Saturday, October 1, 2005
تاڵه‌بانی کوردی پێ گه‌لێک بیرکوله
تاڵه‌بانی کوردی پێ گه‌لێک
بیرکوله
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
دوێنێ 30/9/2005 له دووکان و له هۆڵێکدا به ناوی هۆڵی
شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ری، جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆککۆماری عیراق کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیی
گرت. له هۆڵه‌که‌دا جه‌لال تاڵه‌بانی له پێش وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی عه‌لی عه‌سکه‌رییه‌وه
ڕاوه‌ستابوو و قسه‌کانی خۆی ده‌کرد. تۆ ئه‌گه‌ر نه‌زانیت جه‌لال تاڵه‌بانی له دووکانه‌وه
قسه‌ی کردووه و چاوی به ڕۆژنامه‌وانان که‌وتووه، هه‌رگیز به تابلۆ و دیمه‌نه‌کاندا
نازانیت ئه‌و جێگه‌ی لێی ڕاوه‌ستاوه و قسان ده‌کات، کوردستانه، ده‌کرێ تاران یا
هه‌ر باژێڕێکی دیکه‌ی ئێران یا ئه‌فغانستان یا تاجیکستان بێت. ده‌زانیت له بن وێنه‌که‌ی
عه‌لی عه‌سکه‌ریدا چی نووسرابوو! نووسرابوو: شهید ﻋﻟﻰ عسکرﻯ. ئه‌و نووسینه نه کوردییه
و نه عه‌ره‌بییه، که به حیسابی حوکوومه‌ت
و عیراقه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی خۆی، دوو زمانی فه‌رمیی عیراقن، به‌ڵکه فارسییه،
به‌ڵێ فارسی!
له‌مه‌ڕ یه‌کخستنه‌وه‌ی
هه‌ردوو کارگێڕیی حوکوومه‌ته‌کانی باشووری کوردستانه‌وه، جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ر له‌و
کۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌واناندا گوتی:"هه‌نگاوی زۆر باش نراوه‌و ده‌توانم بڵێم له سه‌ر
ته‌واوه‌تی شته‌کان گه‌شتوینه‌ته رِێکهوتن
، تا رِادهیهک له‌م گه‌شته‌ی دواییمدا بۆ ده‌ره‌وه
له گشت کۆبوونه‌وه‌کان و بگره له کۆشکی سپیش برای بهرِێز کاک نێچیرڤانمان وه‌ک سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ناساند ، به‌ڵام شتێک هه‌یه که ده‌بێ ئه‌م کاره په‌له‌ی لێ نه‌کرێت، چونکه نزیکه‌ی
7 ساڵ ده‌بێت دوو ئیداره و دووحکوومهت هه‌یه، ئاسان نییه تۆ ئه‌م دوو حکوومه‌ته
تێکه‌ڵ که‌یه‌وه، چونکه ئه‌و هه‌موو وه‌زیر و بهرِێوهبهری گشتی و کارمه‌نده‌ی که هه‌ن چی‌یان لێ ده‌کرێت، ئه‌مه
سهرهرِای ئه‌وه‌ی که چه‌ندیین یاسا هه‌یه لێکدانه‌وه‌یان
ئاسان نییه". جه‌لال تاڵه‌بانی پێیوایه هێشتا زووه بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی
هه‌ردوو کارگێڕییه‌که‌ی باشووری کوردستان و ئه‌و کاره به ڕای ئه‌و ده‌بێ په‌له‌ی
لێ نه‌کرێت! دابه‌شبوونی کارگێڕیی کوردستان و بوونی به دوو کارگێڕی و دوو حوکوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1994، که
ئیدی جه‌نگیی نێوخۆی کورد-کورد ده‌ستیپێکرده‌وه و یه‌کیه‌تییه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی
به کوودێتایه‌ک حوکوومه‌تی هاوبه‌شی خۆیان و پارتیی دیموکراتی کوردستانیان، که نێزیکه‌ی
سێ ساڵێکی خایاند، هه‌ڵوه‌شانده‌وه و پارتییان له هه‌ولێر شاروهدهر کرد و بۆ خۆیان
بوون به خاوه‌نی هه‌ولێر. دواتریش، که پارتیی ئه‌وانی له هه‌ولێر وه‌ده‌رنا، ئه‌وان
حوکوومه‌ته‌که‌یان گواسته‌وه سلێمانی و ئه‌وێ بوو به پێته‌ختی حوکوومه‌ته‌که‌یان.
