نه‌فره‌ت له
فه‌رهه‌نگێک، که دوعا ده‌کوژێت
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
په‌په‌گیان[1]،
گه‌لێک
ڕووداو و کاره‌سات مرۆڤ تووشی هه‌ژان و ڕاچڵه‌کین ده‌که‌ن و له مێشک و بیرگه‌ی
مرۆڤدا تا له ژیاندایه، مه‌گه‌ر تووشی ده‌رده‌له‌بیرچوونه‌وه ببێت، شوێنه‌واری خۆیان جێده‌هێڵن و هه‌میشه له‌به‌رچاون
و هه‌رده‌م دێنه‌وه یاد.
ساڵی
1977، ئه‌وده‌می له زیندانی پۆلیسی که‌ربه‌لا بووم، که "سامی"یان وه‌ژووردا
کرد، ڕقی دنیام لێ ده‌بووه‌وه و حه‌زم به مردنی ده‌کرد. سامی، لاوێکی خوێندکاری
ئاماده‌یی عه‌ره‌بی به‌غدایی موسوڵمانی شیعه و کۆمۆنیست، ته‌حریری خوشکی له نێو
ئوستانداری و خانه‌ی داد و پۆلیسخانه‌ی که‌ربه‌لادا و به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ و به‌به‌رچاوی
چه‌ندین که‌سه‌وه، دایه به‌ر چه‌قۆ و له کچێکی جوانکیله‌ی شازده حه‌ڤده
ساڵانی پڕ له ژیان و گه‌شی و ئاوات و خۆزگه و خه‌ون و وزه و خه‌نده‌وه، کرده
لاشه‌یه‌کی بێ‌گیانی خوێناوی و مێژوو و داهاتووی مرۆڤێکی زینده‌به‌چاڵ کرد. تاکه
تاوانی ته‌حریر ئه‌وه‌بوو ڕه‌دووی کوڕێکی دڵداری که‌وتبوو، که حه‌زیان له یه‌کدی
بوو و ماڵی باوکی، ڕێگر بوون له‌وه‌ی مێردی پێ بکات.
ساڵی
2007، سی ساڵان دوای کوشتنی ته‌حریر، له قوژبنێکی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه، له به‌عشیقه‌ی
کوردستان، ته‌حرێرکی دیکه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان، له‌بری ته‌حریرێکی عه‌ره‌بی
موسوڵمانی شیعه‌ی به‌غدایی، "دوعا" ناوێکی کوردی ئێزدی، له کیژێکی جوانکیله‌ی حه‌ڤده ساڵانی پڕ له ژیان و گه‌شی و ئاوات و
خۆزگه و خه‌ون و وزه و خه‌نده‌وه، له لایه‌ن ڕه‌وه خه‌ڵکێکی دڕنده‌وه و هه‌ر
به ڕۆژی نێوه‌ڕو و به‌به‌رچاوی سه‌دان خه‌ڵکه‌وه، وه‌به‌ر تاوێر و به‌رد ده‌درێت،
تا ژیان و گه‌شی و ئاوات و خۆزگه و خه‌ون و وزه و خه‌نده و مێژوو و داهاتوویشی له
جووڵه ده‌خه‌ن و هه‌ناسه‌ی لێ ده‌بڕن.
عیسا په‌یامبه‌ری
مه‌سیحییان، که به خاچه‌که‌یه‌وه هه‌ڵواسرا، هێنده‌ی دوعا ئازاری نه‌چه‌شت.
عیسا بزمار له چه‌ند به‌شێکی له‌شییه‌وه به دارخاچه‌که‌یه‌وه به‌ستبوو و
شوێنگه‌لێکی که‌می له‌شی ئازاری ده‌دا. دوعا هه‌موو له‌شی وه‌به‌ر به‌رد درا و سه‌رتاپێی
به‌ردباران کرا. دوعا هیچ به‌شێکی له‌شی له تاوێر و کوچک ده‌رباز نه‌بوو.
