نه ئه‌تاتورک ڕیفۆرمیست
بوو و نه تورکیاش سێکولاره
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
له سه‌ردانێکیدا بۆ ئیسته‌نبوولی تورکیا، نێچیرڤان بارزانی، له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی
ڤهتهن(Vatan)ه‌وه، دیدارێکی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام دراوه. ڕۆژنامه‌ڤان، ئه‌لیف ئهرگو(Elif Ergu)، ئه‌و دیداره‌ی ساز کردووه. له‌و
دیداره‌دا، کۆمه‌ڵێک
پرسیار له
نێچیرڤان بارزانی کراوه. یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی، که ئهرگو کردوویه‌تی، ئه‌وه‌یه،
ئایا کورد ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنێت؟ له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌یه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بێت. نه‌ته‌وه‌ی
کوردیش بۆ خۆی نه‌ته‌وه‌یه‌که و ده‌یه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بێت، به‌ڵام بۆ ئێمه وه‌ڵامی
پرسیاری "ده‌تانه‌وێت ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له نێو عیراقدا دامه‌زرێنن؟"،
"نا"یه. ئێمه واقیع بینین. ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تیی عیراقداین".
ئهرگو، دوای ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌ی، ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی
ده‌کات: "ئێوه تورکیا وه‌ک مۆدێلێک ده‌بینن؟". بارزانی له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:
"بێگومان. تورکیا وڵاتێکی سێکولاره. من هه‌میشه وام بیر کردووه‌ته‌وه، که
ئه‌مه‌ش باشترین هه‌ڵبژاردنێکه، خه‌ڵک له کۆماری تورکیادا کردوویه‌تی. له ده‌ڤه‌ری
بارزان، هه‌م کڵێسه و هه‌م مزگه‌وت هه‌یه. له وڵاتی ئێمه‌دا پێویستیمان به بیراز(ڕیفۆرم)
هه‌یه، وه‌ک ئه‌وه‌ی، که ئه‌تاتورک هێنایه ئاراوه"[1]. وه‌ڵامه‌کانی
دیکه‌ی نێچیرڤان بارزانی، بۆ پرسیاره‌کانی دیکه‌ی ئه‌لیف ئهرگو، تا ڕاده‌یه‌ک چ سه‌رنج
و تێبینییه‌کم له سه‌ریان نییه. ئه‌وه‌ی بۆ من جێی سه‌رنجه، ئه‌و دوو وه‌ڵامه‌ی
سه‌ره‌وه‌ن، که ده‌کرێ ئه‌م تێبینییانه‌م له سه‌ریان هه‌بێت:

- پرسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی
کوردستانی سه‌ربه‌خۆ، "له نێو عیراق"دا یا نه، بۆ خۆی هه‌ر له
بنه‌ڕه‌ته‌وه، پرسێکی هه‌ڵه‌یه. مه‌به‌ستم واژه‌ی"له ناو عیراق"ه‌که‌ی
پرسیاره‌که‌یه. باشووری کوردستان، که ئێستاکه به نه‌خشه و سیاسه‌ت و واقیع
بووه‌ته به‌شێک له عیراق و سه‌رانی کوردیش پتر به عیراقهوهی شه‌ته‌ک ده‌ده‌ن،
له ڕاستیدا بۆ خۆی وانییه، چونکه کورد بۆ خۆی له سه‌ر خاکی خۆیه‌تی و عیراقییانیش
له سه‌ر خاکی خۆیانن. ئه‌و خاکه‌ی، که کوردی له سه‌ر ده‌ژی، خاکێکه، وڵاتی
نه‌ته‌وه‌یه‌که و تایبه‌تمه‌ندییه‌تی خۆی هه‌یه و به تۆبزی لکێندراوهته
عیراقه‌وه و ئه‌و وڵاته، ناوی کوردستانه. ئه‌و کوردستانه‌ی، که ئێستاکه
به عیراقه‌وه گرێدراوه، بۆ خۆی به‌شێکی گچکه‌یه، له وڵاتێکی گه‌وره‌تر و
