مسته‌فا بارزانی،
ئه‌فسانه و ڕاستی
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی

بێجگه له‌وه‌ی، کورد بۆ خۆی نووسیویه‌تی، نووسین له
باره‌ی کوردستان و کورده‌وه، گه‌له‌ک زۆره و زۆربه‌یشی له لایه‌ن نووسه‌رانی ئه‌وروپایی
و بیانیی دیکه‌وه نووسراون. له نووسینی میلله‌تانی هاوسێی کورددا، وه‌ک تورک،
فارس و عه‌ره‌ب، که زۆر له‌مێژه
له‌گه‌ڵ کورددا پێکه‌وه ده‌ژین و هاوئایینیشن، به ده‌گمه‌ن باسی کورد و کوردستان
کراوه و ده‌کرێت. ئه‌گه‌ر کرابێتیش یا بشکرێت ئه‌وا بێگومان، مه‌گه‌ر چه‌ند نووسینێکی
لێ ده‌رچێت، بابه‌تی نووسینه‌کانی ئیسماعیل بێشیکچی، به شێوه‌یه‌کی
خراپ کورد ده‌درێته ناسین.
نووسین له باره‌ی
مه‌لا مسته‌فای بارزانییه‌وه، مه‌به‌ست نووسینی چڕ‌وپڕ و فراوانه، که سه‌رجه‌می
ژیان و کار و کردار و خه‌بات و هه‌ڵوێست و بۆچوونی بگرێته‌وه، زۆر که‌مه یا هه‌ر
نییه. ئه‌وجا نووسینی کتێبێک (االبراك، الدکتور فاضل، مصطفی البارزاني الأسطورة والحقیقة،
مطابع دار الشٶون الثقافیة العامة، بغداد 1989)ی 353 لاپه‌ڕه‌یی، به عه‌ره‌بی و
له لایه‌ن که‌سێکه‌وه، که نه‌ک هه‌ر عه‌ره‌ب بێت، به‌ڵکه ساڵانێکیش به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتیی ئاساییش(مدیرالأمن العام) ی ده‌سگای سیخوڕان و پیاوکوژان و داپڵۆسێنه‌رانی عیراق
بووبێت، بۆ خۆی کارێکه بێ مه‌ڵامه‌ت نییه و به مه‌به‌ستێکی تایبه‌ت کراوه، ئه‌ویش
شێواندنی ڕاستییه. نووسه‌ر هه‌ر له ده‌سپێکڕا، باسی نووسینی زانستی و نازانستی ده‌کات
و وا داده‌نێت، ئه‌وه‌ی تا ئێستا له سه‌ر بارزانی نووسراوه، یا پێداهه‌ڵدان بووه
و کراوه به پاڵه‌وانێکی ئه‌فسانه‌یی و خه‌یاڵی، یا به جارێک پشتی به زه‌ویدا
دراوه و دژی نووسراوه. ئه‌م(ئهلبهراک) له‌و بڕوایه‌دایه، که بۆ خۆی کارێکی
زانستی کردووه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی، ویژدانی خۆی بکاته دادوه‌ر و ڕێگه زانستییه‌که
هه‌ڵبژێریت، ڕێگه‌ی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردووه، هه‌ر بۆیه‌ش به یاخیبوو و چه‌ته و به‌کرێگیراو
و پیاوکوژ و ئه‌و جۆره ناو و ناتۆرانه ناوی بارزانی ده‌بات و هه‌ر له پێشیشدا،
بڕیاری خۆی داوه، ڕقی لێ ببێته‌وه و له‌به‌رچاوی خوێنه‌ری هاوبیر و هاوڕه‌گه‌زی
بێویژدانی ته‌سکبینی خۆویستی وه‌ک خۆی بخات و دزێوی پێشان بدات.
ئهلبهراک، وه‌ک
زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری عه‌ره‌بان و هه‌موو عیراقییه‌کی دیکه، مه‌سه‌له‌ی کورد به به‌شێک
له مه‌سه‌له‌ی عیراق داده‌نێت و بزاڤی کورد به بزاڤێکی عیراقی ده‌داته قه‌ڵه‌م،
وه‌ک ئه‌وه‌ی کورد ته‌نێ له عیراقدا هه‌بێت. به‌و شێوه‌یه کوردی عیراق و کوردستانی
عیراق، له ته‌واوی کورد و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، جوێ ده‌کاته‌وه. ئه‌ڵبه‌ته
ئه‌و یه‌کیه‌تیی خاکی عیراقی به‌لاوه گرنگه و هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌وای کورد،
بۆ ماف و خۆشگوزه‌رانی و ئازادی، به جودایی‌خواز ناونووس ده‌کات. بێگومان نه‌ک هه‌ر
ئهلبهراک و زۆرینه‌ی عه‌ره‌بان، وا ده‌نۆڕنه مه‌سه‌له‌ی کورد، به‌ڵکه زۆرێک لە
کۆمۆنیستانی عه‌ره‌ب و کورد و ته‌نانه‌ت حیزبه ناسیۆنالیسته کوردییه‌کانی کوردستانی
عیراقیش، خۆ به عیراقی ده‌زانن و بزاڤهکهیشیان به به‌شێک له عیراقیه‌تی ده‌زانن.
وه‌نه‌بێ ئه‌و گیروگرفت و شێوه بیرکردنه‌وه‌یه‌ش، ته‌نێ له کوردستانی عیراقدا هه‌بێت،
به‌ڵکه له کن به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش وه‌دی ده‌کرێت.
به بڕوای نووسه‌ر، ته‌واوی بزاڤ و ڕابوون و شۆڕشه‌کانی کورد
له خوارووی کوردستان، هه‌ر له سه‌رده‌می شێخ مه‌حموود و بارزانی و بارزانییه‌کانه‌وه،
تا ڕابوونی ئه‌یلوولی 1961یش، هه‌موو ئینگلیزی له پشته‌وه بووه و بریتانییه‌کان،
له ڕێگه‌ی ئه‌فسه‌ر و جاسووس و پیاوه‌کانیانه‌وه، بابه‌تی "ئه‌دمۆندز"
و "شوتر" و خه‌ڵکانی دیکه و کۆمپانییه‌کانی نه‌وته‌وه، هانی کوردیان
داوه، بۆ به‌ربه‌ره‌کانی ڕێژیمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عیراق. ئه‌و تۆمه‌ت و
تاوانه هه‌مووده‌م دراونه‌ته پاڵ کورد و بێجگه له ئهلبهراک، زۆری دیکه‌ش به
کاروانه‌که‌ی کورد حهپیون.
نه‌ک هه‌ر شۆڕشه‌کانی
بارزانی و کورد، به ڕای ئهلبهراک، به دنه‌دانی ئینگلیز بوون، به‌ڵکه دامه‌زراندنی
حیزبی "هیوا" و دانانی "ڕه‌فیق حیلمی"ش به سه‌رۆکی هیوا، به
ڕای ئهلبهراک، به ده‌ستی "شوتر"ی ئه‌فسه‌ری موخابه‌راتی بریتانی له
سلێمانی بووه و هه‌ڵاتنی بارزانی له سلێمانییه‌وه بۆ بارزان و ڕاپه‌ڕینی دژ به
ڕێژیمی عیراق له ساڵی 1943یشدا، به ڕای ئهلبهراک، به ده‌ستی ئینگلیز بووه و "به‌کر
سیدقی"ش، به ڕای ئهلبهراک، به ده‌ستی ئینگلیز کوودێتای کردووه. مرۆڤ، که
ئه‌و قسانه دهژنهفێت، هێنده‌ی دی خۆشه‌ویستیی
و ڕێزی، به‌رانبه‌ر به بارزانی و ڕه‌فیق حیلمی و حیزبی هیوا و ته‌نانه‌ت به‌کر سیدقیش
زیاد ده‌کات و تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌ها کارگه‌لێک ئینگلیزی له پشته‌وه
بووبێت! به چاکه و پیاوه‌تی بزانێت.
