له‌شکری مووچه‌خۆران
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
یه‌کێک
له‌و ده‌رده هه‌ره کوشنده و وڵاتوێرانکارانهی تووشی وڵاتانی جیهانی هه‌ژار و
دواکه‌تووی مرۆڤایه‌تی ده‌بێت، زۆریی به‌رپرس
و کارمه‌ند و مووچه‌خۆره، واته: ئه‌و که‌سانه‌ی، که مووچه له حوکوومه‌ت وه‌رده‌گرن.
له به‌شێکی باشووری کوردستان و له 1991 به دواوه و تا ئه‌مڕۆ، کاروباری به‌ڕیوه‌بردن
و ده‌سه‌ڵات، له لایه‌ن کارگێڕیی یا کارگێڕیگهلێکی خۆماڵی و کوردستانییه‌وه، به‌ڕێوه
ده‌چێت. هه‌ر کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک، وڵاتێک، نه‌ته‌وه‌یه‌ک، باژێڕێک یا ته‌نانه‌ت
خێڵێک، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت، کارگێڕییه‌ک دامه‌زرێنن و خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن، ته‌ماشای
ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن و ده‌نۆڕنه تاقیکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکانیکی شاره‌زای ئه‌و
بواره و شاره‌زایانی ئه‌و بواره خڕ ده‌که‌نه‌وه و پاش ده‌مه‌ته‌قه و گوتوبێژ و
تاوتوو و به‌راورد و هه‌ڵسه‌نگاندن و ورده‌کاریی دیکه و له‌به‌رچاوگرتن و خوێندنه‌وه‌ی
تایبهندییه خۆماڵییه‌کان، نموونه‌یه‌کی باشی به‌ڕێوه‌بردن و کارگێڕیی هه‌ڵده‌بژێرن.
ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی کوردستان، له‌بری چاولێکردنی وڵاتانێکی پێشکه‌وتوو و خاوه‌ن
تاقیکردنه‌وه‌ی زۆر و سوودبه‌خش و له‌بری
پرس و ڕاگۆڕینه‌وه و به‌راوردکاری، هه‌ر ڕێک شێوه کارگێڕییه‌که‌ی عیراقی
داگیرکاری کۆپێ کرد و هه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی ئه‌وانی گرته‌به‌ر. دیاره ئه‌و ده‌رده،
زۆریی به‌رپرس و کارمه‌ند و مووچه‌خۆر، ته‌نێ عیراق و کوردستانی نه‌گرتووه‌ته‌وه،
به‌ڵکه تا ڕاده‌یه‌ک ته‌واوی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن. ڕه‌نگه باشووری کوردستان خراپترین نموونه‌ی
وڵاتانی جیهانی سێیه‌م بێت، چونکه کۆپێی وڵاتێکه، که خراپترین وڵاتانی جیهانی
سێیه‌مه، ئه‌ویش عیراقه. له‌و جۆره وڵاتانه‌دا، وه‌ک نه‌ریت، ژماره‌ی کارمه‌ندانی
مووچه‌خۆر له زۆری‌دا، له له‌شکری تێده‌په‌ڕێنن.