به‌رینتر، که نێوی کوردستانه. ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان، که به عیراقه‌وه
گرێدراوه، ده‌که‌وێته باشووری کوردستانه گه‌وره و بهرینهکهوه. کوردستان
و عیراق دوو قه‌واره و دوو خاک و دوو وڵاتی جیاوازن و به تۆبزی، وه‌ک دوو
ژن و مێردی حهزلێکنهکهر پێکه‌وه لکێنراون. من پێموانییه نێچیرڤان بارزانی
ئه‌و ڕاستییانه نه‌زانێت، وه‌لێ ڕه‌نگه نێچیرڤان بارزانی له ئیستانبوولی
تورکیادا و له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ڤانێکی تورک‌دا، ئه‌و قسانه نه‌کات و پێیوابێت، به‌وه‌ی
که بڵێ:"نا"، بۆ ده‌وڵه‌تی کوردستان له عیراقدا و هه‌رچه‌ندی پێی
بکرێت خۆی له قه‌ره‌ی باسی ده‌وڵه‌تی کوردستان نه‌دات، ئیدی سه‌لار و ئارام
و نایاخی و مۆدێرن و...دێته به‌رچاو و به‌و جۆره ده‌درێته ناسین و له کن
تورکان دێته قه‌بووڵ کردن. نێچیرڤان بارزانی، که کاتی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا،
به هاتنه ناوه‌وه‌ی باشووری کوردستان، له نێو خاکی تورکیاوه و له‌به‌رده‌م
ده‌یان ڕۆژنامه‌ڤان و پۆلیس و خه‌ڵکانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی تورکیادا،
زۆر ڕاشکاوانه، بانگاشه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌کرد، که ئه‌گه‌ر تورکیا وهژوورکهوێته
نێو باشووری کوردستانه‌وه، ئه‌وا ئه‌وان"پارتی و حوکوومه‌تی کوردستان و
کورد" له هێزه‌کانیان ده‌ده‌ن و هه‌رگیز ڕێگه‌یان پێ ناده‌ن، بۆ ناتوانێت
ڕێکوڕه‌وان بۆ ڕۆژنامه‌ڤانێکی تورکی ڕوونکاته‌وه و پێی بڵێت، که کوردستان،
وڵاتێکی جیاوازه له عیراق و ئێمه هه‌ر کاتێک، ڕه‌وش له‌بار بوو و بۆمان
لوا، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، له سه‌ر خاکی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین. یا
بڵێ، یه‌کیه‌تیی خاکی عیراق، پرسێکی هێنده پیرۆز نییه و هه‌ر ڕۆژێک بێت، ئه‌و
قه‌واره فشۆڵ و سسته، که پاشماوه‌ی سیاسه‌تی کۆڵۆنیالیزمه و به گوێره‌ی
قانوونی گۆڕانی هه‌موو شتێک و به‌ره‌وپێشچوون، بۆ خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و تێکده‌چێت.
من پێموانییه له سه‌ر وه‌ڵامێکی وه‌ها، نێچیرڤان بارزانی، له تورکیا تووشی
گرتن و ئه‌شکه‌نجه و ده‌رده‌سه‌ری هاتبا و ئه‌گه‌ر تورکه‌کان هه‌ر زۆریشیان
پێ کردبا، له تورکیا وه‌ده‌ریان ده‌نا. با وهدهریشیان نابا، چی ڕووی ده‌دا!
ڕه‌نگه ئه‌ویش وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی، که چۆن له سه‌ر قسه‌یه‌کی خۆی
ناتوانێت هاتوچۆی سووریا بکات، ئیدی ئه‌ویش نه‌یتوانیبا هاتوچۆی تورکیا بکات!
من له‌و بڕوایه‌دام، وه‌ده‌رنانی له تورکیا، نێچیرڤان بارزانی، له‌و مرۆڤه
سه‌لار و ئارام و مۆدێرنه‌وه، که به دڵی تورکیایه، ده‌کرده مرۆڤێکی یاخی،
که به دڵی خه‌ڵکی کورد ده‌بوو.
- له وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی
دوای ئه‌وه‌دا، نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێ:" بێگومان. تورکیا وڵاتێکی سێکولاره.