جه‌مال نه‌به‌ز، له باره‌ی به‌کر سیدقییهوه ده‌ڵێت:"هه‌موو
ئه‌و ده‌ورانه‌ی دیبوو که به‌سه‌ر خوارووی کوردستاندا تێپه‌ڕی بوون و به‌چاکی ده‌وری
کۆڵۆنیالیسته‌کانی به‌ریتانیای له تێکشکانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازانه‌ی کوردستاندا
به‌چاوی خۆی دیبوو. له‌به‌ر ئه‌وه له ئیمپریالیسته‌کانی ئینگلیز و دار و ده‌سته‌که‌یاندا
له عێراق گه‌وره‌ترین نه‌یاری کوردی ده‌دی. جا هه‌رچه‌نده به‌کر سیدقی بیروڕای خۆی
به ئاشکرا ده‌رنه‌ده‌بڕی به‌ڵام بیری له چاره‌نووسی کورد کردبووه‌وه"[1]. سه‌لاحوددین
ئهسسهبباغ(صلاح ا‌لدین الصباغ)، که ئهلبهراک، ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی
دیکه‌ی مووسڵی ساڵی 1941ی دژ به ڕێژیمی پاشایه‌تیی، به کارێکی پیاوانه و نیشتمانپه‌روه‌رانه
داده‌نێت، له باره‌ی به‌کر سیدقییهوه ده‌ڵێت:"دانیشی به عێراقدا نه‌ده‌نا.
ئه‌م مه‌یله‌ی به‌کره، بوو به هۆی کوشتنی. له ساڵی 1937دا سوپای(عێراق) کوشتی،
بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بایه‌تیی عێراق بپارێزێ"[2]. قین و ڕقی ئهلبهراک له به‌کر سیدقی
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، که ئه‌و عه‌ره‌ب نه‌بووه و ناسیۆنالیستێکی عه‌ره‌ب نه‌بووه
و تا ڕاده‌یه‌کیش به‌رانبه‌ر شۆڤێنیستییان وه‌ستاوه‌ته‌وه. جه‌مال نه‌به‌ز ده‌ڵێت:"به‌کر
سیدقی –وه‌ک کوردێک- کوردی خۆشویستووه، و هه‌ستی به‌وه کردووه که ده‌بێ کوردیش
وه‌ک مرۆڤ بژین و ده‌وڵه‌تی خۆیان ببێ، یا ڕکی له جووله‌که نه‌بووه و ئه‌وانیشی
وه‌ک مرۆڤ و هاووڵات ته‌ماشا کردووه. ئه‌مه نابێته گوناه بۆ به‌کر سیدقی، و
مانای واش نییه که به‌کر سیدقی دوژمنی عه‌ره‌ب و ئیسلام بووه. ئه‌وه هه‌یه که
به‌کر سیدقی هه‌موو عیراقی به پارچه کوردستانهکهشهوه به نیشتمانی عه‌ره‌ب نه‌زانیوه
وه‌ک حه‌سه‌نی سه‌بباغ، و ئه‌مه‌ش تاوان نه‌بووه چونکه پێ وابووه که کوردستان کوردستانه
و عێراقیش عێراق"[3]. عادیل
غه‌ففووری خه‌لیل(عادل غفوري خلیل)، له باره‌ی به‌کر سیدقییهوه ئاوها ده‌ڵێت:"کوودێتای
1936ی به‌کر سیدقی، ڕێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی کۆمۆنیستی و کتێبی هه‌ڵگرتووی
بیری مارکسیزمی قه‌ده‌غه‌کراوی دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوودێتاکه به هۆی هاوکاری نێوان
تاقمی (الأهالي) که بیروباوه‌ڕی پێشکه‌وتنخوازانه‌یان هه‌بوو و سوپاوه به‌رپا
بوو، به‌ڵام ئه‌م بزووتنه‌وه کوودێتاییه له هاوکاری له‌گه‌ڵ تاقمی (الأهالي)دا
به‌رده‌وام نه‌بوو. به‌کر سیدقی و حیکمه‌ت سلێمان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا پێک
هاتن(له‌سه‌ر ڕزگاربوون له وه‌زیره نانه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی نانه‌ته‌وه‌یی)"[4].
به‌مه‌دا وا ده‌رده‌که‌وێت، که به‌کر سیدقی له خه‌ڵکه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه نێزیک‌تر بووبێت، تا له‌وانی دیکه‌وه. ئیدی تاکه ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک
بۆ ڕکی ئهلبهراک له به‌کر سیدقی، هه‌ر ناعهرهببوونی به‌کر سیدقی، یا کوردبوونی
ئه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، که به‌کر سیدقی فریشته بووبێت و له هه‌موو
تاوانێک پاک بووبێت، چونکه، ئه‌و (به‌کر سیدقی)، له کوشتنی سه‌دان خه‌ڵکی ئاشووریدا،
له گوندی سیمێلی سه‌ر به شاری مووسڵ، ڕۆڵی هه‌بووه و به فه‌رمانی ئه‌و، که بێگومان
ئه‌ویش له سه‌رووی خۆیه‌وه فه‌رمانی وه‌رگرتووه، ئه‌فسه‌رێک به ناوی ئیسماعیل
عهبباوی (اإسماعیل عباوي)، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ و گولله‌بارانی کردوون[5].
ئهلبهراک دژایه‌تی هه‌مان ڕێژیم، که ئهسسهبباغیش
دژایه‌تی کردووه، و حیزبسازکردن و چوونهچیا و ڕابوون له لایه‌ن کورده‌وه، به کارێکی
خراپ ده‌زانێت و ده‌یکاته فیتی ئینگلیز و ته‌نانه‌ت دژایه‌تیی ڕێژیمی قاسمیش بۆ کورد،
به ڕه‌وا نابینێت، له کاتێکدا که قاسم دوژمنی خۆیان –حیزبی به‌عس- یش بوو. ئه‌و
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، که ئه‌و دژایه‌تییه به‌رانبه‌ر به ڕێژیمی پاشایه‌تی و
قاسم و هه‌رکه‌سێکی دی، له لایه‌ن کورده‌وه بووه، پێی خراپه و به ناڕه‌وای ده‌زانێت،
له کاتێکدا ڕووخاندنی ڕێژیمی قاسمی له لایه‌ن به‌عسه‌وه، کە کارێکی فرە دزێو و
زیانبەخش بوو بە هەموو عیراقییەکان، پێ کارێکی پیرۆزه، هه‌رچه‌نده به کۆمه‌کی ئه‌مه‌ریکا
و ده‌سگای سی. ئای . ئه‌ی(C.I.A)، بوو.
