خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێی 14ی ته‌ممووزی 1958ی عیراق
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
زۆرجاران
دیمه‌نێک، ئاوازی گۆرانییه‌ک، مۆسیقایه‌ک، ده‌نگێک، سیما و ڕوومه‌تێک، ڕه‌نگێک، شوێنێک،
که‌سێک، بزه‌یه‌ک، چپه‌یه‌ک، ساتێک و شتی دیکه‌یش، ده‌بنه هۆی بزواندنی هه‌ست و
مرۆڤ ده‌به‌نه‌وه دواوه و ده‌یگێڕنه‌وه بۆ سه‌رده‌مێک، وه‌ک یادگاری و مێژوو به‌سه‌ر
ده‌کرێته‌وه. وه‌رگێڕانی کتێبه‌که‌ی دۆکتۆر شاکر خه‌سباک (کورد و مه‌سه‌له‌ی کورد)،
بزوێنه‌رێک بوو و ئه‌و جۆره هه‌سته‌ی پێ به‌خشیم. ئێستایش وا ده‌زانم دوێنێیه، به‌ره‌به‌یانی
14ی ته‌ممووزی1958، پشووی هاوین بوو، پۆلی دووه‌می سه‌ره‌تاییم ته‌واوکردبوو و بۆ
پۆلی سێیه‌م ده‌رچووبووم. له شاکه‌ل (گونده‌که‌ی خۆمان) و له ماڵی خۆمان و له یه‌کێک
له ژووره یه‌ک له‌نێو یه‌که‌کاندا
نووستبووم. شه‌وانی هاوین له نێو حه‌وشه‌دا و له بن دارگه‌زه‌کاندا ده‌نووستین، به‌ڵام ده‌مه‌وبه‌یانیان به تایبه‌ت، که ئیدی خۆر هه‌ڵده‌هات،
هه‌ر یه‌کسه‌ر گه‌رم ده‌بوو و مێشیش هێرشیان ده‌هێنا، ئیدی ده‌بوو مرۆڤ خۆ بگه‌یه‌نێته
ژوورێ و هیچ نه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌کی دیکه‌یش درێژه به خه‌وی بن سێبه‌ر بدات.
ئەو بەیانییە به
ده‌نگی کاکه کاکه‌ی ئه‌نوه‌ری برام، که له من گچکه‌تر بوو، بێ‌دار بوومه‌وه. که
چاوم کرده‌وه، به قژه زه‌رده سپی باوه‌که‌یه‌وه ڕاوه‌ستابوو و به ده‌نگێکی
منداڵانه گوتی: کاکه ده‌زانی چی! گوتم: چی! گوتی: سه‌بره
بووه، جمبوورییه! سه‌بره (سه‌وره/ثورة) واته: شۆڕش و جمبووری (جه‌مهووری/
جمهوریة)یش، واته: کۆماریی. ئیدی که هه‌ستام، ئه‌و پێشم که‌وت و به هه‌ڕا چووین
بۆ دیوه‌خان(ژووری میوان)، که 20-30 میتر له ژووره یه‌ک له ناو یه‌که‌کانه‌وه،
که پێمان ده‌گوتن نیشتمان، دوور بوو. که چوومه ئه‌وێ، باوکم ڕادیۆ "پای"ه
سووره‌که‌ی دانابوو و گوێی ده‌دایه پەخشی ڕادیۆیەکە. زۆر لەمێژ نەبوو ڕادیۆ
هاتبووە ماڵی ئێمەوە، ئەوە یەکەم ڕادیۆ بوو کە هەر چەند مانگێک پێش 14ی تەمووزی
1958 باوکم کریبووی. ئەو جۆره ڕادیۆیه باترییه‌کی[1] زلی پێوه
ده‌به‌سترا و سەرێکی وایه‌رێکی درێژی پێوه گرێ ده‌درا، سه‌ره‌که‌ی دیکه‌ی له بانی
خانووه‌که، به سه‌ری دارێکی درێژه‌وه له بانه‌که ده‌چه‌قێنرا و قایم ده‌کرا،
ده‌به‌سترا. ئه‌و ڕادیۆیه ساڵانی دواتر، ناوی که‌روجاشیان لێ نابوو. ئه‌وده‌مه ئه‌و
ڕادیۆیانه باو بوون و هه‌ندێک خه‌ڵک هه‌یانبوو[2]. قسه‌که‌رانی
نێو ڕادیۆکه، ده‌یانقیڕاند و ده‌یانشیڕاند و هاوارهاواریان بوو و مۆسیقا و سروودی
نیشتمانی ده‌بیستران. لام وابێ سه‌عات حه‌وت و حه‌وتونیوی به‌یانی بوو. وه‌ک بیرم
بێته‌وه، چه‌ند که‌سێکی دیکه‌یش له‌گه‌ڵ باوکمدا دانیشتبوون و گوێیان له
هاتوهاواری ڕادیۆکه ده‌گرت. له نێوان خۆیاندا باسی ئه‌و ڕووداوه‌یان ده‌کرد.
بە سەروسیما و
ڕەنگوڕوویدا، باوکم ئه‌و گۆڕانه‌ی پێ باش بوو و پێده‌چوو هه‌م ئه‌و و هه‌م ئه‌وانی
دیکەیش که له‌وێ بوون، به‌و باره نوێیه دڵخۆش بن. ئه‌وه‌ی، له‌وانم ده‌بیست و
وا دیار بوو لێی تێگه‌یشتبن، ئه‌وه بوو، که ئیدی ڕێژیمی پاشایه‌تی نامێنێت و ده‌بێته
کۆماری و هه‌موو خه‌ڵک یەکسان و وه‌ک یه‌ک ده‌بن و چ جیاوازییه‌ک له نێوان مرۆڤێک
و مرۆڤێکی دیکه‌دا نامێنێت. ئه‌وه یه‌که‌م تێگه‌یشتنی منی ئه‌و کاته منداڵ و ئه‌و
خه‌ڵکه بوو، له‌و جمبووری و سه‌بره‌یه. پێم وایه که‌س به ڕێکوپێکی نه‌یده‌زانی،
ئه‌و باره به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات و به چ ئه‌نجامێک ده‌گات. هه‌ر دوای ئه‌و گۆڕانه
ئیدی ئه‌و خه‌ڵکه وه‌ک پێشتر ده‌ست و پێیان به‌سترابێته‌وه و پێوه‌ند کرابن و له‌پڕ
به‌ره‌ڵڵا کرابن وا بوون. هاتوچۆ و جمووجۆڵێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره له هه‌موو لایه‌ک
په‌یدا بووبوو. له نێو شار و شارۆچکه‌کاندا، خۆپێشاندان و ڕێپێوان ده‌کرا و ده‌نگی
بژی و بڕووخی له گشت لایه‌ک ده‌هاته گوێ.
پاییز فێرگه کرایه‌وه
و چوومه‌وه که‌لار. له‌به‌ر نه‌بوونی خوێندنگه له گونده‌که‌ی خۆمان، له که‌لار
ده‌مخوێند. که‌لار، ئه‌وده‌مه، بە سایەی بەگزادەکانی جافەوە، گه‌وره‌ترین و
خۆشترین و پێشکه‌وتووترین ئاوایی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بوو. به‌ڕێوه‌به‌ری فێرگه‌که‌مان،
مامۆستا "حوسه‌ین عه‌لی به‌یاتی" بوو. خه‌ڵکی کفری بوو، وەک نەتەوە تورکمان
بوو و وەک بیرکردنەوە کۆمیۆنیست بوو. مامۆستا به‌یاتی، یه‌کێکه له‌و مامۆستایانه‌ی،
تا ئێستایش خۆشم ده‌وێت و ڕێزێکی زۆرم بۆی هه‌یه. یه‌که‌م سروودێک، مامۆستا به‌یاتی
فێری کردین:
"سنمضي سنمضي الی ما نرید، وطن حر وشعب سعید، سنحمي
سنحمي حماة السلام، ونبني ونبني عراقا جدید" (هه‌ر ده‌ڕۆین و ده‌ڕۆین تا ده‌گه‌ینه
مه‌به‌ست، نیشتمانێکی ئازاد و گه‌لێکی به‌ختیار، هه‌ر ده‌پارێزین و ده‌پارێزین پارێزگارانی
ئاشتین، عیراقێکی نوێیش دروست ده‌که‌ین و
دروست ده‌که‌ین) بوو. هه‌موو منداڵانی مه‌کته‌ب وێکڕا و به‌یه‌ک ده‌نگ، ئه‌و
سرووده‌مان، به ده‌نگ و ئاوازێکی زۆر خۆش ده‌گوته‌وه. مامۆستا به‌یاتی واتای
سرووده‌که‌یشی بۆ لێکدابووینه‌وه و کۆڵێک به واتاکه‌ی دڵخۆش و که‌یفخۆش بووین و
بۆ ئه‌و ئاواته ده‌ژیاین.
پێش ئه‌و گۆڕانه، واته: پێش 14ی ته‌ممووز، منداڵه به‌گزاده‌کان
(به‌گزاده‌کانی جاف)، که له‌گه‌ڵماندا ده‌یانخوێند، زۆر قیت و قۆز و جوانپۆش و شۆخ
ده‌بینران و زۆریشیان ڕێز لێ ده‌گیرا. ڕه‌نگه به‌شێکی ئه‌و ڕێزه زۆره‌یش ترس یا
ڕێزگرتنی نەریتە خێلەکی و جڤاکییەکان بووبێت. پاش ئه‌و گۆڕانه، ئه‌و به‌گزاده گچکانه،
وه‌ک جاران نه‌مان. بەرەبەرە ژاکان و سیسان. ئه‌و مامه‌ڵه تایبه‌تییه‌ی، جاران ده‌کران،
نه‌ما و له‌گه‌ڵ به‌چکه وه‌رزێر و هه‌ژاراندا، له‌گەڵ منداڵە چڵمن و پۆخڵەکاندا، بە
خۆمیشەوە، کە زۆرینەی منداڵانی مەکتەبیان پێک دەهێنا، لە جل و به‌رگ و پۆشاک و شێوه‌ی
هه‌لسوکه‌وت و په‌یڤیندا نه‌بێت، که نه‌ده‌کرا ئه‌وانه‌یشیان لێ زه‌وت بکرێت، جیاوازییان
نه‌ما.
منداڵی ئه‌و ده‌مه
پاره و پووڵی وه‌ک منداڵی ئێستاکه له باخه‌ڵدا نه‌بوو. مام ئه‌حمه‌د(ئەحمەدی
عەلی موحەممەد)ی فه‌ڕاشی فێرگه، نوقڵ و بسکویت و چوکلێت و شه‌کرۆکه‌ی، له نێو فێرگه‌دا
و له کاتی پشوودا ده‌فرۆشت. باوکم پێشه‌کی پاره‌یه‌کی ده‌دا به مام ئه‌حمه‌د و
منیش ڕۆژانە بایی چەند فلسێک له‌و پاره‌یه له‌و شتانه‌م لە لای مام ئەحمەد ده‌برد،
تا پاره‌که‌م ته‌واو ده‌بوو. له ناو گوندیش، سه‌مینی حه‌مید به‌قاڵ و سه‌مینی کاکه‌مین،
دوکانێکی گچکه‌یان هه‌بوو، ئه‌وانیش شه‌کرۆکه و نوقڵیان ده‌فرۆشت. ئەمان شه‌کرۆکه
و نوقڵی به کاغه‌ز پێچراو‌یان ده‌فرۆشت، که وێنه‌یان تێدا بوون. وێنه‌ی عه‌بدولکه‌ریم
قاسم و هینی دیکەیش. ئێمه‌ی منداڵ، خوومان دابووه کڕینی ئه‌و جۆره شه‌کرۆکه وێنه‌دارانه
و ئه‌گه‌ر عانه (پاره‌یه‌کی مس ئاسای سوورباو بوو و نرخی چوار فلس بوو)یه‌کمان ده‌ست
که‌وتبا، ده‌ماندایه ئه‌و شتانه. ناوی عه‌بدولکه‌ریم قاسممان باش ده‌زانی و زۆریشمان
خۆش ده‌ویست.
له پله‌یه‌کی ته‌مه‌ندا یا ڕه‌نگه به درێژایی ژیانیش
هه‌ر وا بێت، مرۆڤ هه‌ر له خۆیه‌وه و به‌بێ هیچ هۆیه‌ک و بێ ئه‌وه‌ی به وردی نۆڕیبێتییه
مه‌سه‌له‌که، که‌سێک یا چه‌ند که‌سێکی، بۆ ده‌بنه به‌رسه‌رنج و خۆشه‌ویست و ڕێنوێن
و ڕێبه‌ر و به‌رحه‌ز و مایه‌ی شانازی و په‌رستراو و پێی یا پێیان سەرسام دەبێت و هه‌موو
باشی و جوانی و ڕاستی و ئازایی و زیره‌کی و زاناییه‌ک و ده‌یان چاکه‌ی دی له خۆدا کۆده‌که‌نه‌وه و تەواوی
ئەوانە لەو کەسە یا لەو کەسانەدا دەبینێت. ئه‌و که‌سانه زۆرجاران، سه‌رکرده‌یه‌کی
سیاسی، مامۆستا، فیلۆ‌سۆف، هزرڤان، تیۆریزان، شاعیر، نووسه‌ر، ئه‌کته‌ری شانۆ، ئه‌کته‌ری
سینه‌ما، سترانبێژ، هونه‌رمه‌ندێکی نیگارکێش یا پەیکەرسازێکن، یا جه‌رده، دز، چه‌ته،
مرۆڤکوژێکن یا ڕه‌نگه کوڕه چه‌توونه چه‌مووشه چه‌قۆکێشه لاساره هۆکێیه شه‌ڕانییه‌که‌ی
گه‌ڕه‌ک، یا کچه باڵابه‌رزه گه‌نمڕه‌نگه خوێنگه‌رمه چاوگه‌شه قه‌لاشه
چاوباشقاڵه گه‌رمۆڵه‌که‌ی کۆڵان بێت. مرۆڤ وه‌ک ده‌روێشێک له شێخه‌که‌یدا یا موریدێک
له مورشیده‌که‌یدا یا عاشقێک له مەعشووق و خۆشه‌ویسته‌که‌یدا، هیچ جۆره هه‌ڵه
و کێماسییه‌ک له‌و جۆره که‌سانه‌دا، وه‌دی ناکات.
دواتر، دوای عەبدولکەریم قاسم، ناوی مه‌لا مسته‌فای
بارزانیش ده‌بیسترا و ئه‌ویش خۆشه‌ویست بوو. ناوی ئه‌و، له‌کن گه‌وره‌ساڵان و
خەڵکێکی زۆر، هه‌ستی کوردبوون و باسی کوردایه‌تی ده‌بزواند. ئێمه‌ی منداڵ عه‌بدولکه‌ریم
قاسممان خۆشتر ده‌ویست، ڕەنگە لەبەر ئەوەی ناوێکی نوێ بوو یا ڕەنگە لەبەر جل و
پۆشاک و ئەستێرەکانی سەرشانی بووبێت، چون پۆشاکی خاکیی سەربازیی دەپۆشی، باسی کورد
و کوردایه‌تی بۆ ئێمەی ئەو ڕۆژگارە لێی تێنەدەگەیشتین و هێندەیش بۆمان گرنگ نه‌بوو.
عه‌بدولکه‌ریم قاسم بۆ میلیۆنان زارۆک و گه‌وره‌ساڵانی عیراق، ڕێبه‌ر و خۆشه‌ویست
و په‌رستراو بوو و وەک پاڵەوانێکی ئازا و ڕێبین و ڕزگارکار و فریشته‌ی خێر و خۆشی دەبینرا.
بە عەبدولکەریم قاسم دەگوترا زەعیم، کە هەم بە واتەی سەرۆک و ڕێبەر دێت و هەمیش
پلەی سەربازیی ئەو بوو لەنێو سپای عیراقدا، بە زمانی ئەمڕۆیی دەبێتە عەمید. له نێو
زۆرینه‌ی ماڵان‌دا و به خواستی خۆیان، وێنه‌یه‌کی عه‌بدولکه‌ریم قاسم، هه‌ڵواسرابوو.
جاری وایش هه‌بوو، بێجگه له وێنه‌ی ئه‌و، وێنه‌ی خه‌ڵکی دیکه‌یش هه‌ڵده‌واسران.
وێنه‌ی عه‌بدوسسه‌لام عارف، مه‌هداوی، وه‌سفی تاهیر، ماجید موحه‌ممه‌د ئه‌مین، مه‌لا
مسته‌فای بارزانی، شێخ مه‌حموود و زۆری دیکه‌یش. له ژوورێکی ماڵی خۆماندا، وێنه‌یه‌کی
شێخ مه‌حموود هه‌ڵواسرابوو، کە پاڵی بە به‌رده‌قاره‌مانەوە دابوو، پێمان ده‌گوت وێنه‌که‌ی
شێخ مه‌حموودی مه‌لیک و له دیوێکی دیکه‌یش، وێنه و وه‌سیه‌تنامه‌کانی، چوار ئه‌فسه‌ره
شه‌هیده‌کان، عیززه‌ت و خۆشناو و خه‌یروڵڵا و قودسی، هه‌ڵواسرابوون.
خۆپێشاندان بووبووه به‌شێک له ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی که‌لاری
ئه‌و ده‌م. خه‌ڵکی گوند به سه‌دان و پتریش، له به‌ر مزگه‌وته‌کە‌دا کە لە
ناوەندی دێ هەڵکەوتبوو، کۆده‌بوونه‌وه و پاشان ڕێپێوان ڕێک ده‌خرا و ده‌ستی پێ ده‌کرد.
ده‌بوو به زۆربه‌ی کۆڵانه گه‌وره‌کانی گونددا و به تایبه‌ت به به‌ر ماڵه به‌گزاده‌کاندا
بڕۆن. کەلار بووبووە دوو بەش و دوو بەرە. بەشی باکوور و خۆرهەڵات و خۆراوای کەلار لە شێوەی کەوانەیەکدا، ماڵە بەگزادەکان و
هەندێک لە هەوادارانی ئەوانی لێ بوون، سۆزیان بۆ ڕێژیمی پاشایەتی هەبوو و بەشی
باشووریشی خەڵکە خۆپێشاندەر و ڕێپێو و دژە پاشایەتی و هەوادارانی حیزبی کۆمیۆنیست
و چەپەکانی لێ بوون. جارجار باشووریان و باکووریانی ئاوایی پەلاماری یەکدیان دەدا
و دەستەویەخەی یەکدی دەبوون. ئەوانەی ڕێکخەر و ڕێبەری خۆپێشاندان و ڕێپێوانەکان
بوون چالاکوانانی حیزبی کۆمیۆنیست بوون. زۆرجاران ئه‌حمه‌دی فه‌تاحی ڕۆسته‌م – یادی
بەخێر- پێشه‌نگ و پێشڕه‌وی ئه‌و ڕێپێوانانه بوو. گه‌لێک جاریش شێخ عه‌تای تاڵه‌بانی،
ئه‌و نۆره‌یه‌ی ده‌بینی. جارجاریش ئیبراهیمی حاجی فەتاح، کە ئەویش کۆمیۆنیستێکی
ناسراوی گەرمیان بوو لەنێو ئەو گردبوونەوە و ئاپۆرانەدا دەردەکەوت. ئه‌وان پێش ده‌که‌وتن
و خه‌ڵکه‌که‌یش به دوویاندا ده‌ڕۆیشتن. ئێمه‌ی منداڵه وردکه‌یش، ده‌که‌وتینه شوێنی
ئه‌و حه‌شاماته. له‌و ڕێپێوانانه‌دا، ده‌نگ به‌رز ده‌کرایه‌وه و دروشم بە کوردی
و بە عەرەبی دەگوترایەوە، یه‌کێک ده‌یگوت و هه‌موو ئه‌وانی دی به دوویدا ده‌یانگوته‌وه:
ماکو زعیم إلا کریم[3] (که‌س سه‌رۆک نییه له که‌ریم زیاتر).
