Friday, March 18, 2005
سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران
سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
پێموایه مه‌زنیی و تێکۆشان
و خه‌باتی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و ته‌رخانکردنی ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆی بۆ خزمه‌تی
گه‌لی کورد و وڵاتی کوردستان، له هیچ یه‌کێکی خودان ویژدانی کورد و ناکوردی ئه‌م
جیهانه، شاراوه نییه و هه‌مووان گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن. مه‌لا مسته‌فای بارزانییش،
تا له ژیاندا بوو هه‌رگیز هیچ که‌سێک له‌وانه‌ی، که لێیه‌وه نێزیک بوونه و ناسیویانه
و دیتوویانه و له سه‌ریان نووسیوه و باسیان کردووه، نه لێیان بیستووه و نه
دیتوویانه، که پیاوێکی، خودا نه‌خواسته، خۆبه‌زلزان و خۆهه‌ڵکێش و ڕالهخۆبوو بێت.
ئه‌وه‌ی ناسیویه‌تی و دیتوویه‌تی، لێی ده‌گێڕێته‌وه، که مرۆڤێکی ساده و ساکار و
بێ‌فیز و خاکی و گه‌لێر بووه و هه‌میشه خۆی وه‌ک یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کانی
ژماردووه و خۆی وه‌ک یه‌کێک له تاکه‌کانی کورد زانیوه و هه‌رگیز خۆی له که‌س به
گه‌وره‌تر نه‌زانیوه و ڕقی له پێداهه‌ڵدان و مه‌زنکردنه‌وه و په‌سندان و پێداهه‌ڵگوتن
بووه. بارزانی ئه‌گه‌ر ئێستاش له ژیاندا بووایه، هه‌روا ده‌بوو و هه‌رگیز ڕێگه‌ی
به هیچ که‌سێک نه‌ده‌دا، که پێیداههڵبڵێ و په‌سنی بدات. له مردنیشدا هه‌روا
خاکی بووه. ئه‌وه‌ی بنۆڕێته گۆڕه‌که‌ی، ئه‌و ساده‌یی و بێفیزییه‌ی بارزانی، به
ته‌واوی بۆ ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌وڕۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ، ئه‌گه‌ر بڵێم ڕۆژانه ڕه‌نگه زێده‌ڕۆیی
نه‌بێت، له ته‌له‌ڤزیۆنی "کوردستان تیڤی KTV"ه‌وه ده‌یبینێت، که به لێشاو خه‌ڵک
و عه‌شامات، پیر و گه‌نج، ژن و پیاو و منداڵ، خوێندکار و نه‌خوێندوو، کارمه‌ند و وه‌رزێر،
حیزبی و ناحیزبی، سۆران و کرمانج، کوردی باکوور و باشوور و هی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژاوا،
کاکه‌یی و ئێزدی و شه‌به‌ک و عیسایی و شیعه
و سوننه، سترانبێژ و هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان، وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان،
عه‌ره‌ب و تورکمان، گه‌رمیانی و کوێستانی، کهونهپێشمهرگه و که‌ونه‌جاش و که‌ونه‌به‌عسی
و که‌ونه شتی دیکه و...هه‌موو پۆل پۆل ڕووده‌که‌نه بارزان و سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران
ده‌که‌ن. ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵکه ئه‌و هه‌موو ڕێگه دوورانه ده‌بڕن و خۆ ده‌خه‌نه
سه‌ختی و دژواری و مه‌ترسیی ڕێگه‌ی خراپ و ترافیکی خراپی کوردستانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی
بچنه سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران. ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه به ویست و حه‌ز و ئاره‌زووی
خۆیان ئه‌و سه‌ختییه وه‌به‌ر خۆیان بده‌ن و وه‌ها کارێک بکه‌ن، ئه‌وا جێی خۆیه‌تی
باس بکرێن و پێشان بدرێن، به‌ڵام هه‌ر له دیتنی نووسراو و دروشم و وێنه و تابلۆ
و ئه‌و هه‌موو تاجه‌گوڵینه زه‌لام زه‌لامانه و ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی، که پێیانه
و هه‌ڵیانگرتووه و له‌گه‌ڵیاندان مرۆڤ تێده‌گات، که ئه‌و هه‌موو شتانه و ئه‌و ڕێوڕه‌سم
و ڕێپێوانانه، کارگه‌لێکی هه‌روا هه‌ڕه‌مه‌کی و له‌خۆڕا و ده‌سبه‌جێی نیین، به‌ڵکه
نهخشهبۆداڕێژراون و ڕێکخراون و به هاندانی ده‌سگا حیزبی و حوکوومه‌تی و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
پارتیی دیموکراتی کوردستان ده‌کرێن و ئه‌نجام ده‌درێن و ته‌له‌ڤزیۆنی کوردستانیش وه‌ک
ڕێکلامێک بۆ پارتیی پێشانی ده‌دات. لێ ئه‌وه‌ی بڕێک ئاوه‌زی هه‌بێت و که‌مێک بیر له‌و
شانۆگه‌رییه بکاته‌وه، باش له‌وه تێده‌گات، که ئه‌و کاره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی پارتیی
