مێشکشۆردنه‌وه نه‌ک هه‌ڵبژاردن
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
دیموکراتی، وه‌ک سیستمێکی
سیاسی، له گه‌لێک له وڵاتانی جیهاندا پێڕۆ ده‌کرێت. له نێوان هه‌ر
وڵاتێک و یه‌کێکی دیکه‌دا، جیاوازییه‌کی له‌به‌رچاو له پێڕۆکردنی دیموکراتیدا وه‌دی
ده‌کرێت. دیموکراتی، گه‌لێک جۆری هه‌یه و له شێوه‌ی جیاوازدا خۆ ده‌نوێنێت. له
هه‌ندێک جێگه دیموکراتی سۆسیالیستی و له هه‌ندێکی دیکه‌ش دیموکراتی لیبه‌رال یا
دیموکراتی کۆنسه‌رڤاتیڤ هه‌یه. ئه‌گه‌ر دیموکراتی به واتای ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل و خه‌ڵک
بێت، ئه‌وا ئێستاکه له هیچ کونجێکی ئه‌م جیهانه‌دا دیموکراتییه‌کی ڕاستینه وه‌دی
ناکرێت. ئه‌گه‌ر دیموکراتییه‌کی ڕاستینه هه‌بێت، ئه‌وا ته‌نێ ئه‌و جۆره دیموکراتییه‌یه،
که گه‌ل، خه‌ڵک ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بێت و ڕاسته‌وخۆ بڕیار له
سه‌ر هه‌موو شتێک بدات و ڕاسته‌وخۆ بڵێت "ئه‌رێ" و ڕاستهخۆیش بڵێت"نا"،
ئه‌وه‌یش "دیموکراتیی ڕاسته‌وخۆ"یه. له‌و به‌نێو دیموکراتییانه‌ی ئه‌وڕۆ
له جیهاندا هه‌ن، مرۆڤ وه‌ک تاک، چ حیسابێکی بۆ ناکرێت و چ گرنگییه‌کی پێ‌نادرێت و
ده‌خرێته چوارچێوه‌ی پارتی(حیزب)ێکه‌وه و ده‌بێته به‌شێکی گچکه‌ی له‌شێکی زلی ئه‌و
پارتییه. مرۆڤ وه‌ک تاک، که بوو به ئه‌ندامی پارتییه‌ک، به ده‌ستی خۆی و به هه‌ڵبژاردنی
خۆی و به ئاماده‌یی خۆی، ده‌ستبه‌رداری سه‌ربه‌خۆیی تاکه‌که‌سیی خۆی، له بڕیاردان
و دید و بیرکردنه‌وه‌ی سیاسیی‌دا ده‌بێت و ئاره‌زوومه‌ندانه، مێشکی خۆی ده‌داته ده‌ست
کۆمه‌ڵێک که‌سی سه‌ره‌وه‌ی خۆی، که ڕه‌نگه له نێو پارتییه‌که‌دا، بڕێک فره‌تر
چووبنه پێش. له وه‌ها گه‌مه‌یه‌کدا، تاک ته‌واوی که‌سیه‌تیی خۆی ده‌کاته سووته‌مه‌نی
مه‌کینه‌ی حیزب. تاک هه‌میشه دۆڕاوه و بهرندهیش هه‌میشه حیزبه. حیزب نوێنه‌ری
گه‌ل و خه‌ڵک، ته‌واوی گه‌ل و ته‌واوی خه‌ڵک نییه، به‌ڵکه نوێنه‌ری بیروباوه‌ڕێک،
هزرێک، ئایدیۆلۆژیایه‌که و چه‌ند که‌سێک پێکهاتوون له سه‌ر دامه‌زراندنی. حیزب، که
داده‌مه‌زرێت بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجێک داده‌مه‌زرێنرێت و ده‌کرێت ته‌نێ وه‌ک
ئامرازێک و به‌رده‌بازێک، بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ستێک چاوی لێ بکرێت، نه‌ک وه‌ک کارگێڕی
و دامه‌زراو و هێز و سه‌رمایه و دارایی و ده‌سگای سه‌رکوتکردن و تاساندنی مرۆڤ و
ئازادی. حیزب، که ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ئیدی ئامرازیه‌تی و بهردهبازیی خۆی له‌ده‌ست
ده‌دات و ڕێک ده‌بێته کارگێڕی و دامه‌زراو و هێز و سه‌رمایه و دارایی و ده‌سگای
سه‌رکوتکردن و تاساندنی مرۆڤ و ئازادی. ئه‌وه پێکهاته و کرۆکی هه‌موو حیزبێکه له‌م
جیهانه‌دا. سیستمی په‌رله‌مانی، که له دیموکراتییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، سیستمێکه
له سه‌ر بنه‌مای نوێنه‌رایه‌تیی دامه‌زرێنراوه و مرۆڤ که‌سێکی دیکه به نوێنه‌ری
خۆی بۆ ئه‌و په‌رله‌مانه هه‌ڵده‌بژێرێت و ئه‌و که‌سه له‌و کۆڕه‌دا به نێوی مرۆڤگه‌لی
وڵاته‌وه و به نێوی گه‌ل و خه‌ڵکی وڵاته‌وه قسان ده‌کات. له زۆرینه‌ی وڵاتانی
جیهانیشدا ئه‌وڕۆ، ئه‌و نوێنه‌رانه که‌سانێکن ئه‌ندامی حیزبه‌کانن و ئه‌وانن، که
گه‌ل و خه‌ڵک و تاکه‌کان گه‌ره‌که ده‌نگیان بۆ بده‌ن. که تاک ده‌ستبه‌رداری ئه‌و
مافه‌ی خۆی بوو له نوێنه‌رایه‌تییکردنی خۆی و که‌سێکی دیکه‌ی کرده نوێنه‌ری خۆی،
ئیدی هیچ مافێک بۆ خۆی ناهێڵێته‌وه و ڕدێنی خۆی ده‌داته ده‌ست که‌سانێکه‌وه، که