باران باری ته‌ڕمی
کرد، عه‌بدولکه‌ریم سه‌وره‌ی کرد.
بژی گه‌ل ڕۆڵه‌ی
گه‌ل، عه‌بدولکه‌ریم قاسم.
کورد و عه‌ره‌ب
برایه، بۆ جه‌مهووری فیدایه.
هه‌تا هه‌تا هه‌تایه، کورد و عه‌ره‌ب برایه.
جبهة جبهة وطنیة، لا إقطاع و لا رجعیة (به‌ره به‌ره‌ی نیشتمانی، نه ده‌ره‌به‌گ و نه پاشڤه‌ڕو).
بڕووخێ ئیستیعمار.
ماکو مؤامرة تصیر، الحبال موجودة (هیچ پیلانێک ڕوونادات په‌ت هه‌یه).
هذا مصیر الخونة، الحبال موجودة (ئه‌مه
چاره‌نووسی خائینانه په‌ت هه‌یه).
بڕووخێ ده‌ره‌به‌گ.
کاکه که‌ریم للأمام،
دیموقراطیة و سلام (کاکه‌که‌ریم بۆ پێشه‌وه
دیموکراسی و ئاشتییه).
عیني کریم للأمام، دیمقراطیة وسلام(چاوه‌که‌م که‌ریم بۆ پێشه‌وه دیموکراسی و ئاشتییه).
کاکه‌که‌ریم بۆ
پێشه‌وه ڕیشه‌ی ئاغا بکێشه‌وه.
کاکه‌که‌ریم بۆ
پێشه‌وه ڕێشه‌ی دوژمن بکێشه‌وه.
کاکه‌که‌ریم بۆ
پێشه‌وه ڕێشه‌ی ده‌ره‌به‌گ بکێشه‌وه.
عاش الزعیم عبدالکریم، شعب العراق شعب عظیم(بژی سه‌رۆک عه‌بدولکه‌ریم گه‌لی عیراق گه‌لێکی مه‌زنه).
عاش زعیمي عبدالکریمي، حزب الشیوعي بالحکم مطلب عظیمي(بژی سه‌رۆکم عه‌بدولکه‌ریمم، حیزبی کۆمیۆنیست دەسەڵات
بەدەست بێت خواستی مه‌زنمه).
هێزه‌که‌مان هێزی گه‌له هێزی جووتیار و ڕه‌نجبه‌ره.
فەلاح
عەرزی خۆیەتی، ئاغا باوكەڕۆیەتی.
کل
الشعب فدوە لابن قاسم(هەموو گەل قوربانی کوڕی قاسم بێت).
عاش الشعب السوري عاش، بقیادة خالد بگداش، فلیسقط جمال
حشاش(بژی گه‌لی سووریا بژی به سه‌رۆکایه‌تی خالید به‌گداش
با بڕووخێ جه‌مال به‌نگیی).
سنمضي سنمضي الی ما نرید، وطن حر وشعب سعید(هه‌ر ده‌ڕۆین و ده‌ڕۆین تا ده‌گه‌ینه مه‌به‌ست، نیشتمانێکی ئازاد و گه‌لێکی
به‌ختیار).
بژی برایه‌تی
کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاسووری و ئه‌رمه‌نی.
ئه‌م دوادروشمه‌م بۆ یه‌که‌م جار له تاریق زه‌ینه‌ڵ "طارق
زینل"ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شێروانه(سه‌رقه‌ڵا) به‌رگوێ که‌وت، ئه‌ویش جارنا
ڕێبه‌ریی وه‌ها خڕبوونه‌وه و ڕێپێوان و خۆپێشاندانێکی ده‌کرد و قسه‌ی بۆ به‌شدارانی
ده‌کرد.
ئه‌و دروشمانه، وه‌نه‌بێ جێگرتوو و سه‌قامگیر بووبن، له‌گه‌ڵ
ڕۆژگاردا ئه‌وانیش، وه‌ک خه‌ڵکه‌که، گۆڕانیان به‌سه‌ردا ده‌هات. خالید به‌گداش، کە
کوردی ڕۆژاوای کوردستان بوو و سکرتێری حیزبی کۆمیۆنیستی سووریا بوو و به ڕێبه‌ر و
سه‌رکرده دانرابوو و بژیی بۆ ده‌کرا، دوای ماوه‌یه‌ک داوای ڕووخانی ده‌کرا و خه‌ڵک
ده‌یانگوت: عاش الزعیم عاش عاش، فلیسقط خالد بگداش(بژی سەرۆک بژی بژی، با بڕووخێ
خالید به‌گداش).
ئیدی به‌و جۆره بژی و بڕووخێ به‌رده‌وام ده‌بوو. هه‌ندێ
جار و له هه‌ندێ شوێن دروشمه‌کان ده‌گۆڕان و شتی دیکه ده‌گوتران. بۆ نموونه: له
سلێمانی و له نێو منداڵاندا و به‌تایبه‌تیش کچان، له کاتی خولانه‌وه و خۆپێشانداندا،
ده‌یانگوت:
"کۆتره باریکه‌ی ده‌نووک عه‌باسی، ئه‌چی بۆ به‌غا
زه‌عیم بناسی، ئه‌گه‌ر نازانی زه‌عیممان کێیه، عه‌بدولکه‌ریمه و سێ نه‌جمه‌ی
پێیه".
جارجاریش شتی بێتام و له ڕه‌وشت به‌ده‌ر ده‌گوترا، وه‌ک:
بڕووخێ که‌ر کوڕی که‌ر جه‌مال عه‌بدولناسر.
تەزبیح دەسم باغەیە، کەری ژێرم ئاغەیە.
"نه که‌ر ماوه و نه مایین، ده‌ست که‌ینه ئاغاژن
گایین".
لە
بەغدا و باژێڕە عەرەبنشینەکانی خوارووی عیراق ئەم دروشمە دەگوترایەوە: "ماکو
مهر بس هالشهر ونذب القاضي بالنهر"، بە کوردییەکەی دەبێتە: هەر ئەم مانگە
مارەیی هەیە قازی فڕێدەدەینە ڕووبارەوە.
له یه‌کێک له‌و
گوندانه‌ی گه‌رمیان ژنێکی سه‌ره، میمکه خانمیان پێ ده‌گوت، پڕ به‌ده‌م هاواری ده‌کرد
و ده‌یگوت: "بێره ده‌شتۆ من عوزم کێر خرۆشۆف وه‌کوزم".
ماڵانی به‌گزادەکانی جاف ئه‌وده‌م له که‌لار بوون. خه‌ڵک
ئه‌وانیان به ئیستیعمار و ده‌ره‌به‌گ و شاپه‌رست و نۆکه‌ری بیانی ده‌زانی. ئەوان هەرچەندە
سەر بە چینی سەرەوەی جڤاک بوون و ئەریستۆکرات و خاوەن موڵک بوون و لەگەڵ ڕێژیمی
شادا بوون بەڵام لە هەمان کاتدا خەڵکانێکی خانەدان و میواندۆست و دەستبڵاو و خوێندەوار
و بە فەرهەنگ و دەستڕۆیشتوو و کوردپەروەر بوون و بە هۆی پایەی جڤاکییانیشەوە وەک
سەرۆک و میرانی جاف، خزمەتێکی زۆریان بە کەلار و گەرمیان و هۆزی جاف و بەشێکیش لە
کورد دەکرد. کەلار کە ڕەنگە گەورەترین دێیەکی ئوستانی کەرکووک بووبێت، خوێندنگە و
بنکەی تەندروستی و پۆست و مزگەوت و مەلا و فەقێی تێدا بوو. بەگزادەکان هەمیشە بە
نوێنەرایەتی کەرکووک ئەندامیان لە پەرلەمانی بەغدایشدا هەبوو. لەنێو بەگزادەکانی
جاف‌دا هەبوو هەر لە سەردەمی پاشایەتیدا و لە دواساڵەکانی 1940دا چووبووە ڕیزی
حیزبی کۆمیۆنیستی عیراقەوە، وەک نموونە عەلی بەگی حوسەین بەگی حەسەن بەگی حەمە
پاشای جاف، کە لە بەگزادەکانی هەڵەبجە بوو. لە کەلاریش موحەممەدسەعید بەگی حەمە
بەگی فەتاح بەگی حەمە پاشای جاف، پیاوێکی ڕووناکبیر و نووسەر و بەناوێ بوو و لە
هزری چەپەوە نێزیک بوو و لەنێو خەڵکیشدا وەک کەسێکی چەپ دەژمێردرا.
هەر که خۆپێشاندان ده‌گه‌یشته به‌ر ماڵه‌کانی
ئه‌وان، منداڵه وردکه ده‌ستیان به به‌رده‌فڕکێ ده‌کرد و به سه‌دان به‌رد به ده‌رکه‌کانیاندا
ده‌ماڵران. گه‌وره‌کانیش ئه‌و کاره‌یان ده‌کرد. هه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌ردیان ده‌هاوێشت،
چه‌ند مانگێک پێش ئه‌و کاته، هه‌لی ئه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵنه‌ده‌که‌وت، له دیوه‌خانی یه‌کێک
له‌و به‌گزادانه‌دا، له پایینی پایینه‌وه دانیشن. زۆرینه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه، ئه‌گه‌ر
نه‌ڵێم گشتی، به شێوه‌یه‌ک گرێدراوی ئه‌و به‌گزادانه بوون و زۆرجاران چاوه‌نۆڕی لالێکردنه‌وه‌ی
ئه‌وان بوون. خه‌ڵک، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی، له‌و ڕێپێوان و خۆپێشاندانانه‌دا به‌شدار
ده‌بوون، نه‌ک ته‌نێ به‌گزاده‌کان، به‌ڵکه ده‌ستوپێوه‌ند و سه‌رکار و نوێنه‌ر و هه‌ڵسووڕێنه‌ر
و پیاوانی نێزیکی ئه‌وانیشیان، به ئیستیعمار و دژه‌شۆڕش ده‌زانی. هه‌ربۆیه‌یش
جاروبار دروشمی دژ به‌و جۆره خه‌ڵکانه‌یش ده‌گوترایه‌وه. بۆ نموونه، چه‌ند که‌سێک
هاواریان ده‌کرد و ده‌یانگوت:
"چیتان ئه‌وێ ئه‌ی مناڵ؟"، منداڵ و گه‌وره‌یش
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌یانگوت: "عیدامی ساله‌ی چه‌تاڵ"..
یا دەگوترا:
چیتان
ئه‌وێ ئه‌ی ئه‌هلی، عیدامی حه‌مه‌ی وه‌لی
چیتان
ئه‌وێ ئه‌ی گه‌نجان، عیدامی حه‌مه‌ی سوڵتان
چیتان
ئه‌وێ ئه‌ی فه‌لاح، عیدامی ئه‌حه‌ی فه‌تاح(ناوخاس)
چیتان
ئه‌وێ ئه‌ی لاله، عیدامی سووره و ساله
ساله‌ی
چه‌تاڵ و حەمەی وەلی و حەمەی سوڵتان(حەمەی ڕۆستەمیشی پێ دەگوترا) و ئەحەی
فەتاح(ئەحمەد فەتاح ناوخاسیشی پێ دەگوترا)، هەرچی سوورە و سالەن نایەتەوە یادم کێ
بوون! تەواوی ئەو داماو و هه‌ش به‌سه‌رانە
خه‌ڵکانێک بوون جۆره پێوه‌ندێکیان به به‌گزاده‌وه هه‌بوو و وەک سەرکار و پیاوی
ماڵ و بەردەستە و کارهەڵسووڕێنەر کاریان بۆ دەکردن، ده‌نا چ تاوانێکی تریان
نەکردبوو.
جاروبار
لە لایەن خەڵکانێکی دژ بە حیزبی کۆمیۆنیستەوەیش دروشم دەگوترایەوە لێ دەنگی ئەوان
کز بوو، چون کەمتر و لاواز بوون، وەک نموونە:
خانوو(ی) کۆسمه دیاره، به‌رزه و بێ پاساره.
ئەم دروشمە بەرانبەر ماڵی ساڵحی کەریم جانی، کە
لەسەر حیزبی کۆمیۆنیست دەژمێردرا دەگوترایەوە. ساڵح خانوویەکی لە خشت و قوڕ و
تەیمان دروست کردبوو بەڵام پاسار(سوانە، گوێسوانە، لێوارەی بان)ی بۆ خانووەکە
نەکردبوو، واتە: بۆ وەرزێرێکی گوندنشین و بۆ ئەو سەردەمە بڕێک نوێ بوو. ئیدی بە کۆسمە ناویان
دەبرد، کۆسمەیش لە کۆسمۆپلیت، کۆسمۆ و کۆسمۆپۆلیتانەوە وەرگیرابوو و دەکاتە: کەسێک
باوەڕی بە یەکیەتی جیهان و نەبوونی سنوور لەنێوان دەوڵەتەکاندا و جیهان بۆ هەمووان
بێت وجیهان وەک شارێک بێت بۆ هەمووان. ساڵحی کەریم جانی بەدبەختیش بۆ خۆی هەرگیز
پەی بە وەها هزر و جیهانبینییەک نەبردووە و لە خەونیشدا نەیدیوە!
خۆپێشاندان وه‌ک مار، به نێو کووچه و کوڵانی کەلاردا ده‌کشا
و ده‌پێچا، تا ده‌هاته‌وه به‌ر مزگه‌وت. ئه‌وجا ئه‌حمه‌دی فه‌تاحی ڕۆسته‌م یا شێخ
عه‌تای تاڵه‌بانی یا که‌سێکی دیکه، ده‌چوونه بانی مزگه‌وت و ده‌ستیان به قسان ده‌کرد.
باسی ڕۆژ، باسی شۆڕش، باسی شتگه‌لێک، که دڵی خه‌ڵکه‌که‌ی فێنک ده‌کرده‌وه و باسی
داهاتوو و به‌ڵێن و زۆر شتی دیکه‌یش ده‌کران و دەگوتران. خه‌ڵکه‌که به‌و قسانه هێنده‌ی
دی ده‌ورووژان و ده‌نگی بڕووخێ و بژییان، پتر تاوی ده‌سه‌ند و جۆش و هه‌رایان سه‌رله‌به‌ری
ئاوایی ده‌هه‌ژاند. ئەو دەمە سروودی: عبدالکریم کل
القلوب تهواك عبدالکریم رب العباد یرعاك (عه‌بدولکه‌ریم هه‌موو دڵان خۆشتیان ده‌وێ، عه‌بدولکه‌ریم
خودای به‌ندان بتپارێزێ)، که جێی: ملیکنا ملیکنا
نفدیك بالارواح(شامان شامان قوربانت ده‌بین به گیان)ی گرته‌وه و
سروودی: هه‌ربژی کورد و عه‌ره‌ب رمز النضال (هه‌ربژی کورد و عه‌ره‌ب نیشانه‌ی خه‌بات)، ختووکه‌ی هه‌ستی
خه‌ڵکیان ده‌دا و هیوا و ئاواته‌کانی خه‌ڵکیان ده‌ڕازانده‌وه. خه‌ڵک چاوه‌نۆڕی زۆرتر
و خۆشتر و باشتر بوون.
ئێمه‌ی منداڵانی
ئه‌و کاته، زۆرمان دڵ به‌و وێنه و مه‌دالیا ئاسنانه و بریق و باقی ئه‌و سه‌رده‌مه
خۆش بوو. زۆرجاران، که باوکم له‌گه‌ڵ خۆێدا ده‌یبردم بۆ کفری، داوام ده‌کرد وێنه‌ی
عه‌بدولکه‌ریم قاسم و کۆتری ئاشتیم بۆ بکڕێت. جارجار دوای کۆتایی خوێندنی ڕۆژی
پێنجشەممە ئەگەر باوکم بە سواری ئەسپەکەی بهاتبایە بۆ کەلار منی لەگەڵ خۆیدا
دەبردەوە بۆ ماڵ و منیش ئەو ڕێگەیەی تا دەگەیشتینە ماڵ هەر باسی ئەو خۆپێشاندان و
ڕێپێوان و بژی و بڕووخێیانەم بۆ باوکم دەگێڕایەوە و زۆر باشم لەبیرە دەمگوت: لەنێو
مانگدا کە ئێدی دەگاتە چواردە و وەک بازنە
دەردەکەوێت وێنەی عەبدولکەریم قاسمی تێدایە و تێیدا نووسراوە عەبدولکەریم قاسم و
حیزبی شیووعی و..، من ئەو زانیارییە پووچەڵ و بێ بنەما و خەیاڵیانەم لەنێو
ڕێپێوانەکانەوە ژنەفتبوو! جاروبار له که‌لاره‌وه بە
ڕێنووسێک و کوردییەکی شەق و شڕ، نامه‌ی منداڵانه‌م بۆ کاکه‌حه‌مه‌م (باوکم) ده‌نووسی،
بڕوا ناکەم ئێستا منداڵێکی پۆلی دووەم و سێیەمی سەرەتایی بتوانێت نامە بنووسێت! له
بنه‌وەی نامەکان پێش ئه‌وه‌ی ناوی خۆم بنووسم، به‌م ڕستانه کۆتاییم به نامه‌که
ده‌هێنا: بژی جه‌مهووری، بژی سه‌رۆکی تاقانه عه‌بدولکه‌ریم قاسم و بژی حیزبی شیووعی
عیراقی. له مێشکه بچکۆلانه‌کانی ئێمەو‌مانانیشدا، ئه‌و دروشمانه چه‌سپابوون و له‌گه‌ڵیاندا
ده‌ژیاین و به‌و هیوا و ئاوات و خه‌ونانه‌وه ده‌ماننۆڕییه داهاتوو و پێمان
وابوو، عیراق ده‌بێته به‌هه‌شتێک و ئیدی مه‌ڕ و گورگ وێکڕا ئاو ده‌خۆنه‌وه و ژیان
له به‌ختیاری و شادی زێتر، هیچی دیکه نابێت. سۆسیالیزمی خه‌ونی هه‌زارساڵه‌ی مرۆڤایه‌تی،
دێته دی و ئیدی مرۆڤ، برسی و بێکار نابن و له سه‌ر چین و ڕه‌گه‌ز و ڕه‌نگ و ئایین
و نەتەوە و زمان و فەرهەنگ و بیروباوه‌ڕ و بۆچوون، ناچه‌وسێنرێنه‌وه. هه‌موو خه‌ڵک
گه‌شبین بوون و دڵیان به ڕووداوه‌کان خۆش بوو و وه‌ها ده‌یاننۆڕییه ڕووداوه‌کان.
