قه‌ززافی: پیاوێک له خه‌ون و خه‌یاڵ و بڕێک
فشه
ئه‌مجه‌د
شاکه‌لی
ده دوانزده ڕۆژێک ده‌بوو تازه‌کی له کوردستان و ئێران
و سوریاوه، گه‌یشتبوومه سوێد. نه‌ورۆزی به‌سه‌ردا هات، نه‌ورۆزی ساڵی 1981. به‌شێک
له کوردانی شاری ستۆکهۆڵم، ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزیان له یه‌کێک له هۆڵه‌کانی
شاری ستۆکهۆڵم، ساز کرد. جه‌ژنی نه‌ورۆز، که له بنه‌ڕه‌تدا هی کورد و سه‌رکه‌وتنی
کورد نییه، به‌ڵکه هی فارس و سه‌رکه‌وتنی فارس و دۆڕانی کورده، له کن کورد بوو
بووه جه‌ژنێکی حیزبی و هه‌ر حیزبه‌و به جودا بۆ خۆی و هه‌وادارانی، جێژنیان ده‌گێڕا،
پێموابێ ئێستاش هه‌روایه. دیاره من بۆ خۆم هه‌ر له کۆتایی ساڵانی 1980کانه‌وه،
ئیدی بۆ ئه‌و جۆره ئاهه‌نگ و به‌زمه کوردییانه نه‌چووم. ئه‌و کاته، زۆرینه‌ی
کوردانی شاری ستۆکهۆڵم له هۆڵێکدا جێگه‌یان ده‌بووه‌وه. دوای گوتاری به‌خێرهێنان
و سه‌رپه‌رشتکارانی ئاهه‌نگه‌که، سه‌فیری لیبیا، هاته سه‌ر سه‌کۆکه و گوتاری
لیبیای خوێنده‌وه. به ده‌نگێکی یه‌کجار بڵند، پیرۆزبایی گه‌لی لیبیا و ڕێبه‌ری
لیبیا، موعه‌ممه‌ر ئه‌لقه‌ززافی و سڵاوی وی، به گه‌لی کوردستان و سه‌رکرده‌یه‌تی
سیاسی کورد گه‌یاند و خۆش خۆش له‌بری "الشعب الکردي" گه‌لی کورد، ده‌یگوت
"الأمة الکردیة" و "الأمة الکردستانیة"، واته: نه‌ته‌وه‌ی/ئوممه‌تی
کورد و نه‌ته‌وه‌ی/ئوممه‌تی کوردستانی و گوته‌کانی قه‌ززافی له‌مه‌ڕ مافی سه‌ربه‌خۆیی
و ئازادی کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کورد و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
کوردستان، چه‌ند پاته کرده‌وه. ئه‌و گوتانه بۆ ئه‌و کاته گه‌لێک زۆر بوون. هیچ
یه‌کێک له‌و حیزبه سیاسییانه‌ی کوردستان، بێجگه له پاسۆک، ئه‌و قسانه‌یان نه‌ده‌کرد
و نه‌یانده‌وێرا له مێشکی خۆیانیشدا وه‌ها بیرێک بکه‌نه‌وه. قه‌ززافی، ئه‌وده‌م
تاکه سه‌رکرده‌یه‌ک بوو له جیهاندا، باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و کورد و ده‌وڵه‌تی
کوردستان بکات. ئه‌وده‌م قه‌ززافی له دڵی خه‌ڵکی کورددا، خۆشه‌ویست بوو.