له کوردستانیش هه‌روایه. له وڵاتانی پیشکه‌وتوو و به‌ته‌نگ خه‌ڵکی خۆیه‌وه
هاتوو، بۆ نموونه سوێد، ئامار له‌مه‌ڕ هه‌موو شتێکه‌وه هه‌یه و په‌یتاپه‌یتا ئه‌و
ئامارانه بڵاو ده‌کرێنه‌وه و ده‌ستی هه‌موو که‌سێکیشیان پێ ڕاده‌گات. به چرکه
تۆ ده‌توانیت بزانیت ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته گه‌یشتوونه‌ته چه‌ند، چونکه
له‌دایکبوونی هه‌ر زارۆکێک ده‌سبه‌جێ تۆمار ده‌کرێت. تۆ ئه‌گه‌ر وه‌دووی ئه‌وه‌وه
بیت ژماره‌ی بینه‌رانی فڵانه که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆن له کاتێکی دیاریکراودا بزانیت،
یا ژماره‌ی قه‌رزکردن و خوێندنه‌وه‌ی فڵانه کتێب له ته‌واوی کتێبخانه‌کاندا
بزانیت، یا ژماره‌ی فرۆشتنی چه‌ند شووشه‌ی فڵانه جۆری باده له ماوه‌یه‌کی
دیاریکراو و له باژێڕێکی دیاریکراودا بزانیت، یا ژماره‌ی گۆڕه‌کانی فڵانه
گۆڕستان بزانیت، یا هه‌ر ئامارێکی دیکه‌ت به خه‌یاڵدا دێت، تۆ ده‌توانێت به
ئاسانی وه‌ده‌ستی بهێنیت و هه‌مووی له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه. له وڵاتی کوردستان، که
که‌مجار ئامار و ژماره به‌رچاو ده‌که‌ون، ته‌نانه‌ت بۆ شته ههرهپێویستییهکانی
ژیانیش، ئه‌گه‌ر جاروبار ئامارێک ده‌رکه‌وێت، مرۆڤ بڕێک که‌یفخۆش ده‌بێت و پێیوایه
شتێکی پڕبه‌های که‌وتووه‌ته به‌رده‌ست. بڵاوکراوه‌ی میدیا ده‌نووسێت:"به‌پێی
سه‌رچاوه‌یه‌ک 986 هه‌زار مووچه‌خۆر مووچه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌رده‌گرن...528000
مووچه‌خۆر له سه‌ر میلاکی ئیداره‌ی هه‌ولێر و 458000 مووچه‌خۆر له‌سه‌ر میلاکی
ئیداره‌ی سلێمانی هه‌یه"[1].
ئه‌و
مووچه‌خۆرانه‌ی میدیا باسیان ده‌کات، کارمه‌ند و مووچه‌خۆری ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ن، که
له بن ده‌سه‌ڵاتی پارتیی و یهکیهتییدان، واته: ئوستانه‌کانی هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی. ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌کی دانیشتووانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه
بکه‌ین، هه‌رچه‌نده ئاماریکی دروست و فه‌رمی له‌به‌رده‌ستدا نییه، پێموانییه ژماره‌یان
هه‌رگیز له چوار میلیۆن که‌س پتر بێت. به‌راوردێکی ژماره‌ی مووچه‌خۆران له‌گه‌ڵ
دانیشتووانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا بکه‌ین، ده‌کاته ئه‌وه‌ی، که:
- له هه‌ر
چوار که‌سی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، به ژن و پیاو منداڵ و پیر و نه‌خۆش و په‌ککه‌وته و که‌مئه‌ندام و...هه‌موو خه‌ڵکێکی دیکه‌وه، یه‌کێکیان کارمه‌ندی حوکوومه‌ته و مووچه له
حوکوومه‌ت وه‌رده‌گرێت .
- ڕێژه‌ی
ئه‌وانه‌ی کارمه‌ندی حوکوومه‌تن و مووچه‌ی حوکوومه‌ت وه‌رده‌گرن ده‌کاته 25%ی
دانیشتووانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره.
- ئه‌و
986000 مووچه‌خۆرانه‌ی کوردستان، خه‌ڵکانێکن ته‌مه‌نیان له نێوان 18 ساڵان و 63
ساڵاندایه و زۆرینه‌یشیان پیاون، چونکه وه‌ک قانوون و نه‌ریتێک، که له کارگێڕیی
عیراقدا هه‌بوو و له کوردستانیشدا هه‌یه، ئه‌وانه‌ی ده‌بنه کارمه‌ند و کاری
کارگێڕی حوکوومه‌تی و فه‌رمی وه‌رده‌گرن، ته‌مه‌نیان له‌و بهینهدایه و ئیدی
دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌یش خانه‌نشین ده‌کرێن و چونکه ڕێژه‌ی کارمه‌ندی ژن، له
کوردستان، گه‌لێک له ڕێژه‌ی کارمه‌ندی پیاوان، که‌متره.
