که‌رکووک، زایه‌ڵه‌ی خه‌مێک، که هه‌میشه
له گوێماندا ده‌زرنگێته‌وه
ئه‌مجه‌د
شاکه‌لی
یه‌کێک له‌و
هه‌ڵه سه‌خت و کوشندانه‌ی، که زۆرجاران سه‌رانی کورد کردوویانه و چه‌ند باره‌یشیان
کردووه‌ته‌وه، دواخستنی چاره‌سه‌رکردن و بڕینه‌وه‌ی، کێشه هه‌ره‌مه‌زن و گرنگ و
گه‌رم و چاره‌نووسسازه‌کانی کورده، بۆ داهاتوو. سه‌رانی کورد، کاتێک له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانێک،
که به نێوی ئۆپۆزیسیۆنی عیراقه‌وه، کاریان ده‌کرد و ئه‌مڕۆ بوونه‌ته، شاگردانی
فه‌رمانڕه‌وایانی ڕاسته‌قینه‌ی عیراق(ئه‌مه‌ریکاییه‌کان)، داده‌نیشتن و بۆ یه‌کدی
پێده‌که‌نین و فه‌رموو فه‌رموویان، له‌یه‌کدی ده‌کرد و پێکه‌وه ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه
و ده‌مه‌ته‌قه‌یان ده‌کرد، ده‌بوو هه‌ر پێش ڕووخانی سه‌ددام حوسه‌ین و هه‌ر له جڤینه‌کانی
له‌نده‌ن و پیرمامه‌وه، ته‌واوی ئه‌و پرۆژه‌ی فیدرالییه‌ی، دایانڕشتبوو و له سه‌ری
پێکهاتبوون و ته‌واوی ورده‌کارییه‌کانیشی، که که‌مترین مافێکه بۆ کورد، بخه‌نه
پێش چاوی هه‌موو حیزب و ڕێکخراو و ده‌سته و تاقمێکه‌وه، که به خۆیان ده‌گوت، ئۆپۆزیسیۆنی
عیراقی. ده‌بوو هه‌ر ئه‌وده‌می، کارێکی وایان کردبا و به زۆر بووایه یا به خۆشی
و ڕه‌زامه‌ندی، به په‌نجه‌مۆر و قایل‌بوون و ناونووسینه‌وه، به‌ڵگه‌نامه و کاغه‌زیان،
به ئاگاداری زلهێزانی نێوده‌وڵه‌تی، و یه‌کیه‌تیی ده‌وڵه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان، و یه‌کیه‌تیی
ئه‌وروپا، به‌و ئۆپۆزیسیۆنانه، مۆر کردبا و هیچ بوارێکی، پاشگه‌زبوونه‌وه و په‌شیمانییان،
تێدا نه‌هێشتبایه‌وه. سه‌رانی کورد، که بۆ خۆیان پێیانوابوو و پێیانوایه، ئه‌مه‌ریکا
و هاوپه‌یمانانیی، دۆستی کوردن و به ته‌نگ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورده‌وه دێن و
به هاواری کورده‌وه هاتوون، ده‌بوو بیانتوانیبا، ته‌واوی خواست و ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان، بخه‌نه پێش چاویان و بێ سێودوولێکردن و ڕاشکاوانه له‌گه‌ڵیاندا، هه‌موو
باسێکیان کردبا. کارێکی له‌و جۆره‌یش، پێویستییه‌کی یه‌کجار زۆری، به یه‌کده‌نگیی
کورد خۆیه‌وه هه‌بوو و هه‌یه. هه‌ر ئه‌و ده‌می ده‌کرا، به مه‌رج، نه‌ک هه‌روا و
هه‌ڕه‌مه‌کی و به گوێره‌ی تیۆریی"په‌نا به‌خوا"، هاریکارییان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا
کردبا. هه‌ر ئه‌و ده‌می ده‌کرا، بێ هیچ دوودڵییه‌ک، باسی سه‌رخۆبوون و ئازادی و
دروستکردنی ده‌وڵه‌تی باشووری کوردستانیان هێنابایه زمان. سه‌رکرده‌یه‌تیی کورد،
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی ته‌نانه‌ت خێرایش، له ڕابوردوویه‌کی زۆر نێزیک، ئه‌و ڕاستییه‌یان
بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که باسنه‌کردن و دواخستنی پرسگه‌لێکی مه‌زن و هه‌ڵگرتنیان بۆ ده‌مێکی
دیکه، هیچ کاتێک به قازانجی گه‌لی کوردستان نه‌بووه. ساڵی 1970، له ده‌سپێکی
دانیشتنه‌کانی سه‌رکرده‌یه‌تیی بزاڤی کورددا، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حوکوومه‌تی به‌غدای
به‌عسدا، له ناوپردان، که پێکهاتنی 11ی مارسی 1970ی لێ که‌وته‌وه، باسی ئه‌وه
هاتبووه گۆڕی، که ئه‌و ده‌ڤه‌ری ئۆتۆنۆمییه‌ی کوردستان، کوێ ده‌گرێته‌وه، عه‌بدوڵڵا
سه‌للووم ئه‌سسامه‌ڕائی(عبدالله سلوم السامرائي)، سه‌رۆکی شاندی گفتوگۆی عیراق
گوتبووی:"که‌رکووک شارێکی عه‌ره‌بییه". مه‌لا مسته‌فای بارزانییش، به
تووڕه‌ییه‌وه پێی گوتبوو:"تۆ کێی تا بڵێیت که‌رکووک عه‌ره‌بییه؟".
بارزانی هه‌ستابووه سه‌ر پێ و گوتبووی:"من له جڤینێکدا دانانیشم، ئه‌م کابرایه‌ی
تێدا بێت" و ویستبووی له جڤینه‌که وه‌ده‌رکه‌وێت. ئیدی ئاماده‌بووان، تکای
لێ ده‌که‌ن و ئه‌ویش ناگه‌ڕێته‌وه نێو دانیشتنه‌که و سوور ده‌بێت، له سه‌ر وه‌ده‌رنانی
ئه‌سسامه‌ڕائی، له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌که. پاشان ئه‌وه‌یشی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و ئیدی
ئاماده‌بووانی جڤینه‌که، له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌رکووک بێده‌نگ ده‌بن[1]. ئه‌و
بێده‌نگبوونه، بوو به هۆی، دواخستنی باسکردنی کۆمه‌ڵێک پرسی گرنگ. پرسی باژێڕی که‌رکووک
و ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره، یه‌کێک بوو. له‌و پرسانه‌ی، که دواخرا بۆ دواترێکی نادیار.
گفتوگۆی نێوان سه‌رکرده‌یه‌تیی بارزانی و شاندی حوکوومه‌تی به‌عس، تا ڕاده‌یه‌ک له‌و
باره‌وه، گه‌یشتبووه بنبه‌ست و به‌ره‌و
پێکنه‌هاتن و بڕینی دانوستاندن ده‌چوو. بارزانی، سوور بوو له سه‌ر، کوردستانیی که‌رکووک
و عیراقییه‌کانیش پێچه‌وانه‌وه‌ی وی بوون. ئه‌وه‌ی بوو به هۆی، درێژه‌پێدانی
گفتوگۆ و به‌رده‌وامیی و نه‌پچڕانی، هه‌وڵ و ته‌قه‌لای، کۆمه‌ڵێک له‌و ماستاوساردکه‌ره‌وه
و خۆگه‌هێن و هه‌لپه‌رست و مه‌راییکار و کوژراوی کورسی و ده‌سه‌ڵاتی، نێو سه‌رکرده‌یه‌تیی
پارتیی و ده‌وروبه‌ری سه‌رکرده‌یه‌تیی بارزانی بوون، که ئێستایش هه‌ندێکیان ماون
و درێژه به سازشکاری و کاری سیاسی خۆیان ده‌ده‌ن. ئه‌وان ئه‌وده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدایان
له‌ده‌ست نه‌چێت و ببنه وه‌زیر و گزیر و کارمه‌ندی گه‌وره و خاوه‌ن پاره و به‌رژه‌وه‌نده‌کانی
خۆیان بپارێزن، که‌وتنه نێوان بارزانی و شاندی حوکوومه‌ته‌وه و جۆره سازشکارییه‌کیان