که ته‌حریر
شه‌هید کرا من بۆ خۆم له‌وێ بووم و له کاره‌ساته‌که‌وه نیزیک بووم. حه‌فته‌یه‌ک
زیاتر نه خوراکم بۆ ده‌خورا و نه قسه‌م پێ ده‌کرا و نه پیکه‌نینم مابوو. گه‌رووم
تۆپه‌ڵێک قین و ڕق و تووڕه‌یی گرتبووی و وه‌ک پاروویه‌ک، که قووتنه‌درێت
گیرهاتبوو و خه‌ریکبوو ده‌یتاساندم.
که دوعا
شه‌هید کرا من له‌وێ نه‌بووم، به‌ڵام به هۆی میدیاوه وێنه‌ی شه‌هیدکردنی و چۆنیه‌تیی
په‌لاماری ئه‌و خه‌ڵکه دڕنده هۆڤه‌م بینی. ئه‌و هه‌ست و ڕه‌وشه‌ی به شه‌هیدبوونی
ته‌حریر تووشم بوو، جارێکی دیکه بۆ شه‌هیدبوونی دوعا تووشم بووه‌وه.
سی ساڵان
ده‌که‌ونه نێوان ئه‌و دوو ڕووداوه‌وه، به‌ڵام وه‌ک بڵێی کات، له‌و ده‌ڤه‌ره پڕ
له هۆڤیه‌تی و دڕنده‌ییه‌ی ئێمه، له جێگه‌ی خۆیدا چه‌قی به‌ستبێت و هه‌رگیز نه‌جووڵابێت.
له‌وه‌تی خه‌ڵکێک به نێوی کورده‌وه هه‌ن و له وه‌تی ڕۆژهه‌ڵات هه‌یه، ڕۆژانه
چه‌ندین ژن و کچ به نێوی شه‌ره‌ف و نامووس و سڕینه‌وه و پاککردنه‌وه و شۆردنه‌وه‌ی
ئاوڕوو و شه‌رم و نه‌نگی و گێڕانه‌وه‌ی شه‌ره‌ف و نامووس و نێوی خێزان و ئه‌و قسه
قۆڕ و پووچانه‌وه و به شێوه‌ی جیاواز، له لایه‌ن پیاوانه‌وه له‌به‌ین ده‌برێن.
پیاوان هه‌میشه خۆیان به پارێزه‌ر و پاسه‌وانی شه‌ره‌فی ژنان زانیوه. شه‌ره‌فی
ژنان هه‌میشه کاڵائاسا کاری له‌گه‌ڵدا کراوه و تێیڕوانراوه. پیاوان هه‌میشه
خۆیان به خاوه‌ن شه‌ره‌ف زانیوه و شه‌ره‌فیش لای پیاوان هه‌میشه ناوگه‌ڵی ژن و
ئامێره‌سێکسییه‌کی ژن بووه. ژن ئه‌گه‌ر کاری سێکسییش له ده‌ره‌وی ژن و مێردایه‌تی
ئه‌نجام بدات، که ژنانی له سه‌ر ده‌کوژرێن، له‌گه‌ڵ پیاودا ئه‌نجامی داوه و ده‌دات،
که‌چی پیاو قیت و بێبه‌ڵا له کایه‌که دێته ده‌ر و ژن ده‌کرێته قوربانی.
