Wednesday, January 31, 2007

ئیدی وا دێره‌ بۆ که‌رکووک

ئیدی وا دێره‌ بۆ که‌رکووک

ئه‌مجه‌د شاکه‌لی

له‌ شاری له‌نده‌ن و له‌ هۆڵیکی زانستگه‌ی له‌نده‌ن، له‌ نێزیکی وێستگه‌ی قه‌تاری ژێرزه‌وینی ڕه‌سڵ سکوێر(Russel Square)، له‌ ڕۆژی21-1-2007 دا، چه‌ند که‌سێک بۆ ماوه‌ی شه‌ش سه‌عات و نیو کۆبوونه‌وه‌ و قسه‌وباسیان کرد. به‌شێک له‌و که‌سانه‌ له‌ کوردستانه‌وه‌ هاتبوون و به‌شێکیشیان له‌ ئه‌وروپا ده‌ژین. خه‌ڵکانێکی زۆر که‌م و دیاریکراوی دانیشتووی شاری له‌نده‌نیش، که‌ پێوه‌ندێکیان به‌ کۆمه‌ڵه‌ی کوردی و ئه‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌، نامه‌ی تایبه‌تی بانگهێشتنیان بۆ نێردرابوو‌ و بانگکرابوون بۆ ئاماده‌بوون له‌و دانیشتنه‌دا. خڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ بۆ باسکردنی پرسی که‌رکووک و بڕگه‌ قانوونی 140‌ بوو. ئه‌وه‌یشی ئه‌و جڤینه‌که‌ی سازکردبوو، ده‌سته‌یه‌ک بوون‌ به‌ نێوی"ده‌سته‌ی پشتیوانیی که‌رکووک".  تا ڕۆژی دوای کۆتایی ئه‌و جڤینه‌ هیچ میدیایه‌کی کورد چ له‌ کوردستان و چ له‌ ده‌رێی کوردستان، تاکه‌ یه‌ک وشه‌یشیان له‌مه‌ڕ ئه‌و‌ جڤینه‌وه‌ نه‌نووسی‌ و په‌خش نه‌کرده‌وه‌‌. دوای ته‌واوبوونی جڤینه‌که‌ له‌ ماڵپه‌ری ئینته‌رنێتی یه‌کگرتووی ئیسلامیدا باسکرا، ئه‌ویش له‌ باسی یه‌کێک له‌ به‌شداربووانی جڤینه‌که‌دا، که‌ وه‌زیرێکی سه‌ر به‌ یه‌کگرتووی ئیسلامی بوو و دۆکتۆر نووری تاڵه‌بانییش، که‌ بۆ خۆی یه‌کێک بوو له‌ به‌شداربووانی ئه‌و جڤینه‌، ئه‌و گوتاره‌ی که‌ له‌ جڤینه‌که‌دا خوێندبوویه‌وه‌، بڵاو کرده‌وه‌. به‌ ‌ماڵپه‌ڕه‌که‌ی یه‌کگرتوو و گوتاره‌که‌ی دۆکتۆر تاڵه‌بانی، من بۆ خۆم ئاگاداری ئه‌و هه‌واڵه‌ بووم.
دوو مانگێکی تر ده‌کاته‌ چوار ساڵ، حوکوومه‌تی به‌عس ڕووخاوه‌ و که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش "ئازاد" کراون، به‌ڵام چ ئازادییه‌ک! سه‌رانی کورد و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، هه‌ر له‌ ڕۆژی یه‌که‌می چوونه‌ نێو که‌رکووکیانه‌وه‌، به‌ سیاسه‌تێکی دووناسیاسه‌ت  و دووفاقی و دووحیزبی و دووده‌سه‌ڵاتی و ناته‌با و بێبه‌رنامه‌ و بێنه‌خشه‌وه‌ چوونێ.
به‌ گوێره‌ی هه‌ردوو قانوونی 58 و 140ی شه‌رمهێنه‌ر و نه‌فره‌تلێبووی ده‌ستووره‌که‌ی عیراق‌، که‌ سه‌رانی کورد هه‌ر به‌ مۆرکردنی و قایلبوون پێی، به‌وه‌ی چاره‌نووسی که‌رکووک به‌ ده‌نگدان و ڕاخوازیی یه‌کلا بکرێته‌وه‌، بۆ خۆیان کوردستانیبوونی که‌رکووکیان خسته‌ ژێر گومانه‌وه‌ و ده‌ستبه‌رداری مێژوویه‌کی سه‌دان ساڵه‌ و ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر و گومانلێنه‌کراوی وه‌ک کوردستانیه‌تیی که‌رکووک بوون.
به‌ گوێره‌ی قانوونی 140ی نه‌فره‌تلێبوو و سروشتاندنی ڕه‌وشی که‌رکووک، ده‌بێ تا کۆتایی مانگی سێیه‌می 2007، ته‌واوی ده‌ڤه‌ر و شارۆچکه‌ دابڕاوه‌کانی ئوستانی که‌رکووک، وه‌ک خورماتوو، کفری، که‌لار و چه‌مچه‌ماڵ بگێڕدرێنه‌وه‌ سه‌ر که‌رکووک، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ک گوند، یه‌ک کۆڵان، یه‌ک میتر خاک و تاکه‌ یه‌ک ماڵی ئه‌و شوێنانه‌ نه‌گێڕدراوه‌ته‌وه‌ سه‌ر که‌رکووک و کۆتایی مانگی سێیه‌میش که‌متر له‌ دوو مانگی ماوه‌!
به‌ گوێره‌ی قانوونی 140ی نه‌فره‌تلێبوو، ده‌بێ له‌ پێش کۆتایی ساڵی 2007دا، ته‌واوی کوردی ئاواره‌ و وه‌ده‌رنراو له‌ که‌رکووک بگێڕدرێنه‌وه‌ که‌رکووک و عه‌ره‌بی هه‌نارده‌ی[1] سه‌رده‌می به‌عس و عه‌ره‌باندنیش بگێڕدرێنه‌وه‌ خاک و وڵاتی خۆیان، لێ تا ئێستا وه‌ها کارێک نه‌کراوه‌ و هه‌رچی عه‌ره‌بی هه‌نارده‌ن هه‌ر له‌ که‌رکووکن و ئاواره‌ی که‌رکووکیش ئه‌گه‌ر به‌شێکیشی گه‌ڕابێته‌وه‌، له‌ خاک و ماڵی خۆیاندا(که‌رکووک) ئه‌وان هه‌ر ئاواره‌ن و له‌ خراپترین ڕه‌وشدا ده‌ژین.
به‌ گوێره‌ی قانوونی 140ی نه‌فره‌تلێبوو، ده‌بێ دوای گێڕانه‌وه‌ی شارۆچکه‌ و ده‌ڤه‌ره‌ قرتاوه‌کانی که‌رکووک بۆ سه‌ر که‌رکووک و دوای گێڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی عه‌ره‌باندن بۆ وڵاتی خۆیان و دوای گێڕانه‌وه‌ی کوردانی ئاواره‌ بۆ که‌رکووک، ئامار و سه‌رژمێرییه‌ک ئه‌نجام بدرێت. ته‌واوی ئه‌و کارانه‌ ده‌بێ پێش کۆتایی 2007 بکرێن، لێ هێشتا یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ یه‌که‌م کار نه‌نراوه‌!
سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی کورد له‌ که‌رکووک تا ئێستا ناوه‌ به‌عسی و عه‌ره‌بێنراوه‌کانی یه‌ک گه‌ڕه‌ک و یه‌ک جاده‌ی که‌رکووکیان نه‌گۆڕیوه‌. میدیاکانی کوردستان به‌ ته‌له‌ڤزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامه‌ و ته‌نانه‌ت ماڵپه‌ڕی حیزبه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی کوردیشه‌وه‌ تا ئێستا زۆر بێشه‌رمانه‌ و بێئاوڕووانه‌ و بێ ئه‌وه‌ی هیچ بیرێکی لێ بکه‌نه‌وه‌، که‌ باسی گه‌ڕه‌که‌کانی که‌رکووک ده‌که‌ن و نێویان ده‌به‌ن، هه‌ر ناوه‌ به‌عسی و عه‌ره‌بێنراوه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس به‌کار ده‌به‌ن. بۆ نموونه‌ ده‌ڵێن: گه‌ڕه‌کی ئه‌لعورووبه(العروبة)‌، گه‌ڕه‌کی ئه‌لواسیتی(الواسطي)، گه‌ڕه‌کی ئه‌لموسه‌ننا (المثنی)، گه‌ڕه‌کی ئه‌لجاحیز(الجاحظ)، گه‌ڕه‌کی ئه‌لحوڕییه(الحریة)‌، گه‌ڕه‌کی ئه‌لحه‌ججاج(الحجاج)، دوورلئه‌من(دورالامن)، گه‌ڕه‌کی ئه‌ششورته(الشرطة)‌ و....له‌ هه‌موویش دزێوتر و ناحه‌زتر، گه‌ڕه‌کی ئه‌لبه‌عس(البعث)، له‌ کاتێکدا که‌ نێوی به‌عس له‌ هیچ شوێنێکی عیراق و له‌ نێو عه‌ره‌بی عیراقیشدا نه‌ماوه، که‌چی له‌ که‌رکووک، به‌ سایه‌ی سه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه‌ هه‌ر ماوه‌ و بۆ خۆیان،‌ وه‌ک بڵێی له‌ زاریان خۆش بێت، هه‌ر ده‌یڵێنه‌وه‌!
به‌ گوێره‌ی قانوونی 140ی نه‌فره‌تلێبوو، کێشه‌ی که‌رکووک له‌ چوارچێوه‌ی عیراقدا و عیراقییانه‌ و به‌ هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عیراقی و نه‌ته‌وه‌جیاواز و هێزه‌جیاوازه‌کاندا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. تورکیایش هه‌میشه‌ وه‌ک "مشته‌ی نێو هه‌مبانه‌که" ئاماده‌یه‌ و له‌سه‌ر پێیه‌ و هه‌رده‌م مرخی له‌ که‌رکووک خۆش کردووه‌ و به‌ هی خۆی ده‌زانێت و پشتی شۆڤینیستانی تورکمانی که‌رکووک ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو ‌‌جیهاندا و ته‌نانه‌ت له‌ته‌ک شه‌یتانیشدا دژی کورد هاریکاریی ده‌کات، که‌چی سه‌رانی کورد ناتوانن بۆ یه‌ک جاریش، ئه‌گه‌ر وه‌ک کورد، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌نده‌ ئابووری و پێوه‌نده‌کانیان له‌گه‌ڵ تورکیادا ناوێرن، هه‌ر هیچ نه‌بێت"عیراقییانه‌" و بڕێک به‌ توندیی به‌رپه‌رچی تورکیا بده‌نه‌وه. سه‌رانی کورد‌ بۆ خۆیان ماف به‌ تورکیا ده‌ده‌ن و ڕێگه‌ی بۆ خۆش ده‌که‌ن، که‌ خۆ له‌ پرسی که‌رکووک هه‌ڵقورتێنێت و خۆ به‌ خاوه‌نی که‌رکووک بزانێت. به‌وه‌ی که‌ هه‌ر جا نا جارێک بانگهێشتنی تورکه‌کان ده‌که‌ن بۆ "سه‌ردانی که‌رکووک و ئاگاداربوون له‌ نزیکه‌وه‌ له‌ ڕه‌وشی تورکمانه‌کان و که‌رکووک"[2]، بۆ خۆیان تورکیا ده‌که‌نه‌ خاوه‌نی که‌رکووک یا هیچ نه‌بێت خاوه‌ن به‌ش له‌ که‌رکووک. ئه‌گه‌ر که‌رکووک، وه‌ک سه‌رانی کورد مۆریان کردووه‌، پرسێکی عیراقییه‌، ئیدی تورکیا چ مافێکی به‌سه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌! سه‌رانی کورد ئه‌گه‌ر بڕێک بوێر بووایه‌ن و چاوه‌خواری به‌رژه‌وه‌نده‌ ئابووری و پێوه‌ند و گرێدراوییه‌کانیان له‌گه‌ڵ تورکیادا نه‌بووایه‌ن، ئه‌وا به‌ هێنانه‌گؤڕێی باسی ڕه‌وشی باکووری کوردستانی بنده‌ستی تورکیا له‌گه‌ڵ تورکه‌کاندا و به‌ دنه‌دانی په‌که‌که‌ و خه‌ڵکانی دیکه‌ی دژ به‌ تورکیا، تورکیایان هه‌راسان و که‌لله‌یی ده‌کرد و گوشاره‌که‌ی سه‌ر خۆیانیش، که‌ هه‌میشه‌ وه‌ک گیسکه‌که‌ی هه‌یاسی لێکردوون، که‌م ده‌کرده‌وه.‌  
ئه‌وه‌ی بۆ میلیۆنان کورد و  بۆ من جێی پرسیاره‌، پرسێکی چاره‌نووسازی وه‌ک که‌رکووک، که‌ گرنگترین پرسی سیاسی و مه‌زنترین کێشه‌ و ئاڵۆزترین گرێکوێره‌ی نێوان خه‌ڵکی کوردستان و بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان و حوکوومه‌تی نێوندیی عیراق بووه‌ له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێکدا و له‌وه‌تی عیراق دامه‌زراوه‌، چۆن وه‌ها له‌ هۆڵێکی داخراوی شارێکی ئه‌وروپاییدا و له‌ نێو بازنه‌یه‌کی داخراوی چه‌ند که‌سێکدا، که‌ ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌ر هه‌موو به‌ڵام زۆریان، سه‌روسه‌ودایه‌کیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و حیزب و ده‌سگا و کارگێڕییه‌کانی کوردستاندا هه‌یه‌، ده‌خرێته‌ به‌رباس و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت! دیاره‌ من گومانم له‌ دڵسۆزیی و شه‌که‌تبوونی هیچ یه‌کێک له‌و هێژایانه‌ نییه، لێ به‌ من ‌پرسی که‌رکووک، پرسی ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستانه‌ و پرسی خه‌ڵکه‌ و پرسی مرۆڤی ئاسایی کورد و ناکوردی کوردستانه‌. پرسی که‌رکووک، پرسێکه‌ پێوه‌ندی به‌ ته‌واوی مرۆڤه‌کانی دانیشتووانی کوردستان، ته‌واوی کوردستانه‌وه، هه‌یه‌ و هه‌موو که‌س بۆی هه‌یه‌ و ده‌بێت له‌ باسکردنی و قسه‌له‌سه‌رکردنیدا به‌شدار بێت. پرسی که‌رکووک، ده‌بێ له‌ پرسی نێو  هۆڵی داخراو و بازنه‌ی داخراو و کۆڕی حیزب و گرۆ و کارگێڕی و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، بکرێته‌ پرسی خه‌ڵک، پرسی ته‌واوی خه‌ڵک، پرسی نێو جاده‌ و کۆڵان و گه‌ڕه‌ک و کارگه‌ و کێڵگه‌ و خێزان و خوێندنگه‌ و پرسی هه‌ژار و ئاواره‌ و چینه‌ داڕزاوه‌کانی کوردستان.
سه‌رکردیه‌تیی سیاسی کوردستان، زۆر دره‌نگئاخێزانه‌ و خاووخلیچکانه‌ ده‌جووڵێته‌وه و ‌ به‌ مه‌به‌ست یا بێ مه‌به‌ست، به‌م ڕه‌وته‌ کیسه‌ڵییه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ی له‌ کوردستان قرتێنراو بۆ سه‌ر کوردستان، که‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵدا هیچ نه‌کراوه‌ و له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵی 2007 ه‌دا ده‌بێ هه‌موو کاره‌کان ته‌واو بن، هه‌رگیز پێناچێت به‌م ماوه‌ کورته‌ فریای هیچ بکه‌وێت و پێده‌چێت گه‌لێک دێر بێت.
من به‌ ده‌ستی خۆم نییه‌ و خۆیشم به‌ ناڕاست نازانم و پێشموایه‌ ته‌واوی خه‌ڵکی‌ کوردستانیش، بێجگه‌ له‌ خه‌ڵکانی ده‌سه‌ڵات و سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات و حیزبییان، وه‌ک من بیر ده‌که‌نه‌وه‌، گومانم له‌ ڕاستگۆیی و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن و دڵسۆزیی سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کورد هه‌یه‌، له‌مه‌ڕ پرسی که‌رکووک. ئه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان و بۆ من جێی پرسیاره‌ و سه‌رێشه‌م بۆ دروست ده‌کات و نیگه‌رانم ده‌کات ئه‌وه‌یه‌،  ئه‌گه‌ر له‌ ده‌نگدان و ڕاخوازی و ڕیفراندۆمه‌که‌دا دۆڕان و که‌رکووک "به‌ قانوون" نه‌گێردرایه‌وه‌ سه‌ر کوردستان و له‌ کوردستان به‌ ته‌واوی قرتێنرا، ئیدی ته‌واو"ئاو بێنه‌ ده‌ست بشۆ"! ئه‌وده‌می چ ده‌ڵێن و چۆن به‌رسڤی نه‌وه‌کانی داهاتووی کورد و مێژوو ده‌ده‌نه‌وه‌!!! سه‌رانی کورد، ئه‌گه‌ر تا ئێستا نه‌یانزانیوه‌، یا خۆیانی لێ گێل ده‌که‌ن، گه‌ره‌که‌ ئه‌وه‌ بزانن، که‌ که‌رکووک به‌ قانوون نه‌ عه‌ره‌بینراوه‌ و به‌ قانوونیش ناگه‌ڕێته‌وه‌ و  ناکرێته‌وه‌ کوردستان، به‌ڵکه‌ که‌رکووک بۆ خۆی کوردستانه‌ و هه‌موو منجه‌منج و لێوه‌له‌رزه‌ و گومان و سازشکارییه‌ک له‌سه‌ر کورردستانیبوونی که‌رکووک، ناپاکییه‌ به‌رانبه‌ر گه‌وره‌ترین پرسی گه‌لی کوردستان[3].  