ڕووخانی پاشایه‌تی به پێوه‌ری ئه‌و ده‌مه، مایه‌ی دڵخۆشی
پڕانیی خه‌ڵک بوو. ئازادیی بیروباوه‌ڕ، یه‌کسانی گشت نه‌ته‌وه‌کانی عیراق، نه‌مانی
ده‌ره‌به‌گایه‌تی، به‌شینه‌وه‌ی زه‌وی به سه‌ر وه‌رزێراندا، ئازادیی ڕێکخراو و حیزب
و سه‌ندیکا، نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بیانی و کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان، ڕزگاربوون له په‌یمانی
سه‌نتۆ و پێوه‌نداریه‌تیی ده‌وڵه‌تگه‌لی کۆڵۆنیالیست، ئازادی ژن و یه‌کسانییان له‌گه‌ڵ
پیاودا، گه‌لێراندنی کار و خوێندن و له‌شساغی و..ده‌یان شتی دیکه، بابه‌تگه‌لێک
بوون، ئاپۆره‌ی خه‌ڵک و مرۆڤی ئه‌و وڵاته(عیراق) به گشت نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزا
و توێژاڵ و چینه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵ، به ته‌مایان بوون و چاوه‌نۆڕیان بوون و
ده‌یانه‌ویست وه‌دی بێن و له‌گه‌ڵیاندا بژین، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه، وه‌ک خه‌ونێکی
خۆش، وەک موچوڕکه‌یه‌ک و چێژێکی که‌مخایه‌ن ڕه‌وینه‌وه و ئێمه‌ی منداڵانی ئه‌وده‌مه
و لاوان و گه‌وره‌ساڵانی دواتر و کۆمار و وڵات و خه‌ڵک و مرۆڤ و خۆزی و ئاواته‌کان،
سه‌رله‌به‌ریان و خۆمان له‌تەک تێپەڕبوونی ساڵاندا لەنێو دۆزه‌خێکدا بینییه‌وه، تەڕ
و وشکی تێدا دەسووتان، دۆزه‌خێکی گه‌وره، مه‌نجه‌نیقێک.
کوشتن، بڕین، هه‌ڵواسین، گوریس له‌ملخستن و ڕاکێشان، چه‌ک،
سه‌رباز، به‌رگریی گه‌لێر (المقاومة‌الشعبیة)، پۆلیس، پاسه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی(الحرس
القومي)، بۆمبباران، دز، ساخته‌چی، جاش به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه، ئاسایی، خاوه‌ن
ئیدیۆلۆگی و سووکەجاش، که ساڵانێکی دواتر په‌یدا بوون، ئه‌نفال، هه‌ڵاتن، ناپاڵم،
مێگ، سۆخۆی، میراژ و سه‌دانی دیکه، که ده‌شێ فه‌رهه‌نگانیان لێ ساز بکرێن. ئێمه‌ی
منداڵی ئه‌و ده‌مه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا مه‌زن بووین. گۆڕانه‌کان به‌ره‌و خراپتر
چوون و که‌سیش نه‌یده‌زانی ئه‌و باره به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات و به چ ئه‌نجامێک ده‌گات.
ڕێڕه‌وی گۆڕانه‌کان
به‌و جۆره‌ی، ده‌بوو بڕوات نه‌ڕۆیشت. ده‌سپێکی هه‌ڵه‌کان، هه‌ر له ڕۆژی 14ی ته‌ممووزی
1958 خۆیه‌وه بوو. تۆوی به‌دبه‌ختی و ته‌واوی کاره ناحه‌ز و ناپه‌سه‌نده‌کانی ساڵانی
دواتر، هه‌ر له چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی گۆڕانکارییه‌که خۆیدا بوو. کوشتن و قه‌ڵاچۆکردنی
ماڵباتی شا و به‌و شێوه ناشیرین و دڕندانه و نامرۆڤانه‌یه‌ی، که کرا، بۆ خۆی، کارێکی
دزێو بوو. په‌تخستنه ملی مرۆڤ، هەر مرۆڤێک و ڕاکێشانی له‌شی بێ‌گیان، به نێو جاده‌دا
به دوای ئۆتۆمبیله‌وه و پاره‌پاره‌کردنی له‌ش و کرۆژتنی قامک و ده‌ستی بڕاو و هه‌ڵواسینی
نیوه‌له‌شی مردوو به دیواره‌وه و هۆیهاگوتن و فیکاندن و شاییکردن و خۆبادان، له‌به‌رده‌م
وه‌ها دیمه‌نێکدا، ده‌بێ له هۆڤیه‌تی زێتر ناوی چی لێ بنرێت!. ڕەوتی کارەکان ئه‌گه‌ر
بە گۆڕینی ڕێژیمی شا بۆ کۆماری و وەلانانی بنه‌ماڵه‌ی شا و وەدەرنانیان ڕاوه‌ستابا،
هه‌رنه‌یسه نەک هەر خراپ نه‌بوو، بەڵکە کۆڵێک خاس بوو، به‌ڵام قڕکردنی تەواوی
خانەوادەی شا لە چەند چرکەیەکدا و بێ دادگایی کردن و دواتریش لە ئەنجامی بڕیاری
دادگەی باڵای سەربازیی تایبەت(المحکمة العسکریة العلیا الخاصة)[4]، کە
بە دادگەی گەل(محکمة الشعب) ناوی دەرکردبوو و هەر مانگێک دوای 14ی تەمموزی 1958 بە
بڕیاری عەبدولکەریم قاسم بە سەرۆکایەتی فازڵ عەبباس ئەلمەهداوی(فاضل عباس
المهداوی) دامەزرێنرا بۆ دادگایی کردن و پاشان تیرباران کردن و له سێداره‌دانی پیاوانی
سه‌رده‌می پاشایه‌تی، ته‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، له‌و سه‌رده‌مه‌دا کاربه‌ده‌ست بوون،
له‌نێو ئه‌وانه‌دا پیاوانی ئه‌وتۆیی تێدا بوون، لێزانی و زیره‌کی و شارەزایی و دڵسۆزی
و خزمه‌تگوزارییان به خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته، تا ئێستایش وه‌ک نموونه باس ده‌کرێن. نموونه‌ی
ئه‌وانه‌یش سه‌عید قه‌ززازه، هەرچەندە قەززازیش وەنەبێ لە سەردەمێ پاشایەتیدا
فریشتە بووبێت، بەڵام گەلێک بوێرانە و ئازایانە داکۆکی لە خۆی کرد و دژ بە بڕیاری
لە سێدارەدانی هاتە گۆ. ئه‌و کار و کردەوانەی دوای شۆڕشی تەممووز ڕەوشه‌که‌یان
ناحه‌زتر و دزێوتر کرد. ئیدی به درێژایی ساڵانێک، که عیراق ناوی کۆماری لێ نرا و
تا ئێستایش، ئه‌و جۆره ڕه‌وتارانه به‌رده‌وامیان هه‌یه، له بری ئازادی، خۆشه‌ویستی،
هاریکاری، یه‌کسانی و یاسا، دیارده‌ی ڕاکێشان هاته ئاراوه. گوریس و په‌ت، شوێنی
گوڵه‌گه‌نم و کۆتری ئاشتییان گرته‌وه.
وەنەبێ ئەو توندوتیژی و دیاردە دزێوانەی لە شۆڕشی
تەممووزدا ڕوویان دا، تەنێ تایبەت بن بە شۆڕشی تەممووز و لە هیچ خاکێک و لەنێو هیچ
گەلێک و هیچ شۆڕشێکی دیکەدا ڕووی نەدابێت! لە سەردەمی شۆڕشی فرانسادا خەڵکانی
دەسەڵاتی سەر بە ڕێژیمی کۆن و دەرەبەگ و کۆنەخوازان لە
سێدارە دران و کوژران، لە شۆڕشی کومینی
پاریس‌دا و لە شۆڕشی بۆڵشەڤیکی ئوکتۆبەری ڕووسیادا، کوشتن و تیربارانکردن ڕووی دا
و لە کووبایش کە
ڕێژیمی باتیستا لە ساڵی 1959دا ڕووخێنرا لایەنگر و هەوادارانی باتیستا کوژران. لەو
شۆڕشانەدا چەندین سەر لە سەرانی ڕێژیمە فەرمانڕەوا ڕووخێنراوەکان
قرتێنران و چەندین باڵا هەڵواسران و تیرباران کران. ئەگەر وەها کردەیەک لە شۆڕشی
تەممووزیشدا ڕووی داوە، هەرگیز کارێکی نامۆ و نەکردە نییە. لەو گۆڕانە مەزنانەدا و
لە ڕابوون و جۆش و خرۆشی جەماوەردا و لە بەرزبوونەوەی پلەی خۆشی و تێکەڵبوونی
خەڵک، کاردانەوەی خۆڕسک و هەڕەمەکی دێنە گۆڕێ و فرە جار دەبنە بزیسکی کاری
نەخوازراو و ناجۆر، ئەگەر ڕێکخستنێکی توندی نێوەندەکی جڵەوی ڕێبەریی ئەو حەشامات و
جەماوەرە تووڕە و ڕاپەڕیوە نەگرێتە دەست!
له 1958ه‌وه
تا ئه‌وڕۆ، دوو ساڵی سەرەتاکانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی عه‌بدولکه‌ریم قاسمی لێ ده‌رچێت،
ئیدی له 1963 و هاتنه سه‌رکاری به‌عسه‌وه بە تایبەت، زه‌بر و کوشتن و قه‌ڵاچۆ و
وێرانکاری، له کاری تاکه‌که‌سییه‌وه بوو به کارێکی ده‌وڵه‌تێندراو و شێوه‌یه‌کی
ڕه‌سمی و قانوونی وه‌رگرت. ئه‌وه‌ی ده‌بوو به‌هاترین سه‌رمایه بێت(مرۆڤ)، بێبایه‌خترین
شته له‌و وڵاته‌دا. ئه‌و دیارده دزێوانه‌ی، به تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگار و ساڵان، نه‌ک
هه‌ر به شێوه‌کانی خۆیان مانه‌وه، به‌ڵکه یه‌ک حه‌مکه به‌ده‌وکاریشیان تێدا کران.
له کوشتن و هه‌ڵواسین و ڕاکێشان و تیربارانی تاکه‌تاکه‌وه، کار گه‌یشته کوشتن و
هه‌ڵواسین و ڕاکێشان و تیربارانی سه‌دان هه‌زار. له ئاگرتێبه‌ردانی یه‌ک ماڵ و
سووتاندنی یه‌ک شت و ڕووخاندنی خانوویه‌که‌وه، کار گه‌یشته گڕتێبه‌ردان و
سووتاندن و ڕووخاندنی، سه‌دان شار و گه‌ڕه‌ک و هه‌زاران گوند و سه‌دان هه‌زار
خانوو و وێرانکردنی یه‌ک وڵاتی ته‌واو و دزینی نیشتمانێک و برسیکردنی ده‌یان میلیۆن
مرۆڤ. موزه‌ففه‌ر ئه‌لنه‌وواب (مظفرالنواب) گوته‌نی:"هیچ خاکێک شک نابه‌م، هێنده‌ی
خاکی وڵاته‌که‌م، به خوێن و خۆر ئاو درابێت، هیچ خەمێک شک نابەم، هێندەی خەمی
خەڵکی وڵاتەکەم، لێ وەڵاتیشمە، بە دڵ ناگریم و بە دڵ پێناکەنم و بە دڵیش نامرم،
تەنێ لەنێو
وڵاتەکەمدا نەبێت/ ما أظن أرضا رويت بالدم والشمس كأرض بلادي وما أظن حزنا
كحزن الناس فيها ولكنها بلادي لا أبكي من القلب ولا أضحك من القلب ولا أموت من
القلب إلا فيها".
ئه‌وده‌مه وه‌ک منداڵ، ئێمه وه‌دووی لێشاوه‌که که‌وتبووین و ئاوه‌زی شیکردنه‌وه و
وردکاریمان نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا، که به چاوێکی ڕه‌خنه‌گرانه ده‌نۆڕمه ڕووداوه‌کان
و ئه‌و وڵاته که‌لاوه‌یه‌ی خۆمان و ڕووداوه‌کانی به باڵای وەڵاتان و ڕووداوانی له‌و
جۆره ده‌گرم، ده‌توانم بایی قایلکردنی ویژدانی خۆم، تیرێژ بخه‌مه سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه
و ڕوونتر بیانبینم. بە گرتنی ڕادیۆی به‌غدا و خوێندنەوەی بەیانی ژمارە یەک و
جاڕدانی گۆڕینی ڕێژیمی پاشایەتی بۆ کۆماری و کوشتنی بنه‌ماڵه‌ی شا، له لایه‌ن چه‌ند
سه‌رباز و ئه‌فسه‌رێکه‌وه، کۆتایی به سه‌رده‌مێک و ڕێژیمێک و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ک
هات. وەک کردەیەک یا جووڵانەوەیەک بەلای خەڵکانێکەوە و بەپێی پێوەرگەلێک کە
پێناسەی چەمکی شۆڕ‌شیان پێ دەکرێت و تەنانەت بە پێی
چەمک و تێگەیشتنی شۆڕشگێڕترین تیۆری کە مارکسیزمە چون حیزبێکی پرۆلیتاری ڕێبەریەتی
نەکردووە و لەسەر بنەمای ملانێیەکی چینایەتی نەبووە و ئامانجیشی نەهێشتنی
جیاوازییە چینایەتییەکان و دامەزراندنی جڤاکێکی سۆسیالیستی نەبووە، 14ی تەممووزی 1958 بە شۆڕش
ناژمێردرێت و ڕەنگە نەشیاو
بێت ناوی شۆڕش لەو جووڵانەوەیەی لە بەغدا ڕوویدا بنرێت! ڕەنگە وەک کوودێتایەک
تەماشا بکرێت، چون کوودێتا بە گۆڕانێکی کت‌وپڕ و خێرا دەگوترێت کە
ڕێبەریەتی دەسەڵات لە سەرێ ڕا دەگۆڕێت، هەرچی شۆڕشە ئەو بزاڤەیە دەبێتە هۆکاری
گۆڕینی ڕیشەیی جڤاکی و ئابووری و فەرهەنگی و گۆڕینی جۆری دامەزراوە سیاسییەکان و
شێواز‌ی حوکمڕانی، یا ڕەنگە وەک
تێکەڵەیەک لە شۆڕش و کوودێتا بخوێندرێتەوە.
لەو بەشەی جیهان، کە وەڵاتگەلێکی وەک عیراقی تێدایە و
کوردستانەکەی لەمەڕ خۆمانیشی تێدا هەڵکەوتووە، تەواوی ئەو گۆڕانانەی لە
ڕێژیمەکاندا بوون، میسری 1952ی عەبدونناسر(جمال عبدالناصر)، سووریا، توونسی بورقێبە(الحبیب بورقیبة) و بین عەلی (زین
العابدین بن علي)، لیبیای قەززافی(معمر القذافي)، سوودان، تورکیا و.. ڕوویان داوە بێجگە
لە کوودێتا شتێکی دیکە نەبوونە و نین! هیچ یەکێکیان وەک پێناسە و پێوەر و
مەرجگەلێک کە بۆ شۆڕش دانراون، ناکەونە خانەی شۆڕشەوە. لە تەواوی وەڵاتانی
عەرەبیدا دوو شۆڕش ڕوویانداوە، شۆڕشی جەزائیری میلیۆن شەهید و شۆڕشی 14ی تەممووزی 1958ی عیراق. ئایا 14ی
تەممووز تەنێ کوودێتایەک بوو و سەرانی ڕێژیمی شای گۆڕی یا ڕووداوێکی سیاسی و
کۆمەڵایەتی بەرین و فراوان و هەمەلایەنە بوو تەواوی جمگەکانی ژیانی لە دەوڵەتی
عیراقدا گرتەوە و گۆڕی؟
گۆڕان له شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بە تەنیا، ئه‌گه‌ر هاوڕێ نه‌بێت
له‌گه‌ڵ گۆڕان له واتا و چه‌مکه‌کاندا، ئەگەر تەواوی پێکهاتە و بناخەی جڤاک و
ژێرخان و سەرخان لە ڕەگەوە هەڵنەتەکێندرێت و بەها و دید و هزری نوێ و فەرهەنگی نوێ
و کرداری نوێ شوێنی ئەوانەی دەڕووخێنرێن نەگرێتەوە، ئه‌وا هەرگیز جڤاک ناگۆڕێت و
پێش ناکەوێت. ئامانجی شۆڕش ته‌نێ دامه‌زراندنی دەسەڵاتێکی سیاسی نوێ لەبری
دەسەڵاتێکی سیاسی ڕووخێنراو نییه، به‌ڵکه بیناکردنه‌وه‌ی ته‌واوی کۆمه‌ڵە بە
سەرخان و ژێرخانییەوە لەسەر بنەمایەکی جیاواز لە ڕێژیمی ڕووخاو. مارکس ده‌ڵێ: "نه‌بوونی
ڕه‌گ و ڕێشە له شۆڕشدا، که بۆ خۆی له کرۆکدا گۆڕینێکی ڕادیکاڵییە، ده‌بێته هۆی
تێکشکانی و له دواییشدا ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی گشت گه‌نده‌ڵییه کۆنه‌که".
ئەوەی ئێمە پێی
دەڵێین شۆڕش لە زمانی فارسی‌دا ناوی ئینقیلاب (انقلاب)ی لێ نراوە، کە هەر بەڕاستی
شۆڕش واتای ئینقیلاب (ئاوەژووکردن، سەروبنکردن، ژێروژوورکردن، سەروژێرکردن، هەڵگێڕانەوە)
دەگەیەنێت و ئینقیلاب دروستترە، چون تەواوی جڤاک، ئابووری، سیاسەت، هزر، فەرهەنگ
و..سەرەوژێر دەکرێن و چەمک و بەها و دیدی نوێ جێی جیهانبینییە باو و کۆنەکان
دەگرنەوە. شۆڕش بزاڤێکی سه‌رله‌به‌ره و سیاسه‌ت ته‌نێ لایه‌کیه‌تی، دیوێکە له لا
و دیوە زۆره‌کانی.