ئهلبهراک ڕابوونی بارزانی و پارتیی دژ به قاسم، به
هاندانی کۆمپانییه‌کانی نه‌وتی بریتانیا ده‌زانێت و تاوانی ڕاونان و دژایه‌تی هێزه
سیاسییه‌کانی دیکه‌ی عیراق (نه‌ته‌وه‌ییه عه‌ره‌به‌کان) له لایه‌ن قاسمه‌وه، ده‌خاته
ئه‌ستۆی پارتیی. ئه‌گه‌ر ئێمه بنواڕینه جۆری پێوه‌ندی نێوان بارزانی و عه‌بدولکه‌ریم
قاسم، ئه‌وه‌مان لا ئاشکرا ده‌بێت، که بارزانی دڵسۆز و وه‌فادار بوو، بۆ ڕێژیمی کۆماریی
نوێی عیراق و نێوانی له‌گه‌ڵ قاسم خۆش بوو و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوو، که دژایه‌تی
قاسم بکات و لێی ڕاپه‌ڕێت، چونکه ئه‌و، حوکوومه‌تی قاسمی، به حوکوومه‌تێکی نیشتمانپه‌روه‌ر
داده‌نا و تا ڕاده‌یه‌کیش بیروڕای وی به‌رانبه‌ر به حوکوومه‌تی قاسم، له بیروبڕوای
خه‌ڵکانی نیشتمانپه‌روه‌ر و چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانه‌وه نێزیک بوو.
پاش سه‌فه‌رێکی بارزانی بۆ سۆڤیێت و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عیراق،
ئیدی نێوانی سه‌رکرده‌یه‌تیی پارتیی له‌گه‌ڵ قاسمدا ناخۆش بوو، سه‌رکرده‌یه‌تیی
پارتیی ئه‌وده‌م به ده‌ست ده‌سته‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د- جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه بوو،
پاش ئه‌وه‌ی هه‌مزه عه‌بدوڵڵا و ده‌سته‌ی چه‌پی نێو پارتیی هه‌ر به دنه و
هاندانی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د- جه‌لال تاڵه‌بانی، له لایه‌ن بارزانییه‌وه، له سه‌رکرده‌یه‌تیی
پارتیی دوورخرابوونه‌وه، سه‌رکرده‌یه‌تیی پارتیی، ئه‌و ناکۆکییه‌یان قووڵتر کرد و
ئاگری ناته‌باییان خۆشتر کرد، بۆ ئه‌وه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ قاسمدا تێکبچێت و بداته
چیا، چونکه ئه‌وان (مه‌کته‌بی سیاسی پارتیی
= ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
+ جه‌لال تاڵه‌بانی) پێشتر خۆیان بۆ دژایه‌تیی قاسم ئاماده کردبوو و که ئاغاکانی
ده‌وروبه‌ری ڕانیه و پشده‌ریش، دژ به قانوونی بیراز(ڕیفۆرم)ی کشتوکاڵ(قانون الإصلاح
الزراعي) ڕاپه‌ڕین، ده‌سته‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتیی، ئه‌وه‌یان کرده بیانوو و ڕاپه‌ڕینه‌که‌یان
قۆسته‌وه و خه‌ڵکیان له ده‌وری خۆ کۆکرده‌وه و ده‌شبوو ڕێبه‌رێکیش سه‌رکرده‌یه‌تیی
ئه‌و کاره بکات و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان پیاوی ئه‌وه نه‌بوون، ئیدی له ده‌وری
بارزانی کۆبونه‌وه و توانییان ئه‌ویش قایل بکه‌ن به دژایه‌تیی ڕێژیم.
که‌واته دژایه‌تی قانوونی ڕیفۆرمی کشتوکاڵ و ده‌سته‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-
جه‌لال تاڵه‌بانی، بوونه هۆی تێوه‌گلانی بارزانی و ڕابوونی 1961، که پێموایه هه‌ڵه‌یه‌کی
گەلێک گه‌وره بوو و ده‌بوو نه‌کرابا و ده‌کرا، سوود له نیشتمانپهروهریهتیی
قاسم و نوێیه‌تی ئه‌و بار و ڕه‌وشه و ناناسیۆنالیستیی ئه‌و ڕێژیمه وه‌ربگیردرێت،
که به‌ڕای من بارزانی بیری له‌وه کردبووه و لێی تێگه‌یشتبوو، هه‌ر بۆیه‌ش دژایه‌تیی
نه‌ته‌وه‌ییه عه‌ره‌به‌کانیش (ئهششهوواف و ئه‌وانی دیکه)ی پێ کارێکی خراپ نه‌بوو،
به‌ڵام ده‌سته‌ی ڕاستڕه‌وی مه‌کته‌بی سیاسیی، کاره‌که‌یان تێکدا و بارزانیشیان
ناچار کرد، ڕێگه‌ی چه‌ک بگرێته به‌ر.
ئهلبهراک و ته‌واوی هاوشێوە و هاوبیرانی، هه‌مووده‌م دوژمنایه‌تیی
عه‌ره‌ب و ئیسلام و خزمه‌تکردنی بیانییان، وه‌ک تۆمه‌ت به‌کار بردووه و کوردیان پێ
تاوانبار کردووه. به‌کر سیدقی و ڕه‌فیق حیلمی، به‌وانه تاوانبار ده‌که‌ن، به‌ڵام
بارزانی به ده‌یان تۆمه‌تی دیکه‌ش. هه‌ر هه‌مان کات، که بارزانی‌یان کردووه به
پیاوی ئیمپریالیزم و زایۆنیزم، کردوویانیشه به پیاوی، کۆمۆنیزم و دوژمنی ئیسلام.