*****
یه‌ک دوو ساڵێک دوای ئه‌و نه‌ورۆزه، له خولێکی
فێربوونی زمانی سوێدی، لاوێکی خه‌ڵکی لیبیام له‌گه‌ڵدا بوو. به عه‌ره‌بی پێکه‌وه
قسه‌مان ده‌کرد. ئه‌و باسی ڕێژیمی لیبیا و قه‌ززافی، زۆر خراپ ده‌کرد و قه‌ززافی
به دیکتاتۆر و مرۆڤ‌کوژ و لیبیای به زیندان و پێشێلکه‌ری مافی مرۆڤ داده‌نا و
منیش، هه‌روا له خۆمه‌وه قهززافیم به شۆڕشگێڕ و سۆسیالیست، داده‌نا و خۆشم ده‌ویست
و داکۆکیم لێ ده‌کرد. لاوه لیبییه‌که، هه‌موو جارێک ده‌یگوت:" تۆ له
عیراقه‌وه هاتووی، خۆ سه‌ددام حوسه‌ین پیاوێکی شۆڕشگێڕه و سۆسیالیسته، تۆ بۆ به
خراپ و دیکتاتۆری ده‌زانیت!". منیش ده‌مگوت:"ده‌ی سه‌ددام حوسه‌ین، نه
شۆڕشگێڕه و نه سۆسیالیسته، به‌ڵکه دیکتاتۆر و مرۆڤکوژه". ئه‌و ده‌یگوت:"خۆ
تۆ خه‌ڵکی لیبیا نیت، من خه‌ڵکی لیبیام و من له تۆ باشتر، قه‌ززافی و ڕێژیمه‌که‌ی
ده‌ناسم و وه‌ک چۆن تۆ له ڕێژیمی سه‌ددام حوسه‌ین هه‌ڵاتووی، منیش هه‌ر به‌و جۆره،
له ڕێژیمی قه‌ززافی هه‌ڵاتووم". ئیدی منیش به گوێره‌ی تیۆری: خه‌ڵکی مه‌ککه
شاره‌زاتری شیوهکانین"أهل مکة أدری بشعابها"، قسهکهییم به لاوه په‌سه‌ند
بوو، هه‌ر بۆیه، پایدۆسم لێ کرد و کۆڵم دا.
*****
قه‌ززافی، نه‌ک هه‌ر باسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
کوردستانی ده‌کرد، ته‌واوی حیزبه کوردستانییهکانیشی بانگهێشتی لیبیا ده‌کرد و له‌گه‌ڵیان
کۆ ده‌بووه‌وه و به‌رده‌وام گیرفانیانی پڕ له پاره ده‌کرد و کۆمه‌کی پێ ده‌کردن.
کاک ئازاد مسته‌فای سکرتێری پاسۆک، یادی به‌خێر، باسی چوونی سه‌رانی حیزبه کوردییه‌کانی
باشووری کوردستانی بۆ ته‌رابولسی پێته‌ختی لیبیا و وه‌رگرتنی پاره‌وپووڵ و کۆمه‌کی
قه‌ززافی چه‌ندین جار بۆ گێڕابوومه‌وه. سه‌رانی کورد "کتێبی سه‌وز"ی قهززافیشیان،
بۆ پاره کرده کوردی.
*****
دوای ده‌سه‌ڵاتگرتنه‌ده‌ستی حیزبه کوردییه‌کانی باشووری
کوردستان، سه‌رانی کورد به قهززافییان ده‌گوت"برای سه‌رکرده موعه‌ممه‌ر قه‌ززافی"،
که وه‌رگێڕانی"الأخ القائد معمر القذافي"ی عه‌ره‌بی بوو. سه‌رانی کورد
یه‌ک حه‌مکه سه‌رسامبوون به قه‌ززافی، هه‌ربۆیه باخچه و هۆڵ و ئه‌و جۆره شتانه‌یان
به ناوی"برای سه‌رکرده مهعهممهر قه‌ززافی"یه‌وه ناو نابوو، له
سلێمانی باخچه‌یه‌ک به‌و ناوه‌وه هه‌بوو. وه‌ک وه‌فایه‌کیش سه‌رانی کورد ده‌چوونه
سه‌ردانی لیبیا و قه‌ززافی. که ڕێژیمی سه‌ددام حوسه‌ین له 2003دا، نه‌ک له لایه‌ن
عه‌ره‌ب یا کورد یا عیراقییانه‌وه، به‌ڵکه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه، ڕووخێنرا،
قه‌ززافی به شۆخییه‌وه به کوردی گوت، زۆریش ڕاستگۆ بوو له‌و قسه‌یه‌یدا، که کورد
ده‌ستیان له بنی هه‌نبانه‌که‌وه ده‌رچووه. جه‌لال تاڵه‌بانی، که زۆرترین پاره‌ی
له قه‌ززافی وه‌رده‌گرت و که خه‌ڵکانی نێزیکی ئه‌و، کتێبه که‌سکه‌که‌ی قه‌ززافیان
کرده کوردی، یه‌که‌م که‌س بوو، به‌رپه‌رچی قسه‌کانی قه‌ززافی دایه‌وه، وه‌ک بڵێی
قه‌ززافی کوفری کردبێت یا درۆی کردبێ، چونکه تاڵه‌بانی و بارزانی و هه‌موو سه‌رانی
کورد، له‌بری گێڕانه‌وه‌ی که‌رکووک و ته‌واوی خاکی باشووری کوردستان و دروستکردنی
ماڵه وێرانه‌که‌ی خۆیان، خجڵی بنیاتنانه‌وه و دروستکردنه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی
ئێسکوپروسکی لێکترازاو و هه‌ڵوه‌شاوه و زیندووکردنه‌وه‌ی "عیراقی هیوا و
ئاشتی" بوون و خه‌رێکی پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی عیراق بوون. قه‌ززافی، له
بنی هه‌نبانه‌که‌ی دا و بوێرانه ئه‌و قسه‌یه‌ی کرد.