به چ پێوه‌ر و فه‌لسه‌فه و زانست و تیۆرییه‌ک، ده‌کرێ شۆڕشی
14 تەمووزی عیراق بە شۆڕشی فرانسا(1789-1799) و کومینی پاریس(18ی مارسی 1871 –
28ی مەی 1871) و شۆڕشی بۆڵشەڤیکی ڕووسیا(1917) و شۆڕشی کۆمیۆنیستی چینی (1949) و شۆڕشی
کووبا(1953-1959) و شۆڕشی جه‌زائیر (1954-1962) و شۆڕشی 1979ی گەلانی ئێران(هەرچەندە
دواتر بە لاڕێدا بردرا و ڕێژیمێکی داخراوی ئایینی لێ شین بوو)، بەراورد
بکرێت و به باڵای یه‌کدی بگیرێن، ئایا
دەشێت ئه‌وه‌ی عیراقیش ناوی شۆڕشی لێ بنرێت!
ئه‌و گۆڕانه‌ی عیراق پاش ڕوودانی، بۆ پڕانیی خه‌ڵک، مایه‌ی
دڵخۆشی بوو، به‌ڵام ئایا پێش ڕوودانی چ وه‌رزێرێکی شاره‌زوور و دەشتی تاوغ و
خورماتوو و مەنەلی و چبایش و ده‌شتی قه‌راج و توێریج (طویریج) و چبایش و کارگەرێکی
کۆمپانیای نەوتی کەرکووک به‌وه‌یان ده‌زانی؟ که‌نگێ خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته، له زاخۆوه تا به‌سره و له
هەورامانە‌وه تا ڕوتبه (الرطبة)، هه‌موو وێکڕا ڕاپه‌ڕیون و په‌لاماری داموده‌سگه
و کارگێڕی و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی سه‌رده‌می پاشایه‌تییان داوه و تێکیان هاڕیوه؟ ده‌ی
که وا نه‌بێت، چۆن ده‌بێت ناوی شۆڕش بۆ وەها بزاڤێک به‌کار ببرێت و تێکەڵەیەکی کوودێتا
و شۆڕش، بە تەنێ بکرێت به شۆڕش!
ئەوانە وردکردنەوەی بۆچوون و هزری گەلێک مرۆڤن لەمەڕ 14ی
تەممووزەوە. ئەوانەی
لەو بوارانەدا دەدوێن و شیکاری دەکەن، ئەگەر ڕووداوەکەیان بە دڵ بێت و پێیان خۆش و
باش بێت، ناوی شۆڕشی لێ دەنێن و ئەوانەیشی ئەنجامیان داوە ناوی شۆڕشگێڕیان لێ دەنێن
و ئەگەریش ڕووداوەکەیان بە دڵ نەبێت و پێیان ناخۆش بێت ناوی دەنێن کوودێتا و پیلان
و یاخیبوون. تەنانەت بە پێی چەمک و تێگەیشتنی مارکسیزمیش چون لەسەر بنەمای
ملانێیەکی چینایەتی پێشتر نەبوو و ئامانجیشی نەهێشتنی جیاوازییە چینایەتییەکان و
دامەزراندنی جڤاکێکی سۆسیالیستی نەبووە و حیزبێکی پرۆلیتاری ڕێبەریەتی نەکردووە بە
شۆڕش ناژمێردرێت! لێ لە ڕاستیدا بە من ڕووداوی 14ی تەممووزی 1958ی عیراق
وێڕای هەر کێماسی و جیاوازییەکی لە شۆڕشە مەزنەکانی جیهان، وێڕای شێواز‌ی
ئەنجامدانی بە چەند ئەفسەرێک و لە پەلامارێکی چەکداریدا، پتر لە شۆڕشەوە نێزیکە تا
لە کوودێتاوە چون سیاسەتی وڵات و کۆمەڵێک نەریتی باو و پێوەند و لایەنی فەرهەنگی و
ئابووری و گۆڕین و کرانەوە و ئازادییەک هاتە گۆڕێ و وڵات خرایە سەر هێڵێکی نوێ. بەڵام
ئەو گۆڕانە نەگەیشتە ئامانج و هەر پاش دوو ساڵێک ئیدی شۆڕش لە هێڵی خۆی ترازا و
بوو بە شتێکی دیکە. 14ی تەممووز شۆڕش بوو و حیزبێکی مارکسیستی
کۆمیۆنیستی پرۆلیتاری و زەحمەتکێشانی لە پشتەوە بوو و تەواوی گەلانی عیراقیشی
لەگەڵ بوون.
شۆڕشی 14ی تەممووز لە گەلێ ڕووەوە ڕێک وەک کومینی
پاریس وابوو و لێکچوونێکی زۆر لە نێوان ئەو دوو شۆڕشەدا هەیە. ئەو شۆڕشگێرانەی کومونی
پاریس‌یان هێنایە گۆڕێ لە ڕووی جڤاکییەوە پتر کارگەری لاوی پاریسی بوون کە لە بواری
بینا و وەک کارگەری ڕۆژانە و لە بواری
تواندنەوەی کانزا‌کان و لە وەرشە و کارگە گچکەکاندا کاریان دەکرد و هەروەها
کارگوزاران و پینەدۆزان و کەوشدرووان و مەیفرۆشان و کتێبفرۆشانێک کە پەرۆشی سیاسەت
بوون و دارتاشان و کارگەرانی پێست و بەرگدرووان و خاوەن موڵکە گچکەکانیش کە لەگەڵ
کارگەراندا بوون و ژنانیش ئامادەیی و بەشدارییەکی لەبەرچاویان هەبوو و هەموو ئەو
خەڵکە هەژار و خاکەڕا و ساکارانە کومینیان چێ کرد. کومینی پاریس شۆڕشی چینە
هەژارەکان بوو و یەکەم شۆڕشی سۆسیالیستی – کۆمیۆنیستییە لە مێژووی نوێ‌دا و بە شێوەیەکی گشتی
لای کۆمیۆنیستەکان و ئەنارکیستەکان و زۆرێک لە سۆسیالیستەکان ڕێزی لێدەگیرێت و
هەندێک جار وەک مۆدێلی کۆمەڵێکی ئازاد دادەنرێت. مارکس و ئەنگڵس و باکۆنین و دواتر
لێنین و ترۆتسکی و ما‌و هەوڵیان دا وانەی تیۆری لە ئەزموونە سنووردارەکەی کومین
دەربهێنن. لێنین وەک مارکس، کومینی پاریس وەک نموونەیەکی زیندوو بۆ دیکتاتۆریەتی
پرۆلیتاریا دەهێنێتەوە. ئەوانەی کومینیان دروست کرد لە قارەمانیەتی و شۆڕشگێڕیدا
کێماسییان نەبوو، ئەوەی کێماسی بوو لەکن ئەوان، ناڕوونییەک بوو لە ڕێباز و نەبوونی
ڕێبەرییەکی ڕێکخراو و نێوەندەکی توند و تۆکمە، هەر بۆیە تەنێ دوو مانگێک تەمەنی
بوو و تێکشکا. شۆڕشی تەممووزیش هەرچەند دوو سێ ساڵێک تەمەنی بوو، بە هەمان شێوە
ساز کرا و هەر ئەو جۆرە خەڵکانەیش سازیان کرد و ناڕوونی ڕێباز و نەبوونی
ڕێبەرییەکی نێوەندەکی تۆکمە بوو بە هۆکاری داڕمان و خامۆشبوونی.
ڕەنگە
جیاوازییەکی لەنێوان 14ی تەممووز و ئەو شۆڕشانەی پێشتر ناویان هات لە شێواز و
میکانیزمی ئەنجامدانەکەیدا بێت، ئەو شۆڕشانە شۆڕشی جەماوەر و خەڵکانی هەژار و
چەوساوە و کارگەر و چینەکانی خوارەوە بوون و حیزبێک یا بزاڤێکی سیاسی، زۆر جاران
حیزبێکی کۆمیۆنیست، سۆسیالیست، چەپ و نیشتمانپەروەر، نەخشەدانەر و ڕێبەر و
جێبەجێکاری بوون و بەرنامەی گۆڕینێکی
بنەڕەتی و ڕادیکاڵیان دادەڕشت و کۆمەڵیان لە بارێکەوە بەرەو بارێکی تری جیاواز بە
بەشداربوونی خەڵک، گەل، تاکەکانی جڤاک دەگواستەوە. هەرچی بزاڤی 14ی
تەممووزە کۆمەڵێک ئەفسەری تێکەڵ، زۆرینەیان لە چینی نێوەند و بۆرژوازی بچووک بوون،
تەنێ عەبدولکەریم قاسم نەبێت کە سەر بە خێزانێکی چینی هەژاری جڤاک بوو و وەک هزریش
ئەو کۆمەڵە ئەفسەرە سەر بە ئاراستە و نەتەوەی جیاواز و بیروباوەڕی جیاوازی حیزبی وەک:
حیزبی کۆمیۆنیستی عیراق، ئاراستەگەلێکی نەتەوەیی عەرەبی(حیزبی بەعس و خەڵکانێکی
سەر بە ڕەوتی ناسری و..) و حیزبی نیشتمانیی دیموکراتی و ناحیزبیی نێو سپای عیراق
بوون. هەموو ئەوانە تەنێ دژایەتی ڕێژیمی پاشایەتی و خواستی گۆڕینی عیراق بۆ کۆماری
و ڕزگارکردنی گەلانی عیراق کۆی کردبوونەوە و لە سەری کۆک بوون. لە شەوی شۆڕشەکەدا
ژمارەی ئەو ئەفسەرانە گەیشتبووە 200 ئەفسەرێک و لە یەک ڕێکخراو یا
گردبوونەوەیەکدا، کە پێشتر دامەزرێنرابوو، یەکیان گرتبوو و وەک چاولێکردنێکی بزاڤی
ئەفسەرانی ئازاد لە میسری 1952دا کە ڕێژیمی پاشایەتی گۆڕی، ناوی بزاڤی ئەفسەرانی
ئازاد(حرکة الضباط الأحرار)یان لەو بزاڤە نابوو و هەر لە ساڵی 1957یشەوە
عەبدولکەریم قاسمیان بە ڕێبەر و سەرکردەی ئەو بزاڤ و ئەفسەرانە هەڵبژاردبوو. ئەو
ڕێکخراوە تەنێ زارەکی لەسەر هەندێک مەرج ڕێککەوتبوون دەنا هیچ جۆرە بەرنامە و
نەخشەیەکی قووڵی لێکۆڵراو و خوێندنەوەیەکی بۆ نەکرابوو و لە ئارادا نەبوو. ئیدی
ئەوان بە ژمارەیەکی کەمەوە ڕاپەڕین و بە شیوازێکی توند و خوێنڕشتن، بنەماڵەی شا،
بە پیاو و ژنانیانەوە و بە عەبدولئیلاه (عبدالإلە) ی جێگری شا فەیسەڵ و نووری
سەعیدیشەوە هەموویان لەبەین بردن و ڕێژیمیان کرد بە کۆماری و بۆ خۆیان دەسەڵاتیان
گرتە دەست. ئیدی میلیۆنان لە عیراقیان کەوتنە سەر شەقامەکان و پشتیوانی‌یان لەو
بزاڤە کرد بەو هیوایەی بۆ ئەوان و بە قازانجی ئەوان کراوە و ئیدی بۆ خۆیان دەبنە
خاوەنی دەسەڵات و وڵات و تێیدا دەحەسێنەوە، کە ڕوونە دواتر بەو جۆرە نەبوو!
هەرچەندە ئەو ئەفسەرە
ئازادانە بە کردەیەکەی سەربازی کت‌وپڕ ڕێژیمیان گۆڕی و وا دێتە بەرچاو ئەوەی
کردوویانە کارێکی هەڕەمەکی و سەرەڕوویی بووبێت، بەڵام لە ڕاستیدا بەشێکی زۆری ئەو
ئەفسەرانە بە عەبدولکەریم قاسمی سەرکردە و ڕێبەر و جێبەجێکاری شۆڕشەکەیشەوە
پێوەندێکی توندتۆڵیان بە حیزبی کۆمیۆنیستی عیراقەوە هەبوو و ئەو حیزبە لە ڕێگەی
قاسمەوە، کە بۆ خۆی ئەندامی حیزی کۆمیۆنیستیش نەبوو بەڵام دۆستیان بوو و لێیانەوە
نێزیک بوو ئاگاداری ورد و درشتی جووڵانەوەی ئەو ئەفسەرانە بوو و بە هەموو هێز و
جەماوەرییەوە لەگەڵیاندا بوو. بڕێک لەو ئەفسەرانە ئەندام و هەواداری حیزبی
کۆمیۆنیست بوون و بڕێکیشیان سەر بە بەعس و حیزبی نیشتمانیی دیموکراتی و ئاراستە
ناسرییەکان بوون. حیزبی کۆمیۆنیست و بەعس و نیشتمانیی دیموکراتی هەر لە پێش شۆڕشی
تەممووزەوە لە بەرەیەکی سیاسی‌دا یەکیان گرتبوو و لەسەر گۆڕینی ڕێژیمی شا پێک
هاتبوون.
وەها پرسێک لەمەڕ نادیاریی ڕۆڵی کردەیی حیزبی
کۆمیۆنیستی عیراق لە 14ی تەممووزدا گەلێ جار بە بیری خەڵکانیکدا دێت و نۆرەی
کۆمیۆنیستەکانی عیراق لە شۆڕشی تەممووزدا بە هەند وەرناگرن!
حیزبی کۆمیۆنیستی عیراق، حیزبێک بوو لە
چەق و لەنێو بزاڤێکی جەماوەریی شۆڕشگێڕی شاران و گونداندا لەدایک بووبوو و لەنێو
بزاڤی کارگەران و خۆپێشاندانی گەلێر و ڕابوونی وەرزێراندا لە ناوەند و خوارووی
عیراق و کوردستاندا گەشەی کردبوو و ڕەسی بوو و بەهێزترین و شۆڕشگێرترین و مەزنترین حیزبی سیاسی بوو لە عیراقدا
و خاوەنی تیۆرییەکی تۆکمە و شۆڕشگێڕ و مێژوویەکی پڕ سەروەری و گەش بوو و زۆرینەی خەڵکی
عیراقی لەگەڵ بوو، دروستە بۆ خۆی وەک ئەندامان و هەوادارنی حیزب نەجووڵا و بە
کردەیی 14ی تەممووزی دروست نەکرد و ڕێژیمی نەڕووخاند، لێ لە یەکەم ساتەکانی
شۆڕشەکەوە تەواوی جەماوەری حیزب لە بەغدا و هەموو باژێڕەکانی دیکە بە دڵێکی خۆش و
ڕوویەکی گەش و پڕ لە ئومێد و وزە و ئامادەییەوە بۆ هەموو ئەگەرێک، هاتنە سەر شەقام
و پشتیوانی و سۆز و خۆشەویستی و کۆمەکی خۆیان بۆ شۆڕش پێشان دا.
گۆمان لەوەدا نییە کە حیزب ناتوانێت هەر کاتێک
بیەوێت شۆڕش ساز بکات و نایشتوانێت چۆنی پێخۆشە، کاتی دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتیشدا
هەڵبژێرێت. حیزب بە گوڕ و تینەوە تێکەڵ بە ڕووداوەکان دەبێت و هەموو چرکەیەک لە
ڕەوش و هزر و هەڵوێستی جەماوەری شۆڕشگێڕ‌دا ئامادەیی هەیە و حیساب بۆ هێزی بەرگریی
دوژمن دەکات و دەیخەمڵێنێت و ئەوجا گونجاوترین سات بو کاری یەکلاکردنەوە دیاری
دەکات، کە ئەوە سەختترین لایەنە لە ئەرکی حیزب‌دا. مەرجیش نییە حیزب بڕیاری باشی بۆ
هەموو حاڵەتەکان هەبێت. حیزب پێویستی بە تیۆرییەکی دروست و پێوەندێکی توندوتۆڵ و
چڕە بە جەماوەرەوە و پێویستی بە تێگەیشتنێکی قووڵە لە ڕەهەندەکانی بارەکە و پێویستی
بە هەستێکی شۆڕشگێڕانە و ورەیەکی مەزنیشە. هەرچەندیش حیزبی شۆڕشگێڕ قووڵتر
داچۆڕیبێتە نێو تەواوی مەیدانەکانی خەباتی چینی کارگەر و زەحمەتکێش و چەوساوان و
لە دەوری یەک ئامانج و یەک بەرنامەی کار پێکهاتبن، ئەودەم حیزب دەتوانێت خێراتر و
بە شێوازێکی ڕێکوپێکتر کارەکەی ئەنجام بدات.
دیارە هەرگیز مەرجیش نییە گشت شۆڕشەکانی جیهان و تەواوی
ڕێبەرەکانیان و شێواز‌ی کردە و بزاڤ و ڕابوونەکانیان چون یەک بن! بڕێک لەو شۆڕشانە
دەگەنە ئامانج و زۆرێک لە ئومێدەکانیان دێنە دی و بڕێکیشیان خۆرە تێ‌یان دەدات و
"کوڕەکانی خۆیان دەخۆن"[5] یا بە
هۆکارێک یا هۆکارگەلێک لەبار دەچن و ناگەنە مەبەست. ئه‌دۆنیس ده‌ڵێ:"بڕوای مرۆڤ
به‌وه‌ی، ته‌نێ خۆی خاوه‌نی ڕاستییه، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو داپڵۆسینێکه".
زۆرجاران له بری
مرۆڤێک، بیروباوه‌ڕێک، پارتییه‌ک، کۆمه‌ڵه‌یه‌ک، ده‌سته و تاقمێک سا ئیدی سیاسی،
فه‌لسه‌فه‌یی، ئایینی یا هه‌ر شتێکی دیکه بێت، ده‌بێته به‌رسه‌رنج و خۆشه‌ویست و
ڕێنوێن و ڕێبه‌ر و به‌رحه‌ز و مایه‌ی شانازی و په‌رستراو و هه‌موو باشی و جوانی و ڕاستی
و ئازایی و زیره‌کی و زاناییه‌ک و ده‌یان چاکه‌ی دیکه له خۆدا گلێر ده‌کاته‌وه
و ئه‌و نۆره‌یه ده‌بینێت و ده‌بێته ئایین و شاڕێگه و مرۆڤ له پێناویدا خۆ به کوشت
ده‌دات و خه‌ڵکیش ده‌کوژێت و گومانیشی له ڕاستی خۆی نییە و هەردەم به‌رانبه‌ره‌که‌یشی بە هەڵە دەزانێت. ئایین، نه‌ته‌وه،
خێڵ و هۆز، ڕه‌گه‌ز و حیزب، به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵات و وەڵاتانی جیهانی سێیه‌م و
چواره‌م و وەڵاته دواکه‌وتووه‌کانی تر، زۆرجاران مرۆڤ نابینا ده‌که‌ن و تووشی ده‌مارگیری
و له‌خۆده‌رچوونی ده‌که‌ن و هیچ جیاوازییه‌کیش، له نێوان ده‌مارگیریی بۆ ئایین و
نه‌ته‌وه و خێڵ و هۆز و ڕه‌گه‌ز و حیزبێک و ئایین و نه‌ته‌وه و خێڵ و هۆز و ڕه‌گه‌ز
و حیزبێکی دیکه‌دا نییه.
