په‌رۆشه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
تاڵه‌بانی، بانگهێشتنی کچ و ماڵباتی سه‌ددام حوسه‌ین ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بێنه
کوردستان و داڵده بدرێن.
تاڵه‌بانی، جار له دوای جار، جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه، که ئه‌و
فه‌رمانی له سێداره‌دانی سه‌ددام حوسه‌ین مۆر ناکات.
تاڵه‌بانی، ژوانێک له‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌زار که‌ونه‌ئه‌فسه‌ر و فڕۆکه‌وانی ڕێژیمی
سه‌ددام حوسین و به‌عسی عیراق ساز ده‌کات و هانیان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی بچنه کوردستان
و له‌وێ داڵده بدرێن.
تاڵه‌بانی، ده‌یه‌وێت به‌رزان تکریتی له زیندانه‌که‌ی بێته ده‌رێ، بۆ ئه‌وه‌ی
تیماری ده‌رده‌که‌ی، که شێرپه‌نجه‌ی بڕبڕه‌ی پشتیه‌تیی، بکرێت.
تاڵه‌بانی، ئه‌و کوردانه‌ی دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ که‌رکووک، که‌رکووک جێده‌هێڵن
به خیانه‌تکار داده‌نێت.
تاڵه‌بانی، پێیوایه ئه‌وه‌ی ده‌نگی بۆ ده‌ستووری عیراق نه‌دابێت، تاوانبار
و خائینه و له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده‌دایه.
تاڵه‌بانی، عیراق به به‌شێک له نیشتمانی عه‌ره‌ب داده‌نێت.
*****
ئه‌و جۆره هه‌واڵانه زووزوو، به‌رچاو و گوێی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌موو جیهان
ده‌که‌وێت و تاڵه‌بانی هه‌ر ڕۆژه‌ی بابه‌تێکی نوێی پێیه، که خه‌ڵکی کوردی پێ ده‌تۆقێنێت
و ناکوردانیشی پێ دڵخۆش ده‌کات. ئه‌مانه‌ی ده‌ێڵێین ته‌نێ پێوه‌ندیان به‌م ساڵانه‌ی
دواییه‌ی دوای ڕووخانی ڕێژیمی به‌عسه‌وه هه‌یه، ده‌نا هێنده‌ی که‌ونه شتی دیکه
هه‌ن، که هه‌ر له باسکردن نایه‌ن. ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی بووبێته هۆی پێڕۆکردنی ئه‌و
سیاسه‌ته له لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه، که‌م و زۆر له‌م خاڵانه‌دا وه‌دی بکرێن:
1. پێوه‌ندێکی توندوتۆڵ و مێژوویه‌کی زۆر کۆن و نان و نمه‌ک، له نێوان بنه‌ماڵه‌ی
تاڵه‌بانییان، که جه‌لال تاڵه‌بانییش یه‌کێکه له‌وان و تکریتییاندا، که سه‌ددام
حوسه‌ینیش یه‌کێکه له‌وان، هه‌بووه و هه‌یه و هه‌ردوولایان به هانای یه‌کدییه‌وه
هاتوون و فریای یه‌کدی که‌توون. جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ خۆی چه‌ندین جار ئه‌و ڕاستییه‌ی
گوتووه‌ته‌وه.
2. به‌رزان تکریتی له پاڕانه‌وه‌نامه‌که‌یدا بۆ بووش و بله‌یر و شا عه‌بدوڵڵا
و تاڵه‌بانی و...کاتێک هاوار بۆ تاڵه‌بانی ده‌بات، به نێوی دۆستایه‌تییه‌وه
هاواری ده‌باتێ و ده‌ڵێ، که تاڵه‌بانی بۆ خۆی له ساڵی 1996دا و له ئه‌نقه‌ره و
له به‌رده‌م ڕۆژنامه‌وانان و که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆندا گوتوویه‌تی، ده‌چێت بۆ
ژنێڤ بۆ سه‌ردانی هاوڕێییه‌کی، که به‌رزان ئیبراهیم ئه‌لتکریتییه و له‌گه‌ڵ ئه‌و
هاوڕێیه‌یشیدا بنگه‌یه‌کی هاوبه‌ش و تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌شیان بۆ پرس و کاره‌کان هه‌یه.