حیزب دایناون و حیزب هه‌ڵیبژاردوون و حیزب ده‌یه‌وێت بیانکاته نوێنه‌ری خه‌ڵک و حیزب
ده‌یاننێرێته نێو په‌رله‌مانه‌وه. ئه‌و نوێنه‌رانه، که به نێو نوێنه‌ری خه‌ڵک
و گه‌لن، له ڕاستیدا نوێنه‌ری حیزبن و ته‌واوی فه‌رمان و هزر و بڕیاریان له حیزبه‌وه
بۆ دێت و فه‌رمان و هزر و بڕیاری حیزب پێڕۆ ده‌که‌ن. ئه‌و نوێنه‌رانه به موو له
فه‌رمان و هزر و بڕیاری حیزب لاناده‌ن و هه‌رگیز پشتی حیزب بۆ گه‌ل و خه‌ڵک و تاک
ناده‌ن به زه‌ویدا، به‌ڵکه به پێچه‌وانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ند و سوودی حیزب
ئاماده‌ن گه‌ل و خه‌ڵک و تاک له‌نێو ببه‌ن و بنبڕ بکه‌ن. ئه‌وان دژی گه‌ل و خه‌ڵک
و تاک ده‌وه‌ستنه‌وه و هه‌میشه له‌گه‌ڵ حیزب‌دا ده‌بن. ئه‌وان کوێرانه و بێ هیچ
بیرکردنه‌وه‌یه‌ک، شوێنی حیزب و سه‌رۆکی حیزب و مه‌کته‌بی سیاسیی حیزب و سه‌رکرده‌یه‌تیی
حیزب و هێڵی حیزب و ئایدیۆلۆژیای حیزب ده‌که‌ون و چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌ده‌ن و هه‌موو
کردار و گوتار و بۆچوونێکی ئه‌وانیان پێ ڕاسته و هی تاک و خه‌ڵک و گه‌لیان پێ هه‌ڵه‌یه،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌واوی تاک و خه‌ڵک و گه‌لی وڵاتیش، حیزب و سه‌رانی حیزب و دیدی
حیزبیان پێ هه‌ڵه بێت. به‌حیزبیبوون، ده‌کاته بوونه بورغوو به له‌شی ماشێنێکی
زه‌لامه‌وه و بوونه به‌شێکی بچکۆله‌ی جه‌سته و یه‌که‌یه‌کی زه‌لام و بوونه
ژماره‌یه‌ک له نێو یه‌ک کۆمه‌ڵه ژماره‌ی دیکه‌دا. په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر نوێنه‌ری
زۆرینه‌ی گه‌ل و خه‌ڵک و تاکه‌کانیش بێت، که له ڕاستیدا وه‌هایش نییه، ئه‌وا هه‌ر
ده‌کاته دیکتاتۆریی زۆرینه. حیزب، هه‌ر حیزبێک، که چاوی له دهسهڵاتگرتنهدهسته،
هه‌میشه ڕاوه‌ده‌نگ ده‌کات و هه‌میشه ده‌یه‌وێت فره‌ترین خه‌ڵک له خۆ خڕکاته‌وه.
حیزب به‌ڵێنی زۆر ده‌دات و که‌مێ جێبه‌جێ ده‌کات. حیزب هه‌ر کارێکی ده‌یکات، به
سوودمه‌ند و چاره‌نووسساز و خزمه‌تکردنی خه‌ڵک و قازانجی نیشتمان و کێشه‌ی نه‌ته‌وه
و مێژووی وڵات و شه‌ره‌ف و وڵاتپارێزی و...به خه‌ڵکی ده‌فرۆشێته‌وه به‌چاوی خه‌ڵکیدا
ده‌داته‌وه. حیزب تاک ده‌کاته قوربانیی هه‌موو به‌رژه‌وه‌نده‌کانی خۆی. تاکی حیزبی،
مرۆڤێکی کۆککراو و قورمیشکراوه و ئاماده‌یه بۆ حیزبه‌که‌ی ببێته سیخوڕ و نۆکه‌ر
و مرۆڤ‌کوژ و له ساته‌وه‌ختێکیشدا، که کاره‌کانی باش نه‌ڕۆن و پشتگوێ بخرێت ده‌توانێت
پاشقول له حیزبه‌که‌ی خۆی بگرێت و له پشته‌وه لێی بدات و هه‌رچی ئایدیۆلۆژیای حیزبهکهیشیهتیی
پۆخڵ و پیس بکات و بیخاته ژێر گومانه‌وه. حیزب ئامێر و ماشێنێکی زه‌به‌لاحی مێشکشۆردنهوهیه
و تاک و ئازادی تاک و ئازادی بیروباوه‌ڕ، ده‌بێته خۆراک و وزه‌ی کارکردنی و چه‌ند
ملئهستوورێک له سه‌رێڕا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و بڕیاری بۆ ده‌ده‌ن و هه‌وساره‌که‌ی
ده‌گرنه ده‌ست و تاکه‌کانی خوارێیشی ده‌بنه په‌یژه بۆ سه‌رکه‌وتن و هه‌ڵکشان و
خۆشگوزه‌رانیی سه‌رانی. حیزب هه‌ر که ویستی هه‌رچی ئه‌ندام و ههواداریهتی ده‌خاته
گه‌ڕ و ده‌یاندا به گژ هه‌ر که‌سێکی بیه‌وێت. حیزب ، که له ته‌نگژه و بارێکی
ناله‌باردا بوو و تووشی هه‌ڕه‌شه‌لێکردن بوو، هه‌رچییه‌کی ده‌یکات و ده‌یڵێت، ده‌یخاته
چوارچێوه‌ی داکۆکی له نیشتمان و خوێنی شه‌هیدان و وڵات و نه‌ته‌وه و خاک و به‌هابه‌رزه‌کان و
بوونی نه‌ته‌وه و مان و نه‌مان و ده‌یان دروشمی زه‌قی دیکه‌وه و هه‌رچی شتی ناشیرین
و دزێو و خراپهکاریشه ده‌یداته پاڵ لایه‌نی نه‌یاری به‌رانبه‌ری.