- ئه‌و
ژماره‌ی 986000 مووچه‌خۆره، ته‌نێ کارمه‌ندی
فه‌رمی و حوکوومه‌تی ده‌گرێته‌وه و له‌شکرێکی دیکه‌ی مووچه‌خۆر، که له حیزب و
کارگێڕیی دیکه‌ی که‌رتی تایبه‌ت و کۆمپانیا و شوێنی دیکه‌وه مووچه وه‌رده‌گرن،
ناگرێته‌وه.
ئه‌وڕۆ له کوردستان، بێجگه له مووچه‌خۆرانی
حوکوومه‌تی و ده‌ستگا فه‌رمییه‌کان، خه‌ڵکانێکی
یه‌کجار فره، مووچه‌ی شه‌هیدانه، شۆڕشی ئهیلوولانه(له‌کن پارتیی)،
شۆڕشی نوێیانه(له‌کن یه‌کیه‌تیی)، شۆڕشی گوڵانانه (له‌کن پارتیی)، پێشمه‌رگانه،
نووسه‌رانه، ژنی شاخانه، زیندانیی سیاسییانه، دیوه‌خانانه و...ده‌یان هینانه
و جۆره مووچه‌ی دیکه وه‌رده‌گرن. دیاره ئه‌م جۆره مووچه‌خۆر و مووچانه، له
ڕیزی ئه‌و 986000 که‌سه‌دا نه‌ژمێردراون. مرۆڤی وا هه‌یه له یه‌ک کاتدا چه‌ند
دانه‌یه‌ک له‌و مووچانه وه‌رده‌گرێت، چونکه به پێی پێوه‌ره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی
له‌مه‌ڕ خۆمان، هیچ کێشه و گرفتێک له‌وه‌دا نییه، خه‌ڵک چه‌ند جۆره مووچه وه‌ربگرێت.
مووچه‌خۆری کوردستان ده‌توانێت مووچه‌خۆریش بێت و پاره‌ی شه‌هیدانه و نووسه‌رانه
و زیندانیی سیاسییانه و ته‌نانه‌ت دیوهخانانهیش وه‌ربگرێت. ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی
خێرا بده‌ینه کارگێڕیه‌کانی کوردستان، ده‌بینین به‌شیکی یه‌کجار زۆری ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی
له‌و کارگێڕییانهدا کار ده‌که‌ن، زیاده‌ن و بوونیان زیانه و نه‌بوونیان قازانج. ئه‌و
کاره‌ی، که له ژوورێک له ژووره‌کانی کارگێڕییهکدا و به پێنج شه‌ش کارمه‌نده‌وه
ئه‌نجام ده‌درێت، تاکه یه‌ک کارمه‌ند زۆر به ئاسانی ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات و
گه‌لێک جاریش کاره‌کان به زۆریی به سه‌ر یه‌ک یا دوو له‌و کارمه‌ندانه‌دا که‌ڵه‌که
ده‌کات. ئه‌وه هیچ، که کاتی کارکردن له کارگێڕییه‌کانی کوردستاندا زۆرکه‌مه و
به‌شێکی زۆری کاتی کارمه‌ندان زۆرجاران به قسه‌وباس و ده‌مه‌ته‌قه و خواردن و
چایخواردنه‌وه و نینۆکبۆیهکردن و زه‌نگلێدان و ته‌له‌فۆنکردن و باسی ئه‌م و ئه‌و
و گاڵته‌وه خه‌ریکن. له وڵاتێکی وه‌ک سوێد، تاکه یه‌ک کارمه‌ند، که بۆ خۆی ڕه‌نگه
سه‌رۆک و به‌رپرسی کارگێڕییه‌ک یا به‌شێکی کارگێڕییه‌ک بێت، ته‌واوی کاره‌کانی ئه‌و
به‌شه‌ی خۆی، له مۆرلێدانی کاغه‌ز و تۆمارکردنی ژماره و مێژووه‌وه تا ده‌گاته
نووسین و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نامه و گه‌ڕان به دووی پێشینه‌ی کاره‌که و ڕێکخستنی
دۆسێ و پێویستییه‌کانی نێو ژوور و جێکاره‌که‌ی، که له کوردستان ئه‌و کاره دابه‌شکراوه
به سه‌ر دوازده سێزده کارمه‌نددا، ئه‌نجام ده‌دات، بێئه‌وه‌ی هیج گازنده‌یه‌کی
لێوه ببیسرێت و بێئه‌وه‌ی کاتێک، که کاره‌که‌ی ئه‌نجام ده‌دات، خه‌ریکی ته‌له‌فۆن
یا خواردن بێت یا پێشوازیی میوان بکات، وه‌ک له کوردستان ده‌بینرێت.