گۆڤاری گه‌لاوێژ، که ساڵانی 1939-1949 ده‌رچووه و خزمه‌تێکی باشی به فه‌رهه‌نگی
کوردی کردووه، ئهلبهراک ئه‌ویش به هی ئینگلیز ده‌زانێت و به دژایه‌تی به‌ره‌ی
فاشیزم و نازیزم مۆری ده‌کات. به‌ڕاستی سه‌یره! خۆ دژایه‌تی فاشیزم و نازیزم، چ ئه‌وده‌م
و چ ئێستاش و هه‌تا ههتایشه، پێوه‌ری پێشکه‌وتنخوازی و مرۆڤدۆستی بووه و هه‌روایشه
و هه‌روایش ده‌بێت. بۆ ده‌بێ ئه‌و کاره بۆ کورد عه‌یب بێت؟ که‌وابێ سه‌لاحوددین ئهسسهبباغ
و تاقمه‌که‌ی، که دژ به ڕێژیمی ئه‌و کاته‌ی عیراق بوون و ئه‌وان و خه‌ڵکانی دیکه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب، که به‌ربه‌ره‌کانیی ئه‌و ڕێژیمه‌یان کردووه و لێی ڕاپه‌ڕیون،
هه‌واداری فاشیزم و نازیزم بوون، یا پیاوی وان بوون! دژایه‌تی فاشیزم و نازیزم له‌و
ده‌مه‌دا ئه‌گه‌ر به پێداهه‌ڵدانی ڕێژیمی ئه‌و کاته‌ی عیراق و بریتانیاشدا ته‌واو
بووبێت – که ته‌نانه‌ت خه‌ڵکانی چه‌پڕه‌ویش کردوویانه- کارێکی دزێو و ناپه‌سه‌ند
نه‌بووه، به‌ڵکه به پێچه‌وانه‌وه، به پێشکه‌وتنخوازیی حسێب کراوه، ئیدی بۆ ده‌بێ
گۆڤاری گه‌لاوێژ، کارێکی خراپی کردبێت؟
زۆر له ئێمه
داخوازیی به‌عسییه‌کان له ڕۆژنامه‌ی ئهسسهوره(الثورة)ی سه‌رده‌می قاسمی ساڵی
1960دا، بۆ تواندنه‌وه‌ی گه‌لی کورد له نێو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا، و ئه‌و مشتومڕه‌ی
نێوان ڕۆژنامه‌ی خه‌بات و ئهسسهورهمان دێته‌وه یاد، که‌چی ئهلبهراک باسی ئه‌وه
ده‌کات، که میشێل عه‌فله‌ق له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی سکرتێری ئه‌وده‌می پارتی کۆبووه‌ته‌وه
و نیازی پاکی به‌عسی پێشانداوه و هێمن و دڵنیای کردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی، که یه‌کیه‌تیی
عه‌ره‌ب نابێ ببێته هۆی مه‌ترسی تواندنه‌وه‌ی کورد، که گوایه پارتیی کۆمۆنیست ئه‌و
پرۆپاگه‌نده‌یه‌ی، له نێو کورددا بڵاو کردووه‌ته‌وه. پێموایه به‌عس هه‌ر له سه‌ره‌تای
دامه‌زراندنییه‌وه ئامانجی تواندنه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر کورد، به‌ڵکه ته‌واوی نه‌ته‌وه
و کۆمه‌ڵ و خه‌ڵکی ناعه‌ره‌بی، نێو سنووری وڵاته عه‌ره‌به‌کانیان – به عیراق و سووریاشه‌وه،
که ئه‌وان به‌شه کوردستانهکانیشیان به هی ئه‌و دوو وڵاته و عه‌ره‌ب ده‌زانن-
هه‌بووه. ده‌نا ئه‌گه‌ر وانییه بۆچی به‌عس، که هێشتا ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه
نه‌بوو، داوای تواندنه‌وه‌ی کوردی ده‌کرد؟ بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی کاتی سازکردنی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتووی عه‌ره‌ب، کاره‌که‌یان بۆ هاسان بێت و له خه‌ڵکی به ڕه‌گه‌ز
و زمان عه‌ره‌ب به‌ولاوه، که‌سی دیکه له نێو ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا نه‌بێت و کێشه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تیی سه‌رهه‌ڵنه‌دات.
له‌مه‌ڕ بنه‌چه
و ئه‌سڵ و فه‌سڵی بارزانی، ئهلبهراک ده‌یگێڕێته‌وه بۆ مه‌ریوانی کوردستانی ئێران
و جارێکی دیکه بۆ تورکیا و جارێکیش ده‌یکاته ئاشووری. ئهلبهراک ئه‌وه‌ی پشتگوێ
خستووه، که ئه‌وده‌م کوردستان ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری نه‌بووه و خه‌ڵک به ئاره‌زووی
خۆیان گه‌ڕاون و سنوور نه‌بووه. ته‌سکبینی و به‌رچاوته‌نگی ئهلبهراک و هاوبیرانی
له‌وه‌دایه، که وا ده‌زانن و ده‌یانه‌وێ وای پێشان بده‌ن، که ئه‌و سنووره ده‌ستکرده
و ئه‌و عیراقه، له‌وه‌تی بوون هه‌یه، هه‌بووه، چونکه ئه‌وه‌تا بۆ خۆی ده‌ڵێت:"ئێمه
لێره‌دا ئه‌وه جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه، که خه‌ڵکی کوردستانی عیراق هه‌زاران ساڵه
دانیشتووی ئه‌م خاکه پاکه‌ن". ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه، که ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ
پێی ده‌ڵێن کوردستانی عیراق، هه‌زاران ساڵه هه‌ر به‌شێکه له عیراق و عیراقه و
به‌لای ئه‌وه‌دا ناچێت، که "عێراق هه‌رگیز یه‌که‌یه‌کی سیاسی خاوه‌ن
رابوردوویه‌کی سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه. ئه‌م سنوورانه‌ی ئێستا که به زۆری، به خواست
و فه‌رمانی ده‌وڵه‌تگه‌لێکی بیانی و بۆ خزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌کی
دانراون و کێشراون له سه‌رده‌مێکدا که ته‌واوی زیندووان وه‌بیریان دێته‌وه"[6]. ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، که ئه‌و عیراقه‌ی ئه‌و (ئهلبهراک) به ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی
ده‌زانێت، ده‌ستکردی ئیمپریالیزمی ئینگلیز و ئه‌وانی دیکه‌یه. بێگومان یه‌کیه‌تیی
خاکی کوردستان، هه‌موو بۆچوونه‌کانی ئهلبهراک پووچ ده‌کاته‌وه. بنه‌ماڵه‌ی
بارزانی ئه‌گه‌ر له مه‌ریوانه‌وه، یا له هه‌کاری و دیاربه‌کره‌وه هاتبن، هه‌ر
له کوردستانه‌وه، بۆ شوێنێکی دیکه‌ی کوردستان هاتوون، به‌ڵام خۆ "عه‌فله‌ق"
و "شبلی ئهلعهیسهمی" و "ئیلیاس فه‌ره‌ح" و "زه‌ید حه‌یده‌ر"
و "موحه‌ممه‌د سه‌لمان" و "مونیف ئهڕهززاز" و ده‌یانی دیکه‌ی
سه‌رانی به‌عس و سه‌دانی وه‌ک، "ئه‌میر ئه‌سکه‌نده‌ر" و هه‌زارانی مرۆڤ‌کوژ
و چه‌قۆکێشی وه‌ک "مولازیم موحسین" و به‌کرێگیراوانی فلستینی و لوبنانی
و ئوردونی و مسری و سوودانی دیکه، به سه‌ر چه‌ندین سنووردا، هاتوونه عیراق و نه‌ک
هه‌ر دژایه‌تی کورد، به‌ڵکه دژایه‌تی عه‌ره‌ب و سابیئه(الصابئة، المندائیون) و
شیعه و تورکمان و خه‌ڵکی دیکه‌ش ده‌که‌ن.