*****
15ی دیسه‌مبه‌ری
2005، هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عیراق ده‌کرێت و باشووری کوردستانیش، چونکه سه‌رکرده‌یه‌تیی
سیاسیی ئه‌وێ، کردییه‌وه به به‌شێکی عیراق، ئه‌ویش به‌شێکه له‌و هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانه.
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی باشووری کوردستان، هه‌ر له‌م ساڵانه‌ی دوای ڕووخانی ڕێژیمی
به‌عسدا، وا چه‌ندین جاره گه‌لی کوردستان ده‌خه‌نه سه‌ما و ده‌یانبه‌نه به‌رده‌م
سنووقه‌کانی ده‌نگدان. ڕۆژێک بۆ په‌رله‌مانی کوردستان و عیراق و ڕۆژێک بۆ ده‌ستووری
عیراق و ڕۆژێک بۆ په‌رله‌مانی عیراق. له ته‌واوی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان، ده‌نگدانیان کردووه‌ته نیشانه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری و دڵسۆزی و شه‌ره‌ف و
به نێوی "ده‌نگتان ئاینده‌یه" و "ده‌نگتان چاره‌نووسسازه"
و "ده‌نگتان گێڕانه‌وه‌ی که‌رکووکه" و "ده‌نگتان پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانه"
و "ده‌نگتان وه‌دێهێنانی خه‌ونه‌کانه" و "ده‌نگتان ڕێزگرتن و به‌رزڕاگرتنی
خوێنی شه‌هیدانه" و "ده‌نگتان ئارامکردنه‌وه‌ی گیانی شه‌هیدانه"
و "ده‌نگتان شه‌ره‌فه" و.. پێچه‌وانه‌که‌یشی، واته: "ده‌نگنه‌دان"یان
کردووه‌ته، خیانه‌ت و بێشه‌ره‌فی و نادڵسۆزی و نه‌مان و له‌نێچوون و دۆڕانی ده‌ستکه‌وته‌کان، وه‌ک
بڵێی هێنده‌یان ده‌سکه‌وت بۆ کوردستانییان وه‌رگرتبێت، که ئیدی هیچ پێویستییه‌کی دیکه‌یان
نه‌مابێت. دوور له هه‌موو نه‌ریت و ڕێسایه‌کی هاوچه‌رخ و تازه‌گه‌ری و ته‌نانه‌ت
به پێوه‌ری دیموکراتییه‌ک، که ئه‌و حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه بۆ خۆیان بڕوایان پێیه‌تی،
ته‌واوی میدیاکانی کوردستانیان کردووه‌ته بڵندگۆیه‌ک، ته‌نێ بۆ خۆیان و ده‌نگی خۆیانی
لێوه هه‌ڵده‌بڕن و بانگاشه بۆ لیستی ژماره 730ی خۆیان ده‌که‌ن. بێگوێدانه هیچ
پرنسیپێکی دیموکراتییانه، وه‌ک خۆیان بانگاشه‌ی بۆ ده‌که‌ن، بیستوچوار سه‌عاته،
مه‌کینه‌ی مێشکشۆردنهوهیان خستووه‌ته گه‌ڕ و مێشکی خه‌ڵکی کورد ده‌شۆنه‌وه و
داوایان لێ ده‌که‌ن، ده‌نگ بۆ ئه‌و لیسته‌ی خۆیان بده‌ن. ئه‌و حیزبانه ڕێگه‌ی بیرکردنه‌وه
و وردبوونه‌وه و لێنۆڕین و خوێندنه‌وه‌یان له ته‌واوی خه‌ڵکی کورد داخستووه و به
هه‌وه‌س و ئاره‌زووی خۆیان مێشکی تاکی کورد دهجهڕێنن و ده‌یشۆنه‌وه و به پرۆپاگه‌نده‌ی
ته‌سکبیر و یه‌کلایه‌نه و به‌رچاوته‌نگی حیزبیی خۆیان تژی ده‌که‌ن. ئه‌وان هیچ
بوارێک به خه‌ڵکی کورد ناده‌ن و لێناگه‌ڕێن خه‌ڵک بۆ خۆی بیر بکاته‌وه و له ئه‌نجامی
به‌راوردکاری و خوێندنه‌وه‌ی خۆیدا بگاته ئه‌نجام. ئه‌وان به خه‌ڵک ده‌ڵێن:"که‌روێشکت
ده‌وێ که‌روێشک ببه، ئاسکت ده‌وێ که‌روێشک ببه"، واته:
گه‌ل، خه‌ڵک و تاکی کورد، تاکه یه‌ک ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌مدایه، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی
لیستی 730ی ئه‌وانه، چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌و لیسته هه‌ڵنه‌بژێرێت، ئه‌وان(ده‌سه‌ڵاتدارانی
باشووری کوردستان و خێڵی لیستی 730)، مۆری خیانه‌تکاری و بێشه‌ره‌فی و نانیشتمانپه‌روه‌ری
و ده‌یان شتی دیکه‌ی نابه‌جێی پێوه ده‌نێن و نانی ده‌بڕن و له کار وه‌ده‌ری ده‌نێن
و خۆی و خزم و که‌سی و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌یشی به خوێی چێشت پێی بگا، ده‌خه‌نه به‌رگومان
و ژێر چاودێرییه‌وه و وه‌ک لاده‌ر و دژه‌حیزب و دژهنیشتمان لێی ده‌نۆڕن. میدیاکانی