کرد و بارزانی‌یان، به بێده‌نگبوون و دواخستنی ئه‌و باسه، بۆ ده‌رفه‌تێکی دیکه،
قایل کرد. پێکهاتن له‌گه‌ڵ شاندی حوکوومه‌تی به‌غدادا، له سه‌ر ئه‌وه کرا، که
دواتر له ئامارێکی گشتیدا، که ده‌بێ بکرێت و له سه‌ر بنه‌مای زۆرینه و که‌مینه،
کوردستانیبوونی باژێڕی که‌رکووک دیاری بکرێت. بارزانی، له‌وه گه‌یشتبوو، که
دواخستنی ئه‌و باسه و چاوه‌ڕوانکردنی ئه‌نجامدانی ئامار و سه‌رژمێری، هه‌رگیز به
قازانجی کورد ناگه‌ڕێته‌وه و حوکوومه‌تی به‌عس، ئیدی دوای ئه‌وه‌ی، که خۆی گرت و
جێی خۆی قایم کرد، زۆر به هاسانی و به هۆی ڕاگواستن و کۆچپێکردنه‌وه ده‌توانێت،
باری دیمۆگرافی که‌رکووک و ئه‌نجامی ته‌واوی ئه‌و ئامار و سه‌رژمێرییه، به
قازانجی خۆی و ناکوردستانیبوونی که‌رکووک بگۆڕێت و فڕوفێڵی تێدا بکات. هه‌ر بۆیه‌ش
بارزانی، له کاتی گفتوگۆدا له‌گه‌ڵ شاندی حوکوومه‌تی به‌غدادا له ناوپردان، پێی
گوتبوون، که:"ئه‌گه‌ر له که‌رکووک ته‌نێ دوو کوردیش بمێننه‌وه، که‌رکووک هه‌ر
کوردستانه"[2]. دیاره ئه‌و باسی ئامار و
سه‌رژمێرییه‌ی، که هاته گۆڕێ، بێجگه له که‌رکووک، ده‌ڤه‌ره‌کانی شه‌نگال و خانه‌قینیشی
ده‌گرته‌وه. هه‌رچه‌نده، خه‌ڵکانێک له ده‌ره‌وه‌ی سه‌رکرده‌یه‌تیی بارزانی و
پارتیی هه‌بوون، که نه‌یانده‌ویست باسی کوردستانیبوونی که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره‌کانی
دیکه، دوابخرێت و ده‌یانویست، هه‌ر ده‌سبه‌جێ چاره‌سه‌ر بکرێت و ده‌نگی خۆیشیان بڵند
کردبووه‌وه، لێ ده‌نگی ئه‌وان له‌چاو ده‌نگی سازشکاران و هه‌لپه‌رستاندا، ته‌نێ وه‌ک
نووزه‌یه‌ک به‌رگوێ که‌وت و سازشکاران سه‌رکه‌وتن. 29/9/1971، به هۆی ناردنی چه‌ند
"بۆمبه‌مه‌لا" و "بۆمبه‌ئۆتۆمبیل"ێکه‌وه، بۆ باره‌گای بارزانی،
له ناوپردان، هه‌وڵێکی کۆشتنی مه‌لا مسته‌فای بارزانی درا. هه‌وڵه‌که سه‌رنه‌که‌وت
و بارزانی ڕزگاری بوو. پاش ئه‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری بارزانی، چاوه‌نۆڕی ئه‌وه
بوون، له سه‌ر ئه‌و کاره‌ی حوکوومه‌تی عیراق، بارزانی جاڕی جه‌نگ بدات و بیکات به
هه‌را. بارزانی، ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی، که به‌و کرداره په‌ست و تووڕه بووبوون، هێور کردنه‌وه
و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه، که هیچ جۆره دژه‌کردارێک، له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و کاره‌دا
نابێ بکرێت و پێیشی گوتن:"ئه‌وه هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر من ، یا له‌به‌ر که‌سێکی
دیکه، جه‌نگ ده‌ست پێ بکه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره بکه‌ین، ئه‌وا له سه‌ر کێشه‌یه‌کی
چاره‌نووسساز، بۆ نموونه که‌رکووک، ده‌یکه‌ین"[3].