*****
گۆڤاری ئه‌نارکیستیی(Anarkistisk tidskrift)، که له لایه‌ن فێدراسیۆنی ئه‌نارکیستانه‌وه
له سوێد ده‌رده‌چوو، ژماره 6 – 7 ی ساڵی 1992ی، که دوو ژماره‌ی گۆڤاره‌که
بوون، لێ له یه‌ک به‌رگدا، تایبه‌ت بوو به باس و لێکۆڵینه‌وه له‌مه‌ڕ موعه‌ممه‌ر
قه‌ززافی و کتێبه که‌سکه‌که‌ی و دید و هزری وی و ئه‌زموونی شۆڕشی لیبیا، کۆمه‌ڵێک
گوتار و لێکۆڵینه‌وه‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری ئه‌نارکیست(شۆڕشگێز و
سۆسیالیست)ه‌وه، له‌خۆگرتبوو. ئه‌و نووسه‌رانه، گه‌لێک بابه‌تیانه و فره
وردبینانه، قهززافیزمیان لێکدابووهوه و شیکردبووه‌وه و زۆریش به بایه‌خ و
ڕێزه‌وه ئه‌و ئه‌زموونه و هزری قهززافییان نرخاندبوو و هه‌ڵسه‌نگاندبوو و به
هه‌ندیان وه‌رگرتبوو.

بیروباوه‌ڕی قه‌ززافی و تیۆرییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌نارکیزمدا،
له چه‌ند خاڵێکدا یه‌کیان ده‌گرته‌وه:
قه‌ززافی،
پێیوابوو دیموکراتی به هۆی سندووقی ده‌نگدانه‌وه، نایه‌ته دی.
قه‌ززافی پێیوابوو په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن، گاڵته‌جاڕییه
و پیکهنینه به ڕدێنی خه‌ڵک و پێیوابوو خواردنی مافی 49%ی خه‌ڵکه دۆڕاوه‌که‌یه
له لایه‌ن 51%ه‌که‌وه، که به‌ره‌نده‌ن.
قه‌ززافی، بڕوای به حیزب نه‌بوو و فشه‌ی به حیزبایه‌تی
ده‌هات.
قه‌ززافی، باوه‌ڕی به دیموکراتی لیبراڵی نه‌بوو، به‌ڵکه
باوه‌ڕی به دیموکراتی ڕاسته‌وخۆ و ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆ و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی
ڕاسته‌وخۆی گه‌ل بوو، بێ میانگه‌ر و له ڕێگه‌ی کۆمیته گهلێرهکانهوه، هه‌ربۆیه
لیبیاشی ناونابوو"جه‌ماوه‌ری..."نه‌ک کۆمار.
کتێبهکهسکهکهی قه‌ززافی،
کۆمه‌ڵێک بیر و بۆچوونی تێکه‌ڵکراو بوو له ئایینی ئیسلام و سۆسیالیزم و ئه‌نارکیزم
و ئایدیالیزم و یۆتۆپیا و بڕێکیش ترۆتسکیزم و دیدێک و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک بوو بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
خۆشگوزه‌ران و خه‌ڵکێکی ئازاد و یه‌کسان و ژێنگه‌یه‌کی خاوێن و جیهانێک بۆ هه‌مووان.