ئه‌و حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه گه‌لێک نائۆبژێکتیڤانه خه‌ڵک ده‌خه‌نه گه‌ڕ و هانی
خه‌ڵک ده‌ده‌ن بۆ ده‌نگدان. له هیچ وڵاتێکی جیهاندا، ئه‌وه‌ی بڕێک به ته‌نگ
ئازادی تاک و کرانه‌وه‌ی مێشک و هزر و بیروڕای جیاواز و ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌وه بێت،
هه‌رگیز وه‌ها ره‌وتار و کردارێکی وه‌ک ئه‌و جۆره‌ی ده‌سه‌ڵات له باشووری کوردستاندا
ئه‌نجامی ده‌دات و ده‌یکات، وه‌دی ناکرێت. ئه‌وان کارێکی وا له خه‌ڵک ده‌که‌ن، که
هیچ ده‌رچه‌یه‌کیان بۆ ناهێڵنه‌وه و وایان لێ ده‌که‌ن، که هه‌ر ده‌بێ ده‌نگ به
وان و به لیستی وان بده‌ن. به پرۆپاگه‌نده‌یه‌کی ده‌یکه‌ن، ته‌واوی پرۆسێسی ده‌نگدانیان
له خه‌ڵکی کوردستان کردووه‌ته کارێکی ئاکاره‌کی و شه‌رافه‌تمه‌ندانه و کاریگه‌رییه‌کی
سایکۆلۆژییانه‌ی ئه‌وتۆیان هێناوه‌ته گۆڕێ و کردووه‌ته سه‌ر تاکی کورد و گه‌لی کوردستان،
که خۆ به به‌رپرس بزانێت و پێیوابێت ده‌نگدانی ئه‌رکێکی مه‌زنه و ده‌نگنه‌دانی
خیانه‌تێکی مه‌زنه و به‌و جۆره‌یش چه‌مکی گوناه و سزا بێته گۆڕێ و ته‌نانه‌ت ته‌واوی
کاره‌کان به‌رگێکی ئایینی‌یان به‌به‌ردا بکرێت. له‌به‌رچاوترین و زه‌قترین کارێکی
نادیموکراتییانه و نا هاوچهرخانهیشی حیزبانی ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان ده‌یکه‌ن،
هێنانه‌گۆڕێی هاوکێشه‌یه‌کی چه‌وت و هه‌ڵه و ناڕاسته، که ده‌نگدان به لیستی
730ی ده‌نگدانه به کورد و به کوردستان، واته: کورد و کوردستان ده‌خه‌نه تایه‌کی
ته‌رازوویه‌که‌وه و لیستی 730یش ده‌خه‌نه تایه‌که‌ی دیکه‌یه‌وه. به گوێره‌ی ئه‌و
بۆچوونه لیستی 730 یه‌کسانه به کورد و کوردستان و هه‌ردوو هاوتای یه‌کترن. ئه‌وه‌ی
له کوردستان نێوی هه‌ڵبژاردنی لێ ده‌نرێت، هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵکه ده‌نگدانه
به سه‌رکرده سیاسییه‌کانی ئه‌وێ. گه‌ل، خه‌ڵک و تاکی کورد، ده‌نگ به سه‌رکرده
ده‌ده‌ن و بۆ خۆیان هیچ بۆچوونێکی جیاوازیان نییه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی
باشووری کوردستان، بانگاشه‌ی دیموکراتی و فره‌یی ده‌که‌ن، که‌چی له هه‌موو ئاخاڤتن
و گوتارێکدا و له ته‌واوی میدیا کۆنترڵکراوهکانی خۆیانه‌وه، هێرش ده‌که‌نه سه‌ر
یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ته‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه له لیستی 730ی‌دا
نییه و خۆی له‌و حیزبانه‌ی ده‌سه‌ڵات دابڕیوه. میدیاکانی ده‌سه‌ڵات نه‌ک هه‌ر هێرش،
به‌ڵکه یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان ده‌خه‌نه خانه‌ی تهوژمگهل و ڕه‌وته ناکوردستانی
و توندڕۆکانی وه‌ک ئه‌لقاعیده و زه‌رقاوی و ئیسلامییه‌کانی تورکیا و ئیخوانولموسلمین
و ئه‌وانه‌وه، له کاتێکدا که بۆ خۆیان له‌گه‌ڵ ئیسلامییانی تورکیادا هاریکارییان
هه‌یه و له‌گه‌ڵ گرۆ و ده‌سته چه‌کداره‌کانی
عیراقی به ئیسلامی و که‌ونه بهعسییانیشهوه، که دژی ڕێژیمی ئێستا و سه‌ر به ڕێژیمی
به‌عسن، قسان ده‌که‌ن و داده‌نیشن و گوێیان بۆ ڕاده‌دێرن. ئه‌وان هه‌ر به هێرشی
زاره‌کی و پرۆپاگه‌نده‌وه به‌ره‌وڕووی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان نه‌بوونه‌وه،
به‌ڵکه گه‌یاندیانه ته‌قه و کوشتن و سووتاندنی بنکه و باره‌گاکانیشیان.
له
هه‌رکوێیه‌کی ئه‌م جیهانه، که سیستمی په‌رله‌مانیی
تێدا پێڕۆ ده‌کرێت، ڕێگه له هیچ ده‌سته و گرۆیه‌ک ناگیرێت، چ تێکه‌ڵ به به‌ره‌یه‌ک
بن و چ بۆ خۆیشیان به ته‌نێ بێنه مه‌یدان، بۆ خۆنێودێرکردن و به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردندا.