31-1-2007
   



 [1] ئه‌گه‌ر به‌ عه‌ره‌بی عه‌ره‌باندنی که‌رکووک بگوترێ"هاورده‌" ده‌کاته‌ ئه‌وه‌ی که‌ بۆ که‌رکووک هێنراون. من که‌ ده‌ڵێم "هه‌نارده‌" مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌، که‌ له‌ لایه‌ن ڕێژیمی به‌عسه‌وه‌ نێردراون و به‌عس هه‌ناردوونی. هیچ یه‌کێک له‌و دوو وشه‌یه‌ هه‌ڵه‌ نییه‌.                                                                                 
[2] چه‌ندین جار جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ خۆی بانگهێشتنی شاندی تورکی بۆ که‌رکووک کردووه‌. له‌م به‌ینه‌یشدا عه‌دنان موفتی، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانیش، بانگهێشتنی تورکانی کرده‌وه‌ بۆ که‌رکووک. بانگهێشتنی تورکان بۆ که‌رکووک، کراوه‌یه‌ و سه‌رانی کورد هه‌میشه‌ئاماده‌ن له‌ خزمه‌تیاندا بن.
[3] که‌ ده‌گوترێ پرسی که‌رکووک، مه‌به‌ست ته‌واوی که‌رکووک و هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌کانی تریشه‌، وه‌ک مووسڵ(ته‌واوی مووسڵ) و مه‌خموور و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و شاره‌بان و  به‌دره‌ و جه‌سسان و به‌شێکیش له‌ ئوستانی کووت.                                                                                                          

Saturday, January 27, 2007

فایلداره‌ ئاشکراکان

فایلداره‌ ئاشکراکان

ئه‌مجه‌د شاکه‌لی

ڕۆژانی 7-8 مانگی یه‌که‌می ساڵی 2007 یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، خڕبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ نێوی "پلینیۆم" به‌ سه‌رۆکایه‌تیی جه‌لال تاڵه‌بانی، سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی، له‌  قه‌ڵاچوالان(سلێمانی) ساز کرد. ئه‌و خڕبوونه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک ساز کرابێت، کارێکی که‌ ئه‌نجامی دا، به‌ فه‌رمی و به‌ ئاشکرا لابردنی تۆمه‌تی سیخوڕیی له‌سه‌ر و لێخۆشبوون بوو له‌ جه‌ند ئه‌ندامیکی سه‌رکرده‌یه‌تیی یه‌کیه‌تیی، که‌ به‌ فایلدار ناسرابوون. ئه‌و که‌سانه‌: سه‌عدی پیره‌، شاڵاوی عه‌لی عه‌سکه‌ری، مسته‌فا چاوڕه‌ش و ئاسۆ ئه‌ڵمانی بوون. ئه‌وه‌ی له‌و خڕبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجام درا بێجگه‌ له‌ گاڵته‌جاڕی و خۆڵکردنه‌ نێو چاوی خه‌ڵک زیاتر شتێکی دیکه‌ نه‌بوو، چونکه‌:                                                                                
1. ئه‌و فایلدارانه‌، که‌ به‌ حیساب له‌و جڤینه‌دا له‌ تاوانه‌کانیان خۆش بوون، ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌ی که‌ تۆمه‌ته‌که‌یشیان له‌ سه‌ر بوو، هه‌رگیز له‌ ده‌رێی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی نه‌بوونه‌ و به‌رده‌وامیش کاره‌ حیزبی و  کارگێرییه‌ فه‌رمی و سیاسییه‌کانی خۆیان وه‌ک ئه‌ندامگه‌لێکی یه‌کیه‌تیی هه‌ڵسووڕاندووه‌‌. هه‌ر بۆ نموونه‌، سه‌عدی پیره‌، که‌ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌کیه‌تییه‌، پێشتریش هه‌روا بووه‌ و مسته‌فا چاوڕه‌ش، که‌ سه‌رکرده‌یه‌کی له‌شکریی یه‌کیه‌تییه‌، پێشتریش هه‌روا بووه‌ و شاڵاوی عه‌لی عه‌سکه‌ریییش، به‌رپرسی پاساوه‌نانی کارگه‌که‌ی تاسلووجه‌یه‌، که‌ پاسه‌وانه‌کانی چه‌ندین کارگه‌ریان دایه‌ به‌ر گولله‌، که‌واته‌ به‌ نه‌به‌خشراوی و به‌ به‌خشراوی، ئه‌وانه‌ به‌شێک بوونه‌ له‌ ده‌سگه‌کانی  یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی و لێی جوێ نه‌بوونه‌ته‌وه‌ و کاری خۆیانیش به‌ ته‌واوی هه‌ر کردووه‌.                                                   
2. فایلدارانی نێو یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی، ته‌نێ ئه‌و چوار که‌سه‌ نه‌بوونه‌ و نین، به‌ڵکه‌ ده‌یان و سه‌دانی وه‌ک ئه‌وانه‌ و له‌وانه‌ زه‌لامتر له‌ نێو ئه‌و حیزبه‌دا هه‌بوونه‌ و هه‌ن. ڕه‌نگه‌ ئه‌و چوار که‌سه‌ له‌ بێبه‌ختی و چاره‌ڕه‌شیی خۆیان، وه‌ک به‌ختیاران و زوووه‌خۆکه‌وتووانی دیکه‌، فریا نه‌که‌وتبن له‌ کاتی فڕکان فڕکانه‌که‌دا فایله‌کانیان وه‌شێرن تا به‌و ئه‌نجامه‌ نه‌گات. یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی، بۆ ئاشکرانه‌کردن و داپۆشین و له‌ ڕاستیشدا بۆ به‌خشینی فایل و فایلدارانی دیکه‌ی نێو سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌که‌یان، ئه‌و شانۆییه‌یان‌ ئه‌نجام دا و به‌ ده‌رکردنی بڕیاری به‌خشین له‌و فایلدارانه‌، سه‌رانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کارێکی وایان کرد، که‌ ئیدی باسوخواسی فایل و فایلداریی، ئه‌گه‌ر جاروبار له‌ خه‌ڵکانێکی لاسار و بڕێک چه‌مووشی نێو حیزبه‌که‌یانه‌وه‌ هاتبێته‌ گۆڕێ، به‌ ته‌واوی داخرێت و بپێچرێته‌وه‌ و خه‌ڵکانی له‌و جۆره‌یش ده‌مکوتکرێن.                                                                                                                   
3. جه‌لال تاڵه‌بانی، که‌ بۆ له‌ سێداره‌دانی سه‌رانی ڕێژیمی به‌عسی عیراق، قایل نه‌ده‌بوو بڕیاره‌که‌ مۆر بکات و بیانوویشی بۆ ئه‌وه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ بوو، که‌ ئه‌و پیاوێکی قانوونییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ وه‌ها کارێک ناکات. هه‌ر له‌و قانوونه‌ی، که‌ جه‌لال تاڵه‌بانی پێش پتر له‌ په‌نجا و چه‌ند ساڵ خوێندوویه‌تی و له‌ هه‌موو قانوونێکی ئه‌م جیهانه‌دا باسی ئه‌وه‌ ده‌کرێت، که‌ شتێک هه‌یه‌ پێی ده‌گوترێ"مافی گشتی" یا "مافی خه‌ڵک" یا "مافی کۆمه‌ل". به‌ گوێره‌ی ئه‌وه‌، هه‌موو تاوانێک له‌ جۆری  سیخوڕی بۆ بێگانه‌ و خزمه‌تکردن به‌ دوژمن، ده‌که‌ونه‌ چوارچێوه‌ی ناپاکی و خیانه‌ته‌وه‌، له‌ وڵات و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ و خاک و خه‌ڵک و کۆمه‌ڵ. ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌و فایلدارانه‌ ئه‌نجامیان داوه‌، تاوانێکه‌ ڕێک ده‌که‌وێته‌ ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه‌ و تاوانێک نییه‌ ته‌نیا به‌رانبه‌ر یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان کرابێت. ئه‌وانه‌ که‌ سیخوڕییان کردووه، بۆ لایه‌نێک و ده‌سه‌ڵاتێکیان کردووه‌، که‌ حوکوومه‌تی عیراق بووه‌ و حوکوومه‌تی عیراقیش ته‌نیا دژ به‌ یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی نه‌بووه‌، به‌ڵکه‌ بێجگه‌ له‌‌وانه‌ی له‌ خزمه‌تیدا بوونه‌‌ وه‌ک جاشه‌ کورده‌کان و سیخوڕان و خه‌ڵکانی خۆفرۆش، ئیدی دژی ته‌واوی خه‌ڵکانی نابه‌عسی ‌ کوردستان و چه‌پ و شیعه‌ی عیراق بووه‌. بۆیه‌ نه‌ یه‌کیه‌تیی نیشتمانی و نه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌ هیچ سه‌رکردیه‌کی دیکه‌، مافی ئه‌وه‌یان نه‌بووه‌ و نییه‌، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئه‌و فایلدارانه‌‌ ده‌رکه‌ن، به‌ڵکه‌ ئه‌وانه‌ و ته‌واوی فایلدارانی ئاشکرابوو و نائاشکرای نێو سه‌رکرده‌یه‌تیی یه‌کیه‌تیی و نێو سه‌رکرده‌یه‌تیی و بنکرده‌یه‌تیی هه‌موو حیزبه‌کانی دیکه‌ و نێو هه‌موو سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، که‌ ملقه‌وی ملقه‌وی و که‌ته‌ که‌ته‌ و تێر و ته‌سه‌ل له‌ کوردستان و ناکوردستاندا ته‌راتێن ده‌که‌ن، ده‌بوو و ده‌بێ بخرێنه‌ به‌رده‌م گه‌ل و له‌ دادگایه‌کی گه‌لێردا و گه‌ل بڕیاری به‌خشین یا نه‌به‌خشین و سزادانیان بدات.                                                                                                                           
ئه‌و مافی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵ و خاک و نه‌ته‌وه‌ و وڵات و گه‌ل و مافه‌ گشتییه‌، نه‌ک هه‌ر ئێستا و ئه‌مڕۆ و ئه‌و فایلدارانه‌، به‌ڵکه‌ حه‌قوایه‌ هێزی گه‌ڕانه‌دواوه‌ و ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ ڕابوردوو و خوێندنه‌وه‌ی هه‌رچی تاوانباران و ئه‌و جۆره‌ تاوانانه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی پێشوویشی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بتوانێت جیاوازیی له‌ نێوان تاوانبار و بێتاوان و ناپاک و پاک و سیخوڕ و شۆڕشگێڕ و جاش و پێشمه‌رگه‌دا بکات و مه‌رزی نێوان ئه‌وانه‌ کاڵ نه‌بێته‌وه‌ یا وه‌ک ئێستا هه‌ر به‌ ته‌واوی نه‌سڕێته‌وه‌.                  ئه‌وانه‌ی به‌خشران فایلداره‌ ئاشکراکان بوون و دووری و جیاوازیی نیوان فایلداری ئاشکرا و فایلداری نائاشکرای ته‌نانه‌ت نێو‌ هۆڵی خڕبوونه‌وه‌که‌یش،‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ر ته‌نیا چه‌ند میترێک بووبێت یا دیوان و سه‌کۆی گوتاردان و به‌ڕێوه‌بردنی خڕبوونه‌وه‌که‌ بووبێت[1]! خه‌ڵک مافی خۆیه‌تی بپرسێت: ئاخۆ چه‌ندین فایلداری دیکه‌ی نائاشکرا له‌ نێو سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسی کوردستان و سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌کانی کوردستاندا هه‌ن و بۆ ئاشکرا ناکرێن که‌ی ئاشکرا ده‌بن؟  خه‌ڵکی کورد ده‌بوو و ده‌بێ ئه‌و پرسیارانه‌ی هه‌موو ڕۆژ کردبا و بکا، تا ڕاده‌ی  هه‌راسان و که‌رکڕدنی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که‌ی.                                                                                                         
27-1-2007