ئهنارکیستانیش، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دان کۆمێته‌ی کارگێڕی گه‌لێر، کاروباری گوند و شار وگه‌ڕه‌ک و کارگه و کۆمه‌ڵگه‌کان،
جێبه‌جێ بکات، که ئه‌وه بۆ خۆی بیرۆکه‌یه‌کی شوورائاسایه. ئهنارکیستانیش،
پێیانوایه، سندووقی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و حیزب و هه‌موو ئه‌و
تیۆری و باس و چوارچێوانه، گاڵته‌جاڕین و خهنینن به خه‌ڵک و خۆڵ له‌چاوکردن و
فریودانی مرۆڤن و قسه‌ی قۆڕن، له لایه‌ن
سه‌رمایه‌دارییه و وازیگهلێکن سه‌رمایه‌داران و سه‌رمایه‌داری، بۆ هه‌ڵپه‌ڕاندن
و ڕووتاندنه‌وه‌ی زیاتر و چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵک، سازی ده‌که‌ن.
*****
ته‌نێ کورد نه‌بوون، که
قه‌ززافی پشتی ده‌گرتن و کۆمه‌کی پێ ده‌کردن. هه‌موو بزاڤه دژ به ئیمپریالیزمه‌کانی
جیهان و شۆڕشگێڕانی جیهان، که له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژاواوه، به بزاڤگه‌لێکی
ناجۆر و مرۆڤ‌کوژ و تێرۆریست، سه‌یر ده‌کران، له‌کن قه‌ززافی، میوان ده‌بوون و پێشوازی
ده‌کران و یارمه‌تی ده‌دران. ڕێکخراوه ڕزگاریخوازه‌کانی فلستین، له‌شکری کۆماریی
ئایرلاندی، له‌شکری سووری ژاپۆنی، کارلۆس شهکاڵ(Ilich Ramrez Sánches /Carlos Schakal)، نێلسۆن ماندێلا، ڕۆبه‌رت
مۆگابی، دانیال ئۆرتێگا، هیوگۆ چافێز، پۆلیساریۆ، بزاڤی
ڕزگاریخوازی باشووری سوودان، ته‌واوی بزاڤه چه‌پ و سۆسیالیست و گه‌لێر و ڕادیکاڵ
و دیموکراتییه‌کانی جیهان، کۆماری ئیسلامی ئێران له جه‌نگیدا دژ به ڕێژیمی به‌عس
و سه‌ددام حوسه‌ین و زۆری تر. نه‌یارانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا، دۆستی قه‌ززافی بوون
و سه‌ردانی لیبیایان ده‌کرد. ئه‌وان و خه‌ڵکانێکی شۆڕشگێڕ، قهززافییان پێ
سۆسیالیست بوو. ئه‌مه‌ریکا و رۆژاوا، به سیاسه‌تی قه‌ززافی تێکده‌چوون و قهززافییان
به شێت ده‌زانی و کۆڵێک په‌ستبوون له‌وه‌ی ماندێلا سه‌ردانی قه‌ززافی و لیبیا
بکات، به‌ڵام ماندێلا له وه‌ڵامی ئه‌واندا گوتی:"کاتێک ئه‌م پیاوه کۆمه‌کی
به ئێمه ده‌کرد، ئێوه کۆمه‌کتان به نه‌یارانی ئێمه ده‌کرد". ماندێلا وه‌ک
وه‌فایه‌ک بۆ ڕۆژانی ته‌نگانه‌ی گه‌له‌که‌ی و پیاوه‌تی قه‌ززافی له‌گه‌ڵیاندا، وه‌ک
جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رانی کوردی نه‌کرد، که ئه‌گه‌ر پێیان کرابا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
له دوای ڕووخانی ڕێژیمی به‌عس، پێی گوتوون، کورد له شاییه‌که به نۆکێک هاته
ده‌رێ، به‌ر شه‌قیان ده‌دا. ماندێلا، گوێی به ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی
نه‌دا و چووه دیده‌نیی قه‌ززافی و میوانی وی بوو.