ئه‌وه‌ی
له کوردستان وه‌دی ده‌کرێت، هه‌ڵاوسانێکی کارگێڕییه و به‌شێکی یه‌کجار زۆری ئه‌و
کارمه‌ندانه، که ده‌توانم بڵێم پتر له 70%یان زیادن و ته‌نێ مفتهخۆرن و به نه‌بوونیان
کارهکانخاستر جێبه‌جێ ده‌کرێن و به 30% که‌ی دیکه‌یان، ئه‌گه‌ر به جیددی کار
بکه‌ن و دڵسۆزییه‌ک و هه‌ست به به‌رپرسیارییه‌ک له گۆڕێ‌دا هه‌بێت، ته‌واوی کاره‌کان
جێبه‌جێ ده‌کرێت. هه‌رچه‌نده ئامارێکی دروست له‌به‌رده‌ستدا نییه،
لێ من هیچ گومانێکم له‌وه‌دا نییه، که به لای که‌مه‌وه 60-70% داهاتی وڵات و
پارهوپووڵی وڵات و حوکوومه‌ت بۆ مووچه‌ی کارمه‌ندان و مه‌سره‌فی کارگێڕییه‌کان
ده‌ڕوات، که ده‌شیا بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک
و خزمه‌تی خه‌ڵک و دامه‌زراندن و چێکردن و تۆکمه‌کردنی ژێرخانی ئابووریی وڵات، به‌کار
ببرێت. له کوردستان تا ڕاده‌یه‌ک هه‌موو خه‌ڵک،
ژماره‌یه‌کی که‌می لێده‌رچێت، مووچه‌خۆره و پووڵێک له حوکوومه‌ت و حیزبه‌وه وه‌رده‌گرێت.
وڵاتێک
فره‌ترین ژماره‌ی وه‌زیری له هه‌موو جیهاندا له حوکوومهتهکهیدا هه‌بێت، چۆن
یه‌ک میلیۆن مووچه‌خۆری نابێت یا چۆن هه‌موو هاووڵاتانی نابنه مووچه‌خۆر!.
وڵاتێک
خه‌ڵکه‌که‌ی چاوه‌نۆڕی ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و حوکوومه‌ته‌که‌ی بن و هه‌میشه له‌پ له‌وان
پانکه‌نه‌وه بۆ مووچه و پووڵ، هه‌رگیز ملکه‌چیی و گه‌نده‌ڵی لێ نابڕێت.
وڵاتێک
یه‌ک له‌شکری مووچه‌خۆری هه‌بێت و ئه‌وه حاڵی بێت، چۆن ده‌توانێت پێش بکه‌وێت!
زۆریی
مووچه‌خۆر و کارمه‌ندیی حوکوومهتیی، نیشانه‌ی پاشکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگه و گه‌نده‌ڵیی
کارگێڕییهکهیهتی و ده‌کاته زۆریی مشه‌خۆریی و مشه‌خۆریی زۆریش هه‌ڵگری یه‌ک په‌یامه،
ئه‌ویش گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌سه‌ندن و بره‌وپێدانی ته‌نبه‌ڵی و ته‌وه‌زه‌لی و گه‌نده‌ڵی
و داڕووخانی وڵاته.
7/6/2006
No comments:
Post a Comment