 [1]مامۆستاعه‌لائه‌ددین سه‌ججادی له‌ لاپه‌ڕه‌ 187-188ی به‌رگی یه‌که‌می، (ڕشته‌ی مراواری)یه‌که‌یدا ده‌نووسێت:"جارێک (مفتی زه‌هاوی)  له‌ به‌غدا لای والی داده‌نیشێ و له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ ئه‌بێ و سه‌رینێک له‌ به‌ینیانا ئه‌بێ. له‌و وه‌خته‌دا یه‌کێک له‌ کورده‌ فه‌یلییه‌کان ئه‌به‌نه‌ لای والی و والی زۆر تووڕه‌ ئه‌بێ و ئه‌ڵێ: بریا ئه‌مزانی به‌ینی کورد و که‌ر چه‌نده‌؟ خێرا(مفتی زه‌هاوی هه‌ڵئه‌داتێ ئه‌ڵێ: ته‌نها سه‌رینێکه‌! والی که‌ لا ئه‌کاته‌وه‌ زۆر شه‌رمه‌زار ئه‌بێ و داوای لێبوردنی لێ ئه‌کا".                                                                                                                                              
 پیاوێکی خه‌ڵکی عه‌ره‌بستانی سعوودی و یه‌کێکی مسری له‌ شوێنێکدا تووشی یه‌کتر ده‌بن. سعوودییه‌که‌ له‌ مسرییه‌که‌ ده‌پرسێت: بۆ ناشتا(نانی به‌یانی) ئێوه‌ چ ده‌خۆن؟ مسرییه‌که‌ ده‌ڵێ: پاقله‌. سعوودییه‌که‌ ده‌ڵێ: ئه‌ی بۆ فراڤین(نانی نیوه‌ڕۆ) چ ده‌خۆن؟ مسرییه‌که‌ ده‌ڵێ: پاقله‌. سعوودییه‌که‌ ده‌ڵێ: باشه‌ ئه‌وه‌ به‌یانی پاقله‌ ده‌خؤن و نیوه‌ڕۆ پاقله‌ ده‌خۆن، ئه‌دی بۆ شیو(نانی ئێواره‌) چ ده‌خۆن؟ مسرییه‌که‌ هه‌مدیس ده‌ڵێ: پاقله‌. سعودییه‌که‌ ده‌ڵێ: باشه‌ ئێوه‌ چی له‌ ئاژه‌ڵتان جودا ده‌کاته‌وه‌؟ مسرییه‌که‌ ده‌ڵێ: زه‌ریای سوور.                                                                                                                            

فایلداره‌ ئاشکراکان

فایلداره‌ ئاشکراکان

ئه‌مجه‌د شاکه‌لی

ڕۆژانی 7-8 مانگی یه‌که‌می ساڵی 2007 یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، خڕبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ نێوی "پلینیۆم" به‌ سه‌رۆکایه‌تیی جه‌لال تاڵه‌بانی، سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی، له‌  قه‌ڵاچوالان(سلێمانی) ساز کرد. ئه‌و خڕبوونه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک ساز کرابێت، کارێکی که‌ ئه‌نجامی دا، به‌ فه‌رمی و به‌ ئاشکرا لابردنی تۆمه‌تی سیخوڕیی له‌سه‌ر و لێخۆشبوون بوو له‌ جه‌ند ئه‌ندامیکی سه‌رکرده‌یه‌تیی یه‌کیه‌تیی، که‌ به‌ فایلدار ناسرابوون. ئه‌و که‌سانه‌: سه‌عدی پیره‌، شاڵاوی عه‌لی عه‌سکه‌ری، مسته‌فا چاوڕه‌ش و ئاسۆ ئه‌ڵمانی بوون. ئه‌وه‌ی له‌و خڕبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجام درا بێجگه‌ له‌ گاڵته‌جاڕی و خۆڵکردنه‌ نێو چاوی خه‌ڵک زیاتر شتێکی دیکه‌ نه‌بوو، چونکه‌:                                                                                
1. ئه‌و فایلدارانه‌، که‌ به‌ حیساب له‌و جڤینه‌دا له‌ تاوانه‌کانیان خۆش بوون، ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌ی که‌ تۆمه‌ته‌که‌یشیان له‌ سه‌ر بوو، هه‌رگیز له‌ ده‌رێی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی نه‌بوونه‌ و به‌رده‌وامیش کاره‌ حیزبی و  کارگێرییه‌ فه‌رمی و سیاسییه‌کانی خۆیان وه‌ک ئه‌ندامگه‌لێکی یه‌کیه‌تیی هه‌ڵسووڕاندووه‌‌. هه‌ر بۆ نموونه‌، سه‌عدی پیره‌، که‌ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌کیه‌تییه‌، پێشتریش هه‌روا بووه‌ و مسته‌فا چاوڕه‌ش، که‌ سه‌رکرده‌یه‌کی له‌شکریی یه‌کیه‌تییه‌، پێشتریش هه‌روا بووه‌ و شاڵاوی عه‌لی عه‌سکه‌ریییش، به‌رپرسی پاساوه‌نانی کارگه‌که‌ی تاسلووجه‌یه‌، که‌ پاسه‌وانه‌کانی چه‌ندین کارگه‌ریان دایه‌ به‌ر گولله‌، که‌واته‌ به‌ نه‌به‌خشراوی و به‌ به‌خشراوی، ئه‌وانه‌ به‌شێک بوونه‌ له‌ ده‌سگه‌کانی  یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی و لێی جوێ نه‌بوونه‌ته‌وه‌ و کاری خۆیانیش به‌ ته‌واوی هه‌ر کردووه‌.                                                  
2. فایلدارانی نێو یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی، ته‌نێ ئه‌و چوار که‌سه‌ نه‌بوونه‌ و نین، به‌ڵکه‌ ده‌یان و سه‌دانی وه‌ک ئه‌وانه‌ و له‌وانه‌ زه‌لامتر له‌ نێو ئه‌و حیزبه‌دا هه‌بوونه‌ و هه‌ن. ڕه‌نگه‌ ئه‌و چوار که‌سه‌ له‌ بێبه‌ختی و چاره‌ڕه‌شیی خۆیان، وه‌ک به‌ختیاران و زوووه‌خۆکه‌وتووانی دیکه‌، فریا نه‌که‌وتبن له‌ کاتی فڕکان فڕکانه‌که‌دا فایله‌کانیان وه‌شێرن تا به‌و ئه‌نجامه‌ نه‌گات. یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی، بۆ ئاشکرانه‌کردن و داپۆشین و له‌ ڕاستیشدا بۆ به‌خشینی فایل و فایلدارانی دیکه‌ی نێو سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌که‌یان، ئه‌و شانۆییه‌یان‌ ئه‌نجام دا و به‌ ده‌رکردنی بڕیاری به‌خشین له‌و فایلدارانه‌، سه‌رانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کارێکی وایان کرد، که‌ ئیدی باسوخواسی فایل و فایلداریی، ئه‌گه‌ر جاروبار له‌ خه‌ڵکانێکی لاسار و بڕێک چه‌مووشی نێو حیزبه‌که‌یانه‌وه‌ هاتبێته‌ گۆڕێ، به‌ ته‌واوی داخرێت و بپێچرێته‌وه‌ و خه‌ڵکانی له‌و جۆره‌یش ده‌مکوتکرێن.                                                                                                                   
3. جه‌لال تاڵه‌بانی، که‌ بۆ له‌ سێداره‌دانی سه‌رانی ڕێژیمی به‌عسی عیراق، قایل نه‌ده‌بوو بڕیاره‌که‌ مۆر بکات و بیانوویشی بۆ ئه‌وه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ بوو، که‌ ئه‌و پیاوێکی قانوونییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ وه‌ها کارێک ناکات. هه‌ر له‌و قانوونه‌ی، که‌ جه‌لال تاڵه‌بانی پێش پتر له‌ په‌نجا و چه‌ند ساڵ خوێندوویه‌تی و له‌ هه‌موو قانوونێکی ئه‌م جیهانه‌دا باسی ئه‌وه‌ ده‌کرێت، که‌ شتێک هه‌یه‌ پێی ده‌گوترێ"مافی گشتی" یا "مافی خه‌ڵک" یا "مافی کۆمه‌ل". به‌ گوێره‌ی ئه‌وه‌، هه‌موو تاوانێک له‌ جۆری  سیخوڕی بۆ بێگانه‌ و خزمه‌تکردن به‌ دوژمن، ده‌که‌ونه‌ چوارچێوه‌ی ناپاکی و خیانه‌ته‌وه‌، له‌ وڵات و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ و خاک و خه‌ڵک و کۆمه‌ڵ. ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌و فایلدارانه‌ ئه‌نجامیان داوه‌، تاوانێکه‌ ڕێک ده‌که‌وێته‌ ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه‌ و تاوانێک نییه‌ ته‌نیا به‌رانبه‌ر یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان کرابێت. ئه‌وانه‌ که‌ سیخوڕییان کردووه، بۆ لایه‌نێک و ده‌سه‌ڵاتێکیان کردووه‌، که‌ حوکوومه‌تی عیراق بووه‌ و حوکوومه‌تی عیراقیش ته‌نیا دژ به‌ یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی نه‌بووه‌، به‌ڵکه‌ بێجگه‌ له‌‌وانه‌ی له‌ خزمه‌تیدا بوونه‌‌ وه‌ک جاشه‌ کورده‌کان و سیخوڕان و خه‌ڵکانی خۆفرۆش، ئیدی دژی ته‌واوی خه‌ڵکانی نابه‌عسی ‌ کوردستان و چه‌پ و شیعه‌ی عیراق بووه‌. بۆیه‌ نه‌ یه‌کیه‌تیی نیشتمانی و نه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌ هیچ سه‌رکردیه‌کی دیکه‌، مافی ئه‌وه‌یان نه‌بووه‌ و نییه‌، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئه‌و فایلدارانه‌‌ ده‌رکه‌ن، به‌ڵکه‌ ئه‌وانه‌ و ته‌واوی فایلدارانی ئاشکرابوو و نائاشکرای نێو سه‌رکرده‌یه‌تیی یه‌کیه‌تیی و نێو سه‌رکرده‌یه‌تیی و بنکرده‌یه‌تیی هه‌موو حیزبه‌کانی دیکه‌ و نێو هه‌موو سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، که‌ ملقه‌وی ملقه‌وی و که‌ته‌ که‌ته‌ و تێر و ته‌سه‌ل له‌ کوردستان و ناکوردستاندا ته‌راتێن ده‌که‌ن، ده‌بوو و ده‌بێ بخرێنه‌ به‌رده‌م گه‌ل و له‌ دادگایه‌کی گه‌لێردا و گه‌ل بڕیاری به‌خشین یا نه‌به‌خشین و سزادانیان بدات.                                                                                                                           
ئه‌و مافی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵ و خاک و نه‌ته‌وه‌ و وڵات و گه‌ل و مافه‌ گشتییه‌، نه‌ک هه‌ر ئێستا و ئه‌مڕۆ و ئه‌و فایلدارانه‌، به‌ڵکه‌ حه‌قوایه‌ هێزی گه‌ڕانه‌دواوه‌ و ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ ڕابوردوو و خوێندنه‌وه‌ی هه‌رچی تاوانباران و ئه‌و جۆره‌ تاوانانه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی پێشوویشی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بتوانێت جیاوازیی له‌ نێوان تاوانبار و بێتاوان و ناپاک و پاک و سیخوڕ و شۆڕشگێڕ و جاش و پێشمه‌رگه‌دا بکات و مه‌رزی  نێوان ئه‌وانه‌ کاڵ نه‌بێته‌وه‌ یا وه‌ک ئێستا هه‌ر به‌ ته‌واوی نه‌سڕێته‌وه‌ .                                          
 ئه‌وانه‌ی به‌خشران فایلداره‌ ئاشکراکان بوون و دووری و جیاوازیی نیوان فایلداری ئاشکرا و فایلداری نائاشکرای ته‌نانه‌ت نێو‌ هۆڵی خڕبوونه‌وه‌که‌یش،‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ر ته‌نیا چه‌ند میترێک بووبێت یا دیوان و سه‌کۆی گوتاردان و به‌ڕێوه‌بردنی خڕبوونه‌وه‌که‌ بووبێت[1]! خه‌ڵک مافی خۆیه‌تی بپرسێت: ئاخۆ چه‌ندین فایلداری دیکه‌ی نائاشکرا له‌ نێو سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسی کوردستان و سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌کانی کوردستاندا هه‌ن و بۆ ئاشکرا ناکرێن که‌ی ئاشکرا ده‌بن؟  خه‌ڵکی کورد ده‌بوو و ده‌بێ ئه‌و پرسیارانه‌ی هه‌موو ڕۆژ کردبا و بکا، تا ڕاده‌ی  هه‌راسان و که‌رکڕدنی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که‌ی.                                                                                                         
27-1-2007