دواخستنی چاره‌سه‌رکردنی، کێشه‌یه‌کی چاره‌نووسسازی وه‌ک که‌رکووک و جێهێشتنی بۆ کات
و سه‌رده‌مێکی دیکه و داهاتوو، نه‌ک هه‌ر هیچ خزمه‌تێک به کێشه‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی
کورد و کوردستان ناکات، به‌ڵکه کاریگه‌رییه‌کی نه‌یێنیش، ده‌کاته سه‌ر ئه‌و
پرسه و چاره‌سه‌رکردنی دوا ده‌خات و ده‌یمرێنێت. بۆ بڕواکردن به به‌ڵێن و بانگاشه‌ی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان
و عه‌ره‌بی عیراق، که پرسی که‌رکووکیان به مۆله‌قی هه‌ڵگرتووه، بۆ داهاتوویه‌ک،
که هیچ تروسکه و ڕووناکییه‌کی لێوه دیار نییه، ده‌بوو هه‌ر هیچ نه‌بێت و وه‌ک کارێکی
کتوپڕی و هه‌نووکه‌یی، خانه‌قین و مه‌نده‌لی و جه‌له‌ولا و قزڕه‌بات و به‌دره، بخه‌نه
سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و کفری و که‌لار و چه‌مچه‌ماڵ و پردێ و دووبز و خورماتوویش
بخه‌نه‌وه سه‌ر که‌رکووک و ته‌واوی ده‌ڤه‌ره کورده‌کانی ده‌وروبه‌ری باژێڕی مووسڵیش
بخه‌نه سه‌ر هه‌ریمی کوردستان، ئیدی له هه‌مان کاتیش‌دا، عه‌ره‌بی هاورده، وه‌ده‌رنرابان
و کوردی وه‌ده‌رنراو، بگێڕدرابانه‌وه سه‌ر خاکی خۆیان. ئه‌وی دیاره و له‌به‌رچاوه،
سه‌رانی کورد، له باسی باژێڕی مووسڵیش، ده‌ستیان شۆردووه و ناوی مووسڵ‌یان به
زاردا نایه‌ت و خۆیان لێ که‌ڕ کردووه، لێ مووسڵیش به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی خاکی کوردستانه
و ئه‌گه‌ر ئه‌وان که‌رکووکیان به یه‌کلانه‌کراوه‌یی و مۆله‌قی هێشتووه‌ته‌وه، ده‌کرا
ڕه‌وشێکی له‌و جۆره‌یش بۆ مووسڵ بێته گۆڕێ و باسی لێوه بکرێت، چونکه ئه‌و عیراقه‌ی،
که سه‌رانی کورد، به پیرۆزی ده‌زانن و دژی له‌تکردنین و له‌گه‌ڵ یه‌کپارچه‌ییدان
و بۆ خۆیشیان خزمه‌ت به‌و ئاراسته‌یه ده‌که‌ن، بۆ خۆی هه‌رگیز:"یه‌که‌یه‌کی
سیاسیی و خاوه‌ن ڕابوردوویه‌کی سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه. ئه‌م سنوورانه‌ی ئێستای، پتر به
ویستی ده‌وڵه‌تگه‌لێکی بیانی و بۆ خزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌کی، سه‌رده‌مێک
کێشراون و دانراون، خه‌ڵکانێک که ئێستاش زیندوون، باشیان به بیر دێت"[4]. ته‌واوی
ئه‌و بزاڤه سیاسیی و ڕزگاریخواز و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی، که له کوردستاندا به‌رپا
بوون، هه‌ر به‌شێکی کوردستان، هه‌میشه دروشمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان، بڵند کردووه‌ته‌وه
و خه‌باتیان، بۆ ئه‌و ئارمانجه کردووه. بزاڤه‌کانی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری، به‌درخانییه‌کان،
شێخی پیران، شێخ مه‌حموودی حه‌فید، حیزبی هیوا، ژێکاف، هه‌ر هه‌موویان، له سه‌رخۆبوونی