من هه‌میشه وام بیر کردووه‌ته‌وه، که ئه‌مه‌ش باشترین هه‌ڵبژاردنێکه، خه‌ڵک
له کۆماری تورکیادا کردوویه‌تی.". نێچیرڤان بارزانی، ڕێک وه‌ک تۆ و من،
باش ده‌زانێت، که تورکیا وڵاتێکی سێکولاره، وه‌لێ ته‌نێ له سه‌ر کاغه‌ز. سێکولار،
وه‌ک چه‌مکێکی سیاسیی، به واتای ئه‌وه دێت، که ئایین و ده‌وڵه‌ت له یه‌کدی
جودا بن، ته‌واوی هاووڵاتییان ئازاد بن و له‌به‌رده‌م قانوون‌دا چوونیه‌ک بن و
که‌س بۆی نه‌بێت، ڕێگه له ئازادی بیروباوه‌ڕ بگرێت. له وڵاتی سێکولاردا، ئه‌گه‌ر
هه‌ر که‌سێک، هه‌ر بیروباوه‌ڕێکی هه‌بێت و سه‌ر به هه‌ر ئایدیۆلۆژیایه‌ک بێت،
له هه‌ڵبژاردندا بیباته‌وه و بگاته ئه‌وه‌ی حوکوومه‌ت دامه‌زرێنێت، ده‌بێت
قانوون بیپارێزێت و هێچ هێزێک نه‌توانێت ڕێگه‌ی لێ بگرێت. به گوێره‌ی دیموکراسی
و سێکۆلاریزمی ڕۆژاوایی، که زۆرینه له هه‌ڵبژاردندا بردییه‌وه، ئیدی که‌مینه
ده‌بێ ملکه‌چ بێت بۆی و قایل بێت به‌وه‌ی، که زۆرینه، کارگێڕیی حوکوومه‌ت
بگرێته ده‌ست، که‌چی، که حیزبی ڕه‌فاه (دواتر بوو به فه‌زیله‌ت) له تورکیا،
که دیموکراسییانه و خۆراواییانه و سێکولاریستانه، له هه‌ڵبژاردندا بردییه‌وه
و کارگێڕیی گرته‌ده‌ست، دواتر له‌شکر، چونکه بۆ خۆی وه‌ک ده‌سگایه‌ک سه‌ر به
خۆراوایه، به فه‌رمانی ڕۆژاوای سێکولار، وه‌ده‌ریان نان. دیاره ئه‌م کاره
له ئهلجهزائیریش ڕووی دا. هه‌ر که ئیسلامییه‌کان به گوێره‌ی دیموکراسی ڕۆژاوایی
و سێکولاریزم، له هه‌ڵبژاردندا بردیانه‌وه و ده‌بوو کارگێڕیی بگرنه ده‌ست،
ڕۆژاوا لێنه‌گه‌ڕا و ده‌سبه‌جێ لێدران و ڕاوکران. له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سێکولاردا،
هه‌موو بیروباوه‌ڕێک و هه‌موو ئایین و ئایدیۆلۆژیا و ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه
و خه‌ڵکێکی جیاواز جێیان ده‌بێته‌وه، ئه‌وه ده‌وڵه‌ته ئایینی و دیکتاتۆری
و نه‌ته‌وه‌ییه شۆڤینیستهکانن، که ڕێگه له هه‌موو بیروباوه‌ڕ و ئایدیۆلۆژیا
و جیاوازییه‌کان ده‌گرن و ته‌نێ ئه‌وه‌ی خۆیان به ڕاست ده‌زانن و ته‌نێ ئه‌وه‌ی
خۆیان پێڕۆ ده‌که‌ن. ئه‌و تورکیایه‌ی، که نێچیرڤان بارزانی به سێکولاری ده‌زانێت،
تورکیایه‌که، تێیدا، ته‌نێ تورک خاوه‌نی هه‌موو شتێکه و ته‌نێ بۆ تورکه. نێچیرڤان
بارزانی، پێیوایه، ئه‌و سیستمه‌ی، که ئێستا له تورکیادا پێڕۆ ده‌کرێت، خه‌ڵکی
تورکیا بۆ خۆیان هه‌ڵیانبژاردووه. نه‌خێر وانییه، ئه‌و سیستمه، کاتی خۆی ئه‌تاتورک
هێناویه‌تییه گۆڕێ و بێ ئه‌وه‌ی پرس به که‌س بکات و ده‌نگدانی بۆ بکات دایمه‌زراندووه
و به سه‌ر خه‌ڵکیدا سه‌پاندووه. ئه‌و سیستمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنگه‌یه‌کی گه‌لێری
توندوتۆڵ و به‌هێزی نییه و به سه‌ر خه‌ڵکی تورکیادا سه‌پێنراوه و ته‌نێ له
سه‌ر کاغه‌ز و له نێو کتێباندا باسی سێکولاریزم و ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین هه‌یه،
له‌شکر هه‌ر کاتێکی بیه‌وێت زۆر به هاسانیی ده‌توانێت، بارگه‌وبنه‌ی هه‌رچی