*****
شۆڕشگێڕه‌کان زۆر جاران
شێتن یا شێتانه ڕه‌وتار ده‌که‌ن، مرۆڤی شێتیش راستگۆیه و مرۆڤی ڕاستگۆیش، له‌سه‌ر
داکۆکی له ڕاستگۆیی، زۆر جاران تووڕه‌یه. ڕه‌نگه هه‌ندێک قسه و هه‌ندێک بیروڕا
و هه‌ندێک شێوه و هه‌ندێک ڕه‌وتاری وه‌ها که‌سانێک، گه‌لێ جار، نامۆ و سه‌یروسه‌مه‌ره،
بێنه به‌رچاو و جێی سه‌رنج بن و له‌لایه‌ن خه‌ڵکانێکه‌وه، که هه‌موو شتێک ده‌خه‌نه
چوارچێوه و قاڵبه‌وه، نه‌یه‌نه قه‌بووڵکردن. قه‌ززافی، له‌و جۆره که‌سانه
بوو. شێوه‌ی قژه درێژ و بژ و لووله‌که‌ی، پۆشاکه ڕهنگڕهنگه ئه‌فریقاییه‌کانی،
چاویلکه ڕه‌شه‌که‌ی، ڕه‌شماڵ و ده‌وار و پاسه‌وانه مێینه‌کانی. شێوه‌ی ئاخافتنی
و گاڵته‌کردنی به کۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تان(UN) و به کۆمکاری عه‌ره‌بی و داواکردنی بۆ گۆڕینی ناوی
ئیسرائیل بۆ ئیسراتین(ئیسرا + تین)، وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی هاوبه‌ش بۆ ئیسرائیل و
فلستین و سیگارکێشانی و دووکهڵکردنه ده‌م و سه‌ر و چاوی شافههددا، له کۆنگره‌یه‌کی
لووتکه‌ی عه‌ره‌بیدا و قسه‌له‌ڕوویی و ده‌سبه‌جێی و هه‌ندێ جاریش فشهکردنی و...زۆری
دیکه، هه‌موو ئه‌وانه بۆ سیاسه‌تکاره چوارچێوه‌یی و قاڵبییهکان، قووت نه‌ده‌درا
و به خێسه‌وه لێیان ده‌نۆڕی.
*****
قه‌ززافی، که له
1969دا، به کوودێتایه‌کی سه‌ربازی، ڕێژیمی پاشایه‌تی لیبیای گۆڕی و کردی به
کۆماری. وه‌ک که‌سێکی سه‌رسام به جه‌مال عه‌بدونناسر و بیری نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی
و سۆسیالیزم، که‌وته وه‌ده‌رنانی ته‌واوی بنکه سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریکی و
بریتانییه‌کان، که له لیبیا بوون و ده‌ستی به سه‌ر نه‌فتی وڵاته‌که‌یدا گرت و
لیبیای له کۆمپانیا بیانییه‌کان ڕزگار کرد. هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه و ئه‌و کۆمه‌کانه‌ی
به بزاڤ و خه‌ڵکانی شۆڕشگێڕی جیهان ده‌یکرد و داڵده‌دانیان، دژ به سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا و
ڕۆژاوا بوون، هه‌ر بۆیه ئه‌وان، قهززافییان خسته خانه‌ی تێرۆریزم و نه‌یارانی
خۆیانه‌وه.
*****
دوو ئه‌ندازیارم دیتن، یه‌کێکیان
له ئاماده‌یی پێکه‌وه خوێندوومانه و ئێستاکه ئه‌ندازیاری بیناسازی و ڕێگه و
پرد و ئاوه، ئه‌وی دیکه‌شیان ئه‌ندازیاری نهفته، هه‌ریه‌که‌یان ماوه‌ی چه‌ند
ساڵێک له لیبیا ژیابوون، ده‌یانگوت، قه‌ززافی زۆری بۆ خه‌ڵکی لیبیا کردووه و
پێیان سه‌یر بوو خه‌ڵک له دژی ڕاده‌بن!