بێجگه له بارزانی، که بنه‌چه و ئه‌سڵ و فه‌سڵی بۆ ده‌کرێت
به عه‌یب، خه‌ڵکانی دیکه‌ی دژ به ڕێژیمیش، هه‌مان حیسابیان بۆ ده‌کرێت. ئهلبهراک،
که ناوی شه‌هید "سه‌لام عادیل" ده‌بات ده‌ڵێت:"سه‌لام عادیل(حسین أحمد
الرضي)، که یه‌کێک بوو له خه‌ڵکانی ته‌به‌عییه‌ی ئێرانی". ئه‌وان (به‌عسییه‌کان)،
هێنده دڵکرمین و گوولهزگن، بۆ کوشتهیهکی 1963ی ده‌ستی خۆیان، ته‌به‌عییه و مهبهعییه
ده‌خوێننه‌وه و هه‌ر ئه‌وانیش(به‌عس)، به بیانووی ته‌به‌عییه‌ی ئێرانییه‌و،ه نێزیکه‌ی
200-300 هه‌زار کوردی فه‌یلییان له عیراق وه‌ده‌رنا، به‌ڵام نه خۆیان ده‌پرسن و
نه که‌سیش بۆی هه‌یه بپرسێت، ئەدی عه‌فله‌ق و شبلی و چه‌قۆکێشه‌کانی دیکه‌ی به‌عس
ته‌به‌عییه‌ی کوێن؟
نووسه‌ر، خه‌باتی
بارزانی و حیزبی هیوا و کورد، بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به کارێکی نابه‌جێ ده‌داته قه‌ڵه‌م
و پێیوایه، که نه‌ده‌بوو ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئینگلیز، یا هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌دا، بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته کار بکه‌ن، چونکه ئه‌وه دژایه‌تیکردنی عه‌ره‌بایه‌تی و یه‌کیه‌تی خاکی
عیراق و برایه‌تی عه‌ره‌ب و کورده! هه‌ر هه‌مان کار و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی، که بۆ کورد
بڤه‌یه و حه‌رام، بۆ ئه‌وان حه‌ڵاڵه و شیاو. مێژوو گه‌واهی ئه‌وه ده‌دات، که دامه‌زراندنی
حیزبی به‌عس و دامه‌زراندنی فه‌رمانڕه‌وایی بنه‌ماڵه‌ی ئال سعوود و ئال سه‌باح و
ئاله‌کانی دیکه و دروستکردنی ده‌وڵه‌تی عیراق و ئوردون و ده‌وڵه‌تۆکه‌کانی که‌نداوی
فارس و ئه‌وانی دیکه‌ش، که ئێستا هه‌ن و هێنانی فه‌یسه‌ڵ بۆ عیراق و کردنی به شا
فه‌یسه‌ڵی یه‌که‌م و کوودێتای 1963ی به‌عسی دژ به قاسم و ئه‌و گۆڕانانه‌ی، که له
نێو وڵاتانی عه‌ره‌بدا ڕوویانداوه، به ئاگایی و کۆمه‌کی ئیمپریالیزمی جیهانی و به
تایبه‌ت ئینگلیز و ئه‌مه‌ریکا بوون. نه‌ک هه‌ر ئه‌وانه، به‌ڵکه په‌یدابوونی بیری
نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بییش بۆ خۆی، به هۆی خاچهه‌ڵگرانی نوێی به‌کرێگیراوی ده‌سگای
جاسووسی ئینگلیز و ڕۆژاواوه بووه. ته‌واوی ئه‌وانه جێگه‌ی ڕه‌خنه و سه‌رنج نین
– بۆ خۆیان- به‌ڵام بۆ کورد ئه‌گه‌ر هه‌ر له زاری ده‌رچووبێت و باسی ئینگلیزی کردبێت،
که نه‌یشی کردووه، چونکه هه‌موو کوردێک ئاگاداره له‌وه‌ی، که ئه‌و قوڕه‌ی ئه‌وڕۆکه
کورد تێی چه‌قیوه و ده‌یشێلێت، ئینگلیز خۆی بۆی گرتووه‌ته‌وه و تێی چه‌قاندووه،
ئه‌وه خیانه‌ت و جاسووسی و پیاوخراپییه. ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئینگلیزانه‌ی، که له کوردستان
جاسووس بوون و به قه‌ولی ئهلبهراک"سه‌رۆک خێڵ و هۆزه کورده‌کانیان ده‌کڕی.."
له نێو عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌کانیشدا جێی خۆیان کردبووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانیاندا
پێوه‌ندیان پته‌و بوو و هه‌ر به نێو ئه‌وانیشدا ده‌گه‌یشتنه کوردستان.
نووسه‌ر، ئینگلیز
ده‌کاته یارمه‌تیده‌ری بارزانی، بۆ هه‌ڵاتنی له سلێمانییه‌وه بۆ بارزان و بۆ ڕابوونی
ساڵی 1943ی، دژی ڕێژیمی پاشایه‌تی ئه‌وده‌مه، که‌چی هه‌ر خۆی ده‌ڵێت، که "باڵیۆزی
بریتانی له عیراق له نامه‌یه‌کیدا بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانی وه‌ها باسی
بارزانی ده‌کات: له ڕاستیدا له سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ئه‌م یاخیبوونه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی
ئه‌وه دیار نییه، که یاخیبوونه‌که هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی یا نیشتمانی پاڵپێوه‌نه‌ری
بێت، به‌ڵکه به پێچه‌وانه‌وه یاخیبوونێکی که‌سه‌کیی، ناوچه‌یی بوو..". ئه‌گه‌ر
ئینگلیزه‌کان یارمه‌تی بارزانی‌یان دابێت بۆ هه‌ڵاتنی له سلێمانی و به‌رپاکردنی ئه‌م
ڕاپه‌ڕینه، ئیدی بۆچی به‌م شێوه‌یه باسی ده‌که‌ن، خۆ هیچ نه‌بێت هه‌ندێک پروپاگه‌نده‌یان
بۆ ده‌کرد چونکه خۆیان – به قه‌ولی ئهلبهراک- سازیان کردووه!. پاش ئه‌وه‌یش بۆ
هه‌مووان ڕوونه، که ڕێژیمی پاشایه‌تی عیراق بۆ خۆی گرێدراوی ئینگلیز بوو و ئه‌وان
به‌ڕێوه‌یان ده‌برد، جا چۆن عهقڵگیره ئینگلیز خه‌ڵک له خۆی، یا له پیاوانی خۆی،
هان بدات!
پارتیی ڕزگاریی کورد، که پارتییه‌کی چه‌پڕۆ بوو و زۆربه‌ی
سه‌رانیشی چه‌پ و مارکسیست بوون، له باره‌ی ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1943-1945 ه‌وه، له
بڵاوکراوه‌کیدا وه‌ها ده‌نووسێت:"بزاڤی بارزانییه‌کان، بزاڤێکی گه‌لێری دیموکراتی
دژ به کۆڵۆنیالیزم و حوکوومه‌تانی پاشڤه‌ڕوو بوو و ئامانجیشی ڕیفۆرمی دیموکراسییانه‌ی
گشتی و گه‌یشتن بوو به مافه نه‌ته‌وه‌ییه ڕه‌واکان. ئه‌م بزاڤهیش به هۆی ده‌ستدرێژکردنی
ده‌سگا حوکوومهتییه پاشڤهڕووهکانهوه بۆ سه‌ر هاووڵاتییه بێده‌سه‌ڵاته‌کانی
ئه‌م ناوچه گرنگه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا. ئه‌م بزاڤه له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری گه‌لی کورده‌وه
له عیراقدا پشتگریی لێ ده‌کرا، چونکه به یه‌کێک له ڕێگه‌کانی ڕزگاربوون و سه‌ربه‌ستی
له کۆڵۆنیالیزم و شێوه پاشڤهڕووهکانی فه‌رمانڕه‌واییان ده‌زانی. خه‌باتێکی شۆڕشگێڕانه
و ڕێگه‌ی ئازادی و سهرفرازیشیان تێدا ده‌دیت"[7].