ڕووداو و گۆڕانه‌کانی
دوای 14ی ته‌ممووزی 1958، چەندی بوونە هۆی شادی خەڵک و گەشانەوە و ئومێد بەڵام
ئیدی بە تێکشکانی ئەزموونی 14ی تەممووز و بە شەهیدبوونی عەبدولکەریم قاسم،
بیرکردنەوە و دیدێک هاتە گۆڕێ و بە جۆرێک کاریگەرییەکی وایان کرده سه‌ر زۆرێک لە خه‌ڵکی
عیراق، که نه‌ک هه‌ر سه‌رده‌می پاشایه‌تی به بۆگه‌ن نه‌زانن، به‌ڵکه به به‌راورد
له‌گه‌ڵ ئه‌م نێزیکه‌ی چل ساڵه‌ی سه‌رده‌می کۆمارییه‌دا، به دیموکراسی و خۆشگوزه‌رانی
و ئاساییش و ئارامیی بزانن و گه‌لێکیش به‌خێر یادی بکه‌نه‌وه و ناوی بهێنن. هه‌ر
له دوای 14ی ته‌ممووزه‌وه، ئیدی فه‌لسه‌فه‌ی توندوتیژی و زەبروزۆر و کوشتن، بوو
به فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌ست و زاڵ و باو. هه‌ر ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌یش بوو به شێواز‌ی
بیرکردنه‌وه و فه‌رهه‌نگ. ئه‌وده‌مه ناوی نوێ و به‌زمی نوێ، هاتنه ئاراوه. خه‌ڵک
به‌شرانه‌وه به سه‌ر ده‌سته و تاقم و کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاسووری و ئه‌رمه‌نی
و سابیئه(الصابئة، المندائیون) و حیزب و بۆرژوازی و ده‌ره‌به‌گ و ئیستیعمار و شیووعی
و به‌رگری گه‌لێر (المقاومة‌الشعبیة) و پێشکه‌وتنخواز و کۆنه‌په‌رست و به‌عس و نه‌ته‌وه‌یی
عه‌ره‌ب و ناسری و پارتیی و تۆرانی و نۆکه‌ر و سه‌د شتی دیکه‌دا. هه‌ر دروست ئه‌و
به‌شرانه‌وه‌ی خه‌ڵکه له دوای 14ی ته‌ممووزه‌وه، بوو به بنه‌مای سه‌رهه‌ڵدانی
فه‌لسه‌فه و فه‌رهه‌نگی داپڵۆسین. هه‌رچه‌نده له سه‌رده‌می پاشایه‌تیشدا، یا هه‌ر
له ده‌سپێکی دامه‌زراندنی عیراقه‌وه، وه‌ک ده‌وڵه‌تێک، شتێک به ناوی گه‌لی عیراق،
وه‌ک یه‌که‌یه‌کی یه‌کپارچه و پته‌و و یه‌کگرتوو نه‌بووه و هه‌میشه لاوازییه‌ک
له پێکهاته‌ی جڤاکەکانی نێو عیراقدا، به هۆی شێوه‌ی دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵاته‌وه،
هه‌بووه، چونکه ده‌سه‌ڵات به ده‌ست که‌مینه‌یه‌کی سوننه‌ی عه‌ره‌به‌وه بووه و
زۆرینه‌یه‌کی شیعه‌ی عه‌ره‌بیش هه‌میشه چه‌وساوه و زۆرلێکراو و بندەست و کوژراو
بوونه و کورده‌که‌یش نۆره‌یه‌کی ئه‌وتۆ و له‌به‌رچاوی نه‌بووه، بۆیه زۆرجاران هه‌ستی
عیراقیبوون و خۆشیبینین له‌و عیراقیه‌تیه، تا ڕاده‌یه‌ک لای شیعه و کورد، لاواز
بووه. له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا ته‌نانه‌ت که‌سێکی وه‌ک شه‌هید "فه‌هد"ی،
سکرتێری حیزبی کۆمیۆنیستی عیراق و دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌و ڕێژیمه، مافی ئه‌وه‌ی هه‌بووە،
له دادگه‌دا داکۆکی له خۆی بکات و پارێزه‌ریشی هه‌بێت ئەگەر وەک پینەوپەڕۆ و
گەمەیەکیش بووبێت! به‌ڵام له کۆماریدا له‌و جۆره باسانه هه‌رگیز نه‌بیستراوه.
ئه‌گه‌ر شۆڕشی زانستیی گۆڕینی هه‌ڵکه‌وت(واقیع/واقع) بێت،
به‌ره‌و ئازادتر، تێرتر، پۆشته‌تر، له‌شساغتر، شادتر، باشتر و خۆشتر، ئه‌وا له سایه‌ی
کۆمار‌دا له عیراق، ئه‌وانه نه‌هاتنه دی و خه‌ڵک تا ڕاده‌یه‌ک، مه‌گه‌ر له خه‌ون
و دووتوێی ڕووپه‌لی کتێباندا ئه‌وانه ببینێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئازادانه(الضباط
الأحرار)، که له دڵسۆزی و خۆشویستنی خه‌ڵک و خاک و وەڵاته‌وه، ئه‌و بزاڤە‌یان ئه‌نجام
دا، لێگه‌ڕابان و ئه‌و کاره‌یان نه‌کردبایه، ئه‌وا ڕه‌وتی وەڵاتی عیراقی پاشایه‌تی،
هەرچەندە گرێدراوی کۆڵۆنیالیزمی بریتانی و پەیمانی سەنتۆ(بەغدا)یش بوو، زۆر به
ئاسایی ده‌ڕۆیشت و له باری کشتوکێڵ و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و له‌شساغی
و هه‌موو بواره‌کانی دیکه‌وه، گه‌شه‌ی ده‌کرد و پێشده‌که‌وت و ژێرخان و سەرخانی
جڤاک و وەڵات دەگۆڕان و بەرەبەرە، وەڵات دەچووە پێشێ و لە ڕیزی وەڵاتانی
پێشکەوتوودا دەبینرا. ئه‌گه‌ر دیموکراسی ڕۆژاوایی، که له هه‌ڵبژاردن و ململانێی
پارتایه‌تی و سیاسی‌دا خۆ ده‌نوێنێت، مه‌به‌ست بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وەڵات، ئه‌وا له
سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا هه‌ڵبژاردن هه‌بوو و په‌رله‌مانیش هه‌بوو و له هه‌ندێ کات
و قۆناغیشدا پارتییه سیاسییه‌کان، بێجگه له پارتیی کۆمیۆنیست و پارتیی دیموکراتی
کوردستان، به ئاشکرا کاریان ده‌کرد و به‌شداریی هه‌ڵبژاردنیشیان ده‌کرد.
هه‌ر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه له ساڵی
1921دا، تا ساڵانی دووەم جه‌نگی جیهانی،
حوکوومه‌ته‌کانی ئه‌و ده‌مانه‌ی عیراق، زۆر به توندی، دژی بۆچوون و بیروباوه‌ڕی جیاوازی
خه‌ڵک نه‌بوون و ڕێگه‌یان له ڕاده‌ربڕین نه‌گرتبوو، به‌ڵکه تا ڕاده‌یه‌کیش جۆره
ئازادییه‌ک، به هه‌ڵگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕا و بۆچوونی نوێ، له بواری سیاسه‌ت، کۆمه‌ڵناسی،
ئه‌ده‌ب، فه‌لسه‌فه و هونه‌ردا درابوو و ئه‌و ئازادییه‌یش بووبووه هۆی په‌یدابوون
و دامه‌زراندنی خوێندنگه و یانه و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و هینی دیکه‌یش.
تەنانەت کۆمیۆنیستانیش بە ناوی دیکە و دروشمی دیکە و لە پەنای ڕێکخراوی دیکەدا
دەیانتوانی بە جۆرێک چالاکی بنوێنن، لێ وەک حیزبی کۆمیۆنیست ڕێگە پێدراو نەبوو و
بە هەموو شێوازێک دژایەتی دەکرا و قەدەغە بوو و کۆمیۆنیستبوون بە تاوان دەژمێردرا.
له ساڵی 1938دا به گوێره‌ی قانوونێک، که ئه‌و کاته دانرا، ئه‌و که‌سه‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی
بڵاو کردبایه‌وه، یا هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕی کۆمیۆنیستی و ئه‌نارکیستی و به‌ره‌ڵڵایی
بووایه، تووشی حه‌وت ساڵان، زیاتر نه‌ء، زیندانی ده‌بوو، یا ده‌بوو پاره‌یه‌ک بدا،
یا هه‌ردووکیان(زیندان و پاره). به‌و قانوونه ئیدی ڕێگه له به ئاشکراباسکردنی
کۆمیۆنیزم گیرا.
ساڵانی
1946-1954، ڕێگه‌ی کارکردنی ئاشکرای پێنج پارتیی سیاسیی، له لایه‌ن ڕێژیمی پاشایه‌تییه‌وه
درابوو. پارتییه‌کان ئه‌مانه بوون: پارتیی نیشتمانیی دیموکراتی(الحزب الوطني الدیمقراطي)،
پارتیی سه‌ربه‌خۆیی(حزب الاستقلال)، پارتیی گه‌ل (حزب الشعب)، پارتیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی
(حزب الاتحاد الوطني)، پارتیی ئازادان (حزب الاحرار). پارتیی ئازادانی لێ ده‌رچێت،
هه‌ر چوار پارتییه‌که‌ی دی، هه‌مووده‌م نوێنه‌ری ئۆپۆزیسیۆن بوون و تا ڕاده‌یه‌کیش
بیروڕای خه‌ڵکه مارکسیست و چه‌پ و سۆسیالیست و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان ده‌رده‌بڕی و
به شه‌رمیشه‌وه نوێنه‌رایه‌تییان ده‌کردن. پاشتریش چوار پارتیی دیکه ڕێگه‌ی کارکردنیان
پێ درا، که ئه‌مانه بوون: پارتیی بیراز(حزب الإصلاح)، پارتیی یه‌کیه‌تیی ده‌ستووری(حزب
الإتحاد الدستوري)، پارتیی به‌ره‌ی گه‌لێری یه‌کگرتوو(حزب الجبهة الشعبیة المتحدة)،
پارتیی ئوممه‌ی سۆسیالیستی(حزب الامة الاشتراکي). له ساڵی 1954دا، کارکردنی ئاشکرای
پارتییه سیاسییه‌کان قه‌ده‌غه کرا و ئیدی قۆناغێکی نوێی کارکردن ده‌ستی پێ کرد،
ئه‌ویش قۆناغی کارکردنی نهێنی بوو.
هه‌رچی ئه‌م ڕێژیمه
به ناو کۆمارییانه‌ن، که له پاش تێکشکانی شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1958 به دواوه
ده‌سه‌ڵاتدارن له عیراقدا، له‌بری هه‌ڵبژاردن و چه‌سپاندنی دیموکراسییه‌ک، که خۆیان
شه‌و و ڕۆژ باسیان لێوه کردووه و ده‌که‌ن، فشه و درۆی شاخدار و تارمایی مه‌رگ و
ژار و فیشه‌ک و ئاگریان، هه‌مووده‌م کردووه‌ته خه‌ڵاتی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته. ئه‌و
عیراقه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی پڕ له نه‌وت و خێر و به پیت و به‌ره‌که‌ته، ئه‌گه‌ر نه‌کرابا
به کۆماری، هه‌رگیز حاڵ و بار و گوزه‌رانی، له نزمترین ڕێکار و خراپترین شێوه‌دا،
پێم وانییە له ئێستاکه‌ی مه‌غریب، ئوردون، کووه‌یت، میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب،
قه‌ته‌ر یا عومان، خراپتر بووایە و بێگومان سه‌دان جار باشتریش ده‌بوو. هه‌رگیز وه‌ک
ئێستاکه، خه‌ڵک برسی نه‌ده‌بوون و خه‌ڵک له مه‌رگ نه‌ده‌ترسان و ئه‌و میلیۆنه خه‌ڵکانه‌ش
له جه‌نگی عیراق و کورد، عیراق و ئێران، عیراق و هه‌موو ڕۆژاوا، به‌عس و کورد، به‌عس
و کۆمیۆنیست، به‌عس و هه‌موو عیراق، دەسەڵاتی سوننە و شیعە، بەعس و شیعە، نەتەوەییانی
عەرەب و پارتیی، نەتەوەییانی عەرەب و کۆمیۆنیستان، کورد و کورد، عه‌ره‌ب و عه‌ره‌ب،
کورد و تورکمان، ئه‌نفال، کیمیاییباراندا نه‌ده‌کوژران. کۆچپێکردنی زۆره‌ملێ و هه‌ڵاتن
بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش، میلیۆنانی ڕاو نه‌ده‌نا. نه برسییه‌تی و نه گرانی و نه وێرانکاری
و خراپه‌کارییش به‌م جۆره‌ی ئێستا ده‌بوو!
هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌ی دیکه، که له به‌رپرسیاریه‌تی ڕووداوه‌کاندا،
نۆره‌یه‌کی خویا و به‌رچاوی هه‌بوو، شێوه‌ی په‌روه‌رده‌کردنی خه‌ڵک بوو، له لایه‌ن
حیزبی کۆمیۆنیستی عیراقه‌وه. زۆرجاران خه‌ڵکیان چه‌واشه ده‌کرد و ناڕاست تێیانده‌گه‌یاندن،
بۆ نموونه له وەڵاتێکی دواکه‌وتووی ڕۆژهه‌ڵاتیی، وه‌ک کوردستان و عیراقدا، خەڵکانێکی
تا چه‌ند ساڵ له‌وه‌وبه‌ر مه‌لا، که له گونداندا وه‌عزیان بۆ خه‌ڵک ده‌دا، له پڕ
که‌وتبوونه پرۆپاگه‌نده، دژی ئایین و ئیسلام و خوا و قورئان و نوێژ و....له بری
ده‌ره‌به‌گایه‌تی و سه‌رمایه‌داری و زێده‌بایی و جیاوازیی چینایەتی و چەوساندنەوە،
ئه‌و جۆره شتانه‌ی پێوه‌ندیان به ئایینه‌وه هه‌بوو لێیان بووبوون به کێشه و
گرێکوێره. شێوه‌ی خه‌باته کۆمیۆنیستیه‌که و بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه‌که، له
لایه‌ن ڕۆشنبیرانی کۆمیۆنیسته‌وه، تا ڕاده‌یه‌ک ڕه‌نگێکی کاڵ و کرچی شاشی فه‌لسه‌فه‌یی
و زانستی و ئیدیۆلۆگی پێ درابوو، نه‌ک سیاسی، کۆمه‌لایه‌تی و ئابووری، که به لای
زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌وه ڕوون و ئاشکرا بوو و هاسانتر لێی ده‌گه‌یشتن. ئه‌و شێواز‌ی بەرخورد
و کارکردنه، له مێشکی خه‌ڵکانێکی زۆردا بووبووه هۆی دروستبوونی وێنه‌یه‌کی ناحه‌زی
کۆمیۆنیزم، وه‌ک دژه‌ئایین، دژه‌نه‌ته‌وه و دژه‌نه‌ریت، که پاشان به زیانی پارتیی
کۆمیۆنیستی عیراق گه‌ڕایه‌وه.
که‌سانێکی دیکه‌ی ئه‌و حیزبه باسی ئه‌وه‌یان بۆ وه‌رزێران
ده‌کرد، که له ماوه‌یه‌کی که‌مدا، ناباته ساڵێک، ئیدی هه‌ر وه‌رزێرێکی عیراقی،
ده‌بێته خودانی تراکتۆر و که‌مباین و خانووی چاک و کێڵگه‌ی خۆی و ئیدی پێویست ناکات
وه‌رزێر چاوه‌نۆڕی خودا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بارانی بۆ ببارێنێت، چونکه خوا هه‌ر نییه
و پاشان به مه‌کینه و ته‌کنیکی نوێ باران ده‌بارێنرێت و وشکه‌ساڵیی نامێنێت. بێجگه
له‌وه‌یش کارتێکی سووریا‌ن دابووه وه‌رزێران، ئه‌ویش به پاره و بۆ خڕکردنه‌وه‌ی
پیتاک، له وه‌رزێرانیش وابوو، ئه‌وی ئه‌و کارته‌ی هه‌بێت، ئیدی خێر و به‌ره‌که‌تی
به سه‌ردا ده‌بارێت و هه‌موو جۆره شتێکی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت و ئه‌ویشی نه‌یبێت
له هه‌موو خێرێک بێبه‌ش ده‌کرێت. سه‌رباری ئه‌مانه‌یش بڕێک کاری ناڕه‌وای به‌رگریی
گه‌لێر (المقاومة‌الشعبیة) و پۆلیس و سه‌رباز و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ر به میری ئه‌وده‌مه،
که پارتیی کۆمیۆنیستیش، نۆره‌یه‌کی له‌به‌رچاویان تێدا هه‌بوو. بێگومان ئه‌وه‌ی ئه‌و
هاوڕێیانه باسیان ده‌کرد، ته‌نێ خه‌یاڵ بوو. خه‌ڵک حه‌زیان ده‌کرد خێر و به‌ره‌که‌تیان
به سه‌ردا بڕژێت، زه‌وی و زار و کێڵگه‌ی خۆیان هه‌بێت و پێویستیان به باران نه‌بێت
بۆ کاروباری کشتوکێڵ و هه‌موو که‌س خاوه‌نی هه‌موو شتێک بێت و هەموو شتەکان بۆ
هەمووان بن، به‌ڵام ئه‌مانه وا زوو و به بێ هیچ بناخه و بنچینه و خۆئاماده‌کردنێک
نه‌ده‌هاتنه دی!
