نگگێڕانه
بۆ ژیان، ئه‌و جه‌ژنه له کۆنه‌وه بۆنه‌یه‌که بۆ کات به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ خێزان
و هاوڕێیان و چێژوه‌رگرتن له جوانیی سروشت". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "زۆرێک له ئه‌مریکییه
به ره‌گه‌ز عێراقی و ئێرانی و ئه‌فغانی و پاکستانی و ئازه‌ربێجانی و تورکه‌کانی
ناوه‌ڕاستی ئاسیا بۆ پاراستنی که‌له‌پووری ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆیان و دووپاتکردنه‌وه‌ی
به‌ها و نه‌ریته‌کانی خۆیان له‌و بۆنه‌یه‌دا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن". به‌یاننامه‌که ته‌نیا ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی
هێناوه که جه‌ژنی نه‌ورۆزیان تێدا ده‌کرێته‌وه .".
ئه‌م هه‌واڵه"سه‌رۆکی ئه‌مریکا له پیرۆزبایی جه‌ژنی
نه‌ورۆزدا ناوی کوردی نه‌هێنا"، به‌ڵام به گۆڕدراوی و ده‌ستکاری و ڕێک به پێچه‌وانه‌وه،
وه‌ک هه‌واڵێکی زۆر گرنگ و یه‌که‌م هه‌واڵ، له هه‌واڵه‌کانی "کوردستان تیڤی"دا،
که خوێنرایه‌وه و له ڕۆژنامه‌ی "خه‌بات"دا که بڵاوکرایه‌وه،
کرابوو به‌وه‌ی، که "سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له گه‌لی
کورد ده‌کات". ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ده‌قی ئه‌و هه‌واڵه‌ی په‌یامنێر بکات ده‌بینێت،
که جۆرج بووش، وشه‌ی کوردی به زاردا نه‌هاتووه و له کووله‌که‌ی ته‌ڕیشدا نێوی کوردی
نه‌بردووه. به پێچه‌وانه‌وه نێوی ئێرانییه‌کان و ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی بردووه ، که
نه‌ورۆز به جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌زانن. ڕاسته کورد یه‌کێکه له‌و نه‌ته‌وانه،
لێ بووش نه‌یگوتووه کورد. له جێگه‌یه‌که‌ی دیکه‌شدا بووش، نێوی عیراقی، ئێرانی،
ئه‌فغانی، پاکستانی، ئازه‌ربایجانی و تورکه‌کانی ناوه‌ڕاستی ئاسیای بردووه. هاوڕێیانی
کوردستان تیڤی و ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، وشه‌گه‌لی "عیراقی" و" ئێرانی"یان،
لێ بووه به کورد و پێیانوایه بووش نێوی کوردی بردووه و به‌وه‌ش شاگه‌شکه
گرتوونی و کۆڵێک خۆشحاڵ بوون. ئه‌گه‌ر عیراقی و ئێرانی، به لای کوردستان تیڤی و ڕۆژنامه‌ی
خه‌باته‌وه، واتای کورد بگه‌یه‌نن، ئه‌وا زۆر شاشن و خراپ له مه‌سه‌له‌که گه‌یشتوون.
کورد کورده و خه‌ڵکی کوردستانه. هه‌رچی عیراقییشه یا ئێرانی، ئه‌وا عه‌ره‌ب و
فارس و به‌لووچ و تورکمه‌ن و ئازه‌ری و مه‌ندائی و...ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه، که
له نێو ئێران و عیراقدا ده‌ژین، نه‌ک له سه‌ر خاکی کوردستان و له کوردستانیش هه‌ندێک
تورکمان و فه‌له ده‌ژین. پێش هه‌ر شتێک بووش نێوی کوردی نه‌بردووه و وا گریمان نێوی
کوردیشی برد، ئیدی ئه‌م هه‌ڵڵا و به‌زمه‌ی بۆ چییه و بۆچی هێنده گه‌وره ده‌کرێته‌وه
و چما ده‌کرێته یه‌که‌م هه‌واڵ و بۆچی مرۆڤی کورد به‌وه دڵخۆش و که‌یفساز بێت، که
بووش نێوی بردووه!. بووشێک، ئه‌گه‌ر جیهان بکه‌یته ده"10" به‌شه‌وه،
نۆ"9" به‌شی و ڕه‌نگه پتریش خۆشیان ناوێت و ڕقیان لێی ده‌بێته‌وه و به
خراپی ده‌زانن و حه‌زیان به سیاسه‌ته‌که‌ی نییه، بۆچی میدیای کورد، هێنده له‌به‌رچاوی
خه‌ڵکی کورد خۆشه‌ویستی ده‌کات و ده‌یڕازێننه‌وه و ئارایشتی ده‌کات!. دوای ئه‌وه‌ش
ئه‌مه که‌ی ڕاسته میدیای کورد، خه‌ڵکی کورد چه‌واشه بکات و هه‌واڵی ناڕاست ده‌رخواردی
گوێ و چاو و مێشکی بدات!. جاران و ساڵانێکی پێشتر من بۆ خۆم خه‌ڵکی کوردم دیتووه،
ته‌نانه‌ت خه‌ڵکانی سیاسه‌تکار و خاوه‌ن پایه، گوتوویه‌تی له هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌ک
نێوی کورد بهێنرێت باشه، ئه‌گه‌ر جنێو و قسه‌ی ناشیرینیشی پێ بگوترێت. ئه‌و که‌سانه
پێیانوابووه به‌و ناوهێنانه، هه‌رچه‌نده به خراپه‌ش بێت، نێوی کورد ده‌که‌وێته
نێوانه‌وه و قازانج و سوودێک به پرسی کورد ده‌گات، به‌ڵام ئایا ئه‌مه ڕاسته! من
ده‌زانم هه‌ردوو کوردستان تیڤی و خه‌بات، میدیاگه‌لێکی حیزبین و ده‌نگی حیزبن و ده‌ربڕی
بیروڕای حیزبن، به‌ڵام پێشموانییه مرۆڤی کورد هێنده سافیلکه و زه‌ینکوێر بێت، که
هه‌روا و به ئاسانی کڵاو بنرێته سه‌ری و بخه‌ڵه‌تێنرێ و هه‌واڵێکی درۆی لێ بکرێ
به ڕاست. ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه میدیای کورد بیسه‌لمێنێت، که به کێشه‌ی ڕه‌وای خه‌ڵکی
کوردستان، په‌یوه‌ست و پابه‌نده و دڵسۆزی مرۆڤی کوردستانه و هیچ درشت و وردێک له
خه‌ڵکی کوردستان ناشارێته‌وه و ته‌واوی ڕاستییه‌کان و وه‌ک خۆیان پێشانی خه‌ڵک ده‌دات
و ده‌نگی خه‌ڵکه، نه‌ک ته‌نێ ده‌نگی حیزب. ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه، که ئیدی میدیای
کورد بیری عیراقییه‌تی، ئێرانییه‌تی، تورکیایه‌تی و سووریایه‌تی، له مێشکی خه‌ڵکی
کورد بسڕێته‌وه و خه‌ڵکی کورد به بیری کوردبوون و کوردستانیه‌تیی باربهێنێ و فێرکات.
ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێم ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر بووش ناوی کورد بهێنێت
یا نه، چی له ڕه‌وشی هه‌ژاران و که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان و شه‌هیدان و قوربانیانی
هه‌ڵه‌بجه و کوردانی فه‌یلی و بێده‌سه‌ڵاتانی
کورد به تایبه‌ت و کورد به گشتی ده‌گۆڕێت!.
18/3/2005
No comments:
Post a Comment