ئهلبهراک له کۆماری
مه‌هاباددا ڕۆڵێکی خراپ ده‌داته پاڵ بارزانی و ده‌یه‌وێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت، که
بارزانی دژ به قازی موحه‌ممه‌د و کۆماری مه‌هاباد، له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ "همایون"
دا ڕێک که‌وتووه. بێگومان مه‌سه‌له‌که ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه‌یه و ئه‌وه‌ی،
که ئه‌و ده‌یڵێت ته‌نێ خواستی ئهلبهراک خۆی و هاوبیرانیهتی. لای هه‌موومان ئاشکرایه،
که بێجگه له بارزانی و بارزانییه‌کان و هه‌ڤاڵه‌کانیان له کوردانی باشووری کوردستان،
که‌سی دیکه بۆ پاراستنی کۆماری مه‌هاباد نەجهنگیوە، چونکه "کوردانی ئێران
تا ڕاده‌یه‌ک که‌متر حه‌ز به شه‌ڕ ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می کۆماری مه‌هابادی
ساڵی 1946یشدا هۆز و خێڵه کورده‌کانی ئێران فره سوور نه‌بوون له داکۆکیکردن له
سنووره‌کانی ئه‌م کۆماره و به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م ئه‌رکه بۆ هۆز و خێڵه عیراقییه‌کانی
مه‌لا مسته‌فای بارزانی به‌جێ هێڵرا. سه‌رۆکه گه‌وره‌کانی هۆزه‌کان –بۆ نموونه شێخ
عه‌بدوڵڵا ئه‌فه‌ندی گه‌یلانی- به بێلایه‌ن مایه‌وه"[8]. ئه‌وان(بارزانییه‌کان)، تا دوا ڕۆژانی
کۆماری مه‌هاباد داکۆکی‌یان لێ کردووه و ته‌نانه‌ت بارزانی له سه‌ر خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی
قازی موحه‌ممه‌د، به حوکوومه‌تی ئێران ڕه‌زامه‌ندی نه‌بوو. پێموایه ئه‌گه‌ر
بارزانی نه‌بووایه کۆماری مه‌هاباد، ئه‌و یه‌ک ساڵه‌یش خۆی ڕانه‌ده‌گرت و زووتر ده‌ڕووخا.
هه‌رچی مه‌سه‌له‌ی پله‌ی ژهنهراڵیی بارزانییه، ئهلبهراک
ده‌ڵێت، که گوایه جلکی ژه‌نه‌راڵێکی ڕووسییان له‌به‌ر کرد و ئیدی خه‌ڵک ناوی ژه‌نه‌راڵیان
لێ نا. لێره‌دا مرۆڤ ده‌بێ بپرسێت، ئایا له عیراقه‌که‌ی ئهلبهراکدا که‌س هه‌یه
بتوانێت و بوێرێت، نه‌ک جلکی ژه‌نه‌راڵ به‌ڵکه جلکی عه‌ریف و نایب عه‌ریف یا ته‌نانه‌ت
هی پۆلیسێک و سه‌ربازێکی پیسنهفهریش له‌به‌ر بکات، ئه‌گه‌ر کابرا بۆ خۆی ئه‌و پله‌یه‌ی
نه‌بێت و له‌شکر ڕه‌زامه‌ندیی له سه‌ر نه‌بێت!. ئه‌وڕۆکه سه‌ددامی سه‌رۆکی ئهلبهراک،
جلکی مارشاڵ و موهیب له‌به‌ر ده‌کات و خۆی کردووه به موهیب، بێ ئه‌وه‌ی تاکه یه‌ک
ڕۆژیش سه‌ربازیی کردبێت، بۆچی ڕۆژێک به هه‌ڵه "عیززه‌ت ئه‌لدووری"، "تاها
ڕه‌مه‌زان"، "تاریق عه‌زیز" یا هه‌ر که‌سێکی دی له‌وان له‌به‌ری ناکه‌ن
و خه‌ڵک ناوی موهیبیان لێ بنێن، جا بزانه نه‌ک هه‌ر خۆیان، به‌ڵکه هه‌موو عه‌شیره‌ته‌کانیشیان
هه‌ڵناواسن. خۆ ئه‌وده‌مه‌ی کۆماری مه‌هابادیش جلکی ژهنهراڵیی هی له‌شکری ڕووسی
ژێر فه‌رمانده‌ی ستالین بووه، که مه‌گه‌ر موهیبه سه‌رۆکه‌که‌ی ئهلبهراک شانی
له شانی ئەو دابێت، له دڕنده‌یی و خوێنڕێژیدا. بارزانی له کۆماره نوێ دامه‌زراوه‌که‌ی
مه‌هاباددا، کرا به ژه‌نه‌راڵی له‌شکری کۆماره‌که و فه‌رمانده‌ی هێزی چه‌کداری
درایه ده‌ست و ئه‌و جلکی ژهنهراڵییهش، که له‌به‌ری کردووه جلکی ڕه‌سمیی کۆماری
مه‌هاباده.
ئهلبهراک، که
دێته سه‌ر باسی چوونی بارزانی و هه‌ڤاڵه‌کانی بۆ یه‌کیه‌تیی سۆڤیێت ده‌ڵێت، ڕووسه‌کان
ده‌یانزانی، بارزانی به‌کرێگیراوی بریتانیایه. کابرایه‌ک، که تازه ئه‌لفبێی سیاسه‌ت
فێربووبێت وا ناڵێت، چونکه ئه‌گه‌ر وا بووبێت، سۆڤیێتی ستالین چۆن به‌کرێگیراوێکی
بریتانی له وڵاته‌که‌یدا داڵده ده‌دات. دانا ئاده‌م شمیت، نووسه‌ری "گه‌شتێک
بۆ وڵاتی ئازایان" ده‌ڵێت، که له کۆتایی 1946دا، بارزانی داوای په‌نابه‌ری
بۆ خۆی و هه‌ڤاڵه‌کانی له ئه‌مه‌ریکا کرد، داواکه‌ی درایه دواوه، چونکه به
داروده‌سته‌ی سۆڤیێت ده‌زانرا.
ئهلبهراک، که باسی بارزانی و چۆنیه‌تی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی
له ڕێگه‌ی پاراستنه‌وه ده‌کات ده‌ڵێت:"مرۆڤ بێزی دێته‌وه له‌وه‌ی، ئه‌و شێوازانه
باس بکات، که بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌کاری بردوون". ئه‌م قسه‌یه ئه‌گه‌ر
یه‌کێک، که یه‌ک تۆز مرۆڤدۆستیی و به‌زه‌یی له مێشک و دڵدا بووایه، بیکردایه،
لێی قه‌بووڵ ده‌کرا، چونکه به‌ڕاستی، هه‌موو ده‌سگایه‌کی جاسووسی و پۆلیسی و سوپایی،
دهسگاگهلێکی سه‌رکوتکه‌ر و دژ به مرۆڤن و هێزێکن، بۆ دامرکاندنه‌وه و تاساندنی
ئازادی داده‌مه‌زرێنرێن، ئیدی هی هه‌ر که‌س و هه‌ر لایه‌ک بن چ جیاوازییان نییه،
به‌ڵام ئهلبهراکی به‌عس وه‌ها بڵێت سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه، چونکه به گه‌واهی هه‌موو
دنیا، گه‌مارترین و قڕێژترین و مرۆڤکوژترین ڕێژیمی دنیا، ئه‌وه‌که‌ی ئهلبهراکه.