به‌شێکی سه‌ره‌کی به‌رپرسیاریه‌تی و تاوانی ئه‌و بار و ڕه‌وش
و شێوه‌ی کارکردنه، ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی کارگێڕان و هه‌ڵسووڕێنه‌ران و خه‌ڵکانی
ناشۆڕشگێڕ و لاده‌ر و چه‌وتڕه‌و و ڕاستڕه‌وی نێو حیزبی کۆمیۆنیستی عیراق، کە لەو
وەڵاتەدا پێشەنگی سیاسەت و هزر بوو و زۆرینەی هەموو عیراقی لەگەڵدا بوو، ده‌نا خۆ
ئه‌ندامانی خواره‌وه‌ی ئه‌و حیزبه، هه‌موو خه‌ڵکه ڕه‌ش و ڕووت و چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵ
بوون و نموونه‌ی مرۆڤی شۆڕشگێڕ و ساده‌ترین و له‌خۆبوردووترین و دڵسۆزترین بوون. ئه‌و کارگێڕه چه‌وتڕه‌و و
ناشۆڕشگێڕانه‌ی نێو ئه‌و حیزبه، وه‌ک هه‌موو کارگێڕانی حیزبێکی دیکه، له سه‌ر ئه‌و
پرۆپاگه‌نده و کلاوبازی و که‌ڵه‌کانه ده‌ژیان. سافیلکه‌یی خه‌ڵکیان به‌کار ده‌هێنا
و بۆ هه‌ل ده‌گه‌ڕان و بۆ خۆیان چاک ده‌ژیان و خه‌ڵکیش هیچیان چنگ نه‌ده‌که‌وت.
بۆ تێگه‌یشتن له ڕه‌وتار و شێوه‌ی کارکردنی پارتیی کۆمیۆنیستی
عیراق و هه‌ڵوێستی ئه‌وان به‌رانبه‌ر ڕێژیمی عه‌بدولکه‌ریم قاسم، پێویسته مرۆڤ
پاشخانێکی سیاسه‌تی ئه‌و پارتییه له‌به‌رچاو بگرێت. هه‌ر له دوای کۆنگره‌ی بیسته‌می
پارتیی کۆمیۆنیستی سۆڤیێت له ساڵی 1956دا و زاڵبوونی چه‌مکه‌کانی پێکه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ
سه‌رمایه‌داریدا و ڕێگه‌ی ناسه‌رمایه‌داری و دیموکراتیی شۆڕشگێڕ و ئه‌و جۆره بابه‌تانه،
به سه‌ر سیاسه‌تی پارتیی کۆمیۆنیستی سۆڤیێتدا، ئیدی سیاسه‌تی پارتییه کۆمیۆنیسته‌کانی
دیکه‌ی جیهانیش، ئه‌و بریسک و ڕۆشنایی و شۆڕشگێڕییه‌ی جارانیان نه‌ما و بەرەبەرە ده‌سیسان.
کۆمیۆنیزمی سۆڤیێتی، به‌ردئاسا وشکهه‌ڵات و شێوه‌یه‌کی بیرۆکراتیانه و ڕه‌سمی و
ناشۆڕشگێڕانه و دووڕووانه و ترسنۆکانه‌ی وه‌رگرت و لادان له مارکسیزمی شۆڕشگێڕانه
و کۆمیۆنیزمی وه‌رچه‌رخێندراو و به‌ره‌واژه و چه‌وتڕه‌وێتی، بوو به ڕێپێشانده‌ر
و شاڕێگه‌ی زۆرینه‌ی بزاڤ و پارتییه کۆمیۆنیسته‌کانی جیهان. پارتیی کۆمیۆنیستی عیراقیش
له‌و بار و ڕه‌وشه به دەر نه‌بوو و هه‌مان نه‌خۆشی تووشی ئه‌ویش بوو. له نێو
پارتیی کۆمیۆنیستی عیراقیشدا، ململانێیه‌کی ئایدیۆلۆگی توند هه‌بوو و ئه‌و پارتییه،
تا ڕاده‌یه‌ک دوو باڵی سه‌ره‌کی یا ڕاستتر دوو هێڵی سه‌ره‌کی تێدا وه‌دی ده‌کران. هێڵێکی
شۆڕشگێڕ به ڕێبه‌رایه‌تیی شه‌هیدان "سه‌ڵام عادیل" و "جه‌مال حه‌یده‌ری"
و هێڵێکی ناشۆڕشگێڕ و ڕاستڕه‌و و چه‌وتڕه‌و و کۆمیۆنیستی به‌ره‌واژه و ژه‌نگگرتوو
به ڕێبه‌رایه‌تیی "زه‌کی خه‌یری"، "عامیر عه‌بدوڵڵا"، "به‌هائه‌ددین
نووری"، "موحه‌ممه‌د حوسه‌ین ئه‌بولعیس" و "هادی هاشم
ئەلئەعزەمی". ڕێبه‌رانی باڵی ڕاستڕه‌و و چه‌وتڕه‌و و ناشۆڕشگێڕ، به موو له
هێڵه‌که‌ی سۆڤیێت، دوور نه‌ده‌که‌وتنه‌وه و پارتییه‌که‌یان، وه‌ک هه‌موو ئه‌و
پارتییه کۆمیۆنیستانه‌ی سه‌ر به سۆڤیێت، به پاشکۆیه‌کی ته‌واوی سۆڤیێت ده‌زانی
و به فه‌رمانی سۆڤیێت هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌کرد.
ئه‌و باڵه له
باره‌ی ڕێژیمی نوێی عیراق و عه‌بدولکه‌ریم قاسمه‌وه، هه‌مان بیر و بۆچوونی سۆڤیێتیان
هه‌بوو، له بری ئه‌وه‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسم وەک خۆی و لە خانەی خۆیدا بخوێننەوە و
به بۆرژوازییه‌کی بچووکی نیشتمانپه‌روه‌ری دڵسۆزی خاوێنی عیراقی دانێن، ئه‌ویان به
دیموکراتێکی شۆڕشگێڕ داده‌نا و پێیان وابوو، قاسم تا سه‌ر له‌گه‌ڵ سۆسیالیزم و کۆمیۆنیزمدایه.
قاسم بۆ خۆی وەک ئەفسەرێک بۆژوازییەکی بچووک بوو و لە خێزانێکی چینی هەژارەوە هاتبوو،
هەر بۆیە لە سیاسەتیشدا هەمیشە ناوەندگر بوو و خۆی بە میانڕەو دەناساند. زۆر جاریش
سیاسەتی "پەرتکە و زاڵبە"ی لەنێوان کۆمیۆنیستەکان و بەعسییەکاندا پێڕۆ
دەکرد و کە باسی خۆیشی کردبا دەیگوت: من لە سەرەوەی مەیل و هەواداری و
ئاراستەکانەوەم" إنني فوق المیول والإتجاهات". عەبدولکەریم قاسم، بە
گەواهی زۆرێک لەوانەی ناسیویانە، دایکی یا باوکی یا هەردووکیان لە کوردانی فەیلی
بوونە و بۆ خۆیشی وەک ئایینزا شیعە بووە. دەگێڕنەوە کە نوێژی کردووە چووەتە
ژوورێکەوە و دەرگاکەی لەسەر خۆی کڵۆم کردووە بۆ ئەوەی کەس نەیبینێت وەک شیعە یا
سوننە دەنوێژێت.
قاسم پێش شۆڕشی تەممووز و کە شۆڕشەکەیش سەرکەوت
پێوەندێکی باش و توندتۆڵی لەگەڵ حیزبی کۆمیۆنیستی عیراقدا هەبوو، لە خۆی نێزیکی
کردبوونەوە و بێ گەڕانەوە بۆ ڕێکخراوی ئەفسەرانی ئازاد، هاوئاهەنگییان لەنێواندا
هەبوو، بەڵام ئەو بۆ خۆی کۆمیۆنیست نەبوو! کۆمیۆنیستەکانی عیراق هەمێشە و هەر لە
دامەزراندنی حیزبی کۆمیۆنیستی عیراقەوە تا ساڵانی شۆڕشی تەممووزی 1958-1963 و
دواتریش، کورد، شێعە، جوو، دیان، شرووگییەکان، خەڵکە چەوساوە و ڕووتەڵە و
هەژارەکان و کەنارخراوەکانی نێو جڤاک زۆرینەیان لەنێو حیزبی کۆمیۆنیستدا پێک
دەهێنا.
لە هه‌مان کاتدا که قاسم نوێنه‌رایه‌تی هێڵی نیشتمانپه‌روه‌ریەتی
و نانه‌ته‌وه‌یی ده‌کرد، هێڵێکی دیکه‌یش له ئارادا هه‌بوو، که له عه‌بدوسسه‌لام
عارف و به‌عسییه‌کان پێکهاتبوو و نوێنه‌رایه‌تیی ڕه‌گه‌زپه‌رستیی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی
و دژایه‌تی هه‌موو پێشکه‌وتنخوازییه‌کیان ده‌کرد و هەوڵی لەباربردنی شۆڕشی تەممووز
و عەبدولکەریم قاسمی ڕێبەریان دەدا و نەخشەیان بۆ دادەنا.
کارێکی قڕێژی کە
ئەنجامیان دا، لە ئێوارەی 7ی ئوکتۆبەری 1959دا هەوڵێکی کوشتنی قاسم لە لایەن چەند
لاوێکی بەعسییەوە، کە یەکێکیان سەددام حوسەینی دواتری سەرۆکی عیراق بوو، لە شەقامی
ڕەشید لە بەغدا ئەنجام درا. چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر ماشێنەکەی قاسم و بۆمبی
دووکەڵیان هاوێشت و دایانە بەر دەستڕێژی گوللە. یەکەم کەسێک تەقەی لە قاسم کرد
عەبدولوەهاب ئەلغرێری (عبدالوهاب الغریري) بوو. ئاژۆرەکەی قاسم، کازم عارف(کاظم
عارف) کوژرا و قاسم بۆ خۆی بریندار بوو و دواتریش غرێری بە گوللەی هاوڕێیانی خۆی
پێکرا و کوژرا. کوژەر و تەقەکەران دوای کارەکەیان هەڵاتن و ئەوانەیشیان گیران
دواتر قاسم لێیان خۆش بوو. قاسم بە گەواهی تەنانەت نەیارانیشی
مرۆڤێکی ئەوپەڕی ئارام و ئاشتیخواز بوو. ئەو بۆ خۆی خاوەنی تێزەکانی
لێبوردەیی"عفا اللە عما سلف" بە کوردی: خوا لەوەی تێپەڕیوە خۆش دەبێت و "الرحمة
فوق القانون" بە کوردی: بەزەیی لە سەرووی قانوونەوەیە، لەوانەی هەوڵی
کوشتنیان دا خۆش بوو. کاتێک جەماوەر هاواریان دەکرد"إعدم..إعدم" بە
کوردی: لەسێدارەیان بدە..لە سێدارەیان بدە، ئەو بە تووڕەییەوە هاواری دەکرد بە سەریاندا
:"داوای هەموو شتێک بکەن تەنیا ئەمە نەء..داوای دروستکردنی نەخۆشخانە و
خوێندنگە و...م لێ بکەن". ئەو دوو هێڵه‌ی
قاسم، کۆمیۆنیستەکان، کورد و عارف، بەعس، ناسرییەکان له ململانێیه‌کی به‌رده‌وامدا بوون. تا پاشتر هێڵی
دووه‌م قاسمیان بۆڕ دا و به سه‌ریدا سه‌رکه‌وتن.
پارتیی کۆمیۆنیستی عیراق، که له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا،
گه‌وره‌ترین و شۆڕشگێڕترین هێزی سیاسی عیراق بوو، له سه‌رده‌می قاسمیشدا، وه‌ک مه‌زنترین
هێزی سیاسی ده‌رکه‌وت، چون توانیبووی زۆرترین خه‌ڵکی وڵات له ده‌وری خۆی خڕبکاته‌وه.
بێگومان له‌و ململانێیه‌ی نێوان قاسم و عارف-به‌عسدا، پارتیی کۆمیۆنیست وه‌ک هه‌ڵبژاردنێکی
ڕاست، هه‌ر ده‌بوو پشتگری له قاسم بکات. به‌ڵام ئه‌و پشتگرییه‌ی قاسم، نه‌ده‌بوو
به شێوه‌یه‌کی وا بێت، که ئیدی قاسم به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی چه‌وساوه‌کانی گه‌ل
و شۆڕشگێڕ و چی و چی بدرێته قه‌ڵه‌م و چاوپۆشی له هه‌موو هه‌ڵه‌کانی بکرێت و بۆی
بپۆشرێت و جێگۆڕکێی چینایه‌تی پێ بکرێت و بخرێته خانه‌یه‌کی دیکه‌وه، که خانه‌ی
ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نه‌بوو. عه‌بدولکه‌ریم قاسم وه‌ک زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی، لێیه‌وه نێزیکبوون
و ناسیویانه ده‌ڵێن، له ڕووی که‌سایه‌تییه‌وه سه‌رباری نیشتمانپه‌روه‌ری و دڵسۆزیی
بۆ خه‌ڵک و خاک، پیاوێکی خاکەڕا، ده‌ستپاک، ساکار، هەژاردۆست وڵاتپارێز، نانه‌ته‌وه‌یی،
هەرگیز لەگەڵ بیری نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بیدا نەبوو، عیراقییەکی سەد لە سەد بوو و
خاوەنی هیچ سامان و سەرمایە و پارەیەک نەبوو و لە وەزارەتی جەنگ لە ژوورێکی گچکەدا
دەمایەوە و لە ماڵی خوشکێکییەوە بە سەفەرتاسی[6]
خۆراکی بۆ دەهات و تا ژیا هەر پۆشاکە سەربازییەکەی دەپۆشی و هەر بەو پۆشاکەیشەوە
شەهید کرا، به‌ڵام وه‌ک سیاسه‌تکارێک ده‌ڕۆستی فرتوفێڵی سیاسه‌ت نه‌ده‌هات و تا ڕاده‌یه‌کی
زۆر حولحولی(ڕاڕا، بگۆڕ، دوودڵ)بوو و خۆشباوه‌ڕ بوو و قسه‌ی خه‌ڵک و ده‌وروبه‌ر
زوو کاری تێ ده‌کرد و ده‌یگۆڕی و به قووڵی نه‌یده‌ڕوانییه کێشه و ڕووداوه‌کان و
دۆست و دوژمنی خۆی به باشی له‌یه‌ک جودا نه‌ده‌کردنه‌وه. به‌ڵگه‌یه‌کی هه‌ژاردۆستی
قاسم و خزمه‌تکردنی زۆری به هه‌ژاران، دروستکردنی باژێڕ یا شارۆچکه‌ی ئه‌سسه‌وره(الثورة)ی
به‌غدایه. ئه‌و شارۆچکه‌یه، که کۆنتر چوادر (چادره‌کان، خێوه‌ته‌کان)ی پێ ده‌گوترا،
چونکه خه‌ڵکه‌که‌ی که هه‌ژارترین و چه‌وساوه‌ترین مرۆڤ بوون و له نێو چادردا ده‌ژیان،
قاسم بۆی کردن به خانوو و هه‌موو جۆره پێویستییه‌کی ژیانی بۆ ساز کردن. ئه‌وانه‌یش
تا دواساته‌که‌نی ژیانی قاسم له‌گه‌ڵیدا بوون و به ئەمەک بوون بۆی و پیاوه‌تی ئه‌و
ڕێبه‌ره‌یان له به‌رچاو بوو.
کۆمیۆنیستەکانی
عیراق هەمێشە و هەر لە دامەزراندنی حیزبی کۆمیۆنیستی عیراقەوە تا سەردەمی ساڵانی 14تەممووزی
1958-1963 و دواتریش، کورد، شێعە، جوو، دیان، خەڵکە چەوساوە و ڕووتەڵە و هەژارەکان
و کەنارخراوەکانی نێو جڤاک زۆرینەیان لەنێو حیزبی کۆمیۆنیستدا پێک دەهێنا،
ئەوانەیشیان بە تایبەت تا دوا ساتەکانی تەمەنی شۆڕشی تەممووز و شەهیدبوونی
عەبدولکەریم قاسمی ڕێبەری قارەمانانە داکۆکی‌یان لە شۆڕش و لە قاسم کرد، کوردانی
فەیلی و شرووگییەکان و هه‌ژارانی چوادر بوون، بە تایبەت لاوانی شۆڕشگێڕی
کۆمێۆنیستی کوردانی فەیلی لە گەڕەکەکانی بابوششێخ (باب الشیخ) و تەسابیل (تسابیل)
و عەگدلئەکراد (عگد الأکراد) و سەدریە(صدریة) و گەڕەکی گەببی(الگبي) و شه‌قامی
کیفاح "شارع الکفاح"ی بەغدا. شێرانە ڕووبه‌ڕووی پیاوکوژان و
کوودێتاچیانی به‌عس بوونه‌وه و داکۆکییەکی شۆڕشگێڕانەیان لە شۆڕشی تەممووز و
قاسمی ڕێبەری کرد. ئه‌و قاره‌مانانه نموونه‌ی توێژ و خه‌ڵکه دڵسۆز و شۆڕشگێڕ و
ڕاستگۆ و خاوێنه‌که‌ی کۆمه‌ڵ بوون، که داکۆکی و پارێزگاری‌یان له به‌ها و نرخ و
ئه‌ندێشه و خه‌ون و ئازادی مرۆڤه‌کانی ئه‌و وڵاته و داد و یه‌کسانی ده‌کرد و ده‌یانه‌ویست
ڕێ له تارمایی و عفریت و خوێن‌ڕێژ و جه‌للاده‌کانی
به‌عس بگرن، به‌ڵام مخابن، ئه‌وان (به‌عسییه‌کان) بە کۆمەکی ئیمپریالیزمی جیهانی وه‌ک
ئافات و په‌تا و ده‌رد و هه‌موو شتێکی دزێو و ناحه‌ز، وڵاتیان گرت و پیسی و قڕێژی
و گه‌نده‌ڵی و وێرانکاری و تاریکی و ڕووباری
خوێنیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنا.
هاوڕێم ئەحمەد كەمەر
ساڵح سەیالی موحەممەد ڕۆغزادی جاف(لەدایکبووی 1944)، کە بە ئەحمەد کەمەر یا ئەحمەدی
برای ئەکبەر ناسرابوو، یادی بەخێر، دانیشتووی
شاکەل بوو، هاوڕێیەکی گەلێک نێزیکم بوو، لە سەردەمی کوودێتاکەی بەعس بە سەر عەبدولکەریم
قاسمدا، لە وەزارەتی جەنگ لە بەغدا سەرباز بوو و پێم وابێ لە سەربازیشدا باڵباز(ئینزیبات/
إنضباط) بوو. بۆمی گێڕایەوە کە کاتێکی بەعسییەکان هێرشیان کردووە و بە چەک و بەدەم
تەقەوە هاتوونەتە نێو وەزارەتی جەنگەوە، عەبدولکەریم قاسم بۆ خۆی کەلاشنیکۆفێکی بە دەستەوە بووە و لە
ژوورێکی وەزارەتەوە و لە چەند پەنجەرەیەکی ژوورەکەوە، کە لەمیان دەچووە ئەوی
دیکەیان، تەماشای دەروازەی وەزارەت و ئەو جێگەیانەی لە پەنجەرەکانەوە دەبینران و
هێرشکەرانی بەعس دەبینران دەکرد و بەبێ ڕاوەستان و لەسەر فەرمانی خۆی سەربازەکانی
بەردەستی کە ئەحمەد کەمەر بۆ خۆی یەکێک بووە لەوان، سندووقی داخراوی پڕ لە
فیشەکیان بە خێرایی داوە بە زەویدا و شکاندوویانە و فیشەکدانی کەڵاشنیکۆفیان بۆ پڕ کردووە و داویانە بە دەستییەوە و ئەویش لە
چەکەکەی دەستی ئاخنیوە و دەستڕێژی فیشەکی بە بەعسییەکاندا کردووە و تا کۆتا
ساتەکانی بەرگری کردووە. ئەحمەد کەمەر، وەک نموونەی ئازایەتی و بوێری باسی ئەو دوا
ساتانەی ژیانی قاسمی دەکرد.