ته‌نانه‌ت خه‌ڵکانی سه‌ر به ڕه‌وت و ته‌وژمی نازیزم و فاشیزم و توندڕۆ و ڕهگهزپهرستانیش
بۆیان هه‌یه به‌شدار بن. نموونه‌ی ئه‌وانه‌ش ژان- ماری لوپێن (Le Pen Marie Jean-)ی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی(Front National)
فرانسا و پارتیی سۆسیالیستی نه‌ته‌وه‌یی(Nationalsocialistiska
partiet) و نۆدیموکراتی (Ny Demokrati)
له سوێد، که
له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌کانی فرانسا و سوێددا هه‌بوون و هه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدار
بوون. هه‌ر هیتله‌ری نازیست بۆ خۆی به هه‌ڵبژاردن هاته سه‌ر کار. ئه‌گه‌ر به‌لای
خه‌ڵکانێکه‌وه هاتنه سه‌رکاری وه‌ها که‌سان و وه‌ها پارتیگهلێک هه‌ڵه بێت، ئه‌وا
به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ په‌رله‌مانتاریزم و هه‌ڵبژاردن، وه‌ک سیستم بۆ
خۆی هه‌ڵه‌یه و ناته‌واوه و ده‌ربڕی خواست و ئاره‌زوو و پێویستییه‌کانی مرۆڤ چ وه‌ک
تاک و چ وه‌ک کۆ نییه.
له باشووری کوردستان ساڵانێکه هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مان و ده‌نگدان کراوه‌ته نه‌ریتێک و چه‌ند حیزبێک به‌شداریی تێدا ده‌که‌ن.
به گوێره‌ی دروشم و بانگاشه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی پرۆسێسی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن،
دیموکراتی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو تاکێکی باشووری کوردستان
مسۆگه‌ره و که‌س ڕێگر نییه له‌وه‌ی، که خه‌ڵک ده‌نگ ده‌دات یا ده‌نگ نادات و ده‌نگ به کێ
ده‌دات و ده‌نگ به کێ نادات. ئه‌وه‌ی ئێستا وه‌دی ده‌کرێت، ته‌واوی ئه‌و بانگاشانه‌ی
حیزبانی ده‌سه‌ڵاتداری باشووری کوردستان ده‌یکه‌ن، گه‌لێک له ڕاستییه‌وه دووره،
چونکه ئه‌وان خۆجوێکردنهوهی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان پێ هرس نه‌کرا و که‌وتنه
وێزه‌ی و به ڕۆژی نیوه‌ڕۆیش دژی قسان ده‌که‌ن و پرۆپاگه‌نده‌ی خراپی بۆ ده‌که‌ن.
حیزبانی ده‌سه‌ڵاتداری باشووری کوردستان، هه‌ر به‌و شێوه به‌ره و چه‌تره‌ی، که
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان و عیراق، دروستیان کردووه و هه‌موو حیزبه گچکانی دیکه‌یشیان
خستووه‌ته ژێر باڵی خۆیانه‌وه، دیموکراتییان پێشێل کردووه و کارێکی نادیموکراتییان
ئه‌نجام داوه. ئه‌وان بۆیه به‌ره‌یان ده‌وێ و بۆیه چه‌تر دروست ده‌که‌ن و بۆیه
له یهکگرتنێکدا وێکڕا ده‌چنه هه‌ڵبژاردنه‌وه، تا خۆیان ڕێبه‌ر بن و خۆیان بڕیارده‌ر
بن و خۆیان جڵه‌وی ئه‌و ڕێکخستنه‌یان به ده‌ست بێت و چۆنیان بووێت وای لێ بکه‌ن و
بۆ کوێ‌یان بووێت بیبه‌ن. ئێستا، که یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌و بازنه‌یه هاتووه‌ته
ده‌رێ، که مافێکی ڕه‌وای خۆیشیه‌تی، ئه‌وه‌تا به‌و ده‌رده‌ی ده‌به‌ن. ئه‌مه چ
ئازادی و دیموکراتییه‌که له کوردستان پێڕۆ ده‌کرێت!
لیستی 730ی، که لیستی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی باشووری
کوردستانه(پارتیی و یه‌کیه‌تی) له دوای ڕووخانی ڕێژیمی به‌عسه‌وه بێجگه له
داته‌پاندن و داڕووخانی ژێرخانی ئابووری باشووری کوردستان، چه‌سپاندنی دوو کارگێڕی
و دوو حوکوومه‌تی، دزی، گه‌نده‌ڵی، بێئاوی، بێئهلهکتریکی، گرانی، نایه‌کسانی،
نادادی، تاساندنی ده‌نگی جیاواز و...ده‌یان به‌دبه‌ختیی دیکه، ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ
خه‌ڵکی باشووری کوردستانیان هێناوه‌ته دی و به ده‌سکه‌وتێکی گه‌لێک مه‌زنی داده‌نێن:
گێڕانه‌وه‌ی باشووری کوردستانه بۆ ئامێزی عیراق و عیراقیش بۆ ئامێزی نیشتمانی عه‌ره‌ب.