ئه‌و(ئهلبهراک)، شێوه ڕه‌وتاری خۆیان له‌بیر ده‌کات، که له ئه‌شکه‌نجه و کوشتنی
مرۆڤدا، چ داهێنان و بهدهوکارییهک ده‌که‌ن.
ئهلبهراک، ده‌یه‌وێت به ژماره و ئامار تاوان بداته
پاڵ بارزانی و پارتیی و زۆر شتیان له نێوان 1970- 1974دا له سه‌ر ده‌کاته ماڵ و
وه‌ئه‌ستۆیان ده‌خات، له کاتێکدا تاوانه‌کانی خۆیان له عه‌ره‌باندن و به‌عساندنی
کوردستان و به زۆر کۆچپێکردنی سه‌دان هه‌زار کوردی فه‌یلی و هه‌وڵدانی کوشتنی
بارزانی و سه‌دان کاری دیکه باس ناکات.
له جه‌نگی شه‌ش
ڕۆژه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل‌دا، بارزانی جه‌نگی خۆی و حوکوومه‌تی عیراقی ڕاگرت و
داوای له "عه‌بدوڕڕه‌حمان عارف"ی سه‌رۆکی ئه‌وده‌مه‌ی عیراق کرد، که ڕێگه‌ی
بدات پێشمه‌رگه بنێرێت بۆ به‌شداربوون، له جه‌نگی دژ به ئیسرائیل‌دا، که‌چی ئهلبهراک
به پێچه‌وانه‌وه باسی ده‌کات و ده‌ڵێت، که بارزانی هێزه‌کانی سوپای عیراقی خه‌ریک
کردبوو، بۆ وه‌ی نه‌چن بۆ جه‌نگی ئیسرائیل.
ئهلبهراک پێوه‌ندی بارزانی به ئیسرائیله‌وه ده‌کاته
عه‌یبێکی گه‌وره و تاوانێکی گه‌له‌ک خراپ. جارێ پێشه‌کی ئه‌گه‌ر پێوه‌ندکردن له‌گه‌ڵ
هه‌ر که‌سێکدا، یا هه‌ر لایه‌ن و ده‌وڵه‌ت و هێزێکی بیانی‌دا، بۆ بارزانی تاوان بێت،
وه‌ک ئهلبهراک پێیوایه، خۆ ده‌بێ ئه‌و کاره بۆ هاوبیران و خێڵی ئهلبهراک خۆیشیان
هه‌ر تاوان بێت. ئه‌ی ئه‌وه نییه هه‌موو سه‌رانی عه‌ره‌ب، له سه‌ر ئه‌وه‌ی کامیان
زێتر و زووتر ده‌توانن له ئیسرائیله‌وه نێزیک ببنه‌وه، پێشبڕکێ ده‌که‌ن!. که ئیسرائیل
به قه‌ولی عه‌لی شه‌ریعه‌تی :"کچێکی زۆڵی ئه‌و زینایهیه، که له نێوان سه‌رمایه‌داری
و کۆمۆنیزمدا له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا ڕووی داوه"[9] و یاریی
به هه‌موو دنیا ده‌کات و ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر زۆرینه‌ی داموده‌سگای زانستی و
ئابووری و ڕاگه‌یاندن و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تاندا هه‌بێت، ئیدی بۆ ده‌بێت بۆ بارزانییه‌کی
بێ پشت و په‌نا عه‌یب بێت! که‌سێک له خنکاندا بێت، بۆ ڕزگارکردنی خۆی، په‌نا ده‌باته
به‌ر پووشێک. بارزانییش شتێکی جیاوازی له هیچ سیاسییه‌کی دیکه‌ی ئه‌و دنیایه نه‌کردووه
و هه‌ر کارێکیشی کردبێت بۆ خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردستانی کردووه. هه‌ر هاوبیران و عه‌ره‌به‌کانی
خزمی ئهلبهراک، بۆ خۆیان پاڵیان به بارزانییه‌وه نا، بۆ په‌نابردنه به‌ر وڵاتانی
دیکه و داوای کۆمه‌ک لێیان، چونکه ئه‌وان ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ک قیچ بڕوایان به مرۆڤایه‌تی
و دیموکراسی و برایه‌تی و مافی گه‌لانی دی و هاوئایینی هه‌بووایه، ئه‌ڵبه‌ت دانیان
به مافی کورددا ده‌نا و کێشه‌که‌یان چاره‌سه‌ر ده‌کرد و پاڵیان به بارزانی و بزاڤه‌که‌یه‌وه
نه‌ده‌نا، به‌ره‌و باوه‌شی ڕۆژاوا و ئیسرائیل. ئه‌گه‌ر سه‌ردانی بارزانییش بۆ ئیسرائیل
ده‌کاته عه‌یب، پێموایه ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ک له نرخ و پایه‌ی بارزانی که‌م
ناکاته‌وه. به پێچه‌وانه‌وه وه‌فا و گه‌وره‌یی و جوامێری و دڵسۆزی و ساده‌یی ئه‌و
پیاوه، پێشان ده‌دات، که له کاتێکی وادا، دۆستێکی خۆی، که ناسیاوی و تێکه‌ڵاوییه‌کی
کۆنیان هه‌بووه، به‌سه‌رکردووه‌ته‌وه.
ناردنی پیرۆزبایی
له لایه‌ن بارزانییه‌وه، بۆ ئیمام خومه‌ینی، به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامیی
ئێرانه‌وه، ئهلبهراک به باشی نازانێت و بارزانی پێ تاوانبار ده‌کات. له کاتێکدا،
که ته‌واوی دنیای شۆڕشگێڕ و چه‌پ و چهوساوهدۆست و خێرخواز، به فلستینی و عه‌ره‌به‌کانی
دیکه‌ی خزمی ئهلبهراک خۆیشییه‌وه، شۆڕشی ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمام خومه‌ینییان،
به سه‌رکه‌وتنی هێزی خێر و شۆڕشگێڕ و چه‌وساوه‌کانی جیهان ده‌زانی، ته‌نێ به‌عس و
عیراق و ئیمپریالیزم و داروده‌سته‌کانیان، به جۆرێکی دیکه هه‌وڵی ڕاگرتن و له نێوبردنیان
داوه و ته‌واوی هێزی خۆیان، بۆ دژایه‌تی ئه‌و شۆڕشه ته‌رخان کردووه.
