ئه‌مه‌ریکا سه‌رۆککۆمارێکی وای ده‌وێت
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
له ئاهه‌نگی دانانی به‌ردی
بناخه‌ی زانستگه‌ی ئه‌مه‌ریکی له شاری سلێمانی، زه‌لمای خه‌لیلزادی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا،
له باره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه گوتی: سێ ساڵ پێش ئه‌وڕۆ و له جڤینێکی سه‌رانی
ئۆپۆزیسیۆنی عیراقدا له له‌نده‌ن، به
هۆی ئه‌و توانست و لێوه‌شاوه‌یی و که‌سیه‌تییه‌وه، که جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌یه‌تی،
پێیم گوتووه، که تۆ(تاڵه‌بانی) پاش سێ ساڵان ده‌بییه سه‌رۆککۆماری عیراق و وا
ئه‌و خه‌ونه هاته دی و ئێستایش داوا له په‌رله‌مانی نوێ هه‌ڵبژێردراوی عیراق ده‌که‌م،
که بۆ جاری دووه‌م و بۆ چوار ساڵی دیکه، تاڵه‌بانی بۆ سه‌رۆککۆماریی عیراق هه‌ڵبژێرێته‌وه . ئه‌وه‌ی
ئه‌و گوته‌یه‌ی خه‌لیلزادی بیستبێت، ئه‌گه‌ر ئه‌لفبێی سیاسه‌تیش تێنه‌گات ده‌زانێت،
که ئه‌مه‌ریکا بۆ خۆی، نه‌ک هه‌ڵبژاردن و وازییه‌کانی دیکه، بڕیاری دانانی جه‌لال
تاڵه‌بانی داوه وه‌ک سه‌رۆککۆمار. ڕاسته تاڵه‌بانی توانست و لێوه‌شاوه‌یی و که‌سیه‌تییه‌کی
تایبه‌تی خۆی هه‌یه، لێ له عیراقدا و له کوردستاندا خه‌ڵکی توانا و لێزان و
لێوه‌شاوه و خاوه‌ن که‌سیه‌تیی، که‌م نین و زۆریش هه‌ن شان له شانی تاڵه‌بانی ده‌ده‌ن
و تێیشیدهپهڕێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ ئه‌مه‌ریکا و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا
و بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی عیراق و بۆ پاراستنی دووکهرتیی باشووری کوردستان
و بۆ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و نیشتمانی عه‌ره‌ب و کۆمکاری عه‌ره‌ب و بۆ نه‌ڕه‌نجاندنی
دڵی تورکیا و ئێران و سووریای داگیرکارانی کوردستان و بۆ دڵدانه‌وه‌ی به‌عس و که‌ونه
خه‌ڵکانی سه‌ر به ڕێژیمی به‌عس و بۆ تورکمان و بۆ هێشتنه‌وه و به‌رده‌وامیی عه‌ره‌باندن
و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ده‌وڵه‌مه‌ندان و هه‌ژارکردنی هه‌ژاران و بۆ پاراستن و
داڵده‌دانی دز و ساخته‌کار و پاشهڵپیسان و بۆ سستکردنهوه و خامۆشکردنه‌وه‌ی
گیانی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕیی مرۆڤی کورد و بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی خه‌ونی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
له چاو و مێشکی مرۆڤی کورد و...ده‌یکات و ده‌یڵێت، به هیچ که‌سێکی دیکه ناکرێت و
ناگوترێت. ئه‌گه‌ر له بری تاڵه‌بانی عه‌ره‌بێکی شیعه یا سوننه یا ئیسلامییه‌ک
یا کۆمۆنیستێک یا نه‌ته‌وه‌ییه‌ک یا لیبراڵێک، سه‌رۆککۆماری عیراق بووایه، هه‌رگیز
به‌و جۆره‌ی تاڵه‌بانی پێ نه‌ده‌کرا و به‌و جوانی و لێوهشاوهییهی، که تاڵه‌بانی
نه‌خشه‌کانی ئه‌مه‌ریکای پێ ئه‌نجام ده‌درێت، به هیچ که‌سێکی دیکه نه‌ده‌کرا و
ناکرێت. ئه‌مه‌ریکا تاڵه‌بانی هه‌ڵبژاردووه و هه‌ڵیشی ده‌بژێرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
وه‌ک داهۆڵێک پاسی باشووری کوردستان و عیراق و ده‌وروبه‌ری پێ بکات، له نیشتمانپه‌روه‌ری
و وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستی سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌مه‌ریکا،
بۆ ئه‌نجامدانی مه‌رامه‌کانی خۆی و بۆ قازانجی خۆی، هه‌میشه و بۆ هه‌موو جیهان و
به تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌ستی به سه‌ردا ده‌ڕوات، لێبووک و داهۆڵهسهرۆکی
ده‌وێت و هیچی دی، ئه‌ویش بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و باڵندانه‌ی، ئاوازی سه‌ربه‌خۆیی
و ئازادی و یه‌کسانی و دژهئیمریالیزم ده‌خوێنن. ئه‌مه‌ریکا، له‌م قوناغه‌ی
ئێستایدا و بۆ جێبه‌جێکردنی ویست و کاره‌کانی خۆی، له تاڵه‌بانی باشتری چنگ نه‌که‌وتووه
و ناکه‌وێت و کهنگێیش چنگی که‌وت، ئه‌وده‌می تاڵه‌بانییش وه‌ک هه‌زارانی دیکه ده‌خاته
ڕیزی لهبیرچووانهوه.
2005-12-15
No comments:
Post a Comment