ئیدی له‌وێ ڕۆژێوه باشووری کوردستان له لایه‌ن دوو حوکوومه‌ته‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ.
حیزبه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌وده‌م به فوویه‌ک کوودێتای خۆیان کرد و ده‌سه‌ڵاتیان
له باشووری کوردستاندا کرد به دوو له‌ته‌وه. وه‌نه‌بێ دووله‌تکردنی ده‌سه‌ڵات له
باشووری کوردستاندا کارێکی نوێ بێت بۆ حیزبه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌ر له
1994دا ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجام دابێت، ئه‌وان له 1964دا ئه‌و کوودێتایهیان ده‌ستپێکرد
و ماڵی کوردیان کرده دوو که‌رته‌وه. ئه‌و که‌رتکردن و ماڵجیاییه بۆ ئه‌وان هه‌میشه
کارێکی گه‌لێک ئاسان بووه و ئاسانه و هه‌ر زۆر گورج و خێرا توانیویانه جێبه‌جێی
بکه‌ن. گرفت و کێشه‌ی سه‌ره‌کی تاڵه‌بانی و کارگێڕییه‌که‌ی ئه‌و له یهکنهخستنهوه
و یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حوکوومه‌ته‌که‌ی باشووری کوردستان به لای تاڵه‌بانی
و هاوڕێیانییه‌وه ئه‌وڕۆ له‌وه‌دایه، که" ئه‌و هه‌موو وه‌زیر و بهرِێوهبهری گشتی و کارمه‌نده‌ی که هه‌ن چی‌یان لێ ده‌کرێت ". تاڵه‌بانی و ته‌واوی
هاوڕێ و هاوحیزبانی، ئه‌و پۆست و پایانهیان به‌لاوه گرنگه و نازانن چی له‌و وه‌زیر
و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی و کارمه‌ندانه بکه‌ن! ئه‌مه‌ی که ئێستا تاڵه‌بانی ده‌یڵێت،
پێش ماوه‌یه‌ک کوسره‌ت ڕه‌سووڵیش گوتی و ئه‌ویش ئه‌و خه‌مه‌ی لێ میوان بوو! تاڵه‌بانی
و هاوبیرانی پێیانوایه ده‌سه‌ڵات تاسه‌ره و هه‌ر ده‌مێنێت و پێیانوایه ئه‌وه‌ی
بوو به وه‌زیر و گزیر و به‌ڕێوه‌به‌ر، ئیدی ده‌بێ واز له کورسییه‌که‌ی نه‌هێنێت
و به‌رده‌وام و تا مردن یا کوشتن و به‌تۆبزی وه‌ده‌رنان سواری سه‌ری ئه‌و خه‌ڵکه
بێت. تاڵه‌بانی و هاوڕێیانی سیاسه‌ت و وه‌زاره‌ت و کار بۆ خۆپێگه‌یاندن و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون
و ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، نه‌ک بۆ خزمه‌تی خه‌ڵک و وه‌ک کار. ئه‌وان پۆستی وه‌زاره‌ت و
بهڕێوهبهریهتییان پێ له یه‌کگرتنه‌وه‌ی کورد گرنگتره! ئه‌وان هه‌موو کورد و
