زایه‌ڵه‌ی په‌یامه‌که‌ی شێردڵ و مۆد
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
ساڵانێکی له به‌غدا
بووم، زۆرجاران به‌و جاده‌یه‌ی له مه‌یدان(ساحة‌المیدان) و بابولموعه‌ززه‌م(باب
المعظم)ه‌وه به‌ره‌و وه‌زیرییه ده‌چوو، به ته‌نیشت گۆڕستانێکدا تێده‌په‌ڕیم، خه‌ڵک
پێیان ده‌گوت گوڕستانی ئینگلیزه‌کان، یا گۆڕستانی گاوران. ڕه‌نگبێ سه‌دان جار و
پتریش به‌وێدا تێپه‌ڕ بووبم. ته‌واوی ئه‌و گۆڕستانه تایبه‌ت بوو به‌و ئینگلیزانه‌ی
له جه‌نگی داگیرکردنی عیراق و وه‌ده‌رنانی تورک‌دا کورژرابوون و مردبوون. گۆڕه‌کانی
نێو ئه‌و گۆڕستانه، که هه‌موو سه‌ر به ئایینی عیسایی بوون، به پێچه‌وانه‌ی گۆڕستانی
موسوڵمانانه‌وه، پاک و خاوێن و ڕێکوپێک بوون. وه‌ک گۆڕستانه‌کانی ئه‌وروپا، هه‌ر
گۆڕه‌و نیشانه‌ی خاچێکی له سه‌ر بوو و ناوی مردووه‌که و مێژووی له‌دایکبوون و
مردنی مردووه‌که‌ی له سه‌ر تۆمار کرابوو. له نێو ئه‌و گۆڕانه‌دا گۆڕێک هه‌بوو، ده‌یانگوتێ
گۆڕی "مۆد". فرێدریک ستانلی مۆد (Frederick Stanley Maude،24/6/1864-18/11/1917) ئه‌و
ژه‌نه‌راڵه‌یه، که سه‌رله‌شکری هێزه‌کانی بریتانیا بوو بۆ داگیرکردنی عیراق. بریتانییه‌کان،
به هۆی به‌ره‌نگاریی هێزه‌کانی تورکه‌وه لای مووسڵ له‌کوردستانه‌وه، پێیان نه‌کرا
ئه‌وێ بگرن، به‌ڵکه له پێشدا و له 1917دا به‌غدایان گرت و له کۆتایی ساڵی
1918شدا ئیدی مووسڵیش گیرا. 11ی مارسی 1917، که هێزه‌کانی له‌شکری بریتانیا، تورکی
عوسمانییان له به‌غدا وه‌ده‌رنا و چوونه نێو به‌غداوه، ژه‌نه‌راڵ ستانلی مۆدی به‌رپرسی
ئه‌و له‌شکره له گوته‌یه‌کیدا بۆ خه‌ڵکی به‌غدا گوتی:"ئه‌ی خه‌ڵکی به‌غدا،
وا ئازادی هات. 26 نه‌وه‌یه ئێوه به ده‌ستی چه‌ندین چه‌وسێنه‌ره‌وه، که هه‌وڵی
له‌توپه‌تکردنی عه‌ره‌بیان ده‌دا، ده‌ناڵێنن. ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێکه بریتانیای مه‌زن
و هاوپه‌یمانانی قینیان لێی ده‌بێته‌وه، چونکه له هه‌ر جێگه‌یه‌ک دوژمنکاری و
خراپبه‌کاربردنی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، له‌و جێیه نه ئاشتی و نه خۆشگوزه‌رانی جێگیر
نابن."[1].
هه‌روه‌ها گوتی:"له‌شکره‌کانی ئێمه وه‌ک داگیرکا‌ر و دوژمن نه‌هاتوونه‌ته نێو
وڵات و باژێڕ و گونده‌کانی ئێوه‌وه، به‌ڵکه وه‌ک ڕزگارکار هاتوون"[2].