سێکولاریزم و دیموکراسی هه‌یه بیپێچێته‌وه و له ئاوه‌ڕۆی له بیرچوونه‌وه‌وه
ئاوه‌ودیوی بکات. ئه‌و سیکولاریزمهی تورکیا، که نێچیرڤان بارزانی، پێی سه‌رسامه
و سه‌ری سووڕ ده‌مێنێت پێی و پێی ده‌حه‌په‌سێت، بۆ بیست بیستوپێنج میلیۆن کوردی
باکووری کوردستان چ خێروبێرێکی هه‌بووه و هه‌یه! هه‌ر له په‌نای ئه‌و سێکولاریزمهدا
و له ده‌سپێکی په‌یدابوونی ئه‌و سێکولاریزمه‌وه و به ناوی سێکولاریزمیشهوه،
کورد له باکووری کوردستاندا، هه‌میشه له ژێر چه‌وساندنه‌وه و کوشتن و قڕکردن
و ڕاگواستن و پاکتاوی ڕه‌گه‌زی و گوندڕووخاندن و زیندان و هه‌موو جۆره سته‌مێکی
دیکه‌دا بووه و که‌مترین مافێک، که له وڵاتانی سێکولاری ئه‌وروپادا، ئاژه‌ڵی
کێوییش نه‌ک هه‌ر ماڵیی هه‌یه‌تی، کورد له سایه‌ی ئه‌و سیستمه سێکولارهی
تورکیادا، که نێچیرڤان بارزانی پێیوایه، خه‌ڵکی تورکیا بۆ خۆیان هه‌ڵیانبژاردووه،
نه‌یبووه و نییه‌تی. که‌واته سێکولاریزم و
دیموکراسییه‌ک، که تورکیا بانگاشه‌ی بۆ ده‌کات، له درۆیه‌کی گه‌وره
زیاتر شتێکی دیکه نییه. وه‌نه‌بێ ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی تورکیش له‌و ڕێژیمه به‌ناو
سێکولاریستهی خۆیان ڕازی بن. ڕه‌نگه له ڕووی نه‌ته‌وه‌یی و تورکبوونه‌وه،
مرۆڤێکی ئاسایی تورک، چ کێشه و گیروگرفتێکی نه‌بێت، لێ له ڕووی چینایه‌تی و
جیاوازیی بیروباوه‌ڕه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بڕێک به لای چه‌پدا ئاوڕ
بداته‌وه، سه‌دان کێشه و ده‌رده‌سه‌ریی بۆ ساز ده‌کرێت و ژیانی لێ ده‌کرێته
دۆژه. هه‌ر که‌سێکی کورد و نه‌مازه سیاسه‌تکارێکی کورد، ئه‌گه‌ر پێیوابێت
تورکیا ده‌وڵه‌تێکی سێکولاره، بێجگه له چاونووقاندن و خۆگێلکردن له ڕاستی،
شتێکی دیکه ناگه‌یه‌نێت.
- نێچیرڤان بارزانی له درێژه‌ی
وه‌ڵامه‌که‌یدا ده‌ڵێت:" له ده‌ڤه‌ری بارزان، هه‌م کڵێسه و هه‌میش مزگه‌وت
هه‌یه.". زۆرم پێ سه‌یره نێچیرڤان بارزانییه‌ک، که سه‌رۆکی حوکوومه‌تی
کوردستان بێت و خۆی به نوێنه‌ری باشووری کوردستان بزانێت و به نێوی خه‌ڵکی
ئه‌وێوه قسان بکات، پێیوابێت ته‌نێ له ده‌ڤه‌ری بارزاندا هه‌م کڵێسه و هه‌م
مزگه‌وت هه‌ن. ڕاسته له ده‌ڤه‌ری بارزان وایه، به‌ڵام ئه‌دی له شوێنه‌کانی
دیکه‌ی کوردستان وانییه! بێگومان هه‌موو جێگه‌یه‌کی کوردستان هه‌روایه. له
که‌رکووکی کوردستان، بێجگه له یه‌ک جۆره کڵێسه، که ڕه‌نگه له ده‌ڤه‌ری
بارزان ته‌نێ یه‌ک جۆر هه‌بێت، چه‌ندین جۆری کڵێسه‌ی کلدان و ئاشووری و ئه‌رمه‌نی
و کاتۆلیک و ئه‌رتۆدۆکسی فه‌له و مزگه‌وتی موسوڵمانی سوننه و حوسه‌ینی موسوڵمانی
شیعه و جه‌مخانه‌ی یارسان هه‌ن. له خانه‌قینی کوردستانیش، کڵێسه و مزگه‌وت
و حوسه‌ینی هه‌ن. له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک و زاخۆ و شه‌قڵاوه و هه‌ریر
و کۆیه و هه‌موو شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستان کڵێسه و مزگه‌وت به ته‌نیشت یه‌که‌وه‌ن.