ئه‌وان باشووری کوردستانیان عیراقاندهوه. ئه‌وان بۆ خۆیان و به‌و ده‌ستووره شڕ
و گۆجه‌ی، که سه‌ری زۆرینه‌ی کوردیان پێ شۆڕ کرد و به ملکه‌چی هێنایاننه به‌رده‌م
سنووقه‌کانی ده‌نگدان و به "ئه‌رێ" ده‌نگیان بۆ پێ دان، به قانوون و به
ئاره‌زوو و خواستی خۆیان و ته‌نێ له پێناوی به‌رژه‌وه‌نده نه‌خۆشه‌کانی خۆیاندا
و له پێناوی چه‌ند کورسییه‌کی وه‌زاره‌ت و په‌رله‌مان و به‌غدادا، باشووری کوردستانیان
کرده‌وه به عیراق و گه‌لی باشووری کوردستانیشیان کرده‌وه به عیراقی و عیراقیهتییان
بۆ باشووری کوردستان کرده نیشانه و چه‌سپاندیان. ئه‌وان به عیراقیاندنه‌وه‌ی گه‌لی
باشووری کوردستان و باشووری کوردستان، ده‌ستبه‌رداری کوردستانیه‌تیی که‌رکووک و
مووسڵ و به‌شه کوردستانییه‌که‌ی دیالا و کووت بوون. ئه‌وان ته‌نێ له‌به‌ر دڵی ئه‌مه‌ریکای
داگیرکا‌ر، که بۆ خۆیان به ڕزگارکار نێوی ده‌به‌ن و بۆ نه‌ڕه‌نجاندنی دڵی ئه‌وان
و هاوپه‌یمانانیان، ئاماده‌ی هه‌موو جۆره بچووکییهک و خۆنهویکردنێک و خۆسووککردنێکن،
ئه‌گه‌ر به فرۆشتن و ده‌ستبه‌رداربوون له هه‌موو کوردستانیش ته‌واو بووبێت و ببێت.
ئه‌و بچووکی و خۆنه‌ویکردن و خۆسووککردنه، نه‌ک هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵکه بۆ وڵاتانی
عه‌ره‌ب و کۆمکاری عه‌ره‌ب و عه‌ره‌بانی عیراق و ده‌وڵه‌تی تورکیا و ته‌واوی ناکوردانی
دیکه‌یشی ده‌که‌ن. ئه‌وان پردی گێڕانه‌وه‌ی به‌عس و ئه‌فسه‌ران و فڕۆکه‌وانانی به‌عس
و ڕاوێژکاران و که‌ونه‌جاش و ئه‌نفالکاران و تاڵانکارانی کورد و کوردکوژانن، بۆ که‌ناری
ئارامی و گیان به‌به‌ردا کردنه‌وه‌یان.
گه‌لی باشووری کوردستان، تاکه یه‌ک ڕێگه چاره‌ی له به‌رده‌مدایه
و نابێته دووان، ئه‌ویش خۆدابڕینه له هه‌موو شتێکی عیراق و عیراقیانه و عیراقیه‌تی.
به‌شداربوون له هه‌ر شتێکی عیراقدا له‌وه‌ی زیاتر، که باشووری کوردستان و گه‌له‌که‌ی
پتر و پتر به عیراقه‌وه ده‌لکێنێت، هیچی دیکه‌ی لێ سه‌وز نابێت. ده‌سه‌ڵاتدارانی
باشووری کوردستان ئه‌گه‌ر به‌ته‌نگ کوردستانیه‌تی گه‌لی باشووری کوردستان و به‌ته‌نگ
خواستی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی باشووری کوردستانه‌وه بووبان، هه‌رگیز به‌مجۆره‌یان
نه‌ده‌کرد و ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ک جاریش بووایه نووزه‌یه‌کیان لێوه ده‌هات و یه‌ک تۆپه‌ڵه"نا"
یان به نێوچاوانی عیراقییان و داگیرکارانی عیراق و نه‌یارانی کورددا ده‌ماڵی، لێ
ئه‌وان هه‌رگیز وه‌ها کارێکیان نه‌کردووه، به‌ڵکه زۆر خۆشحاڵانه و که‌یفساز و ده‌م
به خه‌نده‌وه به‌ره‌وپیری هه‌موو داخوازی و ویسته‌کانی عیراقییان و داگیرکارانی
عیراق و نه‌یارانی کورده‌وه چوون و له‌بری یه‌ک"ئه‌رێ" و ته‌نێ "ئه‌رێ"ی
خۆیان، هه‌موو کوردیشیان، به ده‌مچه‌ورکردن و نانبڕین و هه‌ڕه‌شه، فێره "ئه‌رێ"
کردووه. ده‌نگدان به لیستی 730ی، ده‌نگدانه به دوو زلحیزبی (پارتیی و یه‌کیه‌تیی)ده‌سه‌ڵاتدارانی
باشووری کوردستان. ئه‌و دوو زلحیزبه ده‌سه‌ڵاتداره، به هۆی ده‌سه‌ڵات و هێز و سیخوڕ
و نۆکه‌ر و کرێگرته و سه‌رمایه و دارایی و سامانێکه‌وه، که هه‌یانه، کۆنترۆڵی
هه‌رچی بوارێکی ژیانه له کوردستاندا کردوویانه و ده‌یکه‌ن. ئه‌وان هه‌رچه‌ندی
بانگاشه‌ی دیموکراتی بکه‌ن و خۆ به هاوچه‌رخ و نوێخواز و...بده‌نه ناسین، هه‌رگیز
ڕێگه به گه‌شه‌کردن و ملانێی هیچ هێزێکی دیکه ناده‌ن له کوردستاندا. تۆ ده‌نگ
بده‌یت و ده‌نگ نه‌ده‌یت، ئه‌وان بهرندهن و ئه‌وانن ده‌چنه په‌رله‌مانه‌وه و ئه‌وانن
حوکوومه‌ت پێکده‌هێنن و ئه‌وانن فه‌رمانڕه‌وایی ده‌که‌ن و ئه‌وانن به ته‌واوی
سامان و چاره‌نووسی باشووری کوردستان وازی ده‌که‌ن، چونکه ئه‌وان دارده‌ستی گه‌وره ئاغاکانی فه‌رمانڕه‌وایانی ڕاستینه‌ی
ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی له‌مه‌ڕ خۆمانن. هه‌ر ده‌نگێک
به لیستی 730 بدرێت، ده‌چێته گیرفانی دوو زلحیزبی ده‌سه‌ڵاتداری باشووری کوردستانه‌وه
و جێی ئه‌وان به‌هێز ده‌کات و حیزبه گچکه‌کانی هاوپه‌یمانیشیان وه‌ک هه‌موو جاران
له په‌راوێزاندن زیاتر هیچی دیکه‌یان بۆ نامێنێته‌وه. هه‌ر ده‌نگێک به لیستی
730 بدرێت، پاراستن و هێشتنه‌وه و پتهوترکردنیی ده‌سه‌ڵاتی ڕێبه‌ریه‌تیی پارتیی
دیموکراتی کوردستان و یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان مسۆگه‌ر ده‌کات و ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندتر
ده‌کات و دووله‌تیی کارگێڕیی باشووری کوردستان پتر ده‌چه‌سپێنێت و هه‌رچی خواست و
ئاره‌زووی هه‌ردوو زلحیزبه باشتر و ئاسانتر دێنه دی.