سه‌رله‌شکری بریتانی ژه‌نه‌راڵ ستانلی مۆد ئه‌وه‌شی ڕوون کرده‌وه، که نه‌ته‌وه‌ییه
عه‌ره‌به‌کان، ئه‌وانه‌ی کۆمه‌کیان به له‌شکری بریتانی کردبوو، به شێوه‌یه‌ک و له
هه‌ندێ ڕووه‌وه، ده‌سه‌ڵات له عیراقدا ده‌گرنه ده‌ست. به واتایه‌کی تر، مۆد و
له پشت ئه‌ویشه‌وه کارگێڕیی بریتانیا و ده‌وڵه‌تی کۆڵۆنیالی بریتانیا وه‌ک
پاداشتێک بۆ هاریکاری و کۆمه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه‌عه‌ره‌به‌کان به له‌شکری بریتانی، به‌ڵێنی
جۆره ده‌سه‌ڵات و ده‌مچه‌ورکردنێکیان دانێ.
میرنشینی هاشمییه‌کان به سه‌رکرده‌یی حوسه‌ین کوڕی عه‌لی له مه‌ککه، له
سه‌رده‌می جه‌نگدا، هاریکاریی بریتانییه‌کانی کرد و به‌شداری ڕاپه‌ڕینی دژی تورکه‌کانی
له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردون (Transjordanien)دا،
واته: ئوردونی ئێستا و سووریا و فلستین، کرد. حوسه‌ین هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا، پاش
وه‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی، به‌سه‌ر ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌که‌دا ببێته شا. بریتانییه‌کانیش
فه‌یسه‌ڵی کوڕی حوسه‌ینیان هێنا و کردیانه شای عیراق. ژه‌نه‌راڵ و تیۆریزانیی
له‌شکریی کارڵ ڤۆن کڵاوشه‌ڤیتز(Carl Von Clausewitz، 1780-1831) ده‌ڵێ:"جه‌نگ
درێژه‌پێدانی سیاسه‌ته، لێ به ئامرازی دیکه..". جۆرج بووش و تۆنی بله‌یر،
که باسی جه‌نگی خۆیانی دژ به عیراق ده‌که‌ن، ده‌ڵێن:"ئێمه وه‌ک ڕزگارکار نه‌ک
وه‌ک داگیرکا‌ر هاتووین". ئه‌و گوته‌یه‌ی بووش و بله‌یر هه‌ر ئه‌و گوته‌یه‌یه،
که ژه‌نه‌راڵ مۆد پێش 88 ساڵان گوتوویه‌تی. که جه‌نگ درێژه‌پێدانی سیاسه‌ت بێت،
به‌ڵام به ئامرازی دیکه، وه‌ک ژه‌نه‌راڵ کڵاوشه‌ڤیتز ده‌ڵێت،
ئه‌وا ئه‌مه‌ریکا (به‌تایبه‌ت) و بریتانیا(وه‌ک پاشکۆی ئه‌مه‌ریکا)،
له جه‌نگی عیراقدا چه‌ند مه‌به‌ستێکی گرنگیان له‌به‌رچاو گرتبوو، که بۆ قازانجی
خۆیان بوون و له سیاسه‌تی وڵاته‌کانیشیانه‌وه سه‌رچاوه‌یان ده‌گرت و درێژه‌پێدانی
سیاسه‌تی وڵاتانی خۆیشیانن، ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ش له‌م چه‌ند خاڵه‌دا خۆ ده‌نوێنن:
1. کۆنترۆڵکردن و داگیرکردنی
سه‌رچاوه‌کانی نه‌وت و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، که قازانجێکی زۆری بۆیان ده‌بێت.
2. نیشته‌جێبوون و جێگیربوونی
هێز و له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له ناوه‌ندی خۆرهه‌ڵاتی ناڤین‌دا.
3. چێ‌کردنی پێگه و بنگه‌ی
سه‌ربازیی بۆ جه‌نگی دواڕۆژی دژ به سووریا و ئێران و ئه‌گه‌ر پێویست بکات وڵاتانی
دیکه‌ش.
4. دانانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
و حوکوومه‌تێکی سه‌ر به ئه‌مه‌ریکا و بریتانیا و پێڕۆکردنی سیاسه‌تی ئاغا و نۆکه‌ری
و کۆڵۆنیالئاسا له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا.
5. که‌مکردنه‌وه و خاوکردنه‌وه
و سستکردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و گوشار و پاڵه‌په‌ستۆ له سه‌ر ئیسرائیل و دابینکردنی
ئاسایش و ئارامیی بۆی.
6. داگیرکردنی بازاڕه‌کانی
وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و وه‌گه‌ڕخستنی هه‌رچی زۆرتر و به‌هێزتر و فراوانتری سه‌رمایه
و سه‌رمایه‌گوزاری له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا و گرێدانی ئابووریی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به ئابووریی
ئه‌مه‌ریکاوه.