تاڵه‌بانی دۆستایه‌تییه‌کی له‌مێژینه و به‌هێزی له‌گه‌ڵ به‌رزان تکریتیدا هه‌بووه
و بۆ خۆیشی به هیچ جۆرێک لاریی له‌و دۆستایه‌تییه نییه و به ڕاشکاوییش باسی لێوه
ده‌کات.
3. تاڵه‌بانی ساڵانێکی ژیانی، هاوسه‌نگه‌ر و هاودید و هاوخوان و هاوهه‌ست و
هاوکاری حیزبی به‌عس و ده‌سته‌ی سه‌ددام حوسه‌ین و به‌رزان تکریتی و له‌شکر و ئاساییش
و موخابه‌راتی عیراق بوو و به درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ش نێزیکایه‌تیی و تێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵیاندا
هه‌بووه و ئه‌و نێزیکایه‌تی و تێکه‌ڵاوییه‌یش، هه‌رچه‌نده له ڕووی جوگرافیاییشه‌وه
شوێن و پێگه‌ی تاڵه‌بانی گۆڕابێت و له‌و هاوسه‌نگه‌رانه‌ی نێزیک و دوور که‌وتبێته‌وه،
هه‌رگیز نه‌پساوه و هه‌ر درێژه‌ی هه‌بووه تا دواساته‌کانی ڕووخانی ڕێژیمی به‌عسیش.
*****
من ناتوانم "بانگهێشتنی کچ و ماڵباتی سه‌ددام حوسه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بێنه
کوردستان و داڵده بدرێن و جار له دوای
جار جه‌ختکردنه‌وه له سه‌ر مۆرنه‌کردنی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی سه‌ددام حوسه‌ین
و ژوان سازکردن له‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌زار که‌ونه‌ئه‌فسه‌ر و فڕۆکه‌وانی ڕێژیمی سه‌ددام
حوسین و به‌عسی عیراقدا و هاندانیان بۆ چوونه کوردستان و له‌وێ داڵده‌دانیان و هێنانه‌ده‌ره‌ێی
به‌رزان تکریتی له زیندانه‌که‌ی بۆ تیمارکردن و ناوزڕاندنی ئه‌و کوردانه‌ی دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان
بۆ که‌رکووک، که‌رکووک جێده‌هێڵن، به خیانه‌تکار و دانانی ئه‌وه‌ی ده‌نگی بۆ ده‌ستووری
عیراق نه‌دابێت به تاوانبار و خائین و هاوکاری ئه‌لقاعیده و دانانی عیراق به به‌شێک
له نیشتمانی عه‌ره‌ب"، وه‌ک ده‌روێشه‌کانی تاڵه‌بانی بانگاشه‌ی بۆ ده‌که‌ن،
به نیشتمانپه‌روه‌ری و شۆڕشگێڕی و
سنگفراوانی و به‌زه‌یی و دڵسۆزی و کوردایه‌تی دابنێم، به‌ڵکه ڕێک به پێچه‌وانه‌وه،
ئه‌و گوتار و ڕه‌وتارانه‌م پێ چه‌وتییه و ناڕاست. هه‌موو سازشکارییه‌ک له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی
به‌عسی و سه‌ر به ڕێژیمی به‌عسدا، له هه‌ر پله و پایه‌یه‌کدا بن، نه‌خوازه‌ڵڵا
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ددام حوسه‌ین و ئه‌فسه‌ر و فڕۆکه‌وان و ئاساییش و موخابه‌رات و نۆکه‌رانی
ئه‌و ڕێژیمه، ناکرێ له ناپاکی زیاتر نێوێکی دیکه‌ی لێ بنرێت! من سه‌ددام حوسه‌ین
و به‌رزان تکریتی و هاوچه‌شنه دڕنده‌کانی ئه‌وانم پێ تاوانبارن و هه‌موو تاوانبارێکیش
گه‌ره‌که سزای خۆی وه‌رگرێت و مافی
مافخوراوانی لێ بکرێته‌وه و هه‌رگیز ئه‌وانه‌م پێ شایسته‌ی به‌زه‌یی نین. من ناڵێم