تا جووله‌که‌ش له کوردستاندا بوون، په‌رستگای ئه‌وانیش به‌ته‌نیشت ئه‌وانه‌ی
ئیسلام و عیسایی و یارسان و ئێزدییه‌وه هه‌بوون. ده‌مه‌وێ ئه‌و بڵێم، که دیارده‌ی
بوونی کڵێسه و مزگه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌کدا، شتێکی تایبه‌ت نییه به ده‌ڤه‌ری
بارزان و له هه‌موو کوردستان وایه. نێچیرڤان بارزانی، ده‌بوو له بری وشه‌ی"ده‌ڤه‌ری
بارزان"، بیگوتبا، له هه‌موو کوردستاندا، کڵێسه و مزگه‌وت، پێکه‌وه‌ن،
بۆ ئه‌وه‌ی پتر جه‌ختی له سه‌ر، کراوه‌یی و دڵگه‌وره‌یی و دڵفره‌وانی و بهریندیدیی،
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک کردبا، به تایبه‌ت، که که‌سیی به‌رانبه‌ری ڕۆژنامه‌ڤانێکی تورک بوو.
- نێچیرڤان بارزانی دواتر
له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌که‌یدا، ده‌ڵێ: "له وڵاتی ئێمه‌دا پێویستیمان به بیراز (ڕیفۆرم) هه‌یه، وه‌ک ئه‌وه‌ی، که ئه‌تاتورک هێنایه
ئاراوه". ئه‌تاتورک، که له 1923دا، بوو به یه‌که‌م سه‌رۆککۆمار و فه‌رمانڕه‌وای
کۆماری تورکیا، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ویستی، تورکیا بکاته ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی(ناسیۆنالیست)
تورکی. ئه‌و ده‌وڵه‌ته، به ناو وه‌ک ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئه‌وروپا
بێت، لێ له ناوه‌ڕۆکیشدا ده‌وڵه‌تێک بێت، ته‌نێ بۆ تورک و ئه‌وه‌یشی له نێو
نه‌خشه‌ی تورکیادا ده‌ژی، ده‌بێ بتوێنرێته‌وه و بکرێته تورک. بێجگه له‌وه‌ی
ته‌واوی ئابووریشی خسته ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه، سێکۆلاریزمیشی هێنایه گۆڕێ
و هه‌ندێک قانوونی هێنایه گۆڕێ و له‌وێدا و ته‌نێ له سه‌ر کاغه‌ز، پرسییهکسانی
ژن و پیاو خرایه به‌رباس و بوو به قانوون. ئیسلام، وه‌ک ئایینی ده‌وڵه‌ت لابرا، ئه‌وه‌ش
بوو به هۆی ناڕه‌زاییه‌کی زۆر، له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه، به‌ڵام له 1928دا، ئه‌تاتورک
گوێی به قسه و ناڕه‌زایی خه‌ڵک نه‌دا و ئیسلامی تووڕ دا و ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی
لابرد و ئه‌لفبێی لاتینی هێنایه جێی. ئه‌تاتورک، وه‌ک لێی ده‌گێڕنه‌وه، وه‌ک
هه‌موو دیکتاتۆرێکی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه، کابرایه‌کی لووتبه‌رزی له‌خۆبایی خۆپه‌سه‌ندی
دڵڕه‌ق بوو. ئه‌تاتورک، تا مردنی له
1938دا، به شێوه‌یه‌کی دیکتاتۆری و به زۆر و سته‌م و به ده‌ستێکی ئاسنین، فه‌رمانڕه‌وایی
تورکیای کرد. ئه‌تاتورک، هه‌ر له ده‌سپێکی دهسهڵاتگرتنهدهستییهوه، له‌شکری
کرده که‌ڵه‌گا و به سه‌ر خه‌ڵکی تورکیایدای سه‌پاند. تا ئه‌وڕۆیش هیچ بڕیارێک،
هیچ گۆڕانێک، هیچ هه‌نگاوێک، له تورکیادا نادرێت و ناکرێت و نانرێت، بێ له‌شکر.