7. کپکردنه‌وه و سه‌رکوتکردنی
هه‌موو ده‌نگێکی دژه‌ئه‌مه‌ریکا.
8. په‌ره‌پێدانی ته‌وژمی
ئه‌مه‌ریکایاندن له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا، ئیدی له‌ڕووی فه‌رهه‌نگی و ئابووری و سیاسی و ته‌نانه‌ت
ئایینیشه‌وه.
هه‌ر وه‌ک چۆن ژه‌نه‌راڵ مۆدی ئینگلیز، به‌ڵێنی
به عه‌ره‌به‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان دا، که ده‌سه‌ڵاتیان بداته ده‌ست و ئه‌وان بکاته
خاوه‌نی وڵات و "شافه‌یسه‌ڵ"ی هێنایه عیراق، ئه‌مه‌ریکایش هه‌ر به‌و شێوه‌یه
دوای ڕووخانی به‌عس و سه‌ددام حوسه‌ین و داڕۆخان و نه‌مانی ده‌وڵه‌تی عیراق، عیراقی
نۆژه‌ن چێکرده‌وه و عه‌ره‌بی کرده‌وه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و داهێنانێکی دیکه‌یشی هێنایه
گۆڕێ، ئه‌ویش شێوه‌ی دابه‌شکردنی پۆست و کار و پایه حوکوومه‌تییه‌کانه به سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا، له سه‌ر بنه‌ما و بناخه و بنگه‌ی ڕه‌گه‌زی و ئایینی و ئایینزایی
و نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌و شێوه‌ی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌ی لوبنان تا ڕاده‌یه‌ک فۆتۆکۆپی
کرا و هێنرایه عیراقه‌وه. له عیراقدا تا پێش هاتنی ئه‌مه‌ریکا و داگیرکردنی له
لایه‌ن ئه‌وانه‌وه و له‌و هه‌موو ساڵانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی هاشمییان
و قاسم و عارفان و به‌عسدا، به هه‌موو ڕه‌گه‌زپه‌رستی و هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی
و ئایینی و ئایینزاییشیه‌وه، هێشتا به‌م شێوه زه‌ق و له‌به‌رچاوه‌ی ئێستای و وه‌ک
ئێستا باس له ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و ئایینزا و...ئه‌وانه نه‌ده‌کرا. له‌و هه‌موو
سه‌رده‌مانه‌ی پێشوودا، که‌م یا زۆر، عه‌ره‌ب، کورد، تورکمان، شیعه، سوننه، مه‌سیحی،
مه‌ندائی، به‌شداریی ده‌سه‌ڵاتیان کردووه، لێ نه‌ک به ناوی ئه‌وه‌ی سه‌ر به فڵانه
گرۆن. ئێستا کابرا، که هیچی له جه‌واڵدا نییه، ده‌بێته به‌رپرسی فڵانه ده‌سگا
یا ئه‌ندامی فڵانه کۆمیته، ته‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به فڵانه ئایینزا یا نه‌ته‌وه‌یه.
ته‌واوی ئه‌مانه به ناوی ته‌وافوق "توافق"ه‌وه، که دژی سه‌ره‌تاییترین
پرنسیپه‌کانی دیموکراتییه، که ئه‌وان(ئه‌مه‌ریکاییه‌کان، ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق،
سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد)، بانگاشه‌ی بۆ ده‌که‌ن. ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکایی، که هه‌رکه‌سێکی
دژی خۆیان و له سه‌نگه‌ری به‌رانبه‌ریاندا بووبێت، وه‌ک دیل گرتببێتیان، تووره‌که‌یان
له‌سه‌ر ناوه. نه‌ریتی تووره‌که له‌سه‌رنان نه‌ریتێکی کۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
سه‌رده‌می جه‌نگی خاچهه‌ڵگرانی دژ به ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلام. کاتێک ڕیچچارد لایۆن
هارت (Richard Lion heart)[3]ی
سه‌رکرده‌ی خاچهه‌ڵگران، له جه‌نگه‌کانیدا دژ به هێزه‌کانی ئیسلام به سه‌رکرده‌یه‌تیی
سه‌لاحوددینی ئه‌ییووبی، که سه‌رباز و چه‌کدار
و پیاوانی ئه‌ییووبی، دوای گرتنی قودس به دیل ده‌گرت، تووره‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌نان.
ئێستا ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له عیراق و ئه‌فغانستان و شوێنه‌کانی دیکه‌ی جیهانی ئیسلامی‌دا
ده‌یکات، زیندووکردنه‌وه‌ی هه‌مان نه‌ریته و درێژه‌پێدان و به‌رده‌وامییه‌کی هه‌مان
جه‌نگیی خاچپه‌رستانه‌یه و سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی میلیۆنان خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاته. ئه‌مه‌ریکا
و ئه‌مه‌ریکایاندن، پاش سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم، ئه‌گه‌ر به پله‌ی یه‌که‌م لاوازکردن
و سڕینه‌وه‌ی ئیسلام بێت، ئه‌وا تاویزم و هیندۆیزم و بوودایزم و کۆنفۆشیانیزم و مه‌ندائیزم
و زه‌رده‌شتیزم و یارسانیزم و ئێزیدیزم و عه‌له‌ویزم و...ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه و
هیچیان بێ زیان ده‌رناچن. ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وڕۆ ڕۆڵی پۆلیسی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌لیزێ
و وه‌ک وڵاتێکی مه‌زن و زه‌نگین و پێشکه‌وتوو و ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن ئابوورییه‌کی
تۆکمه و ده‌سگایه‌کی له‌شکریی پڕهێز و مه‌زن و فه‌رهه‌نگێکی زاڵ، ئه‌وڕۆ ته‌واوی
فه‌رهه‌نگه‌که‌ی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕوویان تێده‌کات ده‌به‌شێته‌وه و فه‌رهه‌نگی
ئه‌و وڵاتانه و ئایینه‌کانیشیان ده‌سڕێته‌وه و هه‌وڵده‌دات بیانکاته مه‌سیحی. ئه‌و
مه‌سیحییه‌ته‌ی ئه‌وڕۆ له چین، ڤیێتنام، ژاپۆن، هیندوستان، پاکستان، به‌نگلادیش،
ئه‌مریکای لاتین، وڵاتانی ئه‌فریقا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ته‌نانه‌ت کوردستانه‌که‌ی
خۆیشماندا، بره‌وی په‌یدا کردووه، هه‌موو ئه‌مه‌ریکا و ئه‌مه‌ریکاییان و خه‌ڵکانی
سه‌ر به ئه‌مه‌ریکا هێناویانه و په‌خشی ده‌که‌نه‌وه. ئه‌مه‌ریکا بێجگه له بڵاوکردنه‌وه‌ی
مه‌سیحییه‌ت و قووڵکردنه‌وه‌ی جیاوازیی چینایه‌تیی و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی هه‌ندێک و
لاتکردنی هه‌ندێکی دیکه، ڕووی له هه‌ر وڵاتێکی کردبێت، ئه‌یدز، قه‌حبه‌خانه، به‌نگکێشان،
خواردنه‌وه، قومارخانه، چه‌قۆکێشی و فه‌رهه‌نگی کوشتن و بڕین و له‌نێوبردنی له‌گه‌ڵ
خۆیدا بردووه. وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین و
ڤیێتنام و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ئه‌فریقا، نموونه‌گه‌لێکی زیندوو و له‌به‌رچاوی
ئه‌و قسه‌یه‌ن. ئێستاش مۆڵگه و سه‌ربازگه چۆڵکراوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاتانه‌دا،
جێی ژیان و حه‌وانه‌وه و نیشته‌جیبوونی هه‌زاران ژنی له‌شفرۆشن، که ڕۆژێک له ڕۆژان
سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا، له‌و شوێنانه‌دا، له‌گه‌ڵیاندا سێکسیون و به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن
بێت یا به تۆبزی، ژیانیان تێکداون و کردوویاننه له‌شفرۆش و له‌شفرۆشیی بووه‌ته
پیشه‌یان و بۆیان بووه‌ته کارێک، که هه‌رگیز لێی ڕزگار نابن و هه‌موو ژیانیان پێوه‌ی
ده‌تلێنه‌وه. ئێستاش هه‌زاران منداڵیی بێ باوک، که ڕه‌نگه سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکایی
بۆ جارێک دووان یا سێیان، له‌گه‌ڵ دایکیاندا نووستبێت، له‌و وڵاتانه هه‌ن و باوکه‌کانی
خۆیان ناناسن و ژنه‌کانیش، که به‌و منداڵانه‌وه ڕۆژێک له ڕۆژان ئاوسبوون، ئه‌و
زه‌لامانه‌ی بوونه‌ته هۆی ئاوسبوونیان، ناناسن. له قورئاندا هاتووه﴿إِنَّ
الْمُلُوك إِذا دَخَلُوا قَرْية أَفْسَدُوهَا وَجَعَلُوا أَعِزَّة أَهْلِهَا أَذلَّة
وَکذلِك يفعَلُون﴾[4]، واته"گه‌لی پادشایان بچنه ناو هه‌ر شارێکه‌وه،
تێکی ده‌ده‌ن، خه‌ڵکه‌که‌ی – هه‌رکام به گه‌وره ناوی هه‌بێ- سووکایه‌تی به سه‌ر
دێنن و ئه‌و ته‌رزه‌کارانه ده‌که‌ن"[5].