*****
قه‌ززافی، له خۆراک و
ژیانیدا پیاوێکی ساکار بوو و وه‌ک بیروبۆچوون و تیۆری و جیهانبینیش، پیاوێکی وشک و
له‌قاڵبدراو نه‌بوو. ئه‌و پتر خه‌یاڵاوی بوو و خه‌ونی زۆریشی ده‌بینی. ده‌سه‌ڵات،
خاوێنترین و خه‌یاڵاویترین و خهونبینترین مرۆڤ، له‌خشته ده‌بات و ده‌ستی ده‌کاته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی به ئاره‌زووی خۆی، ڕه‌وتار بکا و بدزێ و ببڕێ و بکوژێ و سامان خڕکاته‌وه
و خه‌ڵک سه‌رکوت و ده‌مکوت کا و بچه‌وسێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی بوو به ده‌سه‌ڵاتدار و دهستیڕۆیشت
ئیدی خۆی له‌بیر ده‌کات و پێیوایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی تا بوون هه‌یه ده‌مێنێت،
بۆیه له هیچ شتێک ده‌ست ناپارێزێت، به تایبه‌تی له خراپه‌کاری. به کوردییه‌که‌ی:
ئه‌وه‌ی ده‌ستی بڕوات خودای خۆی ناناسێت. قهززافیش، ده‌سه‌ڵاتدار بوو و خاوه‌نی
سامان و ده‌وڵه‌ت و هێز و هه‌موو ئه‌وانه بوو، ئه‌ویش خلیسکا و خۆی لێ بایی بوو و
که‌وته وێزه‌ی خه‌ڵک. ئه‌ویش هه‌موو لیبیای کرده زیندانێکی گه‌وره و به‌رین و
هه‌موو گه‌لی لیبیای بۆ په‌رستنی خۆی باردههێنا و په‌روه‌رده ده‌کرد و که‌سی له
خۆ به‌ولاوه به ڕاست نه‌ده‌زانی و ده‌ستی کوڕ و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی خۆی و ئه‌وانه‌ی
به سه‌ری وی سوێندیان ده‌خوارد، واڵا کردبوو بۆ گیانی گه‌لی لیبیا و خڕکردنه‌وه
و داگیرکردنی سامانی وڵات.
*****
20/10/2011، له زێدی
خۆی(سیرت)، قه‌ززافی به شێوازێکی گه‌لێک دڕندانه و نامرۆڤانه و به برینداری و
یه‌خسیری،کوژرا. قه‌ززافی به زیندوویی گیرا، به‌ڵام ده‌سبه‌جێ کوژرا. کوشتنی قهززافیش،
که هه‌رگیز هه‌روا و هه‌ڕه‌مه‌کی نه‌بوو، وه‌ک کوشتنی بین لادن و کوشتنی سه‌ددام
حوسه‌ین بوو. زلهێزه‌کان و ده‌سگا سیخوڕییه‌کان و وڵاته‌کانیان، نایانه‌وێت که‌سانێک
وه‌ک ئه‌مانه، دوای دۆڕانی ده‌سه‌ڵاتیان، له به‌رده‌م دادگه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه و
دادپه‌روه‌ردا، بێنه گۆ و بێنه زمان و قسه‌ی خۆیان بکه‌ن و نهێنییه‌کان بدرکێنن.
زلهێزه‌کان، نایانه‌وێ نهینییه‌کانی خۆیان ده‌رکه‌ون. هه‌ر له دوای 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه،
که ئیدی بووشی کوڕ، جیهانی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا به‌شییه‌وه، هیچ که‌سێکی نه‌یاری
ئه‌مه‌ریکا، که له سیاسه‌تدا نۆره‌یه‌کی له‌به‌رچاوی هه‌بێ و نهێنی له‌کن بێ،
ناهێڵڕێتهوه و ده‌سبه‌جێ له‌نێو ده‌برێ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌م نه‌کاته‌وه و هه‌موو
شتێک له‌گه‌ڵ لاشه‌که‌یدا وه‌ژێر گڵ که‌وێت. کوشتنی خێرای ئه‌و که‌سانه، شاردنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵێک نهێنییه و له‌گۆڕنانی چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵکه بۆ ده‌رکه‌وتنی ڕاستییه‌کان.