 [1]مامۆستاعه‌لائه‌ددین سه‌ججادی له‌ لاپه‌ڕه‌ 187-188ی به‌رگی یه‌که‌می، (ڕشته‌ی مراواری)یه‌که‌یدا ده‌نووسێت:"جارێک (مفتی زه‌هاوی)  له‌ به‌غدا لای والی داده‌نیشێ و له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ ئه‌بێ و سه‌رینێک له‌ به‌ینیانا ئه‌بێ. له‌و وه‌خته‌دا یه‌کێک له‌ کورده‌ فه‌یلییه‌کان ئه‌به‌نه‌ لای والی و والی زۆر تووڕه‌ ئه‌بێ و ئه‌ڵێ: بریا ئه‌مزانی به‌ینی کورد و که‌ر چه‌نده‌؟ خێرا(مفتی زه‌هاوی هه‌ڵئه‌داتێ ئه‌ڵێ: ته‌نها سه‌رینێکه‌! والی که‌ لا ئه‌کاته‌وه‌ زۆر شه‌رمه‌زار ئه‌بێ و داوای لێبوردنی لێ ئه‌کا".                                                                                                                     
 پیاوێکی خه‌ڵکی عه‌ره‌بستانی سعوودی و یه‌کێکی مسری له‌ شوێنێکدا تووشی یه‌کتر ده‌بن. سعوودییه‌که‌ له‌ مسرییه‌که‌ ده‌پرسێت: بۆ ناشتا(نانی به‌یانی) ئێوه‌ چ ده‌خۆن؟ مسرییه‌که‌ ده‌ڵێ: پاقله‌. سعوودییه‌که‌ ده‌ڵێ: ئه‌ی بۆ فراڤین(نانی نیوه‌ڕۆ) چ ده‌خۆن؟ مسرییه‌که‌ ده‌ڵێ: پاقله‌. سعوودییه‌که‌ ده‌ڵێ: باشه‌ ئه‌وه‌ به‌یانی پاقله‌ ده‌خؤن و نیوه‌ڕۆ پاقله‌ ده‌خۆن، ئه‌دی بۆ شیو(نانی ئێواره‌) چ ده‌خۆن؟ مسرییه‌که‌ هه‌مدیس ده‌ڵێ: پاقله‌. سعودییه‌که‌ ده‌ڵێ: باشه‌ ئێوه‌ چی له‌ ئاژه‌ڵتان جودا ده‌کاته‌وه‌؟ مسرییه‌که‌ ده‌ڵێ: زه‌ریای سوور.                                                                                                                            

Saturday, December 30, 2006

پیاوێک بوو ناوی سه‌ددام حوسه‌ین بوو

پیاوێک بوو ناوی سه‌ددام حوسه‌ین بوو


ئه‌مجه‌د شاکه‌لی


دوێنێ شه‌و له‌گه‌ڵ کچه‌کانمدا ناز و ڕاز و په‌ری، تا کاتژمێر سێ و بیست خولکه‌ی‌ به‌یانی دانیشتبووین. تا ده‌وروبه‌ری کاتژمێر دوازده‌ ته‌ماشای فیلمێکی دیڤیدی(DVD)مان ده‌کرد و دواتریش به‌ ته‌ماشای ته‌له‌ڤزیۆن و باسی هه‌ڵواسینی سه‌ددام حوسه‌ین، که‌ ده‌بوو ئیدی جێبه‌جێ بکرێت، و ورده‌ باسی دیکه‌وه‌ تا کاتژمێر سێ و بیست خولکه‌ی به‌یانی بردمانه‌ سه‌ر. دوای ئه‌وه‌ چوومه‌ سه‌ر جێگه‌ بۆ خه‌وتن، به‌ڵام خه‌وم زڕا و خه‌و نه‌چووه‌ چاوم. کاتژمێر چوار و بیستویه‌ک خولکه‌ زه‌نگی مۆبایله‌که‌م لێیدا و که‌ ته‌ماشام کرد دیتم ته‌له‌فۆننامه‌یه‌کم له‌ دۆستیکمه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌، که‌ ده‌ڵێ:''پیرۆزه‌ سه‌ددام له‌ سێداره‌ درا هه‌ر ئێستا".
 سه‌ددام حوسه‌ین، وه‌ک سه‌رۆکی عیراق و به‌رپرسی وڵاتیک، دوای گرتنی به‌ تاوانی به‌رپرسیی له‌ تاوانگه‌لێک، که‌ دژ به‌ خه‌ڵکی عیراق کراون، دادگایی کرا. هه‌موو سه‌رکرده‌ و ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌ردار و فه‌رمانڕه‌وایه‌کی جیهان، باش بن یا خراپ، دادوه‌ر بن یا دیکتاتۆر،  گه‌لێر بن یاناگه‌لێر، خراپه‌کاری و چاکه‌کارییه‌کانیان زۆرجاران هه‌ر به‌ ته‌نێ بۆ خۆیان ده‌نووسرێن و ده‌گێڕدێنه‌وه‌ و خه‌ڵک ته‌نێ ئه‌وان به‌ به‌رپرسی هه‌موو ڕووداوه‌کان(خراپ یا باش) ده‌زانێت. ئێستاش خه‌ڵک، که‌ باسی پێشکه‌وتنی وڵاتێک و خۆشگوزه‌رانی گه‌لێک ده‌که‌ن، ده‌یگێڕنه‌وه‌ بۆ سه‌رداری وڵاته‌که‌ و ته‌نێ به‌ هی ئه‌وی ده‌زانن. ئێستایش خه‌ڵک هه‌رچی تاوانی نازیزمه‌‌، له‌ هیتله‌ردا ده‌یبینن، هه‌رچی تاوانی کۆمۆنیزمه،‌‌  له‌ ستالیندا ده‌یبینن، هه‌رچی تاوانێکه‌، که‌ له‌ ڕۆمانیای به‌نێو "سۆسیالیست"دا کراوه،‌  له‌ چاوچێسکۆیدا ده‌بینن و هه‌رچی تاوانی به‌عس و شۆڤینیزمی عه‌ره‌به‌ له‌ عیراقدا خه‌ڵک له‌ سه‌ددام حوسه‌یندا ده‌یبینن.
سه‌ددام حوسه‌ین ئه‌گه‌ر وه‌ک مرۆڤێک، وه‌ک تاکێک، فه‌رمانده‌ و ڕێبه‌ری عیراق بووبێت، ئه‌وا دید و هزر و کار و بڕیاره‌کانی، ده‌سگا و دامه‌زراو و فه‌رهه‌نگێک بوون، که‌ میلیۆنان خه‌ڵکی عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕه‌دوو که‌وتبوون. سه‌ددام حوسه‌ین و هیچ دیکتاتۆرێکی ئه‌م جیهانه‌، ته‌نێ خۆیان به‌رپرس نین له‌وه‌ی، که‌ له‌ وڵاته‌که‌یاندا ڕووده‌دات. سه‌ددام حوسه‌ین، له‌شکرێکی چه‌ند میلیۆنیی به‌عس و موخابه‌رات و سیخوڕ و جاشی عه‌ره‌ب و کورد و تورکمان و ئاشووری و ئه‌رمه‌ن و کلدان و سریان و مه‌ندائی و سوننه‌ و شیعه‌ی عیراقی له‌دوو بوون. سه‌ددام حوسه‌ین هه‌ر کارێک، هه‌ر تاوانێکی ئه‌نجامدابێت، ته‌نیا نه‌بووه‌، به‌ڵکه‌ سه‌دان هاوکار و هاریکار و ڕاوێژکار و جێبه‌جێکار و یارمه‌تیده‌ری هه‌بوونه‌.