ئه‌و
تێروانینه‌وه بۆ چه‌مکی شه‌ره‌ف له کن کورد و له کوردستان، پتر له هه‌موو
شوینێکی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه، وه‌به‌رچاو ده‌که‌وێت. کورد له هه‌موو خه‌ڵکێکی
دیکه‌ی ئه‌م جیهانه خه‌ستتر و توندتر باوه‌شی به‌و چه‌مکه‌دا کردووه و پێوه‌ی
نووساوه. له کوردستان و هه‌ر له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی کورددا، ده‌یان هه‌زار ژن
کوژراون و له‌به‌ینبراون و ئه‌تککراون و لووت و گوێ بڕاون و سه‌رنگوم کراون. وه‌نه‌بێ
ئه‌و کاره کوردان ته‌نێ له کوردستان ئه‌نجامیان دابێت، به‌ڵکه له ئه‌وروپا و
تاراوگه‌یش کوردان هه‌مان کاریان کردووه. ته‌واوی ئه‌و کارانه، ئه‌و کوشتنانه
پیاوان جێبه‌جێی ده‌که‌ن. ژنان ئه‌گه‌ر نه‌شکوژرابن ئه‌وا گوشار و ته‌نگاوکردن و
ته‌شه‌ر له لایه‌ن پیاوان و کۆمه‌ڵگه‌وه کارێکی وایان کردووه، که په‌نا ببه‌نه
به‌ر خۆسووتاندن و خۆکوشتن به جۆری جیاواز.
کوشتنی
ژنان له سه‌ر شه‌ره‌ف و نامووس چ پێوه‌ندێکی به ئایین و بڕوای ئایینییه‌وه نییه
و بۆ خۆی و له بنه‌مادا چ ڕاستی و دروستی
و به‌ڵگه و پاساوێکیشی نییه. له
کوردستان موسوڵمانان، فه‌ڵه و ئه‌وه‌تا ئیزدییانیش ئه‌و تاوانه ده‌که‌ن. دوعا،
موسوڵمان نه‌بوو و ئێزدی بوو و تاکه تاوانێکی دوعا ئه‌وه بوو حه‌زی له کوڕێکی
موسوڵمان کردبوو و ڕه‌نگه بووبێتیشه موسوڵمان، ده‌نا دوعا هیچی دیکه‌ی نه‌کردبوو، دوعا له حۆرییه‌کانی به‌هه‌شته‌که‌ی
خودا پاکیزه‌تر و له فریشته‌کان خاوێنتر بوو. ئێزدییان له نێوان چینه‌کانی سه‌ر
به ئایینه‌که‌ی خۆیشیاندا ژنهێنان و مێردکردن نابێت و ڕێگه‌ی پێ نادرێت، ئه‌وجا
ده‌بێ بۆ موسوڵمانیک چه‌ند به سه‌ختی بگرن! ئه‌مه‌ی به دوعا کرا و ته‌واوی ئه‌و
کوشتنانه‌ی ژنان، که کوردان چ له کوردستان یا له ده‌رێی کوردستان ئه‌نجامیان
داوه و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، نیشانه‌ی دواکه‌وتوویی و سه‌قه‌تیی فه‌رهه‌نگی کورده.
نیشانه‌ی نه‌بوونی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی تاکی کورده.
هه‌ر ئه‌و
دڕندانه‌ی، که حه‌زلێکردنی دوعایان له کوڕێکی ده‌رێی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی خۆیانیان پێ
قووت نه‌ده‌چوو و به کارێکی بێشه‌ره‌فییان ده‌زانی و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یش
دوعایان شه‌هید کرد، هه‌ر ئه‌وانه‌یشی، که تا ئه‌مڕۆ ده‌یان هه‌زار دوعای دیکه‌یان
له‌نێوبردووه، به‌عسیبوون و جاشایه‌تی و
گه‌نده‌ڵی و دزی و ساخته‌کاری و مرۆڤکوشتن و خاپاندنی خه‌ڵک و تاڵان و چه‌پاوکردن
و زه‌وتکردنی ژنان و ده‌یان کار و شتی خراپی دیکه‌یان، به بێشه‌ره‌فی نه‌زانیوه
و نازانن و خۆیانی پێوه باده‌ده‌ن و فشه‌یشی پێوه ده‌که‌ن.
