مردنیش ده‌کرێته بابه‌تی ڕێکلام
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
پێش چه‌ند ڕۆژێک هه‌واڵی کۆچی‌دوایی ڕه‌وانشاد "فه‌تاح خانی سه‌یفی قازی"،
کوڕی شه‌هید"موحه‌ممه‌د حوسین خانی سه‌یفی قازی، وه‌زیری جه‌نگ له کۆماری مه‌هاباددا"،
بڵاو بووه‌وه. وه‌ک باوه، فه‌تاح خان، به هۆی پێکدادانی ئۆتۆمبیله‌وه له باژێڕی
مه‌هاباد، گیانی له ده‌ست داوه. ئه‌م هه‌واڵه له چه‌ند شوێنێک له میدیای کوردستاندا
بڵاوکرایه‌وه. ڕۆژنامه‌ی"الاتحاد"ی عه‌ره‌بی زمانی، یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی
کوردستان، که له به‌غدا ده‌رده‌چێت، ئه‌و هه‌واڵه‌ی وه‌ک ڕێکلامێک بڵاو کردووه‌ته‌وه،
که بێگومان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌یشی، دوور له گیانی فه‌تاح خان و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی
قازی، ڕێک وه‌ک بزربوونی ناسنامه، پاسپۆرت یا مۆڵه‌تی ئاژۆتنی ئۆتۆمبیل و وه‌ک هه‌ر
ڕێکلامێکی دیکه‌ی شامپۆ و ئاڵتوونسا و برنجی به‌سمه‌تی و مۆبایلی ئاسیاسێل و... پاره
وه‌رگیراوه و ڕێکوڕه‌وان له سه‌ره‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌یش نووسراوه: بابه‌تی ڕێکلام![1]
ڕه‌نگه " الاتحاد " و حیزبه‌که‌یشی، که له پشتییه‌وه‌یه، بۆ نهڕهنجاندن
و نهئێشاندنی دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی هاوسێیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیان، ئه‌و هه‌واڵه‌یان به‌و
جۆره په‌خش کردبێته‌وه. هه‌رچۆنێک بێت واپێده‌چێت ئێستا ئیدی مێژوو و که‌سایه‌تی
و مرۆڤ و هه‌موو شتێکی کورد و کوردستان له‌کن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، ته‌نێ به
پاره‌وپووڵ ده‌نرخێندرێن و ده‌شێ وه‌ک هه‌ر کاڵایه‌کی دیکه بخرێنه بازاڕه‌وه!.

31-10-2005
No comments:
Post a Comment