Friday, September 2, 2005
سوێد به‌م جۆره ده‌نۆڕێته ئیسلام
سوێد به‌م جۆره ده‌نۆڕێته ئیسلام
نووسینی: ئه‌نده‌ش یۆرانسسۆن(Anders Göransson).
وه‌رگێڕانی له سوێدییه‌وه
بۆ کوردی: ئه‌مجه‌د شاکه‌لی.
65%ی
سوێدییه‌کان پێیانوایه، که نابێت ئاسانکاریی بکرێت بۆ ئه‌نجامدانی نه‌ریت و ڕێسا
و پێڕۆیه‌کانی ئیسلام له سوێد.
53%ی سوێدییه‌کان
دژی ئه‌وه‌ن، ژنان له جێی کار، چارشێو به‌سه‌ردا بده‌ن.
63%ی سوێدییه‌کان پێیانوایه،
ئیسلام چ فه‌رهه‌نگێکی سه‌رنجڕاکێشی نه‌به‌خشێوه.
39%ی سوێدییه‌کان پێیانوایه،
که ده‌بێ سنوور بۆ کۆچکردنی موسوڵمانان بۆ سوێد دابنرێت.
42%ی سوێدییه‌کان
پتر گومانیان له‌خه‌ڵکانێکه، که بڕوایان به ئایینی ئیسلامه.
1.
بۆ پێتوایه سوێدییه‌کان له موسوڵمانان ده‌ترسن؟
2. ئایا تۆ پێتوایه،
که وایه؟
عه‌بدولقادر حه‌بیب،
33 ساڵان، مامۆستا، دانیشتووی گه‌ڕه‌کی ڕینکه‌بوی(ستۆکهۆڵم):
1. ئێمه فه‌رهه‌نگێکی نامۆین بۆ ئه‌وان و زۆرترین
شتگه‌لێکیش له‌باره‌ی ئێمه‌وه له میدیادا په‌خش ده‌کرێته‌وه شتگه‌لێکی نێگه‌تیڤن.
2. به‌ڵێ زۆرجاران، که شتێکی نێگه‌تیڤ ڕووده‌دات
ئاماژه به ئێمه ده‌کرێت.
چیمه‌ن حاجی، 22 ساڵان،
خوێندکار، دانیشتووی شه‌رهۆڵمن(ستۆکهۆڵم):
1. ئه‌وان له‌و شتانه‌ی شاره‌زاییان له‌باره‌وه
نییه ده‌ترسن و زۆرکه‌میش له‌مه‌ڕ فه‌رهه‌نگی ئێمه‌وه ده‌زانن.
2. به‌ڵێ ئه‌وان هه‌ڵوێستێکی خراپ به‌رانبه‌ر ئه‌و
کچانه‌ی سه‌رپۆش ده‌پۆشن ده‌نوێنن و ئه‌وه‌یش له بازاڕی کاردا ده‌بینرێت.
عه‌لی موراد، 39 ساڵان،
کارمه‌ندی پۆست، شیستا(ستۆکهۆڵم):
1. ئێمه پاشخانی جیاوازمان هه‌یه و کارێکی سه‌خته
سوێدییه‌کان وا لێ بکرێن له ئێمه تێبگه‌ن.
2. به‌ڵێ له سه‌ره‌تای هاتنمدا بۆ سوێد بۆ من سه‌خت
بوو له نێویاندا بتوێمه‌وه.
زۆرێک له سوێدییه‌کان
نێگه‌تیڤانه ده‌نۆڕنه فه‌رهه‌نگ و پێوه‌ر و هه‌ڵسه‌نگاندنی موسوڵمانان. 60%ی سوێدییه‌کان
پێیانوایه پێوه‌ر و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی ئیسلام له‌گه‌ڵ پێوه‌ر و هه‌ڵسه‌نگاندنه
بنگه‌ییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی سوێددا یه‌ک ناگرنه‌وه. هێلێنا بینعه‌وده(Helena Benaouda) سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌تی موسوڵمانانی سوێد
ده‌ڵێ:"ئێمه، که ئه‌م ژمارانه‌مان بینی، حه‌په‌ساین. به‌ڵێ ئێمه هه‌ستمان
ده‌کرد، گه‌لێک هه‌ڵوێستی نێگه‌تیڤانه دژی ئێمه هه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز چاوه‌نواڕی
ئه‌وه نه‌بووین، هێنده زۆر بن. مرۆڤ ئه‌وه‌ی دێته‌وه بیر، که سه‌رده‌می نازییه‌کان
چۆن بوو، پێش ئه‌وه‌ی ڕاوه‌دوونانه‌کان ڕوو بده‌ن. نه‌زانین له‌باره‌ی ئیسلام و
مامه‌ڵه‌کردنێکی ناعادیلانه‌ی له میدیادا، کاریگه‌ریی خۆیان هه‌یه. دیتنی سوێدییه‌کان
له‌باره‌ی موسوڵمانه‌کانه‌وه له دوو فۆرمدا، که له لایه‌ن کارگێڕیی گونجاندن و
تێکه‌ڵکردنه‌وه دانراون، خراوه‌ته پێش چاو".
سه‌رجه‌م 2577 سوێدی وه‌ڵامی ئه‌و فۆرمانه‌یان داوه‌ته‌وه. 56%یان پێیان سه‌خته باربکه‌نه ده‌ڤه‌رێک، که زۆر
موسوڵمانی تێدا نیشته‌جێ بن. 60%یان پێیانوایه زانیارییه‌کی خراپیان له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه
هه‌یه. هه‌رچه‌نده ئه‌و ژمارانه وا نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌نده‌ش کاڵگرێن(Anders Carlgren)ی سکرتێری گشتیی کارگێڕی گونجاندن پێیوایه،
که "هه‌ندێک نیشانه‌ی "ئیسلامۆفۆبیا(ترس له ئیسلام)" هه‌ن و ده‌ڵێ:"پێش هه‌ر شتێک ئه‌وه هه‌ڵوێستوه‌رگرتنێک نییه دژی
موسوڵمانه‌کان وه‌ک تاک. له‌م جۆره پرسانه‌دا خه‌ڵک زۆر جیاوازن. من به گشتی وه‌ک
هاندانێک بۆ گفتوگۆیه‌کی ڕاستینه لێکیده‌که‌مه‌وه". کاڵگرێن به ئاژانسی هه‌واڵی
(TT) ده‌ڵێ:"ئه‌وان
له باره‌ی ئیسلامه‌وه وه‌ک ئایین پرسیان هه‌یه".
Metro, fredag 2 september, 2005 سه‌رچاوه:
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
سەرۆککۆمار
سەرۆککۆمار ئەمجەد شاکەلی لە 2003وە و دوای داگیرکردنی عیراق لە لایەن ئەمەریکاوە، بە ناوی دیموکراتی و ئازادی و مافی مرۆڤ و سیاسەتی تەواف...
-
سەدەیەک گەڕانەوە بۆ قووڵایی مێژوو گەشتێک بۆ ئیسیووپیا ئەمجەد شاکەلی بیرۆکەی سەفەرەکە: کە هاوڕێم سەردار ئەمین، زەنگی بۆ لێد...
-
خوێندکارانی کوردستان و بڕێک سەرنج ئەمجەد شاکەلی ئەمڕۆ لە دیدارێکیدا ...
-
تیۆری پیلانگێڕی و داڕووخانی کاباڵ ئەمجەد شاکەلی زۆرێک لە ئێمە لەبارەی تیۆریی...
No comments:
Post a Comment