له‌شکر ده‌توانێت، هه‌موو شتێک هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و ده‌توانێت هه‌موو شتێک به
ئاره‌زووی خۆی ئه‌نجام بدات. ئه‌تاتورک بۆ خۆی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و لهشکرهیه.
ئه‌و له‌شکره‌ی ئه‌تاتورک، هه‌ر ئه‌و لهشکرهیه، که پتر له هه‌شتا ساڵه،
چۆکی له سه‌ر سنگی نه‌ته‌وه‌ی کورد داناوه و سواری سه‌ری نه‌ته‌وه‌ی کورد
بووه و خاکی کوردستان ده‌سووتێنێت و وێران ده‌کات. ئه‌و له‌شکره‌ی ئه‌تاتورک،
هه‌ر ئه‌و لهشکرهیه، که له‌وه‌تی هه‌بووه و هه‌یه، گچکه‌ترین ده‌رفه‌ت
و هه‌لی بۆ کورد، له هیچ کوێیه‌کی کوردستاندا نه‌هێشتووه‌ته‌وه. ئه‌تاتورک
و تورکیا و ڕێژیمه سێکولاریستهکهیشی، ئه‌وانه‌ن که له هیچ شوێنێکی ئه‌م
جیهانه‌دا، ئه‌گه‌ر ده‌ستیان بڕوات، ڕێگه به هه‌ناسه‌دانی یه‌ک تاکه کورد
ناده‌ن. زیانمه‌ندی هه‌ره مه‌زنیش له تورکیا و ئه‌تاتورک و سێکۆلاریزم و ڕیفۆرمه‌که‌ی،
که نێچیرڤان بارزانی، به سه‌رسامییه‌وه باسی ده‌کات، کورد بووه. کورد له
سه‌ر ده‌ستی ئه‌تاتورک و بێچوهئهتاتورکانی ئه‌و وڵاته، هه‌رگیز ڕۆژێکی خۆشی
به خۆیه‌وه نه‌دیوه و هه‌رده‌م هه‌وڵی تواندنه‌وه و له‌نێوبردنی دراوه. ئه‌وه‌ی،
ئه‌وڕۆ ته‌واوی ڕێگه و کون و قوژبن و ڕێچکه‌کان، له‌به‌رده‌م پرسی کورد و
ئاوات و خواستی کورد و داهاتووی کوردستاندا داده‌خات و به‌ری پێ ده‌گرێت، ڕێژیمه
سێکۆلاره‌که‌ی تورکیای ئه‌تاتورکه. ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ ڕێگره له‌به‌رده‌م گچکه‌ترین
و گه‌وره‌ترین ویست و خواستی نه‌ته‌وه‌یی کورددا و گچکه‌ترین ماف به نه‌ته‌وه‌ی
کورد ڕه‌وا نابینێت و لێناگه‌ڕی کورد بگاته هیچ ئامانجێکی، ڕێژیمه سێکولاره‌که‌ی
تورکیای ئه‌تاتورکه. تورکیایه‌ک، که به کردنه‌وه‌ی به‌شێکی زارۆکان، بۆ ده
پازده زارۆکی کورد و دانانی دوو سێ لهله و مامۆستای کورد بۆیان، له باخچه‌ی
منداڵانێکی گه‌ڕه‌کی تێنستا(Tensta)ی شاری ستۆکهۆڵمی سوێددا، دنیای لێ هاته یه‌ک
و تێک‌چووبوو و خه‌ریکبوو شێت و هار بێت. باڵیۆزخانه‌که‌یان له ستۆکهۆڵم، وه‌زاره‌تی
کاروباری ده‌ره‌وه‌یان و حوکوومه‌ته‌که‌یان له ئه‌نکه‌ره، هاواریان لێ هه‌ڵسا
و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و خه‌ریکبوون، له‌گه‌ڵ سوێددا له سه‌ر ئه‌و باسه، تێکیدهن
و پێوه‌نده‌کانیان بپچڕن و ئه‌گه‌ر پێیان کرابا، ئه‌و باخچه‌ی منداڵانه‌یان بۆمبباران
ده‌کرد و هه‌رچی ئه‌و منداڵانه‌ش هه‌بوون هه‌موویان له ناوه‌ندی باژێڕی ستۆکهۆڵدا