سه‌ددام حوسه‌ین، له‌سه‌ر ئه‌نفال و کوردانی فه‌یلی و گازبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و کاولکردنی کوردستان و جه‌نگی دژ به‌ گه‌لی کوردستان و عه‌ره‌باندن و که‌رکووک و به‌عساندن و جه‌نگی دژ به‌ ئێران و جه‌نگی دژ به‌ کووه‌یت هه‌ڵنه‌واسرا، به‌ڵکه‌ له‌ سه‌ر کوشتنی 148 که‌سی خه‌ڵکی دوجێل (دجیل)‌ هه‌ڵواسرا. ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ و کوردانی فه‌یلی و کاولکردنی کوردستان و عه‌ره‌باندن و که‌رکووک و به‌عساندن و جه‌نگی دژ به‌ گه‌لی کوردستان، که‌ بۆ کورد پرسگه‌لێکی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕتیی بوون و هه‌ن، په‌راوێزێنران و بچووکێنران و سووکێنران و بێبایه‌خێنران.  
‌ئه‌مه‌ریکای داگیرکار و ده‌سه‌ڵاتداری عیراق بۆ شاردنه‌وه‌ و په‌رده‌پۆشکردنی تاوانه‌‌کانی خۆی و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا و ڕۆژاوا و کۆمپانییه‌کانیان و ده‌سگا سیخوڕییه‌کانیان، له‌ هێنانه‌سه‌رکاری ڕێژیمی به‌عس و سه‌ددام حوسه‌ین و به‌هێزکردن و‌کۆمه‌کپێکردنی له‌ ته‌واوی تاوانه‌کانیدا دژ به‌ گه‌لی کوردستان و عیراق و ئێران و خۆرهه‌ڵاتی ناوین، هه‌ڵواسینی سه‌ددام حوسه‌ینیان گه‌لێک پێش خست و هه‌ر ته‌نێ به‌ تاوانی کوشتاره‌که‌ی دوجێل بڕیاری هه‌ڵواسینیان دا. سه‌ددام حوسه‌ین له‌سه‌ر ئه‌نفال و کوردانی فه‌یلی و گازبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و کاولکردنی کوردستان و عه‌ره‌باندن و که‌رکووک و به‌عساندن و جه‌نگی دژ به‌ گه‌لی کوردستان و جه‌نگی دژ به‌ ئێران و جه‌نگی دژ به‌ کووه‌یت دادگایی نه‌کرا و بڕیاری هه‌ڵواسینی نه‌درا، چونکه‌ له‌ دۆسێی ئه‌نفال و گازبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و کاولکردنی کوردستان و جه‌نگی دژ به‌ گه‌لی کوردستان و جه‌نگی دژ به‌ ئێران و جه‌نگی دژ به‌ کووه‌یتدا، گه‌لێک نهێنی ئاشکرا ده‌بوو و گه‌لێک ده‌سه‌ڵات و لایه‌ن و که‌سایه‌تیی (ده‌ره‌کی و ناوه‌کی) نێویان ده‌هات و ته‌واوی کاغه‌زه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژاوا و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیان له‌ عیراق و کوردستان و ده‌وروبه‌ر ده‌که‌وتنه‌ ڕوو و ئاشکرا ده‌بوون.
له‌ کاتی دادگاییکردنی هه‌ندێک له‌ هاوکارانی سه‌ددام حوسه‌یندا به‌ تاوانی ئه‌نفال، که‌ سه‌ددام حوسه‌ین بۆ خۆیشی له‌و دادگاییه‌دا ئاماده‌ بوو و بڕیاری هه‌ڵواسینی پێشه‌کی درابوو، له‌ نێو ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ردا نێوی تورکیا هاته‌ ئاراوه‌، که‌ پشکێک یا نۆره‌یه‌کی له‌ ئه‌نفال و سه‌رده‌می ئه‌نفالدا هه‌بووبێت. هه‌ر له‌ میانه‌ی باس و پرس و لیکۆڵینه‌وه‌ و دۆکیۆمینته‌کاندا چه‌ندین جار و خێراخێرا نێوی نه‌زار ئه‌لخه‌زره‌جی (نزارالخزرجي) و وه‌فیق ئه‌سسامه‌ڕائی(وفیق السامرائي) ده‌هاتنه‌ سه‌ر زاری تاوانباران، که‌ فه‌رمانده‌ی له‌شکر و موخابه‌رات بوونه‌ و به‌رپرسی ئه‌نفال بوونه‌ و ته‌نانه‌ت نێوی فه‌تتاح جافیش هاته‌ ئاراوه، که‌ ته‌واوی ئه‌مانه‌ نۆره‌ی له‌ به‌رچاویان له‌ ئه‌نفالدا بینیوه‌‌. ئه‌وانه‌ هه‌ندێکیان ئێستاکه‌ له‌ بڵندترین پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدان له‌ عیراقدا و هه‌ندێکیشیان له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ له‌ عیراق و کوردستان ده‌پارێزرێن. ئه‌گه‌ر هاتبا و سه‌ددام حوسه‌ینیش به‌ تۆمه‌تی ئه‌نفال دادگایی کرابا و ڕێگه‌ درابا به‌ به‌رده‌وامیی دادگاییه‌که‌ تا کۆتاییهاتنی هه‌موو دۆسییه‌کان و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌موو تاوانه‌کان، ئه‌وده‌م نه‌ک هه‌ر تورکیا و ئه‌لخه‌زره‌جی و ئه‌سسامه‌ڕائی و جاف نێویان ده‌هات، به‌ڵکه‌ سه‌دان وڵات و کۆمپانیا و به‌رپرسی ئه‌مه‌ریکایی و ئه‌وروپایی و سه‌دان و هه‌زاران سه‌رکرده‌ و به‌رپرسی حیزبی و ده‌سه‌ڵاتداری ئێستای باشووری کوردستانیش نێویان ده‌هات و کاریگه‌ری و به‌شداری و تێوه‌گلانیان له‌ ئه‌نفالدا ئاشکرا ده‌بوو. جه‌لال تاڵه‌بانی، له‌ ده‌سپێکی دادگایی ئه‌نفالدا، ئاماده‌یی خۆی بۆ گه‌واهییدان له‌ دادگادا دژی ئه‌نفالکاران ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام دواتر ئه‌و باسه‌ پێچرایه‌وه‌ و نه‌ک هه‌ر تاڵه‌بانی، به‌ڵکه‌ هیچ یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی کورد و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ئاماده‌یی گه‌واهییدانیان پێشان نه‌دا، نه‌بادا کاغه‌زه‌کانی خۆیان و پێوه‌نده‌ ژێربه‌ژێرییه‌کانی خۆیان خویا ببێت. جه‌لال تاڵه‌بانی، وه‌ک سه‌رۆککۆماری عیراق، وه‌ک چۆن له‌ گه‌واهی دژی سه‌ددام حوسه‌ین خۆی دزییه‌وه‌ هه‌ر به‌و جۆره‌یش له‌ مۆرکردنی دوابڕیاری هه‌ڵواسینی سه‌ددام حوسه‌ین خۆی دزییه‌وه و ئه‌گه‌ر هۆکاری ئه‌و هه‌ڵوێست و کاره‌ی هه‌رچۆنێک بۆ خۆی و ده‌ستوپێوه‌ندانی لێکیبده‌نه‌وه‌، ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ ته‌نێ به‌شێکی یه‌کجار که‌می ڕاستییه‌کانه‌ و هۆکاره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و هه‌ڵوێست و کاره‌ی، وه‌فادارییه‌تی بۆ پێوه‌ند و هاریکاری و ساڵانێکی دوورودرێژی نێزیکاتی خۆی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی به‌عس و سه‌ددام حوسه‌ین و بنه‌ماڵه‌که‌ی و تێکنه‌دانی ئه‌و که‌ونه‌پێوه‌ندایه‌تی و پاراستنی خۆیه‌تی له‌وه‌ی قسه‌ی له‌ لایه‌ن لایه‌نگرانی سه‌ددام حوسه‌ین و عه‌ره‌بی سوننه‌ و خه‌ڵکانی دیکه‌وه‌ بێته‌ سه‌ر. ‌ده‌سه‌ڵاتدرانی کوردستان له‌ ترسی ئاشکرابوونی ڕۆڵی خۆیان له‌ خزمه‌ت به‌ ڕێژیمی به‌عس و پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ سه‌ددام حوسه‌یندا له‌‌ ئه‌مه‌ریکاییه‌کان زیاتر حه‌زیان به‌‌ بڕینه‌وه‌ی دادگایی سه‌ددام حوسه‌ین و خێراهه‌ڵواسینی ده‌کرد و بۆ ئه‌وان ته‌نێ ئه‌وه‌ گرنگ بوو، سه‌ددام حوسه‌ین نه‌مێنێت، ئیدی چش له‌ ئه‌نفال و ئه‌نفالکراوان و ته‌واوی دۆسێیه‌کانی تریش. ئه‌وان ئاشکرابوونی نهێنییه‌کانی ئه‌نفال و دۆسێیه‌کانی دیکه‌، به‌ زیانی خۆیان و ناوزڕانی خۆیان و سه‌رۆکجاشه‌ دۆسته‌کانیان ده‌زانن. 
به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدانی کوردستان ئه‌گه‌ر ڕاستیان کردبا و وه‌ته‌نگ ئه‌نفال و ئه‌نفالکراوان و هه‌ڵه‌بجه‌ییانه‌وه‌ هاتبان، ئه‌وا پێش هه‌ر شتێک ته‌واوی جاش و سووکه‌جاشه‌کانی کوردستانیان دادگایی ده‌کرد، یا هه‌ر هیچ نه‌بووایه‌ به‌رپرس و سه‌ره‌زله‌کانی ئه‌و جاش و سووکه‌جاشانه‌یان‌ دادگایی ده‌کرد. ئه‌وان وه‌ها کارێکیان نه‌کرد و ناکه‌ن چونکه‌ زۆرێک له‌و جاش و سووکه‌جاش و سه‌رۆکجاشانه‌ به‌ قایلبوون و ڕه‌زامه‌ندی و چاولێپۆشینی سه‌رانی کورد خۆیان و به‌ پێکهاتن له‌گه‌ڵ ئه‌واندا جاشایه‌تی ‌ و خزمه‌تی حوکوومه‌تی به‌غدای به‌عس ‌ و ئه‌نفالیان کردووه‌.
له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام حوسه‌یندا، به‌ گه‌واهی سه‌رانی ئه‌و ڕێژیمه‌ و خه‌ڵکانی ئاگادار و ئامار، نێزیکه‌ی نیو میلیۆن جاش و سووکه‌جاشی کورد هه‌بوونه‌. بێجگه‌ له‌وه‌یش سه‌دان هه‌زار کوردی دیکه‌ی به‌عسی و جه‌یشوششه‌عبی(الجیش الشعبي) هه‌بوونه‌، ته‌واوی ئه‌وانه‌ و ماڵ و منداڵ و خێزان و به‌شێکی زۆری که‌س و خزمی ئه‌مانه‌ پێوه‌نددار و گرێدراوی ڕێژیمی به‌عس بوونه‌ و له‌ سه‌نگه‌ری به‌عس و دژ به‌ بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان بوونه‌. ته‌واوی ئه‌وانه‌ کورد بوونه‌. ئه‌گه‌ر ئامارێکی ڕێکوپێک و دروست هه‌بووایه‌ و هه‌بێت، ئه‌وا ژماره‌ی ئه‌و کوردانه‌ی له‌گه‌ڵ حوکوومه‌تی به‌عسدا بوونه‌ گه‌لێک له‌ ژماره‌ی ئه‌و کوردانه‌ی له‌گه‌ڵ شؤڕشی کورددا بوونه‌ زیاتر ده‌رده‌خرێت.  به‌شێکی زۆری ئه‌و کوردانه‌ی ئێستاکه‌ بۆ هه‌ڵواسینی سه‌ددام حوسه‌ین هه‌ڵده‌په‌ڕن و شایی ده‌گێڕن، بۆ خۆیان له‌ خزمه‌تی سه‌ددام حوسه‌یندا بوون و بۆ خۆیان ئه‌وێ ڕۆژی بۆ ئه‌و و بۆ دیداری ئه‌و و بۆ داکۆکی له‌و و بۆ خۆشه‌ویستیی ئه‌و شاییان ده‌گێڕا و هه‌ڵده‌په‌ڕین. کورد بۆ هه‌موو شتێک شایی ده‌گێڕێت و بۆ هه‌موو شتێک پیرۆزبایی له‌یه‌کدی ده‌که‌ن و بۆ هه‌موو شتێک گه‌شکه‌ ده‌یانگرێت، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێکیان وه‌ده‌ستهێنابێت. که‌ سه‌ددام حوسه‌ین ڕووخا، که‌ ئه‌مه‌ریکا هاته‌ نێو عیراق و کوردستانه‌وه‌، که‌ هه‌ڵبژاردنی عیراق ده‌کرا، که‌ جه‌لال تاڵه‌بانی بوو به‌ سه‌رۆکی عیراق، کورد هه‌ڵده‌په‌ڕی و.....که‌ هه‌ر کوردێک ده‌می ده‌کاته‌وه‌ ده‌ڵێ:"وا ده‌زانم ئه‌مڕۆ له‌ دایک بوومه‌" و "ئه‌مڕۆ خۆشترین ڕۆژی ژیانمه‌" و....ئه‌مڕۆیش، که‌ سه‌ددام حوسه‌ین هه‌ڵواسرا، هه‌ر وه‌ک جاران و هه‌ر به‌و جۆره‌ کورد پێیانوایه ‌"جه‌ژ‌نه‌که‌یان بوو به‌ دوو جه‌ژن و ده‌ جه‌ژن و زیاتر" و "شه‌هیده‌کانیان زیندوو بوونه‌وه‌" و "تۆڵه‌ی هه‌رچی به‌ سه‌ر کورددا هاتووه‌ کرایه‌وه‌" و...که‌چی کورد به‌لای ئه‌وه‌دا ناچێت که‌ ئیدی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، وه‌ک پرسه‌گرنگه‌کانی گه‌لی کوردستان، له‌ ڕووی دادگایی و قانوونه‌وه‌، چ بایه‌خێکیان نه‌ما و بوونه‌ پاشکۆی دوجێل و له‌گه‌ڵ هه‌ڵواسینی سه‌ددام حوسه‌یندا پێچرانه‌وه‌!
به‌ هه‌ڵواسینی سه‌ددام حوسه‌ین به‌م خیراییه‌ و پێش ته‌واوبوونی دۆسێی ئه‌نفال و دۆسێیه‌کانی دیکه‌، ئه‌مه‌ریکا و ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق، هیچ به‌هایه‌کیان بۆ قوربانییانی ئه‌نفال نه‌هێشته‌وه‌. هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ڕۆژه‌یش(شه‌ممه‌ 30-12-2006)، ڕۆژی یه‌که‌می جه‌ژنی قوربان له‌کن ئیسلامی سوننه له‌ عیراق و کوردستان و وڵاتانی عه‌ره‌ب و هه‌ندێک وڵاتانی ئیسلامی‌، له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ بۆ هه‌ڵواسینی سه‌ددام حوسه‌ین،  نامه‌یه‌کی ئاشکرای پڕ له‌ سووکایه‌تییه،‌ به‌ ئیسلام و وڵاتانی ئیسلامی و حه‌ج، که‌ ئێستا له‌ عه‌ره‌بستانی سعوودی ئه‌نجام ده‌درێت و هاندانێکی ئیسلامی سوننه‌یه‌ دژ به‌ شیعه‌، که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 31-12-2006، یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانیان بوو.
مۆرکردنی دوا بڕیاری هه‌ڵواسینی سه‌ددام حوسه‌ین له‌ لایه‌ن نووری ئه‌لمالیکی(نوري المالکي)ی شیعه‌ی سه‌رۆکی حوکوومه‌تی عیراق و په‌تخستنه‌ ملی له‌ لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی ده‌موچاو هه‌ڵپێکراو و داپۆشراو و ده‌مامککراوه‌وه‌، که‌ هه‌موویان شیعه‌ بوون و ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێک مه‌لای شیعه‌ و چه‌ند دادوه‌ر و قانوونییه‌کی شیعه‌، بێ ئه‌وه‌ی تاکه‌ یه‌ک سوننی له‌و ئاهه‌نگی مه‌رگه‌دا بێت، که‌ سه‌ددام حوسه‌ین بۆ خۆی سوننی بوو و گوتنه‌وه‌ی دروشمی "بژی موحه‌ممه‌د باقیر ئه‌لسسه‌در(محمد باقرالصدر)"ی شیعه‌ی مردوو و کوشته‌ی ده‌ستی سه‌ددام حوسه‌ین و موقته‌دا موقته‌دا و "بۆ دۆزه‌خ" و ...که‌ ڕێک وا پێشان درا و کرا و بوو به‌ هه‌ڵواسینێکی "شیعه‌یانه‌"ی سه‌ددام حوسه‌ین ، هه‌موو ئه‌وانه ویست و نه‌خشه‌ی ئه‌مه‌ریکایه،‌ بۆ‌ ئافراندن و خۆشکردن و خه‌ستکردنه‌وه‌ و قووڵکردنه‌وه‌ و چڕکردنه‌وه‌ی دۆژمنایه‌تی و ناکۆکی نێوان سوننه‌ و شیعه‌ و پتر خه‌ستکردنه‌وه‌ و توندکردنه‌وه‌ و تیژکردنی ڕق و کینه‌ی زۆرینه‌ی سوننه‌ی جیهان له‌ که‌مینه‌ی شیعه‌ی جیهانی عه‌ره‌ب‌ و ئێران و ئیسلام و دزێواندنی شیعه‌یه‌ له‌ به‌رچاوی ئه‌وان.  
سه‌ددام حوسه‌ین، که‌ له‌به‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ و کوردانی فه‌یلی و کوردانی بارزانی و وێرانکردنی کوردستان و به‌ هۆی تاوانه‌کانی دیکه‌یه‌وه‌‌ دژ به‌ گه‌لی کوردستان، سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنرابێت و هه‌ڵنه‌واسرابێت، بۆ ده‌بێت کورد بکه‌وێته‌ سه‌ما و خۆبادان و شاگه‌شگه‌ بیگرێت و کاتژمێر چوار و بیستویه‌ک خولکه‌ی به‌یانی ته‌له‌فۆننامه‌ بۆ خه‌ڵک بنێرێت و پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵک بکات!
ده‌گێڕنه‌وه،‌ که‌ که‌سێک دێته‌ باره‌گای ئه‌نه‌وشیروان(531-579)ی شای ساسانییان و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، که‌ فڵانه‌ دوژمنی مردووه‌. ئه‌نه‌وشیروانیش پێی ده‌ڵێت:"اگر بمرد عدو جای شادمانی نیست، نیز که‌ زندگانی ما جاودانی نیست"، واته‌:"ئه‌گه‌ر دوژمن بمرێت جێی خۆشی نییه‌، چونکه‌ ژیانی ئێمه‌ هه‌میشه‌یی نییه‌".  ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئازاردان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ بوو له‌ سه‌ددام حوسه‌ین، ده‌بوو له‌ زینداندا بهێڵرایه‌ته‌وه‌ تا بۆ خۆی ورده‌ورده‌ ده‌پووکایه‌وه‌ و به‌ره‌و مردن ده‌چوو. ئه‌گه‌ر هه‌ر سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرا، ده‌بوو هه‌موو زانیارییه‌کی لێ وه‌رگیرابا و تا دوادۆسێی دواتاوان بهێڵراباوه‌ و هه‌موو شتێکی پێ ده‌رخرابا و ئاشکرا کرابا و دادۆشرابا و ئه‌وجا له‌به‌ین برابا. به‌وه‌ی که‌ به‌م خێراییه‌ هه‌ڵواسرا، له‌کۆڵ کرایه‌وه، لێ بۆ خۆی وه‌ک مرۆڤێک ڕزگاری بوو   و بۆ عه‌ره‌بێش کرا به‌ شه‌هید و قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌ و بۆ کوردیش هیچی لێ هه‌ڵنه‌کڕێنرا. به‌م هه‌ڵواسینه‌ خێراییه‌ و به‌م له‌کۆڵکردنه‌وه‌یه‌، سه‌ددام حوسه‌ین له‌گه‌ڵ خۆیدا نهێنیگه‌لێکی زۆری برده‌ ژێر گڵه‌وه، که‌ بۆ کورد، بۆ مرۆڤی ئاسایی و سته‌مدیده‌ و چه‌وساوه‌ و هه‌ژاری کورد هه‌رگیز ئاشکرا نابن و هه‌رگیز قه‌ره‌بوو ناکرێن.
30-12-2006