ته‌واوی کوردستان ده‌که‌ن به قوربانیی کورسییه‌کی وه‌زاره‌ت، چونکه به سایه‌ی ئه‌و
کورسییه‌وه هه‌رچی لات و چه‌قۆکێش و مشه‌خۆر و لامژی سیاسه‌ت و جڤاک هه‌یه بوون
به خاوه‌نی میلیۆنان دۆلار و خانوو و زه‌وی و کۆشک و سامانی زۆر و زه‌وه‌ند. سیاسه‌تکارێکی
سوێدی هه‌بوو، به نێوی تۆربیۆن فهلدین(Fälldin Thorbjörn)، بۆ خۆی وه‌رزێر و ئاژهڵبهخێوکار
بوو و سه‌رۆکی پارتیی نێوه‌ند(Center) بوو. له نێوان ساڵانی
1976-1978 و 1979-1982یشدا سه‌رۆکی حوکوومه‌تی سوێد بوو. که حیزبه‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنی
ساڵی 1982دا به‌رانبه‌ر حیزبی سۆسیال دیموکرات دۆڕا و ئوولۆف پاڵمێ بوو به سه‌رۆکی
حوکوومه‌ت، ڕۆژنامه‌وانان لێیان پرسی، که پاش دۆڕانی له هه‌ڵبژاردندا و به‌جێهێشتنی
پۆستی سه‌رۆکی حوکوومه‌ت چ ده‌کات! گوتی:"ده‌چمه‌وه چێلهکانی خۆم به‌خێو ده‌که‌م".
با وه‌زیر و گزیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی تاڵه‌بانییش بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کاره‌کانی پێشووی
خۆیان و ده‌ست له یه‌خه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه سته‌مدیده‌یه به‌رده‌ن. تاڵه‌بانی باس له
قانوونگهلێکیش ده‌کات، که به ڕای وی لێکدانه‌وه‌یان ئاسان نییه، بۆیه تێکه‌ڵکردنه‌وه‌ی
هه‌ردوو حوکوومه‌ته‌که‌ی پێ سه‌خته. کامه قانوونێکه تاڵه‌بانی باسی لێوه ده‌کات!
له‌کوردستانه‌که‌ی تاڵه‌بانییدا چ قانوونێک پێڕۆ ده‌کرێت! ئه‌گه‌ر قانوون هه‌بووایه
ئه‌و وڵاته وه‌های به سه‌ر نه‌ده‌هات وه‌ک ئێستاکه ده‌یبینین! کوردستان مه‌یدانێکی
به‌ربڵاو و به‌رینه بۆ دزی و ده‌وڵه‌مه‌نبوونی ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسان و ڕووتاندنه‌وه‌ی
هه‌ژاران و دزینی هه‌رچی شتی گشتی و هی خه‌ڵک و وڵات و خاکه. ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی نێوی
یاسای لێ ده‌نێ، ته‌نێ بێیاساییه و کۆمه‌ڵێک ڕسته، که پتر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران
بۆ دزی و ڕاووڕووت و چه‌پاو و داگیرکردن ئازاد ده‌کات. قانوونێکه ئازادی به دز و
ساخته‌کار و ده‌سه‌ڵاتداری ملهوڕ ده‌به‌خشێت، بۆیه به لای تاڵه‌بانییه‌وه تێکه‌ڵکردنه‌وه‌یان
هێنده ئاسان نییه!