ئه‌مه چ
فه‌رهه‌نگێکه ماف به پیاو بدات، به ئاره‌زووی خۆی، به چه‌پ و ڕاستدا، ده‌ست له
هیچ نه‌پاریزێت و دڵداری بکات و حه‌زلێکردن بکات و له هیچ نه‌سڵه‌مێته‌وه، که‌چی
له سه‌ر حه‌زلێکردن ژنان بکوژیت! ئه‌مه چ فه‌رهه‌نگێکه ماف به پیاو، به برا،
به باوک، به مام، به خاڵ، به پسمام، به کوڕانی تیره و هۆز بدات و چه‌قۆ و ده‌مانچه و تفه‌نگ و خه‌نجه‌ر و
به‌ردیان بداته ده‌ست و خوشک، که‌نیشک، دۆتمام، برازا، خوشکه‌زایان پێ بکوژێت!
کارێک، که کوژه‌ره‌کانی دوعا به‌رانبه‌ر
دوعایان ئه‌نجام داوه تاوانێک ئه‌وان کردوویانه، هیج له تاوان و کاره‌کانی یه‌زیدی
کوڕی موعاوییه و شه‌مر، به‌رانبه‌ر ئیمام حوسه‌ین و بنه‌ماڵه‌که‌ی و نازیسته‌کان
به‌رانبه‌ر جووله‌که و کاری به‌عس و جاشه‌کورده‌کان به‌رانبه‌ر ئه‌نفالکراوان و له‌شکری
ئه‌مه‌ریکا به‌رانبه‌ر ڤیێتنامییه‌کان و شه‌هیدکردنی گیڤارا و په‌لاماری گه‌له‌گورکێک بۆ سه‌ر بێچووه‌مامزێک،
که‌متر نییه. کورد، که ئێستا و له‌م چه‌رخ
و سه‌رده‌مه‌دا خاوه‌نی هیچ شارستانییه‌ت و فه‌رهه‌نگێکی به‌رز و تۆکمه نه‌بێت،
که‌نگێ له که‌وندا خاوه‌نی شارستانییه‌ت و مێژووی تۆکمه بووه! کورد ئێستاکه هه‌زاران
دوعا له وڵاته‌که‌یدا بکوژرێت و خه‌ڵکانێکی زماندرێژی به نێو
"ڕووناکبیر" و ته‌نانه‌ت فه‌مینیستانی سه‌ر خوان و په‌یوه‌ستی ده‌سه‌ڵات،
له‌به‌ر تێکنه‌دانی ڕه‌وش و باری ژیانی خۆیان فززه له زاریانه‌وه نه‌یه‌ته ده‌ر
و نه‌توانن به ده‌سه‌ڵات بڵێن: تۆ به‌رپرسێت نه‌ک ته‌نێ له کوشتنی دوعاکان، به‌ڵکه
ته‌نانه‌ت له له‌بارچوونی زارۆکێکه‌وه
تا ده‌گاته بزربوونی که‌له‌شێرێک، که‌نگێ خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێکی ڕێزگری مرۆڤ و ڕه‌خنه‌گر
و بوێر بووه! کورد له‌م سه‌رده‌می ئینته‌رنێت و جیهانگه‌ری و پێشکه‌وتنی زانستییه‌دا
گورچیله‌ی ببه‌خشێ و ڕۆژانه سه‌دان گا و گوێلک و کاوڕ له به‌رچاوی ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی
هه‌موو جیهان بدات به زه‌ویدا و کێرد بخاته ملیان و سه‌ریان ببڕێت و بیانکاته
قوربانی بۆ زه‌لامێک، که بێجگه له‌وه‌ی سواری سه‌ریان بووه، ده‌یان ساڵیشه به
کوشتیان ده‌دات و سامانیشیان ده‌خوات، که‌نگێ خاوه‌نی فه‌رهه‌نگی خۆشویستنی مرۆڤ و
به‌زه‌یی و ڕاستگۆیی بووه! ئه‌گه‌ر کوشتنی ژنان و کوشتنی ژینگه و کوشتنی ئاژه‌ڵ
و گه‌نده‌ڵی له ئێستادا، به‌خشینێکی کوردان بن بۆ فه‌رهه‌نگی مرۆڤایه‌تی، که‌نگێ
کورد شتێکی هه‌بووه به فه‌رهه‌نگی مرۆڤایه‌تی ببه‌خشێت!