    ‌    ‌

Monday, September 4, 2006

کێشه‌ی ئاڵا

کێشه‌ی ئاڵا


ئه‌مجه‌د شاکه‌لی


به‌ درێژایی مێژوو وبوون و ژیانی مرۆڤ، مرۆڤ گه‌لێ شتی ماددی له‌ ده‌وروبه‌ری خۆی و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تێدا ده‌ژی، هه‌ڵبژاردووه‌ و کردوونی‌ به‌ نیشانه‌ و پیرۆزییه‌کی پێ به‌خشیون. زۆر شت هه‌ن، ئه‌گه‌ر مرۆڤ ناوێکیان لێ نه‌نێت و بایه‌خێکیان پێ نه‌دات و وه‌ک پیرۆزییه‌ک ته‌ماشایان نه‌کات، بۆ خۆیان هیچ نین. ئاڵا، که‌ له‌ پارچه‌ په‌ڕۆیه‌ک پێکدێت، یه‌کێکه له‌و شتانه‌. ئاڵا، نیشانه‌یه‌که‌ هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندییه‌کی شوێنێک، گرۆیه‌ک، کۆمپانیایه‌ک، تیمێک، کۆمه‌ڵه‌خه‌ڵکێک، گه‌لێک، ده‌سته‌یه‌ک، فرۆشگه‌یه‌ک، شارێک، ئایینێک، ئایینزایه‌ک، خێڵێک، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک، حیزبێک، نه‌ته‌وه‌یه‌ک و وڵاتێکه‌. ئاڵا، هێمای یه‌کخستنی هه‌موو یه‌کێکه‌ له‌وانه‌ و جوێکردنه‌وه‌ی هه‌موو دووانێکه‌ له‌وانه‌. ئاڵا، سه‌رچاوه‌ی پاراستنی یه‌کیه‌تییه‌ بۆ هه‌ندێک و سه‌رچاوه‌ی ماڵوێرانی و په‌رتبوونه‌ بۆ هه‌ندێکی دیکه‌. ئاڵای لایه‌نێک بۆ خه‌ڵکانی سه‌ر به‌و لایه‌نه‌‌ پیرۆزه‌، لێ مه‌رج نییه‌ بۆ لایه‌نێکی دیکه‌ پیرۆز بێت. پیرۆزیی ئاڵا مرۆڤ بۆ خۆی ئافراندوویه‌تی و پێی داوه‌، ده‌نا ئاڵا وه‌ک پارچه‌ په‌ڕۆیه‌ک، ئه‌گه‌ر نێوی ئاڵای لێنه‌نرێت، هیچ پیرۆزییه‌کی نییه‌.                                                                             
*****
هه‌ر له‌ دوای 1991ه‌وه، که‌ ئیدی به‌شێک له‌ باشووری کوردستان له‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیمی به‌غدا ڕزگاری بوو و که‌وته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌ کوردستانییه‌کانه‌وه‌، ئاڵای کوردستان به‌ ئاشکرا له‌و به‌شه‌دا هه‌ڵکرا و بوو به‌ دیارده‌یه‌کی ڕۆژانه‌ و ئاسایی.  ئاڵای کوردستان له‌ 1991ه‌وه‌ تا ڕووخانی به‌عس له‌ ئه‌پریلی 2003دا، تاکه‌ ئاڵایه‌کی شه‌کاوه‌ بوو له‌ به‌شه‌ ڕزگارکراوه‌که‌ی باشووری کوردستاندا. پاش ڕووخانی ڕێژیمی به‌عسیش، له‌ ده‌ڤه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیی دیموکراتی کوردستان، ئاڵای عیراق هه‌ر هه‌ڵنه‌کرایه‌وه و ته‌نێ ئاڵای کوردستان له‌ ئارادا هه‌بوو‌، لێ له‌ ده‌ڤه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان(کارگێڕی سلێمانی)،  هه‌ر پاش ڕووخانی ڕێژیمی به‌عس، ئاڵای عیراق هه‌ڵکرایه‌وه‌ و له‌ ته‌نیشت ئاڵای کوردستانه‌وه‌ چه‌قێنرا. هه‌ڵکردنی ئاڵای عیراقی به‌عس هه‌ر ڕێک له‌ دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له‌ ده‌ڤه‌ری حوکوومه‌ته‌که‌ی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، ڕێک وه‌ک درێژه‌دانێک بوو به‌ هێماکانی به‌عسی ڕووخاو و گیانبه‌به‌رداکردنی ڕێژیمه‌ داته‌پیوه‌که‌ی. یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان و سه‌رکرده‌یه‌تییه‌که‌ی هه‌ر له‌ خۆڕا و بێبیرکردنه‌وه‌ ئاڵای عیراقی به‌عسیان هه‌ڵنه‌کرده‌وه‌، ئه‌وان وه‌ک حیزب و خه‌ڵکانێکی خۆبه‌عیراقیزان، هه‌موو هه‌ڵپه‌یه‌کیان بۆ عیراق بوو. ئه‌وان و به‌ تایبه‌ت  سه‌رکرده‌یه‌تیی جه‌لال تاڵه‌بانی، به‌ هۆی پێوه‌ندێکی توندوتۆڵ و له‌مێژینه‌یان له‌گه‌ڵ به‌عسدا و له‌گه‌ڵ ڕێژیمی به‌غدادا تا دوا هه‌ناسه‌ی ئه‌و ڕێژیمه‌ پێیان سه‌خت بوو، ئاڵای کوردستان به‌ ته‌نێ دابنێن و سه‌دان پاساویان بۆ دانانی ئاڵای عیراق ده‌هێنایه‌وه‌.                                                                 
*****
له‌ 1-9-2006دا سه‌رۆکی کوردستان، مه‌سعوود بارزانی، بڕیاری وه‌لانان و هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای ئێستای عیراقی، که‌ ئاڵای به‌عس و ڕێژیمه‌که‌یه‌تی و له‌ په‌نایدا هه‌زاران تاوان دژی گه‌لی کوردستان ئه‌نجام دراوه‌ و هێمایه‌کی سه‌دله‌سه‌دی شۆڤینیزمی عه‌ره‌بییه‌ و هه‌ڵکردنی ته‌نێ ئاڵای کوردستانی له‌ کوردستان، ده‌رکرد. وه‌ها بڕیاریک و پاساوێک بۆ ده‌رکردنی له‌ لایه‌ن مه‌سعوود بارزانییه‌وه‌ کارێکی نوێ نییه‌، به‌ڵکه‌ له‌مێژه‌ له‌ ده‌ڤه‌ره‌که‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی مه‌سعوود بارزانییدا کاری پێ کراوه‌. وه‌ها بڕیارێک جێی دڵخۆشیی هه‌موو کوردێکه‌ و بڕیارێکی بوێرانه‌ و باشه‌. ئه‌م بڕیاره‌ ئێستاکه‌ بۆ ده‌ڤه‌ره‌که‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانه‌، که‌ هێشتا و تا ئێستاکه‌یش، ئاڵای عیراقی تێدا ده‌شه‌کێته‌وه‌! مه‌سعوود بارزانی، ئێستاکه‌ وه‌ک سه‌رۆکی کوردستان، به‌ ده‌ڤه‌ره‌که‌ی یه‌کیه‌تییشه‌وه‌، به‌م بڕیاره‌ی ده‌یه‌وێت یه‌کیه‌تیی هه‌ردوو ده‌ڤه‌ره‌که‌ و یه‌کیه‌تیی کارگێڕی کوردستان بسه‌لمه‌نێت. ئه‌م بڕیاره‌ی بارزانی کاریگه‌رییه‌کی ده‌سبه‌جێیی کرده‌ سه‌ر عیراقییان و عه‌ره‌بان، که‌ له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌،‌ ده‌میان له‌ بارزانی کرده‌وه‌ و دیسانه‌وه وه‌ک پیشه‌ی هه‌مووده‌مێکیان،‌ به‌ جیابوونه‌وه‌خواز و تێکده‌ر و...ده‌یان شتی دیکه‌ نه‌ک هه‌ر ئه‌و به‌ڵکه‌ هه‌موو کوردیان تۆمه‌تبار کرده‌وه‌. عه‌ره‌ب و ناکوردانی دیکه‌، هه‌رگیز چاویان به‌رایی نادات، که‌ ئاڵای کوردستان به‌ ته‌نیا بشه‌کێته‌وه‌ و ئه‌وان  ئه‌و ئاڵایه‌ به‌ نیشانه‌ی دژایه‌تی عه‌ره‌ب و جیاخوازیی و له‌تکردنی خاکی عه‌ره‌ب، که‌ کوردستانیش به‌ به‌شێک له‌و خاکه‌ داده‌نێن، ده‌زانن.                                                                             
*****
که‌ بیرێک له‌ هه‌ڵوێستی ته‌واوی عه‌ره‌ب و عیراقییان ده‌که‌یته‌وه‌ ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که‌ ته‌واوی هه‌وڵ و کۆشش و خۆشه‌که‌تکردنێکی سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کوردستان، له‌ پێش ڕووخانی ڕێژیمی به‌عس و دوای ڕووخانی، بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی عیراق و دروستکردنه‌وه‌ی عیراق و  هه‌ڵبژاردنی فیدرالی و ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی عیراق و ده‌نگدان بۆ ده‌ستووری عیراق و به‌شداربوون له‌ حوکوومه‌تی به‌غدا و هه‌موو جۆره‌ کارێکی عیراقییانه‌، بێجگه‌ له‌ بێهووده‌یی هیچی دیکه‌ نه‌بووه‌. ته‌واوی ئه‌و کارانه‌ به‌ فیڕۆبردنی وزه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بووه‌ و گاڵته‌کردن بووه‌ به‌ مێژوویه‌کی دوورودرێژی خه‌بات و شؤڕش و قوربانیدانی خه‌ڵکی کوردستان. هه‌ر دوای ڕووخانی ڕێژیمی به‌عس،  سه‌رکردیه‌تیی سیاسیی کوردستان ده‌بوو هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی خاڵی جوێبوونه‌وه‌ نه‌ک هاوبه‌ش  له‌گه‌ڵ عیراقدا بێت و ده‌بوو بێپێچوپه‌نا باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بهێنێته‌ گۆڕی و بیدا به‌ گوێی ئه‌مه‌ریکا و عیراق و هه‌موو عه‌ره‌ب و ئه‌وانی دیکه‌یشدا.                                                                                      
*****
ئه‌گه‌ر یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ده‌ڤه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا و هه‌ر له‌ ڕۆژی یه‌که‌می ڕووخانی به‌عسه‌وه‌،‌ ئه‌و ئاڵایه‌ی عیراقی هه‌ڵنه‌کردبا و وه‌لای نابا و ته‌نێ ئاڵای کوردستانی هه‌ڵکردبا، ئه‌وا ئێستا پێویستی به‌ ده‌رکردنی وه‌ها بڕیارێک له‌ لایه‌ن بارزانییه‌وه‌ نه‌ده‌بوو. به‌ڵکه‌ هه‌موو باشووری کوردستان بێ ئاڵای عیراق ده‌بوو. ئه‌و عیراقی و عه‌ره‌ب و بیانییانه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر و دهۆک و ده‌ڤه‌ری پارتییان ده‌کرد، هه‌موو به‌وه‌ ڕاهاتبوون، که‌ ته‌نێ ئاڵای کوردستان له‌وێ ببینن، لێ هه‌ر ئه‌وانه‌، که‌ ده‌چوونه‌ ده‌ڤه‌ری یه‌کیه‌تیی ئاڵای عیراقیان له‌وێ ده‌بینی و ئه‌وه‌ جێی پرسیار بوو بۆ ئه‌وان، که‌ بۆ له‌ سلێمانی ئاڵای عیراق هه‌یه‌ و له‌ هه‌ولێر نییه‌! ئه‌گه‌ر هاتبا له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی یه‌کیه‌تییش ئاڵای عیراق نه‌بووایه‌، ئه‌وا عیراقی و عه‌ره‌ب و بیانییان به‌وه‌ ڕاده‌هاتن، که‌ هه‌موو کوردستان ئاڵای عیراقی تێدا نییه‌ و ته‌نێ ئاڵای کوردستانی تێدایه‌. که‌ وه‌ها بووایه‌ ئه‌وده‌می ئه‌م هه‌رایه‌ی ئێستا ساز بووه‌ و شۆڤینیستانی عه‌ره‌ب هێناویانه‌ته‌ گۆڕێ، ساز نه‌ده‌بوو، یا ئه‌گه‌ر هه‌ر سازیش بووایه‌، ئه‌وا زووتر ساز ده‌بوو و تا ئێستا و دوای ئه‌و ماوه‌ زۆره‌، ئه‌نجامێکی دیکه‌ی هێنابووه‌ گۆڕێ.                                                                                                           
*****
ئه‌وه‌ی به‌ من مه‌ترسی لێ ده‌کرێت و جێی ڕامان و سه‌رنجه‌ و سه‌رکردیه‌تیی سیاسیی کوردستان گه‌ره‌که‌ له‌به‌رچاوی بگرێت ئه‌وه‌یه‌، که‌ ئه‌م کێشه‌ی ئاڵایه‌:                                                                    
1.  به‌ دنه‌دانی ئه‌مه‌ریکا و عه‌ره‌ب و ته‌واوی ناکوردان، به‌ره‌و ئه‌وه‌ ببرێت، که‌ ببێته‌ به‌شێک له‌ نه‌خشه‌ی سازکردنی جه‌نگی نێوخۆیی له‌ عیراقدا.  هه‌موو جیهان باس له‌وه‌ ده‌کات، که‌ عیراق به‌ره‌و جه‌نگێکی نێوخۆیی ده‌چێت. ئه‌گه‌ر جه‌نگی نێوخۆیی ئه‌وه‌ بێت، که‌ خه‌ڵک له‌ سه‌ر جیاوازیی ئایینزایی و نه‌ته‌وه‌یی و... یه‌کدی بکوژن، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ عیراقدا ڕووده‌دات، بێجگه‌ له‌ جه‌نگی نێوخۆیی هیچی دیکه‌ نییه‌. ڕۆژانه‌ ده‌یان که‌س ده‌بنه‌ قوربانیی ئایینزا و نه‌ته‌وه‌ و...ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل و ئینگلستان و تورکیا و ئێران و سووریا و عه‌ره‌ب، هه‌موو ده‌یانه‌وێت عیراق به‌ره‌و ئه‌و جه‌نگه‌ ببه‌ن. ئه‌وان بۆ خۆیان ئه‌و جه‌نگه‌یان سازکردووه‌ و به‌رده‌وام ئاگره‌که‌ی خۆش ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ کوردستان دووره‌ له‌و ئاگره‌ هیج ڕاست ناکات. که‌رکووک نموونه‌یه‌کی زیندووی ڕۆژانه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌یه‌. له‌ دوای ڕووخانی ڕێژیمی به‌عسه‌وه‌ تا ئێستا سه‌دان ته‌قینه‌وه‌ و کوشتن له‌ هه‌ولێر و که‌رکووک و سلێمانی و مووسڵ و جه‌له‌ولا و خانه‌قین و خورماتوو و ده‌یان شوێنی دیکه‌ی باشووری کوردستان ڕوویان داوه‌. ته‌واوی ئه‌وانه‌یش به‌شێک بوونه‌ له‌ جه‌نگی نێوخۆیی.   بڕیاره‌که‌ی بارزانی وه‌ک ده‌بینین بووه‌ته‌ هۆی ورووژاندنی هه‌موو عیراقییان و هه‌موو عه‌ره‌ب و سبه‌ی ده‌بێته‌ هۆی نیگه‌رانی تورکیا و ئێرانیش. هه‌موو ئه‌مانه‌یش‌ له‌ ده‌ڤه‌ره‌ تێکه‌ڵاوه‌کانی  کوردستاندا (که‌رکووک و مووسڵ و جه‌له‌ولا و خورماتوو و شه‌نگال و مه‌خموور و...) هه‌وڵی سازکردنی جه‌نگی عه‌ره‌ب-کورد، تورکمان-کورد، ئاشووری- کورد و ته‌نانه‌ت کورد-کورد و  هه‌موو جۆره‌ جه‌نگێکی دیکه‌ ده‌ده‌ن. ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی کوردستان(وه‌ک هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک)، که‌ پێشتر عه‌ره‌بی تێدا نه‌بوون، ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد پڕیان له‌ عه‌ره‌ب کردوون. سبه‌ینێ ئه‌وانه‌یش ده‌بنه‌ به‌ڵایه‌کی دیکه‌ و سه‌دان خراپه‌یان پێ ده‌کرێت. ڕه‌نگه‌ شۆڤینیستانی عه‌ره‌ب هه‌وڵی خۆشکردنی ئاگری جه‌نگێکی له‌و جۆره‌ی دژ به‌ کورد بده‌ن.                                                                                             
2. عه‌ره‌ب ئێستا بۆ خۆیان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن، که‌ کورد ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت له‌ عیراق جودا بێته‌وه،‌ با به‌ ئاشکرا و ڕێکوڕه‌وان هاوار بکات و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان جاڕ بدات. عه‌ره‌ب و ته‌واوی ئه‌وانی دیکه‌یش، که‌ باس له‌ ده‌وڵه‌تی کوردستان ده‌که‌ن، مه‌به‌ستیان ته‌نێ ئه‌و کوردستانه‌یه‌، که‌ پێش ڕووخانی ڕێژیمی به‌عس له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورددا بووه‌، واته‌: دهۆک، هه‌ولێر و سلێمانی. سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کوردستان، که‌ تا ئێستا هیچی بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک که‌رکووک و خورماتوو و شه‌نگال و مووسڵ و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و به‌دره‌ و...نه‌کردووه‌ و پێشناچێت هیچ بکات، دوور نییه‌ گوشاری عه‌ره‌ب و ئه‌مه‌ریکا و هه‌موو ئه‌وانی له‌و بازنه‌یه‌دان، کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی بکه‌نه‌ سه‌ر، که‌ به‌و جوگرافیایه‌ی له‌ته‌کوردستانه‌ی ئێستاکه‌ی(دهۆک، هه‌ولێر، سلێمانی) قایل بێت و به‌م بڕیاره‌ی ئێستای ئاڵایه‌، که‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ریکایش چرای که‌سکی بۆ هه‌ڵکردبێت، ڕه‌وشه‌که‌ به‌ره‌و ئه‌وه‌ ببات، که‌ که‌چه‌ کوردستانێکی بێکه‌رکووک، بێمووسڵ، بێدیاله‌، که‌ عه‌ره‌بیش دژی نابن، چێ بکات. هه‌روه‌ک چۆن ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ زاخۆ یا هه‌ر جێگه‌یه‌کی ئه‌م کوردستانه‌ی ئێستای ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کوردستان، وه‌ک ڕێگه‌خۆشکردنێک بۆ دوورکه‌وتنه‌وه‌ و ده‌ستبه‌رداربوون و ده‌ستشۆردن له‌ که‌رکووک و خانه‌قین و مووسڵ و شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، دێته‌ پێش چاو، هه‌ر به‌و جۆره‌یش قایلبوونی عه‌ره‌ب به‌ چێکردنی کوردستانێکی پێکهاتوو له‌ سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک، ده‌ستبه‌رداربوون و ده‌ستشۆردنه‌ له‌ ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌.                                                                                                                       
*****
مه‌سعوود بارزانی و سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کوردستان، به‌م بڕیاره‌ له‌مه‌ڕ تووڕهه‌ڵدانی ئاڵای به‌عس و هه‌ڵکردنی ته‌نێ ئاڵای کوردستان، هه‌نگاوێکی بوێرانه‌یان ناوه‌. خه‌ڵکی کورد له‌ ته‌واوی کوردستان و ده‌رێی کوردستانیش ده‌بێ ده‌ستخۆشییان لێ بکه‌ن و پشتیوانیی له‌ بڕیاره‌که‌یان بکه‌ن و هه‌موو توانستی خۆیان ته‌رخان که‌ن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی شۆڤینیستانی عه‌ره‌ب و ناکوردانی دیکه‌، به‌ڵام گرنگترین شتێک، که‌ گه‌ره‌که‌ به‌ هیج جۆرێک چاوپۆشیی لێ نه‌کرێت و که‌مته‌رخه‌می له‌باره‌وه‌ نه‌کرێت، پرسی که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ی کوردستانه‌، که‌ هێشتا نه‌خراونه‌وه‌ سه‌ر کوردستان.  با لابردنی ئاڵای عیراق و هه‌ڵکردنی ته‌نێ ئاڵای کوردستان نه‌بێته‌  هۆی:                                                              
-  بڕینه‌وه‌ی باسی که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌، که‌ سه‌دان ساڵه‌ خه‌ڵکی کورد قوربانییان بۆ ده‌دات. که‌رکووک کێشه‌ی ته‌واوی گه‌لی کوردستانه‌ له‌ ڤان و بتلیس و ئورفه‌ و عه‌فرین و ورمێوه‌ تا ده‌گاته‌ به‌درره‌ و ئیلام. مه‌سعوود بارزانی و سه‌رکرده‌یه‌تیی سیاسیی کوردستان، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی جیددی نه‌نێن بۆ گێڕانه‌وه‌ی که‌رکووک و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌، که‌ گه‌لێک دره‌نگه‌، ئه‌وا عه‌ره‌ب و ته‌واوی ناکوردان و له‌ پشتیشیانه‌وه‌ زلهێزان، گه‌لی کوردستان ده‌خزێننه‌ قوژبنی ته‌سکی قایلبوون به‌ کوردستانێکی بێکه‌رکووک و بێمووسڵ و بێدیاله‌ و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌، که‌ ئه‌وده‌می ئیدی نه‌ک هه‌ر هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان هیچ واتایه‌کی نابێت، به‌ڵکه‌ سڕینه‌وه‌ی مێژوویه‌ک ئه‌نجام ده‌درێت و شه‌هیده‌کان له‌ گۆڕه‌کانیان ده‌رده‌هێنرێنه‌وه‌ و پرۆسێسی خیانه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی جێبه‌جێ ده‌کرێت.                                             
- پشتگوێخستنی خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان، له‌ دابینکردنی ئاساییترین پێویستییه‌کانی ژیانیان و نه‌بێته‌ هۆی پێشێلکردنی مافه‌ ڕه‌واکانیان.                                                                
- فه‌رامۆشکردن و خۆدزینه‌وه‌ له‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستان له‌ سه‌ر ته‌واوی خاکی باشووری کوردستان.                                                                                                 
                                                                           