له وڵاتگه‌لێکی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا و ئینگلستان و ئیسرائیل،
که باسی هه‌ڵبژاردن و ده‌سه‌ڵات دێته گۆڕێ، ته‌نێ نێوی "دیموکرات و کۆمارییه‌کان"
له ئه‌مه‌ریکا و "پارێزگاران و کارگه‌ران" له ئینگلستان و "لیکوود
و کارگه‌ران" له ئیسرائیل، به‌رگوێ ده‌که‌وێت و مرۆڤ هیچ نێوێکی دیکه نابیسێت
و مرۆڤ وا تێده‌گات، که ئیدی له‌و پارتییانه زیاتر که‌سی دیکه نییه. فه‌رمانڕه‌وایی
و ده‌سه‌ڵات له نێوان ئه‌و دوو پارتییانهدا، له هه‌ر یه‌کێک له‌و وڵاتانه، دێت
و ده‌چێت. ئه‌و پارتییانه ڕه‌وشێکی دووفاقی، دووانه‌یی(Dualism)یان هێناوه‌ته گۆڕێ، که بارێکی
نه‌گۆڕ و چه‌سپاوی ئافراندووه. ئه‌و پارتییانه سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌یان کۆنترۆڵ
کردووه و هه‌ر ئه‌وانن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌به‌نه‌وه و ده‌دۆڕێن و دێن و ده‌ڕۆن
و ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و ده‌سه‌ڵات جێده‌هێڵن. ئه‌وه‌ی له‌و وڵاتگه‌له له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
ده‌شدۆڕێت ده‌بێته ئۆپۆزیسیۆن و ئیدی چاوه‌ڕێی هه‌لێکی دیکه ده‌کات بۆ هاتنه‌وه
سه‌ر ته‌خت. ئێستا له باشووری کوردستانیش، له‌و دوو زلحیزبه‌ی پارتیی و یه‌کیه‌تیی
زیاتر، هیچ حیزبێکی دیکه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات نییه. ئه‌و دوو حیزبه‌یش هه‌ردوو خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاتن و هیچ یه‌کێکیان به بوونه ئۆپۆزیسیۆن قایل نییه و هه‌ردوو هه‌ر ده‌بێ
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بن. ئه‌و دوو حیزبه، که باس له هه‌ڵبژاردن و دیموکراتی ده‌که‌ن،
خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و ئینگلستان و ئیسرائیل‌دا به‌راورد ده‌که‌ن و کۆڵێک سه‌رسامن
به‌وان و خۆ به شاگردی ئه‌وان ده‌زانن له‌و باره‌وه، لێ بێ قایل‌بوون به‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری
ده‌سه‌ڵات ببن و ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن وازی بکه‌ن. دیموکراتیی په‌رله‌مانی به من ساخته‌کارییه‌که
و پێیشموایه ئه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریکا و ئینگلستان و ئیسرائیلیش نێوی هه‌ڵبژاردن و
دیموکراتی لێ ده‌نرێت، ته‌نێ گه‌مه‌یه‌کی سیاسیی نێوان کۆمپانیا سه‌رمایه‌دارییه‌کان
و بنه‌ماڵه‌کان و هێزه ئابوورییه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌یه و به لاچوونی حیزبێک و
هاتنه‌سه‌رکاریی حیزبێکی دیکه‌یش، هیچ له ڕه‌وشه گشتییه‌که ناگۆڕێت و هێڵه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی
سیاسه‌ته‌کان هه‌ر یه‌ک شتن و نه‌گۆڕن. هه‌ردوو زلحیزبی باشووری کوردستان، ته‌نانه‌ت
ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یشیان نه‌هێشتووه‌ته‌وه، که وه‌ک ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئینگلستان
و ئیسرائیل بکه‌ن و هه‌ر هیچ نه‌بێت جارجار جێگه بۆ یه‌کدی چووڵ که‌ن. ده‌نگدان به
لیستی 730، ده‌نگدانه به نه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆن و ده‌نگدانه به سیاسه‌تێکی یه‌کلایه‌نه‌ی
هه‌ردوو زلحیزبی باشووری کوردستان و ده‌نگدانه به دوو به‌ره‌باب و پتر چه‌سپاندنیان
و ڕزگارنه‌بوونه له چه‌مکی خێزان و خزم و بنه‌ماڵه و هۆزگه‌رایی له سیاسه‌تی کورددا.