هه‌رچه‌نده
من بۆ خۆم بڕوام به فه‌رهه‌نگی یه‌ک بیچم و یه‌ک چوارچێوه و سه‌دله‌سه‌د تایبه‌ت
به گه‌لێک، نه‌ته‌وه‌یه‌ک، وڵاتێک یا خه‌ڵکێک نییه، به‌ڵام هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندیی
هه‌ن، ڕه‌نگه ته‌نیا له‌کن گه‌لێک، نه‌ته‌وه‌یه‌ک، وڵاتێک یا خه‌ڵکێک هه‌بن و له
جێگه‌یه‌کی دیکه نه‌بن. ئه‌گه‌ر شه‌هیدکردنی دوعا، به‌شێک بێت له فه‌رهه‌نگی
کورد، ئه‌وا بێجگه له خوێنڕێژی و خوێنخۆری فه‌رهه‌نگێکی گۆج و نه‌خۆش و چه‌وت و
دزێو، هیجی دیکه نا‌گه‌یه‌نێت و بێفه‌رهه‌نگی و نافه‌رهه‌نگی فه‌رهه‌نگێک پێشان
ده‌دات و ده‌گه‌یه‌نێت، که من هه‌رگیز نه‌ک هه‌ر ناتوانم به هی خۆمی بزانم و له‌گه‌ڵیدا
بم و داکۆکی لێ بکه‌م، به‌ڵکه بێزم لێی دێته‌وه و دژی ده‌بم و نه‌فره‌تیشی لێ ده‌که‌م.
بابه
7-5-2007
[1] "په‌ری"ی کچم، که من زۆرجاران "په‌په"ی پێ ده‌ڵێم،
منداڵێکی حه‌ڤده ساڵانه خوێندکاری پۆلی یازده‌یه‌می ئاماده‌یی به‌شی کۆمه‌ڵایه‌تییه.
له نامه‌یه‌کیدا له 5-5-2007، بۆ من ده‌نووسێت:"له‌م ڕۆژانه‌دا فیلمێکی ڤیدیۆیی
زۆر سه‌یر و ترسناکم له YouTube بینی، کوشتنی کچێکی منداڵی کوردی ئێزدی له کوردستان
پێشان ده‌دات. به به‌رد ده‌یکوژن. هه‌زاران که‌س، زۆریان ئێزدین، له ماڵه‌وه به
ڕاکێشان ده‌یهێننه سه‌ر جاده و به‌ردبارانی ده‌که‌ن. هه‌مووان به‌ردی تێده‌گرن و
پۆلیسی عیراقییش تاوێری زله‌ی تێده‌گرن، تا ئیدی ته‌واو هێزی له‌به‌ر ده‌بڕێ و په‌کیده‌که‌وێت
و ده‌که‌وێت. جله‌کانی داده‌که‌نن و به عه‌ره‌بی قسه‌ی ناشیرینی پێ ده‌ڵێن. ئه‌وجا
یه‌کێک به‌ردێکی زله ده‌ماڵێته سه‌ریدا و ئیدی
ته‌واوی ده‌کات. ئه‌م کاره دڕندانه به‌به‌رچاوی پۆلیسی مووسڵ و ئه‌و ناوه‌یشه‌وه
ڕوو ده‌دات. به‌و کاره گێژ بووم و تێکچووم و
تووشی ڕشانه‌وه بووم. به‌ڕاستی سه‌رم سووڕده‌مێنێت! ئه‌مه چ فه‌رهه‌نگێکه
کورد هه‌یه‌تی، له کاتێکدا کورد خۆی به خاوه‌ن شارستانیه‌ت و مێژوویه‌کی کۆن ده‌زانێت!
من نه‌مده‌زانی وه‌ها کارێکی دزێو له نێو کورددا ڕووده‌دات!". ئه‌م گوتاره
نامه‌یه‌ک و کورته وه‌ڵامێکه بۆ نامه‌که‌ی "په‌ری" و هه‌موو په‌رییه‌کانی
تریش..
No comments:
Post a Comment