ئهلبهراک، بۆ
تاوانبارکردنی بارزانی، "موکه‌ڕڕه‌م تاڵه‌بانی" و "هاشم عه‌قراوی"
و "عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل(مه‌لا ماتۆر)" و چه‌ند کۆنه پارتییه‌ک، که ناوی
خۆیان ناهێنن و بڵاوکراوه و نووسینه‌کانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، ده‌کاته
شایه‌ت و سه‌رچاوه. هه‌مووکه‌س دووڕووان و بە هەموو بایەک شەنکەران و موخه‌زره‌م (مخضرم)انی
وه‌ک موکه‌ڕڕه‌م تاڵه‌بانی و پهتوویستهکانی[10] هاوڕێی
ده‌ناسن. ئه‌وان له هه‌موو عه‌سر و زه‌مانێکدا هه‌ر کاسه‌لێس و پاشکۆی دەسەڵات
بوون و که‌ری نێو جۆگه ئاسا، هه‌م له‌مبه‌ر و هه‌م له‌وبه‌ریش خواردوویانه. له‌گه‌ڵ
کۆمۆنیست و چه‌پدا ده‌مامکی پێشکه‌وتنخوازییان هه‌ڵگرتووه و قهیرهکۆمۆنیستن و له
هه‌مان کاتیش‌دا له سه‌ر خوانی چه‌وری به‌عسی ئاغایان له‌وه‌ڕاون. هاشم عهقراوییش،
پێویستی به ناساندن نییه، چونکه زۆر له‌مێژه ئاوڕووی تکاوه و دوژمنایه‌تی کوردی
وه‌ئه‌ستۆ گرتووه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکه هه‌ر خۆیشی له کورد ته‌به‌ڕڕا کردووه
و خۆی به عه‌ره‌ب داوه‌ته ناسین. مه‌لا ماتۆر و ترسنۆکه‌کانی دیکه، که نا‌وێرن
ناوی خۆیان ئاشکرا بکه‌ن، هه‌موو که‌سانێکی نه‌فره‌ت لێ کراون و زۆربه‌یشیان ده‌سته
و دایه‌ره و تاقمی ئه‌لنوور(النور) و ده‌رچووی فێرگه به‌دناوه‌کانی به‌کره‌جۆ و که‌لاری
جهلالییهتن. ئه‌وان، ئێستاش خه‌ونی جه‌لالییانه ده‌بینن و له ڕوانگه‌ی جه‌لالییه‌ته‌وه،
دنیا ده‌بینن و به‌رانبه‌ر به بارزانییش، له هه‌رزه‌گۆیی باشتریان به زاردا نایه‌ت.
هه‌رچی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانیشه، که سه‌رچاوه‌یه‌کی
هه‌ره‌گرنگی ئهلبهراکه بۆ تاوانبارکردنی بارزانی، به پێوه‌نکردن به ئیسرائیله‌وه
و هاوکاری له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، هیچ گله‌ییه‌کیان لێ ناکرێت، چونکه ئه‌وان دژایه‌تی
بارزانی و تێکدانی شۆڕشی کورد، هۆی دروستبوونیان بوو. هه‌ر له 1964یشه‌وه، چالاکانه
له‌و بواره‌دا تێکۆشیون. ئه‌وان به‌رده‌وامی و درێژه‌پێدانی فێرگه‌ی 66ن، که هه‌زاران
لاوی کوردی سه‌قه‌ت و ئیفلیج و گهندهڵبیر کرد و سه‌رانی ئه‌وانیش پێشه‌نگی پێوه‌ند
بوون له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئێرانی شا دا. هه‌ر ئه‌وانیش بوون، که بۆ سه‌ددامی براگه‌وره
و دادوه‌ریان، کوردی هه‌ژار و بێده‌ره‌تانیان ڕاو ده‌کرد. ئه‌وانه‌ن سه‌رچاوه باوه‌ڕپێکراوه‌کانی
ئهلبهراک، که بێگومان مه‌یموونی له‌وانه مهیموونتر، بۆ ئه‌وه‌ی ههڵیانپهڕێنێت
و خه‌ڵکی له‌وانه خۆفرۆشتر و حهیاتکاوتری ده‌ست ناکه‌وێت، که بیانکات به شایه‌تی
خۆی. ته‌واوی ئه‌وانه، کورد له‌و ناوه‌ی، که پڕ به پێستیانه – جاش و خۆفرۆش- زێتریان
پێ ناڵێت. ته‌مه‌نێکه ده‌یانه‌وێت ناوی بارزانی په‌ڵه‌دار که‌ن، به‌ڵام زه‌ریا به
ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت.
پاش خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌و کتێبه و ئه‌و چه‌واشه‌کردن و شێواندنی ڕاستییه‌ی ئهلبهراک، مرۆڤ هێنده‌ی دی
خۆشه‌ویستی و ڕێزی بۆ بارزانی زیاد ده‌کات و لێهاتوویی و سیاسه‌تزانیی و ڕاستیی
بارزانی، لا ده‌چه‌سپێت و بووده‌ڵه‌یی و هه‌ڵه‌شه‌یی دوژمنانی ئه‌ویشی، زێتر بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
بارزانییه‌ک، که هه‌موو دنیا و مێژوو، به سه‌رکرده و پێشڕه‌وێکی ئه‌فسانه‌یی
داده‌نێن، به قه‌ولی چه‌ند جاش و به‌کرێگیراو و خۆفرۆش و سۆزانییه‌کی بازاڕی سیاسه‌ت
– ئه‌گه‌ر خۆیشیان به قهیرهسیاسی بزانن- ناوی له دڵ و ده‌روون و هه‌ستی خه‌ڵکی
کورددا کاڵ نابێته‌وه. ئه‌گه‌ر، کورد گوته‌نی، قسه‌یه‌کیش بۆ دز بکه‌ین، ده‌بێ ئه‌وه
بڵێین، که له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڵه و چهوتوچێڵی و شێواندنێکیشدا، هێشتا ئهلبهراک،
گه‌لێک له‌و سه‌رچاوانه‌ی هەڵیبژاردوون، ئەوانەی پێشتر باس کران و ناو بران، به ویژدانتره
و زمانیشی پاکتره و هیچ ناووناتۆرهیهکی خراپیش له بارزانی نانێت و قسه‌ی ناشیرینی
پێ ناڵێت. ئهلبهراک و زۆربه‌ڕێز و شه‌ریفه‌کانی سه‌رچاوه – ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه-
و هاوسهنگهرهکانیشیان، ئێستاش به بیستنی ناوی بارزانی، ده‌ستنوێژیان ده‌شکێت.
به‌هاری 1991
[5] المحامي، جرجیس فتح الله، العراق في عهد قاسم آراء
وخواطر 1958-1988، الجز‌ء الثاني، دار نبز للطباعة والنشر، السوید 1989،ص3 و8.
[6]دان، أوریل، العراق فی عهد قاسم تاریخ سیاسي 1958-1963،
ترجمة و تعلیق جرجیس فتح الله المحامي، دار نبز للطباعة والنشر، السوید 1989، ص18.
[7]شریف، الدکتور عبدالستار طاهر، الجمعیات والمنظمات والأحزاب
الکردیة فی نصف قرن 1908-1958، الطبعة الأولی، دارالحریة، بغداد 1989، ص134.
[10]له
سه‌رده‌مێکدا حیزبی قیاده‌ی مه‌رکه‌زی(حیزبی کۆمۆنیستی عیراق، سه‌رکرده‌یه‌تیی
نێوه‌ندی/القیادة المرکزیة) ناوی خێڵی په‌توو(أهل البطانیات)یان له ئه‌ندام و هەوادارانی
حیزبی لێژنه‌ی مه‌رکه‌زی(حیزبی کۆمۆنیستی عیراق، کۆمیته‌ی نێوه‌ندی/اللجنة
المرکزیة) نابوو، بەهۆی ناشۆڕشگێڕی و هەموودەم ئامادەییان بۆ خۆبەدەستەودان و
زیندانیی دەسەڵات.