بێجگه له‌وانه‌یش ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی باشووری کوردستان و حیزبانی ده‌سه‌ڵاتدار و
ته‌واوی لیست و ناو و که‌سانێکیشی، که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به نوێنه‌ری خه‌ڵکی
باشووری کوردستانییان، دانێن و له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن، ئه‌و خه‌ڵکه پاشهڵپاک و خاوێن
و پهرێزبێگهرد و فریشتهئاسایانه نین، که بۆ خۆیان ده‌یانه‌وێت پێشانیان بده‌ن
و به خه‌ڵکیان بناسێنن، به‌ڵکه چه‌ندین که‌ونه‌به‌عسی و عیراقچی و هه‌واداری ڕێژیمی
به‌عس و پاشکۆی جاش و گرێدراوی ده‌سگا سیخوڕییه‌کانی به‌عس و گرێدراوی بیر و دیدی
خێڵ و هۆز و گرێدراوی توندڕه‌ویی ئایینی و جاشزاده و...ئه‌وانه‌یان تێدایه و مرۆڤیش،
که ده‌نگ ده‌دات، ده‌نگ به هه‌موو لیسته‌که ده‌دات، به‌و که‌سانه‌یشه‌وه. وه‌ها
کارێک ده‌کاته تێکه‌ڵکردنی خاوێن و قڕێژ و ئه‌وه‌ی تۆزێک گیانی وڵاتپارێزی تێدایه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشی، که هه‌ر به‌لای ئه‌و باسه‌دا ناچێت و وڵات و هه‌رچی پیرۆزییه‌که
به مشتی پاره ده‌گۆڕێته‌وه.
حیزبانی ده‌سه‌ڵاتداری
باشووری کوردستان پێیانوایه به‌وه‌ی سه‌رۆککۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه و چه‌ند وه‌زاره‌تێکی
دیکه و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکیان له به‌غدا هه‌یه، ئیدی بۆ خۆیان خاوه‌نی
به‌غدان و هه‌موو شتێک به‌ده‌ستی ئه‌وانه. ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌بیری خه‌ڵکی ده‌به‌نه‌وه
ئه‌وه‌یه، ئه‌وان به‌و به‌شداربوونه‌یان له به‌غدا بوونه‌وه به عیراقی و عیراقیش
به پێی عیراقییان و عه‌ره‌ب و ده‌ستوور و ته‌نانه‌ت سه‌رانی کوردیش به‌شێکه له
جیهانی عه‌ره‌ب و نیشتمانی عه‌ره‌ب. ئه‌وان به‌و پێیه، هه‌رچه‌نده به کوردییش
قسان بکه‌ن، سه‌رۆککۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه‌کی عه‌ره‌بن و هیچ جیاوازییه‌کیان
له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و وه‌زیرانی وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بدا نییه. ئه‌و خزمه‌ته‌ی سه‌رۆککۆمارێکی
به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه‌کی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد به عیراق و نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ره‌ب و عه‌ره‌بایه‌تیی عیراقی ده‌که‌ن، هه‌رگیز به که‌سانێکی عه‌ره‌ب بۆ خۆیان
ناکرێت. سه‌رۆککۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی(هه‌ردوو به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد)، ئه‌گه‌ر
به‌خۆ بیانزانیبا و بزانن و کورسی له خشته‌ی نه‌بردبان، له‌وه ده‌گه‌یشتن، که به‌خشینی
ئه‌و دوو پۆسته به دوو کورد، گه‌وره‌ترین سووکایه‌تیکردنه به کورد و باشترین
خزمه‌تکردنه به عه‌ره‌بایه‌تیی عیراق و عیراقییاندنهوهی کورد.
خه‌ڵک، گه‌ل و هه‌موو تاکێکی باشووری کوردستان، ئه‌وانه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان به سه‌ره‌وه نییه و ده‌توانن بێ‌ترس
ڕای خۆیان ده‌ربڕن، ئازادن له‌وه‌ی ده‌نگ ده‌ده‌ن یا ده‌نگ ناده‌ن و ئازادن له‌وه‌ی
ده‌نگ به کام لیستیش ده‌ده‌ن، لێ به من، ده‌نگدان بۆ خۆی یاری و پینهوپهڕۆیهکه
و هیچ جۆره پینهوپهڕۆیهکیش ده‌رده‌کانی گه‌لی کوردستان تیمار ناکه‌ن. گه‌لی کوردستان
یه‌ک ڕێگه‌ی له‌پێشدایه و چ هه‌ڵبژاردنێکی دووه‌میشی نییه، ئه‌ویش خۆته‌یارکردنه
و بڕیاردانی جوێبوونه‌وه‌ی ته‌واوی باشووری کوردستانه له عیراق و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی
کوردستان. هه‌ر ده‌نگدانێک باشووری کوردستان به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره ببات، با خه‌ڵک
ده‌نگی بۆ بدات و هه‌ر ده‌نگدانێکیش ته‌نێ خزمه‌تی عیراقییاندنی گه‌لی کوردستان بکات،
با خه‌ڵک و گه‌ل و تاکه‌کانی باشووری کوردستان دژی ببنه‌وه و هه‌وڵی ڕووخاندنی ئه‌و
هێزانه‌یش بده‌ن، که کوردستان دهعیراقیێنن، دهتورکیایێنن، دهئێرانییێنن، دهسووریاییێنن.
به‌شداربوون له هه‌موو کایه سیاسییه‌کانی عیراق و پرۆژه‌ی عیراقیاندنه‌وه‌ی
باشووری کوردستاندا، دۆڕانێکی گه‌وره‌یه بۆ پرسی کوردستانیه‌تیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
خۆدابڕین و به‌شدارنه‌بوون و خۆجیاکردنه‌وه، له هه‌موو کایه سیاسییه‌کانی عیراق
و پرۆژه‌ی عیراقیاندنه‌وه‌ی باشووری کوردستان، سه‌رکه‌وتنێکه بۆ پرسی کوردستانیه‌تیی
و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
12-12-2005