4-9-2006
                                                                                       

‌

Friday, August 25, 2006

کوردستان بۆ کاسه‌لێسان به‌هه‌شته‌

کوردستان بۆ کاسه‌لێسان به‌هه‌شته‌

ئه‌مجه‌د‌ شاکه‌لی


کوردستان وڵاتی کورد و هه‌ندێک گه‌لێ دیکه‌یه(تورکمان، کلدان، ئاشووری، ئه‌رمه‌ن، عه‌ره‌ب و...)‌ و کورد یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌، ئه‌مه‌ چه‌مکێکه‌ هیچ کوردێک لاریی لێی نییه‌ و هه‌موو له‌ سه‌ری کۆکن. له‌ هه‌ر قوژبنێکی کوردستان قه‌واره‌یه‌ک یا بنکه‌یه‌ک دروست بووبێت و دروست بێت، قه‌واره‌ و بنکه‌یه‌که‌ بۆ هه‌موو گه‌لی کوردستان. که‌ کۆماری کوردستان له‌ مه‌هاباد دروست بوو، له‌ ماوه‌ی ئه‌و یه‌ک ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا، په‌ناگه‌ و بنکه‌ و مه‌کۆ و جێژیانێک بوو بۆ هه‌زاران کوردی باشوور و باکوور و ڕۆژاوای کوردستان. که‌ شۆڕشی ڕزگاریخوازی گه‌لی باشووری کوردستان به‌رپا بوو، بێشه‌ و په‌نا و بنکه‌یه‌ک بوو بۆ هه‌موو کوردی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان. که‌ شۆڕشی باکووری کوردستان ده‌ستپێکرا، بوو به‌ مه‌کۆ و سه‌نگه‌رێک بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان. که‌ ئه‌م قه‌واره‌ نیمچه‌ده‌وڵه‌ت و نیمچه‌سه‌ربه‌خۆیه‌ی باشووری کوردستان چێ کرا، ده‌بوو ببێته‌ په‌ناگه‌ و پاسار و داڵده‌یه‌ک بۆ ته‌واوی کوردی هه‌موو کوردستان. جیاوازییه‌کی مه‌زنی نێوان کۆماری کوردستان له‌ مه‌هاباد و شۆڕشی گه‌لی باشووری کوردستان و شۆڕشی گه‌لی باکووری کوردستان و ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی ئێستای باشووری کوردستان، له‌ هه‌ژاری و نه‌داری ئه‌و سێیه‌ی پێشه‌وه‌ و  ده‌وڵه‌مه‌ندی و دارایی ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی ئێستای باشووری کوردستاندایه‌. زۆرینه‌ی خه‌ڵکانێکی، به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، که‌ ڕوویان ده‌کرده‌ کۆماری کوردستان له‌ مه‌هاباد و شۆڕشی باشووری کوردستان و شۆڕشی باکووری کوردستان، خه‌ڵکانێکی بێته‌ماح و شۆڕشگێڕ و خاوێن و پێشمه‌رگه‌ و ده‌ستپاک و دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر و خاوه‌ن پرۆژه‌ بوون. زۆرینه‌ی خه‌ڵکانێکی، به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، دیاره‌ نه‌ک هه‌موو، که‌ ئه‌وڕۆ ڕوو ده‌که‌نه‌ باشووری کوردستان، خه‌ڵکانێکی خۆبه‌هونه‌رمه‌ندزان، خۆبه‌ڕۆشنبیرزان، خۆبه‌نووسه‌رزان، خۆبه‌سیاسییزان و خۆبه‌پسپۆرزانن. به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌مانه‌ له‌ دڵسۆزی و شۆڕشگێڕی و خاوێنی و نیشتمانپه‌روه‌رییان نییه‌، به‌ڵکه‌ له‌ چه‌وری و بژێوی و ته‌ڕی باشووری کوردستانه‌. به‌شێکی زۆری ئه‌مانه‌ هه‌رچی کون و قوژبنی سیخوڕخانه‌کانی وڵاتی داگیرکاری به‌شه‌ کوردستانه‌که‌ی لێیه‌وه‌ هاتوون، تاقی کردووه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌زار ئاویان داوه‌ و قولیان ته‌ڕ نه‌بووه‌. ئه‌مانه‌ ته‌ماح و قازانج و به‌رژه‌وه‌ند پاڵیی پێوه‌ ناون و پاڵیان پێوه‌ ده‌نێ، بۆ ڕووکردنه‌ باشووری کوردستان. ئه‌م جۆره‌ خه‌ڵکانه‌، که‌ ده‌چنه‌ باشووری کوردستان، له‌ ده‌وری ده‌سه‌ڵات خڕ ده‌بنه‌وه‌ و کار بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و له‌ سه‌ر خوانی ده‌سه‌ڵات ده‌له‌وه‌ڕێن. ئه‌مانه‌ ده‌سه‌ڵات بانگهێشتنیان ده‌کات و به‌خێویان ده‌کات. ده‌سه‌ڵات زۆرترین پاره‌، باشترین هوتێل، باشترین خانوو، خۆشترین خۆراک، نوێترین ئۆتۆمبیل، هه‌موو خزمه‌تێک، هه‌رچی میدیای کوردستانه‌، ده‌خاته‌ به‌رده‌ستیان و بۆیان ڕۆ ده‌کات. ئه‌مانه‌ ڕوو له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و به‌ باڵای ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵده‌ڵێن و په‌سنی ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن و پشت له‌ خه‌ڵک ده‌که‌ن. ئه‌مانه‌ ئاگایان له‌ خه‌ڵک نییه‌ و بۆ ئه‌مان خه‌ڵک گرنگ نییه‌، مادام بۆ خۆیان باش ده‌ژین و گیرفانپر و زگ و به‌رزگتێرن، ئیدی هیج شتێک بۆ ئه‌وان گرنگ نییه‌ و  کوردستانیش بۆ وه‌ها خه‌ڵکانێک به‌هه‌شته‌ و بۆ هه‌ژارانیش سته‌مخانه‌!                                                                                   
له‌ کاتێکدا، که‌ له‌ کفری، که‌لار، چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ربه‌ندیخان، زه‌ڕایه‌ن، سلێمانی و...خه‌ڵک بۆ کاره‌با، ئاو، سووته‌مه‌نی، به‌نزین و داد، ڕێپێوان و خۆپێشاندانیان ده‌کرد و هاواریان ده‌کرد و ده‌چوونه‌ سه‌ر جاده‌ و چه‌کدارانی ده‌سه‌ڵات به‌ گولله‌ وه‌ڵامیان ده‌دانه‌وه‌، له‌ کاتێکدا، که‌ له‌ تاسلووجه‌ کارگه‌ران بۆ بڕێک باشترکردنی گوزه‌رانیان و بڕێک زیادکردنی کرێیان هاواریان ده‌کرد و چه‌کدارانی کۆمپانیایه‌کی پاسه‌وانیی کۆنه‌سیخوڕێکی به‌عس وه‌به‌ر گولله‌یان ده‌دان، له‌ کاتێکدا، که‌ ته‌واوی باشووری کوردستان به‌ ده‌ستی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات و دزانی ده‌سه‌ڵاتدار و نه‌داری و نه‌بوونی ئازادی و به‌ڵێنی درۆ و فریودانه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، له‌ وه‌ها کاتێکدا سه‌رۆکی کوردستان، مه‌سعوود بارزانی، پێشوازیی له‌ گوڵستان په‌روه‌ر و شڤان په‌روه‌ر ده‌کات!                                                                                                        
سه‌رۆکی کوردستان، له‌ باره‌گای تا‌یبه‌تی خۆی چاوی به‌‌ هونه‌رمه‌ند گوڵستان په‌روه‌ر ده‌که‌وێت!
سه‌رۆکی کوردستان، گوڵستان په‌روه‌ر و شڤان په‌روه‌ر ئاشت ده‌کاته‌وه‌!
گوڵستان په‌روه‌ر و ده‌یانی وه‌ک وێ، که‌ نێوی هونه‌ر‌مه‌ندیان له‌ خۆ ناوه‌ و هه‌رچی ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی کوردستانه‌ له‌ خزمه‌تیاندایه‌ و شه‌و و ڕۆژ به‌ ناهونه‌ر و نامووزیک و وێنه‌ی ناپه‌سه‌ند مێشکی مرۆڤی کورد ده‌شڵه‌قێنن، ڕه‌نگه‌ هه‌ر شتێکی دیکه‌ بن، لێ هونه‌رمه‌ند نین. گوڵستان، هه‌رچی گۆرانی و هونه‌رێکی هه‌یه‌تی، هه‌مووی گوتنه‌وه‌ی کۆنه‌گۆرانییه‌کانی شڤانی کۆنه‌شوویه‌تی. گوڵستان و هاوجۆرانی وه‌ک گه‌لێک له‌و "نووسه‌ر" و "سیاسی" و "پسپۆر" و "ڕۆشنبیر"انه‌ی داکۆکیکارانی ده‌سه‌ڵات، له‌ کۆمه‌ڵێک کاسه‌لێس و خۆگه‌هێن و شوێنکه‌وتووی پاره‌وپووڵ و بژوێن زیاتر هیچی دیکه‌ نین. ئه‌مانه‌ به‌ هه‌موو بایه‌ک شه‌ن ده‌که‌ن و هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدان و هه‌میشه‌ ئاماده‌ی خۆگۆڕین و هه‌ڵوێستگۆڕین و ڕاگۆڕینن. گوڵستان و شڤان په‌روه‌ر سه‌رده‌مێکی له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا بوون، ماڵی بارزانی و پارتییان به‌ "پاشڤه‌ڕو" و "خێڵه‌کی" و "فیۆداڵ"و...ده‌زانی. وه‌نه‌بێ ته‌نێ ئه‌م په‌روه‌رانه‌ بووبن و بن، که‌ وه‌ها بیریان کردبێته‌وه‌ و بیر بکه‌نه‌وه‌، به‌ڵکه‌ سه‌دان"هونه‌رمه‌ند" و "نووسه‌ر" و "سیاسی" و "پسپۆر" و "ڕۆشنبیر" و "په‌روه‌ر"ی دیکه‌یش، که‌ ئێستاکه‌ له‌ سه‌ر خوانی سه‌رۆکی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان و له‌ سه‌ر حیسابی خه‌ڵکی هه‌ژار و نه‌داری باشووری کوردستان ده‌ژین و ده‌له‌وه‌ڕێن، وه‌ها بیر ده‌که‌نه‌وه‌. ئه‌مانه‌ وه‌ک مێش و زه‌رده‌واڵه‌ و مێرووله‌، به‌ شیرینی و چه‌وریی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ نووساون، ده‌نا هه‌ر به‌و جۆره‌ی ئێستاکه‌ له‌ خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کورددان، هه‌ر ئاوها خزمه‌تیان به‌ ده‌سه‌ڵاتی ناکوردیش کردووه‌ و ده‌شتوانن بیکه‌ن.                                                                                                             