ئه‌گه‌ر پادشایان هاوواتای ده‌سه‌ڵاتداران بن، ئه‌وا ئه‌مه‌ریکا و ته‌واوی کۆڵۆنیالیستانی
جیهان، وه‌ک نه‌ریت و جۆری بیرکردنه‌وه و ئامانج و مه‌به‌ست، که ده‌چنه هه‌ر وڵاتێک
به تێکدان و سووکایه‌تیپێکردن و وردکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی و به‌شینه‌وه‌یان به
سه‌ر ئایین و ئایینزا و زمان و نه‌ته‌وه و خێڵ و هۆز و بنه‌ماڵه و...ده‌یان شتی
دیکه‌شدا ده‌ست پێ ده‌که‌ن. ئه‌وڕۆ له‌و سیاسه‌ته‌یاندا له عیراق سه‌رکه‌وتنیان وه‌ده‌ستهێناوه.
ئیسلامیان کرده سوننه و شیعه و وا خه‌ریکه ناوی ئیسلام له گۆڕێ‌دا نامێنێت. عه‌ره‌بیان
کرده عه‌ره‌بی سوننه و عه‌ره‌بی شیعه و وا خه‌ریکه ناوی عه‌ره‌ب له گۆڕێ‌دا
نامێنێت. ئه‌گه‌ر خه‌ڵکانێک هه‌بن پێیانوابێت، ئه‌مه‌ریکا له کوردستاندا وه‌ها کارێک
پێڕۆ ناکات و وه‌ها نه‌خشه‌یه‌ک پیاده ناکات، ئه‌وا به چاولێکردنێکی باری ئێستای
باشووری کوردستان و وردکردنه‌وه‌ی گه‌لی کوردستان بۆ کورد و تورکمان و کلدان و
ئاشووری و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش بۆ کوردی سوننه و کوردی شیعه و کوردی فه‌یلی و کوردی
ئێزیدی و کوردی شه‌به‌ک و کوردی کاکه‌یی و کوردی جاف و کوردی هه‌ورامی و کوردی نه‌قشبه‌ندی
و کوردی قادری و کوردی سۆران و کوردی کرمانج و کوردی مه‌سیحی و کوردی موسوڵمان و قوتکردنه‌وه و هه‌ڵتۆقینی ده‌یان کۆڕ و کۆمه‌ڵه
و نێوه‌ندی جوێکردنه‌وه‌ی کورد له‌یه‌کدی، بێجگه له دوو حوکوومه‌تیی و سه‌دان
پارتیی و گرۆی سیاسی دیکه، نیشانه‌یه‌کی زیندووی سیاسه‌تی نه‌خشه‌بۆداڕێژراوی ئه‌مه‌ریکایه
له‌هه‌مبه‌ر ته‌واوی جیهانی سێیه‌م و چواره‌م، به کوردستانه‌که‌ی ئێمه‌یشه‌وه. ئه‌و
په‌یامه‌ی ئه‌مه‌ریکا و جۆرج بووش و تۆنی بله‌یر و ته‌واوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره
زلانه پێیانه بۆ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و جیهانی سێیه‌م و چواره‌می ئه‌م جیهانه
و کوردستانه‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆیشمان، هه‌ر ئه‌و په‌یامه‌یه و درێژه‌پێدانی ئه‌و په‌یامه‌یه،
که ڕیچچارد لایۆن هارت و ژه‌نه‌راڵ مۆد، پێیان بوو و له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنابوویان
بۆ میزۆپۆتامیا و ڕۆژهه‌ڵات.
19/5/2005
No comments:
Post a Comment