به گۆڕینی ڕێژیمی پاشایه‌تی بۆ کۆماریی، بیرۆکراتی و
کاغه‌زبازی و سستی و خاووخلیچکی کارڕایی و ئه‌نجامدانی کار له کارگێڕییه‌کانی ده‌وڵه‌تدا
نه‌گۆڕا و کارا و خێراتر نه‌بوو، به‌ڵکه گه‌نده‌ڵی و ناکارایی و سستی زیادی کرد و
تا ده‌هات خراپتر ده‌بوو. له که‌لار پیاوێکی پیری پشتکووڕ(قەمبوور، قەموور)ی ته‌نیا
و هه‌ژار و په‌ککه‌وته هه‌بوو به ناوی "ڕه‌حیمی تازه‌ئه‌وڕه‌حمان". مام
ڕه‌حیم، به هه‌ر جۆرێک بێت، خۆی گه‌یانده به‌غدا و چووه کن عه‌بدولکه‌ریم قاسم،
بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌ک، بژێوییه‌ک، شتێکی له‌و بابه‌ته‌ی بۆ ببڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانێ وه‌ک مرۆڤێک ژیان بباته سه‌ر. عه‌بدولکه‌ریم قاسمیش، مانگانه‌یەکی بۆ بڕیار
ده‌دات و ئیدی مام ڕه‌حیمیش ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵی خۆی له که‌لار. بۆ بڕینه‌وه‌ی ئه‌و
پارەیە و گەیاندنی بە مام ڕەحیم، ده‌بوو له عه‌بدولکه‌ریم قاسمه‌وه، فه‌رمان به
وه‌زاره‌تی ناوخۆ بدرێت و له‌وێیشه‌وه به ئوستاندار(پارێزگار، متصرف)ی که‌رکووک
فه‌رمان بدرێت و له‌وێیشه‌وه به قایمقامییه (قائمقامیة)تی کفری فه‌رمان بدرێت
و له‌وێیشه‌وه به به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی ناحیه (مدیریة ناحیة)ی شێروانه(سه‌رقه‌ڵا)
فه‌رمان بدرێت و له‌وێیشه‌وه به کوێخا (مختار)ی که‌لار فه‌رمان بدرێت و له ڕێگه‌ی
ئه‌ویشه‌وه مام ڕه‌حیم ئاگادار بکرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بچێت له سه‌رقه‌ڵا پووڵەکە
وه‌رگرێت. به‌ڵام ئه‌و مووچه‌یه‌ی که نازانم له ئه‌سڵدا چه‌ند بوو و عه‌بدولکه‌ریم
قاسم چه‌ندی بۆ بڕیبووە، که ده‌گه‌یشته مام ڕه‌حیم، ته‌نێ یه‌ک ڕوبعه‌دینار(دووسه‌دوپه‌نجا
فلس)بوو. بێگومان بۆ پاره‌که ده‌بووه یه‌ک ڕوبعه‌دینار، ئه‌وه چ تاوانێکی قاسمی
تێدا نه‌بوو، به‌ڵکه بۆگه‌نیی کارگێڕی و ده‌سگە ده‌وڵه‌تییه‌که، کاره‌که‌ی وا لێ
ده‌کرد. مام ڕه‌حیم ئه‌و قسه‌یه‌ی له ئێوارەیەکدا و لە کاتێکدا بۆ باوکم ده‌گێڕایه‌وه، که باوکم میلی ڕادیۆ
پایه‌که‌ی به سه‌ر وێستگه‌کاندا ده‌سووڕاند و به دوای هه‌واڵێک یا شتێکی له‌و
جۆره‌دا ده‌گه‌ڕا و گوێیشی بۆ مام ڕه‌حیم ڕاگرتبوو، مام ڕه‌حیمیش خۆش خۆش به
باوکمی ده‌گوت:"شێخ محه‌مه‌د قورعانی پێ بخوێنه، قورعان". مه‌به‌ستی ئه‌وه
بوو، شێخ موحەممەد ڕادیۆکە بخاته سه‌ر وێستگه‌یه‌ک قورئان بخوێنێ، وەک لە دڵی
خۆیدا بڵێت: ئەو "شیردا لۆ داپیردا"ی ڕوبعەدینارە ناکاتە هیچ و هەمووی
تەنیا تڕەکەڵەک و فشەیە!
که ڕێژیمی پاشایه‌تی ڕووخێنرابوو و ڕێژیمێکی نیشتمانپه‌روه‌ر
هاتبووه سه‌ر کار، دروست له‌و کاته و له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، ده‌بوو پارتیی کۆمیۆنیستی
عیراق، ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه و بۆ ڕێگه‌گرتن، له دوژمنانی ڕێژیمی نوێ و مسۆگه‌رکردنی
فراژووتنی گۆڕانکارییه‌کانی ڕێژیمی نوێ، به‌ره‌و ڕزگاریی نیشتمانی و دیموکراسی و له
دواییشدا سۆسیالیزم وەک ئامانج، بێ دوودڵی و سێ‌ودوو لێکردن هەوڵی دەست بەسەردا
گرتنی دەسەڵات بدات. مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست، وه‌ک بیر و بۆچوون، له نێو
که‌سانێکدا له پارتیی کۆمیۆنیستی عیراقدا هه‌بوو، به‌ڵام مه‌سه‌له‌یه‌ک نه‌بوو، زه‌مینه‌ی
بۆ خۆش کرابێت و هه‌وڵێکی جیددی بۆ درابێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته واقیع. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
له نێو خه‌ڵک و له شه‌قامدا، باسی لێکرابوو پێش ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌کانی کۆمیته‌ی
نێوه‌ندیی ئه‌و پارتییه‌دا باسی لێوه بکرێت، واته ویست و خواستێکی به‌هێز و به
ته‌وژمی گه‌لێر هه‌بوو بۆ کار و ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست. به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی زه‌مینه‌ی
پته‌و و زاڵبوون و به‌هێزیی باڵ و هێڵی ڕاستڕه‌و و چه‌وتڕه‌وی نێو پارتیی کۆمیۆنیست
و پاشکۆیەتی سیاسه‌تی سۆڤیێتی کە تەنێ وەدووی بەرژەوەندی خۆیەوە بوو، ئه‌و کاره ئه‌نجام
نه‌درا و مه‌سه‌له‌که له‌بار برا. هه‌ر ئه‌و له‌باربردنه‌یش، بوو به هۆی زاڵبوون
و سه‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و خه‌ڵکانی سه‌ر به ئیمپریالیزمی
جیهانی له عیراقدا. پاش کوودێتای به‌عسی 1963، شه‌هید "سه‌لام عادیل" ده‌گیرێت
و پێش له‌توپه‌تکردن و کوشتنی ده‌ڵێ: کوودێتای ڕاسته‌قینه له 1963دا ڕووینه‌داوه،
به‌ڵکه له ساڵی 1959دا ڕوویداوه و عه‌بدولکه‌ریم قاسم و بۆرژوازییه‌تی عیراق پاڵه‌وانانی
ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و کوودێتایه‌ن.
ئه‌گه‌ر پارتیی کۆمیۆنیست
ده‌سه‌ڵاتی گرتبایه ده‌ست، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ر ده‌سه‌ڵاته به ده‌ست هه‌ر
که‌سێکه‌وه بێت، ئه‌وا عیراق ده‌بووه وڵاتێکی سۆسیالیست و ڕه‌وش و باری عیراق له
هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، له ئەلبانیا و بوڵگاریا و ڕۆمانیا و چیکۆسلۆڤاکیا و یۆگوسڵاڤیا
و ئه‌وانه باشتر ده‌بوو و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و میللیش هه‌رگیز به‌و جۆره زه‌ق
و گرژ و ده‌مارگیرانه‌یە نه‌ده‌بوو، وه‌ک که دواتر وای لێ هات. ئه‌و دیتنه‌ی هێڵه
ناشۆڕشگێڕه‌که‌ی نێو پارتیی کۆمیۆنیست، له‌مه‌ڕ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی قاسم و نائاماده‌ییان
بۆ ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست هه‌یانبوو، له سه‌رده‌می عارفی یه‌که‌میشدا، که دوای ڕووخانی
به‌عس له 1963دا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ئه‌و تێزه پتر بره‌وی په‌یدا کرد و له
1964دا ئیدی ڕێگه‌ی ناسه‌رمایه‌داری و نۆره‌ی کارای بۆرژوازی گچکه و خه‌باتی دیموکراتیی
شۆڕشگێڕانه‌یان، بۆ بوو به ڕێباز و دروشمی پارتیی کۆمیۆنیست و به ئاشکرا بانگه‌وازی
بۆ ده‌کرا و مه‌سه‌له‌ی سه‌رکرده‌یه‌تیی چینی کریکار و ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ستیش له
ئارادا نه‌ما و ته‌نانه‌ت داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارتیی کۆمیۆنیست و تێکه‌ڵبوونی
له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی سۆسیالیستی عه‌ره‌بی (الاتحاد الاشتراکي العربي) ده‌کرا، وه‌ک چۆن
له میسر ڕوویدابوو.
هه‌رچی مه‌سه‌له‌ی کورده له عیراقدا، پێش 14ی ته‌مموزی
1958، واته له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا، له دوای نه‌مان و تێکچوونی بزووتنه‌وه‌کانی
بارزانی 1943- 1945 و په‌ڕینه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و ڕابوونه، به ڕێبه‌ریه‌تیی
مه‌لا مسته‌فای بارزانی، بۆ دیوی کوردستانی ئێران و یه‌کیه‌تیی سۆڤیێت، ئیدی که‌وته
بار و دۆزێکی دیکه‌وه و وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی زه‌قی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ده‌هاته به‌رچاو.
کوردیش له سه‌ر ئه‌وه‌ی، که کورده له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌ده‌چه‌وسێنرایه‌وه، به‌ڵکه
تا ڕاده‌یه‌کیش له کارگێڕی و ده‌سگەی ده‌وڵه‌تیدا کار و باری ده‌ڕۆیشت و له په‌رله‌مانیشدا
کۆمه‌ڵێک ئه‌ندامی هه‌بوون و ده‌یان وه‌زیر و سه‌رکرده‌ی له‌شکر و سه‌رۆکی حوکوومه‌ت
و سیاسه‌تکاری گه‌وره‌یشی هه‌بوون. به دڵنیاییشه‌وه ده‌ڵێم له زۆر بار و ڕووه‌وه،
حاڵ و ڕه‌وشی کورد، له شیعه گه‌لێک باشتر بوو.
پاش 14ی ته‌ممووزی
1958، مه‌لا مسته‌فای بارزانی له یه‌کیه‌تیی سۆڤیێت گه‌ڕایه‌وه. قاسم پێشوازی
لێکرد و لەبری دەسەڵاتی عیراق و عیراقییان داوای لێبوردنی لە بارزانی کرد بۆ
ئاوارەبوونی خۆی و هەڤاڵانی. بارزانی له‌گه‌ڵ عه‌بدولکه‌ریم قاسم و حیزبی کۆمیۆنیستی
عیراقیشدا، نێوانی خۆش بوو و گه‌لێک به حاڵ و گوزه‌رانی کورد ڕازی بوو و نه‌یده‌ویست
به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و باره بشێوێنێت، چونکه ئه‌و ڕێژیمه نوێیه، بۆ یه‌که‌م
جار بوو له مێژووی عیراقدا، عه‌ره‌ب و کورد به هاوبه‌ش له‌و نیشتمانه‌دا(عیراق)
دابنێت و ئه‌وه‌یش له ده‌ستووردا بنووسرێت. ئه‌و پارتییه‌ی به ناوی پارتیی دیموکراتی کورد یا کوردستانه‌وه
هه‌بوو و بارزانی به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی، له ده‌ره‌وه بوو و که هاته‌وه‌یش
هه‌ر سه‌رۆکی بوو، ناته‌بایی و ململانێیه‌کی قووڵی تێدا هه‌بوو. ئه‌و ململانێیه‌یش
شتێکی نوێ نه‌بوو، به‌ڵکه هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پارتییه‌وه هه‌ر هه‌بوو.
دوو هێڵی سه‌ره‌کی له نێو پارتیدا وه‌دی ده‌کران. هێڵێک هه‌مزه عه‌بدوڵڵا ڕێبه‌ری
بوو، هێڵی چه‌پ و هێڵێکی دیکه ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ڕێبه‌ری بوو، هێڵی ڕاست. ڕێبه‌ری ئه‌م هێڵی دووه‌مه، هه‌ر له سه‌ره‌تای بوونه
پارتییه‌وه‌ی به نهێنی و به ئاشکرا، دژایه‌تی که‌سایه‌تی و گه‌لێریی و ده‌سه‌ڵات
و سه‌رکرده‌یه‌تی بارزانی ده‌کرد و هه‌رگیز له‌گه‌ڵ بیر و بۆچوونه‌کانی بارزانیدا
پێک نه‌ده‌هات. ئه‌م هێڵه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، که پاشتر جه‌لال تاڵه‌بانی و عومه‌ر
ده‌بابه و حیلمی عەلی شەریف و عەلی عەسکەری و هینی دیکه‌یشی له خۆ خڕکرده‌وه، له
سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا، به ناوی پێشکه‌وتنخوازییه‌وه، دژایه‌تی بوونی که‌سانێکی
وه‌ک شێخ له‌تیفی حه‌فید و کاکه‌زیادیان ده‌کرد و ته‌نانه‌ت بیر و بۆچوونه‌کانی شه‌هید
فه‌هد و شه‌هید جه‌مال حه‌یده‌ریشیان به ڕاستڕه‌وانه داده‌نا و خۆیان له‌وان پێ
چه‌پتر بوو و به ناوی کوردایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌و جۆره شتانه‌یشه‌وه، دژایه‌تی
هه‌مزه عه‌بدوڵڵایان ده‌کرد.
له کاتێکیشدا، که
به‌شی زۆری خه‌ڵکی عیراق، له ده‌وری حیزبی کۆمیۆنیستی عیراق خڕبووبوونه‌وه و خه‌باتیان
ده‌کرد و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ خه‌ڵک هێنده‌ی مه‌سه‌له‌ی چینایه‌تی و باری
ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی گرنگ نه‌بوو، ئه‌مان له‌گه‌ڵ حیزبی کۆمیۆنیستدا دانووله‌یان
پێکه‌وه نه‌ده‌کوڵا و ددانی خێریان به حیزبی کۆمیۆنیستدا نه‌ده‌نا. دوای 14ی ته‌ممووزیش
به قایل‌بوون و ڕه‌زامه‌ندیی بارزانی، به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت و له ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه
توانییان به سه‌ر باڵه چه‌پڕه‌و و پێشکه‌وتنخوازه‌که (باڵی هه‌مزه عه‌بدوڵڵا)دا
سه‌رکه‌ون. بارزانی به کۆمه‌ڵێک چه‌کدار و له ئێواره کوودێتایه‌کی حوزه‌یرانی
1959دا، باره‌گای پارتیی له به‌غدا گه‌مارۆ دا و هه‌مزه عه‌بدوڵڵای وه‌ده‌رنا و
پاشان ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی به سکرتێری پارتیی دانا. ئەوەی بارزانی ئەنجامی دا
هەرگیز کارێکی باش نەبوو و به‌و کاره‌ی(ده‌رکردنی هه‌مزه عه‌بدوڵڵا و دانانی ئیبراهیم
ئه‌حمه‌د له شوێنی وی) داوێکی بۆ خۆی نایه‌وه و جێگه‌ی ئه‌و بۆمبه کۆککراوه‌ی، که
له‌مێژ بوو بۆی دانرابوو و له 1964دا ته‌قییه‌وه، خۆشتر و چاکتر و تاقەت کرد. به
وه‌ده‌رنانی هه‌مزه عه‌بدوڵڵا، پارتیی له چه‌پ پاکتاو کرا و ڕاستڕه‌ویه‌تی ده‌ستی
به‌سه‌ر پارتییدا گرت. له‌و ده‌مەیشدا، که هه‌موو خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ر و چه‌پ
و دڵسۆزی خاک و وڵات، له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی گه‌لدا بوون، کە قاسم و حیزبی کۆمیۆنیست و
پارتیی دیموکراتی کوردستان و زۆرێنەی کەمایەتییە نەتەوەیی و
ئایینەییەکانی دەگرتەوە، سه‌رکرده
ڕاستڕه‌وه‌کانی پارتیی ده‌یانه‌ویست پارتیی به بۆرژوازییه‌ته‌وه(موحه‌ممه‌د حه‌دید-
پارتیی نیشتمانیی دیموکراتی و سددیق شه‌نشه‌ل - پارتیی سه‌ربه‌خۆیی) گرێ بده‌ن و خۆ
یه‌کخه‌ن و سازکه‌ن و به‌ره‌ی دژ به گه‌ل (عارف و به‌عس و ڕاستڕه‌و و ڕه‌گه‌زپه‌رست
و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان)یان هه‌ڵبژارد و که‌وتنه هاریکاریکردن له‌گه‌ڵیان، دژ به لێشاوی
جه‌ماوه‌ر و به‌ره‌ی گه‌ل و ئازادیخوازان، بۆ ڕووخاندنی ڕێژیمی نیشتمانپه‌روه‌ری
قاسم.
وه‌ک به‌شێکی دیکه‌ی
ئه‌نجامدانی سیاسه‌تی ڕاستڕه‌وانه‌ی خۆیان به هاوکاری ده‌ره‌به‌گ و ئاغاکانی ناوچه‌ی
پشده‌ر و به هاندانی کۆمپانیا‌کانی نه‌فتی بیانی و ده‌سگه سیخوڕییه‌کانی ڕۆژاوا
و ساڤاکی ئێرانی شا، یاخیبوونی ساڵی 1961یان به‌رپا کرد. بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که‌یشیان
به ئه‌نجام بگات، بارزانی‌یان تێوه گلاند و له په‌نای ناو و گه‌لێری وی‌دا، خه‌ڵکیان
له خۆ خڕکرده‌وه و ده‌ستیان به جه‌نگ کرد. ئه‌و یاخیبوونه، که پاشتر ناوی شۆڕشی
لێ نرا، هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا به‌شێکی سه‌ره‌کی بوو له نەخشەی ڕزگارکردنی عیراق یا
"طرح پیر‌وز"واتە: گەڵاڵەی بەرەندە، پێشنیازی بەرەندە یا "طرح سبز" واتە: گەڵاڵەی
سەوز، پێشنیازی سەوز. ئەو گەڵاڵە و پێشنیاز و نەخشەیە، ساڤاکی ئێران بۆ ڕووخاندنی شۆڕشی
تەممووز و ڕێژیمی قاسم و گێڕانه‌وه‌ی ڕێژیمی پاشایه‌تی، یا هه‌ر ڕێژیمێکی سه‌ر به
ڕۆژاوا بۆ عیراق، لە ڕێگەی عیسا پەژمانەوە گەیێندرایە سەرانی پارتی و دەست بە کار
کرا.