له‌مه‌ڕ ئه‌و کوردانه‌ی که‌رکووک
جێده‌هێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه سلێمانی و هه‌ولێر، جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ر له‌و جڤینه‌یدا
گوتی:" ئه‌و کوردانه‌ی له‌م قۆناغه ناسکه‌دا که‌رکوک
به جێ دێڵن و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌یان
ده‌خه‌نه ژێره‌وه ، من ده‌ڵێم ئه‌وانه خائینن و داوایان لێده‌که‌م ده‌ست له‌م
خیانه‌ته هه‌ڵگرن". تاڵه‌بانی ناپرسێت کێن ئه‌وانه‌ی که‌رکووک جێده‌هێڵن
و ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر و سلێمانی! وا بۆ دوو ساڵێک ده‌چێت ده‌یان هه‌زار ماڵه کوردی
ئاواره‌ی که‌رکووک، که ساڵانێکه له سلێمانی و هه‌ولێر ده‌ژین، به هاندانی هه‌ردوو
کارگێڕییه‌که‌ی سلێمانی و هه‌ولێر گه‌ڕاونه‌وه که‌رکووک، به‌ڵام چ کهرکووکێکه ئه‌وان
بۆی گه‌ڕاونه‌وه! ئه‌و خه‌ڵکانه له‌ژێر چادر و له‌نێو گۆڕه‌پانێکی بێ ئاو و بێ ئه‌له‌کتریک
و بێ خوێندنگه‌ی منداڵ و بێ گه‌رمی بۆ زستان و بێ فێنکی بۆ هاوین و بێ ساکارترین پێویستییه‌کانی
ژیان، ده‌ژین. تاڵه‌بانی بۆ خۆی بێجگه له کۆشکه‌کانی قه‌ڵاچوالان و دووکان و کۆیه
و له‌نده‌ن و ئه‌نقه‌ره و ...به ته‌مایه له ئیستانبوولیش ببێته خاوه‌ن کۆشک و
بێجگه له میلیۆنان دۆلاری مووچه‌ی خۆی و ماڵ و منداڵی و پاسه‌وان و خزم و که‌س و
ده‌وروبه‌ری و هه‌زاران به‌زمی دیکه‌ی، خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکه، که پێی ده‌کرێت هه‌موو
شتێک بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بکات، که‌چی که‌رکووکییه‌کی هه‌ژاری له برسییه‌تی و سه‌رما
و گه‌رما و نه‌بوونه هه‌ڵاتبێت، به خیانه‌تکاری داده‌نێت، لێ دز و جه‌رده‌کانی ده‌وروبه‌ری
خۆی، که هه‌ریه‌که‌و بێجگه له به‌عسیبوون و کوردکوشتن و جاشایاتی، ده‌یان دزی و
ساخته‌کاری و داوێنپیسیشی به‌دواوه‌یه، به خیانه‌ت دانانێت! با به‌و میلیۆنان دۆلارانه‌ی،
که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌یدزن و ده‌ینێرنه
ده‌رێی کوردستان و وه‌ک سه‌رمایه ده‌یخه‌نه گه‌ڕ، بڕێک باری ژیانی ئه‌و که‌رکووکییانه
ئاسان کرابا و خانوو و جێ و خوێندنگه و ژیانیان بۆ دابین کرابا، ئه‌وده‌می ئه‌گه‌ر
هه‌ڵاتبان و که‌رکووکیان جێهێشتبا، با تاڵه‌بانی نێوی خیانه‌تکاری لێ نابان!
1/10/2005
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
سەرۆککۆمار
سەرۆککۆمار ئەمجەد شاکەلی لە 2003وە و دوای داگیرکردنی عیراق لە لایەن ئەمەریکاوە، بە ناوی دیموکراتی و ئازادی و مافی مرۆڤ و سیاسەتی تەواف...
-
سەرۆککۆمار ئەمجەد شاکەلی لە 2003وە و دوای داگیرکردنی عیراق لە لایەن ئەمەریکاوە، بە ناوی دیموکراتی و ئازادی و مافی مرۆڤ و سیاسەتی تەواف...
-
خوێندکارانی کوردستان و بڕێک سەرنج ئەمجەد شاکەلی ئەمڕۆ لە دیدارێکیدا ...
-
تیۆری پیلانگێڕی و داڕووخانی کاباڵ ئەمجەد شاکەلی زۆرێک لە ئێمە لەبارەی تیۆریی...
No comments:
Post a Comment