کوردستان و کورد، داخوازییه‌کی که‌متریان نه‌بووه. به کاریگه‌ریی سۆڤیێت و به‌ره‌ی
سۆسیال ئیمپریالیزمی جیهانی، بره‌و به تێزی ئۆتۆنۆمی و نانێوه‌نده‌کی و فیدرالی و
یه‌کپارچه‌یی خاک و برایه‌تی و ته‌واوی ئه‌و پێناسه و چه‌مکانه درا. ژێکاف، که به
کاریگه‌ریی سۆڤیێت، کرا به حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و له باشووری کوردستانیش
پارتیی دیموکراتیی کوردستانی عیراق، دامه‌زرا و هه‌ردووکیان، وشه‌گه‌لی ئێران و عیراقیان
خرایه سه‌ر، ئیدی پرسی کورد، بوو به پرسێکی نێوخۆیی ئه‌و وڵاتگه‌له‌ی، که کوردستانیان
پێوه لکێنراوه. به‌و جۆره، هه‌موو هاوار و خه‌باتێکی کورد، گۆڕدرا بۆ، خه‌بات بۆ
دیموکراتی له‌و وڵاتانه‌دا و ئۆتۆنۆمی و... بۆ فڵانه به‌شی کوردستان. سه‌ره‌تای هه‌ڵه‌کان،
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عیراقییاندن و ئێرانییاندن و تورکیایاندن و سووریایاندنی، پرسی کورد.
سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد، به بارزانیشه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر وه‌ک بیرکردنه‌وه‌ش،
به مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی و یه‌کپارچه‌یی کوردستان خه‌باتیان کردبێت، له واقیع و
پراکتیکدا و له کۆتایی ساڵانی 1940ه‌کانه‌وه، وه‌ها کارێکیان نه‌کردووه، هه‌ربۆیه
هیچ یه‌کێک له‌وان، له‌و هه‌ڵه‌یه ده‌رباز نابن. به‌شێکی زۆری ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش، ده‌که‌وێته
ئه‌ستۆی بارزانی، چونکه بێجگه له‌وه‌ی دیارترین سه‌رکرده‌ی کورد بووه، درێژترین
ماوه‌یش، سه‌رکردیه‌تیی بزاڤ و سیاسه‌تیی کوردی کردووه و ڕێبه‌ری گشت کوردی، هه‌موو
کوردستانیش بووه. بارزانی، ته‌نێ بارزانی، ده‌یتوانی ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ی کورد، له
پرسێکی هه‌رێمیی نێو عیراق، ئێران، سووریا، تورکیاوه، بگۆڕێت و بگوێزێته‌وه و بیکاته
پرسێکی سه‌دله‌سه‌د کوردستانیی و له باشووری کوردستانه‌وه، ده‌ستی پێ کردبا و خه‌ڵکی
له سه‌ر، بارهێنابا و په‌روه‌رده کردبا و پاشانیش، به‌ره‌و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی
بردبا. ئێمه، که ده‌نۆڕینه بزاڤه سیاسییه‌کانی زۆرینه‌ی جیهان، به ده‌گمه‌ن
بزاڤێک هه‌یه له‌م جیهانه‌دا، ئه‌گه‌ر بزاڤێکی نه‌ته‌وه‌یی بێت و خودانی تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێک
بێت، که زۆر خویا، له نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدار و داگیرکا‌ر، جوێی ده‌کاته‌وه،
هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بدات، له چوارچێوه‌ی وڵاتێک‌دا بمێنێته‌وه، که بۆ خۆی دژی ده‌جه‌نگێت.