هه‌ڵده‌واسین. تورکیایه‌ک هێنده به‌رچاوته‌نگ و نامرۆڤانه بێت، چۆن ده‌کرێ
نێوی سێکولاری لێ بنرێت و به سه‌رسامییه‌وه باسی لێوه بکرێت!. که نێوی بیرازکار
و چاکساز و سێکولار، له ئه‌تاتورک ده‌نرێت، تۆپه‌ڵێک پرسیار له مێشکی هه‌ر یه‌کێک
له ئێمه‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌دات: ئایا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێک له سه‌ر بنه‌مای
بیرێکی نه‌ته‌وه‌یی شۆڤینیستی و پێڕۆ و لاساییکردنه‌وه‌ی نازیزم و فاشیزم، که
ئه‌تاتورک کردوویه‌تی، ده‌کرێ به بیراز و چاکسازی دابنرێت؟ ئایا گۆڕینی تیپی
عه‌ره‌بی بۆ تیپی لاتینی، که گه‌روه‌ترین زیانی بهرلهههرکهس به کورد گه‌یاند،
ده‌شێ به بیراز و چاکسازی دابنرێت؟ ئایا قه‌ده‌غه‌کردنی پۆشاکی باو و نه‌ریتیی
خه‌ڵکی تورکیا و له سه‌رنانی ته‌پله‌ی ئه‌وروپایی و پۆشینی پانتۆڵ و چاکه‌تی
ڕۆژاوایی، که کورد له هه‌رکه‌سێکی دیکه تێیدا زیانمهندتر بوو، ده‌شێ به
چاکسازی و ڕیفۆرم بێته ژماردن؟ ئایا سه‌پاندنی له‌شکر و داپڵۆسینی هه‌موو ده‌نگێکی
جیاواز و تاساندنی هه‌موو ناتورکێک، چاکسازی و بیرازه؟ ئایا سڕینه‌وه و
تواندنه‌وه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کی ناتورکی نێو تورکیا و تورکاندیان،له ژێر
دروشمی یه‌ک نه‌ته‌وه(تورک) و یه‌ک ئاڵا(ئاڵای تورکیا) و یه‌ک وڵات‌دا(تورکیا)،چاکسازی
و ڕیفۆرمه؟ وڵاتێک ئه‌و هه‌موو له‌شکر و پۆلیس و ده‌سگای نهێنی و سیخوڕییانه
و هێزی داپڵۆسێنه‌ر و قڕکردنه‌ی هه‌بێت، چۆن ده‌شێت به وڵاتێکی دیموکراتی و
سێکولار بژمێردرێت! چه‌نده سووریا و ئیسرائیل و عیراق و لیبیا و سوودان و عه‌ره‌بستانی
سعوودی و ئێران و ئه‌ڵمانیای سه‌رده‌می هیتله‌ر و نازیزم و ئیتالیای سه‌رده‌می
مۆسۆلینی و فاشیزم و ئیسپانیای سه‌رده‌می فرانکۆ و چیلیی سه‌رده‌می پینۆشێ و
خوارووی ئه‌فریقای سه‌رده‌می ئه‌پارتاید، سێکولار بوون و سێکولارن و دیموکرات
بوون و دیموکراتن و ده‌کرا و ده‌کرێ وه‌ک نموونه و مۆدێل چاویان لێ بکرێت، هه‌ر
هێنده‌ش تورکیا هی چاولێکردن و به نموونه و مۆدێل وه‌رگرتن و به سێکولار
ژماردنه. مرۆڤ چۆن ده‌توانێت، ئه‌تاتورکێکی دیکتاتۆری لێ ببێت به چاکساز و
بیرازکار و چۆن ده‌توانێت، به وه‌ها ڕێژیمێکی شۆڤینیست، سه‌رسام بێت و چۆن ده‌توانێت
تورکیایه‌کی ناسیۆنالیستی ڕه‌گه‌زپه‌رست به مۆدیلی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی
بزانێت!

دیاره ئه‌م سه‌رسامبوونه‌ی نێچیرڤان بارزانی به ئه‌تاتورک
و سێکولاریزمی تورکیا، دیارده‌یه‌کی نوێ نییه له سیاسه‌ت و بۆچوونی سه‌رانی کورددا.