ئەو ڕابوونەی 1961 گه‌وره‌ترین کارەسات و ماڵوێرانییەک
بوو بەسەر کوردستاندا هات و تا ئێستایش کورد باجەکەی دەدات. کورد هه‌رگیز پێویستی
به‌و جه‌نگه چه‌کدارییه نه‌بوو و ئه‌وه‌یش جه‌نگی ئه‌و نه‌بوو، به‌ڵکه جه‌نگی ته‌واوی
هێزه ئه‌هریمه‌نیه‌کان بوو دژ به خاک و گه‌ڵانی عیراق، دژ بە قانوونی دابه‌شکردنی
زه‌وی، دژ بە قانوونی ژماره 80ی نه‌فت و دژ بە ئازادی و دژ بە خواستی گەل و
جەماوەر و دژ بە هه‌موو گۆڕانه میللی و باشه‌کان، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه هه‌نگاوگه‌لێکی
ڕادیکاڵانه نه‌بوون و ته‌نێ پینه‌وپه‌ڕۆیه‌کی سۆسیالیستانەیەکی شەرمنی کێشەکان
بوون که له وەڵاتدا وه‌دی هاتبوون، به‌ڵام له هیچ باشتر بوون،. ئه‌و جه‌نگه بۆ
شێواندنی یه‌کیه‌تی و برایه‌تی و به‌ختیاری و ئازادی و ئاشتی خه‌ڵکی عیراق بوو. سه‌رانی
پارتیی چالاکانه، نۆره‌ی خۆیان له‌و نه‌خشه‌یه‌دا بینی و بوون به هۆی وێرانکاری
و کوشتار و به‌دبه‌ختی خه‌ڵک و ئابووری عیراق. به به‌رپاکردنی جه‌نگ و یاخیبوونی
ساڵی 1961، ئیدی مه‌سه‌له‌ی کورد گواسترایه‌وه بۆ خانه‌یه‌کی دی. چه‌ک بوو به تاکه
ئامرازی خه‌بات، زمان و گفتوگۆ له‌کار خران. مه‌سه‌له‌ی کورد و هێزی سیاسیی کورد،
به هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌و ده‌سته ڕاستڕه‌وەی نێو پارتییەوه، بوو به کاغه‌زێکی
قومار و پارسه‌نگێکی بێبایه‌خ و ئامرازێکی گوشارخستنه‌سه‌ر و چه‌کدارێکی به‌کرێگیراوی
وەڵاتانی ده‌وروبه‌ر و هێزی ده‌ره‌کی و ئیمپریالیزم. ئه‌و هه‌ڵه‌شه سیاسی و چه‌کبازییه
ئیدی له‌و کاته‌وه، بوو به وازییەک و نه‌ریتێک له کن کوردان و له نێو هه‌موو کورد
و به‌شه‌کانی کوردستاندا، په‌تائاسا بڵاو بووه‌وه و ته‌شه‌نه‌ی کرد و تا ئه‌م ڕۆژگاره‌یش
هه‌ر به‌رده‌وامه.
ئه‌و نه‌خشه و
جه‌نگه‌ی 1961ه، و هاوکارییه‌ی سه‌رانی پارتیی له‌گه‌ڵ به‌عس و عارفدا، سه‌رباری هەموو
کاریگه‌ری و هۆکارگەلێکی دیکه، بوون به بەشێک لە هۆکار و ڕێگەخۆشکردنی ڕووخاندنی
قاسم، به‌ڵکه ڕووخاندن و داته‌پینی ته‌واوی به‌ها و خۆشه‌ویستی و برایه‌تییه‌ک و
هاتنی به‌عس بۆ سه‌ر کار و ده‌سه‌ڵات به شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی ئه‌مه‌ریکی له 1963دا،
بە ددان پێدانانی سەلاح عومەر ئەلعەلی (صلاح عمر العلي) سکرتێری ئەودەمی حیزبی
بەعس. وه‌ک ئه‌نجامدانێکی به‌شه گرنگه‌که‌ی سیاسه‌تی خۆیان و بە دنەدان و نەخشەی
دوژمنی هەمیشەیی کورد و کوردستان (ئیمپریالیزمی بریتانی)، سه‌رانی ئه‌و هێڵه ڕاستڕه‌وه‌ی
نێو پارتیی، بزاڤی کوردیان به‌ره‌و هه‌ڵدێری 1964 برد و دووبه‌ره‌کییان ساز کرد. به‌و
کاره‌یشیان خۆره‌ئاسا که‌وتنه نێو جه‌سته‌ی میلله‌تێک، که تا ئه‌و ده‌مه خۆی به
یه‌ک میلله‌ت ده‌زانی و ته‌واوی کورده‌که‌ی هه‌موو کوردستانیان، به سه‌ر دوو به‌ره‌ی
دژ به یه‌کدا، له‌وێ ڕۆژێ ڕا تا ئه‌وڕۆ، دابه‌ش کرد.
ته‌واوی ئه‌و هه‌موو نه‌گبه‌تی و ناهه‌موارییه‌ی، به سه‌ر
وەڵات و خه‌ڵکی عیراقدا هاتووه، ئه‌گه‌ر پاشایه‌تی نه‌ڕووخێنرابا، یا ئه‌گه‌ر باڵه
شۆڕشگێڕه‌که‌ی نێو پارتیی کۆمیۆنیستی عیراق هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، باڵه ناشۆڕشگێڕ
و ڕاستڕه‌وه‌که‌ی وه‌لا نابا و به‌سه‌ریدا زاڵ بووبا، یا پارتیی کۆمیۆنیستی عیراق
به ڕێبه‌ریه‌تی باڵه شۆڕشگێڕه‌که‌ی قاسمی وەلا نابا و ده‌سه‌ڵاتی گرتبایە ده‌ست،
ئیدی ئه‌و هه‌موو به‌ڵایه، به‌سه‌ر ئه‌و وەڵاته‌دا نه‌ده‌هات. هه‌رچه‌نده ئه‌و
ململانێیه‌ی نێوان هێڵی شۆڕشگێڕ و هێڵی ناشۆڕشگێڕ، چه‌پ و ڕاست، بیری نوێخواز و گۆڕانکار
و بیری ژه‌نگرتوو، ئازادیخواز و قارەمان و
خێڵی په‌توو(أهل البطانیات)دا[7]، له
نێو پارتیی کۆمیۆنیستی عیراقدا، ساڵانێکی دواتر، له ڕاپه‌ڕینه پاکسازییه‌که‌ی 17ی
ئه‌یلوولی 1967دا ته‌قییه‌وه و ئیدی شۆڕشگێڕانی نێو حیزبی کۆمیۆنیستی عیراق جاڕی دامەزراندنی
سەرکردیەتی نێوەندی (القیادة المرکزیة)یان دا و لەگەڵ هێڵە سازشکار و ملکەچ و
ڕەدووکەوتووەکەی سۆڤیێت و ناشۆڕشگێڕەکەی لێژنەی مەرکەزی (اللجنة المرکزیة)دا لە یه‌کدی
دابڕان و جوێ بوونه‌وه و بوون بە دوو حیزب. زۆرینەی ئەندام و هەوادارانی حیزبی
کۆمیۆنیست لە هەموو عیراق و بە تایبەت لە کوردستاندا کەوتنە بازنەی قیادەی
مەرکەزییەوە و ڕێچکە شۆڕشگێڕییەکەیان گرتە بەر. به‌ڵام تازه کار له کار ترازا
بوو و خه‌ڵکانی سه‌ر به ئیمپریالیزمی ئه‌مه‌ریکایی و ئینگلیزی و به پشتگری سۆسیال-
ئیمپریالیزمی سۆڤیێت، لە عیراقدا کاریان گرتبووه ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی و ئابوورییه‌کی
تا ڕادەیەک به‌هێزیان بە دەستەوە بوو و جێپێی خۆیان به جۆرێک قایم کردبوو و مێشکی
خه‌ڵکیان به شێوه‌یه‌ک شۆردبووه و خه‌ڵکیان وا چه‌واشه کردبوو، که ئیدی جێیان
پێ له‌ق نه‌ده‌کرا، مه‌گه‌ر به ڕاپه‌ڕینێکی یه‌کجار گه‌لێر و به‌شداریکردنێکی یه‌کجار
فراوان، کە ئەویش کارێکی ئاسان نەبوو.
ده‌ڵێن مێژوو جارێکی دی دووپات دەبێتەوە، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی
دیکه. بۆ وه‌دیهێنانی ویست و خه‌ونی چه‌وساوه‌کانی ئه‌و وڵاته و ڕۆح
بەبەرداکردنەوەی 14ی ته‌ممووز و ساڵانی 1958 و 1959، له حوزه‌یرانی 1968دا، له نێو
زۆنگاوه‌کانی غه‌مووگه(غموگە)ی باشووری عیراقدا، میراتگرێکی ئیمام حوسه‌ین و حه‌مدانی
قه‌رمه‌تی (حمدان القرمطي) و گێڤارا، هه‌ڵگری خه‌م و په‌رۆشه‌کانی گشت ڕه‌نجده‌ر و
برسی و ڕووت و ڕه‌جاڵانی عیراق، خالید ئه‌حمه‌د زه‌کی(ظافر)ی شۆڕشگێڕ، ئاڵای ئه‌و
شۆڕشه سپارتاکۆسییه هه‌ڵده‌گرێت و قاره‌مانانه به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات، زۆرداری،
بنده‌ستی و چه‌وساندنه‌وه ڕاده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تاکه شتێک هه‌یه‌تی و پێی ده‌کرێت،
به‌خشینی گیانی خۆیه‌تی به‌و ڕێگه‌یه. گیڤارا، ده‌یگوت: "کۆمیۆنیست، دواکه‌سه
ده‌خوات و دواکه‌سه ده‌نوێت و یه‌که‌م که‌سه ده‌مرێت"، به شه‌هیدبوونی خالید
ئەحمەد زەکی و کوژانه‌وه‌ی تروسکه‌ی نیشتمانێکی ئازاد و گه‌لێکی بەختیار، خۆزگه و
ئومێد و خه‌ون و ئاواته‌کانی ئێمه‌ی منداڵانی 1958، نه‌ک هه‌ر نەهاتنە دی، به‌ڵکه
له نێو گۆمی بێهووده‌یی و بێهیوایی و تاریکیدا نوقم بوون.
ته‌ممووزی 1996
* ئەم گوتارە بۆ
جاری یەکەم لە گۆڤاری (ڕابوون)ی ژمارە 22ی ساڵی 1997دا بڵاوکرایەوە. پێنج شەش ساڵێکی
دواتر بڕێک گۆڕینی تێدا کراوە.
[1] باتری کە ئەوروپاییان بۆ خۆیان دایانهێناوە و دروستیان
کردووە، بە زمانانی خۆیان پێ دەگوترێ باتری.
لە زمانی فارسی‌دا هەر باتری پێ دەگوترێ، کەچی کوردی لەمەڕ خۆمان، وەک چۆن
بایسکل/بایسکیل و باس/بووس دەکات بە پاسکیل و پاس باتریشی کردووە بە پاتری.
[2] یەکێک لەو کەسانەی لە سەردەمی پاشایەتیدا پێشەنگ
بوو لە خاوەنداریەتی ئەو جۆرە ڕادیۆیانە، شەوکەت بەگی ئەحمەد بەگی مەحموود پاشای جاف
بوو لە کەلار. ئەودەمە باتری ئەو ڕادیۆیانە دەبوو هەر ماوەی جارێک شارژ(شحن)
بکرێت. ئەو کارە لە کەلار نەدەکرا. پیاوێکی کەلاری لە ماڵی شەوکەت بەگدا بوو بەردەستیی
دەکردن ناوی عەلی زووخاڵ بوو و عەلەزووخاڵی پێ دەگوترا. ماڵی شەوکەت بەگ
کەرێکیشیان هەبوو، هەموو جارێک کە باترییەکە شارژی تەواو دەبوو، شەوکەت بەگ
عەلەزووخاڵی بە باترییەکەوە و بە سواری ئەو کەرە دەنارد بۆ قەرەتەپپە بۆ شارژکردنی
ئەو باترییە. ئیدی ئەو کەرە بە ناوی (کەرەپاتری) یا (کەرەپاتریی ماڵ شەوکەت بەگ)
ناوبانگی دەرکردبوو.
[3] وەک دەگێڕدرێتەوە هەردوو دروشمی (الزعیم الأوحد/
سەرۆکی تاقانە )، و (ماکو زعیم إلا کریم/ بێجگە لە کەریم که‌س سه‌رۆک نییه) لە
داهێنانی یوونس بەحری(یونس بحري/ 1900-1979) بووە، کە پیاوێک بووە خاوەنی سەرێک و
هەزار سەودا!
[4] سەرۆکی ئەو دادگەیە فازڵ عەبباس ئەلمەهداوی، هەموو
جڤینێکی دادگەکە کە لە ڕادیۆ و تەلێڤزیۆنەوە پەخش دەکرا، بە وتنەوەی: بە ناوی خوا
و بە ناوی گەل (باسم اللە وباسم الشعب) دەستی پێ دەکرد. مەهداوی هەمیشە سووکایەتی
بە تۆمەتبارکراوەکان دەکرد و بە زمانێکی زبر و وشەی ناشیرین و هاتوهاوار و
تووڕەییەوە، جوێنبارانی دەکردن. تەواوی دانیشتنەکانی ئەو دادگەییکردنانە، کۆمەڵێک
خەڵک لە شار و دەڤەری جیاوازی عیراقەوە بە کوردستانیشەوە دەهێنران و دەهاتن، بە
گوریس و پەتەوە ئامادە دەبوون و دروشمی دژ بە زیندانی و گیراوەکان و تۆمەتبارکراوەکانیان
دەگوتەوە و داوای لە سێدارەدانیان دەکردن و دروشمی تێدا دەگوترایەوە و دەنگی چەپڵە
و فیکە و بڕووخێ و بژی مرۆڤی لەشساغی دەگێژان و دەگەوجان. بۆ دادگەییەکەی سەعید
قەززاز کورد لە سلێمانییەوە بەو پەت و بەزم و ڕەزمەوە هاتبوون. ئەو دادگەیە پتر لە
خۆپێشاندان و مەیدانی جامبازی و زۆرانبازی دەچوو نەک دادگە. گەلێ جار دروشمی: بە ناوی تۆوە فەهد، مەهداوی
حوکم دەدات(بسمک یا فهد یحکم المهداوي). مەبەست لە فەهد، شەهید فەهد(یووسف سەلمان
یووسف)ی سکرتێری حیزبی کۆمیۆنیستی عیراق بوو، کە لە 14ی فێبریوەری 1949دا ڕێژیمی
پاشایەتی لە سێدارەی دا.
[5] "شۆڕش کوڕانی خۆی
دەخوات"، دروشمێکە دوای شۆڕشی فرانسای 1789 هاتە گۆڕی. ئەو دروشمە بۆ شۆڕشەکانی
بۆڵشەڤێکی سۆڤیێت و جەزائیر و ئێران و
هەموو شۆڕشێک کە تاوانبارکردنی یەکدی بە ناپاکی و گومان کردن لەیەکدی و کەرتبوونی بنگە و بناخە و بنەمای شۆڕش و
دابەشکردنی پلە و پایەی سیاسی و بەرژەوەندی ئابووری و ململانێ و شکاندنەوەی یەکدی
پێش وەدستهێنانی ئامانجەکانی شۆڕش، وەک دەرد و خۆرە و شێرپەنجە و ئافات دەکەونە
نێو پێکهاتەی شۆڕش و کەللەی شۆڕشگێڕانەوە، ئیدی شۆڕش بەردەبێتە کوڕانی خۆی و دەیانخوات.
[6] سەفەرتاسی(Sefer Tasi)، وشەیەک یا دەستەواژەیەکی
تورکییە و لە سەردەمی عوسمانییانەوە ماوەتەوە، بەو دەفرە دەگوترێ دوو یا سێ بەشە و
لەسەر یەکدی دادەنرێن و توند پێکەوە دەچەسپێن و خۆراک و چێشتی جیاوازیان تێدەکرێن،
بۆ بردن و گەیاندن و گواستنەوە ئاسانکارییەکە. ڕەنگە بە کوردی پێی بگوترێ دەفری
خۆراک یا دەفری سەفەری.
[7] هه‌ر له ساڵی 1967ه‌وه، که دووبه‌ره‌کی که‌وته نێو حیزبی کۆمیۆنیستی عیراقه‌وه و ئه‌و حیزبه بوو به دوو که‌رته‌وه، که‌رتی سه‌رکرده‌یه‌تی نێوه‌ندیی(القیادةالمرکزیة)، که به شۆڕشگێڕ و که‌رتی لێژنه‌ی مه‌رکه‌زیی(اللجنةالمرکزیة)، که به سازشکار ده‌ناسران. ئه‌وانه‌ی سه‌ر به سه‌رکرده‌یه‌تی نێوه‌ندیی(القیادةالمرکزیة) بوون، وه‌ک نیشانه‌ی ترسنۆکی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، نازناوی "أهل البطانیات- واته: خێڵی په‌توو یا تاقمی په‌توو"یان له تاقمی لێژنه‌ی مه‌رکه‌زی (اللجنةالمرکزیة) نابوو، چونکه ئه‌وانه هه‌مووده‌م به خۆ و یه‌ک دوو په‌تووه‌وه ئاماده بوون، که ئه‌گه‌ر پۆلیس هات و له ده‌رکه‌یانی دا، یه‌کسه‌ر و بێ هیچ به‌رگرییه‌ک و ده‌نگه‌ده‌نگێک وه‌دووی که‌ون بۆ زیندان و له‌وێش لێی پاڵ بده‌نه‌وه. بێجگه له‌وه‌یش ناوی "کارگێڕیی تاپۆ/ دائرة الطابو" و "کارگێڕی ئه‌رشیڤ/ دائره حفظ الاوراق"یان، له لێژنه‌ی مه‌رکه‌زیی (اللجنةالمرکزیة) حیزبی کۆمیۆنیستی عیراق نابوو، چون پتر له ده‌سگایه‌کی کارگێڕی ده‌چوو.