فلستینی، ئێریتریایی، باسک، ئێرلاندییه‌کان، تیمووری ڕۆژهه‌ڵات، خوارووی سوودان، مه‌که‌دۆنییه‌کان،
چێچنییه‌کان و ده‌یان نموونه‌ی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه، هیچ یه‌کێک له‌وانه، باسی ئه‌وه‌یان
نه‌کردووه، که له‌گه‌ڵ و له نێو ئه‌و گه‌ل و وڵاتانه‌ی تێیدان، پێکه‌وه ده‌ژین
و بران و کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. له سیاسه‌تدا برایه‌تی و ئه‌و جۆره ده‌سته‌واژانه
نییه. تۆیه‌ک، که کوردیت و خاکێکت هه‌یه نێوی کوردستانه و خاوه‌نی زمان و دیرۆک
و فه‌رهه‌نگی خۆتی و دژی تورکیا، عیراق، ئێران، سووریا، ده‌جه‌نگیت، ئیدی بۆ خه‌بات
بۆ دوورکه‌وتنه‌وه و دابڕان ناکه‌یت، له تورکیا، ئێران، سووریا، عیراق؟ بۆ ڕێک و
ڕه‌وان باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا، که تۆ به دۆستی خۆتیان ده‌زانیت
و کاریان پێ ده‌کرێت، ناکه‌یت؟ بۆ له پشتی په‌رده‌وه و بێ پێزانینی خه‌ڵکی کورد
و ته‌نانه‌ت هێزه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش، له خۆته‌وه و بێ ڕاوێژ و گفتۆگۆکردنێک له‌گه‌ڵیاندا
و بێ سازکردنی یه‌کده‌نگییه‌ک، له کوردستانه‌که‌ی خۆتدا، سه‌ودا و مامه‌ڵه به
چاره‌نووسی گه‌ل و وڵاتێکه‌وه ده‌که‌یت؟ جۆره ماسییه‌ک هه‌یه پێی ده‌گوترێ"ماسییه‌زێڕینه"،
که به عه‌ره‌بی ده‌بێته"سمکة ذهبیة" و به ئینگلیزی ده‌بێته"Golden Fish" به سوێدییش ده‌بێته"Guld
Fisk"، ده‌ڵێن ئه‌م ماسییه، ته‌نێ سێ
چرکه کاتی دێته‌وه بیر، واته: که شتێک ده‌بینێت و به ڕێگه‌یه‌کدا ده‌ڕوات،
دوای سێ چرکه، له بیری ده‌چێته‌وه، که ئه‌و شته‌ی دیوه و به‌و ڕێگه‌یه‌دا چووه.
وا پێده‌چێت، سه‌رانی کوردیش، سروشتی ماسییه‌زێڕینه‌یان هه‌بێت و هه‌ر یه‌کجار
زوو، دیرۆکی ده‌رده‌سه‌ری کورد و خۆشباوه‌ڕی خۆیان، له بیر بکه‌ن. هێشتنه‌وه‌ی پرسی
که‌رکووک بۆ دواتر، سه‌رانی کورد، هه‌رچوونی لێکده‌ده‌نه‌وه، ته‌نێ یه‌ک شت ده‌گه‌یه‌نێت،
ئه‌ویش بیرته‌سکی و که‌مبینین و په‌ندوه‌رنه‌گرتنی ئه‌وانه له دیرۆک و فریوخواردنیانه
له نه‌به‌رده سیاسییه‌کاندا.
11/1/2004
[4] دان، اوریل،
العراق فی عهد قاسم، تاریخ سیاسی1958-1963، نقله الی العربیة وعلق علیه جرجیس فتح
الله المحامي، الجز‌ء الاول، دار نبز للطباعة والنشر، السوید1989، ص18.
No comments:
Post a Comment