سه‌رانی کورد، گه‌لێک جاران، سه‌رسامبوون و واقوڕمان و حه‌په‌سانیان، به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌ته
داگیرکاره‌کانی ده‌وروبه‌ری کوردستان و سه‌رانی
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه و شێوه‌ی فه‌رمانڕه‌واییان، ده‌ربڕیوه و نواندووه. پێموایه زۆرینه‌ی
ئێمه، چه‌ندین جار، په‌سندان و به باشهباسکردن و سه‌رسامبوون به سه‌ددام حوسه‌ین(صدام
حسین) و حافز ئه‌لئه‌سه‌د(حافظ الأسد) و سۆسیالیزمی عه‌ره‌بی(الاشتراکیة العربیة)ی
ناسرییهکانی مسر و عیراق و ڕێژیمی شای ئێران و دواتریش کۆماری ئیسلامی ئێران و که‌مالیزم
و ڕێژیمه‌کانی تورکیا و سووریا و عیراق و ئێرانمان، له سه‌رانی کورده‌وه، مه‌به‌ستم
له زۆرینه‌یانه‌وه گوێ لێ بووه. ئیدی، سه‌رانی کوردی عیراق، په‌سنی فه‌رمانڕه‌وایان
و ڕێژیمه‌کانی تورکیا، سووریا، ئێران و ته‌نانه‌ت عیراقیشیان داوه. سه‌رانی کوردی
ئێران، په‌سنی فه‌رمانڕه‌وایان و ڕێژیمه‌کانی عیراق و سووریایان داوه. سه‌رانی کوردی
تورکیا، په‌سنی فه‌رمانڕه‌وایان و ڕێژیمه‌کانی عیراق، سووریا، ئێران و ته‌نانه‌ت
تورکیاشیان داوه. سه‌رانی کوردی سووریا، په‌سنی فه‌رمانڕه‌وایان و ڕێژیمه‌کانی عیراق،
ئێران، تورکیا و ته‌نانه‌ت سووریایشیان داوه. سه‌رسامبوونی سه‌رانی کوردی هه‌ر
چوار پارچه‌ی کوردستان، به ده‌وڵه‌تان و سه‌رانی ده‌وڵه‌تانی داگیرکارانی کوردستان،
ته‌نێ له سنووری سه‌رسامبووندا ڕانه‌وه‌ستاوه،
به‌ڵکه گه‌لێک جاران، گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی، که نۆکه‌رییان بۆ بکه‌ن و ڕاوی کوردی
دیوه‌که‌ی دیکه‌ی کوردستانیشیان بۆ بکه‌ن. هه‌ر سه‌ران و سیاسه‌تکارانی کورد نه‌بوونه،
که به ئه‌تاتورک و خه‌ڵکانی وه‌ک ئه‌تاتورک سه‌رسام بوون، له نێو خه‌ڵکانی ڕووناک‌بیری
کوردیش‌دا ئه‌و دیارده‌یه وه‌دی کراوه و ده‌کرێت. ئه‌و دیارده‌یه هه‌ر له کۆنه‌وه
هه‌بووه و سه‌دان که‌سی پێشه‌نگی فه‌رهه‌نگیی
کوردیی، که ئێستاش کورد به فریشته و پێشه‌وای جڤاکیان ده‌زانێت، سه‌رسامی ئه‌تاتورک
و ئهتاتورکان بوون و کۆڵێک به نموونه و پێشه‌نگ و چاولێکراویان زانیون. ئه‌م سه‌رسامبوون
و ئیعجابهی نێچیرڤان بارزانی و ته‌واوی سه‌رانی دیکه‌ی کورد و به‌شێک له ڕه‌وشه‌نبیرانی
کۆن و ئێستای کورد، به فه‌رمانڕه‌وایان و ڕێژیمه‌کانی تورکیا، سووریا، عیراق و ئێران،
بۆ خۆیان هه‌رچۆنێکی لێکده‌ده‌نه‌وه، له خۆبه‌که‌مزانین و هه‌ستکردن به کێماسی
زیاتر، ناکرێت ناوێکی دیکه‌ی لێ بنرێت .
4/9/2004
[1]. ئه‌م دیداره، ڕۆژی
14/7/2004، له ڕۆژنامه‌ی ڤهتهن(Vatan)
ی تورکی، له لایه‌ن ئه‌لیف ئهرگو (Elif Ergu) وه ئه‌نجام دراوه و "وه‌ڵات له‌زگین"یش له تورکییه‌وه
کردوویه‌تییه ئینگلیزی و له ماڵپه‌ڕی www.kurdimedia.com/article.espx?id=10114 http:/له ڕۆژی
5/8/2004.دا، بڵاو کراوه‌ته‌وه.