*****
من، هه‌رگیز
دیکتاتۆر و چه‌وسێنه‌ر و سه‌رکوتکه‌ر و سته‌مکارم خۆش نه‌ویستووه و خۆش ناوێت و
ده‌شزانم قهززافیش یه‌کێک بوو له‌وان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو فشه و له‌خۆباییبوون
و بڕێک ڕه‌وتار و گوتاری سهیروسهمهرهشیدا، هه‌رگیز نه ڕقم لێی ده‌بووه‌وه و
نه‌ش ڕقم لێی ده‌بێته‌وه. فره‌جاریش وه‌ک مرۆڤێکی خودان خه‌ون و خودان هه‌ڵوێست
ته‌ماشام ده‌کرد. ئه‌وانه‌ی دژی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژاوا و ئیمپریالیزم و سه‌رمایه‌دارین،
هه‌میشه مۆری شێتی و سه‌ره‌ڕوویی و تێرۆریزم و دواکه‌توویی و دژه‌مرۆڤی و دڕنده‌یی
و خراپه‌کارییان، له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، پێوه ده‌نرێ و هه‌رگیز لێیان نابێته‌وه،
تا سه‌ریان ده‌خۆن. قهززافیش یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی، که وه‌به‌ر نه‌فره‌تی ئه‌و
زلهێزانه که‌وت. ئیمپریالیزمی جیهانی، ئه‌مه‌ریکا، سه‌رمایه‌داری، به وشه‌ی
دیموکراتی، مافی مرۆڤ، ئازادی تاک، مافی ژنان، بازاڕی ئازاد و کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌واژه‌ی
بریقه‌دار و لهسهرزمان خۆش، فریوی هه‌موو جیهان ده‌ده‌ن. ئه‌وان ئه‌و سیستم و
بیرکردنه‌وه و جیهانبینییه و شێوه ژیانه‌ی خۆیان، کردوونه‌ته پێوه‌رێک، بۆ هه‌موو
جیهان. تۆ، که وه‌ک ئه‌وان نه‌ژیت و بیر نه‌که‌یته‌وه، ئیدی تۆ له ده‌رێی بازنه‌که‌ی
ئه‌وانیت و تۆ ناگۆنجێی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ئه‌واندا. که له ده‌رێی ئه‌و بازنه‌یه‌ش
بوویت و که نهشگونجای له‌گه‌ڵ ره‌وتی ئه‌واندا و که ئه‌وانه‌ی ئه‌وان ده‌یڵین و
ده‌یکه‌ن، پێت قووت نه‌درا و که ڕه‌فزی ئه‌وانت کرد، ئیدی تۆ، تێرۆریست و شێت و
مرۆڤ‌کوژ و خراپه‌کار و ده‌رووننه‌خۆش و توندڕۆ و هه‌زارویه‌ک شتی بێفه‌ڕی دیکه‌یت.
قهززافیش، تا ده‌سه‌ڵات، تووشی سه‌رلێشێوان و شه‌واره‌ی نه‌کرد، یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی،
له‌ده‌رێی گه‌ل، له ده‌رێی بازنه‌که‌ی ئه‌وان، ده‌یخوێند و ده‌یچڕی.
****
عیراق، پاش 14ی ته‌ممووزی
1958 و له‌نێوبردنی بنه‌ماڵه‌ی شافه‌یسه‌ڵی دووه‌م، خێری له خۆی نه‌دی و تا ئه‌مڕۆ
له خراپه‌وه به‌ره‌و خراپتر ڕۆیشتووه. دوای ڕووخاندنی سه‌ددام حوسه‌ینیش، ڕه‌وشی
عیراق باشتر نه‌بوو، مادام زمانی بگره و بکوژه و سڕینه‌وه‌ی ئه‌وی دی له سیاسه‌تدا
زاڵ بێت و مادام کارگه‌ی دروستکردنی دیکتاتۆر و مرۆڤ‌کوژ و خراپه‌کار، سروشی له هزری ئیمپریالیزمی جیهانی و ئه‌مه‌ریکا بۆ بێت
و مادام سه‌رمایه‌داری، هه‌ژاری و نادادی و سته‌م به‌سه‌ر زۆرینه‌ی مرۆڤی جیهاندا
ببه‌شێته‌وه، به نه‌مانی بین لادن و سه‌ددام حوسه‌ین و قه‌ززافی و خه‌ڵکی دیکه‌ش،
جیهان، هه‌رگیز ئارامی و ئاسووده‌یی و داد، به خۆیه‌وه نابینێت و ده‌رده‌کانی
مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی، کۆتای‌یان نایه‌ن. له‌و بروایهشدا نیم، جیهانی پاش قه‌ززافی و
بێ قه‌ززافی، گه‌لێک له‌وه‌ی پێشتر، ڕۆشنتر و ڕه‌نگینتر بێت.
23/10/2011