نه‌ک ئاشتکردنه‌وه‌ی گوڵستان و شڤان په‌روه‌ر، به‌ڵکه‌ ئاشتکردنه‌وه‌ی هه‌ر دوو که‌سێک یا چه‌ند که‌سێکی دیکه‌یش، نه‌ک هه‌ر کاری سه‌رۆکی  کوردستان نییه‌، به‌ڵکه‌ کێماسییه‌کیشه‌ بۆ سه‌رۆکی کوردستان. وه‌ها کارێک، کاری مه‌لای گوندێک یا کوێخای ئاواییه‌ک یا ڕدێنچه‌رمووی خێڵێکه‌، نه‌ک سه‌رۆکی کوردستان. سه‌رۆکی کوردستان ده‌بوو سه‌رۆکی کوردستان بووایه‌ نه‌ک پێشوازیکار له زوڕناژه‌ن و سه‌ماکار و ئه‌لفبێی وه‌رزشزان و قه‌ڵه‌مفرۆشان و خه‌ڵکانێک، که‌ ده‌بوو پێشکه‌شکاری پرۆگرامیکی ته‌له‌ڤزیۆن یا کارگێڕێکی ڕادیۆ یا ته‌له‌ڤزیۆن یا کارمه‌ندێکی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ یا ڕۆژنامه‌وانێک پێشوازی لێ کردبان. ئه‌وه‌ کاری ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌یه‌، نه‌ک کاری سه‌رۆکی کوردستان.  نه‌ک هه‌ر له‌ ئه‌وروپا و وڵاتانی پێشکه‌وتووی جیهاندا، به‌ڵکه‌ له‌ وڵاتانی چوارده‌وری کوردستانیش، هیچ سه‌رۆکێک پێشوازیی له‌و جۆره‌ خه‌ڵکانه‌ ناکات. تۆ بنۆڕه‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و سیزه‌ر و ئاردۆگان و ئه‌سه‌د و ئه‌لمالیکی و شای ئوردون و عه‌ره‌بستانی سعوودی و کووه‌یت و هه‌موو ئه‌وانی دیکه‌، کێیان وه‌ها کارێک ده‌کات! مه‌سعوود بارزانی، سه‌ردانێکی وڵاتی چینی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و نه‌یکرد، به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی، که‌ سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ پێشوازی لێ نه‌ده‌کرد و وه‌زیرێک دیاری کرابوو بۆ پێشوازیی لێکردنی و مادام وه‌زێر هاوتای ئه‌م(مه‌سعوود بارزانی)  نییه‌ و وه‌ک سه‌رۆکی وڵاتیک پێشوازیی لێ ناکرێت، بۆیه‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ ناکات. ده‌ی که‌سانێکی وه‌ک 
  گوڵستان و گوڵستانه‌کان که‌ی هاوتای سه‌رۆکی کوردستانن !                                                         
له‌بری ئاشتکردنه‌وه‌ی گوڵستان و شڤان و پێشوازی ده‌یان ناهونه‌رمه‌ند و ناڕۆشنبیر و ناسیاسیی 
به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و به‌تایبه‌تیش باکووری کوردستان و باشووری کوردستان:             
سه‌رۆکی کوردستان با چه‌ند ڕۆژێکی له‌ چه‌ند ماڵێکی بێکاره‌بای وڵاته‌که‌ی خۆیدا به‌سه‌ر بردبا!
 سه‌رۆکی کوردستان با بۆ چه‌ند سه‌عاتیک له‌ ڕیزی وه‌رگرتنی به‌نزیندا ڕاوه‌ستابا!
سه‌رۆکی کوردستان با سه‌ردانێکی پاشماوه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کانی سموود و گازبارانکراوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ و کوڕکوژراوه‌ فه‌یلییه‌کانی کردبا!                                                                                          
سه‌رۆکی کوردستان با ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ک جاریش بووایه‌ سه‌ردانێکی که‌رکووک، خانه‌قین، مه‌نده‌لی، به‌دره‌، حه‌مرین، مووسڵ، شه‌نگال و کفری و خورماتووی کردبا، ته‌نێ بۆ سه‌لماندنی کوردستانیه‌تی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ و وه‌ک نیشاندان و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌یه‌کی نه‌یارانی کوردستانیه‌تی ئه‌و شوێنانه‌!                               
سه‌رۆکی کوردستان با دژی گه‌نده‌ڵی و دز و سوودوه‌رگران له‌ ده‌سه‌ڵات که‌وتبایه‌ته‌ کار و ئه‌وانه‌ی بنبڕ کردبا!                                                                                                                           
سه‌رۆکی کوردستان با کۆنه‌جاش و ئه‌نفالچی و کۆنه‌به‌عسی و کۆنه‌ڕاوێژکار و کۆنه‌سیخوڕانی ڕێژیمی به‌عسی له‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی دوورخستبایه‌وه‌ و دادگایی کردبان!                                                 
سه‌رۆکی کوردستان با هێنده‌ کزۆڵه‌ و گوێڕایه‌ڵی ئه‌مه‌ریکا و عیراق و تورکیا و سووریا و ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌ب نه‌بووایه‌!                                                                                                             
 سه‌رۆکی کوردستان با ڕێگه‌ی به‌ پتر ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ناڕه‌وای ده‌وڵه‌مه‌ندان نه‌دابا!
 سه‌رۆکی کوردستان با جیاوازیی چینایه‌تیی بڕێک که‌متر کردباوه‌ و ئاوڕێکی له‌ هه‌ژار و نه‌داران داباوه‌!                                                                                                                         
سه‌رۆکی کوردستان با هێنده‌ی گوێ شل نه‌کردبا بۆ کاسه‌لێس و مشه‌خۆرانی سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگ، که‌ مه‌به‌ستیان له‌و په‌سن و شانته‌کاندنه‌ ته‌نێ قازانج و به‌رژه‌وه‌ند و سوودی تایبه‌تی خۆیانه‌!                 
 سه‌رۆکی کوردستان با ده‌رگای دیوه‌خانه‌که‌ی بۆ خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ و به‌شخوراو و نه‌دار و بێوه‌ژنی ئه‌نفال و دایکانی فه‌یلی و منداڵانی گازباران و خه‌ڵکانی بێکه‌س و بێده‌ره‌تان و بێپشتوپه‌نا کردبا‌وه‌ و گوێی له‌وان گرتبا، نه‌ک له‌ گوڵستان و گوڵستانه‌کانی دی، که‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ مفتخۆر و چلێسێک زیاتر هیچی تر نین!                                                                                                                 
سه‌رۆکی کوردستان ده‌بوو له‌وه‌ گه‌یشتبا، که‌ به‌شیکی زۆری ئه‌م ماستاوچی و کاسه‌لێسانه‌ بۆ سوودی تایبه‌تیی خۆیان ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان به‌ هه‌ڵه‌دا ده‌بن و ڕێگه‌ی پێ وێڵ ده‌که‌ن!                    
شێخ موحه‌ممه‌دی خالیسی کوڕی شێخی شاعیران، شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی، له‌ نامه‌یه‌کیدا بۆ شێخ مه‌حموودی حه‌فید، شای کوردستان ده‌ڵێ:                                                                               
له‌ ڕۆژی وا پیاوێ چاتره‌ بۆ تۆ له‌ پێنجسه‌د که‌س
هه‌زاری لیره‌یێ ناکا ده‌ پاره‌ و پوول و تارانی
هه‌موویان دوژمنن، نه‌ک دۆستی تۆن ئه‌و گیپه‌خۆرانه‌
که‌ ئیمڕۆ تۆ وه‌لی نیعمه‌ت و ئاگای هه‌موویانی
هه‌موو شێر و پڵنگن وه‌قتی نانخواردن له‌ ئه‌ترافت
سمێڵبابر و کفندڕ که‌لله‌خڕ، په‌رچه‌م مه‌ریوانی
دوعات با بۆ بکه‌ن ئه‌مما به‌ ته‌دبیریان نه‌که‌ی زینهار
مه‌لا و ده‌روێش و سۆفی و شێخه‌کانی لوقمه‌ باتمانی
........................................................................
له‌به‌ر چاوت وه‌کو یه‌ک وایه‌ بێ فه‌رقن له‌ خزمه‌تتا
شه‌هێن و حاجی له‌قله‌ق، شێر و ڕێوی، مورشید و جانی
له‌ کوێت دۆزینه‌وه‌ ئه‌م کوێر و قۆڕانه‌ی له‌خوایاخی
چلۆنت که‌وته‌ خاتر مشکه‌کوێر و ورچی کوێستانی؟
که‌ر و گا خه‌رجی بار و جووته‌، هێستر ماڵی کاروانه‌
ئه‌مانه‌ نابنه‌ کوێخا و ڕه‌ئیس و میری دیوانی
به‌یارکێڵان و گای له‌ڕ، پیر و کچخواستن، ژن و ته‌دبیر
سه‌گ و جۆ، ئه‌سپ و ئێسقان، بۆق و سه‌ردار، جرج و ناوکانی
عه‌با و که‌ر، فێس و ڕێوی، ورچ و شه‌پقه‌، مێزه‌ر و مه‌یموون
حه‌یا و کوێر، شه‌رم و دۆم، قه‌حپه‌ و وه‌فا، نامووس و سۆزانی؟

شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی بۆ شێخ عه‌لی برای، که‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ده‌مڕاستی تاڵه‌بانییان ده‌بێت ده‌نووسێت:                                                                                                                
بێگانه‌ هه‌موو ساحیبی جاه و جه‌به‌رووتن
بێجاره‌ برای شێخ عه‌لی موفلیس و ڕووتن
ئه‌ی شێخ عه‌لی چاکه‌ وسووقت به‌ برا بێ
باوه‌ڕ مه‌که‌ به‌م خه‌ڵقه‌ که‌ وه‌ک تووله‌ له‌دووتن
قه‌ومێ که‌ له‌ عه‌هدی پده‌رت حه‌ڵقه‌ به‌ گووش بوون
ته‌حقیقی بزانه‌ به‌خودا جومله‌ عه‌دووتن
ڕه‌حمیان نییه‌ ده‌رباره‌یی توو خزم و ئه‌قاریب
موشفیقتره‌ بێگانه‌ له‌مانه‌ که‌ عه‌مووتن
نادان و قوڕمساغ و نه‌زانن که‌ ئه‌مانه‌
گاهێ له‌ سه‌ما، گاه له‌ سه‌یری مه‌له‌کووتن
ئه‌م ته‌کیه‌ نۆشینانه، چ ده‌روێش و چ سووفی
هه‌رچه‌نده‌ به‌ دڵ موشته‌غیلی زیکر و قونووتن
وه‌ک حاجییێ مابه‌ینی سه‌فا و مه‌روه‌ به‌ ته‌عجیل
بۆ لوقمه‌ ئه‌مانیش به‌ مه‌سه‌ل یوونس و حووتن
ئه‌وه‌ی که‌ شێخ خالیسی گوتوویه‌تی و ئه‌وه‌ی شێخ ڕه‌زای مه‌زن گوتوویه‌تی، ئێستا و داهاتوویش ده‌خوات و ئه‌و گیپه‌خۆر و لوقمه‌باتمانی و سمێڵبابڕ و قوڕمساغ و که‌لله‌خڕانه‌ی ئه‌وده‌می ده‌وری شێخی حه‌فید و  ده‌وری شێخ عه‌لی تاڵه‌بانی و ئه‌مانه‌ی ده‌وری سه‌رۆکی ئێستای کوردستان، هه‌ر یه‌کن و چ جیاوازییه‌کیان له‌ نێواندا نییه‌! ساخته‌کار و مشه‌خۆر و مه‌راییکار و قۆڵبر، له‌ هه‌موو سه‌رده‌میکدا هه‌ر یه‌ک شتن!                                                                                                                     

25-8-2006

  که‌رکووکه‌خه‌م - سێ - ئه‌مجه‌د شاکه‌لی له‌ به‌ندی 13یه‌می جاڕی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤدا، هاتووه‌، که:‌" 1. هه‌موو که‌سێک ئازادی...