ده‌یکات، هه‌رگیز به قازانجی پارتیی و ناو ناوبانگ و پایه و شایسته‌یی بارزانی ناگه‌ڕێته‌وه،
به‌ڵکه ڕێک پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه و به‌و کاره‌ی زیانێکی یه‌کجار زۆر و مه‌زن به
ناوی بارزانی و پایه‌ی وی و خۆشه‌ویستی وی له دڵی خه‌ڵکی کورددا ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و
کاره، له‌گه‌ڵ ته‌واوی ڕێزمدا بۆ بارزانی، که بێگومان بێ هیچ ڕکابه‌رێک، مه‌زنترین
سه‌رکرده‌ی کورد بووه له هه‌موو مێژووی کورددا، سووکایه‌تییه به بارزانی و
بارزانیزم. مرۆڤ ئه‌گه‌ر بیرێک له ژیانی فرانکۆ، هیتله‌ر، ستالین، مۆسۆلینی، لێنین،
پینۆشێ، سه‌ددام حوسه‌ین بکاته‌وه، هه‌رگیز وه‌ها کارێک ناکات و هه‌رگیز، سه‌ردانی
ئارامگه‌ی نه‌مرانی وه‌ک بارزانی، ناکاته ئه‌رکێک و نه به زۆر و نه هاندانیش خه‌ڵک
بۆ وه‌ها کارێک ناخاته ڕێ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک بۆ خۆیان و به ئاره‌زوو و ویستی خۆیان
نه‌یکه‌ن. ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیش به ویست و ئاره‌زووی خۆیان وه‌ها کارێک بکه‌ن، ئه‌وده‌م
هیچ پێویست ناکات له ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه و هه‌موو ڕۆژێک ئه‌و بابه‌ته پێشانی خه‌ڵکی
کورد بدرێت. هه‌زاران خه‌ڵکی کورد هه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی که‌س پێیان بزانێت و بێ ئه‌وه‌ی
هیچ میدیایه‌ک ئاگای لێیان بێت، وه‌ک وه‌فا و خۆشه‌ویستییه‌ک بۆ بارزانی، بۆ خۆیان
و به ویست و ئاره‌زووی خۆیان و بێ هیچ ڕازاندنه‌وه و به‌زم و هه‌را و به بێده‌نگی
و ئه‌وپه‌ڕی ئارامییه‌وه، بۆ خۆیان ده‌چنه سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران له بارزان.
با میدیاکانی پارتیی، ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی خه‌ڵکی کورد، بۆ نه‌مران مه‌لا مسته‌فای
بارزانی و ئیدریس بارزانی، کاڵ نه‌که‌نه‌وه و ڕێزێک بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی، که به ڕاستی
بارزانی‌یان خۆش ده‌وێت دانێن و لێگه‌ڕێن ئه‌و خۆشه‌ویستییه ڕاستینه‌یه‌ی خه‌ڵک نه‌بێته
دیمه‌ن و خۆهه‌ڵکێشان و مه‌رایی و خۆبردنه‌پێشه‌وه و ماستاوساردکردنه‌وه و مامه‌حه‌مه‌یی.
من دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بارزانی بۆ خۆی ئێستاکه له ژیاندا بووایه، هه‌رگیز وه‌ها
کارێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی میدیاکانی پارتیی ده‌یکه‌ن، قه‌بووڵ نه‌ده‌کرد. به‌ڕاستی
گوناهه بارزانی وا لێده‌کرێت و گوناهه بازرگانی به بارزانییه‌وه ده‌کرێت و
گوناهه سه‌دان که‌سی تا دوێنێ نه‌یاری بارزانی و تا دوێنێ به‌دگۆ و جنێوده‌ر به
بارزانی و تا دوێنی دوژمن به کورد و کوردستان و تا دوێنێ ساخته‌کار و فریوده‌ر، تا
دوێنێ ئه‌گه‌ر پێی کرابا ناوی بارزانی له جیهانی بووندا ده‌سڕییه‌وه، ئه‌وڕۆ ته‌نێ
بۆ خۆبردنه‌پێشه‌وه و بۆ ده‌ستکه‌وت و بۆ گیرفانپڕکردن و بۆ پایه و...، ئه‌وڕۆ وه‌ک
وڵاتپارێز و بارزانیست و کوردپه‌روه‌ر و خه‌باتکار، ده‌برێنه سه‌ر مه‌زاری بارزانی.
به‌و کاره میدیاکانی پارتیی و به تایبه‌ت کوردستان تیڤی، ئازاری گیانی بارزانی ده‌ده‌ن
و لێناگه‌ڕێن بارزانی به ئارامیی له مه‌زاره‌که‌ی خۆیدا ئۆقره بگرێت و بحه‌وێته‌وه.
18/3/2005
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
سەرۆککۆمار
سەرۆککۆمار ئەمجەد شاکەلی لە 2003وە و دوای داگیرکردنی عیراق لە لایەن ئەمەریکاوە، بە ناوی دیموکراتی و ئازادی و مافی مرۆڤ و سیاسەتی تەواف...
-
سەرۆککۆمار ئەمجەد شاکەلی لە 2003وە و دوای داگیرکردنی عیراق لە لایەن ئەمەریکاوە، بە ناوی دیموکراتی و ئازادی و مافی مرۆڤ و سیاسەتی تەواف...
-
خوێندکارانی کوردستان و بڕێک سەرنج ئەمجەد شاکەلی ئەمڕۆ لە دیدارێکیدا ...
-
سەدەیەک گەڕانەوە بۆ قووڵایی مێژوو گەشتێک بۆ ئیسیووپیا ئەمجەد شاکەلی بیرۆکەی سەفەرەکە: کە هاوڕێم سەردار ئەمین، زەنگی بۆ لێد...
No comments:
Post a Comment