ده‌نگدان به "به‌ڵێ" به ده‌ستووری عیراق خیانه‌ته و ناپاکی، چونکه
مرۆڤ ئازاده له‌وه‌ی ده‌نگ ده‌دات یا نه یا ده‌نگی به "به‌ڵێ" یا ده‌نگ
به "نه" ده‌دات، لێ ده‌ستووره‌که به ده‌ستوورێکی ملکه‌چکه‌ری گه‌لی کوردستان
ده‌زانم و ده‌نگدان بۆ ده‌ستوور به ده‌نگدان بۆ سه‌رشۆڕیی کورد ده‌زانم و ده‌نگنه‌دان
بۆ ده‌ستوور به هه‌ڵوێستی ڕاستودروست ده‌زانم. من گوتار و ڕه‌وتار و کرداره‌کانی
تاڵه‌بانی، به په‌رۆشگه‌لێکی عیراقییانه و عه‌ره‌بانه ده‌زانم و پێشموایه بۆ گه‌لی
کوردستان هیچیان تێدا نییه و هیچیش سه‌وز ناکه‌ن.
*****
ته‌واوی کردار و ڕه‌وتارێکی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌یکات و ته‌واوی گوتارێکی ده‌یڵێت،
ئاوکردنه به ئاشی عه‌ره‌ب و عیراق و عه‌ره‌بایه‌تیی و عیراقیایه‌تیی و عیراقیاندنی
پرسی گه‌لی کوردستان. ئه‌و مێژوویه‌که له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌خولێته‌وه و کاری بۆ
ده‌کات و شانازییشی پێوه ده‌کات. تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر به کوردی قسه‌ی نه‌کردبا و نه‌زانرێت
کورده، گه‌لێک جاران له سیاسییه‌کی عه‌ره‌ب جودا نه‌ده‌کرایه‌وه. ئه‌و له بۆچوون
و بیروڕایدا که‌مجار دیتنێکی جیاوازیی له سیاسی‌یان و ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب هه‌یه.
ئه‌و ته‌نێ له‌گه‌ڵ سیاسی‌یان و ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بدا ئه‌و هاوبه‌شی و هاوهه‌ڵوێستی و لێکچوونه‌ی نییه، به‌ڵکه له‌گه‌ڵ
سیاسی‌یان و ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک و ئێرانیشدا، ئه‌وانه‌ی هه‌یه و تاڕاده‌یه‌ک بۆ
خۆی هه‌وڵده‌دات هاودیدیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا پێشان بدات و خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بگونجێنێت
و هه‌میشه داشکان له پرسی کورددا بۆ داگیرکارانی کوردستان بکات. ڕازیکردنی دڵی عه‌ره‌ب
و داگیرکارانی دیکه‌ی کوردستان، ئامانجێکه هه‌رده‌م تاڵه‌بانی لێی دانه‌بڕاوه و
ئێستاش کاری بۆ ده‌کات. ئه‌نجامی وه‌ها کارێکیش، ئه‌مڕۆ و له عیراقدا، گێڕانه‌وه‌ی
حیزبی به‌عسه، به جۆری دیکه و له به‌رگی دیکه‌دا، بۆ سه‌ر شانۆی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات.
ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ده‌یکات و ده‌یڵێت، کارێکه پێچه‌وانه‌ی خواستی گه‌لی کوردستان
و به قازانجی داگیرکارانی کوردستان و هه‌ڵپه‌یه‌که بۆ ڕاوه‌ده‌نگ و مسۆگه‌رکردنی
ده‌نگی سوننه‌ی عه‌ره‌ب و به‌عسییه‌کان، بۆ چه‌ند ساڵێکی دیکه‌ی سه‌رۆککۆماری و به‌رژه‌وه‌ندی
تاکه‌که‌سیی خۆی، ده‌نا چی دیکه!
3-11-2005
No comments:
Post a Comment